
كێشه‌ى سوبێكت-كتێبى يه‌كه‌م، كۆمه‌ڵێك نوسه‌ر، ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م، 2014
سوبێكت" يان (subject) يه‌كێكه له گرنگترين چه‌مكه فه‌لسه‌فييه‌كان و له تيۆريزهكردنى هاوچه‌رخدا زۆر به‌كارده‌هێنرێت. سوبێكت له‌جياتيى مرۆڤ، بكه‌ر(به تاك و كۆوه)، مه‌خلوق، خود، بريكار، بوونه‌وه‌ر و كاره‌كته‌ر و هتد به‌كارده‌هێنرێت. سوبێكت زاراوه‌يه كه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ته‌پوتۆزه موقه‌ده‌س و كۆمه‌ڵايه‌تى و مێژووييه له وشه‌كانى "مرۆڤ و ئينسان" داماڵێت كه چه‌واشه‌كارى و نايهكسانى به‌رهه‌مدێنن.
كتێبى "كێشه‌ى سوبێكت" ورووژاندنى ئه‌م باسهيه. هه‌وڵده‌دات كۆمه‌ڵێك ڕووكار و ڕه‌هه‌ندى سوبێكت به‌سه‌ربكاته‌وه و پێناسه‌ى مرۆڤ بخاته‌وه به‌رده‌م بيركردنه‌وه. ئيشه‌كانى ناو كتێبه‌كه له نوسين و وه‌رگێڕان و گفتوگۆ پێكدێن. ئاوڕ له كێشه‌كانى سوبێكت ده‌داته‌وه له فه‌لسه‌فه و شۆڕش و پانتايى ڕه‌مزى و كۆمه‌ڵايه‌تى و دهروونيدا.


