له ستایشی "شه‌رم"دا
سلاڤۆی ژیژه‌ك
و. ڕوشدی جه‌عفه‌ر
وتەیەک
بەڕووکەش "بێشەرمی" خەسڵەتێکی بەناو ڕادیکاڵ و "پێشکەوتنخواز"انەی دراوەتەپاڵ؛ وەک‌بڵێی شەرم، بە مانا کۆمەڵایەتییەکەی، کارگەی بەرهەمهێنانی کۆتوبەندەکانە و بێشەرمییش لابردنی هەندێک سنووری ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی سەپێنراو و "کۆنەپارێزە". بێگومان، بەگوێرەی ئەوەی لە چ گۆشەیەک و بە چ مەبەستێک لەبارەی شەرم یان بێشەرمییەوە دەدوێین، دەکرێت ڕوویەکی ئەرێنی یان نەرێنی پێبدەین؛ لێرەدا ڕووە ئەرێنییەکەی شەرم زەقکراوتەوە. مەبەستیش لە بێشەرمی بریتییە لە دیاردەی میدیایی/سیاسیی هاوچەرخی "نمایشکردن" و "کەشفکردن"ی بێ چاووڕوویانەی هەموو شتێک؛ لابردنی سنوور نێوان ئەو شتەی تایبەتییە و ئەو شتەی گشتییە؛ ئەو شتەی دەوترێت و ئەو شتەی "نابێت" نمایشبکرێت. لە سیاسەتی نێودەوڵەتی‌دا لێدوان و هەڵسوکەوتە "قێزەون"ەکانی ترەمپ دیارترین نموونەن بۆ بێشەرمیی سیاسی- بگرە یەکێک لە هۆکارەکانی جەماوەریبوونی ترەمپیش ڕێک بریتییە لەوەی قێزەونێتیی کەمتازۆر نەوتراوی عەوامی کرد بە سیاسەتی ڕۆژانەی خۆی. ئەگەر دیارەی بێشەرمیی لۆکاڵ بکەینەوە، لە سیاسەت و میدیاوە بیگرە بۆ ژیانی ڕۆژانەی خەڵک بێشەرمییەکی نەزۆک لەگەڕدایە و بەئاسانی دەیبینین، ئیدی هەر لە سیاسەتی بێشەرمانە و بەرنامەکانی شۆوە بۆ سۆشیاڵ میدیا؛ بێشەرمی خستنەڕووی ژیانی تایبەتی فڵان یان فیسار سیاسی و هونەرمەند و گۆرانیبێژ و هتد، بگرە دیاردەیەکی بەربڵاوی وەک جوێنیش بێشەرمییەکی دەستەجەمعییە بەڵام بە دیوێکی تردا. لای ئێمە بەشێوەیەکی پارادۆکسیکاڵ، ئەو هەمووە دەرخستن و بەناو دەست کەشفکردن و هتد، پتر و پتر برەویان بە پیشەسازیی تەمومژسازی داوە؛ وەک‌بڵێی چەندە زیاتر شت کەشفدەکرێت، زیاتر لە تاریکیدا دەمێنێتەوە. شەرم، وەک ئەوەی ژیژەکیش ئاماژەی بۆ دەکات، هەستێکی مرۆییترە لە هەستەکانی تر. بەو مانایەی، یەکەم، شەرم شتێکی ناخەکییە؛ وەک ترس لە دەرەوەڕا ناسەپێنرێت، جۆرە پابەندبوونێکە بەو ڕێسا نەنوسراوانەی بۆ لانیکەمی ژیانێکی ئەخلاقی پێویستن. دووەم، شەرم ڕاگرتنێکی زەرووری ڕواڵەتی ژیانی ڕەمزییە. بەلاوەخستنی شەرم، هەڵبەت شەرم بەو مانایەی باسکرا نەک بە مانا دینی یان عەوامانە پەتییەکەی، ئەو خاڵە هاوبەشانە بنکەندەکات وا پێکەوەژیانێکی ئەخلاقی دابین دەکەن. لای ئێمە تێگەی بێ شەرمی عادەتەن نەغمەیەکی گرووپگەرا هێجگار کۆنەپارێزی هەیە، کە نەک هەر خزمەت بە ئەخلاقی دەستەجەمعی کۆمەڵگا ناکات، بەڵکو ئەو کەسانەی بەناوی دین و نیشتیمان و چی و چی دژی بێ شەرمی دەجەنگن، خۆیان بەرهەمێنەری بێشەرمانەترین گوتار و ڕەفتارن. بە گوزارشتێکی تر، مانای خوازراوی شەرم لێرەدا، ڕێک پێچەوانەی بانگەشە بۆ شەرمی بێشەرمانەی باسکراوە؛ شەرم وەک هاومانایەک بۆ کەرامەتی مرۆیی، قەدەغەی کۆمەڵایەتی و سیاسیی پێویست، نەک ڕۆچوونە ناو بەرگرییەکی بێشەرمانە لەم یان لەو گوتار. شەرم بریتی نییە لە زەقترکردنەوەی جەبری ناپێویستی ئەخلاقگەرای کۆمەڵگا، بەڵکو ئەو سنوورەیە کە ژیانی کۆمەڵایەتی ڕادەگرێت؛ سنوورێکی نەک هەر دەستکرد بەڵکو مرۆیییش.
