بۆچی سەرمایەداری ئێمەی خۆپەرستكردووه؟
ڕانانێك بۆ کتێبی "پیشەسازيی بهختهوهرى"ـى ویلیام دەیڤس
تێری ئیگڵتۆن
و. ساڤان ئاكۆ
گومان لەوەدا نییە کە هەمووکەس بهختهوهريى دەوێت، تاکە کێشە لێرەدا ئەوەیە کە بهختهوهرى لە چی پێکهاتووە؟ ئەمە کێشەیەکە کە بيريارهكانى ئەخلاق[1] هەرگیز نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەری و ڕەنگە هەرگیزیش نەگەن. ئایا بهختهوهرى هەستێکی سوبێكتيڤ و زەینيی پاکە؟ یاخود ئایا دەتوانرێت پێوەری بۆ دابنرێت؟ ئایا دەتوانیت بێ ئەوەی درکی پێبکەیت، بهختهوهر بیت؟ کەسێک دەتوانێت تەواو بەدبەخت بێت و هێشتا بڕوای بەوە هێنابێت کە لە دۆخی نهشوه و مەستیيدا بووە؟
لە سەردەمی ئێمەدا، چەمکی بهختهوهرى لە چوارچێوەیەکی تاکەکەسییەوە بەرەو چوارچێوەیەکی گشتی چووه. وەک ئەوەی کە "ویلیام دەیڤس" لە توێژینەوەکەیدا ئاماژەی پێدەدات، ژمارەی ڕوو لە زیادبوونی دەزگاکان فەرمانبەری ڕووخۆش بۆ سەرکارەکان(خاوهن كارهكان) دادەمەزرێنن لەکاتێکدا گوگڵ "بەردەستێکی ڕووخۆشی باش"ـی هەیە بۆ بەرزڕاگرتنی ئاستی چالاکيی دەزگاکە. ڕەنگە بانکی ئینگلتەرا باشتر بێت بۆی بیر لەوە بکاتەوە قەشمەرێک دابمەزرێنێت لەسەر کار. ڕاوێژکارانی پسپۆڕيی بهختهوهرى، ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە بە زەبری هێز لە ماڵەکانیان دەرکراون سەبارەت بەوەی چۆن بەردەوامی بە ژیان بدەن [وهك بڵێى كێشهكه كێشهيهكى زهينييه و پهيوهنديى به دۆخى ئۆبێكتيڤ و بابهتييهوه نيه و سيستهم هۆكار نيه!].
دوو ساڵ لەمەوبەر هێڵی ئاسمانيی بەریتانی "بەتانيی بهختهوهرى"ـى بەکارهێنا، بەتانییەک کە ڕەنگی لە سوورەوە دەگۆڕێت بۆ شین لەگەڵ زیاتر پشوو وەرگرتنی گەشتیارەکانیدا بۆ ئەوەی ئاستی ئاسودەیی گەشتیارەکە لای خزمەتکارەکانی فڕۆکەکە ڕوون بێت و دەربکەوێت. جۆرێکی نوێی دەرمان بە ناوی وێڵبوترین(Wellbutrin) هاتووە کە بەڵێنی کەمکردنەوەی بەشی زۆری ئەو ئازارە دەدات کە لەدوای لەدەستدانی کەسێکی ئازیز تووشی مرۆڤ دەبێت. دەبوو ئەوەندە کاریگەر بێت کە ڕێکخراوی دەروونيی ئەمریکا[2] بڕیاری ئەوەی دا کە خەمباربوون بۆ زیاتر لە دوو هەفتە لەدوای کۆچی دوایی مرۆڤێکی دی دەتوانرێت وەک نەخۆشییەکی دەروونی ئەژماربکرێت. نائومێدی و بێبەشبوون لە خۆشییەکانی ژیان هەڕەشەیە بۆسەر تەندرووستيی دەروونی هەر تاکێک.
