كرێكار له‌مڕۆدا
با بگه‌ڕێينه‌وه بۆ ئه‌و خاڵه‌ى كه ئه‌مڕۆ چينى كرێكار به هه‌مان شكڵ و شێوازى سه‌رده‌مى ماركس بوونى نيه. ئه‌و شته‌ى كه ئاشكرا و به‌ڵگه‌نه‌ويسته. چينى كرێكار، به‌رهه‌مهێنانى...له كارگه بچوكه‌كانه‌وه ده‌ستپێكرد. پيشه‌سازيى گه‌وره و كارگه‌ى پێكه‌وه‌نانى پارچه‌كانى "فۆرديزم" له‌ڕاستيدا خه‌سڵه‌تى ساڵانى 1920 و 1930ن، واته سه‌رده‌مانێك دواى مردنى ماركس(گه‌رچى خۆى پێشبينيى ئه‌مه‌ى كردبوو). دواتر له ده‌يه‌ى 1970 به‌م لاوه پرۆسه‌يه‌كى "له پيشه‌سازى-داماڵين"[1] له دونياى ڕۆژئاوادا له‌ئارادا بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له ئاسته جيهانييه‌كه‌دا، درووست نيه بڵێين چينى كرێكار له جاران لاوازتره؛ ڕيك پێچه‌وانه‌يه. بۆنمونه له ساڵى 2013 چين زياد له 230 مليۆن كرێكارى پيشه‌سازيى هه‌بوو، واته هه‌ڵكشانى 29 مليۆن كرێكار له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى ڕابردوودا. ده‌بێت ئه‌مه به‌راوردبكه‌ين به كۆى هێزى كارى 155 مليۆنى، له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، كه كرێكارانى هه‌موو كه‌رت و به‌شه‌كان ده‌گرێته‌وه. چينى كرێكار گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه، و هه‌ميشه‌ش گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت؛ به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانايه نايه‌ت كه ئه‌م خه‌ڵكانه كرێكار نين. گه‌ر ئێوه بۆ ئاستێكى بژى‌ومه‌مره ئيشده‌كه‌ن و بۆ دانى ليسته‌ى حيسابه‌كان پشت به كرێ ده‌به‌ستن ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌شێكن له چينى كرێكار و سه‌رنج و تێبينييه‌كانى ماركس ده‌رهه‌ق به ئێوه‌ش ڕاست ده‌رده‌چێت و ئێوه‌ش ده‌گرێته‌وه. كرێكارانى كه‌رتى خزمه‌تگوزارييش تێكڕا كرێكارن. شتێكى گاڵته‌جاڕه كه له ده‌يه‌ى 1930دا، ڕه‌خنه‌گرانى ماركسيزم پێيانوابوو [كارگه‌ى] پێكه‌وه‌نانى پارچه‌كانى مه‌كينه[2]، وه‌ڵامێكه به ڕووى ماركسدا. به‌ته‌نيشت ده‌رگاى كارگه گه‌وره‌كانى ئۆتۆمبێلسازييه‌وه، پاسه‌وانه چه‌كداره‌كان جێگيركرابوون و ڕێكخه‌رانى يه‌كێتييه‌كان به‌ختيان هه‌بوو كه ته‌نيا به يه‌كجار لێدان له مه‌يدان هه‌ڵبێن. له‌و كاته‌شدا ده‌نگێك به‌به‌رزيى ده‌نگى زه‌نگى كڵێسا ده‌يوت: «سه‌يركه‌ن، چينى كرێكار گۆڕاوه!». له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، سه‌ره‌نجام لۆژيكى چينى كرێكار سه‌ركه‌وت. دواى زنجيره‌يه‌ك مانگرتنى خه‌باتگێڕانه و ده‌ست به‌سه‌راگرتنى كارگه، كرێكارانى ئه‌م كارگانه [له يه‌كێتييه كرێكارييه‌كاندا] يه‌كده‌يانگرت. دواجار ئه‌و كرێكارانه‌ى كه دژى يه‌كێتى و ته‌شكيلات بوون، له‌دواى جه‌نگ بوون به بڕبڕه‌ى پشتى بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى. ئه‌مڕۆ ئه‌م ده‌سكه‌وتانه به‌هۆى به‌ده‌ره‌وه‌سپاردنى به‌رهه‌مهێنان و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌رى ده‌ره‌كييدا، له‌به‌رده‌م مه‌ترسيدان و؛ كرێكاره چينييه‌كانيش هێشتا ململانێيه‌كى تونديان له‌به‌رده‌مدايه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه بنچينه‌ييه‌كانى خۆيان. ململانێى چينايه‌تى هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه.
