پوختەیەک سەبارەت بە "ئاره‌زوو"
دیلان ئیڤانز
و. دێرسیم فایەق
زاراوه‌ی désir (ئاره‌زوو), لای لاكان، زاراوه‌یه‌كه له وه‌رگێڕانه فه‌ڕه‌نسییه‌كانی به‌رهه‌مه‌كانی فرۆیددا له به‌رامبه‌ر زاراوه‌یWunschـى فرۆیددا به‌كارده‌هێنرێت، جه‌یمس ستراچی له چاپی ستانداردی به‌رهه‌مه‌كانی فرۆید به زمانی ئینگلیزييدا, ئه‌م زاراوه‌یه‌ی به "wish" وه‌رگێڕاوه. له‌م ڕووه‌وه وه‌رگێڕه ئینگڵیزهكانی لاكان ڕووبه‌ڕووی تهڵزگهیهك ده‌بنه‌وه؛ ئاخۆ ده‌بێت "désir" به "wish" وه‌ربگێڕن كه نزیكتره له زاراوه‌ی "Wunsch"ی فرۆید، یان به "desire" وه‌ریبگێڕن كه له زاراوه فهڕهنسییهكەوە نزیكتره, به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ فرۆید تێدا نییه؟ سه‌رجه‌م وه‌رگێڕه ئینگلیزه‌كانی لاكان "desire"یان هه‌ڵبژاردووه، چونكه زاراوه‌ی "desire" له ئینگلیزی‌دا، هاوشێوه‌ی زاراوه فه‌ڕه‌نسییه‌كه، ده‌لاله‌ت له هێز(force)ێكی به‌رده‌وام و نهپساوە ده‌كات، ئه‌مه‌ش شتێكی بنه‌ڕه‌تییه بەنیسبه‌ت چه‌مكه‌كه‌ی لاكانه‌وه. زاراوه ئینگڵیزییهكه هه‌مان ئاماژه بۆ زاراوه‌ی "Begierde" ئاره‌زووی هیگڵیش هه‌ڵده‌گرێت، وه‌كئه‌وه‌ی زاراوه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ش هه‌ڵیگرتووه، به‌م جۆره‌ش ئەو وردهجیاوازییه فهلسهفییانە له‌خۆده‌گرێت و ده‌پارێزێت كه هێجگار بنه‌ڕه‌تیین بۆ چه‌مكی " désir" لای لاكان و "ده‌شیكاته گوته‌زایه‌كی هێجگار فراوانتر و ئهبستراكتر له هه‌ر چه‌مكێكی به‌كارهێنراوی تر له لایه‌ن فرۆید خۆیه‌وه" (Macey, 1995: 80[1]).
ئه‌گه‌ر تاكه چه‌مكێك له‌ئارادابێت بشێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكرێت چه‌قی هزری لاكانه، ئه‌وا چه‌مكی ئاره‌زووە. لاكان له باسكردن له‌وه‌ی كه "ئاره‌زوو ماهیه‌تی مرۆڤه" په‌یڕه‌وی له سپینۆزا ده‌كات (S11, 275; Spinoza, 1677, 128)؛ ئاره‌زوو، هاوكات كڕۆكی بوونی مرۆیی و خولیای سه‌ره‌كیی دهروونشیكاریشه. به‌هه‌رحاڵ، كاتێك لاكان له‌باره‌ی ئارهزووەوە ده‌دوێت، ئاماژه بۆ هیچ جۆره ئاره‌زوویه‌كی ئاگایانه ناكات، به‌ڵكو هه‌میشه ئاماژه بۆ ئاره‌زووی نه‌سته‌كی ده‌كات. هۆكاری ئه‌مه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لای لاكان ئاره‌زووی ئاگایانه بێبایه‌خ بێت، به‌ڵكو به‌ساده‌یی چونكه ئاره‌زووی نه‌سته‌كی خولیای سه‌نتراڵی ده‌روونشیكاری پێكده‌هێنێت. ئاره‌زووی نه‌سته‌كی به‌ته‌واوه‌تی سێكسییه؛ "هانده‌ره‌كانی نه‌ست بۆ ئاره‌زووی سێكسی كورتده‌بنه‌وه... ئاره‌زووه ژێنهریكییه[2] گه‌وره‌كه‌ی تر، واته برسێتی، له نه‌ستدا نانوێنرێتهوه" (E, 142).