هەروەها هیچ سەیر نییە کە بهختهوهريى ميلهت(نهتهوه) چووهتە خانەی خاوەندارێتيی گشتییەوە؛ ئهويش بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشيی ڕۆحی لە چواردهورى جیهاندا. دەوروبەری سێ بەشی پێگهيشتووهکانی ئەمریکا و نزیکەی نیوەی پێگەیشتووانی بەریتانیا باوەڕیانوایە کە هەندێک کات خەمۆکن. بەم شێوەیە، زیاتر لە نیو سەدە لەدوای دۆزینەوەی دژەخەمۆکی ، کەس نازانێت کە چۆن چالاکانه ئەرکەکانی بەجێبهێنێت. کارکردنی زۆر، کە تێیدا تاکەکان کۆنترۆڵی کەمیان بەسەریدا هەیە، ئەگەری ئەوە هەیە هەڕەشەی نەخۆشیيەکانی دڵ زیاتر بکات. بەڵام کاری هەرەوەزی بەپێچەوانەوە بۆ دەروون و تەندرووستی باشه.
سكههڵگوشين و تهقهشوف[ـى ئابورى][3]، خەڵکی نەخۆشتر خستووە و زۆریشی بەرەو مەرگ بردووە. ميلهته نایەکسانەکانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا زۆر زیاتر لە نەتەوە یەکسانخوازەکانی وەک سوید کێشەی نەخۆشيی دەروونی دەخەنەوە. نەخۆشی، ئامادەنەبوون و ئامادەبوو، ئامادەبوو بەو مانایەی کە بە جەستە ئامادەییت هەبێت لە کار، خەمڵێندراون بەوەی کە لە ساڵێکدا پێنجسەد و پەنجا بلیۆن دۆلار لەسەر ئابوريی ئەمریکا دەکەوێت.
بەڵگە هەیە ڕوونیدەکاتەوە کە هەڵوێستی ڕکابەرانە بە هەمان ڕادەی دۆڕاوەکان نەخۆشيی دەروونی لەناو براوەکاندا دەچێنێت، ئەمە بۆ ئەستێرە وەرزشوانییەکانیش فەرقی نییە و هەمان ڕادەیە. جگە لە دۆناڵد ترەمپ کە ئەمە بەدرۆدەخاتەوە، تا زیاتر بەدوای پارە، پێگە و دەسەڵاتدا ڕابکەیت بەهای لێهاتوویيت لە کەمترین ڕادەیدا دەبێت.
بەپێی کەلتوری نەخۆشانهى شادومانى يان ڕووخۆشی، ئەمریکییەکان دەیانەوێت دڵتەنگییەکانییان کەمتر دەربکەوێت و تۆماربکرێت، لەکاتێکدا فەڕەنسییەکان لەگەڵ گومانی ئەوەی کە گوايا بهختهوهرى شتێكى ساده و ساكاره، زیاتر دووچاری ئەوە دەبنەوە تۆماری بکەن. بهختهوهرى لە بواری بازرگانیيدا نایابە، کارکەرێکی شادومان و ڕووخۆش بەڕادەیەکی زۆر بەرهەمدارترە لەچاو کارکەرێک کە بە پێچەوانەوە بێت؛ زانستی ههستوسۆزی مرۆڤ، ئەوەی کە دەیڤس پێیدەڵێت "بەڕێوهبردنی چاودێری و دەسەڵاتی هەستەکانمان" یەکێکە لە خێراترینی فۆرمە پەرەسەندووەکانی زانینی کاریگەر. بەهەمان شێوە بازاڕ لە بازاڕکردن دەکۆڵێتەوە، کە لە ئێستادا بەرنامەی گرانبەهای سکانکردنی ڕووخسار بەکاردەهێنێت بۆ دەرخستنی دۆخە هەستهكى و عاتفييهكانى کڕیار. تا زیاتر چاویان گەشاوە بێت پسپۆڕانی دەمار گلەیی ئەوە دەکەن نزیکن لە دۆزینەوەی "کلیلی کڕین" لە مێشکدا.
