نێگه‌تيڤ، هه‌وڵه. هه‌وڵێكى گرووپييه بۆ درووستكردنى نه‌ريت و هێڵى فه‌لسه‌فى. نه‌ريت واته كۆمه‌ڵێك بيريار و سيسته‌مى فيكرى و فه‌لسه‌فى هه‌ن و په‌يوه‌ندييان پێكه‌وه‌يه. نه‌ريت، درێژه‌دانه به‌و په‌يوه‌ندييه فه‌لسه‌فييانه و وه‌فادارييه ده‌رهه‌ق به ئايدياكانيان. گرووپى نێگه‌تيڤ يه‌كه‌م ئيشه چاپكراوه‌كانى خۆى له ساڵى 2014 له سلێمانى بڵاوكرده‌وه. ئه‌و ئيشانه‌ى له‌م چوارچێوه‌يه‌دا ده‌كرێن، هه‌وڵده‌ده‌ن تێكڕا ئاسۆ و نه‌ريتێكى فيكرى ديارى بكه‌ن و خوازياريشين له‌و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵييه ده‌رچين كه دۆخى باڵاده‌ستى پۆستمۆدێرنه‌ى ته‌نيوه‌ته‌وه. گرووپه‌كه له ئه‌ندام و پۆست پێكنايه‌ت، به‌ڵام خاوه‌نى مێژوويه‌كى دياريكراوى ئيشكردنه. نێگه‌تيڤ، هه‌موو جۆره پێگه‌يه‌كى به‌ئه‌نقه‌ستى سيمبوڵى نه‌فى ده‌كات، وه‌كچۆن هه‌موو ئه‌و بيرۆكانه نه‌فيده‌كات كه درێژه به ناعه‌داله‌تى و سته‌م ده‌ده‌ن. نێگه‌تيڤ، هه‌وڵێكه بۆ ڕه‌خنه‌كردنى كۆى ژيانى كورده‌وارى، كورده‌وارييه‌ك كه ئه‌مڕۆ نيشته‌جێى ناو سيسته‌مه باڵاده‌سته‌كه‌ى جيهانه. نوسين و وه‌رگێڕان، دوو ناوى لێكدانه‌بڕاون بۆ ئيشه‌كانى نێگه‌تيڤ؛ ئه‌مه جيا له‌و ئه‌كته مه‌يدانييانه‌ى تر كه درێژكراوه‌ى هه‌مان ناون. نێگه‌تيڤ بڕواى به‌وه‌يه «ده‌سپێك، نه‌فيكردنى ئه‌و شته‌يه كه لێيه‌وه ده‌ست‌پێده‌كات». نه‌فيكردن ته‌نيا سڕينه‌وه نيه، به‌ڵكو پاراستنى هه‌ر جۆره توخمێكى ڕاديكاڵيشه له‌ڕابردوودا.