لە ساڵی ٢٠١٩ پۆرن ستارێکی ئوستڕاڵی ڕایگەیاند بەتەمایە کاتی مناڵبوونی خۆی تۆماربکات و بڵاوبکاتەوە. ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لێ کەوتەوه. نوسینە کورتەکەی خوارەوە سەرنجێکی کورتی ژیژەکە لەبارەی دیاردەی بێ شەرمیی و قێزەونییەوە لەگەڵ تەلەفزیۆنی RT کە شێوەیەکی زارەکی پێوە دیارە. ناونیشانەکەش دەستکاریکراوە.
و.کوردی
------------------------------------------
ئه‌و شته‌ی پۆرن‌ستارێك به‌ته‌مایه بیكات، واته بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی مناڵبوونه‌كه‌ی له فه‌زای گشتی‌دا، ژێستێكی هێجگار نائه‌خلاقییه. ته‌نانه‌ت هێنده زۆر ژێستێكی بازرگانی نییه به‌ڵكو ژێستێكه هیچ هه‌ستكردنێك به شه‌رم له كۆمه‌ڵگادا ناهێڵێته‌وه. شه‌رم، گه‌لێك پتر له گوناح یان هه‌ر هه‌ستێكی تر، هه‌ستێكی بنه‌ڕه‌تیی مرۆییه. من هێشتاش باوه‌ڕم به هه‌ڵسوكه‌وتی جوان[1] [و ڕاگرتنی ڕواڵه‌ت] هه‌یه. هه‌ندێك شت هه‌ن، به‌ئاشكرایی له فه‌زای گشتی‌دا له‌باره‌یانه‌وه نادوێیت. هه‌ندێك شت هه‌ن، لانیكه‌م له بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌دا، كه ناویسترێت له فه‌زای گشتی‌دا په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵبماڵرێت. له ئه‌مریكادا ده‌مێكه كه‌سانێك هه‌ن پاڵپشتیان بۆ بانگه‌شه‌ی خۆیان كۆكردۆته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ژنان ده‌بێت سنگومه‌مكیان به‌ڕووتی بهێڵنه‌وه. بۆچی دایانپۆشن؟ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن مه‌به‌ست له داپۆشینیشیان ته‌نیا ئه‌وه‌یه نه‌هێنییه‌ك به‌ده‌وری مه‌مكه‌كاندا بته‌نرێت تاوه‌كو سه‌رنجی نیگای نێرینه ڕابكێشێت. به‌م جۆره، ئایدیاكه‌یان ئه‌وه‌یه: "ئێمه هیچ شتێكمان نییه بیشارینه‌وه، كه‌واته با ئاوه‌ڵای بكه‌ین". كه‌سانێكی تر هه‌نگاوێك له‌مه‌ش زیاتر پێیان لێ ڕاكێشاوه و وتوویانه: "ده‌ی با چیتر ته‌مومژ له‌ده‌وری سووڕی مانگانه نه‌ئاڵێنین و نه‌یشارینه‌وه". ئه‌وان جاڕ بۆ ئه‌وه‌ش لێ ده‌ده‌ن ئه‌و ڕاستییه‌ی کە ژنان سووڕی مانگانه وه‌ك پرسێكی تایبه‌تی ده‌هێڵنه‌وه، هیچ نییه جگه له سه‌ركوتكاری و سته‌می نێرینه. من ته‌نیا له خۆم ده‌پرسم ئاخۆ له‌كوێدا ئه‌م بانگه‌شانه ده‌بڕێنه‌وه. هیچ شتێكی له ڕووی كه‌لتورییه‌وه سه‌ركوتكه‌ر له‌باره‌ی هه‌ندێك شێوازی شه‌رمه‌وه له‌ئارادانییه. به دیدی من، كۆمه‌ڵگای سه‌ركوتكار بریتی نییه له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی تێیدا هه‌ندێك قه‌ده‌غه‌كاری هه‌ن واتلێده‌كه‌ن شتانێك بۆ خۆت بهێڵیته‌وه [و نه‌یانكه‌یته كاڵای بازرگانی-نمایشی له فه‌زای گشتی‌دا]. ئه‌م قه‌ده‌غانه ته‌نیا به‌شێكن له جۆره تێگه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی كه‌ڕامه‌ت و پێموانییه ئه‌مه‌ش بریتی بێت له سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌و شته‌ی هێجگار ناڕه‌حه‌تترم ده‌كات، ئه‌و ئایدیایه‌یه ده‌رباره‌ی ڕه‌سه‌نێتیی ساخته[2] هه‌یه.كه‌سانێك هه‌ن وای بۆده‌چن گوایه ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌موو ورده‌كارییه‌كی شەخسی له‌باره‌ی ژیانی خۆته‌وه نمایشبكه‌یت، ئه‌وا ئه‌مه به‌جۆرێك له جۆره‌كان ڕاشكاوییه‌كی ڕاستگۆیانه‌یه.