دەروونناسی، بۆ جێگۆڕکێپێکردنی تەرکیز لەسەر هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێگایەکی بڕواپێکراوە. لەدوای [قهيران] و کەوتنه ئابورييهكهى ساڵی ٢٠٠٨، هەندێک لە دەروونناسەکان گەیشتن بەو دەرەنجامەی کە کێشەکە لە بانکەکاندا نەبوو بەڵکو لە مێشکدا بوو[4]. شەقامی واڵستريت لەلایەن پسپۆڕانی دەماری هەڵەوە تووشی کارەسات بوو! لەناو بازرگانەکاندا تێستێسترۆن[5]ی هێجگار زۆر هەبوو، هەروەها زۆرێك لە خاوەن بانکەکان ئالوودەی مادەی کۆکایين بوون. دەرمانێک بەرهەمهێنرا بەپێی سکانی مێشکی ئەو بازرگانانەی کە بەڵێنی بڕیاردانی باشتریان دابوو. ئەوەی لە دونياى خۆپەرستانهى سەرمایەداریى دواييندا گرنگە ئەوە نییە کە چۆن بیردەکەیتەوە و چی دەکەیت، بەڵکو ئەوە گرنگە هەستت چی دەڵێت. هەروەها بەو پێیەی کە هەست ناتوانرێت ئهرگومێنت لەدژی بکرێت، ئيدى بەئاسانی لە هەموو دیبەیتەکان جیاکراوەتەوە. ژنان و پیاوان ئێستا دەتوانن بە شێوازی خود-چاودێریکردنی بەردەوام پیاسەبکەن، بە بەکارهێنانی بەرنامەو پرۆگرام بۆ چاودێریکردنی گۆڕانی میزاجیان. ئیگۆی دڕندە و پشتپێبەستراوی شێوازێکی کۆنتری سەرمایەداری ڕێگای خۆپەرستییەکی نەرم و نیانی داوە بە شێوازە نوێیەکەی سەرمایەداری.یەکێک لە هەواڵە باشەکانی ئەوەیە کە ڕەنگە هۆشمەندی بە ئاشکرا بەرەو شێتیت ببات.
ئەوەی دەیڤس باسیدەکات ئەوەیە کە سهرمايهدارى بەجۆرێک لە جۆرەکان لەگەڵ ڕەخنەکانی خۆیدا یەکیگرتووهتەوە. ئەوەی سیستەمەکە بە گومانەوە پەیڕەوی دەکرد_ هەستکردن، هاوڕێيەتی، داهێنان و بەرپرسیارێتيی ئەخلاقى، ئێستا هەموویان بۆ مەبەستی زیادکردنی قازانج هەڵبژێردراون. ڕەخنەگرێک تەنانەت ئهرگومێنتی سەبارەت بە کەیسی بەخشینی بەرهەمی بێبەرامبەریش هێناوهتهوه کە لەپێناوی درووستکردنی پەیوەندییەکی بەهێزتر لە نێوان کڕیار و فرۆشیاردا ئەنجامدەدرێت.
هەندێک لە سەرکارەکان مانگانەی زیاتر وەک دیاری دەدەن بە کارمەندەکانیان وەک سوپاسگوزاريیەک و لەپێناو هاندانیان بۆ هەوڵدانی زیاتر و کاری باشتر. پێدەچێت لە ئێستادا هیچ شتێک نەمابێت کە بە ئامرازنەکرابێت[6]. هێشتاش،تەواوی واتای بهختهوهرى ئەوەیە کە خۆی لە خۆیدا ئامانجه بەپێچەوانەی ئەوەی کە ئامرازێك بێت بۆ دەسەڵات و سامان و پێگه. بەنیسبەت نەریتی فيكرى ئيتيكييهوه(ئهخلاقى) لە ئەرستۆ و ئەکویناسـەوە بۆ هیگڵ و مارکس، خودپڕکردنەوە و خۆتێركردنی مرۆڤەکان لە پراکتیزەکردنی کاری چاکەوە سەرچاوەدەگرێت و ئەم خودپڕکردنەوەیەش خۆی ڕوودەدات. ئەوەی کە چۆن بهختهوهر ببیت بابەتە هەرە سەرەکییەکەیە کە ئەخلاقییەکان پەنجەی لەسەر دادەنێن، بەڵام "بۆچی بهختهوهر بین؟" پرسیارێک نییە کە وەڵامی بدرێتەوە.
