نيهيڵيزم
(به‌شى سێيه‌م)
موراد فه‌رهادپوور
و. وه‌ليد عومه‌ر
ئايدياڵى زوهد[1]، خۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى فشارێكى ناوه‌كى درووستنابێت به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌ماى جۆرێك ناوه‌كيبوونه‌وه درووستده‌بێت و ده‌بێته به‌شێك له بوونى مرۆڤ. ئه‌مه‌ش به‌و مانايه دێت كه چێژى زياده وه‌ك ديوه شاراوه‌كه‌ى ياسا هێزى پێده‌به‌خشێت. زۆپانچيچ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له هه‌لومه‌رجێكى له‌م جۆره‌دا ياسا خۆى ده‌بێته تاكه ڕياڵ. سه‌ركه‌وتنى ئايدياڵى زوهد، ڕێك بريتييه له‌و ڕاستييه‌ى كه له خاڵێكى تايبه‌تدا، ئايدياڵى زوهد پانتايى ئه‌زموونى مرۆڤ داگيرده‌كات و به‌ده‌ستيه‌وه ده‌گرێت و له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه ياسا(له‌ژێر ناوى ئايدياڵى زوهددا) نه‌ك هه‌ر ڕێگر نيه به‌ڵكو په‌يوه‌ندييه‌كى ناوه‌كى له‌گه‌ڵ زياده‌ى ئاره‌زوو و ژوويسانس‌دا درووستده‌كات. خاڵه گرنگه‌كه ئه‌م په‌يوه‌ستبوونه‌ى چێژى زياده و ياسايه. بۆنمونه، ده‌توانين ئاماژه به ياسا نه‌نوسراوه‌كانى فه‌زا سه‌ربازييه‌كان، قوتابخانه‌كان، كۆڕوكۆمه‌ڵه برايه‌تييه‌كان(Fraternity) بكه‌ين(بۆنمونه له فيلمى Full Metal Jacket دا). له هه‌ر ژينگه و فه‌زايه‌كدا كۆمه‌ڵێك لينك و ئه‌ڵقه و په‌يوه‌ستى هه‌يه كه ده‌كه‌ونه سه‌رووى ڕێسا ڕه‌سمى و ڕاشكاوه‌كانه‌وه. ئه‌مانه عاده‌ته‌ن له زياده و نه‌ست ده‌ئاڵێن و جۆره‌ها ڕه‌فتارى لاده‌رانه‌ى سێكسى و ڕه‌گه‌زپه‌رستيى وه‌ك ته‌واوكه‌رى ياساى لێ ده‌ئاڵێن. ئه‌وه‌ى له كۆمه‌ڵگاى پۆست‌مۆدێرن و چێژپه‌رستدا ڕووده‌دات، ئاوه‌ژووبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌يوه‌ندييه‌ى نێوان فۆرمه ڕه‌سمييه‌كه‌ى ياسا و ديوه قێزه‌ونه‌كه‌يه‌تى. لێره‌دا واده‌رده‌كه‌وێت كه له‌م لێك‌ئاڵانه‌ى زياده و ئايدياڵى زوهد وه‌ك ياسا، ئه‌م دوو ديوه په‌يوه‌ستده‌بن به‌يه‌كتره‌وه. ده‌توانين ئه‌م په‌يوه‌ستبوونه وه‌ك په‌يوه‌ستبوونى نێوان ڕێسا(قاعيده) و ئاوارته(ئيستيسنا) به‌راوردبكه‌ين. وه‌كچۆن ئاگامبێنيش ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، ئاوارته(دۆخى نائاسايى) هێنده به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو ده‌بێته ڕێسا. ده‌توانين په‌يوه‌ست به‌م ديوه قێزه‌ون و شاراوه‌يه‌وه، فرمان و كاركردى سوپه‌رئيگۆ(منى باڵا) ڕوونبكه‌ينه‌وه. گه‌رچى سوپه‌رئيگۆ چه‌مكێكه په‌يوه‌نديى به ده‌روونشيكارييه‌وه هه‌يه، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانين پێشتر نيچه زۆرێك له دۆزينه‌وه‌كانى فرۆيدى به شێوه‌ى ديكه پۆڵێنبه‌ندى كردبوو. نيچه له كتێبى (ڕه‌چه‌ڵه‌كناسيى ئه‌خلاق)دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ر جۆره سيسته‌مێكى به‌هادانانى ئه‌خلاقى، سه‌ره‌نجام ڕيشه‌كه‌ى ده‌چێته‌وه سه‌ر ئاڵوگۆڕى ئازار. (خۆى ده‌ڵێت:) "هه‌موو شته باشه‌كان، ڕيشه‌يان له خوێن و نه‌گبه‌تى‌دايه". چه‌مكه ئه‌خلاقييه‌كان، دواجار له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى ئازار به‌ندن: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. هه‌ر له‌ڕێگه‌ى ئه‌م ئاڵوگۆڕى ئازاره‌وه‌يه كه ويژدان درووستده‌بێت. نيچه له كتێبى ڕه‌چه‌ڵه‌كناسيى ئه‌خلاق‌دا، وه‌ك بوونه‌وه‌رێك سه‌يرى مرۆڤ ده‌كات كه گفت‌ده‌دات، گفتێك كه بڕياره له ئاينده‌دا بێته‌دى. به‌م جۆره مرۆڤ پێويستى به ويست و ئيراده‌يه‌كه كه به‌سه‌ر تێپه‌ڕينى زه‌مه‌ندا زاڵ ببێت و ڕێ له بيرچوونه‌وه‌ى "گفت" بگرێت. به‌ڵام ئه‌م بيرنه‌چوونه‌وه‌يه چۆن ده‌ڕه‌خسێت؟ ويستى مرۆڤ: مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێك كه گفت‌ده‌دات، به‌ديهێنه‌رى جۆرێك له ياده‌وه‌رى و زاكيره‌يه. درووستكردنى زاكيره و ياده‌وه‌رى، له ئه‌نجامى دانانى كاريگه‌رييه‌وه له‌سه‌ر ويست ده‌ڕه‌خسێت. ئه‌م كاريگه‌رييه، له‌ڕێگه‌ى ئازاردان و داخكردنه‌وه درووستده‌بێت. به‌هۆى جۆرێك له داخكردن و ئازاردانه‌وه‌يه كه ويژدانى مرۆڤ درووستده‌بێت. ئه‌م ويژدانه گوزارشته له سيسته‌مێكى جێگيرى ئاڵوگۆڕى يه‌كسانى ئازاره‌كان. ئاڵوگۆڕكردنى بڕێك ئازار له‌گه‌ڵ ئازارێكى تردا كه له‌گه‌ڵ ئازارى يه‌كه‌مدا هاوبه‌ها و يه‌كسانه و قابيلى ئاڵوگۆڕيشه. بۆ تێگه‌يشتنى باشتر له‌م پرسه، واباشتره به‌راوردێك بكه‌ين له‌نێوان ئاڵوگۆڕى به‌ها لاى ماركس و ئاڵوگۆڕى ئازار لاى نيچه.
