زيهنى زۆرينه‌ى خه‌ڵك به‌و جۆره ئيشده‌كات كه مێژوو به‌شێوه‌يه‌كى ڕاسته‌هێڵ ده‌ڕواته‌پێش و ئه‌وه‌ى جێ‌ما، جێده‌مێنێت. له‌كاتێكدا مێژوو گه‌ڕانه‌وه و پێچاوپێچى تيايه. هه‌ر مێژوويه‌ك قابيلى ئه‌وه‌يه ڕزگارى بكه‌يت، ڕةخنه‌ى لێبگريت و هاوكات خاڵه دره‌وشاوه‌كانى بێنيته‌وه بۆ ئێستا. كتێبى مێژووى ڕاسته‌قينه‌ى كۆمۆنيزم، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه‌ى سه‌ره‌وه ئيشده‌كات. واته ده‌رهێنانى مێژووى كۆمۆنيزم له‌ژێر ئه‌و درۆ و ته‌پوتۆزانه‌دا كه بۆى درووستكراوه، هاوكات ڕه‌خنه له‌و هه‌ڵانه‌ش كه كۆمۆنيسته‌كانى سه‌ده‌ى بيست تووشى بوون و هه‌لومه‌رج تووشى كردن: ئه‌وه‌ى ئيشنه‌كات، چۆن هه‌ڵه‌ده‌كات؟
ئه‌م كتێبه لانيكه‌م سێ سودى بۆ خوێنه‌رهه‌يه:
1) كۆمه‌ڵێك زانيارى و فاكتى بنچينه‌يى پێده‌به‌خشێت له‌سه‌ر مێژووى ئه‌زموونه كۆمۆنيستييه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده و بيست: كۆمۆنه‌ى پاريس، ئۆكتۆبه‌ر و سۆڤيه‌ت، چين و شۆڕشى كه‌لتورى.
2) كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت و شێواندن ڕاستده‌كاته‌وه كه ده‌رهه‌ق به‌و مێژووه درووستكراوه.
3) بوژاندنه‌وه‌ى هيوا، ئه‌ويش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه‌ى كه ژيان نه‌گۆڕ نيه.
سه‌رمايه‌دارى له‌ڕێگه‌ى ميديا و كتێب و سينه‌ما و ڕيكلام و هتده‌وه زه‌ينى هه‌موانى وه‌ها په‌روه‌رده‌كردووه كه مێژووى كۆمۆنيزم، مێژووى زه‌بروزه‌نگ و سته‌مه. له‌ڕاستيدا له‌پشت ئه‌م شێواندنه‌وه مه‌به‌ستێكى تريان هه‌يه: لێدان له ئايدياى عه‌داله‌ت. لێره‌شه‌وه خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاده‌هێنن كه ژيان به‌زاتى خۆى ناعاديلانه‌يه و هه‌ر هه‌وڵێكيش بۆ عه‌داله‌ت به سته‌مى كۆمۆنيستى كۆتاييدێت!
كتێبى (مێژووى ڕاسته‌قينه‌ى كۆمۆنيزم)، كتێبێكى قه‌باره مامناوه‌ندييه و به زمانێكى ئاسان و ڕۆشن نوسراوه.
.