ئامانجی چاره‌سه‌ری ده‌روونشیكارانه ئه‌وه‌یه كه‌سی شیكاری بۆكراو (نه‌خۆش) وا لێبكات حه‌قیقه‌تی ئاره‌زووی خۆی بناسێت. به‌هه‌رحاڵ، ته‌نیا ئه‌وكاته‌ی ئاره‌زووه‌كه له ئاخاوتندا ده‌رده‌بڕدرێت، كه‌سه‌كه ده‌رفه‌تی ناسینه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێت: "ته‌نیا ئه‌وكاته‌ی ئاره‌زوو فۆرمولهدهكرێت، له ئاماده‌یی ئه‌ویتردا ناوده‌نرێت، بۆیە ئه‌م ئاره‌زووه، هه‌رچییه‌ك بێت، به مانای پڕاوپڕی وشه‌كه ده‌ناسرێته‌وه" (S1, 183).
بۆیه له ده‌روونشیكاریدا "شته گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه سوبێكت فێربكرێت ئه‌م ئاره‌زووه ناوبنێت، ده‌ریببڕێت و دایڕێژێت، بیهێنێته ناو بوونه‌وه( S2, 226). به‌هه‌رحاڵ، مه‌سه‌له‌كه بریتی نییه له گه‌ڕان به دوای ئامرازگهلێكی نوێ‌دا بۆ ده‌ربڕینی ئاره‌زوویه‌كی پێدراو، چونكه ئه‌مه ده‌لاله‌ت له تیۆرێكی ئێكسپریۆنیستانهی زمان ده‌كات. به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌روونشیكاری بۆكراوهكه له‌ڕێگه‌ی ده‌ربڕینی ئارهزووەوە له ئاخاوتندا، ئاره‌زووه‌كه ده‌هێنێته ناو بوونه‌وه:
"سوبێكت ده‌بێت ئاره‌زووه‌كه‌ی بناسێته‌وه و ددانی پیابنێت و ناویبنێت؛ ئه‌مه كرده خوازراو و كاراكهی شیكارییه. به‌ڵام لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه بریتی نییه له ناسینه‌وه‌ی شتێكی ته‌واوه پێدراو... سوبێكت له‌ڕێگه‌ی ناونانی ئاره‌زوو حزوورێكی نوێ له جیهاندا ده‌خوڵقێنێت و ده‌هێنێته‌ئاراوه" (S2, 228-9).
به‌هه‌رحاڵ، سنوورێك هه‌یه بۆ ڕاده‌ی ده‌ربڕینی ئاره‌زوو له ئاخاوتندا، چونكه "ناته‌باییه‌كی بنچینه‌یی له‌نێوان ئاره‌زوو و ئاخاوتندا هه‌یه" (E, 275)؛ هه‌ر ئه‌م ناته‌بایی و نهگونجانهشه كه كورتكردنهوهههڵنهگریی[3] نه‌ست ڕوونده‌كاته‌وه (واته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه نه‌ست بریتی نییه له‌و شته‌ی نه‌زانراوه به‌ڵكو ئه‌و شته‌یه كه ناكرێت بزانرێت). ئه‌گه‌رچی حه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی ئاره‌زوو تا ڕاده‌یه‌ك له هه‌موو ئاخاوتنێكدا هه‌یه، به‌ڵام ئاخاوتن هه‌رگیز ناتوانێت حه‌قیقه‌تی ته‌واوه‌تی له‌باره‌ی ئارهزوووەو ده‌رببڕێت؛ هه‌ركاتێك ئاخاوتن هه‌وڵی ده‌ربڕینی ئاره‌زوو بدات، ئیدی هه‌میشه پاشماوه و زیاده‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه كه ئاخاوتن تێده‌په‌ڕێنێت.
یه‌كێك له ڕه‌خنه هه‌ره گرنگه‌كانی لاكان له تیۆره ده‌روونشیكارییه‌كانی ڕۆژگاری خۆی ئه‌وه بوو كه چه‌مكی ئاره‌زوو (desire) یان له‌گه‌ڵ چه‌مكه هاولفەکانیدا، واته داوا (demand) و پێویستی (need) تێكه‌ڵده‌كرد. لاكان، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕه‌وته، پێ له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م سێ چه‌مكه داده‌گرێت. ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه یه‌كه‌مجار له ساڵی 1957دا له كاره‌كانیدا ده‌ركه‌وت (بڕوانه S4,100-1, 125)، به‌ڵام ته‌نیا له ساڵی 1958دا كریستاڵیزهبوو ]و به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و ڕاشكاو له یه‌كتر جیاكرانه‌وه[ (Lacan, 1958c).
