كارى كرێگرته و سه‌رمايه
كارل ماركس
وه‌رگێڕانى: محه‌مه‌د زارى
له شوێنگه‌لێكى زۆره‌وه سه‌رزه‌نشتيان كردووين (و پيتك و ڕه‌خنه‌يان لێگرتووين) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆچى ئه‌و په‌يوه‌ندييه ئابورييه‌مان ڕووننه‌كردووه‌ته‌وه كه بنچينه‌ى بناغه‌ى ماديى ئێستان له‌نێو خه‌باتى چينايه‌تى و نه‌ته‌وايه‌تيدا. له‌م باره‌يه‌وه به شێوه‌يه‌كى خێرا هه‌تا ئه‌و جێيه دواوين كه ئه‌م په‌يوه‌ندياينه به شێوه‌يه‌كى ڕاسته‌وخۆ بوونه‌ته هۆى كێشمه‌كێشه سياسييه‌كان.
له پێش هه‌ر شتێكه‌وه ئه‌وه پێويست بوو، خه‌باتى چينايه‌تى له پرۆسه‌ى ڕۆژانه‌دا لێكبدرێته‌وه و به شێوه‌يه‌كى هه‌ستپێكراو له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ماترياڵه مێژووييانه‌ى كه ڕۆژبه‌ڕۆژ زياد ده‌بن، ئه‌وه پيشان بده‌ين كه تێكشكاندنى چينى كرێكار، كه شۆڕشه‌كانى شوبات و ئازارى ئه‌نجامدا(1)، ماناى تێكشكاندنى نه‌ياره‌كانيشى بووه (ئه‌و نه‌يارانه‌ش بريتى‌بوون له كۆماريخوازانى بۆرژوا له فه‌ڕه‌نسا و ئه‌و بۆرژوا و جوتيارانه‌ى كه له ته‌واوى كيشوه‌رى ئه‌وروپادا دژ به حكومه‌تى فاشيستيى فيوداڵى ده‌جه‌نگان.) هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنرێت، كه سه‌ركه‌وتنى (كۆمارى ناوه‌ندى) له فه‌ڕه‌نسا به ماناى شكستى ئه‌و نه‌ته‌وه‌يه بوو كه به هه‌ڵگيرسانى ويستى سه‌ربه‌خۆيه‌تيى قاره‌مانێتييان، وه‌ڵامى ئه‌رێنييان داوه‌ته‌وه به شۆڕشى شووبات. له كۆتاييدا ئه‌ورووپا به هۆى شكستى كرێكاره شۆڕشگێڕه‌كانه‌وه، ديسانه‌وه بووه‌وه به كۆيله‌ى دوو جه‌مسه‌ره كۆنه‌كه‌ى خۆى، ئه‌وانيش كۆيله‌ى به‌ريتانيا و ڕووس. كێشمه‌كێشه‌كانى حوزه‌يران له پاريس و هه‌ره‌سهێنانى ڤييه‌نا و تراژيدى- كۆميديى تشرينى دووه‌مى 1848 له به‌رلين و هه‌روه‌ها هه‌وڵى نائومێدانه‌ى پۆڵۆنيا، ئيتاليا و هه‌نگاريا و برسيكردنى ئێرله‌ندا، -ئه‌مانه ئه‌و ڕاستييه سه‌ره‌كييانه بوون كه خه‌باتى چينايه‌تيى نێوان بۆرژوازى و چينى كرێكار له ئه‌وروپا به به چڕى پيشانده‌ده‌ن، ئێمه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م ڕووداوانه ده‌رمانخست كه هه‌ر بزاوتێكى شۆڕشگێڕانه ته‌نانه‌ت گه‌ر ئامانجه‌كانيشى هێشتا له خه‌باتى چينايه‌تى زۆر دوور بێت، هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ى كرێكارى شۆڕشگێڕ سه‌رنه‌كه‌وێت، مه‌حكوومه به شكست- هه‌ر چه‌شنه ڕيفۆرمێكى كۆمه‌ڵايه‌تيى وه‌ك يۆتۆپييه‌ك (utopie) ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وده‌مه‌ى له نێوان شۆڕشى كرێكارى و دژى شۆڕشى فيوداڵى به شێوه‌يه‌كى چه‌كدارانه و له ئاستى جيهاندا، شه‌ڕێك ڕووىنه‌دابێت و هێزه‌كانى خۆيان تێدا تاقى نه‌كردبێته‌وه. به‌لجيكا و سويسرا له تابلۆى گه‌وره‌ى مێژوودا، وه‌كو دوو په‌ڵه‌ى بچووكى ڕه‌نگين و خه‌مهێنه‌ر و له هه‌مانكاتدا وه‌ك كاريكاتێر و مژارێكى گاڵته‌جاڕ خۆى ده‌نوێنێت؛ يه‌كێكيان نمونه‌ى پاشايه‌تيى بۆرژوازييانه‌يه و ئه‌وى تريشيان كۆمارێكى بۆرژووازييانه‌يه، دوو حكوومه‌ت كه پێيانوابوو له‌نێو خه‌باتى چينايه‌تى و شۆڕش له ئه‌وروپادا جێيان نابێته‌وه.