ئێمه هه‌موومان له ناخماندا له‌شه‌ڕداین له‌گه‌ڵ خۆمان له‌ڕێگه‌ی شوێنكه‌وتنی مه‌یله باش و خراپه‌كانمانه‌وه. منیش ڕاستگۆیانه باوه‌ڕم وایه هه‌ڵسوكه‌وته باشه‌كان ده‌مانكه‌نه كه‌سانێكی چاکتر. به‌ھه‌ڵكه‌وتیش، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه دوایین ئاڕاسته و ڕه‌وته‌كان له سیاسه‌تدا تووشی تۆقینیان كردووم؛ ئه‌و ڕه‌وتانه‌ی به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی [پێشووی] ئه‌مریكا، و بۆریس جۆنسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌نوێنرێنه‌وه كه ڕێگه به سیاسه‌تمه‌داره‌كان ده‌ده‌ن له فه‌زای گشتی‌دا ڕوویه‌كی پاتاڵ به‌خۆوه بگرن. یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته نمونه‌ییه‌كانی سه‌رمایه‌داریی مۆدێرنه بریتییه له‌وه‌ی هه‌موو شت لە پانتایی گشتی‌دا ئاشكرابكرێت تاوه‌كو خه‌ڵكی وا لێبكرێت به‌دڵپەسەندییەوە چه‌پڵه‌ڕێزانی بكه‌ن. ئاخۆ بۆچی هه‌ندێك كه‌س حه‌زیان به چڕوچاوی سیاسه‌تمه‌داره‌كانی وه‌كو دۆناڵد تره‌مپه؟ تره‌مپ به‌ئاشكرایی هه‌موو ئه‌و قێزه‌ونییه ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و سێكسیستیانه ده‌ڵێت كه ئێمه شه‌رمه‌زارده‌بین له وتنی. پێموایه ئه‌مه شتێكی زۆر غه‌مهێنه. ئه‌مه دابه‌زینی ئه‌خلاقه هاوبه‌ش و گشتییه‌كەمانە. له‌م ئاسته‌دا، من چینم له ئه‌مریكا به‌لاوه په‌سه‌ندتره، چونكه له چیندا كۆمه‌ڵێك سنووری توند و تۆخ هه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی ده‌توانیت به‌ئاشكرایی له فه‌زای گشتیی‌دا بیكه‌یت. ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌ی شه‌رم هه‌لومه‌رجێكی ئازادییمانه. له وڵاته‌كانی جیهانی سێیه‌مدا بزنسێكی قه‌به له‌گه‌ڕدایه: ژنه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، كه ده‌یانه‌وێت مناڵێكیان هه‌بێت به‌ڵام حه‌زناكه‌ن جه‌سته‌یان [به‌هۆی دووگیانبوون و مناڵبوون] بشێوێت، ژنێكی تر به‌كرێ ده‌گرن تاوه‌كو مناڵه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵگرێت. ئه‌مه ڕه‌وت و مه‌یلێكی سرووشتی سه‌رمایه‌دارییه. هه‌موو شت ده‌كرێت بازرگانی پێوه بكرێت. كه‌واته ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ڕا ڕكێفی بكه‌ین. پێموایە، دەوڵەت دەبێت ئەو شتانە ڕێکبخات کە خەڵک دەکرێت یان ناکرێت بازرگانیی پێوە بکەن. دەبێت هەندێک سنوور داڕێژین. من تەنانەت بەمە هەر ناڵێم سانسۆر، بەڵکو تەنیا هەندێک سنووردارکردنی یاساییە. دەبێت ئەو کارە بکەین بەبێ ئەوەی شەرمەزاری دامانبگرێت لەوەی بەمە دەبینە کەسانێکی سەرکوتکەر. ئەو شتەی گرنگە بریتییە لە هێشتنەوەی ئەخلاق کە پێت دەڵێت ئەنجامدانی هەندێک کار شتێکی شەرمەزارکەرانەیە و هەڵەیە بیانکەیت.
سەرچاوە
https://www.rt.com/news/468389-public-morality-shame-dignity-zizek/