سەرهەڵدانى چەپ (له عێراق و ناوچه‌كه و جيهاندا) به فايلى pdf بيخوێنه‌وه
دكتۆر عه‌لى ئه‌سه‌دى/وەرگێڕانى: ناجى ئەفراسیاو
چەپ، لەڕوانگەى ئەم وتارەوە هیچى کەمتر یان زیاتر نییە لەوەى کە بەشێکى کارایە لە بزاڤى کۆمۆنیزم، چ لۆکاڵى بێت یان جیهانى، ئەم ناوەش بۆ پێناسەکردنى بزووتنەوە و باڵە سیاسییەکان بەکارهاتووە کە جیاوازبوون لەگەڵ پارتە کۆمۆنیستەکانى دایک، لەبارەى هەڵوێستى لەسەر دۆسیەیەکى سیاسى یان ئابورى. لە ناوەڕاستى پەنجاکانى سەدەى ڕابوردوو تاکو ناوەڕاستى حەفتاکان دەستەواژەى "چەپ" بۆ پێناسەى ڕەوتە نیشتیمانییەکان بەکارهاتووە، کە جۆشوخرۆشى دروستدەکرد لەدژى باڵادەستيى داگیرکەران، پاڵپشتى لە بزووتنەوە ئازادیخوازەکان دەکرد تاکو گەیشتن بە خەونى یەکگرتنى جیهانى عەرەبى. کاتێکیش بۆچوونەکان جیاواز بوون دەربارەى شێوازى گەیشتن بە ئامانجەکان، بینیمان ڕەوتە چەپەکان لەژێر ناوى نیشتیمانى و نەتەوەیيدا دەردەکەوتن، پێوەرى چەپ بوونى پەیوەست بوو بە ئاستى نزیکى لە دروشمى پارتە کۆمۆنیستەکان یان هاریکارى کردنى سیستەمى سۆسیالیستى جیهانييه‌وه.
سەبارەت بە سەرهەڵدانى بەکارهێنانى دەستەواژەى "چەپ"، لەبنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ دەرکەوتنى ڕەوتە مارکسییە شۆڕشگێڕەکان لە نێو پارتە سۆسیال‌دیموکراتەکانى ئەوروپا لە کۆتایى سەدەى نۆزدەدا، بەتایبەتييش لەدواى بەرزبوونەوەى ڕکێفى هێزى بەلشەفیەکان لە ناو پارتى سۆسیال‌دیموکراتى ڕوسى و دواى سەرکەوتنى بەلشەفییەکان و بڵاوکردنەوەى بەرنامە شۆرشگێریەکەیان بۆ گۆرینى روسیا وبەستنى پردى پەیوەندى لەگەڵ بزوتنەوە شۆرشگێڕەکانى جیهاندا، پێگەى ڕەوتە چەپەکان، لە نێوخۆى پارتە سۆسیال‌دیموکراتەکانى ئەڵمانیا و هۆڵەندا و چەند وڵاتێکى تر‌ى ئەوروپى بەهێزدەبوو، کە بریتى‌بوون لە چەند گروپێکى ڕۆشنبیريى مارکسی كه خەونیان بە شۆڕشێکى سۆسیالیستیەوە دەبینى بەسەرکردایەتيى چینى کرێکار.
کاتێک شۆرشى ئۆکتۆبەر لە ڕوسیا لە ساڵى 1917 سەرکەوتنى بەدەستهێنا، هەمان ئەو ڕەوتە مارکسییانە پشتگیرى و هاوکاريیان کرد، بەڵام دواى ساڵانێک لە درووستبوونى سۆسیالیست لە ڕوسیا هەر بەزوویى پاشەکشێیان کرد، لە بیستەکانى سەدەى ڕابوردوودا خۆیان خستە لایەکى تر‌ى جیاواز لە بەلشەفییەکان و تاکتیکى (فلادیمێر لینین) لە بونیادنانى سۆسیالیست لە ڕوسیا و دواتر یەکێتيى سۆڤیەت، وێڕاى ئەوەى ڕەوتى چەپى ئەوروپى لەگەڵ سەرکردایەتيى سۆسیالیستى لە ڕوسیا هاوڕابن یان جیاواز، بە شێوەیەک لە شێوەکان بەشێکى گرنگ بوون لە بزاڤى کۆمۆنیزمى ئەوروپى و که‌لتورى تیۆری و سیاسى لە سەدەى بیستەمه‌وه تاکو ئەمڕۆ.
لایەنى پۆزەتیڤ لە ڕەوتە چەپە کۆمۆنیستەکانى ئەوروپا ئەوەیە کە ئەوان هەرگیز دژى سۆسیالیستى نەوەستاونەتەوە ئەگەرچى ڕێگربوون لە بەردەم تێزەکانى لینین بۆ بونیادنانى سۆسیالیزم لە ڕوسیا، هیچکات چالاکوانێکى نەتەوەیى یان بزووتنەوەیەکى شۆڤێنى بەرتەسک نەبوون، بەڵکو بزووتنەوەی بیرى مارکسى بە شێوەیەکى جیهانى بەردەوام بوو، کتێبە سەرەتاييه‌کانى مارکس کۆمۆنیزمى خستە نێو فەزایەکى جیهانى کە هیچ سنورێکى نەبێت، ئازاديى مرۆڤ بابەت و ئامانجى یەکەمین و دواهەمین بوو، ئازادبوونى لە هەموو کۆیلایەتى خاوەن موڵک و سەرمایەیەداران و شۆڤێنى نەتەوەیی خۆپەرست و دەسەڵاتدارى چینێک و هەموو شێوەکانى قۆرخکارى کە پەیوەنديى بە کرێ و سەرمایە و قازانج و سود و کرێى موڵکانەوە هەیە. نمونەى چەپ بەدرێژايى بوونى ڕەوتە فیکریەکان، جیاوازبوون لەگەڵ مارکس و لەدواى ئەویش لەگەڵ لینین چونکە سەرکردەکانیان هەڵوێستى ڕاڤەکردنى دژبەیەکیان هەبووە لەگەڵیان هەندێکیان خراونەتە لاى چەپى مارکس و لینین و هەندێکى تریان خراونەتە لاى ڕاستیان.