هه‌نوكه دواى ئه‌وه‌ى خوێنه‌رانى ئێمه له چۆنيه‌تيى گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنى خه‌باتى چينايه‌تى له ساڵى 1848 له شێوه مه‌زنه سياسييه‌كانيدا گه‌يشتوون، وه‌ختى ئه‌وه هاتووه زياتر بچينه نێو بنجوبناوانى ئه‌و په‌يوه‌ندييه ئابورييانه‌وه كه هه‌م بوونى بۆرژوازى و ده‌سه‌ڵاته چينايه‌تييه‌كه‌ى له‌سه‌ر ڕاوه‌ستاوه و هه‌م بوونى كۆيله‌يى كرێكارانيش.
له سێ به‌شدا به‌چڕوپڕى باسى ئه‌م چه‌ند مژاره ده‌كه‌ين:
- په‌يوه‌نديى نێوان كارى كرێگرته و سه‌رمايه، كۆيله‌يى كرێكار، باڵاده‌ستيى سه‌رمايه‌دار.
- هه‌ره‌سهێنانى حه‌تميى چينه ناوه‌ندييه‌كانى بۆرژوازى(وه‌ك ئه‌وه‌ى ناسراون به جه‌ماوه‌ر) و چينى ناوه‌ند له سيسته‌مى كردارى.
- ژێرده‌ستبوون له بازرگانييدا و چه‌وساندنه‌وه‌ى چينه‌كانى بۆرژوازى له وڵاته جۆربه‌جۆره‌كاىن ئه‌وروپادا، له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆكانى بازاڕى جيهانى- به‌ريتانيا.
مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌يه، هه‌وڵبده‌ين به زمانێكى ساده و ساكار بنوسين، ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاييترين مه‌فهوومه‌كانى ئابوريى سياسى نه‌كه‌ين.
ده‌مانه‌وێت كرێكاران له قسه‌كانمان تێبگه‌ن، به‌تايبه‌تى ئه‌و ده‌مه‌ى كه له ئه‌ڵمانيا به شێوه‌يه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر نه‌زانى و سه‌رلێشێواوى سه‌باره‌ت به مه‌فهومه‌كانى په‌يوه‌ندييدار به ساده‌ترين په‌يوه‌ندييه‌كانى ئابوريى ده‌سه‌ڵاتيان هه‌يه: هه‌ر له پارێزه‌ره دياره‌كانى سيسته‌مه‌كه‌وه بگره هه‌تا سۆسياليسته په‌رجووگره‌كان و هه‌ڵكه‌وته سياسييه سه‌ير و سه‌مه‌ره‌كان. ڕاده‌ى ئه‌م جۆره كه‌سانه له ئه‌ڵمانى لێكپچڕاون، زياتره له‌و كه‌سانه‌ى كه خۆيان به باوكى نيشتيمان ده‌زانن. كه‌وايه ئێستا له سه‌ر مژارى يه‌كه‌م ده‌دوێين.
هه‌قده‌ست(كرێ) چييه؟ چۆن ديارى ده‌كرێت؟
ئه‌گه‌ر له چه‌ند كرێكارێك بپرسين:"ئه‌و هه‌قده‌سته‌ى وه‌رىده‌گرن چه‌نده؟" يه‌كێكيان وه‌ڵامده‌داته‌وه"من ڕۆژانه يه‌ك شيلينگ(2)وه‌رده‌گرم." يه‌كێكى تر ده‌ڵێت"من دوو شيلينگ وه‌رده‌گرم و ... هتد. كرێكاران به پێى ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجاميده‌ده‌ن وه‌ڵامى جۆراوجۆر ده‌ده‌نه‌وه. بۆ نموونه يه‌كێكيان قوماش ده‌چنێت و ئه‌وي ديكه‌يان له چاپخانه كارده‌كات. به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌و وه‌ڵامه جۆراوجۆرانه‌يان، هه‌موويان له خاڵێكدا هاوبه‌شن؛ ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه هه‌قده‌ست بريتييه له‌و بڕه پاره‌يه‌ى كه خاوه‌نكاره‌كه له برى ماوه‌يه‌كى دياريكراوى كاردا به كرێكارى ده‌دات.
