فه‌لسه‌فه‌ى سلاڤۆى ژيژه‌ك، تۆنى مايه‌رز، و. وه‌ليد عومه‌ر، ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م، 2014
"سلاڤۆى ژيژه‌ك" يه‌كێكه له بيرياره هلوچەرخ و نوێکان. نوێ به‌و مانايه‌ى له‌ڕێگه‌ى ده‌روونشيكاريى لاكانى و ئايدياڵيزمى ئه‌ڵمانييه‌وه، كێشه‌كانى سوبێكت و مرۆڤى ئێستا ده‌خوێنێته‌وه. ژيژه‌ك له ڕيزى ئه‌و بيريارانه‌دايه كه ئه‌مڕۆ وه‌ك چه‌پى ڕاديكاڵ/تيۆرى ده‌ناسرێن، له ڕيزى بيريارگه‌لى وه‌ك ئالان باديۆ، جۆرجيۆ ئاگامبێن، ژاك ڕانسێر، ئاتين باليبار و هتدا. ژيژه‌ك خاوه‌نى ژماره‌يه‌كى زۆر كتێبه و به ستايلێكى تاڕاده‌يه‌ك جياواز ده‌نوسێت.
ئه‌م كتێبه، پێشه‌كييه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت ئاشناى ژيژه‌ك ببن. كتێبه‌كه له پێشه‌كييه‌ك و شه‌ش به‌ش پێكدێت و هه‌ر به‌شێك ئاوڕ له كێشه‌يه‌كى فه‌لسه‌فى ده‌داته‌وه له فيكرى ژيژه‌كدا. بۆنمونه، كێن ئه‌وانه‌ى كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ژيژه‌ك هه‌يه و كاريگه‌رييه‌كه‌شيان چيه.