لە ئینگلیزییەوە: جەماڵ ئیبراهيم
لە مارسی ١٨٧١، شۆڕشگێڕە فەڕەنسییەکان لە پاریس دەستیانگرت بەسەر هۆتێل (دی ڤێڵ)، کە بوو بە دڵی کۆمۆنەی پاریس و ئاڵا سوورەکەیان لە شۆڕش و خەباتی نێونەتەوەیی(ئينتهرناسيۆناليزم)ياندا بەرزکردەوە. لە کۆمۆنەی پاریسدا بۆ یەکەمجار بوو کە چینی کرێکار لەگەڵ هاوپەیمانەکانیاندا دەسەڵاتیان گرتەدەست، هەر لەباسکردنی ئەمهدا ماركس له كتێبى (شەڕی ناوخۆی فەڕەنسا[1])دا وتویەتی: "جیهانه کۆنهكه، لە میانی بینینی ئاڵا سوورەکەدا لەرز دایگرت و لە توڕەییەکی زۆردابوو."
ئەمە یەکەمجار نەبوو ئاڵا سوورەکە شەکابووبووەوە [و ههڵكرابوو]، ئاڵاكه ئیلهامی شۆڕشگێڕانەی چینی چەوساوە بوو. لە ململانێکاندا ئاڵا سوورەکە لەکاتی یاخیبوونەکاندا بەرز کرابووەوە، ئهو كاتهى كه دەسەڵاتی ڕۆمەکانی لەرزاند، کاتێ كه لە کۆتاییدا دەسەڵاتی لەکارخستن. ئاڵای سوور ستانداردێکی جەنگی بوو کە لەلایەن کۆیلەکانەوە بەرزکرابووبووەوە. لە شۆڕشە مەزنەکانی جوتیاراندا کە هەموو ئەڵمانیای گرتەوە، هیچ چارەیەکی تریان نەبوو جگە لە یاخیبوون، جوتیارە چەکدارەکان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر دەڕۆيشتن و ئاڵای سووریان بەرزدەکردەوە. لەگەڵ سەرهەڵدانی چینی بۆرژوازی و سەرمایەدارییدا زهروورهتى درووستبوونی دەوڵەتی نەتەوەیی مۆدێرن سەریهەڵدا؛ لەکاتێکدا سەرمایەداری بۆ لەکارخستنی ئەو لەمپەرانەی کە لەلایەن سیستەمی فیوداڵەوە چەسپێنرابوو، کە بریتیبوو لە ههلومهرجێكى لهبار بۆ گەشەسەندنی بازاڕێك بۆ شتومەکەکان، ئازادیی بازرگانی و گواستنەوە بوونه بەهۆی درووستبوونی ئەو وڵاتانەی كه ئهمڕۆ دەیانناسین. کە هەریەکەیان لەڕێگای ململانێ و ئاڵای نەتەوەییان نوێنەرایەتیی چینی سەرمایەداریی نەتەوە جیاوازەکان دەکەن. کاتێک چینی بورژوازی دەجەنگا بۆ لابردنی کۆتوبەندەکانی سیستەمی دەرەبەگایەتی، چینێکی نوێ لەگەڵیدا دەرکەوت: "پرۆلیتاریا" کە چینێکی سۆسیالیستيی باڵا بوو و خاوەندارێتییەکى کەمیان هەبوو.
بەهۆی سەرهەڵدانی چینی سەرمایەدارەوە ڕێژەیەکی زۆری جوتیاران لەدەرەوەی شار لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری تری خاوەنکارەکان لەناوچوون، بەژمارەیەکی زۆرەوە ڕوویانکردە کارگەى سەرمایەداران. لەسەدەی نۆزدەدا ململانێی چینایەتی لەجیهاندا تایبەتمەندییەکى نوێی وەرگرت، چینی پرۆلیتاریا لەگەڵ ئەوەشدا کە لەگەڵ جوتیارەکانی ئەڵمانیادا لە شەڕدا بوو، کاریگەریی لەسەر بزووتنەوە سۆسیالیستییەکان هەبوو. بەرزکردنەوەی ئاڵای سوور لەلایەن ئەم چینەوە(پرۆلیتاریا)، گرنگییەکی تەواوی وەرگرت، کە بریتیبوو لە ئەرکی مێژوویی پرۆلیتاریا بۆ ئازادکردنی پرۆلیتاریا و تەواوی مرۆڤایەتی.