له ئه‌نجامدا وا دێته پێشچاو كه سه‌رمايه‌دار كارى كرێكاره‌كه به پاره ده‌كڕێت و ئه‌ويش له‌برى بڕه پاره‌يه‌ك كاره‌كه‌ى ده‌فرۆشێت. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نيا ڕواڵه‌تى مه‌سه‌له‌كه‌يه. چونكه ئه‌وه‌ى كرێكار ده‌يفرۆشێت هێزى كاره‌كه‌يه‌تى. ئه‌و ده‌ستى كاره سه‌رمايه‌دار بۆ ڕۆژێك، هه‌فته‌يه‌ك، مانگێك.... ده‌كڕێت و دواى كڕينى به مه‌جبوركردنى كرێكار به كاركردنى له ماوه‌يه‌كى دياريكراودا سه‌رفيده‌كات. به‌و پاره‌يه‌ى كه سه‌رمايه‌داران هێزى كارى كرێكارانى كڕيوه(بۆنمونه دوو شيلينگ)، كرێكاران ده‌توانن شتى ديكه بكڕن بۆنمونه ده‌توانن بڕێك شه‌كر بكڕن. ئه‌م دوو شيلينگه‌ى كه له‌برى دوانزه كاتژمێر كه‌ڵكوه‌رگرتن له هێزى كار دراوه، بريتييه له نرخى دوانزه سه‌عات كار. به‌م پێيه‌ش هێزى كار كاڵايه، كاڵايه‌كه وه‌كو شه‌كر يان هه‌ر شتێكى ديكه، به‌ڵام هێزى كار به كاتژمێر ديارى ده‌كرێت و شه‌كر به ته‌رازوو.
كرێكاران كاڵاكانيان واته هێزى كار له‌گه‌ڵ كاڵاى سه‌رمايه‌دار واته پاره، ده‌گۆڕنه‌وه و ئه‌م گۆڕينه‌وه‌يه به گوێره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كى ديارييكراو به ئه‌نجام ده‌گات. پاره‌يه‌كى دياريكراو له به‌رامبه‌ر كانێكى دياريكراو به‌ئه‌نجام ده‌گات. پاره‌يه‌كى دياريكراو له به‌رامبه‌ر كاتێكى دياريكراوى كه‌ڵكوه‌رگرتن به هێزى كار. بۆنمونه دوو مارك بۆ دوانزه كاتژمێر كارى چنين، به‌ڵام ئه‌م دوو ماركه ناسێنه‌رى هه‌موو هه‌موو ئه‌و كاڵايانه‌ى ديكه نييه كه ده‌كرێت پێى بگوترێت؟ هه‌ر بۆيه له ڕاستييدا كرێكار كاڵايه‌كى گۆڕيوه‌ته‌وه. سه‌رمايه‌دار به دانى دوو مارك به كرێكار له‌ڕاستييدا دوو مارك ناسێنه‌رى ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌ى كه به‌گوێره‌ى هێزى كار له‌گه‌ڵ كاڵاكانى ديكه ده‌گۆڕێته‌وه، واته بريتييه له بايه‌خى ئاڵووێرى هێزى كار. بايه‌خى ئاڵووێرى كاڵايه‌ك كه به پاره هه‌ژمارده‌كرێت، بريتييه له هه‌مان نرخى كاڵا. هه‌ر لێره‌دا ده‌توانين بڵێين: هه‌قده‌ست بريتييه له‌و ناوه تايبه‌تييه‌ى كه بۆ نرخى هێزى كار دانراوه. كه ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ى عاده‌ت پێى ده‌گوترێت نرخى كار، له‌ڕاستييدا بريتييه له‌و ناوه تايبه‌تييه‌ى كه به‌م كاڵايه ده‌درێت. كاڵايه‌ك كه ته‌نيا له گۆشت و خوێنى مرۆڤدايه.