له ماركسيزمى كلاسيكدا، درووستبوونى به‌ها له قۆناغى به‌رهه‌مهێنان و ئاڵوگۆڕى كار و سه‌رمايه‌دا، ناتوانێت به‌باشى درووستبوونى زياده‌به‌ها ڕوونبكاته‌وه. به بۆچوونى "كارتانى"، نابێت ئاڵوگۆڕ ته‌نيا وه‌ك ئاڵوگۆڕى كار و سه‌رمايه وه‌ربگرين له كايه‌ى به‌رهه‌مهێناندا، به‌ڵكو ده‌بێت له ئاستێكى به‌رفراوانتردا له پانتايى سووڕى كاڵاكاندا وه‌ريبگرين. واته له‌و جێيه‌دا كه كرێكار نه‌ك هه‌ر وه‌ك هێزێكى خاوى به‌رهه‌مهێن به‌ڵكو وه‌ك مه‌سره‌فكاريش ده‌رده‌كه‌وێت. ئالێره‌دايه كه زياده‌به‌ها(وه‌ك ڕۆحى ئابوريى سه‌رمايه‌دارى) به ماناى ئابوريى وشه‌كه درووستده‌بێت. درووستبوونى زياده‌به‌ها له پانتايى سووڕ و ئاڵوگۆڕدا ڕووده‌دات نه‌ك پانتايى جوداى به‌رهه‌مهێنان. گه‌ر دواى ئه‌م باسه بكه‌وين سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕى ئازار، ئه‌وا سيسته‌مى سزادان و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م حيساباته بنياتنراوه، هه‌ر له‌سه‌ر يه‌كسانيى ئێش و ئازاره كه كاركردنه‌كه‌ى له ئاڵوگۆڕى ڕووتى دووكه‌س تێده‌په‌ڕێت. مرۆڤه‌كان له پانتايى ڕه‌مزى‌دا، ئاڵوگۆڕ به‌هۆى ئه‌ويترى گه‌وره[2]وه ئه‌نجامده‌ده‌ن. مرۆڤه‌كان به‌نێوانگريى پانتاييه‌كى گه‌وره‌ى ده‌لاله‌ته‌كان و نێوانگره‌كان په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا درووستده‌كه‌ن؛ وه‌كچۆن پاره، هه‌روه‌ك ئه‌ويترى گه‌وره، ئاڵوگۆڕ له پانتايى مه‌سره‌فدا ده‌ڕه‌خسێنێت. لێره‌دايه كه ئاڵوگۆڕ له فۆرمه ئاسايى و جێگيره‌كه‌ى خۆى ده‌چێته‌ده‌رێ و ڕه‌هه‌نده زياده و ته‌قينه‌وه‌ئاساكه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت. لێره‌دايه كه ڕاز و نهێنيى سه‌رمايه ئاشكراده‌بێت: بۆ سه‌رمايه، به‌رهه‌مهێنانى كاڵا مه‌سه‌له‌يه‌كى لاوه‌كييه. سه‌رمايه وه‌ك شتێكى وه‌ڕسكه‌ر سه‌يرى به‌رهه‌مهێنانى مادى ده‌كات. ئه‌وه‌ى گرنگه و كۆى لۆژيكى سه‌رمايه‌ش په‌يڕه‌وى ده‌كات بريتييه له كه‌ڵه‌كه‌كردن(accumulation). ئه‌وه‌ى له‌ژێر ناونيشانى دونياى مادى و خراپه و ...ده‌رگيرى سه‌رمايه‌يه، ته‌نيا ڕوويه‌كى لاوه‌كييه له سيما سه‌ره‌كييه‌كه‌ى لۆژيكى سه‌رمايه. سنورێكى مادييه كه بۆ "نه‌گبه‌تى"، به‌سه‌ر سه‌رمايه‌دا سه‌پێنراوه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه لۆژيكى سه‌رمايه به باش‌ترين شێوه له بۆرس و ڕه‌وتى ئه‌بستراكتى دارايى و كرێدت(Credit )دا ده‌بينرێت. ئاره‌زووه شێتانه‌كه‌ى سه‌رمايه بۆ ناكۆتا، له پانتايى ئاڵوگۆڕدا ده‌ته‌قێته‌وه و له دۆخى يه‌كسانى ده‌رده‌چێت و بريكارێكى ناكۆتا دێنێته‌ناو هاوكێشه كۆتاداره‌كانه‌وه.