چەندین نموونە هەبوون کەئاڵای سوور لەلایەن چینی کرێکارەوە بەرزکرابووەوە. لە ساڵی ١٨٣١ لەمیانی ئاشووبەکانی مێرسیر[2] لەباشووری وێڵز کە ٧ بۆ ١٠ هەزار کرێکار بۆ ماوەى ٤ ڕۆژ دەستیانگرت بەسەر مێرسیردا، ڕێپێوانێکیان کرد کە لەژێر ئاڵای سووردا تۆمار کراوە و چەندین کەس کوژران، لەلایەن سەربازەکانەوە یاخیبوونەکە سەرکوتکرا.
لەساڵی ١٨٤٨ ئەو ساڵەی مانیفێستی حيزبی کۆمۆنیست نوسرا، کە لەڕاستیدا چەند مانگێك پێش ئەوەی بڵاوبکرێتەوە لە هەموو ئەوروپادا ئاڵای سوور سیمبوڵی گەشەسەندنی ململانێی پرۆلیتاریا بوو. ١٦ ساڵ پێشتر کرێکارە فەڕەنسییەکان لە ڕاپەڕینێکدا ئاڵای سووریان بەرزکردەوە، کە تیایدا لەسەرکارلابردنی حکومەتی لویس فلیپ کرابووە ئامانج. لە شوباتى ١٨٤١دا کرێکارانی پاریس دەستیانگرت بەسەر بەربەستەکانی فەرمانڕەواییدا (کۆشکی فەرمانڕەوایی). کە لەڕۆژانی داهاتوودا تاوتوێی هەڵبژاردنی ئاڵای نەتەوەیی فەڕەنسا هاتەگۆڕێ. کرێکارەکان داوایانکرد ڕەنگی سوور هەڵبژێردرێت و بەشێك لە بۆرژوازییەکان لەم ململانێییەدا بەشدار بوون، هەوڵیان بۆ گۆڕینی دەوڵەت لە بورژوازیی پاشایەتییەوە بۆ بۆرژوازیی کۆماری دا، داوایانکرد کە ئاڵای نەتەوەیی، ئاڵا سێڕەنگییەکەی سەردەمی شۆڕشی بۆرژوازیی فەڕەنسی بێت. کرێکارەکان خەڵتانی خوێن کران و تاکە دەستکەوت ڕۆزێتی سوور بوو [مەدالیایەکە لە شێوەی گوڵی سوور] کە خرایە سەر ئاڵاکەی فەڕەنسا.
ساڵی ١٨٧١ ئاڵای سوور لە فەڕەنسا بەرزکرایەوە، کە بۆ یەکەمجار بوو لە مێژوودا پرۆلیتاریا بگاتە دەسەڵات. کۆمۆنەی پاریس دامەزرا[كۆمۆنهى پاريس[3] يهكهيمن حكومهتى كرێكارى بوو له مێژوودا كه 72 ڕۆژ له شارى پاريس درووستبوو و پاشان لهلايهن ههردوو دهوڵهتى بۆرژوازيى پرۆس و فهڕهنساوه لهناوبرا]. کە یەکەمجار بوو ئاڵای سوور نەك تەنها گوزارشت بێت بۆ یاخیبوون یان هەستانەوە، بەڵکو گوزارشت بوو بۆ شۆڕش، بۆ سەرکەوتنی جیهانی/مێژوویی لە ململانێی پرۆلیتاریاوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی پرۆلیتاری، ئەمە ڕووینەدابوو هەتا کۆمۆنەی پاریسی مێژوویی، کە ئاڵا سوورەکە بووبووە ئیلهامی پرۆلیتاریای نێونهتهوهيى و ئينتهرناسيۆنال و ئەرکی مێژوویی خۆی بۆ ئازادکردنی مرۆڤایەتی. بۆ ئەوەی ئەم ململانێیە لەیاد نەکەین، لینین دەڵێت: "یادەوەریی شۆڕشگێڕانی کۆمۆنە ڕێزی لێدەنرێت، نەك تەنها لەلایەن کرێکارانی فەڕەنساوە، بەڵکوو لەلایەن پرۆلیتاریای جیهانییەوە، چونکە کۆمۆنە جەنگا نەك بۆ کۆمەڵێك ئامانجی تەسکی ناوچەیی یان نەتەوەیی، بەڵکو بۆ ئازادکردنی هەموو مرۆڤایەتیی زەحمەتکێش و هەموو چەوسێنراو و ستهملێكراوان، کە پێشەنگی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی بوو. کۆمۆنە توانيی هاوخەمیی ئەو پرۆلیتارييانەی کە ئازاریان دەچەشت یان بەشداربوون لە ململانێیەکدا، بەدەست بهێنێت."