"پێویستی"، غه‌ریزه‌یه‌كی بایۆلۆژیی په‌تییه، ئیشتیهایهك كه به‌گوێره‌ی پێداویستییه‌كانی ئۆرگانیزم (بوونه‌وه‌ری زیندوو) ده‌رده‌كه‌وێت، كه تێریش ده‌كرێت، ئه‌وا به‌ته‌واوه‌تی داده‌مركێته‌وه (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت). سوبێكتی مرۆیی، كه له دۆخێكیی دهستهوهساوانه له‌دایكده‌بێت، بێتوانایه له تێركردنی پێویستییه‌كانی خۆی، و به‌م پێیه‌ش پشت به ئه‌ویتر ده‌به‌ستێت تاوه‌كو كۆمه‌كی بكات له تێركردن و پڕكردنه‌وه‌یان. ساوا ده‌بێت به ده‌نگ گوزارشت له پێویستییه‌كانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویتر بێته هانایه‌وه؛ "پێویستی" ده‌بێت له "داوا"دا ده‌رببڕدرێت و داڕێژرێت. ده‌كرێت داوا به‌راییه‌كانی ساوا ته‌نیا هاوار و ڕۆڕۆكردنی ناڕوون بن، به‌ڵام كهڵكهكهیان ڕاكێشانی ئه‌ویتره بۆ ده‌مه‌وه‌هاتنی پێویستییه‌كانی ساواكه. به‌هه‌رحاڵ، ئاماده‌یی ئه‌ویتر به‌زوویی گرنگییه‌ك له‌خۆیدا پهیادهكات، گرنگییه‌ك كه ده‌چێته ئه‌ودیوی پڕكردنه‌وه و تێركردنی پێویستی، چونكه ئه‌م ئاماده‌ییه سیمبۆڵیزهی خۆشه‌ویستیی ئه‌ویتر ده‌كات. به‌م جۆره، داوا به‌زوویی كاركردێكی دووانه به‌خۆوه ده‌گرێت، هه‌م وه‌ك ده‌ربڕینی پێویستی و هه‌م وه‌ك داوای خۆشه‌ویستی ڕۆڵدهگێڕیت. به‌هه‌رحاڵ، له‌كاتێكدا ئه‌ویتر ده‌توانێت ئه‌و ئۆبێكتانه بخاته به‌رده‌ستی سوبێكت كه بۆ تێركردنی پێویستییه‌كانی ده‌یانخوازێت، به‌ڵام ئه‌ویتر ناتوانێت خۆشه‌ویستییه‌كی بێمه‌رج به سوبێكت ببه‌خشێت كه به تاسهوهیهتی. بۆیه ته‌نانه‌ت دوای تێركردنی پێویستییه دهربڕاوهكان له داوادا، ڕه‌هه‌نده‌كه‌ی تری داوا، واته، حه‌ز و تاسه بۆ خۆشه‌ویستی، به تێرنهكراوی ده‌مێنێته‌وه، و ئه‌م پاشماوه و ئاسهوارهش ئاره‌زووه. "ئاره‌زوو نه ئیشتیهایه بۆ تێربوون و نه داوای خۆشه‌ویستیشه، به‌ڵكو ئه‌و جیاوازییه‌یه وا له ده‌ركردنی یه‌كه‌میان له دووه‌میانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت" (E, 287).
به‌م پێیه، ئاره‌زوو بریتییه له‌و زیاده‌یه‌ی به‌هۆی ده‌ربڕینی پێویستی له داوا به‌دیدێت. "ئاره‌زوو له‌و په‌راوێزه‌دا درووستده‌بێت كه تێیدا داوا له پێویستی جیاده‌بێته‌وه" (E, 311). به‌پێچه‌وانه‌ی پێویستی، كه ده‌كرێت تێربكرێت، و ئیدی ده‌ستهه‌ڵگرێت له ورووژاندنی سوبێكت تاوه‌كو سه‌رهه‌ڵدانی پێویستییه‌كی تر، ئاره‌زوو هه‌رگیز تێرناكرێت؛ گوشارێكی جێگیری هه‌یه، و هه‌تاهه‌تاییه". به‌دیهێنانی ئاره‌زوو له‌سه‌ر "پڕكردنه‌وه"ی به‌ند نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئاره‌زوو وه‌كخۆی به‌نده.