بۆنمونه، با كرێكارێكى به‌شى چنين بێنينه پێشچاو. سه‌رمايه‌دار كه‌ره‌سته‌كانى تايبه‌ت به چنينى پێده‌دات، كرێكاريش ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و كووتاڵ به‌رهه‌مده‌هێنێت. سه‌رمايه‌دار ده‌ست به‌سه‌ر پارچه‌كه‌دا ده‌گرێت. واى داده‌نێنين كه به بيست مارك ده‌يفرۆشێت، ئايا كرێ و هه‌قده‌ستى كرێكاره‌كه به‌شێكه له پارچه‌كه، يانى به‌شێكه له بيست ماركه‌كه؟ نه‌خێر، به هيچ شێوه‌يه‌ك. كرێكاره‌كه هه‌قده‌ستى خۆى زۆر له‌وه پێشتر كه پارچه‌كه بفرۆشێت به‌ده‌ستهێناوه، ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه زۆر پێشتر له‌وه‌ى كه كوتاڵه‌كه‌ش چنرابێت. كه‌وايه سه‌رمايه‌داره‌كه هه‌قده‌سته‌كه له پاره‌ى كوتاڵه فرۆشراوه‌كه نادات، به‌ڵكو له‌و پاره‌يه‌ى كه پێشتر هه‌يبووه ده‌يدات، هه‌ر به‌و جۆره‌ش كه كه‌ره‌سته‌ى چنين هى كرێكاره‌كه نييه و به‌هۆى سه‌رمايه‌داره‌كه‌يه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌ستى، كاڵاكانى ديكه‌ش كه كرێكار له‌برى فرۆشتنى كاڵاى خۆى -هێزى كار- وه‌ريده‌گرێت، له‌لايه‌ن كرێكاره‌كه‌وه له لايه‌ن كرێكاره‌كه‌وه به‌رهه‌منه‌هاتووه. ڕه‌نگه سه‌رمايه‌داره‌كه هيچ كڕيارێكيش بۆ كوتاڵه‌كه‌ى نه‌دۆزێته‌وه، ڕه‌نگه پارچه‌كه به قازانجێكى زۆر له چاو ئه‌و هه‌قده‌سته‌ى كه به كرێكاره‌كه‌ى داوه بفرۆشێت. ته‌واوى ئه‌مانه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كيان به كرێكاره‌كه‌وه نييه، سه‌رمايه‌داره‌كه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له به‌شێكى سامانه سه‌ره‌تاييه‌كه‌ى، واته به‌شێك له سه‌رمايه‌ى خۆىن هێز يان هێزى كارى كرێكار ده‌كڕێت. هه‌ر به‌و شێوه‌ى كه به به‌شێكى ديكه‌ى سه‌رمايه‌كه‌ى شمه‌كه خاو و سه‌ره‌تاييه‌كه‌ى وه‌ك ده‌زوو و كه‌ره‌سته‌ى كارى كڕيوه. دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م شتانه‌ى كڕى (كڕينى هێزى كارى پێويست بۆ به‌رهه‌مهێنانى كووتاڵيش ده‌گرێته‌وه) ئه‌وه ته‌نيا به‌هۆى كه‌ره‌سته‌ى خاو و ئامرازه‌كانى كار كه هى خۆيه‌تى، ده‌ستده‌داته به‌رهه‌مهێنان. ئاساييه كه ئامرازه‌كانى كار، كرێكاريش ده‌گرێته‌وه. به‌شداربوونى كرێكاره‌كه له به‌رهه‌مه‌كه، يان له نرخه‌كه‌يدا هێنده‌ى به‌شداربوونێتى له به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌دا.
هه‌ربۆيه كرێ ئه‌و به‌شه نييه كه كرێكار له به‌رهه‌مهێنانى كاڵاكه‌دا له ئه‌ستۆى گرتووه، به‌ڵكو به‌شێكه له‌و به‌رهه‌مه‌ى كه له‌وه‌وپێش سه‌رمايه‌دار هه‌يبووه و دوارتيش ڕاده‌يه‌كى ديارييكراو له هێزى كارى پێ كڕييوه.