دەستەواژەى (چەپى کۆمۆنیستى) لە ئەدەبى سۆسیالیستى لە سەردەمى (مارکس)ەوە بەکاردێت، بەکارهێنانەوەى لە ئێستادا و تەنانەت نوسین لەسەر فراوانى یان کورتمەودايى لەم نێوەندى کۆمۆنیزمە یان ئەو نێوەندەى تر نابێت خوێنەران تووشى سەرسوڕمان بکات، لەبەربوونى ئاراستە فيکرییەکان، چەپى کۆمۆنیستى کە لەسەروبەندى شۆڕشى سۆسیالیستيدا ناسرا و لەماوەى ساڵانى بونیادنانى سۆسیالیستى لە ڕوسیا مەبەست لێیان بە دیاریکراوى گرووپی ((مارکسى و کۆمۆنیستەکانى پێشووە))، کە جیاواز بوون لە شێوازى سەرکردایەتيى لینین و ستالین سەبارەت بە هەندێک لە پرسەکان: وەک کاتى شۆڕشى سۆسیالستى و جێبەجێکردنى ڕاستەوخۆى شۆڕش لەو بارودۆخە ئابورى و سیاسیەى ڕوسیادا و درووستکردنى حکومەتى سۆڤیەت و تاکتیکى کرمۆنت و سەربەخۆیى و ڕێکخستنى چینى کرێکار، هەروەها هەڵوێستى حيزبە کۆمۆنیستەکان لە بەشداريكردن لە په‌رلەمان و سەندیکاى کرێکاران و یەکێتییە بۆرژوازييەکاندا.
لە بارودۆخى ئێستادا چەندین ڕێکخراو و پێکهاتە بوونیان هەیە کە هەڵگرى ناوى تایبەتن و ئاماژەیە بۆ باگراوه‌ندى فیکرییان، ئەمەش بەو مانایە نا کەهەمان هەڵوێست و بیرى ڕەوتە کۆمۆنیستەکانى ئەوروپایان هەبێت، کە لەکۆتایی سەدەى 19 سەریانهەڵدا. دیارترین و دێرینترین ڕەوتى چەپ، ڕەوتى (ئەنارشیزم) بوو کە سەرەتاکانى دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستى سەدەى 19، هەندێک لە نوسەران ڕەوتى ئەنارشیستى و ڕەوتى کۆمۆنیزمى ئەنجومەنى کە لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا لە ساڵانى 1920 سەریانهەڵداوە، وەکو یەک سەیردەکەن. لایەنگرانى ئەم دوو ڕەوتە هەوڵ بۆ سیستەمێکى سۆسیال دەدەن کە شوراى کرێکاران(سۆڤیەتەکان) سەرجەم پرسە ئابورى و سیاسى و ئەمنی و یاساییەکانى دەوڵەت بەڕێوە ببەن، واتە حکومەت بەمانا کلاسیکیەکەى ڕەتدەکەنەوە، دواى ئەوەى شورا و ئەنجومەنى هەڵبژێراو دەستى خستبووە نێو کاروبارى دەوڵەت و حیزب، ڕەوتى ئەنارشیستى و کۆمۆنیزمى شورايى لە ئەزموونى کۆمۆنەى پاریس ساڵى1871دا خۆى دەبینییەوە کە نمونەیەک بوو بۆ بونیادنانى سۆسیالستى. ئەنارشیستەکان بەپێی تێزى "کارل مارکس" پێیان وابوو قۆناغی کۆمۆنیزم لەدواى سۆسیالیزم دەگات بە مرۆڤایەتى، ئەنارشیستەکان بانگەشەیان بۆ ڕێبازەکەیان دەکرد، ئه‌ويش هەر ئێستا نەوەک بەیانى جێبەجێبکرێت. گوایە پره‌نسیپى ڕزگاربوونە لەهەموو شێوەکانى دەسەڵاتى هەرەمى، هەربۆیە خۆیان و ڕەوتەکەیان ناونرابوون بە فەوزەوییەکان، ئەوان هەوڵى ئازادکردنى کۆمۆنیزمییان دەدا .
ڕەوتى دووەم لە بزووتنەوەى کۆمۆنیزم(کۆمۆنیزمى چەپ)ە، کە بریتى بوون لە بیرمەندان و سیاسیيەکانى ئیتالیا و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا، ڕێکخراوێکیان هەبوو بە ناوى (ئەنجومەنى یەکێتى کۆمۆنیستەکان دژى پەرلەمان)، چالاکییان لەهەمان ئەوکاتەدا بوو کە ڕەوتى ئەنجومەنەکان بڵاوببوونەوە، بەڵام ئەمان بەپێچەوانەى ڕەوتى یەکەم پشتگیریان لە بەلشەفیيەکان دەکرد، لەهەمبەر هەڵوێستییان پەیوەست بە ڕۆڵى حیزب لە سەرکردایەتيکردنى چینى کرێکار و بەرنامە و سیاسەتى حکومەتى کرێکاراندا. لەهەمان کاتدا دژى بەلشەفییەکان بوون لەبارەى بەشداریکردنیانه‌وه لە پەرلەمان و یەکێتى و سەندیکا بۆرژوازييەکانى کرێکاراندا .
ڕەوتى سێیەم، ڕەوتى کۆمۆنیستە ماوییەکان کە پەیوەست بوون بە ڕاوبۆچوونەکانى ما‌و تسى تۆنگ، لەبارەى شۆڕشى گەلانەوە و بونیادنانى سۆسیالیزم بەپێی بارودۆخى چین (وەک خۆیان ناویاننابوو)، ئەویش لەڕێگەى چوار چینەوە: کرێکاران، بۆرژوازە بچوکەکان(ورده‌بۆرژوا) یان پیشەگەران، ڕەنجبەرانى لادێ، بۆرژوا نیشتمانییەکان.
لە ئەوروپا ڕه‌وتى چوارەم لەکۆمۆنیزمى چەپ سەریهەڵدا کە ئەویش ڕەوتى (ترۆتسکى) بوو، کە دەگەڕێتەوە بۆ(لیۆن ترۆتسکى) وەزیرى دەرەوەى یەکەم حکومەتى دواى شۆڕشى ئۆکتۆبەرى ساڵى 1917. کاتێک بۆچوونە جیاوازەکانى خۆى لەگەڵ (جۆزێف ستالین) ڕاگەیاند، ئه‌ويش لە دواى مردنى سەرۆکى دەوڵەت و حیزب (فلادیمێر لینین.(
دواتر دێینە سەر وردەکاريى هەر چوار ڕەوتەکە، بزووتنەوەى کۆمۆنیزم لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەهەمان شێوە دابەشبوون بەسەر چەند بزووتنەوە و پارتێکى تر‌ى کۆمۆنیستیى کە تێڕوانینێکى سەربەخۆیان هەبووە بۆ شێوازەکانى بونیادنانى سۆسیالیزم، کە ئەمانیش بەدەر نەبوون لە ڕەوتە ڕاست و چەپەکان کە ڕووبەڕووى یەکبوونى بزوتنەوەى کۆمۆنیستیى جیهانى و ئەوروپی ببووەوە.