ئێستا گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕى ئازار، ئه‌وا شته ناكۆتا و زياده‌كه، بريتييه له گوناهـ . گوناهـ ئه‌و شته‌يه كه ئاڵوگۆڕى ئازار له ئاستێكى به‌رفراوانتردا پيشانده‌دات(كه له ئاستى په‌يوه‌نديى دووكه‌س تێده‌په‌ڕێت). به‌پێى وته‌كه‌ى قه‌ديس پۆڵس، ئه‌وه ياسا خۆيه‌تى كه سنور ده‌كێشێت و ئاره‌زووى شكاندنيشى درووستده‌كات. ئه‌وه ياسا خۆيه‌تى كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى گوناهـ . گوناهـ هيچ نيه جگه له ئيراده‌يه‌ك كه ملكه‌چى ياسا بووه و له بازنه‌يه‌كى به‌تاڵدا گيريخواردووه. په‌يوه‌ستيى نێوان چێژى زياده و گوناه، ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى كه گوناه ببێته قه‌رزێكى ناكۆتا. ڕێك به‌و جۆره‌ى كه له زمانى ئه‌ڵمانى‌دا وشه‌ى Schuld هه‌م به ماناى گوناه دێت و هه‌م به ماناى قه‌رزيش. له‌م ئاره‌زووكردنه‌ى ناكۆتادايه، كه گوناه و چێژى زياده ده‌بنه‌يه‌كێك و گوناه وه‌ك ڕۆحى ياسا خۆى ده‌رده‌خات و ڕووبه‌ڕووى سوپه‌رئيگۆ ده‌بينه‌وه. سوپه‌رئيگۆ ڕووبه‌ڕووى گوناه و قه‌رزێكى قه‌ره‌بوونه‌كراوه‌مان ده‌كاته‌وه، گوناه وه‌ك ڕه‌گه‌زێكى پێوانه‌نه‌كراو دێته‌ناوه‌وه و ئاڵوگۆڕى هاوسه‌نگانه‌ى ئازار له جووڵه‌يه‌كى ناكۆتادا ده‌ته‌قێنێته‌وه. له‌به‌رامبه‌ر ياساى سوپه‌رئيگۆدا، مرۆڤ هه‌رچه‌ند هه‌وڵبدات قه‌ره‌بووى ئه‌م گوناهه بكاته‌وه؛ ئه‌وا گوناهبارييه‌كه‌ى زياترده‌بێت. ئاره‌زوو، له‌ڕێگه‌ى ناكۆتابوون و لێك‌ئاڵانى ياسا و چێژى زياده‌وه ده‌رگيرى ئه‌م قه‌رزه قه‌ره‌بوونه‌كراوه‌يه ده‌بێت. ئه‌مه ئه‌وكاته ڕووده‌دات كه ياساى سوپه‌رئيگۆ وه‌رده‌ڕگه‌ێت بۆ فه‌رمانى چێژوه‌رگرتن. ياساى سوپه‌رئيگۆ، له دونياى چێژپه‌رستانه‌ى ئه‌مڕۆدا، فه‌رماندان نيه به‌وه‌ى خۆت له چێژ دووربگريت و چاوپۆشيى لێ بكه‌يت، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانكردنه به‌وه‌ى هه‌رده‌بێت چێژوه‌ربگريت. له‌م فه‌رمانه‌دايه كه ده‌توانين بونيادى ئه‌خلاقيى چێژپه‌رستيى ئه‌مڕۆ ببينين.
بۆ كۆتاييهێنان به باسه‌كه، ئاوڕ له لۆژيكى لێخۆشبوو‌ن و به‌خشينMercy) ) ده‌ده‌ينه‌وه. دياره Mercy لێره‌دا به‌ر له‌وه‌ى به ماناى لێخۆشبوو‌ن بێت، به ماناى له‌بيركردن و به‌بيرنه‌هێنانه‌وه دێت. واته جۆرێك له تواناى به‌بيرنه‌هێنانه‌وه(و بيربردنه‌وه). به وته‌ى نيچه، ئه‌و سوبێكته ده‌توانێت به‌سه‌ر نيهيڵيزمدا سه‌ركه‌وێت كه ده‌سه‌ڵات و سامانى هه‌بێت؛ ئه‌مه به‌و مانايه نايه‌ت كه سوبێكت به‌رگه‌ى ئێش و ئازار بگرێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه قه‌رزارى ئه‌وانيتر بێت. به‌ڵكو ده‌بێت له ساتى ئه‌زموونكردنى ئێش و ئازاردا، ڕێ له‌وه بگرێت كه ئه‌م ئێش و ئازاره ببێته‌هۆى بنه‌ماى سه‌ره‌كيى به‌سوبێكتبوونى. ئه‌م سوبێكته ڕێنادات كه ئازار بيكاته قوربانى و قوربانييه‌كى لێ درووستبكات. ڕێنادات كه چێژى به‌قوربانيبوون، سوبێكتبوونه‌كه‌ى دياريبكات(به ده‌ربڕينێكى تر، ناهێڵێت چێژى قوربانيبوون ببێته جه‌وهه‌رى سوبێكتيڤيته‌ى). واته ناهێڵێت سوبێكتێك بێت كه شوناسه‌كه‌ى هيچ نه‌بێت جگه له چێژوه‌رگرتن له قوربانيبوون(ئه‌خلاقى كۆيله‌كان و ئه‌و بوغزه‌ى كه به‌هۆى ڕۆچوون به برينه ناوه‌كييه‌كه و هه‌ستكردن به گوناهدا ده‌رده‌كه‌وێت). هه‌ركات مرۆڤ توانيى ئازاره‌كان له‌بيربكات، ئه‌وا ئه‌وكات سوبێكتيڤيته‌شى ڕزگاريده‌بێت له‌ده‌ست گوناه و ئازار و ده‌ستوپه‌نجه‌نه‌رمكردن له‌گه‌ڵ برينه‌كاندا.
له دێڕه‌كانى پێشوودا، زياتر له‌ڕوانگه‌يه‌كى ده‌روونشيكارانه و لاكانى‌يه‌وه، پرسى نيهيڵيزممان تاوتوێكرد. لێره به‌دوا، ده‌مانه‌وێت ئاوڕ له ته‌فسيرى ژيل دۆڵۆز بده‌ينه‌وه بۆ نيچه. كاريگه‌ريى نيچه له‌سه‌ر فه‌يله‌سوفانى سه‌ده‌ى بيستى فه‌ڕه‌نسا(فۆكۆ، دۆڵۆز، ليوتار)، شتێكى حاشاهه‌ڵنه‌گره. له‌سه‌ر بنه‌ماى كتێبى (نيچه و فه‌لسه‌فه)، به‌كورتى ئاوڕ له ته‌فسيرى دۆڵۆز ده‌ده‌ينه‌وه بۆ نيچه...
ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌يادبێت كه فه‌يله‌سوفانى وه‌ك دۆڵۆز و باديۆ، له نه‌ريتى عه‌قڵانيه‌تى ئايدياڵيزمى ئه‌ڵمانى دابڕاون و پتر سود له عه‌قڵانيه‌تى سپێنۆزايى و فه‌لسه‌فه‌ى پێش‌كانتى وه‌رده‌گرن. له‌و نه‌ريته‌دا كه به كانت ده‌ستپێده‌كات و تا هيگڵ و فۆيه‌رباخ و ماركس و دواتريش ده‌روونشيكارى و تيۆرى ڕه‌خنه‌يى ئه‌دۆرنۆ درێژده‌بێته‌وه، چه‌مكى (سوبێكت) ڕۆڵێكى سه‌نتراڵ ده‌گێڕێت و ئه‌م نه‌ريته زياتر له‌گه‌ڵ ناكۆكييه‌كان و ڕه‌هه‌نده جياجياكانى چه‌مكى سوبێكت‌دا ده‌رگيره. له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌و نه‌ريته‌كه‌ى كه دۆڵۆز پێيه‌وه په‌يوه‌سته، ديدێكى جياوازى هه‌يه. بۆنمونه، هيوم له نه‌ريتێكدا كه سه‌ره‌تا باسمانكرد، زياتر له په‌يوه‌ندييدا به كانته‌وه بۆ ئێمه ماناى هه‌يه و له‌و جێيه‌دا كه به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى په‌يوه‌نديى به ئايدياڵيزمى ئه‌ڵمانييه‌وه هه‌يه ئاوڕى لێ ده‌ده‌ينه‌وه. له‌كاتێكدا هيوم لاى دۆڵۆز ڕۆڵێكى جياواز و سه‌نتراڵ ده‌گێڕێت. لێره‌دا باسكردنى ئه‌و خاڵه پێويسته كه په‌يوه‌ستبوون به نه‌ريتێكى جياواز له نه‌ريته‌كه‌ى دۆڵۆز، به‌ناچارى ده‌بێته ڕێگر له قووڵبوونه‌وه له فه‌لسه‌فه‌كه‌ى ئه‌ودا و زۆرێك له چه‌مكه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى په‌رته‌وازه و لاڵ ده‌خرێنه‌ڕوو.
يه‌كێك له چه‌مكه بنه‌ڕه‌تى و سه‌نتراڵه‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى دۆڵۆز و نيچه(و سپێنۆزاش) بريتييه له چه‌مكى ژين(ژيان) و ده‌توانين جۆرێك له Vitalism يان ژينگه‌رايى له فه‌لسه‌فه‌كانياندا بدۆزينه‌وه(واته ژيان بكرێته چه‌قى بيركردنه‌وه، ئه‌ويش به‌پێى ويستى هێز و ويستى چالاكبوون به مانا تايبه‌ته‌كه‌ى). خاڵێكى تر‌ى گرنگ له ڕوانگه‌ى دۆڵۆز و سپێنۆزاشه‌وه، بريتييه له ناونشينيى موتڵه‌ق(ئيمانێنسى موتڵه‌ق: واته بوون و ژيان خۆى له‌ناو خۆي‌دا ماناى هه‌يه و نابێت بگه‌ڕێينه‌وه بۆ پره‌نسيپێكى ده‌ره‌كى و بڵند و ترانسێندێنتاڵ). له‌م ڕوانگه‌يه‌وه، بوون، شتێكى بێ‌بۆشايى و بێ‌كه‌لێن و پڕ و پته‌وه. نيچه ئه‌م جيهانه به ده‌عبايه‌ك له وزه و ئينێرژى وه‌سفده‌كات. كۆمه‌ڵێك هێزى گشتگير و فره و هاوكات په‌يوه‌ست به‌يه‌كتره‌وه، ئه‌م جيهانه پێكده‌هێنن. جيهانێك كه به‌شێوه‌يه‌كى نه‌مر و جاويدان، خۆى ده‌ئافرێنێت و خۆيشى له‌ناوده‌بات. ئه‌و ناوه‌ى كه نيچه له‌م جيهانه‌ى ده‌نێت، "ويستى هێز"ه. ئه‌م وه‌سفانه‌ى نيچه، ده‌نگدانه‌وه و زايه‌ڵه‌يه‌كى دۆڵۆزييانه‌يان هه‌يه. ئه‌و هێزانه‌ى كه له ساتى فره‌يى‌دا، جۆرێك له يه‌ك پێكده‌هێنن، يه‌ك گشت(كل).
په‌يوه‌نديى ئه‌م يه‌ك گشته، ئه‌م ناونشينييه موتڵه‌قه، به نيهيڵيزمه‌وه چيه؟ لێره‌شدا "نه‌ويستن" و "ويستنى هيچ"مان هه‌يه. له ڕوانگه‌ى دۆڵۆزه‌وه، ئێمه له‌سه‌ره‌تادا ويستێكى نه‌رێنى و نزم و نه‌ويكه‌رمان هه‌يه. nihil له nihilismدا ده‌لاله‌ت له نه-بوون(non-being) ناكات به‌ڵكو گوزارشته له به‌هاى سفر(و هيچ)، ويستى سفر و دانانى به‌ها بۆى. ئه‌مه ويستێكى نه‌فيكه‌ره كه ژيان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ها باڵاكان نه‌فيده‌كات و نزم و سوك سه‌يرى ده‌كات. ئه‌م داواكردنه‌ى "نه‌بوون" و ئه‌م ويسته نه‌رێنييه، له‌ڕوانگه‌ى دۆڵۆزه‌وه(به‌پێچه‌وانه‌ى باسه‌كه‌مانه‌وه له به‌شه‌كانى پێشوودا)، داواكردنى جۆرێك له زياده و ڕياڵ نيه، به‌ڵكو ئه‌م ويسته نه‌رێنييه خۆى به جۆرێكى تر سه‌رده‌كێشێت بۆ نيهيڵيزم. نيهيڵيزم به‌م مانايه‌ى تر، ئاماژه‌يه بۆ جۆرێك له په‌رچه‌كردار و كاردانه‌وه. ئه‌مه ئه‌و جێيه‌يه كه ئه‌و له‌به‌هاداماڵينه و ئه‌و سوككردنه‌ى ژيان، چيتر به‌و مانايه نايه‌ت كه به‌هاى سفر ده‌ده‌ين به ژيان؛ به‌ڵكو ئيدى خودى ئه‌م به‌ها باڵايانه سفروه‌رده‌گرن. به ده‌ربڕينێكى تر، خودى به‌ها باڵاكان، سوك و نزم و نه‌وى ده‌كرێن. له ديدى دۆڵۆزه‌وه، سه‌ره‌نجام ئه‌مه سه‌رده‌كێشێت بۆ نيهيڵيزمێكى ناچالاك كه له‌كۆدا ويستن نه‌فيده‌كات.