ڕاستييه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه كه دۆخى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مى ماركسدا جياوازه: چينى كرێكار به‌شێكى به‌هێزتر له دانيشتوان پێكدێنێت، كه هێز و توانستێكى زياتريشى هه‌يه. ئه‌وه‌ى كه ئاخۆ كرێكاران خۆيان ئاگايان له‌مه هه‌يه يان نا بابه‌تێكى تره و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پرسى سه‌ركردايه‌تى و ڕێبه‌رايه‌تى [كه ده‌بێت كرێكاران هۆشيار بكاته‌وه و هۆشياريى چينايه‌تييان بداتێ]. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش له وڵاته پێشكه‌وتووه سه‌رمايه‌دارييه‌كاندا، كارى به‌كرێ يان كرێگرته %85ـى دانيشتوان و زياد له 50%ـى دانيشتوانى كۆمه‌ڵگاش پێكدێنێت له هه‌ريه‌كه له وڵاتانى سه‌ر گۆى زه‌ويدا. تا به‌ر له جه‌نگى جيهانيى دووه‌م، له 50% كه‌مترى دانيشتوانى زۆرينه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپى سه‌ر به چينى كرێكار بوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له هۆڵى كۆڕ و سيميناره‌كانى زانكۆدا، مامۆستاكان پێمانده‌ڵێن چيتر چينى كرێكار بوونى نيه. كه‌چى له‌وه غافڵ و بێ‌ئاگان كه‌سێك دێت(كه نازانين كێيه)، ده‌رگاى هۆڵى موحازه‌ره‌كه ده‌كاته‌وه، چين و قاته‌كانى تر پاكده‌كاته‌وه و زبڵ و خۆڵ و خاشاكه‌كه‌ش كۆده‌كاته‌وه. كه‌سانێكى تر هه‌ن وزه‌ى كاره‌باى گڵۆپه‌كان، پرۆجێكتۆره‌كان و ئه‌و شتانه‌ى تريشيان ئاماده و دابينكردووه كه ده‌كه‌ونه به‌رچاومان، ئه‌ويش له‌و پێناوه‌دا تاكو كه‌سێك بێت و له كۆڕ و كۆمه‌ڵى ئه‌م خوێندكارانه‌دا بڵێت چيتر ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م كاره [واته كرێكارى پاككه‌ره‌وه و ئاماده‌كارى هۆڵه‌كه] بوونى نيه! كاتى نانى نيوه‌ڕۆ، له كافترياى زانكۆدا، ده‌بێت خواردنه‌كه به‌هۆى سيحر و جادووه‌وه و به‌بێ يارمه‌تيى كه‌سێك كه ئه‌سڵه‌ن گرنگ نيه، درووستبووه! جاروبار ئه‌م كه‌سه ناديار و نه‌بينراوانه دێن بۆ مانگرتن، كه ئه‌وكاته ناديده‌گرتن و له‌به‌رچاونه‌گرتنيان قورس‌تر ده‌بێت. له سه‌ره‌تاكانى ساڵى 2014دا، زياد له هه‌زار شۆفێرى لۆرى له به‌نده‌رى ڤانكۆڤه‌ر [ـى كه‌نه‌دا] له‌پێناوى بارودۆخى باشترى كاردا ده‌ستياندايه مانگرتن. ئه‌م چالاكييه بووه‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ر هه‌فته‌يه‌ك كاڵاگه‌لێك به بڕ و به‌هاى 885 مليۆن دۆلار له گواستنه‌وه بكه‌ون.
ڕه‌نگه ڕاست بێت كه كرێكارانى پيشه‌سازيى [ناو كارگه‌كان] له وڵاتانى ڕۆژئاوادا كه‌مترن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ماونه‌ته‌وه هێزێكى گه‌وره‌يان هه‌يه، دياره گه‌ر سودى لێببين و به‌كارى بێنن. كرێكارانى كه‌رتى خزمه‌تگوزارييه‌كان په‌رشوبڵاوترن و هه‌ندێكيشيان هێزێكى كه‌متريان هه‌يه، به‌ڵام ئه‌م كرێكارانه‌ش ڕووبه‌ڕووى كرێى كه‌م و هه‌لومه‌رجێكى خراپ بوونه‌ته‌وه. ڕه‌نگه بۆ ئه‌م جۆره كرێكارانه داغڵبوونى ڕاسته‌وخۆ بۆ ناو خه‌باتى سياسى ئاسانتر بێت، له‌كاتێكدا ڕه‌خساندنى ڕێكخستن و يه‌كێتى له‌پێناوى گۆڕ‌انى شيفته‌كانى كاردا قورس‌تر بێت. زۆرێك له‌م كرێكارانه [بڕوانامه و] خوێندنى باڵايان هه‌يه و ده‌توانن ئيش و كارى ئاڵۆزتريش بكه‌ن. ئه‌م ناكۆكييه‌ى نێوان گه‌نجانى ده‌رچوو و نه‌بوونى ديد و چاوه‌ڕوانييه‌كى شايسته بۆ ئيشوكار بوو كه بووه پاڵنه‌رێك بۆ گۆڕانكارييه‌كانى (به‌هارى عه‌ره‌بى). سه‌ره‌نجام هه‌لومه‌رجێكى كۆمه‌ڵايه‌تيى هاوشێوه، ده‌بێته‌هۆى هۆشيارييه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تيى هاوشێوه.