ئایا ئیبن ڕوشد له تاراوگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه؟
فه‌تحى مسكینى
و: شاڵاو خالد
ئیبن ڕوشد ساڵى 1195 ز بۆ لوسێنا(Lucena) شاربه‌ده‌ركرا، كه به گوزارشتى ئیدریسى "شارى جوو"ـه، ئه‌وه‌ى نامۆیه ئه‌وه‌یه وه‌سفكردنه‌كه‌ى ئیدریسى بۆ شاره‌كه له وه‌سفێكى سیمبوڵى ده‌چێت بۆ ته‌رزى بوونى فه‌یله‌سووفێك له شارێكى ئایینداران(مدینه مله)دا له كۆتا سه‌رده‌مه‌كانى دا. ده‌ڵێت: « لوسێنا (Lucena) شارى جووه‌كانه، پشتێنه‌یه‌كى هه‌یه موسوڵمانان و هه‌ندێك له جووه‌كان تیایدا نیشته‌جێن، مزگه‌وتیشى تیادایه، ئه‌و پشتێنه‌یه شوراى نیه، شاره‌كه شارێكه به شورایه‌كى پته‌و ده‌وردراوه، به چوارده‌ورى دا چاڵاو و ڕێڕه‌وى ئاو هه‌یه، ئاوه زیاده‌كه‌ى شاره‌كه ئه‌م چاڵاوانه‌ى پڕكردووه، جووه‌كان له ناوه‌وه‌ى شاره‌كه نیشته‌جێن و هه‌رگیز موسوڵمانان ناچنه ناویانه‌وه، خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندى خۆشگوزه‌رانن، ده‌وڵه‌مه‌ندتر له جووه‌كانى وڵاتى موسوڵمانان، جووه‌كانی ناویشى ترسیان هه‌بوو و خۆیان جیاده‌كرده‌وه له هه‌ركه‌سێك به‌ره‌و لاى ئه‌وان بهاتایه». (نزهه مشتاق فی اختراق الافاق).
ئیبن ڕوشد بۆ شارێكى "ئه‌وى تر"ـى تیۆلۆژىى ئایینداران شاربه‌ده‌ركرا، شوێنێك كه تیایدا سنورێكى دڵڕه‌قانه له‌نێوان ئه‌وه‌ى "له ئێمه" یه و ئه‌وه‌ى " له ئێمه نیه" هه‌یه، شورایه‌ك ناوه‌وه ده‌پارێزێت و چاڵاوێكیش له ده‌ره‌وه ده‌یپارێزێت، له‌وێدا خه‌ڵكانێك نیشته‌جێن ناتوانرێت "تێكه‌ڵیان بیت"، ئه‌وان "بێ پێویستن" له جگه له خۆیان، "ترسیان" هه‌یه له هه‌ركه‌سێك به‌ره‌و لایان دێت.
پێویسته له‌سه‌رمان بپرسین ئایا "لوسێنا"، ئه‌م شێوازه‌ى شوێن به تایبه‌ت هه‌ڵبژێردرا له‌پێناو به‌خشینى ئه‌دگارێكى تایبه‌ت به پرۆسه‌ى "شاربه‌ده‌ركردنى فه‌یله‌سووفه‌كه"؟ بۆچى "ئه‌وى تر"ـى ئایینى به‌كارهات وه‌ك شوێنێك بۆ شاربه‌ده‌ركردنى ئبین ڕوشد؟ ئایا ئه‌وه ماناى ئه‌وه‌یه كه فه‌یله‌سووف "ئه‌وى تر" ێكى نمونه‌ییه كه ته‌نها ئه‌وى تره ئایینیه‌كه له‌و ده‌چێت؟ شاربه‌ده‌ركردنیشى ته‌نها له ڕێگاى ده‌ستگاى ئه‌ویترێتییه‌وه ده‌بێت كه كو‌لتورێك هه‌یه‌تى؟
تاراوگه.. چاره‌نووسى فه‌یله‌سووفان