ئێمه له قۆناغێكدا ژيانمان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ها باڵاكان نه‌فيده‌كرد و سوك سه‌يرمانده‌كرد، به‌ڵام هه‌نوكه خودى ئه‌م به‌ها باڵايانه نه‌فيده‌بن و ژيان له دنيايه‌كى بێ‌به‌ها و بێ‌جۆشوخرۆش‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م جۆره ژيانه‌ى دووه‌م، له ديدى دۆڵۆزه‌وه جۆرێكه له "ژيانى په‌رچه‌كردارى يان كاردانه‌وه‌يى-reactive "، له‌م قۆناغه‌دا ئه‌فراندن و خه‌لاقيه‌تى چالاكانه له‌ناوده‌چێت و ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه كۆمه‌ڵێك هێزى په‌رچه‌كردارى‌ن. جۆرى دووه‌مى نيهيڵيزم به شێوازێك له ژيان كۆتاييدێت كه له جيهانێكى بێ‌به‌هادا درێژه به خۆى ده‌دات. نيهيڵيزم لاى دۆڵۆز، ته‌عبيره له‌و دۆخه‌ى كه ئه‌وه هێزه په‌رچه‌كردارى و كاردانه‌وه‌ييه‌كانن كه به‌هاكان درووستده‌كه‌ن. ئه‌وه ئه‌و هێزه په‌رچه‌كردارييه‌يه كه ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى له نيهيڵيزمى نه‌رێنييه‌وه بۆ نيهيڵيزمى په‌رچه‌كردارى بڕۆين و له‌وێشه‌وه سه‌ره‌نجام به‌ره‌و نيهيڵيزمى ناچالاك بپه‌ڕينه‌وه. نيهيڵيزمى نه‌رێنى، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رامبه‌ركێى نێوان جه‌وهه‌ر/ڕواڵه‌ت(نمود) درووستده‌بێت، و ژيان وه‌ك ڕواڵه‌تى ڕوو‌ت به قازانجى جه‌وهه‌ر نه‌فيده‌بێت/نه‌فيده‌كرێت. له حاڵه‌تى دووه‌مدا، خودى جه‌وهه‌ريش نه‌فيده‌كرێت. له مێژووى ئه‌وروپاى سه‌ده‌ى بيستدا، فه‌يله‌سوفێكى وه‌ك هايدگه‌ر داكۆكى له خۆفيداكردن و قوربانيبوون ده‌كات، ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت ژيانى خۆت له‌پێناوى كۆمه‌ڵێك به‌هادا بكه‌يته قوربانى. به‌ڵام له‌دواى جه‌نگ(ـى دووه‌مى جيهانى)، مه‌سه‌له‌كه شێوه‌يه‌كى تر ده‌گرێته‌خۆى و له سوبێكتى مه‌رگ(پيرۆزكردنى قوربانيدان و گيانفيدايى له‌پێناوى به‌ها باڵاكاندا)ـه‌وه به‌ره‌و مه‌رگى سوبێكت ده‌په‌ڕينه‌وه. (مه‌رگى سوبێكت، ماناى زۆره. يه‌كێك له‌وانه توانه‌وه‌ى مرۆڤ يان سوبێكته له‌ناو سيسته‌مدا نه‌ك ئه‌وه‌ى سوبێكت گيانى خۆى بكاته‌قوربانى له‌پێناوى كۆمه‌ڵێك به‌هادا دژى سيسته‌م). ئێستا ئيدى ژيانى ڕوو‌ت تاكه به‌هايه كه ماوه‌ته‌وه و ده‌بێت هه‌مووشت بكرێته قوربانيى زيندوومانه‌وه‌ى بايۆلۆژى!
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى تێپه‌ڕينه‌كه له‌م چه‌ند شێوازه‌ى نيهيڵيزم، وا پێويستده‌كات سه‌ره‌تا هه‌ندێك له چه‌مكه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى دۆڵۆز بخه‌ينه‌ڕوو. خاڵى ده‌سپێك چه‌مكى جه‌سته(body)يه، ئيدى جه‌سته به مانا فراوانه‌كه‌ى(جه‌سته‌ى بايۆلۆژى، جه‌سته‌ى تاك، جه‌سته‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و هتد). پرسياره گرنگه‌كه لاى دۆڵۆز چيه‌تيى جه‌سته نيه، به‌ڵكو ئه‌وه‌يه كه جه‌سته ده‌توانێت چ كارگه‌لێك ئه‌نجامبدات؟ به‌م تێگه‌يشتنه، جه‌سته له په‌يوه‌ند به هێزه‌كانه‌وه لێكده‌درێته‌وه. جه‌سته‌كان به‌رهه‌مى ده‌رگيربوونى هێزه‌كانن له‌گه‌ڵ يه‌كتردا، و دۆڵۆز ئه‌م هێزانه دابه‌شده‌كات بۆ هه‌ردوو هێزى كردارى و په‌رچه‌كردارى(هێزى ده‌سه‌ڵاتدار و هێزى ژێر ده‌سه‌ڵات). هێزه په‌رچه‌كردارييه‌كان، به‌جۆرێك له جۆره‌كان، ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه كردارييه‌كانه‌وه. دۆڵۆز، هێزه‌كان وه‌ك شتانێكى چه‌ندايه‌تى يان چه‌ندێتييانه ده‌خاته‌ڕوو. ئه‌م چه‌ندێتييه، به مانا زانستى و فيزياييه‌كه‌ى ناپێورێت. ئه‌وه‌ى لێره‌دا گرنگه، جياوازيى هێزه‌كانه. ئه‌و هێزانه‌ى كه له‌گه‌ڵ يه‌كتردا ده‌كه‌ونه په‌يوه‌ندييه‌وه، و به‌بێ ده‌رگيربوون له په‌يوه‌ندييه‌كى "چۆنايه‌تى"دا ناتوانن چه‌ندێتييان هه‌بێت. كێشه‌كه ئه‌وه نيه بۆنمونه جۆرێك له ژماره بده‌ينه‌پاڵ هێزه‌كان، به‌ڵكو كێشه‌كه په‌يوه‌نديى نێوان هێزه‌كانه؛ واته له په‌يوه‌نديى نێوان هێزه‌كاندا كام هێز كردارييه و كام هێزيش په‌رچه‌كردارى. مه‌سه‌له سه‌ره‌كييه‌كه لاى دۆڵۆز، دۆزينه‌وه‌ى هێزه كردارييه‌كانه، كه به‌بێ ئه‌وانه هێزه په‌رچه‌كردارييه‌كان ناتوانن ببنه هێز.
