
ئه‌م كتێبه باس لە تێڕوانینی نیچە دەربارەی ڕیشە و دیاردەکانی سەردەمی مۆدێرن دەکات، وێڕای شیکردنەوەی هەندێ لە چەمکە سەرەکییەکانی فەلسەفەکەی. بۆنمونە هەڵوێستی نیچە دەربارەی نوێبوونەوە، ئایین، سیاسەت، تاک، ڕوانگەخوازی و نیهیڵیزم و هتد. نیچه ستایلێكی تایبه‌تی نوسینی هه‌یه کە هاوکات ڕێگەی بۆ ڕاڤه‌كردن (و خراپ-ڕاڤه‌كردن)ـی جۆراوجۆر خۆشكردووه، هه‌م كه‌ره‌سته‌ی تێگه‌یشتنمان له چاخی مۆدێرن و هه‌م ئاوڕدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ییش پێ ده‌دات. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له كۆمه‌ڵگاكانی ده‌ره‌وه‌ی خۆرئاواوە ئاراسته‌ی مۆدێرنیته‌ی خۆرئاوایی (كه دواجار سیفه‌تێكی گەردوونیی هه‌یه) ده‌كرێن، هه‌ر پێشوه‌خته و به‌شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌ییتر و قووڵتر له لایه‌ن بیریاره خۆرئاواییه‌كانەوە ورووژێنراون. لە لایەن "ڕێکخراوی ئازادبوون"ـەوە چاپ و بڵاودەکرێتەوە
ناوەڕۆکى کتێبەکە:
پێشەکیی وەرگێڕ
دەروازە
ژیان و نووسینەکانی نیچە
کۆمەڵگای مۆدێرن و نوێبوونەوەی کەلتوری
کەلتوری سوکراتی و مرۆڤی تیۆری: ڕەگوڕیشەکانی مۆدێرنە
لە مەسیحییەتەوە بۆ کۆمەڵگای جەماوەری
لیبڕاڵیزم، دیموکراسی و ناسیونالیزم: ڕەخنەی نیچە
ڕەخنە لە دەوڵەت و ئابووریی مۆدێرن
تاکێتیی باڵا، جیاوازی و ڕۆڵە کۆمەڵایەتییەکان
ڕوانگەخوازی و ڕەخنە لە تیۆری مۆدێرن
مۆتیفە هەڵوەشێنەر و بنیاتنەرەوەکان
نیچە و مۆدێرنیتە: هەندێ ڕامانی ڕەخنەیی
فەرهەنگی فەلسەفیی نیچە(پاشکۆى کتێب)
ئەرێکردن- جووبێزی- ئەپۆڵۆنی- ڕوواڵەت- هونەر- ئاسیا- بێباوەڕی- بەربەریزم- باوەڕ (و بۆچوون) -کتێبی پیرۆز- باڵندە- بسمارک- جەستە- بودیزم- کاتیگۆری- کارەکتەر- مەسیحییەت- چەمک- ڕەخنە- کەلتور- دیۆنیسوس- زەوی -ڕۆشنگەری- ڕۆحی ئازاد- ڕەچەڵەکناسيی یۆنان و یۆنانییەکان- تەندرووستی- مێژوو- ئایدیاڵ- خەیاڵکردن- تاک- ڕاڤەکردن- زمان- سرووشت- هیچگەرایی