بێگومان له نێوان فه‌لسه‌فه و تاراوگەدا خزمایه‌تیى پێشوو هه‌یه. ئه‌رستۆ به‌خۆشى خۆى خۆى شاربه‌ده‌ركرد بۆ ئه‌سینا پاش ئه‌وه‌ى به كوفركردن تۆمه‌تباركرا. پێشینانیش كه‌له‌پوورێَكى ئه‌خلاقییان له‌باره‌ى پێگه‌ى تاراوگه‌وه هه‌یه. سیناك ده‌ڵێت:« هیچ شتێك نیه مرۆڤ له تاراوگه‌دا له‌ده‌ستیبدات، له هه‌ر لایه‌كه‌وه له ئاسمان بڕوانیت مه‌وداى نێوان ئه‌وه‌ى خوداییه و ئه‌وه‌ى مرۆییه هه‌ر وه‌ك یه‌كه». چه‌ندین فه‌یله‌سووفى وه‌ك هۆبز و ڕۆسۆ و ماركس و ئه‌دۆرنۆ و نیگرى له تاراوگه ناڵاندوویانه... به‌ڵام ڕۆڵى ناوى مه‌زن ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر سنوورى ئه‌خلاقی له ناو عه‌قڵه‌كانى مرۆڤایه‌تى دا بوه‌ستێت، بانگى مرۆڤایه‌تى بكات بۆ یه‌ك یانه له‌پێناو هاوڕێیه‌تییەکى گه‌ردوونى‌دا، له ده‌ورى خوانى عه‌قڵیش كۆیانبكاته‌وه. تاراوگه به‌شێكه له ئینتیمابوون بۆ مرۆڤایه‌تى. به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى بیرمه‌ندێك ده‌بێته خاوه‌نى به‌خته گه‌ردوونییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ش ده‌بێته خاوه‌نى شیمانه‌كانى تاراوگه.
به‌ڵام چى له فه‌یله‌سووف ده‌مێنێته‌وه كاتێك لاى نه‌وه‌كانى دواتر بۆ ئایكۆنێكى تاراوگه ده‌گۆڕێت؟- تاراوگه‌یه‌ك یان خه‌رمانه‌یه‌كى غه‌ریبى هه‌یه ده‌ورى ناوه گه‌وره‌كانى عه‌قڵى مرۆڤایه‌تى ده‌دات له هه‌ر كو‌لتورێك دابێت. "ئه‌ڤیرۆیس" (Averoés) لاتینیه مه‌سیحییه‌كان وایان پێده‌وت. جیاوازیى زاراوه‌كانى مرۆڤ له ده‌ربڕینى هه‌مان ناودا ڕێكه‌وت نیه، ئه‌وه ته‌نها ڕێگایه‌كى سه‌یره بۆ كێشانى مه‌وداى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان زمانه‌كان و سه‌رده‌مه‌كان و گه‌لان. گۆڕ‌انى ناوه‌كه‌ى له "ئیبن ڕوشد" ه‌وه بۆ "ئه‌ڤیرۆیس" شتێكى ترسناكتره له‌وه‌ى ته‌نها گۆكردنێكى لاتینى واژه عه‌ره‌بییه‌كه بێت: نیشانه‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر داڕنینى ئیبن ڕوشد له كه‌سایه‌تییه (عه‌ره‌بى- ئیسلامی)ـه‌كه‌ى و گۆڕینى بوو بۆ ئایكۆنێكى فه‌لسه‌فى به‌بێ ئه‌دگارى كولتورى(كاتێك ناونرا "ڕاڤه‌كارى گه‌وره") ئه‌مه پیاهه‌ڵدانێكى ژه‌هراوى یاخود "كۆڵۆنیاڵیانه" بوو. جۆرێك له ده‌سبه‌سه‌رداگرتنى ڕه‌مزى بوو به‌سه‌ر مه‌ترسدى "كه‌سایه‌تیده‌كه"دا له‌ڕێگه‌ى لۆژیكى "فه‌لسه‌فه"ـه‌وه: "راڤه‌كراو" بێت به‌شێوه‌یه‌كى متمانه‌پێكراو. به‌ڵام "ڕاسپارده - ئه‌مانه‌ت" له لاوازترین كاریگه‌رییه‌كانى فه‌یله‌سووفه‌كانه. چاره‌نووسیان له ده‌قه‌كانیان دا گه‌مارۆنادرێت.