دەتوانین بڵێین ئەو بابەتانەى لێکترازانى خستە نێو بزوتنەوەى کۆمۆنیستى لەم ناوچەیەدا، هەمان گرنگيى ئەو بابەتانەى نەبوو کە بووە هۆى لێکترازانى بزووتنەوەى کۆمۆنیستيى ئەوروپی لە سەدەى ڕابووردوودا، هەروەک ڕوونە هەندێ لە پارتە کۆمۆنیستەکانى ئاسیا لایەنگرى تێزەکانى (ما‌و) بوون لە شۆڕشى گەلان و دژى سیاسەتەکانى پارتى کۆمۆنیستى سۆڤێتى بوون بە سەرکردایەتيى ستالین. ڕەوتى ترۆتسکى جێگەى خۆى لە ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا کردبووەوە ، ئەویش لەمیانى هەڵوێستیان لەهەمبەر سیاسەتەکانى سۆڤیەت بە سەرکردایەتيى ستالین و هەڵوێستى دژبەیەکى ستالین و لیۆن ترۆتسکى بە درێژایی ئەو ماوەى کە ستالین لە سەرۆکایەتى دەوڵەتى سۆڤیەتدا بوو .
بەدەر لەمانە هۆکارەکانى دابەشبوونى حیزبە کۆمۆنیستییەکان لە ناوچەکەماندا لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ کێشە ناوخۆییەکان کە دەرەنجامى جیاوازى لە ڕا‌وبۆچوونى نێوخۆى پارتە کۆمۆنیستەکان سەبارەت بەهەڵسەنگاندنى بارودۆخى سیاسى وڵاتەکانیان، ململانێی چینایەتى لە کۆمەڵگاى چینایەتییدا توندتر دەبووەوە، هەربۆیە ئەمەش لە نێو سەرکردایەتيى پارتە کۆمۆنیستەکاندا ڕەنگیدابووەوە، کاریگەريى بەسەر داڕشتنى سیاسەتى سەرکردەى پارتە کۆمۆنیستەکانەوە هەبوو، لەبارەى پرسە نیشتیمانى و جیهانییە سیاسی و ئابورى و هەڵوێستیان لەسەر هەبوونى کەمپی سۆسیالیزم .
یەکێک لە گرنگترین ئەو بابەتانەى جیاوازییان لەسەرى هەبوو، هەتاکو ئەمڕۆ بریتییە لە چۆنێتيى گەشەپێدانى ئابورى، ئایا لە ڕێگاى بونیادنانى سۆسیالیزمەوە بکرێت، لە ڕێگەى شۆڕش یان بەبێ شۆڕش، هەڵوێست لەبارەى شۆڕشى نیشتیمانى بۆرژوازى، ئەمەش ناکۆکيى سەرەکى بوو بەهۆى گرنگيى ڕۆڵى سەرمایەى لۆکاڵى و بونیادنانى بۆ پاڵپشتيکردنى ئابوريى نیشتیمانى و پەرەپێدانى ڕۆڵى چینى کرێکار. ئەمانە کۆى هۆکارەکانى ناکۆکییان بوو سەرباری ئەوەش ململانێی کەسایەتییەکان دەبووە هۆى پێکهێنانى ڕەوت و ڕێکخراوى جیا لە ڕێکخراوى دایک(يان ڕێكخراوه ئه‌سڵييه‌كه)، کە هەریەکە و بیروبۆچونى تایبەت بەخۆی هەبوو بۆ ڕاکێشانى جەماوەر .
لە عێراقدا پاش هەڵوەشاندنەوەى سیستەمى سۆسیالیزم و پێکهێنانى دەوڵەتى سەرمایەداریى لیبراڵ وەک ئەڵتەرناتیڤ، بووە هۆى دروستبوونى چەندین پارتى کۆمۆنیستى و کرێکارى و ڕەوتى چەپ، هەمان حاڵەت لە وڵاتانى ناوچەکەماندا درووستبوو، لە ئێران تاکو میسر لە بەحرەین تا فەلەستین، دەگمەنە ببینیین وڵاتێک لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست چەند بزوتنەوەیەکى کۆمۆنیستى لەژێر ناوى پارتى کۆمۆنیستى یەکیانگرتبێت. بەهەمان شێوە لە ئاسیا وەک هیند و پاکستان و بەنگلادیش و نیپاڵ و یابان و ئەندەنوسیا و مالیزیا و تایلەنديش به هه‌مان شێوه بووه.
ئایا دەکرێت ئەمە وەک دیاردەیەکى درووست و پۆزەتیڤ سەیر بکرێت بۆ ڕکابەريى بیرى دیموکراسى کە کارى باش و بیروبۆچوون و هەڵوێستى باشى لێ بەرهەم بێت هەروەها دورخستنەوەو لادانى شتە خراپ و بێ سودەکانى ژیان؟ یان ئەمە دیاردەى نەخۆشییە، کاریگەرى نێگەتیڤى لەسەر بزاڤى خەباتى نیشتیمانى و چینایەتى هەیە، کە ڕۆڵى پارتى کۆمۆنیستى لاواز دەکات؟ لەهەمبەر خەباتى چینى کرێکاران بۆ بەدەستهێنانى مافەکانیان لە خاوەن کارەکانیان بەمەبەستى باشترکردنى بارودۆخى ژیانى ئابورى و کۆمەڵایەتى و سەرکردایەتيکردنیان بەرەو سۆسیالیزم، دیاردەى دابەشبوونى نێوخۆیى ڕەنگدانەوەى هەبوو لەسەر چالاکى سیاسی کۆمۆنیزم لە تاراوگە. هێزەکانیان کۆپيی هەمان ناویان هەڵگرت، وەک ئەوەى لە نیشتیمان‌دا هەبوو. بەڵام ناکۆکیەکانیان لە ناوەڕۆکدا تێکەڵەیەک بوو لە بیرى ورده‌بۆرژوازى، کە بەرژەوەنديى تایبەت و گشتى بەیەک دەگەیاند. هەروەها ڕ‌ازى بوون بە لادان و هۆشیاريى بەرپرسیارێتى. بە خوێندنەوەى ئێمە بۆ سەرهەڵدانى ئەو ڕەوتانە و بابەتەکانیان لە عێراقدا، دەبینین سەرچاوەى دەرکەوتنیان و بەردەوامبوونیان لەبنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکیەکانیان لەگەڵ پارتى کۆمۆنیستى دایک. بە گەڕانەوەمان بۆ وردەکاريى ناکۆکییەکان بۆمان بەدیاردەکەوێت کە لەبنەڕەتدا لەسەر هاوپەیمانێتيى سیاسى و هەڵوێستى نەرمیان بەرامبەر به دەسەڵاتى دیکتاتۆريى سیستەمى سەدام لە ڕابردوودا، بەتایبەتى لە ساڵانى حەفتادا چوونە بەرەیەکی سیاسيی ناهاوسەنگەوە.
ناکۆکییەکان توندتر و ئاڵۆزتر بوون لە بارەى هەڵوێستییان لەسەر هێرشکردنە سەر عێراق و داگیرکردنى، سەربارى ئەوانەش ناکۆکى لە شێوازى ڕێکخستندا کە ڕاستەوخۆ پەیوەنديى بە سەرکردایەتيى حیزبەوە هەبوو، هەروەها تاچەند ڕێزى لە بڕیارەکانى کۆنگرەى حیزب و پەیڕەوى ناوخۆ دەگرت.