جیاكارییه‌كه‌ی لاكان له‌نێوان پێویستی و ئاره‌زوودا، كه چه‌مكی ئاره‌زوو به‌ته‌واوه‌تی له بواری بایۆلۆژیا ده‌باته‌ده‌ره‌وه، به‌توندی بیرهێنه‌ره‌وه‌ی جیاكارییه‌كه‌ی ئه‌لێكسانده‌ر كۆژێڤه له‌نێوان ئاره‌زووی ئاژه‌ڵی و ئاره‌زووی مرۆیی‌دا؛ ئه‌وكاته‌ی ئاره‌زوو ڕووه‌و ئاره‌زوویه‌كی تر یان ڕووه‌و ئۆبێكتێك ئاراسته ده‌كرێت كه "له گۆشه‌نیگا بایۆلۆژییهكهوه به‌ته‌واوه‌تی بێكهڵكه"، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی دیار و ناوازه ئاره‌زوویه‌كی مرۆییه (Kojeve, 1947: 6).
جیاكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوو و پاڵنهرهكانیش شتێكی گرنگه. ئه‌گه‌رچی هه‌ردووكیان به پانتایی ئه‌ویتره‌وه گرێدراون (به‌پێچه‌وانه‌ی عه‌شقه‌وه كه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه خودسه‌نته‌ر و خودئهڤینانهیه)، ئاره‌زوو یه‌ك (one)ـه به‌ڵام پاڵنه‌ره‌كان فره (many)ن. به ده‌ربڕینێكی تر، پاڵنه‌ره‌كان مانیفێستبوونی دیاریكراو (به‌شه‌كی) تاكه هێزێكن كه پێیده‌وترێت ئاره‌زوو (ئه‌گه‌رچی ده‌شكرێت ئارهزووگهلێك لهئارادابن كه له پاڵنهرهكاندا مانیفێست نابن؛ (بڕوانه S11, 243). ئاره‌زوو ته‌نیا یه‌ك ئۆبێكتی هه‌یه، ئۆبێكتی بچووكی a، ئه‌م ئۆبێكتهش له‌ڕێگه‌ی ڕستێك ئۆبێكتی به‌شه‌كیی جۆراوجۆره‌وه له پاڵنهرگهلێكی به‌شه‌كیی جیاجیادا ده‌نوێنرێته‌وه. ئۆبێكتی بچووكی a ئه‌و ئۆبێكته نییه ئاره‌زوو ڕووی تێده‌كات به‌ڵكو هۆكار (cause)ـی ئاره‌زووه. ئاره‌زوو بریتی نییه له په‌یوه‌ندی به ئۆبێكتێكهوه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه به نوقسانییهكهوه.
یه‌كێك له هاوكێشه هه‌ره دووپاتكراوهكانی لاكان ئه‌مه‌یه: "ئاره‌زووی مرۆڤ، ئاره‌زووی ئه‌ویتره" (S11, 235). ده‌كرێت به چه‌نده‌ها شێوازی ته‌واوكار له‌م فۆرموله‌یه تێبگه‌ین، له‌ناویشاندا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له هه‌موویان گرنگترن.
1. ئاره‌زوو له‌ڕه‌گوڕیشه‌وه "ئاره‌زووكردنی ئاره‌زووی ئه‌ویتره"، ئه‌مه‌ش هه‌م مانای ئاره‌زووی بوون به ئۆبێكتی ئاره‌زووی كه‌سێكی تر ( یان ئه‌ویتر) ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌م ئاره‌زووی ددانپیانان له‌لایه‌ن ئه‌ویتره‌وه. لاكان ئه‌م ئایدیایه له هیگڵ، له‌ڕێگه‌ی كۆژێڤهوه، وه‌رده‌گرێت. كۆژێڤ ده‌نوسێت:
"ته‌نیا ئه‌گه‌ر بێت‌و نه‌ك ئاره‌زووی جه‌سته‌ی ئه‌ویتر، به‌ڵكو ئاره‌زووی ئاره‌زووی ئه‌ویتر بكه‌ین، ئه‌وا ئاره‌زوویه‌كی مرۆییه... با بڵێین، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه بیه‌وێت "ئاره‌زووكراو" یان "خۆشویستراو"، یان ده‌قیقتر "دانپیانراو" بێت له به‌ها مرۆییه‌كه‌یدا... به ده‌ربڕینێكی تر، سه‌ره‌نجام، تێكڕای ئاره‌زووی مرۆیی و ئهنترۆپۆجێنهتیكانه... كاركردێكی ئاره‌زووی "دانپیانان"ن (Kojeve, 1947: 6)".