شۆڕشگێڕانی کۆمۆنە هۆشیاریی ڕەتکردنەوەی ناسیۆنالیزمی بۆرژوازییان هەبوو، ئاڵا سوورەکەیان ڕەمزی ئازادکردنی هەموو مرۆڤایەتی بوو.
وتیان: "ئاڵای کۆمۆنە، ئاڵای کۆمارى جيهانییە."
دواتر فريدریك ئەنگڵس لە یاداشتێکیدا ئاماژەی بەوەدا: "کۆمۆنە تهحهدايهكى پاڵەوانانە[4] بوو بۆ هەموو گوزارشتێکی شۆڤێنیزمی بۆرژوازی، هەموو پرۆلیتاریای جیهان لەمە تێدەگەن."
لە کۆتایی سەدەی نۆزدەدا، ئەوەی ڕوویدا گەشەسەندنی سەرمایەداری بوو بۆ ئیمپریالیزم لەهەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی و، ئەمریکا و یابانيش. کە ئەمەش یەکەمین جەنگی ئیمپریاڵیستیی لەگەڵ خۆی هێنا. ئەم وڵاته ئیمپریالیستانە بەرەو جەنگی جیهانیی یەکەم ڕۆشتن، ئهويش بە درووشمی شۆڤێنیزمی نەتەوەیی وەك: "نەتەوەکەی من یەکەمە" یان "بەرگریکردن لە نیشتمان" هەر لەم میانەیەدا ئەولهوییەت درا بە ئاڵا نەتەوەییەکە، کپکردنی ئاڵا سوورەکە بۆ چینی دەسەڵاتدار گرنگییەکى نوێی وەرگرت. تەنانەت لەنێوان هێزە کۆمۆنیستەکانیشدا ململانێیەکی توند هەبوو، کە ئاخۆ ئاڵای شۆڤێنیزمی نەتەوەیی هەڵبگرن یان ئاڵا سوورەکەی شۆڕشی پرۆلیتاریا و ئايندهى کۆمۆنیست.
كۆكردنهوه و بەگرووپکردنی ڕێکخراوە کۆمۆنیستییە جیهانییەکان و حزبەکان -ئينتهرناسيۆنالى دووەم- لەسەر ئەم پرسە ناسيۆناليزم دژ بە ئينتهرناسيۆناليزم شکستی هێنا.
ئاڵا سوورەکە دەشەکایەوە، شۆڕشی مەزن لە زۆرێک لەم وڵاتانەدا لەلایەن کرێکارانەوە لە سوپا و هێزی دەریایی لە هەردوو وڵاتی فەڕەنسا و ئەڵمانیا بەرپابوو. ئاڵا سوورەکە لەئەمریکا لە لایەن کرێکارانی پیشەسازیی جیهان و ئەوانی ترەوە شەکایەوە. بەڵام ئەوە تەنها لە ڕووسیا بوو کە پارتی چینی کرێکار و سەرکردەکەی <ڤلادیمێر لینین> بەردەوام بوو لەسەر هێشتنەوەی ئاراستەیەکی شۆڕشگێڕانە بەرامبەر بە حکومەت، کە بەڕاستی چینی کرێکار توانيی سوود لەو قەیرانە توندەی کە بەهۆی شەڕەوە بەرۆکی دەسەڵاتی گرتبوو وەربگرێت، دەستیانکرد بە ڕاپەڕینێکی چەکدارانە و دەستیانگرت بەسەر دەوڵەتدا. تەنها لە ڕووسیا بوو کە ئاڵای نەتەوەیی دڕێنرا و ئاڵا سوورەکەی کۆمۆنیزم جێی گرتەوە.