لێره‌وه‌يه كه ده‌ڵێن؛ هێزى كار كاڵايه‌كه كه خاوه‌نه‌كه‌ى (واته كرێكار) به سه‌رمايه‌دارى ده‌فرۆشێت. به‌ڵام له‌به‌رچى ده‌يفرۆشێت؟ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێـت بژى. به‌كارهێنانى هێزى كار، چالاكييه‌كى تايبه‌تى ژيانى كرێكاره و له هه‌مان كاتدا نيشانه‌ى به‌رده‌واميى ژيانێتى. كرێكار هێزى كارى خۆى به كه‌سێكى تر ده‌فرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ى پێداويستييه‌كانى ژيانى خۆى پێ دابين بكات. كه‌وايه هێزى كار بۆ كرێكار بريتييه له ئامرازێك بۆ دابينكردنى ژيانى.
كرێكار، كار ده‌كات تا بژى. ئه‌و كاره وه‌ك به‌شێك له ژيانى ته‌ماشا ناكات و زياتر وه‌كو قوربانييه‌كانى نێو ژيانه. كاره‌كه‌شى كاڵايه‌كه كه ده‌يدات به يه‌كێكى تر. هه‌ر بۆيه ئه‌و شته كه به‌رهه‌ميدێنێت نابێت به ئامانجى هه‌ڵسوڕانى. ئه‌وه‌ى كه كرێكار بۆخۆى به‌رهه‌ميدێنێت، ئه‌و ئاوريشمه نييه كه ده‌يچنێت، ياخود ئه‌و زێڕه‌ى كه له كانه‌كان ده‌ريده‌هێنێت، يان ئه‌و كۆشكه‌ى درووستيده‌كات، به‌ڵكو بريتييه له هه‌قده‌سته‌كه‌ى. ئاوريشم و زێڕ و كۆشك بۆ ئه‌و ده‌بن به ڕاده‌يه‌كى ديارييكراو له پێداويستييه‌كانى ژيان. بۆ وێنه ڕه‌نگه ببنه جلوبه‌رگ، سكه‌يه‌كى مس يان كوخێك. كرێكارێك كه دوانزه كاتژمێر ده‌چنێـت يان ده‌ڕێسێت يان ده‌تاشێت يان ده‌سمێت، يان خشت له‌سه‌ر خشت داده‌نێت، به‌رد ده‌تاشێت، ده‌يانگوێزێته‌وه و ....هتد، ئايا هه‌موو ئه‌و كارانه وه‌ك به‌شێك له ژيانى ته‌ماشاده‌كات؟ بێگومان نه‌خێر، به‌پێچه‌وانه‌وه ژيانى ئه‌و له‌وكاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌م به‌شه‌ى ژيانى كۆتايى پێ دێت. ژيانى ئه‌و بريتييه له‌و ده‌مه‌ى كه بۆ سه‌ر مێزى خواردن و خواردنه‌وه ده‌چێت يان ئه‌و ده‌مه‌ى ده‌چێته نێو نوێنه‌كه‌ى. دوانزه كاتژمێر بۆ ئه‌و به ماناى چنين و ڕستن و سمين... نييه، به‌ڵكو به ماناى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و شته‌يه كه مۆڵه‌تى ئه‌وه‌ى پێ ده‌دات بچێته سه‌ر مێزى خواردن و خواردنه‌وه و چوونه نێو نوێن.
گه‌ر كرمى ئاوريشم بۆ ئه‌وه بته‌نێت كه ژيانى وه‌ك كرمێك بباته سه‌ر، ده‌بێت به كرێوه‌رگرێكى ته‌واوه‌تيى. هێزى كار هه‌ميشه كاڵا نه‌بووه. كاريش هه‌ميشه كارى كرێگرته‌يى واته كارى ئازاد نه‌بووه. كۆيله، هێزى كاره‌كه‌ى به خاوه‌نكۆيله نه‌ده‌فرۆشت. هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ى مانگايه‌ك چالاكيى خۆى به جوتيار ده‌فرۆشێت. كۆيله و هێزى كاره‌كه‌ى بۆ هه‌ميشه به خاوه‌نه‌كه‌ى فرۆشراون. كۆيله ئه‌و كاڵايه‌يه كه له‌لايه‌ن خاوه‌نكاره‌كانه‌وه ئاڵوێر يان ئاڵوگۆڕده‌كرێت. ئه‌و خۆى كاڵايه. به‌ڵام هێزى كاره‌كه‌ى كاڵاى ئه‌و نييه. ڕه‌عييه‌ت ته‌نيا به‌شێك له هێزى كاره‌كه‌ى ده‌فرۆشێت. ئه‌وه ڕه‌عييه‌ت نييه كه له خاوه‌ن زه‌وييه‌كه هه‌قده‌ست وه‌رده‌گرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن زه‌وييه‌كه باجى لێ ده‌سێنت.
