کورتەباسێک ده‌رباره‌ی هەڵوەشانەوەگەرایی(دیکەنسترەکشن) و هێرمینۆتیکی ژاک دێرێدا
ئامادەکردنى: شکار وه‌فا
چکاوە(پوختە):
ئه‌م بابه‌ته ده‌رباره‌ی دیکەنستراکشن (تیۆری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌گه‌رایی) و هێرمینۆتیکی ژاک دێرێدایه. هه‌روه‌ها وتاره‌که زانیارییش له‌خۆده‌گرێت ده‌رباره‌ی پۆست-ستره‌کچرالیزم(پۆست-بونیادگەرى) و کاریگه‌رییه‌که‌ی به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه و تیۆری ئه‌ده‌به‌وه، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی دێرێدا ڕۆڵێکی گه‌وره‌یان هه‌بوو له گۆڕه‌پانی فه‌لسه‌فیی ئه‌وکات و به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر تیۆری ئه‌ده‌بییه‌وه. هیوادارم بتوانم له‌م وتاره‌دا ڕۆڵی دێرێدا و کاریگه‌ریی دێرێدا به‌سه‌ر هزری ئه‌وکات و ئێستادا ڕوونبکه‌مه‌وه.
پێشه‌کی:
هزرمه‌ندی فه‌ڕه‌نسی ژاک دێرێدا له ساڵی 1930 له‌دایکبووه و بێگومان یه‌کێکه له کاریگه‌رترین و ئاڵۆزترین بیرمه‌نده‌کانی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م. یه‌که‌م کتێبی خۆی له کۆتاییه‌کانی 1960دا بڵاوکرده‌وه و ئه‌م کتێبه بووه هۆیه‌ک که دێرێدا به بیرمه‌ندێکی ئاڵۆز و سه‌خت بۆ تیگه‌یشتن بناسرێت. له کتێبه‌که‌یدا "گراماتۆڵۆجی", دێرێدا گه‌شه به تیۆرێکی ئه‌ده‌بی ده‌دات که تیۆرە‌که‌ی دیسانه‌وه هه‌ناسه‌یه‌کی نوێ ده‌کاته‌وه به به‌ر ڕه‌خنه و پرسی ڕه‌خنه له ده‌ق و تێکستدا. وه‌ک له کتێبه‌که‌دا باسیکردووه، ته‌نها ده‌توانین به‌و شێوه‌یه زمان به‌کاربهێنین که ڕێگه به خودی سیسته‌مه‌که بده‌ین تا ڕاده و مه‌ودایه‌ک کۆنترۆڵمان بکات. له پرسی خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن له ده‌ق، دێرێدا ڕوونیده‌کاته‌وه که ده‌بێت چۆن ده‌ق و تێکست بخوێنینه‌وه. دێرێدا ئاماژه به جۆرێک له ئاڵۆزی ده‌دات له‌نێوان نووسین و خوێندنه‌وه‌دا، به‌و مانایه‌ی که تێکست پێویسته بخوێندرێته‌وه تا تێکست بێت یان ببێته تێکست. ئه‌مه‌ش سه‌رده‌کێشێت بۆ ئه‌وه‌ی که نووسین و په‌یوه‌نده‌ی مرۆڤه‌کان زیاتر له‌ژێر ڕیسکی تێگه‌یشتندا بێت.
بۆ دێرێدا جیاوازی له‌نێوان فۆنۆسه‌نته‌ریزم و لۆگۆسه‌نته‌ریزم ئه‌وه‌یه که فۆنۆسه‌نته‌ریزم وشه‌ی گوتراوه، به‌ڵام لۆگۆسه‌نته‌ریزم وشه‌ی نووسراوه.