ئەو ناکۆکییانەى بووە هۆى سەرهەڵدانى ڕەوتى چەپى کۆمۆنیستى کە تەنها لەنێو (سەرکردەکان و بەشێکى کەم لە جەماوەرى عێراقى بەگشتى و کرێکاران بەتایبەتى) خۆى دەبینیەوە، هەرلەبەر ئەم هۆکارانە زۆربەى ڕێکخراوە چەپە عێراقییەکان لەنێویاندا پارتى کۆمۆنیستى دایک جەماوەرێکى فراوانیان نییە کە لەدەوریان کۆببێتەوە و لەگەڵ دروشمەکانیان کارلێک بکەن، بەڵکو هەموویان بەدەست غیابى سەرکردایەتيى بە کۆمەڵ و نەبوونى فیکرێکى هاوبەش لەنێو سەرکردەکانیاندا دەناڵێنن. گۆڕاويشن بۆ ئۆفیسێکى میدیایی وەک لەوەى ڕەوتى فیکرى سیاسيى جەماوەرى بن. بە نەبوونى ئەم دوو مەرجە ناتوانین قسە لەسەر ڕاکێشانى جەماوەری فراوان بکەین بەمەبەستى کۆکردنەوەیان بۆ کارکردن لەپێناو پارێزگارى لە بەرژەوەنديى چینایەتيى چینى کرێکار و پرسە نیشتیمانیى و نەتەوەییەکاندا.
جیاوازییەکى زۆر نییە لە نێوان بارودۆخى بزوتنەوەى کۆمۆنیستى لە عێراق لەگەڵ بزاى کۆمۆنیستى لە وڵاتانى تر‌ى ناوچەکەدا.
*** *** *** ****
ئه‌و دابه‌شبوونه ناوخۆییه‌ى له‌ئێستادا ڕوویکردۆ‌ته بزووتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى له وڵاتانى جیهاندا، له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داڕمانى دراماتیکيى سیسته‌مى سۆسیالستسى جیهانى له کۆتایى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا. به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌واتاى ئه‌وه نیه که ڕه‌وتى کۆمۆنیستى پێش ئه‌و داڕووخانه یه‌کگرتوو بووه، به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کى کرده‌یى دابه‌شببوون له چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه‌ى دوو پارت وه‌ک دوو برا، هه‌رچه‌نده به‌درێژایى چه‌ندین ساڵ هه‌وڵى نزیککردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌کانیان ده‌درا سه‌باره‌ت به پرسه جێناکۆکه‌کان. بۆ‌نمونه، ئه‌و ناکۆکیانه‌ى ڕوویدا له نێوان پارتى کۆمۆنیستى یۆگۆسلاڤى و پارتى کۆمۆنیستى سۆڤێتى له په‌نجاکاندا، هه‌روه‌ها له‌نێوان پارتى کۆمۆنیستى چینى و پارتى کۆمۆنیستى سۆڤێتى له شه‌سته‌کاندا. له نێوان سه‌رجه‌م ڕه‌وته کۆمۆنیستییه‌کانى جیهان و پارتى کۆمۆنیستى ڕۆمانى له شه‌سته‌کانى سه‌ده‌ى ڕابووردوو. هه‌روه‌ها له نێوان پارتى کۆمۆنیستى چینى و ڤێتنامى له حه‌فتاکاندا، له‌نێوان پارتى کۆمۆنیستى چینى و کوبى و ئه‌لبانى له شه‌سته‌کاندا...هتد. به‌ڵام ناکۆکییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى هاوڕێیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرا، هه‌ندێکى کۆتایى پێهات، هه‌ندێکیشى به‌رده‌وام بوو به‌بێ‌ئه‌وه‌ى کاریگه‌ريى له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته بنه‌ڕه‌تییه‌کانى فیکرى سۆسیالیستى هه‌بێت.
ئه‌و دابه‌شبوونه‌ى له دواى داڕمانى سۆسیالیستى ڕوویدا گشتگیر بوو، هیچ پارتێکى کۆمۆنیستى لێى ده‌رباز نه‌بوو. ئه‌وه‌ى ڕوویدا سه‌رجه‌م پارته کۆمۆنیسته‌کانى تووشى شۆککرد، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له پارته‌کان چالاکییه‌کانیان هه‌ڵپه‌سارد بۆ کاتێکى نادیار. هه‌ندێکى تریان په‌رته‌وازه‌بوون بۆ چه‌ند گرووپێک، که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى ڕێکخستن یاخود فیکرى نه‌یده‌به‌ستن به‌یه‌کتره‌وه، ته‌نها له دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له (خه‌تى) سۆسیالیست و کۆمۆنیستى یه‌کده‌نگبوون. زۆرینه‌ى پارته کۆمۆنیستى و کرێکارییه‌کانى وڵاتانى سۆسیالیستى پێشوو، ته‌نها ده‌ستبه‌ردارى ناوه‌کانیان نه‌بوون به‌ڵکو ده‌ستبه‌ردارى سۆسیالیزم وه‌ک ئامانجێکى ستراتیژييش ببوون. هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌ردارى فیکرى مارکسیزم بوون که تیۆرى ڕێنیشاده‌رى گه‌شه‌کردنى جیهان بوو به‌ره‌و سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم. له‌برى ئه‌وه فیکرى پارتى سۆسیال‌دیموکراتیان پیاده‌کرد. به‌ده‌ر له ژماره‌یه‌کى که‌مى کۆمۆنیسته‌کانى پێشوو که هه‌ستان به‌دامه‌زراندنى ڕه‌وتى کۆمۆنیستى چه‌پ، بۆ ڕێزگرتن له به‌ها سۆسیالیستیه‌کان و به‌رزنرخاندنى ده‌ستکه‌وته‌کانى سۆسیالیزم، لانيکه‌م له وڵاته‌کانى خۆیان. هه‌ندێک له پارته کۆمۆنیسته‌کان له وڵاتانى سه‌رمایه‌دارى بزووتنه‌وه‌کانیان ناوده‌نا ڕه‌وتى چه‌پ، به‌ڵام ئه‌م بژارده‌يه‌یان پشتگیريى فراوانى جه‌ماوه‌رى و کرێکارانى به‌ده‌ستنه‌هێنا، ئه‌گه‌رچى هه‌ندێکیان ژماره‌یه‌ک کورسییان له په‌رله‌مانى نیشتیمانى و ئه‌وروپيدا برده‌وه.
سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕبوونى چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه هه‌ژێنه‌ره‌دا، هێشتا بزووتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى کاریگه‌ريى ئه‌و ڕاته‌کانه‌ى له‌سه‌رماوه، که به‌خه‌یاڵى هیچ که‌سدا نه‌ده‌هات، به‌ڵام پارتى کۆمۆنیستى ڕوسى توانى خۆى ڕێکبخاته‌وه و په‌یوه‌نديى له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر گرێبداته‌وه. که‌مێک له پێگه‌ى خۆى له ژیانى سیاسيى ڕوسیادا به‌ده‌ستهێنایه‌وه، به‌ڵام هه‌مان پێگه‌ى پێش لێکترازانى ده‌وڵه‌تى سۆڤێتى بۆ نه‌گه‌ڕایه‌وه.
له‌مڕۆدا پارتى کۆمۆنیستى ڕوسى به‌پله‌ى دووه‌م دێت له په‌رله‌مانى ڕوسى(دۆما)دا له‌دواى پارته‌که‌ى سه‌رۆکى ڕوسیاى فیدراڵ فلادیمێر پۆتینه‌وه، ئه‌و پارته‌ى كه دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى سۆڤێتى دامه‌زرا، که‌پێشتر هیچ پێگه و مێژوویه‌کى نه‌بوو له ژیانى سیاسيى ڕوسیادا. مافیا گه‌نده‌ڵ و دزه‌کانى ده‌وڵه‌تى سۆسیالیزمى پێشوو له‌گه‌ڵ هه‌لپه‌رسته‌کان په‌یوه‌ندییان کرد به‌ڕیزه‌کانى ئه‌م پارته نوێوه، ئه‌وانه‌ى که ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر گه‌لى ڕوسیاوه خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن. ئه‌م پارته ئێستا به‌پله‌ى یه‌که‌م دێت له په‌رله‌مانى ڕوسیادا و له‌پێش ڕه‌سه‌نترین پارتى کۆمۆنیستییه‌وه دێت له ڕوسیا و جیهاندا، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کى ڕوونه بۆ ئه‌و دۆخه‌ى ده‌وڵه‌تى سۆڤێتى پێشوو پێى‌گه‌یشتووه.، بزووتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى له ڕوسیا و جیهان ڕووبه‌ڕووى چاره‌نوسێکى ته‌مومژاوى بوونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌کى تره‌وه به‌هه‌مان هۆکارى سه‌ره‌وه، زۆربه‌ى پارته کۆمۆنیسته‌کان و ڕه‌وته کۆمۆنیسته چه‌په‌کان له ناوچه‌که‌مان بێ‌ئومێد و بێ‌متمانه بوون، به‌هه‌مان شێوه‌ى جه‌ماوه‌رى میللى که تێڕوانینیان به‌رامبه‌ر سودى بزووتنه‌وه‌که‌یان گۆڕدراوه. کاتێک ده‌بینن سه‌رکرده‌کانیان ده‌ستبه‌ردارى ڕۆڵ و فه‌لسه‌فه‌ى سیاسيى کۆمۆنیزم بوون و دژه‌که‌یان وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤ هه‌ڵبژاردووه. بۆ ڕزگاربوون له میراتى ئه‌و ڕووداوه، پێویسته له‌سه‌ر نه‌وه‌ى کۆنى کۆمۆنیسته‌کانى وڵاتانى سۆسیالیستيى پێشوو، ئه‌وانه‌ى كه متمانه‌ى خۆیان له‌ده‌ستنه‌داوه و که‌سانى ده‌ستپاک و ڕاستگۆى گه‌لانى سۆسیالیزمن بێده‌نگى بشکێنن، به‌ڕوونى باس له ئه‌زموونى پێشوویان بکه‌ن و ئه‌و هه‌ڵه و که‌موکورتییانه بخه‌نه‌ڕوو که له‌کاتى بونیادنانى سۆسیالیزمدا تێی‌که‌وتوون: به‌تایبه‌تى هه‌ڵه‌کانى پارتى کۆمۆنیست له به‌ڕێوه‌بردنى چالاکيى فيکرى و ڕێکخستن و سیاسى له‌ناو کۆمه‌ڵگاو ڕیزه‌کانى چینى کرێکاردا که به‌رژه‌وه‌ندییان له سۆسیالیزمدا هه‌بوو.
ئاشکراکردنى هه‌ڵه و خاڵه نیگه‌تیڤه‌کان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێگاى ڕاست و، سود ده‌گه‌یه‌نێت به نه‌وه‌ى نوێ له نیشتیمانییه‌کان(وه‌ته‌نى) و کۆمۆنیسته‌کان و مارکسییه‌کان به‌مه‌به‌ستى ڕێکخستنه‌وه‌ى په‌یکه‌رى پارتى کۆمۆنیست، داڕشتنه‌وه‌ى شێوازى ڕێکخستن و په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا. هه‌روه‌ها له ئاماده‌کردنى پرۆگرامه فيکرى و سیاسییه‌کاندا. هێزه مارکسییه لاوه‌کان ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن هه‌ستى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یین شیاوى ئه‌وه‌ن ببنه سه‌رکرده‌ى بزوتنه‌وه‌ى چینى پرۆلیتار بۆ دووباره هه‌ستاندنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر له‌م وڵات و ئه‌و وڵات‌دا، ئه‌ويش به‌مه‌به‌ستى پارێزگارى له مافه‌کانیان و ژیانێکى سه‌ربه‌رزانه بژین دوور له چه‌وساندنه‌وه‌و قۆرخکارى[1]. ته‌نها له ڕێگه‌ى گروپێکى کۆمۆنیستيى گه‌نجه‌وه ده‌کرێت پارتى کۆمۆنیستى بگه‌ڕێته‌وه پێگه‌ى پێشووى خۆى له بزووتنه‌وه‌ى چینى پرۆلیتاريادا. ئه‌ويش وه‌ک هه‌وڵێک له‌پێناو شۆڕشێکى سۆسیالیستى له‌ڕێگه‌ى شوراى کرێکاران و ڕه‌نجبه‌رانه‌وه، به‌و پێیه‌ى باشترین شێوازى ڕێکخستنه بۆ بونیادنانى سۆسیالیزم له‌بناغه‌وه. هه‌روه‌کچۆن ئه‌نجومه‌نه‌کان(شوراكان) سه‌رکه‌وتووبوون له سه‌رپه‌رشتيکردنى هه‌ردوو ڕاپه‌رینه‌که‌ى ساڵى 1905 و 1907، پێش ئه‌وه‌ى ڕ‌ژێمى ڕوسیا به هێزى چه‌ک کپیان بکه‌نه‌وه، شوراکان توانیان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن له شۆڕشى ئۆکتۆبه‌رى 1917دا و هه‌روه‌ها پارێزگاريى لێبکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیان فراوان بکه‌ن و زاڵ ببن به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌بوون بۆ سه‌ر شۆڕش.