كۆژێڤ (هێشتاش هه‌ر به په‌یڕه‌ویكردن له هیگڵ) به‌م جۆره درێژه به باسه‌كه‌ی ده‌دات كه سوبێكت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ددانپیانانی ئاره‌زووكراو، ده‌بێت ژیانی خۆی له ململانێیه‌كدا له‌پێناو شكۆمه‌ندی و پریستیژی په‌تیدا بخاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌و ئاره‌زووه‌ی كه به سرووشتی خۆی ئاره‌زووی سوبێكته بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئۆبێكتی ئاره‌زووی كه‌سێكی تر، به‌ئاشكرایی له "ماوه یان قۆناغ"[4]ی یه‌كه‌می گرێی ئۆدیبدا نیشاندراوه، واته ئه‌وكاته‌ی سوبێكت ئاره‌زوو ده‌كات ببێته فالوسی دایك.
2. سوبێكت له پێگه‌ی ئهویترهوە ئاره‌زووده‌كات (E, 312): به‌ده‌ربڕینێكی تر، سوبێكت له گۆشه‌نیگای كه‌سێكی تر ئاره‌زوو ده‌كات. پاشهاتی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه، "ئۆبێكتی ئاره‌زووی مرۆڤ... له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئۆبێكتێكه له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه ئاره‌زووكراوه" (Lacan, 1951b: 12). ئه‌و شته‌ی ئۆبێكتێك ده‌كاته خوازراو و شیاوی ئاره‌زووكردن هیچ چۆنێتییه‌كی زاتی و ناوه‌كی شته‌كه له‌خۆیدا نییه به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و فاكتهیه وا ئۆبێكته‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه ئارهزوودهكرێت. به‌م پێیه، ئاره‌زووی ئه‌ویتر ئه‌و شته‌یه ئۆبێكته‌كان ده‌كاته هاوتا و شیاوی ئاڵوگۆڕ؛ ئه‌مه‌ش "سه‌رده‌كێشێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرنگیی تایبه‌تی هه‌ر تاكه ئۆبێكتێكی دیاریكراو، به‌ڵام هاوكات نیشانیده‌دات كه ئۆبێكتگهلێكی بێ‌شومار هه‌ن" (Lacan, 1951b: 12).
ئه‌م ئایدیایه‌ش له خوێندنه‌وه‌كه‌ی كۆژێڤهوه بۆ هیگڵ وه‌رگیراوه؛ كۆژێڤ باوه‌ڕی وایه "ئاره‌زووی ئاراسته‌كراو ڕووه‌و ئۆبێكتێكی سرووشتی ته‌نیا تا ئه‌و ڕاده‌یه ئاره‌زوویه‌كی مرۆییه كه له‌لایه‌ن ئاره‌زووی كه‌سێكی تره‌وه ڕووه‌و هه‌مان ئۆبێكت "نێوانگری بكرێت"؛ شتێكی مرۆییه ئاره‌زووی ئه‌و شته بكه‌ین كه ئه‌وانیتر ئارهزوویدهكهن، چونكه ئارهزوویدهكهن" (kojeve, 1947:6). هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵی پێشوو ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی مرۆیی، ئاره‌زووی ددانپیانانه؛ به‌هۆی ئاره‌زووكردنی ئه‌و شته‌ی كه‌سێكی تریش ئاره‌زووی ده‌كات، ده‌توانم وا له ئه‌ویتر بكه‌م ددان به مافهكهمدا بنێت بۆ خاوه‌ندارێتیی ئۆبێكته‌كه، به‌م جۆره‌ش ئه‌ویتر وا لێبكه‌م ددانبنێت به باڵادهستییهكهم به‌سه‌ریدا" (40kojeve, 1947:).