به بۆچوونی دێرێدا کاتێک ئاخاوتن شکستده‌هێنێت له پارێزگاریکردن له حزوور (ئاماده‌یی) خۆی، ئه‌وا نووسین ده‌بێته پێویستی. لێره‌دا نووسین که وه‌ک ته‌واوکارێکه، شوێنی ئاخاوتن ده‌گرێته‌وه. له گۆشه‌نیگای دێرێداوه، هه‌ر پێکهاته و بونیاد(ستراکتۆر)ێک جا له‌نێو بواری زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان بێت یان زانست یان ئه‌ده‌بدا بێت پێویستی به دووباره بیرلێکردنه‌وه و پێداچوونه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها پێگه‌ی نیشاندان و سه‌لماندن به‌جێبهێڵێت به‌ره‌و ته‌فسیر بڕوات. له کۆتایدا ئامانجی دێرێدا ئه‌وه‌یه که ده‌سته‌به‌ری فاونده‌یشنێک بکات بۆ خوێنه‌ر تاوه‌کو ئازادانه بیربکاته‌وه. به‌مه‌ش خوێنه‌ر ده‌توانێت به کامی دڵی خۆی به‌ناو ده‌ق و تێکستدا بڕوانیت و ئه‌زموونی خۆیی تێکه‌ڵ بکات و تێگه‌یشتنه‌کانی خۆی ڕێک سازبکات.
ئه‌م کێشانه‌ی که دێرێدا به‌رباسیان ده‌خات و ده‌یانوروژێنێت پێویستی به سه‌رنج و ڕامانێکی جێگیر هه‌یه. نووسینه‌کانی دێرێدا نه‌گۆڕن و جێگیرن و به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت که قووڵن و دوورن له چه‌مکی باوی نه‌ریتی فه‌لسه‌فی. به‌م شێوه‌یه‌ش، دێرێدا خۆی وه‌ک جێبه‌جێکارێکی فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ریتی ناناسێنیت، به‌ڵکو خۆی وه‌ک خوێنه‌رێکی زۆر ورد ده‌ناسێنیت. دێرێدا یه‌کیکه له‌و فه‌یله‌سووفانه‌ی که زۆرترین کاتی خۆی ته‌رخان کردووه بۆ خوێندنه‌وه و ده‌ربڕینی بۆچوونی له‌سه‌ر نووسینه‌کانی ئه‌وانی تر، ئه‌مه‌ش دێرێدای کردووه به "خوێنه‌رترین" فه‌یله‌سووف له پاش سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که زۆرجار خوێندنه‌وه‌ی دێرێدا پڕۆژه‌یه‌کی تۆقێنه‌ر و نائومێدکه‌ر و بێزارکه‌ره(مەبەستمان لە خوێندنەوە, دەرگیربوونى منجڕانەشە لەگەڵ دەقدا).
له ناوه‌ندی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا چه‌ند هزرێکی زۆر دیار هه‌بوون. هزر و تیۆرییه‌کانی مارکسی و ده‌روونشیکاره‌کان دوو دیارترین لقه‌کانی تیۆری ستره‌کتوالیزم بوون.
به شێوه‌یه‌کی گشتی ستره‌کچرالیسته‌کان(بونیادگەرەکان) ده‌یانویست له ڕێگه‌ی تێڕوانینی شیکارییه‌وه جیهانی مرۆڤ ده‌ربخه‌ن و ئاشکرای بکه‌ن. مارکسییه‌کان جیاوازیان کرد له‌نێوان بوونیادی ڕووکار و بوونیادی قووڵدا. ڕه‌خنه‌ی مارکسییه‌کان هه‌وڵێک بوو بۆ شه‌رحی ستراکچه‌ر(بونیاد-ستراکتۆر)ـه ئابوورییه‌کان. له لایه‌که‌ی تره‌وه، ده‌روونشیکاره‌کان هه‌وڵیاندا له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕان به‌نێو نائاگایی و نه‌ستدا و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ببنه خاوه‌ن ڕه‌خنه‌ی خۆیان. بۆ نموونه، ژاک لاکان، جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که نائاگایی و نه‌ست وه‌ک زمانه و زمانیش فینۆمینێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه. له کۆتاییه‌کانی 1960دا دێرێدا په‌ره‌ی به تیۆری دیکەنسترەکشن (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه) دا گوتی هه‌موو تێکستێک ئاڵۆزی و نادیاری هه‌یه و تییدایه. به کورتی، ئاڵۆزی و لێڵی لێره‌دا به‌و واتایه دێت که شتێک زیاتر له واتایه‌کی هه‌یه. له 1967 دێرێدا سێ کتیبی بڵاوکرده‌وه له بریتیبوون له، (نووسین و دواکه‌وتن)، (گراماتۆڵۆجی)، (ئاخاوتن و فینۆمینا). ئه‌و ئارگومێنتانه‌ی له‌و کتێبانه‌دا به‌کاریهێناون ده‌رخه‌ری قودره‌ت و داهێنانی دێرێدایه. تێرمه‌کانی وه‌ک "نووسین" و "دواکه‌وتن" پێگه‌یه‌کی تایبه‌تیان له‌و کارانه‌دا هه‌یه، به‌ڵام دیکەنسترەکشن (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه) نوێ بوو.