نهێنییه‌كه‌ى له كه‌سایه‌تییه‌كه‌یدایه
له هه‌ندێك كاتدا كه‌سایه‌تیى فه‌یله‌سووف له فه‌لسه‌فه‌كه‌ى گرنگتر و گه‌وره‌تره. كاریگه‌رییه‌كه‌شى له ویژدانى مرۆڤایه‌تىیدا له فیركارییه‌كانى و له قوتابیه‌كانى مه‌زنتره. ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك كه خه‌ریكه ده‌بێته ئازاربه‌خش به‌سه‌ر ئیبن ڕوشددا جێبه‌جێده‌بێت. ئه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى بوو كه ئه‌ورووپا هه‌ڵیگرته‌وه كاتێك له ماڵى خۆی‌دا ئاسۆى به‌ره‌و نه‌مان چوو. جیهانێكى بۆ فه‌لسه‌فه پێ دامه‌زراند كه له شوێنێكى تر پێویستى بوو. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كى مێژوویى نیه به‌ڵكو ئه‌مه به‌شێكه له چاره‌نووسى فه‌یله‌سووفان: ئه‌وانه شوێنگه‌لێكى باشن بۆ تاراوگه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى زمانى دایك و كولتورى دایك. ئه‌وه تاراوگه‌یه‌كى ده‌گمه‌ن و هه‌ڵاوێرده بێ داواكردنێكى پێشوه‌خت: ئه‌وه‌ى كه فه‌یله‌سووفێك ده‌گۆڕێت بۆ ناوێكى مرۆیى یان گه‌ردوونى.
ئیبن ڕوشد كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى له فه‌لسه‌فه‌كه‌ى گه‌وره‌تر بوو. له فه‌لسه‌فه‌كه‌ى‌دا ڕاڤه‌كارێكى گه‌وره بوو، ئه‌و بوو ڕاڤه‌كردنى ئه‌رستۆى گۆڕى بۆ ئه‌ركێكى سه‌ربه‌خۆ. ئه‌و بوو (سه‌ره‌تا له 1255 ه‌وه) ئه‌ورووپاى فێركرد چۆن ئه‌رستۆ بخوێنێته‌وه، واته چۆن كۆدى عه‌قڵى مرۆیى له سه‌رده‌مه كۆنه‌كاندا بكاته‌وه. ئالان دى لیبرا، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پسپۆره‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست له ده‌قێكدا كه ناونیشانێكى سه‌رنجڕاكێشى هه‌یه "كێكى شایى- معكر الاعراس" ده‌ڵێت: «له 1230 ه‌وه بۆ 1600 و به‌درێژایى چوار سه‌ده، ئیبن ڕوشد له‌پالأ ئه‌رستۆ دا له رۆژئاواى مه‌سیحى دا عه‌قڵانیه‌تى فه‌لسه‌فى به‌رجه‌سته‌ده‌كرد». ئه‌وه‌ى كه له منداڵدانى مشتومڕێكى توند له‌گه‌ڵیدا و له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى شایى مه‌سیحىدا له سه‌رده‌مه ئۆگۆستینیه‌كان دا، به گرفته‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ى به "مۆدێرن" ناونراوه ژانیگرت .
به‌ڵام كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى مه‌ترسیدارتر بوو له‌وه‌ى ته‌نها ڕاڤه‌كارێكى گه‌ره‌بێت بۆ ئه‌ورووپاى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستیه‌وه به‌ره‌و سه‌رده‌مه نوێیه‌كان: به‌دیاریكراوى بوێرى بوو له بیركردنه‌وه له ئاسۆى ده‌وڵه‌تى ئایینداران دا به عه‌قڵێكى مرۆیى كه له ده‌قه‌كانى ئه‌رستۆوه وه‌ریگرتبوو. ئه‌ورووپا گرنگى به‌و ئیبن ڕوشده نه‌دا كه به‌لاى ئێمه‌وه گرنگه، تاراوگه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ى گۆڕى بۆ نیشتیمانێكى مێژوویی نوێ، بۆ ئه‌ركى راڤه‌كردنێكى گه‌وره بۆ عه‌قڵێكى مرۆیى وه‌ك ئه‌وه‌ى یۆنان ده‌ستیپێوه‌گرتبوو. به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌موو جارێك كه ماسكه‌كه‌ى له‌سه‌ر ده‌مووچاوه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ى ده‌كه‌وت و مه‌به‌سته نهێنییه‌كه‌ى ئاشكراده‌بوو ئه‌ورووپا تارماییه‌كه‌ى ڕاوده‌نا، مه‌به‌ستمان ئازادكردنى عه‌قڵه له ئاسۆى ئاییندارانێكى یه‌كخواپه‌رست‌دا، ئه‌وه‌ش هه‌ر له وتارى "دژى ئیبن ڕوشد" ى تۆما ئه‌كوینى له سه‌ده‌ى سیانزه‌دا (1270) تا كتێبى "ئیبن ڕوشد و ڕوشدیزم" ى ئێرنست ڕێنان (1852)، به ڕۆیشتن به چه‌ندین جۆر ئاماژه‌كردنى دوژمنكارانه‌دا بۆ ناوى ئیبن ڕوشد له‌لایه‌ن فه‌یله‌سووفه ئه‌ورووپییه‌كانه‌وه (به تایبه‌ت لاینتز له "هه‌وڵه‌كان له‌باره‌ى دادپه‌روه‌رى خوداییه‌وه" ، 1710).