ئه‌م خه‌سڵه‌ته گشتهكییهی ئاره‌زوو به‌تایبه‌ت له هیستریادا به‌دیده‌كرێت؛ كه‌سی هیستریایی, ئه‌و كه‌سه‌یه ئاره‌زووی كه‌سێكی تر هه‌ڵده‌گرێته‌وه و درێژه‌ی پێده‌دات، واته ئاره‌زووی كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێته سه‌ر ئاره‌زووی خۆی (بۆنمونه، دۆرا ئاره‌زووی "خانمی ك"ی[5] ده‌كرد چونكه دۆرا هاوشوناسی له‌گه‌ڵ "به‌ڕێز ك"دا[6] كردبوو، به‌م جۆره دۆرا ئاره‌زووه بهرههستهكهی "به‌ڕێز ك"ی ده‌قۆسته‌وه)، (S4, 138; Freud, 1905e). له‌م ڕووه‌وه، ئه‌و شته‌ی له شیكاریی كه‌سی هیستریاییدا گرنگه، په‌رده‌هه‌ڵماڵین نییه له ئۆبێكتی ئاره‌زووه‌كه‌ی به‌ڵكو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنگه‌یه وا كه‌سه‌كه لێیه‌وه ئاره‌زووده‌كات (ئه‌و سوبێكته‌ی هاوشوناسیی له‌گه‌ڵدا ده‌كات).
3. ئاره‌زوو، ئاره‌زووه بۆ[7]ئه‌ویتر (گه‌مه‌كردن به ناڕوونیی پێشگری "de" له زمانی فه‌ڕه‌نسییدا). ئاره‌زووی بنچینه‌یی، ئاره‌زووی مهحرهمبازانهیه بۆ دایك، بۆ ئه‌ویترى سه‌ره‌تایی (S7, 67).
4. ئاره‌زوو هه‌میشه "ئاره‌زووكردنی شتێكی تره" (E, 167)، چونكه ئه‌سته‌مه ئاره‌زووی ئه‌و شته‌ی پێشوه‌خت هه‌مانه بكه‌ین. ئۆبێكتی ئاره‌زوو هه‌میشه دواخراوه، هه‌ر بۆیه ئاره‌زوو میتۆنۆمییه (E, 175).
5. ئاره‌زوو له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له پانتایی ئه‌ویتردا ده‌رده‌كه‌وێت؛ واته له نه‌ستدا(واتە دیاردەیەکە سەر بە ئه‌ویترى گەورەیە. لە دەرەوەڕا بۆ ئێمە دێتەوە و بەشاراوەیی خۆمان دەکەین بە خاوەنى)
گرنگترین خاڵ له گوزارشته‌كه‌ی لاكانه‌وه سه‌رده‌ربێنێت ئه‌وه‌یه كه ئاره‌زوو به‌رهه‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ئاره‌زوو ئه‌و پرسه تایبه‌ته نییه كه وادێته‌به‌رچاو وابێت، به‌ڵكو هه‌میشه له په‌یوه‌ندییه‌كی دیاله‌كتیكی له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه به‌رهه‌سته‌كانی سوبێكته‌كانی تردا درووستده‌بێت.
دایك یه‌كه‌م كه‌سه شوێنگه‌ی ئه‌ویتر داگیرده‌كات، له سه‌ره‌تاشدا مناڵ كه‌وتووەته ژێر به‌زه‌یی ئاره‌زووه‌كانی ئه‌و. ته‌نیا ئه‌وكاته‌ی باوك، به‌هۆی خه‌ساندنی دایك، ئاره‌زوو به یاساوە ده‌به‌ستێته‌وه، بۆیە سوبێكت له ملكه‌چی بۆ حه‌زه دهمدهمییهكانی ئاره‌زووی دایك ده‌ربازی ده‌بێت.
[1] له وه‌رگێڕانه كوردییه‌كه‌دا هاوتاكان ئاوا دانراونه‌ته‌وه: desire (ئاره‌زوو)؛ demand (داوا)؛ need (پێویستی). به‌وپێیه‌ی ئه‌مانه سێ چه‌مكی سه‌ره‌كیی لاكانین و بۆ خۆپاراستن له تێكه‌ڵكردن، هاوتا كوردییه‌كانی سه‌ره‌وه ته‌نیا بۆ ئه‌م سیانه به‌كارهاتوون، و بۆ ئه‌و وشه ئینگلیزییانه‌ی مانای نزیك له‌م سێ چه‌مكه‌یان هه‌یه، به‌ڵام خۆیان چه‌مكی لاكانی نین وه‌كو requirement، craving، appetite، wish، want و هتد ئه‌م وشانه به‌كارهاتوون: پێداویستی، حه‌ز و تاسه، ئیشتیها، مه‌یل، ویستن و خوازیاری و هتد.
[2]تایبه‌ت به توخمێك، لێره‌دا توخمی مرۆیی؛ توخمی و گشته‌كی.
[3] irreducibility
[4] Time
[5] Frau K
[6] Herr K
[7] For