تێرمی دیفرانس(جیاوازى و دواکه‌وتن_Differance) تێرمێکه که به‌بێ عه‌مه‌لییه‌کی لۆجیکی به‌شێوه‌یه‌کی نه‌رێنی ئه‌کت ده‌کات. له‌گه‌ڵ وشه‌ی "دواکه‌وتن" دێرێدا جیاوازییه‌کی ئۆنتۆڵۆگیی خسته نێوان هه‌بوو و هه‌بووه‌کان، به‌و مانایه‌ی که ته‌نها له ڕێگه‌ی مۆده جیاوازه‌کانیانه‌وه درک به بوونی هه‌بووه‌کان ده‌که‌ین نه‌ک هه‌بوونی تایبه‌تی خۆیان. خوێندنه‌وه‌ی خودی دێرێدا و به ته‌نها پرۆسه و هه‌وڵێکی ترسناک و نه‌زۆکه. ئامانج له‌م وتاره ئه‌وه‌یه زانیاریی ڕوون ده‌رباره‌ی هه‌ردوو تیۆری دیکەنسترەکشن و هێرمینۆتیک بده‌م. ئه‌گه‌ر هه‌ر خودی وته‌که‌ی دێرێدا وه‌ربگرین که ده‌ڵێت هه‌موو تێکستێک لێڵی و ئاڵۆزیی خۆیی هه‌یه ئه‌وا ده‌توانین بڵێین دێرێدا فه‌یله‌سووفێکه ئاڵۆز بۆ تێگه‌یشتن. بۆیه، گرنگی ئه‌م وتاره له‌وه‌دایه که ده‌مه‌وێت بڕێک له گۆشه‌نیگاکانی دێرێدا ده‌رباره‌ی تێکست و چه‌ند تیۆرییه‌کی ڕوون بکه‌مه‌وه.
پۆست‌ستره‌کتوالیزم(پۆست-بونیادگەرى)
نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م کاریگه‌ربوو به فۆڕم و ستراکچه‌ری تێکستی ئه‌ده‌بییه‌وه. ئه‌وانه‌ی که گرنگیان به فۆرم ده‌دا فۆڕماڵیسته‌کان بوون به‌دوای ئه‌وانیشدا ئه‌وانه هه‌بوون که گرنگیان به ستراکچه‌ر و بوونیاد ده‌دا که پێیان ده‌گوترا ستره‌کتوالیسته‌کان (بونیادگه‌راکان). به گشتی، ستره‌کتوالیزم باوه‌ڕێکه که پێی وایه ڕووداوه‌کان که له ڕێگه‌ی ستراکتور و بونیادیانه‌وه شیده‌کرێنه‌وه، یان داتا و فینۆمینه‌کانی تری ژێر ڕووکار‌ی ده‌ق. بۆ ستره‌کتوالیسته‌کان واقیع بریتییه له سیسته‌می به‌شه‌کان که لێیان که‌منابێته‌وه و له‌وه زیاتر دابه‌ش نابن بۆ یه‌که‌ی تر، هه‌ر له‌وێشدا به‌شه‌کان "واقیعیترن" له گشته‌که. به‌پێی بۆچوونی جان پیاژێ ستره‌کتوالیزم گشتە(گشتبین)، گۆڕاوه و خود_ڕێکخه‌ره. که‌واته ڕوونه که ستره‌کتوالیسته‌کان له جیهانه‌که‌یاندا به‌دوای مه‌عریفه‌ی بابەتى و ئۆبجێکتیڤییه‌وه‌ن. له لایه‌کی تره‌وه، دواتر ڕه‌وتی پۆست‌ستره‌کتوالیزم درووست ده‌بێت که لادان و جیابوونه‌وه و کاردانه‌وه بوو به‌رامبه‌ر ستره‌کتوالیزم. له کاتێکدا ستره‌کتوالیسته‌کان ستره‌کتور و بونیادی ده‌قیان ده‌پشکنی، پۆست‌ستره‌کتوالیسته‌کان و دێرێدا به نموونه بوونی ستره‌کتور و بونیادێکی له‌و شێوه‌یه‌ی ڕه‌تده‌کرده‌وه. به‌و مانایه‌ی که دیکەنسترەکشنه‌که‌ی دێرێدا، که هه‌میشه له‌گه‌ڵ پۆست‌ستره‌کتوالیزمدا ناوی ده‌هێندرێت، ڕێگای نوێی بیرکردنه‌وه‌ی بۆ ئاشکرا و خۆش کردین. دێرێدا هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی زۆری‌دا بۆ لێدان له نه‌ریتی باوی بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتن له هه‌قیقه‌ت.