شاربه‌ده‌ركردن له جۆرێكى دى
له‌ڕاستییدا ئیبن ڕوشد دووجار شاربه‌ده‌ر كراوه: له ژیانى‌دا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ئایینداران كه گوێى له فه‌قیهه‌كان گرت له بڕیاردان له‌باره‌ى حه‌قیقه‌ته‌كه‌یه‌وه، پاشان پاش مه‌رگى له لایه‌ن ئه‌وى تر‌ى تیۆلۆژی ئه‌و ئایینه‌وه كاتێك ته‌نها له پیشه‌ى "ڕاڤه‌كارى گه‌وره" دا گه‌مارۆى دا، دژى هه‌ر به‌كارهێنانێكى فه‌لسه‌فى له تێگه‌یشتن له ماهیه‌تى ئایینى مه‌سیحى دا وه‌ستایه‌وه. چاره‌نووسێكى جیاواز نه‌بوو وه‌ك گومان ده‌كه‌ین به‌ڵكو ئه‌وه لۆژیكى هه‌موو ئایینێكه(مله) له هه‌موو شوێنێك: پێویسته له‌سه‌ر فه‌یله‌سووف هه‌ر به "ڕاڤه‌كارى گه‌وره" بمێنێته‌وه و هه‌رگیز نه‌گۆڕێت بۆ كه‌سایه‌تییه‌ك له ئێمه یان له ناوه‌وه بدرێته‌پاڵ ئێمه یان بماندوێنێت. له‌به‌رئه‌وه ناكرێت به‌رگه‌ى فه‌یله‌سووف بگیرێت ته‌نها وه‌ك "ئه‌وى ترێك" یان "غه‌ریبه‌یه‌ك" یان "بێگانه‌یه‌ك" نه‌بێت، ئه‌وه‌ش واتا: ناشێت به‌رگه‌ى بگیرێت ته‌نها كه عه‌باى مامۆستایه‌كى "گه‌ردوونى" له‌به‌رده‌كات و حه‌قیقه‌ته‌كه‌ى ئاراسته‌ى كه‌س ناكات. هیچ "ئێمه" یه‌كى کۆگەل بوونى نیه كه فه‌یله‌سووف به‌بێ هیچ شه‌رمه‌زارییه‌ك خۆى بداته‌پاڵی. ئیبن ڕوشدیش گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زارى ئه‌خلاقى بوو كه كولتورى ئایین ڕووبه‌ڕووى بووه‌وه: ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كى جارسكه‌ر سه‌ر به‌و كولتوره‌یه، ئه‌و فه‌قیهه یان دادوه‌ره له سیسته‌مى گوتارى ئه‌و كولتوره دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ته‌نها و ته‌نها له پیشه‌ى "ڕاڤه‌كارى گه‌وره"دا به‌رگه‌ى ده‌گرێت، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى شتێكى به ده‌مه‌وه بگوترێت له هه‌ر پرسێكدا كه په‌یوه‌ندیى به حه‌قیقه‌تى ئایینه یه‌كخواپه‌رستیه‌كه‌وه هه‌یه ئه‌وا ده‌گۆڕێت بۆ دوژمنێكى ڕیشه‌یی. واته بۆ ده‌ستگاى "تاراوگه"، پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئایین (سلطه المله) كه بۆ ده‌ره‌وه‌ى خۆى پاڵی پێوه‌بنێت: بۆ ئه‌وپه‌ڕ پانتایی "ئه‌وى تر".