ئه‌وه‌ى له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره په‌رچه‌كردارێكدا(ئاگايى)، ئه‌وله‌ويه‌ت ده‌به‌خشێته جه‌سته، چالاكيى هێزه نائاگانه له‌ناويدا. جه‌سته ئه‌و شته‌يه كه مرۆڤ له ئاگايى(consciousness)ـه‌كه‌ى جياده‌كاته‌وه. ئاگايى و ئيگۆ و هتد، هێزى په‌رچه‌كرداريين. چۆنيه‌تيى هێزه‌كان ده‌كه‌وێته تواناكه‌يانه‌وه ده‌رهه‌ق به‌وه‌ى چۆن جياوازى له چه‌ندێتى‌دا درووستده‌كه‌ن. قودره‌تى گۆڕانكارى، سه‌ره‌كييترين پێناسه‌يه بۆ كردار و چالاكبوون، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له‌بيربكه‌ين كه په‌رچه‌كرداره‌كانيش ته‌نيا وه‌ك جۆرێك له هێز ده‌توانن بپێورێن. شتى په‌رچه‌كردارى، خۆى جۆرێكه له هێز؛ به‌ڵام هێزێكه كه ته‌نيا ئه‌وكاته ده‌توانين لێى تێبگه‌ين و بيناسينه‌وه كه په‌يوه‌ندييه‌كه‌ى له‌به‌رچاوبگرين له‌گه‌ڵ هێزه كردارى و ئه‌فرێنه‌ره‌كانى تردا. جياوازيى نێوان هێزه‌كان شتێكى چه‌ندايه‌تييه، به‌ڵام هاوكات ده‌شبێته چۆنايه‌تييش. چۆنايه‌تيى هێزێك، جياناكرێته‌وه له بڕى جياوازييه‌كه‌ى له چه‌ندايه‌تى. مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نيه كه هێزه‌كان پێكده‌گه‌ن و جۆرێك له هاوسه‌نگى درووستده‌كه‌ن، ئه‌و "گشت"ـه‌ى كه له كۆى ئه‌م هێزانه پێكدێت هه‌ميشه له جووڵه و گۆڕاندايه. چۆنيه‌تى، وه‌ك گۆڕانێك له چه‌ندێتى‌دا دێته‌ئاراوه. گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م مه‌سه‌له‌يه له بيركارى(حيسابى ديفرانسێل)دا بخه‌ينه‌ڕوو، ئه‌وا ده‌توانين سود له (دۆزى سنور-limit) ببينين: dy/dx گوزارشته له‌و گۆڕانكارييانه‌ى y له هه‌لومه‌رجێكدا كه گۆڕانكارييه‌كانى x به ئاراسته‌ى سفردا ئاره‌زووده‌كات. خاڵى گرنگ لێره‌دا جياوازيى نێوان هێزه‌كانه. f(x+dx)/dx: هه‌ر گۆڕاوێك به‌هۆى گۆڕانێكى زۆر بچوكى چه‌ندايه‌تييه‌وه(واته به جياوازييه‌كى كه‌مه‌وه)، گوزارشته له چۆنايه‌تييه‌كه‌ى وه‌ك هێزێكى په‌رچه‌كردارى. X نه‌ك ته‌نيا به‌هۆى گۆڕ‌انى چه‌ندايه‌تييه‌وه خۆى ده‌گۆڕێت به‌ڵكو ماهيه‌تێكى چۆنايه‌تييش وه‌رده‌گرێت، واته ماهيه‌تى "هێزێكى كردارى".
له ڕوانگه‌ى دۆڵۆزه‌وه، ماناى يه‌كه‌مى نيهيڵيزم، نيهيڵيزمى نه‌رێنى‌يه و له ماناى دووه‌ميشدا نيهيڵيزمى په‌رچه‌كردارييه.
بوغز، نيهيڵيزمى نه‌رێنى، ئه‌خلاقى كۆيله‌كان و ...هتد تێكڕا نمونه‌ن بۆ هێزه په‌رچه‌كردارييه‌كان. جياوازيى ئه‌خلاقى كۆيله‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقى سه‌رده‌سته‌كان(nobility ) له‌وێدايه كه له ئه‌خلاقى كۆيله‌كاندا ئه‌وه هێزه په‌رچه‌كردارييه‌كانن به‌ها درووستده‌كه‌ن. به‌پێى دۆڵۆز، ته‌نانه‌ت له نيهيڵيزميشدا ده‌توانين درووستكردن و ئه‌فراندنى به‌هاكان ببينين به‌ڵام ئه‌م به‌هايانه درووستكراوى ده‌ستى هێزه په‌رچه‌كردارييه‌كانن.
دۆڵۆز، هيچ جۆره چۆنايه‌تى و هيچ ماهيه‌تێكى زاتى بۆ هێزه‌كان دانانێت. چۆنيه‌تيى هێزه‌كان و كرداريبوون و په‌رچه‌كرداريبوونيان ڕێك له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌يوه‌نديى نێوان هێزه‌كان ده‌ستنيشانده‌كرێت.