پۆست‌ستره‌کتوالیسته‌کان هاتن و گوتیان ئه‌سته‌مه بتوانین بگه‌ین به هه‌قیقه‌تی ڕاسته‌قینه. پۆست‌ستره‌کتوالیسته‌کان به‌رامبه‌ر تواناکانی خوێنه‌ر و پێیان وایه خوێنه‌ر ته‌نها بڕێک ده‌زانێت.
پۆست‌ستره‌کتوالیزم ڕه‌وتێکی فه‌لسه‌فییه و باوه‌ڕیان وایه له جیهاندا شتێک نییه به ناوی واقیعه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه (واقیعی درووستکراوه) و به وشه درووستکراوه.
ستره‌کتوالیسته‌کان باوه‌ڕیان وایه که "به‌های ده‌ق" ته‌نها له‌ناو ستره‌کتور و بونیادێکی نوێدایه. بۆ نموونه ستره‌کتوالیسته‌کان پێیان وایه ئه‌گه‌ر نووسه‌رێک شتێک بنووسێت و له ڕووی ستره‌کتور و بونیاده‌وه له نووسینێکی تر بچێت ئه‌وا ئه‌و نووسه‌ره له ڕاستیدا هیچ شتێکی نوێی نه‌نووسیوه.
به‌سوودتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌ک له‌سه‌ر پۆست‌ستره‌کتوالیزم و هزری دێرێدا بهێنینه‌وه. خه‌یاڵی ئه‌وه بکه که ده‌رهێنه‌رێکی به‌ناوبانگ و مه‌زن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و به بودجه‌یه‌کی زۆر کاری له‌سه‌ر فیلمێک کردووه. به‌ڵام له‌پڕ ده‌رهێنه‌ره‌که پێش ئه‌وه‌ی فیلمه‌که ته‌واو بکات ده‌مرێت. دواتر کۆمه‌ڵێک ده‌رهێنه‌ر داوا ده‌که‌ن که فیلمه‌که ته‌واو بکه‌ن، چونکه پێیان وایه که پڕۆژه‌که گه‌وره‌یه، به‌ڵام ته‌نها باشترینیان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
دێرێدا لێره‌دا بۆچوونی وایه که هه‌ر یه‌ک له‌و ده‌رهێنه‌رانه کۆتاییه‌کی جیاوازیان ده‌بێت بۆ فیلمەکه. که‌واته پۆست‌ستره‌کتوالیزم باوه‌ڕی وایه شتێک نییه به ناوی یه‌ک‌واتایی و یه‌ک ته‌ئویله‌وه، هه‌ر که‌سه و به شێوه‌یه‌کی جیاواز بیرده‌کاته‌وه و جیاواز شته‌کان ده‌بینیت. ئه‌مه به هه‌مان شێوه بۆ تێکستیش ڕاسته. به‌پێی بۆچوونی پۆست‌ستره‌کتوالیسته‌کان کاتێک خوێنه‌ر ده‌خوێنیته‌وه بێ‌شومار بیرکردنه‌وه دێن به‌ناو سه‌ریدا. ئه‌مه به‌و مانایه دێت که ناتوانین بیروبۆچوون و هزرینی که‌سێک ڕه‌تبکه‌ینه‌وه کاتێک که ده‌رباره‌ی ده‌قێک قسه ده‌کات و هه‌سته‌که ڕه‌تبکه‌ینه‌وه و پێمان وابێت هه‌ڵه یان ڕاسته. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه هیچ که‌سێک ناتوانێت له تێکستێکدا پێناسه‌ی هه‌قیقه‌ت یان تاک‌واتایی بکات.