بەلشەفیکەکان، بە بەرنامە سیاسییەکانیان دەنگی خەڵکیان بردەوە و لە شەوی ٢٥ـی ئۆکتۆبەردا داواى ڕاپەڕینیان کرد. ئاڵا سوورەکە لەسەر کۆشکی زستانه (winter) بەرزکرایەوە و [بهشێك له وهزيرانى] حکومەتە کاتییە بۆرژوازییەکەیان دەستبەسەرکرد. ڕۆژانی دوای سەرکەوتنەکە بە هەزاران كهس دەڕژانە سەر شەقامەکان و بەدەم وتنەوەی سروودی ئينتهرناسيۆنالهوه بەرەو مەیدانی سوور دەڕۆيشتن، کە سروودێکی نێونەتەوەیی پرۆلیتاریایە، لە سەرەوەی دیوارە مەزنەکانی کریملینەوە لافیتەی سووریان دەشەکاندەوە. لینین، لەبارەی گرنگیی شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە دەڵێت: "ئێمە ئەوەمان نەشاردۆتەوە کە شۆڕشەکەمان تەنها سەرەتایەکە و سەرکەوتنی کۆتایی تەنيا ئەوکاتە بەدەستدێت کە هەر بەم گڕەی شۆڕش هەموو جیهان ڕووناكبکەینەوە."
بۆیەکەمجار پرۆلیتاریا و سەرکردەکانی حيزب حکومەتیان دەستبەسەرکرد، دیکتاتۆریهتی پرۆلیتاریایان دامەزراند و دەستیانکرد بە گواستنەوەی کۆمەڵگە بۆ سۆسیالیزم. ئەمەش هەنگاوێکی مێژوویی نیشاندا بۆ ئامانجی نێونەتەوەیی پرۆلیتاریا و ئەرکی مێژوویی پرۆلیتاریا.
ئاڵا سوورەکەی شۆڕش و کۆمۆنیزم لەهەموو دنیادا بەردەوام دەشەکایەوە. لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕشی "چین"دا لە چارەکێکی مرۆڤایەتیدا ئاڵا سوورەکە شەکایەوە. پاش دامەزراندنی "دیکتاتۆریهتی پرۆلیتاریا" مانا و ئامانجەکەی لە چین گرنگییەکی زیاتری بە خۆیەوە بینی، کاتێك سەرکردەی ئەو شۆڕشە "ماوتسی تۆنگ" لەگەڵ سەرکردە شۆڕشگێڕەکانی چواردەوریدا شۆڕشی مەزنی کەلتوریی[5] پرۆلیتاریایان ڕاگەیاند. ماو، داوای لە جەماوەر کرد بۆ ئەوەی دژی ئەو هێزانەی ناو حيزبی کۆمۆنیست، کە دەیانویست وڵات بەرەو دواوە و بەرەو سەرمایەداری بەرن، بوەستنەوە.
ئەمڕۆ شۆڕشە سۆسیالیستییەکانی ناو یەکێتيی سۆڤیەتی پێشوو و چین پێچەوانەبوونەتەوە، بەڵام چیرۆکی ئاڵا سوورەکە لە ململانێی چینی چەوساوە و ستهملێكراوهكان، لە ئامانجی شۆڕشی پرۆلیتاریا و فيکری پرۆلیتاریای نێونەتەوەیی، بە دانەبڕاوی ماوەتەوە(بڕوانە: : (May 1:Another (World_Acommunistworld_Ispossible.Onpg 3.