ڕه‌عييه‌ت به‌ستراوه‌ته‌وه به زه‌وى و بۆ خاوه‌نزه‌وى كار ده‌كات، وه‌لێ كرێكارى ئازاد خۆى ده‌فرۆشێت و ئه‌ويش به‌شێوه‌يه‌كى به‌ش‌به‌ش. كرێكار 8،10،12،15 كاتژمێر له ژيانى خۆى ڕۆژانه به باش‌ترين كڕيار ده‌فرۆشێت، يانى به خاوه‌نى كه‌ره‌سته‌سه‌ره‌تاييه‌كان و پێداويستييه‌كانى ژيان كه هه‌مان سه‌رمايه‌داره. كرێكار نه موڵكى كه‌سێكه و نه به زه‌ويييشه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو 8،10،12،15 كاتژمێر له ژيانى موڵكى ئه‌و كه‌سه‌يه كه لێى ده‌كرێت. هه‌ركاتێك كرێكاره‌كه بيه‌وێت واز له سه‌رمايه‌داره‌كه دێنێت و سه‌رمايه‌داره‌كه‌ش هه‌ركات زانيى كه كرێكاره‌كه قازانجى نييه يان كه‌متر به‌و قازانجه به‌رهه‌مده‌هێنێت كه بۆ خۆى دايناوه، ده‌ريده‌كات، وه‌لێ كرێكار كه ته‌نيا سه‌رچاوه‌ى داهاته‌كه فرۆشتنى هێزى كاره‌كه‌يه‌تى، گه‌ر ژيانى بوێت ناتوانيت واز له ته‌واوى چينى كڕياران واته چينى سه‌رمايه‌داره‌كان بهێنێت. كرێكار به چينى سه‌رمايه‌دارانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها دۆزينه‌وه‌ى كڕيارێكى باش له‌نێو ئه‌م چينه‌دا، ئه‌ركێكه ده‌بێت خۆى بيكێشێت.
پێش ئه‌وه‌ى له‌نزيكه‌وه په‌يوه‌نديى نێوان سه‌رمايه‌دار و كارى كرێگرته شيبكه‌ينه‌وه، به شێوه‌يه‌كى كورت باس له‌و شته گشتييانه ده‌كه‌ين كه له‌سه‌ر دياريكردنى هه‌قده‌ست كاريگه‌رييان هه‌يه.
وه‌ك ديتمان، هه‌قده‌ست نرخى كاڵاى (هێزى كار)ـه. هه‌ر بۆيه دياراىكردنيشى له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌مان ياساكانى دياريكردنى كاڵاكانى ديكه. له‌م كاته‌دا ئه‌م پرسياره دێته پێشه‌وه، كه كاڵايه‌ك چۆن دياريده‌كرێت؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
په‌راوێز:
- ئه‌و شۆڕشانه‌ى كه له 23 و 34ى شووباتى 1848 له پاريس و 13ى ئازار له ڤيه‌نا و 18ى ئازار له به‌رلين.
- (شيلينگ) دراوێكى ئينگليزييه، له ئێستادا دۆلارێك سه‌ت ئه‌وه‌نده‌ى شيلينگێكه.
.......
ماركس كارى كرێگرته و سه‌رمايه‌ى به پێنج به‌ش له ڕۆژنامه‌ى (نێڤه ڕێينيشێ زێيتوونگ)، له نيسانى 1849 بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئه‌م نوسراوانه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و كۆنفرانسانه‌ى كه ماركس له يه‌كێتيى كرێكارانى ئه‌ڵمانيا له "برۆكسل" پێكيهێنان، نوسراون. پاش چه‌ند جارێك چاپكرنى به شێوه‌ى ناميلكه، ئه‌نگڵس هه‌ستا به چاپكردنى له دووتوێى ناميلكه‌يه‌كدا به تيراژى ده هه‌زار دانه له‌گه‌ڵ نوسينى پێشه‌كييه‌كى تێروته‌سه‌لى خۆي‌دا. لێره‌دا ته‌نيا به‌شى يه‌كه‌مى پێنج به‌شه‌كه‌م وه‌رگێڕاوه: http://marxengels.public-archive.net/fa/ME0533fa.html