تاوه‌کو کادرێکى کۆنى حیزبى دێت حه‌قیقه‌تى که‌موکورتیه‌کانى کارى پارتى کۆمۆنیستیمان بۆ ئاشکراده‌کات، هه‌روه‌ها ڕۆڵى کۆمۆنیست له گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنى سۆسیالیزم له وڵاته سۆسیالیستییه‌کانى پێشوو ده‌خاته به‌رباس، ده‌توانین ڕا‌وبۆچوونى خۆمان بخه‌ینه ڕوو ده‌رباره‌ى گرنگترین هۆکاره‌کانى داڕمان.
به‌بڕواى پۆڵايینى ئێمه ده‌ستبه‌رداربوون له سیسته‌مى شوراكان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بونیادنانى سۆسیالیزم له بنکه‌وه، فاکته‌رى سه‌ره‌کيى داڕمان و دواکه‌وتنى ڕۆڵى پارتى کۆمۆنیستى بوو له سه‌رکردایه‌تيکردنى ده‌وڵه‌تى سۆسیالیستى و شێواندنى ده‌ستکه‌وته ئابورییه‌کان، که بووه هۆى خراپبوونى گوزه‌ران و ژیانى چینى کرێکار به‌راورد به هاوشێوه‌کانیان له وڵاته لیبراڵه پێشکه‌وتووه‌کاندا. له‌به‌ر هه‌مان هۆکار بوو که چینى پرۆلیتار و جه‌ماوه‌ر هه‌ڵوێستێکى سه‌لبييان هه‌بوو له‌هه‌مبه‌ر داڕووخانى وڵاتانى سۆسالیستى، ئه‌و سیسته‌مه‌ى دروستیان کردبوو به‌دیارچاویانه‌وه ده‌ڕووخا، بێ‌ئه‌وه‌ى هیچ په‌رچه‌کردارێکیان هه‌بێت.
سه‌ربارى ئه‌م هۆکاره سه‌ره‌کییه، چه‌ند هۆکارى تر هه‌بوون یارمه‌تیده‌ربوون بۆ خێراتر ڕووخانى ته‌واوى سیسته‌مى سۆسیالیستى له ڕوسیا، به‌تایبه‌ت نه‌بوونى دیموکراسییه‌تى ڕاسته‌قینه له نێوخۆى پارتى کۆمۆنیستى ده‌سه‌ڵاتدار، که ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بوو له‌سه‌ر تێکڕاى دامه‌زراوه‌کانى ده‌سه‌ڵاتى ته‌شریعى له وڵات وه‌ک ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌کان و ڕێکخراوه‌کانى کرێکاران و پیشه‌واران. له سایه‌ى دیکتاتۆریه‌تى پارتى کۆمۆنیستى و ئه‌نجومه‌نه‌کانى سۆڤێتدا؛ دیموکراسیه‌ت وه‌ک سیسته‌مێکى بنه‌ڕه‌تى چاودێرى کردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن پیاده ده‌کرا. به‌ڵام حیزب ده‌ستی خستبووه سه‌رجه‌م بواره‌کان و ئاسته‌کانى پرۆژه‌ى بڕیاردان، هێزى یه‌کلاکه‌ره‌وه لاى حیزب بوو نه‌ک ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى یاسادانان. به‌واتایه‌کى تر دیموکراسیه‌ت له نێو حیزب ده‌بێته هۆى ململانێ و ڕکابه‌ريى نێوان بۆچوونه فيکرى و سیاسییه‌کان که دواتر بڕیارى کۆتایى به کۆده‌نگى ده‌ردچێت، یان هه‌موارده‌کرێته‌وه یاخود ڕه‌تده‌کرێته‌وه.
کۆنگره‌و ڕێکخراوه‌کانى حیزب له‌سه‌رتاى دروستبوونیدا سه‌کۆیه‌کى دیموکراسى و کراوه بوو بۆ ئه‌ندامه‌کانیان که ڕاوبۆچوون و پێشنیاره‌کانیان بخه‌نه ڕوو، سیاسه‌تى فه‌رمى به‌شێوه‌یه‌ک داده‌ڕێژرایه‌وه که‌هه‌مووان له‌کاتى جێبه‌جێکردنیدا ڕێزى بگرن.
نموونه‌ى ئه‌م دیموکراسییه‌ته له‌سه‌ره‌تاى پراکتیزه‌کردنى له ڕوسیا سه‌رکه‌وتووبوو، ئه‌ویش به‌هۆى سیسته‌مى شوراكان که له‌وێ پیاده ده‌کرا، به‌ڵام ئه‌م دیموکراسییه‌ته که‌وته هه‌ڵه‌وه! دواتر بووه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدان و پێشکه‌وتنى ئابورى که بووه هۆى خراپيى جۆرى ژیانى جه‌ماوه‌ر. له‌ئه‌نجامى شێواندنى دیموکراسیه‌ت له نێوخۆى حیزب گه‌نده‌ڵى بڵاوبووه‌وه و مۆڕاڵ له ده‌زگاکانى حیزب و حکومه‌تدا هه‌ره‌سى هێنا، گۆڕرابوون بۆ قه‌واره‌یه‌کى بیرۆکراسى دژ به فیکرى پارتى پرۆلیتارى و سۆسیالیستى، به‌شێوه‌یه‌کى پراکتیکى بوو به دژه‌شۆڕش له دژى سیسته‌مى سۆسیالیستى له‌ناو خۆیدا.
گه‌رچى پارتى کۆمۆنیستى پاڵپشت و میکانیزمى یه‌کگرتن و کۆکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه نیشتیمانییه‌کان بوو، بۆ بونیادنانى ده‌وڵه‌تى گه‌ل له ناوخۆ و پشتگیريى له خه‌باتى نیشتیمانى ده‌کرد له ده‌ره‌وه دژى ئیمپریالیزم و قۆرخکاران، به‌ڵام دواتر به‌شێکى زۆریان بوون به تۆڕێک به‌رژه‌وه‌نديى ئابورى نوخبه‌یه‌کى ساخته‌ى حیزبیان هه‌ڵده‌سوڕاند. ئه‌وانه‌ى له‌م ساڵانه‌ى دوایى ژیانى سیسته‌مى سۆسیالیزمدا، به مافیاى ئابوريى دووه‌م ناسرابوون، که له‌دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یه‌کێتى سۆڤییه‌ت ده‌مامك له ڕووخساریان لادرا و نوخبه‌یه‌ک خاوه‌نى بلیۆنه‌ها دۆلار بوون.
گرنگترین هۆکارى ڕاسته‌وخۆ بۆ له‌ناوچوونى سیسته‌مى سۆسیالیستى جیهانى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆڵى سکرتێرى گشتى پارتى کۆمۆنیستى سۆڤییه‌تى پێشوو میخائێل گۆرباچۆڤ که ده‌ستى کردبوو به پاکتاوکردن.