ستره‌کتوالیزم به‌دوای سیسته‌می واتاوه‌یه، به‌ڵام پۆست‌ستره‌کتوالیزم سیسته‌می هزری ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. ستره‌کتوالیزم ده‌یه‌وێت تێکست ئاشکرا بکات یان شێوازی کارکردنی زمان له‌و تێکسته‌دا دیاربخات، به‌ڵام پۆست‌ستره‌کتوالیزم ده‌یه‌وێت بگات به نهێنییه‌کانی پشت ده‌ق. پۆست‌ستره‌کتوالیزم هه‌ر وه‌کو ستره‌کتوالیزم درێژه‌ی به سه‌رقاڵبوون به زمان دا. به‌ڵام تێڕوانین و تێگه‌یشتنی بۆ زمان ته‌واو جیاوازه له تێڕوانین و نیگای ستره‌کتوالیسته‌کان بۆ زمان. له‌ڕاستییشدا زمان کرۆکی جیاوازیی نێوان پۆست‌ستره‌کتوالیزم و ستره‌کتوالیزمه. وه‌ک ڕوون و ئاشکرایه، ستره‌کتوالیزم جددیتر زمانی گرتووه و پێوه‌ی خه‌ریکه به‌راورد به پۆست_ستره‌کتوالیزم.
کورته و پووخته‌ی ئارگومێنته‌کانی دێرێدا به‌م شێوه‌یه:
1_ دێرێدا پێمان ده‌ڵێت که زمان پشتپێبه‌ستراو نییه و متمانه‌ی پێ‌ناکرێت. ئه‌مه‌ش واته زمان له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازییه‌کان کارده‌کات. ئه‌وه‌ی وا له وشه‌کان ده‌کات که ته‌عبیر له هه‌ر شتێک بکه‌ن ئه‌و جیاوازییه‌یانه که له‌گه‌ڵ وشه‌کانی تردا هه‌یانه، هه‌روه‌ها پێی‌وایه کارکرد(فه‌نکشن)ی ئه‌و وشانه له‌ناو سیسته‌می زماندا هیچ ڕه‌پتێکی به جیهانی ڕاسته‌قینه‌وه نییه.
2_ هیچ وشه‌یه‌ک به ته‌نها بوونی نییه. شته‌که به‌م شێوازه‌یه و شێوازێکی تر نییه، چونکه شێوه‌که‌ی په‌یوه‌سته به ژێده‌ره‌که‌یه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌یه هه‌بێت، ئه‌و وشه‌یه ملکه‌چی واقیع ده‌بێت و ئێله‌مێنت(ڕەگەز)ێکی ڕاسته‌قینه له‌ناو سیسته‌می زماندا داده‌مه‌زرێنیت، به‌و شێوه‌یه ده‌توانین زیاتر و زیاتر وشه به‌هۆی ئه‌وه‌وه درووست بکه‌ین.
3_ واقیع دیاریکه‌ر و شێوه‌پێده‌ری زمانه‌که‌مانه. ئه‌مه‌ش واته ده‌بێت سه‌روکارمان له‌گه‌ڵ ئه‌و واتایانه‌دا هه‌بێت که به یارمه‌تی (جیاوازی-دواکه‌وتن) به‌رهه‌مهاتوون و له جیهانه‌وه دانه‌تاشراون. له‌ناو زماندا ته‌نها هه‌ست به جیاوازی ده‌که‌ین.
4_ وشه‌کان هه‌رگیز جێگیر نین و له‌ناو زه‌مه‌ندا ده‌گۆڕێن. چونکه ئه‌و واتایانه‌ی که له‌ناو وشه‌کاندا ده‌یانبینین به‌رهه‌می دواکه‌وتن و جیاوازیین، بۆیه واتاکانیان هه‌میشه ناپوخته. جیا له‌وه‌ش، له‌به‌رئه‌وه‌ی وشه‌کان ملکه‌چ و په‌یوه‌ست نین به‌وه‌ی که لێوه‌ی هاتوون، بۆیه هه‌میشه لەبەردەم گۆڕاندان.