با ئاوڕێكيش له چه‌مكى (گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ميشه‌يى"هه‌مان" the same). له ديدى دۆڵۆزه‌وه، ئه‌م چه‌مكه وه‌ڵامێكى ئيستيعارى و ميتافۆريكاڵه ده‌رهه‌ق به "بوون‌به" و صه‌يرووره‌ى ڕوو‌ت(becoming). دۆڵۆز و نيچه هه‌ردووكيان ئاماژه بۆ ئه‌و خاڵه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر زه‌مه‌نى ڕابردوو وه‌ك شتێكى ناكۆتا وه‌ربگرين، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه پێشتر بوونيان هه‌بووه، ده‌بێت ئێستا گه‌يشتبنه كۆتايى خۆيان و به‌ته‌واوى هاتبنه‌دى و ڕووياندابێت. ئه‌گه‌ر شتێكيش به گريمانه وه‌ربگرين كه "بووه"، ئه‌وا چۆن ده‌توانين سه‌ره‌تاى "بوون به‌و شته"ى ڕوونبكه‌ينه‌وه؟ صةيرووره يان بوون‌به(يان becoming)، به‌م مانايه هيچ نيه جگه له بوون(وجود يان كه‌ينونه). ئه‌گه‌ر بتوانين باسى ئۆ‌نتۆلۆژيا(بوونناسى) بكه‌ين ئه‌وا ناتوانين هيچ جه‌وهه‌رێكى نه‌گۆڕ و وه‌ستاومان هه‌بێت، به‌ڵكو ته‌نيا ده‌توانين باسى بوونى "بوون‌به" بكه‌ين(واته بوون هه‌ميشه له پرۆسه‌ى –بوون-به-بوون دايه). له ڕوانگه‌ى دۆڵۆزه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ميشه‌يى هه‌مان-ى نيچه، گوزارشته له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و بوون-ـه‌ى كه ده‌بێت(واته له پرۆسه‌ى بوون‌به و صه‌يرووره و جووڵه‌دا به‌رده‌وامده‌بێت). ئه‌وه‌ى كه هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، نزيكترين نزيكبوونه‌وه‌ى جيهانى (بوون‌به...)يه له‌گه‌ڵ جيهانى (بوون)دا. بنه‌ماى گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ميشه‌يى، ميتافۆرێكه كه له‌ڕێگه‌يه‌وه، جيهانى (بوون‌به...) تا ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ى له جيهانى (بوون) نزيكده‌كه‌ينه‌وه.
خاڵه گرنگه‌كه ئه‌وه‌يه كه له‌م گه‌ڕانه‌وه هه‌ميشه‌ييه‌دا، هيچ شتێك ناگه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه (بوون) نيه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵكو خودى (بوون‌به...)يه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه و بوون درووستده‌كات. هيچ جه‌وهه‌ر يان هيچ سوبێكتێك خۆى له‌خۆيدا بوونى نيه تا بگه‌ڕێته‌وه، تاكه شتێك كه دووباره‌ده‌بێته‌وه خودى (بوون‌به...)يه. له‌ڕێگه‌ى ئه‌م دووباره‌بوونه‌وه هه‌ميشه‌ييه‌وه‌يه كه ده‌توانين چركه‌ساتى ئێستا ڕوونبكه‌ينه‌وه، چركه‌ساتى ئێستا وه‌ك چركه‌ساتێك كه ده‌بێت(و له بوون‌به و صه‌يرووره‌دايه). له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه‌يه كه دۆڵۆز بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ميشه‌يى به جۆرێك له سه‌نتێز دابنێين. سه‌نتێزى نێوان (بوون‌به...) و ئه‌و (بوون)ـه‌ى كه له پرۆسه‌ى( بوون‌به...)دا پێناسه‌ده‌كرێت.
به‌هۆى دابڕان له هێزه په‌رچه‌كرادارييه‌كانه‌وه‌يه كه ده‌توانين له نيهيڵيزمى په‌رچه‌كردارى ده‌ربازمان ببێت. دۆڵۆز ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌م خاڵه‌دا سه‌روكارمان له‌گه‌ڵ نه‌فييه‌كاندا نيه به‌ڵكو سه‌روكارمان له‌گه‌ڵ نه‌فييه‌كاندايه وه‌ك هێزگه‌لى ئه‌رێكردن و ئه‌رێگۆيى(نه‌ك نه‌فى و نه‌رێگۆيى). ئه‌رێكردن هيچكات خۆى ئه‌رێناكرێت و جه‌ختى له‌سه‌ر ناكرێته‌وه، مه‌گه‌ر پێشوه‌خت نه‌فيكردن و نه‌رێكردن په‌يوه‌نديى خۆى له‌گه‌ڵ هێزه په‌رچه‌كردارييه‌كاندا بڕيبێت. ده‌بێت نه‌فى، په‌يوه‌نديى خۆى له‌گه‌ڵ هێزه په‌رچه‌كردارييه‌كاندا بڕيبێت و ئالێره‌دايه كه ئه‌رێكردن و جه‌ختكردنه‌وه(affirmation) ده‌ڕه‌خسێت. مه‌سه‌له سه‌ره‌كييه‌كه ئه‌وه‌يه كه نێگه‌تيڤ، چۆنايه‌تييه‌كى بنه‌ڕه‌تى و يه‌كلاكه‌ره‌وه نيه. ئه‌رێكردن، به ماناى خه‌لاقيه‌ت و ئه‌فراندن دێت نه‌ك به ماناى هه‌ڵگرتنى به‌رپرسيارێتيى شتێك، به‌ڵكو به ماناى ئازادكردنى هه‌ر شتێكه كه ده‌ژى. ئه‌رێكردن و جه‌ختكردنه‌وه، خۆى ئه‌رێكردنه به ڕووى شتێك‌دا كه له ده‌سه‌ڵاتى مرۆڤ به‌ده‌ره و لێره‌دايه ده‌كه‌وينه به‌رده‌م مرۆڤى باڵا(سوپه‌رمان). ئه‌رێكردن به ماناى ئه‌فراندن، هه‌ر ئه‌رێكردنه به‌ڕووى ئه‌رێكردندا كه ته‌نيا له مرۆڤى باڵا ده‌وه‌شێته‌وه.