کرده‌ى پاکتاوکرن ته‌نها له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى سۆڤیه‌تدا نه‌بوو به‌ڵکو گڵۆپى سه‌وزى بۆ وڵاته سۆسیاله‌کانى ئه‌وروپاى ڕۆژهه‌ڵاتیش هه‌ڵکردبوو، بۆئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى سۆسیالیزم ببن وه‌کچۆن خۆى له ناو ده‌وڵه‌تى سۆڤییه‌تدا ده‌ستبه‌ردارى ببوو.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سیسته‌مى سۆسیالیزم به‌بڕیارى سه‌ره‌وه له خودى گۆرباچۆڤ خۆیه‌وه ده‌رچوو، ئه‌گه‌رچى به‌ده‌رنه‌بوو له گه‌مه‌یه‌کى ئیداره‌ى ئه‌مریکا. خودى سه‌رۆکى ئه‌وکاتى ئه‌مریکا "ڕۆناڵد ڕیگان" پیاهه‌ڵدانى ساخته‌ى به‌رامبه‌ر گۆرباچۆڤ ده‌رده‌بڕى، هه‌روه‌ها پشتیوانيى هه‌ڵسوکه‌وته‌کانى ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له‌و ڕێبازه‌ى گرتوویه‌تیه‌به‌ر. له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند به‌ڵێنێکى درۆ، گوایه چیتر ئه‌مریکا له داهاتوودا ده‌ستوه‌رناداته کاروبارى ده‌وڵه‌تى سۆڤیه‌ت. (پێشتر بابه‌تمان نوسیوه، ده‌رباره‌ى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى که ئه‌مریکا له‌دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌کێتى سۆڤیه‌ت نه‌یبرده‌سه‌ر).
یه‌کێک له‌و نمونانه، په‌لهاويشتنى په‌یمانى ئه‌تله‌تیک بوو به‌ره‌و وڵاتانى په‌یمانى وارشۆ تاکو ده‌گات به سنورى ڕوسیا، كة بووه هۆى درووستبوونى بارگرژى له‌ناو زه‌ریاى ڕوسیاى جیۆسیاسى. یه‌کێک له به‌ڵێنه شکاوه‌کانى تر‌ى ئه‌مریکا ده‌ستێوه‌ردانى ئاشکرا بوو، له ئۆکرانیا بۆئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى ڕوسیا بکه‌ن، هه‌روه‌ها گرژى و ئاڵۆزى له‌ده‌وروبه‌رى بڵاوبکه‌نه‌وه، دواتر په‌لیانهاویشت به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات وڵاتانى ئیسلامى پشتى قه‌فقاس، به‌مه‌به‌ستى لاوازکردنى ڕۆڵى ڕوسیا له جیهان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ى له گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌رژه‌وه‌نديى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان.
دۆخى بزووتنه‌وه‌ى کۆمۆنیزم له ئه‌وروپا باشتر نیه له‌وه‌ى که ڕووبه‌ڕووى ڕوسیا و وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بووه‌وه، له‌وکاته‌وه‌ى توشى شۆکى داڕمانى سۆسیالیزم بوونه‌ته‌وه ئه‌وانیش به دۆخى پاشه‌کشێ و په‌رته‌وازه‌بووندا تێپه‌ڕ ده‌بن، له‌م دۆخه‌دا گوزه‌ر ده‌که‌ن. بۆ ده‌رچوون له‌م دۆخه ناهه‌مواره پێویستده‌کات به‌دووباره پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان له نێو باڵه‌کان و گرێدانى کۆبوونه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى و جیهانى به‌وشێوه‌ى له‌سه‌رده‌مى یه‌کێتى سۆڤییه‌ت وه‌رزانه به‌به‌رده‌وامى ده‌به‌سترا. له نمونه‌ى ئه‌و کۆبوونه‌وانه پێویسته بۆ تاوتوێکردنى ئه‌و پرسه سیاسییانه‌ى ڕه‌وته جیاوازه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى کۆمۆنیزمى سه‌رقاڵکردووه. به‌ڵام وه‌ک له دێڕه‌کانى پێشوودا ڕوونمانکرده‌وه بزووتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى ئه‌وروپى له‌نێو خۆیدا دابه‌شبووه، چه‌ند هۆکارێک هاوڕێیانى بزوتنه‌وه‌که‌ى له‌ناو یه‌ک وڵات و هه‌موو کیشوه‌ره‌که له‌یه‌کتر دوورخسته‌وه. سۆسیالیزم وه‌ک ئامانج بزووتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى یه‌کده‌خست له‌نێو وڵاتانى ئه‌وروپيى سه‌رمایه‌دار، به‌ڵام کاتێک سۆسیالیزم له‌سه‌ر شانۆى جیهانى بوونى نه‌ما ئیتر هیچ شتێک نه‌بوو یه‌کیانبخاته‌وه. به‌ڵکو هۆکارێکى زۆر هه‌بوون بۆ ناشتنى تۆوى دووبه‌ره‌کى. سه‌رئه‌نجام بزووتنه‌وه‌ى کۆمۆنیزم سه‌ده‌یه‌ک زیاتر له ته‌مه‌نى خۆى خسته په‌راوێزه‌وه.
داڕمانى سۆسیالیزم ئومێدى سه‌رکه‌وتنى گۆڕى بۆ بێزارى و بێ‌ئومێدى، ئه‌م دیارده‌یه‌ش سه‌رجه‌م باڵه چه‌په‌کانى کۆمۆنیزم هه‌ستى پێده‌کات نه‌وه‌ک ته‌نها ئه‌وروپییه‌کان. له‌و بڕوایه‌داین ئه‌م دیارده‌یه بۆ ماوه‌یه‌کى درێژ به‌رده‌وام بێت، لانيکه‌م به‌شێوه‌یه‌کى ڕێژه‌یى له سایه‌ى باڵاده‌ستيى ئه‌مریکا به‌سه‌ر جیهانى ئێستاوه. له‌م بارودۆخه‌ى ئێستادا سه‌رمایه‌دارى ڕابه‌رایه‌تيى پێشکه‌وتنى ئابوريى جیهان ده‌کات، هه‌ر ئه‌ویش کۆنترۆڵى هاوسه‌نگى هێزه جیهانییه‌کان ده‌کات، هێزى سه‌ربازى و ڕۆڵى سیاسى خۆى له ئه‌وروپا و جیهاندا سه‌پاندووه، له‌کاتێکدا هاوسه‌نگيى هێزى جیهانى له په‌نجاکانى سه‌ده‌ى پێشوودا له به‌رژه‌وه‌نديى سیسته‌مى سۆسیالیستيى جیهانى بوو.