5_ واتا به‌رهه‌می جیاوازییه و هه‌میشه بابەتی دواکه‌وتن و ته‌ئجیله.
له‌ڕاستییدا، په‌یوه‌ندیی وشه یان نیشانه به وشه‌کانی تره‌وه شوێنکه‌وته‌ی حاڵه‌ت و دۆخی واتایه. به‌بێ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه واتا شتێکی ئه‌سته‌مه. دێرێدا ئاشوب و شڵه‌ژاوی و نائارامییه‌کی خسته نێوان په‌یوه‌ندیی دال و مه‌دلوله‌وه. دال، ئه‌و وشه‌یه که گوێمان لێی ده‌بێت یان ده‌یخوێنینه‌وه، دال جێگیره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌دلوله ناجێگیر و شڵه‌ژاوه.
دیکەنسترەکشن (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه) و هێرمینۆتیک
به‌و شێوه‌یه پێناسه‌ی دیکەنسترەکشن ده‌کرێت که خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق و تێکسته به‌هۆی ئه‌و نیشانه، شوێنه‌وار، یان ئه‌و خه‌سڵه‌ته بێ‌سنوورانه‌ی که هه‌یه‌تی، له ڕووی ئه‌و سه‌رئێشه‌ی که درووستی‌ده‌کات، سنووره‌کانی یان چوارچێوه‌کانی، هه‌روه‌ها له ڕووی ئه‌و سنووره کێشراوانه‌ی که وه‌ک تێکستێک هه‌یه‌تی. سه‌رنج و ئاره‌زووی دیکەنسترەکشن بۆ ئه‌و شته‌یه که له‌ناو ده‌قدا ڕووده‌دات. پرس و پرسیاره‌که ده‌رباره‌ی واتا و به‌شه‌کانی تێکسته‌که نییه، یان ده‌رباره‌ی ده‌ره‌نجامی سیسته‌ماتیکی تێکسته‌که‌ش نییه، به‌ڵکو له ڕێگه‌ی جیاکردنه‌وه‌یه‌تی له تێکسته‌کانی تر، ورد ده‌بینه‌وه و له کۆنتێکست و سه‌ب‌کۆنتێکسته‌که‌ی ده‌پرسین. واته دیکەنسترەکشن ئه‌وه‌یه که چۆن فۆرموڵه ڕوون و ئاشکرا‌کانی تێکست لایه‌نه شاراوه و نادیاره‌کانی خۆی وێرانده‌کات و هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه. له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی که له‌ناو تێکسته‌که‌دایه و له‌خۆی گرتووه ده‌گه‌ین به‌و شتانه‌ی که تێکسته‌که ڕه‌تی‌کردووه‌ته‌وه تا له خۆی بگرێت. دێرێدا باوه‌ڕی وایه و جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که دیکەنسترەکشن هه‌میشه "شتێکی تره". بۆیه ده‌بێت هه‌موو تێکستێک له که‌ش و بارودۆخی خۆیدا کاری له‌سه‌ر بکرێت. دیکەنسترەکشن هه‌وڵ و کاره بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵه‌خوێندنه و هه‌ڵەلێکدانه‌وه. که‌واته تیۆری دیکەنسترەکشن به‌دوای ئازادکردنی تێکست و ده‌قه‌وه‌یه تاوه‌کو "زمانێک بۆ خۆی به‌رهه‌م‌بهێنێت".
دێرێدا ده‌ڵێت: دیکەنسترەکشن هه‌میشه و به قوڵی به‌دوای "ئه‌ویتر"ه له زماندا. هه‌رگیز ئه‌و ڕه‌خنانه سه‌رسامم ناکه‌ن که کار و هه‌وڵه‌که‌م وه‌ک به‌یان و ڕاگه‌یه‌ندراوێک ده‌بینن و پێیانوایه که هیچ شتێک نییه له‌ودیوی زمانه‌وه و هه‌موومان له‌ناو زماندا زیندانین و گیرمانخواردووه. من ڕێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌ڵێم. ڕه‌خنه‌ی لۆگۆسه‌نته‌یزم هه‌ر ئه‌وه‌یه، گه‌ڕانه به‌دوای "ئه‌ویتر" و "ئه‌ویترێتیی زمان".