نيچه به‌رده‌وام هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر چه‌مكه‌كانى وه‌ك حه‌قيقه‌ت و يه‌كێتى و هتد. چه‌ندين جاريش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه حه‌قيقه‌ته‌كان هيچ نين جگه له كۆمه‌ڵێك درۆى به‌سوود. به‌ڵام له جێيه‌كى تردا باسى حه‌قيقه‌ت ده‌كات كه زيانى بۆ ژيان هه‌يه. ده‌سه‌ڵاتيش له‌وه‌دا ده‌بينێته‌وه كه مرۆڤ بتوانێت ئه‌م حه‌قيقه‌ته له‌به‌رده‌م خۆي‌دا هه‌مواربكات. ئه‌م حه‌قيقه‌تانه(به‌و ماناى دووه‌مه‌ى كه نيچه به‌كارده‌هێنێت) له‌و شته ده‌چێت كه له گوتارى ده‌روونشيكارييدا پێى‌ده‌وترێت ڕياڵ. ئه‌گه‌ر جه‌وهه‌رى ژيان به ناخودئاگا و نه‌ست بزانين و ژيانى ناوه‌كييش به شتێكى ده‌رنه‌بڕاو بزانين، ئه‌وا حه‌قيقه‌ته داروينى و كۆپه‌رنيكى‌يه‌كان بۆ ژيان زيانبه‌خشن. دۆڵۆز به‌هۆى ته‌رحكردنى پرسى (هێز)ـه‌وه، به‌شێوه‌يه‌كى ناونشين پرسى نيهيڵيزم تاوتوێده‌كات و به‌پێچه‌وانه‌ى نه‌ريتى ئايدياڵيزمى ئه‌ڵمانى و نه‌ريته قه‌رزاره‌كانيه‌وه، ڕێ له‌وه ده‌گرێت ده‌رگيرى پرسى ترانسێندێنتاڵ(موته‌عال) ببێت.
[1]. ئايدياڵى زوهد(ascetic ideal)، وه‌ك بيرخستنه‌وه‌يه‌كى ساده جێى خۆيه‌تى ئاماژه‌يه‌ك به‌وه بكه‌ينه‌وه كه ئه‌م چه‌مكه لاى نيچه بنه‌مايه‌كه بۆ نيهيڵيزم. ئايدياڵ واته شتێكى به‌رز و نمونه‌يى كه بۆى ده‌كۆشيت و زوهديش وه‌ك خۆگرتنه‌وه له ژيان. به‌م پێيه ئايدياڵى زوهد ئه‌و پره‌نسيپه‌ى مێژووى مرۆڤه كه ده‌يه‌وێت ژيان نه‌فى بكات و شتانێكى ئه‌بستراكت بخاته جێى ژيان و ئه‌م نه‌فيكردنه‌ى ژيانيش سه‌رده‌كێشێت بۆ نيهيڵيزم. مێژووى دينه‌كان به‌شێكن له‌و مێژووه‌ى كه ژيان نه‌فيده‌كه‌ن و حه‌قيقه‌تێكى ئه‌بستراكت و ده‌ره-ژيان و ئه‌وديوجيهان ده‌خه‌نه جێى ئه‌م ژيانه ڕاسته‌قينه‌يه. ته‌نانه‌ت زانستيش له جيهانى مۆدێرندا ئه‌م ڕۆڵه ده‌گێڕێت و له گه‌ڕانيدا به‌دواى حه‌قيقه‌تدا، ته‌ڕوبڕى و كۆنكرێتبوونى ئه‌م جيهانه‌ى به‌رده‌ست نه‌فيده‌كات و ژيان ده‌گۆڕێت بۆ چه‌ندايه‌تى و بڕ و كه‌شفى ئه‌بستراكت. به‌پێى ئه‌و سياقه‌ى كه نيچه‌ى تيا ژياوه، مه‌سيحيه‌ت سه‌رچاوه‌يه‌كى ديارى ئايدياڵى زوهده و يه‌هوديه‌تيش به‌شێكه له‌م زوهده. زوهد هه‌ميشه خراپ نيه لاى نيچه. زوهدێكه هه‌يه ئه‌رێنييه و داكۆكى له غه‌ريزه‌ى ژيان ده‌كات و جيايه له زوهدى كه‌له‌پورى ئه‌فلاتونيزم و مه‌سيحيه‌ت و هتد و پتر بۆ يۆنان ده‌گه‌ڕێته‌وه. زوهدێكى تر هه‌يه نه‌رێنييه و ژيان نه‌فيده‌كات و ڕيشه‌ى له ميتافيزيكى دينى يان فه‌لسه‌فيدايه و ئايديا ده‌خاته جێى ژيانێكى زيندوو. به‌كورتييه‌كه‌ى ئايدياڵى زوهد بيانووهێنانه‌وه‌يه بۆ نه‌كردن و نه‌ژيان و ويستنى هيچ- و
[2]. ئه‌ويترى گه‌وره: چه‌مكێكى ژاك لاكانه و گوزارشته له كۆمه‌ڵگا و ئه‌و هێزه نه‌نوسراوه‌ى كۆمه‌ڵگا كه له‌سه‌ر تاكه‌كه‌س هه‌يه‌تى و له هه‌موو شوێنێك ئاماده‌يه. ئه‌ويترى گه‌وره ڕيشه‌يه‌كى زه‌مينيى هه‌يه، خودا نيه، به‌ڵكو هه‌ر كۆمه‌ڵگا خۆيه‌تى له ئاسته ڕه‌مزى و نه‌بينراو و فشارئامێزه‌كه‌يدا. شتێك نيه پێشوه‌خت به‌شێوه‌يه‌كى جه‌وهه‌رى هه‌بێت و ملكه‌چى بين، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌كه‌وێته داهاتووه و واى داده‌نێين هه‌يه و ده‌بێت ملكه‌چى بين. ئه‌ويترى گه‌وره، تاكه‌كه‌تاكه‌ى كه‌سه‌كان نيه، به‌ڵكو ئه‌و تۆڕه ڕه‌مزييه‌يه كه زۆر شتى ژيانى مرۆڤ دياريده‌كات. له ياساى نوسراو و نه‌نوسراوه بيگره تا دابونه‌ريت و زمان و به‌شێك له ئايدۆلۆژيا و په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌هاكان و چاوه‌ڕوانييه‌كان- و