به‌ڵام هه‌رگیز نابێت ئه‌م دیفاکتۆیه هێنده گرنگى پێبدرێت که وای ببینین ئه‌مه کۆتایى مێژووه، چونکه هێزه شۆڕشگێڕه‌کان له ڕیزه‌کانى چینى کرێکارانى جیهان که به‌هۆى نه‌بوونى سیسته‌مى سۆسیالیزمى جیهانى له‌دۆخێکى په‌شۆکاودا ده‌ژین، هه‌رزوو به‌ئاگا دێنه‌وه. سه‌ره‌نجام ته‌نها خۆیانن بڕیار له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى پێشکه‌وتنى جیهان ده‌ده‌ن، کاتێک میکانیزمه‌کانى به‌رهه‌مهێنانیان بۆ فه‌راهه‌مده‌کرێت. به‌ڵام پێش ئه‌مه ده‌بێت دان به‌گرنگيى یه‌کگرتوويى چینى کرێکارى پێشکه‌وتووخوازدا بنێین بۆ هه‌موو وڵاته‌کان، وه‌ک پێشمه‌رجى یه‌کگرتنى خه‌باتیان له به‌ره‌یه‌کى پۆڵایندا دژى سه‌رمایه‌دارى به‌مه‌به‌ستى سه‌پاندنى مه‌رجه‌کانى بۆئه‌وه‌ى گه‌ره‌نتيى پشکى زیاتر بکات له به‌هاى ئه‌و کاره‌ى له سه‌نته‌ره‌کانى به‌رهه‌مهێنانى سه‌رمایه‌داریدا ده‌یکات. درووشمى (کرێکارانى هه‌موو وڵاته‌کان(جيهان) یه‌کبگرن) ده‌ریده‌خات که یه‌کبوونى بزووتنه‌وه‌ى پرۆلیتاریا چه‌نده پێویست و گرنگه بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌رکه‌وتن له‌سه‌ر ڕێبازى سۆسیالیزم. ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌رکه‌یه که بزووتنه‌وه کۆمۆنیسته‌کان له وڵاته جیاوازه‌کاندا په‌یڕه‌ویانده‌کرد له‌سه‌رده‌مى گه‌شه‌کردنى بزووتنه‌وه‌ى کۆمۆنیزم له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م و ساڵانى په‌نجا و شه‌سته‌کانى سه‌ده‌ى ڕابوردوودا. له‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه‌دا بونیادنانه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگى کۆمۆنیزمى جیهانى پێویستییه‌کى هه‌نوکه‌ییه، بۆئه‌وه‌ى پاشهاته‌کانى داڕمانى سیسته‌مى سۆسیالیستى تێپه‌ڕێنین، یه‌که‌م شت ئه‌و مۆته‌که‌ى له‌سه‌رشانى بزووتنه‌وه‌ى کۆمۆنیزم درووستبووه لایبده‌ین، دووه‌م کار بۆ داڕشتنى ستراتیژێکى نوێ بۆ گواستنه‌وه به‌ره‌و سۆسیالیزم.
پێویسته لێره‌دا ڕێز و سوپاسگوزارى ئاراسته‌ى سه‌رکردایه‌تيى پارتى کۆمۆنیستى یۆنانى بکه‌ین، که ده‌ستپێشخه‌رییان کرد له گرێدانى کۆبوونه‌وه‌ى وه‌رزى بۆ ژماره‌یه‌ک له پارتى کۆمۆنیستى و کرێکارى (22 پارت)، که تیایدا متمانه بۆ په‌یوه‌نديى نێوانیان گه‌ڕایه‌وه، له‌هه‌مان کاتدا تاوتوێى بارودۆخى سیاسى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى کرا، بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستێکى ڕوونیان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمیدا ده‌گوزه‌رێت. پارتى کۆمۆنیستى یۆنانى پابه‌ند و دڵسۆز بوو بۆ دۆسیه‌ى چینى کرێکار و بونیادنانى سۆسیالیزم، سوربوو له‌سه‌ر بانگهێشتکردنى پارته براکان بۆ گفتوگۆ‌و دیدارى ڕووبه‌ڕوو، له‌نێویاندا دیدارى پارته کۆمۆنیسته‌کانى وڵاتانى ده‌ریاى سپيى ناوه‌ڕاست، که بانگهێشتى هه‌ندێک له نوێنه‌رانمان له پارته کۆمۆنیسته عه‌ره‌بییه‌کان کرابوو.
پێکهێنانى گروپێک له پارته کۆمۆنیستییه‌کان له‌بارودۆخى جیهانى نوێ‌دا، ده‌کرێت ببێته هه‌وێنى پێکهێنانى لیژنه‌یه‌کى هه‌میشه‌یى كه ئه‌رکى هه‌ماهه‌نگيى نێوان باڵه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستيى جیهان له‌خۆبگرێت، بانگهێشتى لایه‌نه‌کان بکات بۆ کۆبوونه‌وه‌ى وه‌رزى یان له‌ناکاو به‌مه‌به‌ستى ئاڵۆگۆڕکردنى بۆچوونه‌کان، هه‌روه‌ها کارنامه‌ى کۆبوونه‌وه‌کانى داهاتوو ئاماده‌بکات بۆ به‌ره‌وپێشچوونى چالاکییه سیاسییه‌کان. ده‌کرێت پرسى فیکرى سۆسیالیزم گه‌نگه‌شه بکرێت و ڕاوبۆچوونه جیاوازه‌کان یه‌کبخرێت، بۆ‌نمونه؛ ڕێگاکانى گواستنه‌وه به‌ره‌و سۆسیالیزم له بارودۆخه جیاوازه‌کاندا، له وڵاتێک به‌شێوه‌یه‌کى ئاشتییانه بێت و له‌وڵاتێکى تر له ڕێگه‌ى شۆڕشى گه‌له‌وه بێت، به‌سود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى هه‌ڵه و سه‌رکه‌وتنى سۆسیالیزم له ڕابردوودا. ئه‌زموونى سۆسیالیزم له شۆڕشى ساڵى 1917 سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵه‌کان وانه‌ى به‌پیتى له‌خۆگرتووه، به‌درێژایى ئه‌و ماوه‌یه له ململانێى چینایه‌تى و مان‌ونه‌ماندا بوون له‌دژى چینى به‌رهه‌ڵستکار که به‌شێکى ململانێکان خوێناوى بوون. بۆرژوازه لۆکاڵى و بیانییه‌کان که پێکهاتبوون له سه‌رمایه‌دارانى لۆکاڵى و خاوه‌ن زه‌وى و پیاوانى ده‌وڵه‌ت و پیاوانى ئاینى که به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌ى لۆکاڵى و بیانيدا هه‌بوو، ده‌سته‌وه‌سان نه‌بوون به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێگه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان.
ڕه‌وته کۆمۆنیسته چه‌په‌کان له جیهانى سێهه‌م وه‌ک کۆمه‌ڵگاى عه‌ره‌بى و ئاسیایى که له شه‌سته‌کانى سه‌ده‌ى ڕابوردوو له چوارچێوه‌ى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريى نیشتیمانيدا چالاکییان ده‌کرد، له‌ڕێگه‌ى کوده‌تاوه هه‌وڵى جێبه‌جێکردنى سۆسیال