هەمان نەریتی بیرکردنەوە ڕەتیدەکاتەوە کە بهختهوهرى لەو دۆخە کاڵاییەی پێوەی بەستراوە جیابکاتەوە، ژنان و پیاوان تەنها لە چەند دۆخێکی دیاریکراوی کۆمەڵگەدایە کە دەتوانن بگەشێنەوە. بهختهوهرى بەستراوەتەوە بە چالاکییەکانمانەوە لەجیاتيی ئەوەی کە دۆخێکی تایبەتیی دەروونی بێت. ئێمە بريكارى پراكتيكيين نەک كۆمهڵێك كهس بين لهسهر پێ بين و هۆشيار بين [يان بهدهم خهوهوه وهك خهوگهڕ بڕۆين و بهئاگا بين]. کۆیلەیەک کە بەردەوام لێیدەدرێت دەڵێت کە بەبەشی خۆی ڕازییە و بهختهوهره، هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئاگاداريی لهبارهى هیچ دۆخێکی ترهوه نییە [و نازانێت چێژ و بهختهوهرى و ئازادی چییە]. بەم مانایە، بهختهوهرى کارێکی تەواو زاتى و سوبێكتيڤ نییە. دەتوانیت وا بڕوابکەیت کە بهختهوهريت و لەهەمان کاتیشدا قوربانيی دەستی خۆفريودانهكهت بیت. هەرچۆنێک بێت، ئۆبێكتيڤ و بابەتییە وەک ئەوەی هەندێک لە دەمارناسەکان[7] وێنای دەکەن؛ بەو مانایەی گیرفانێکی پڕ بیت لە مێشکدا. ئەوەی لەبیریان کردووە وەک دەیڤس لەسەری سوورە، ئەوەیە کە "پرۆسە دەروونییەکان" بەستراونەتەوە بەو چالاکيیانەی مرۆڤەوە کە چەسپاوە لەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییانەی بە مەبەست و نیازەوە ئاراستەدەکرێن و دەبێت شرۆڤەبکرێن.
بۆ لێکۆڵەرەوەکانی بازاڕ و دەروونناسەکان، بهختهوهرى هەستکردنە بە باشی. بەڵام وا دیارە کە ملیۆنان تاک هەن بە هیچ جۆرێک هەست بە باشی ناکەن و ناشتوانن بەو تەکنۆلۆژیایانەی کۆنترۆڵی مێشك دەکەن و هانیان دەدات زیاتر کاربکەن و زیاتریش بەکاربەر بن دڵیان خۆش بێت و قایل بن. ناتوانیت بهختهوهر بیت ئەگەر لە هەمان کاتدا قوربانیى دەستی نادادپەروەری یاخود چهوسانهوه بیت وەک ئەوەی لەگەڵ تەکنەلۆژیاکانی خۆشیبەخشین ئامانجیانە ڕوودەدات. لەبەر ئەمەیە کاتێک ئەرستۆ باس لە زانستی تەندرووستی[8] دەکات، ناوی سیاسەتی لێدەنێت. مەبەست و خاڵی سەرەکى، سود و قازانجێکی وا ناگەیەنێت بە دەمارناسەکان، ڕيکلامکەرە داهێنەرەکان و فرۆشیارە هۆشمەندەکان، هەر بۆیەش زۆرێک لە کارەکانیان مەبەست و خاڵی سەرەکی دەپێکێت.
سهرچاوه:
The Happiness Industry by William Davies review – why capitalism has turned us into narcissistsm Terry Eagleton: www.theguardian.com
[1]. moral thinkers
[2]. the American Psychiatric Association
[3]. austerity
[4]. زۆرجار دهروونناسهكان كێشهكانى سيستهم دهبهستنهوه به هۆكارى شهخسييهوه. وهك ئهوهى لێرهدا ئيگڵتۆن ئاماژهى بۆ دهكات، كێشهيهكى ئاڵۆزى ئابورى له گرفتێكى زهينييدا كورتدهكهنهوه. زۆرجار دهروونناسهكان دهڵێن كێشهكانى مرۆڤ لهناو زهين و دهروونى مرۆڤ خۆيدايه و پهيوهنديى به دهرهوهوه نيه. دياره ئهم ديدگايه خزمهت به سيستهمى باڵادهست دهكات و ناهێڵێت خهتاكان بخهينه گهردنى سيستهمهكه. كورتكردنهوهى كێشهكانى سيستهم بۆ ناو مێشكى مرۆڤ، ڕوانينێكى ئايدياڵيستى و چهواشهكارانهيه ونيگاى خهڵك لهسهر ڕيشهى كێشهكان دووردهخاتهوه- وهرگێڕ
[5]. ناوى هۆرمۆنێكه كه گونى پياو دهريدهدات- وهرگێڕ
[6] . instrumentalised
[7]. Neuroscientists
[8]. science of well-being