دێرێدا ده‌یه‌وێت بڵێت هه‌رگیز شتێک یه‌ک واتای نییه، هه‌میشه واتای تر هه‌ن و هزر و مانای تر درووست ده‌بن و سه‌رهه‌ڵده‌هێنن. بۆیه، دیکەنسترەکشن ده‌یه‌وێت لۆگۆسه‌نته‌ریزم هه‌ڵبگه‌ڕێنێته‌وه. دێرێدا که فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بی خوێندووه‌ته‌وه گرژییه ناوه‌کییه‌کانیانی ڕه‌تنه‌کردووه‌ته‌وه. به‌م شێوه‌یه، دیکەنسترەکشن مامه‌ڵه و ئاڵوگۆڕه له‌نێوان خوێنه‌ر و تێکستدا. وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا، بۆ هه‌ر خوێنه‌رێک واتای ده‌ق جیاوازه و ده‌گۆڕێت. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی گوتراوه کۆی بکه‌ینه‌وه، ده‌ڵێین، دیکەنسترەکشن ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت که کاتێک کتێبێک ده‌خوێنینه‌وه زیاتر له‌وه هه‌یه که ده‌بێت تێی‌بگه‌ین و د‌رکی پێبکه‌ین و یه‌که‌م درکپێکردن و تێگه‌یشتنی یه‌که‌م به‌س نییه.
جیاواز له دیکەنسترەکشن، پێناسه‌یه‌کی ساده نییه بۆ هێرمینۆتیک. به‌گشتی بدوێین، هێرمونێتیک مۆدێکی فه‌لسه‌فیی هزره. هێرمونێتیک کەرەستەیەکی فه‌لسه‌فیی لێکدانه‌وه و ته‌ئویل و تێگه‌یشتنه. با بڵێین بریتییه له تیۆره‌کانی ته‌ئویل. هێرمینۆتیک پێمان‌ده‌ڵێت واتای ده‌ق زۆر له‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتره له‌وناواخنەی که نووسه‌ر مه‌به‌ستییه‌تی، له‌کاتێکدا دیکەنسترەکشن ده‌ڵیت واتا نادیاره و له‌سه‌روو قودره‌تی نووسه‌ره‌وه‌یه. نمونه‌یه‌کی ساده بۆ هێرمونێتیک ڕه‌نگه ئه‌مه بێت، ئه‌رستۆ له کتێبی "هونه‌ری شیعر" شه‌رحی یاساکانی "تراژیدیا" ده‌کات و ئه‌وه‌ی که چۆن به‌رهه‌مێکی تراژیدی ده‌نووسرێت. به‌ڵام زۆرێک له‌و په‌ڕانه‌ی کتێبه‌که که تایبه‌تن به کۆمێدیا ونبوون. لێره‌دا به به‌کارهێنانی هێرمینۆتیک، ده‌بێت بیر له که‌سێتیی ئه‌رستۆ و بیرکردنه‌وه‌کانی له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ده‌ره‌نجامێک که ئه‌رستۆ چۆن له‌باره‌ی (کۆمێدیا)ه‌وه دواوه و نووسیویه‌تی. که‌واته نابێت جێی سه‌رسوڕمان بێت ئه‌گه‌ر بڵێین هێرمینۆتیک به‌دوای درز و شوێنه‌واره‌کانه‌وه‌یه تاوه‌کو بیانکات به به‌ڵگه بۆ کاریگه‌رییه‌کانی شتێک له پێشتردا. له‌به‌ر ئه‌مه، هێرمونێتیک ئه‌و شوێنپێیه‌یه که تێکست بۆ خوێنه‌ر به‌جێده‌هێڵێت.
ئه‌نجام
له‌م په‌یپه‌ره‌دا ئامانجم بوو بنه‌ما بنچینه‌ییه‌کانی هزری فه‌یله‌سووفی فه‌ڕه‌نسی به‌ناوده‌نگی سه‌ده‌ی بیسته‌م ژاک دێرێدا ڕوونبکه‌مه‌وه. بنه‌مای سه‌ره‌کی تیۆرییه‌کانی پۆست‌ستره‌کتوالیزم له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که زمان بێ‌توانا و که‌م‌قودره‌ته.