كه‌واته تاراوگه به‌شێوه‌یه‌كى نایاب شوێنى فه‌لسه‌فاندنه. تۆ نافه‌لسه‌فێنیت به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه نه‌بێت كه عه‌قڵت له شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانى تاراوگه‌دا به‌كارده‌هێنیت، به شێوه‌یه‌كى سنوورى، له "ده‌ره‌وه" یه‌كى ئه‌خلاقى دا به‌بێ ڕوخسارێكى جێگیر. هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى دیكتاتۆر به بوونى فه‌یله‌سووفێك له چوارچێوه‌ى دا جارس ده‌بێت. ئیبن ڕوشدیش ڕه‌مزێكى نموونه‌یى بوو ئه‌م جۆره له تاراوگه: ده‌وڵه‌تى ئایین (دوله المله) پێویستیه‌تى تاوه‌كو ئه‌و قسانه‌ى پێشینانى بۆ "ڕاڤه‌بكات" كه لێی‌داخراوه، به‌ڵام به‌بێ گره‌نتى پێشوه‌خته ناتوانێت به‌رگه‌ى "بۆچوون"ـى بگرێت كاتێك له به ته‌نگه‌وه‌هاتنى حه‌قیقه‌تدا به‌شداریده‌كات.
له‌ڕاستییدا ئیبن ڕوشد فه‌یله‌سووف نه‌بوو به مانا مۆدێرنه‌كه‌ى: ئه‌و گیروگرفتێكى داهێنراوى نه‌بوو یان سوسه‌یه‌كى (حدس) بنه‌ڕه‌تى نه‌بوو كه هیچ فه‌یله‌سووفێكى تر به‌شدارینه‌كات له‌گه‌ڵیدا یان لێكدانه‌وەیە‌ك بۆ ماناى بوون له جیهاندا بكات كه پێش ئه‌م نه‌كرابێت. ئه‌ورووپا هه‌ڵه‌ى نه‌كرد له ناونانى دا به "ڕاڤه‌كارى گه‌وره" ، پێویستیشه ئه‌و پێی خۆش بێت و هیچ به كه‌م گرتنێكى پێگه‌كه‌ى تیا نه‌بینێت. به‌ڵام ئیبن ڕوشد كاریگه‌رییه‌كى ڕه‌مزى تر‌ى هه‌یه بۆ ئێمه، ئێمه ئه‌وانه‌ى له نه‌وه‌ى یه‌كخواپه‌رستى ڕۆژهه‌ڵاتییه‌وه دێین، ئێمه یۆنانى یان ڕۆژئاوایى نین ته‌نها به ڕواڵه‌تى گه‌ردوونییانه نه‌بێت. ئه‌و ئیبن ڕوشده‌ى كه بۆ ئێمه گرنگه كه‌سایه‌تییه نه‌وه‌ك ڕاڤه‌كار. ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كى نمونه‌ییه له جۆرى ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ى كه خۆیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئایین دا بینیوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك نه یۆنان و نه خودى ئه‌رستۆش نه‌یانزانیوه. له‌به‌رئه‌وه نمونه‌ییبوونى ئیبن ڕوشد مه‌ترسیدارتره له هه‌موو ڕاڤه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌رستۆ. ئه‌و پاڵه‌وانێكى ئه‌خلاقییه نه‌وه‌ك تیۆریستێك. به‌م مانایه‌ش پێگه زۆر ناوازه‌كه‌ى بریتى نیه له كۆتاییهێنان به چینى ڕاڤه‌كاران له سه‌رده‌مى كۆن دا، به‌ڵكو چونكه خۆى له ناوه‌ندى زنجیره‌یه‌كى فه‌لسه‌فى زۆر مه‌ترسیدار دا ده‌بینێته‌وه كه له قه‌دیس ئۆگۆستینه‌وه بۆ غه‌زالى و له فارابیه‌وه بۆ سپینۆزا و كانت، له مه‌عه‌ریشه‌وه بۆ كیرگه‌گارد و نیچه درێژده‌بێته‌وه: زنجیره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گوتارى ئایین و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كى بونیادى دژى حه‌قیقه‌تى ده‌سه‌ڵات له ئاسۆى خۆى دا. له‌وانه‌یه ئه‌م نه‌ریته درێژه به ناوى "ڕۆشنگه‌رى" ناونرابێت، به‌ڵام ڕۆشنگه‌رى به كورتكردنه‌وه‌ى ماناكه‌ى نه‌ریتێكى "مۆدێرن"ـه‌و له‌سه‌ر "سیكۆلاریزه‌كردن"ـى به‌هاكانى مه‌سیحییه‌ت به‌بێ ئه‌وانى تر وه‌ستاوه. به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گوتارى ئایین ئه‌ركێكه ڕۆشنگه‌رى نزیكى ناكه‌وێته‌وه ئه‌گه‌رچی به به‌هێزیش بانگه‌شه‌ى بكات.
