کتێبى حەوتەم و هەشتەم لە زنجیرەبەرگەکانى پرۆژەى نێگەتیڤ تەرخانە بۆ پرسى هێرمینۆتیک(herminutics)- ڕاڤە و لێکدانەوە. هێرمینۆتیک کایە یاخود زانست یان میتۆدێکە بۆ خوێندنەوەى دەق و هەڵماڵینى مانا و کۆد و پەیامە شاراوەکانى دەقێک یان دیاردەیەک. ئیدى لە دەقى دینییەوە بیگرە تا دەگاتە دەقى فەلسەفى و ئەدەبى و هتد. لەم دوو بەرگەى نێگەتیڤدا وەک بەرگەکانى تر, هەوڵدراوە باسەکە بورووژێنرێت- لەڕێگەى شرۆڤەى سەرەتایی و پاشان گوڵچنێک لە دەقى ناو ئەو نەریتە.
لە داهاتوویەکى نزیکدا بڵاودەبێتەوە...

بە چاوەکانت دەتبیستم
چاپکراوەکانى نێگەتیڤ بۆ ساڵى ٢٠٢٢

کاتێک جیهان لێکدەترازێت
نزیکبوونەوە لە فرۆید

دوو کارى تیۆرى
کتێبى حەوتەم و هەشتەمى زنجیرەى دەروونشیکارى