کاتێك خەڵك لە ململانێکانی ئەمڕۆدا بەشدار دەبن دەبێت لەوە تێبگەن کە ئاڵایەك هەیە گوزارشت لە بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانیان دەکات، بەڵام ئەم ئاڵایە تەنها هیی یەك نەتەوە نییە، ئەمە ئاڵا سوورەکەى کۆمۆنیزم و شۆڕشی پرۆلیتاریایە.
ئەمە ئەو ئاڵایەیە کە لینکی چەوساوە و ستهملێكراوى جیهانە دژ بە لێکدابڕینیان، ئەمە ئەو ئاڵایەیە کە گوزارشت لە ئەرکی مێژوویی پرۆلیتاریا دەکات، بۆ ئازادکردنی خۆی و هەموو مرۆڤایەتی. گوزارشتە لە بەرزڕاگرتنی سەرمان لەودیو هەر بەرژەوەندییەکی یەك نەتەوەوە، بەرەو جیهانێك بەبێ نەتەوە و سنوور. گوزارشت لە دیدگامان بۆ ئەوپەڕی ئاسۆی جیهانێکی نوێ کە دەشێ و پێویستە، دەکات.
ئاڵا سوورەکە ئاڵای ئەوەیە کە هیچت نییە لەدەستی بدەیت و دنیایەکت لە پێشە بۆ ئەوەی بەدەستی بهێنییت، ئەمە دەبێت زیاتر دەربڕی ئەو پرسە بێت، لەکاتێکدا لە ململانێ و یاخیبوونەکاندا خەڵک ڕادەپەڕن ئاڵا سوورەکە بەرزدەکەنەوە!
پاشكۆ:
☭ بۆ؟
چهكوش و داس وهك هێماى سياسيى كۆمۆنيزم ناسراوه. ههر ڕێبازێك هێماى خۆى ههيه. هێماكان زياتر وێنهيين، بۆچى وێنهيين؟ چونكه پێدهچێت له نيگاى يهكهمدا ئهوانيتر بيناسنهوه. وێنهكان زووتر وشهكان دهگهيهنن و تهفسيرى خێرا دهدهنه دهستهوه. چهكوش كهرهستهى دهستى كرێكاره و داسيش كهرهستهى دهستى جوتيار. له كۆمۆنيزمدا ههردوو چينهكه هاوخهباتن. ئهم هێمايه له سهردهمى حيزبى بهلشهفيكدا داهێنرا و دواتر چووه سهر ئاڵاى سۆڤيهت و ههموو كۆمۆنيستهكانى دونيا. پێشتر چهكوش و گاسن بوو، بهڵام دواتر له ساڵى 1917-1918گۆڕييان. سهربارى ئهوهى بهلشهفييهكان بڕوايان به دونيايهكى ماترياڵيستى و غهيرهدينى ههبوو، كهچى ڕهنگى سوريان ههڵبژارد بۆ ئاڵاى كۆمۆنيستهكان. ڕهنگى سور له مێژووى ڕووسييدا، ڕهمزى خێر و چاكه بووه. وشهى سور و جوانيش له ڕوسيدا يهك ڕيشهيان ههيه. ڕوون نيه ئهم تهفسيره چهنده دهقيقه، بهڵام ئاڵاى سور وهفايهك بوو بۆ كۆمۆنهى پاريس كه ئهوانيش بهيداخى سوريان ههبوو و خوێنى چهند ههزار كرێكار و كۆمۆنارێك بهسهر شهقامهكانى پاريسهوه ڕژا. هێماكان ههميشه له خۆيان تێدهپهڕن و لهو وێنه بهرتهسكهدا نامێننهوه كه گوزارشتى لێدهكهن. چهكوش و داس چيتر ڕهمزى ههموو ئاڵۆزييهكانى كۆمۆنيزمه نهك دوو كهرهستهى كاركردن. چهكوش و داس دوو ماترياڵن و چيتر شته مهعنهوى و ئهبستراكتهكان ڕهمزى ئينسان نين.