له‌باره‌ى شوێنه‌كه‌یه‌وه
كه‌واته ناوترێت كه ئیبن ڕوشد له تاراوگه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌رمان بڵێین ئه‌وه‌ى سه‌ر به ئێمه نه‌بێت ناتوانرێت شاربه‌ده‌رى بكه‌ین. كاتێكیش ئیبن ڕوشد بۆ لۆسێنا یان بۆ ئه‌ورووپا شاربه‌ده‌ركرا شوێنیشى له‌گه‌ڵ خۆى دا برد. چونكه ناشێت هیچ كه‌سێك له شوێنه‌كه‌ى دابماڵرێت. فه‌لسه‌فه‌ش سیاسه‌تێكى شوێنه كه هیچ ده‌وڵه‌تێك ناتوانێت لۆكاڵیزه‌ى بكات (به‌و ماناییه‌ى كه دۆڵۆز جیایكرده‌وه). فه‌یله‌سووف هه‌میشه له شوێنى خۆیه‌تى. ده‌وڵه‌ت پێویستى پێیه‌تى تاوه‌كو بۆ یه‌كه‌جار بیربكاته‌وه، به‌ڵام به‌خێرایى جاڕسده‌بێت له كاریگه‌ریى ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ى لێیه‌وه فیچقه‌ده‌كات. فه‌یله‌سووف مه‌به‌ستى كه‌متر یان زیاتر نیه له‌و حه‌قیقه‌ته‌ى له بوونیه‌وه له ئاسۆى كو‌لتورێكدا په‌یداده‌بێت. به‌ڵام ئه‌م ته‌نها به ڕواڵه‌ت به‌رپرسه لێى. كاتێك فه‌یله‌سووفێك ده‌ستده‌كات به بیركردنه‌وه له ئاسۆى گه‌لێك دا كه پێشتر به‌م شێوه‌یه بیرینه‌كردوه‌ته‌وه شێوازێك له ژیان ده‌یه‌وێت ده‌ربكه‌وێت. ده‌وڵه‌تى ئایینداران پێویستى به ئیبن ڕوشد بوو تاوه‌كو له ئه‌رستۆ تێبگات، تاوه‌ك له‌وه تێبگات كه ئه‌و عه‌قڵه تێده‌په‌رێنێت كه ئه‌مى له‌سه‌ر وه‌ستاوه. به‌ڵام ڕاڤه‌كردنى ئه‌رستۆ زیاتر بوو له ئاواته‌كانى ده‌وڵه‌تى ئایینه‌كه و ترسناكتر بوو لەو ڕوونییه‌ى كه پێویستى پێى بوو. له‌به‌ر ئه‌وه ئیبن ڕوشد سزادرا چوونكه په‌رژێنرا كه هاوكاریى ده‌وڵه‌تى ئایینه‌كه بكات له بیركردنه‌وه‌دا به‌ڵام شكستیهێنا له به‌رگه‌گرتنى ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌دا، چونكه هیچ شتێكى كه‌سی نیه له‌وه‌دا كه فه‌یله‌سووف له‌باره‌ى خودا یان جیهان یان ده‌روونه‌وه ده‌یڵێت. بۆیه لێپێچینه‌وه له فه‌یله‌سووفان وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌سایه‌تیه‌ك بن گاڵته‌پێكردنیكى ڕه‌شه به جۆرى مرۆڤ. زۆرجار فه‌یله‌سووف سه‌رزه‌نشت ده‌كرێت له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتنى. به‌ڵام چیمان بۆ ئاماده‌كردووه تا ده‌ربكه‌وێت له نێومان دا؟ ئیبن ڕوشد پله‌یه‌ك یان شه‌پۆڵێكى باڵایه له خۆمانى كۆن، هیچ شتێكیش نیه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ پارێزگاریمان لێكردووه. پێویسته له‌سه‌رمان جارێكى تر بپرسینه‌وه: چ میوانداریه‌كى بكه‌ین تا بیگه‌رێنینه‌وه؟
سه‌رچاوه:
هل عاد ابن رشد من المنفى؟ فتحى مسکینى، موقع الاتحاد.