تیۆری دواکه‌وتن و جیاوازی(دیفرانس) لای دێرێدا پێی‌گوتین که واتای نیشانه و هێماکان له‌ناو زماندا گۆڕاوه. پۆست‌ستره‌کتوالیزم زیاتر له ستره‌کتوالیزم ئاره‌زووی له واتا و ڕێکخراوه‌یی تێکست هه‌یه. پۆست‌ستره‌کتوالیزم ڕادیکاڵه و لۆژیک ڕه‌تده‌کاته‌وه، چونکه لۆژیک هه‌میشه له‌لایه‌ن نالۆجیکێتییه‌وه ته‌وق‌دراوه. ستراتیجییه‌تی دێرێدا بۆ خوێندنه‌وه که پێی‌ده‌گوترێت 'هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌ری دێرێدایی' کاریگه‌ریی دیاری به‌سه‌ر ڕه‌وتی فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بییه‌وه به‌جێهێشت. له گۆشه‌نیگای دێرێداوه ده‌قه‌کان وێنه‌دانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سرووشتی جیهان نین. ده‌قه‌کان بونیادی ته‌فسیرمانن بۆ جیهان. به خوێندنه‌وه‌ی ده‌قیک هه‌ر خوێنه‌رێک به شێوه‌یه‌کی جیاواز لێی تێده‌گات و ته‌فسیری بۆ ده‌کات. دێرێدا ده‌ڵێت ته‌فسیر و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له‌م خوێنه‌رانه ڕاست و درووسته و نابێت به هیچیان بگوتریت ته‌فسیری هه‌ڵه. له‌به‌ر ئه‌م ڕاستییه، خوێنه‌ر ته‌واوکار و ته‌کمیلە‌ی ده‌قه. بۆ دێرێدا هه‌موو ده‌قێک لێڵ و ئاڵۆز و ته‌ماوییه، ئه‌مه‌ش واته زیاتر له واتایه‌ک هه‌ڵده‌گریت. بۆیه، ئه‌نالیزه‌کردن و شیکاری ده‌ق به‌و شێوازه‌ی که ستره‌کتوالیسه‌کان ده‌یکه‌ن ئه‌سته‌م و بێهوده‌یه. هه‌روه‌ها (دواکه‌وتن_جیاوازی)ی له‌لای دێرێدا ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵێک ته‌فسیر نیشانی خوێنه‌ر بدات.
سه‌خته ناکۆکی له‌نێوان هێرمونێتیک و دیکەنسترەکشن به‌دیبکه‌ین. هێرمونێتیک پێی وایه که واتای ده‌ق ده‌وڵه‌مه‌ندتره له‌وه‌ی که نووسه‌ر مه‌به‌ستییه‌تی. دیکەنسترەکشن، له لایه‌که‌ی تره‌وه، پێی واته که واتا بێسنووره و له‌ودیوی ده‌قی نووسه‌ره‌وه‌یه.
لای دێرێدا ئامانجی دیکەنسترەکشن ئه‌وه‌یه که "پله‌به‌ندێتی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی دوالیزم ببه‌زێنیت"، که فاونده‌یشن و بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌یه. بۆیه، کاتێک پرسیان که پۆست_ستره‌کتوالیزم چییه، کورتترین وڵام بۆی ئه‌وه‌یه که بریتییه له "ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سوبێکتیڤیته‌ی خوێنه‌ر".
سه‌رچاوه‌کان:
Bertens, J.W., (2001). Literary Theory: Basics. London, GBR: Routledge.
Biesta, G., (2001). Derrida & Education. Florence, KY, USA: Routledge.
Cohen, T., (2002). Jacques Derrida and the Humanities: A Critical Reader. (Editor) West Nyack, NY, USA: Cambridge University Press.
Gutting, G., (2001). French Philosophy in the Twentieth Century. Port Chester, NY, USA: Cambridge University Press.
Silverman, H.J., (1989). Derrida and Deconstruction. Florence, KY, USA:Routledge.