په‌يوه‌نديى فه‌لسه‌فه و فه‌يسبوك
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ «محه‌مه‌د مه‌هدى ئه‌رده‌بيلى»، توێژه‌ر و هيگڵناس
و. وه‌ليد عومه‌ر به فايلى pdf بيخوێنه‌وه
پرسيار: به سه‌رنجدان له چه‌مكى نواندنه‌وه[representation]، له ديدێكى فه‌لسه‌فييه‌وه نواندنه‌وه‌ى چه‌مكه فه‌لسه‌فييه‌كان له فه‌يسبوكدا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنيت؟
وه‌ڵام: پرسياره‌كه‌تان ته‌مومژى تيايه. دوو باس‌وخواسى جيا سه‌باره‌ت به پرسى فه‌لسه‌فه و فه‌يسبوك، يان فه‌زاى مه‌جازى به‌گشتى هه‌يه كه پێويسته ئه‌م دووانه لێك جيابكه‌ينه‌وه. يه‌كيان بريتييه له مشت‌ومڕ له‌سه‌ر جه‌وهه‌رى فه‌يسبوك يان بۆنمونه ئه‌و «من»ـه ديجيتاڵييه فۆرموله‌كراوه له دونياى مه‌جازيدا وه‌ك پرسێكى فه‌لسه‌فى و شيكردنه‌وه‌ى ئه‌م «من»ـه‌ش كه ده‌توانين پێى بڵێين "نيگايه‌كى فه‌لسه‌فى بۆ فه‌يسبوك"؛ ئه‌ويتريشيان مشتومڕه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌مكه فه‌لسه‌فييه‌كان له فه‌يسبوك و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى تردا، كه بۆنمونه ده‌توانين ناوى بنێين "چۆنيه‌تيى ئاماده‌يى فه‌لسه‌فه له فه‌يسبوكدا". هه‌ردوو باسه‌كه، له‌سه‌ر په‌يوه‌نديى فه‌لسه‌فه و فه‌يسبوك به‌ندن، كه‌چى ده‌بينيت له‌بنچينه‌وه له‌يه‌كتريش جياوازن و هه‌ريه‌ك له‌م پۆڵێنبه‌ندييانه خاوه‌نى ڕووكارى تايبه‌ت به خۆيه‌تى. سه‌باره‌ت به "چۆنيه‌تيى ئاماده‌يى فه‌لسه‌فه له فه‌يسبوكدا" ده‌بێت دوو ڕه‌هه‌ند و ڕووكار له‌به‌رچاو بگرين. ڕووكارێكى سه‌رنجڕاكێش كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا هه‌يه بريتييه له توانا‌ى شه‌يركردن و كۆمێنت‌نوسين له‌سه‌ر لينكه‌كان و تێكسته‌كان(پۆسته‌كان) و وێنه‌كان و هتد. ئه‌وه‌تا ده‌بينين كه وتارێكى بۆنمونه فه‌لسه‌فى كه له فه‌يسبوكدا شه‌يرده‌كرێت، ڕووبه‌رێكى زۆر له خوێنه‌ر و كاردانه‌وه بۆخۆى ده‌دۆزێته‌وه، ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له وتاره‌كان يان نوسراوه‌كان سه‌دان جار بڵاوبكرێنه‌وه و هه‌زاران كۆمێنتيان له‌سه‌ر بنوسرێت و جاروبار هه‌ندێك باسى جدى و گرنگيشيان له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌وه وزه و توانا‌ى فه‌يسبوكه(يان تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه هاوشێوه‌كانى تره) كه توانا و ئه‌گه‌رى ئاماده‌بوون له‌م فه‌زايه‌دا ئاماده‌كات، ئيدى چ له‌ڕووى چه‌ندێتى(ژماره)وه و چ له‌ڕووى توانستى(سيمبوڵه‌كان و ئامرازه بچوكه‌كان)ه‌وه. له‌م ڕووه‌وه ده‌توانين به‌رگرى له فه‌يسبوك بكه‌ين، به‌تايبه‌ت له‌و كۆمه‌ڵگايانه‌دا كه خه‌ڵك جڤين و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ى هاوبير و هاوقسه‌يان نيه. له فه‌زايه‌كى وه‌هادا فه‌يسبوك ده‌توانێت تاڕاده‌يه‌ك بۆشايى كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كانى ده‌ره‌وه پڕبكاته‌وه و هه‌ڵبه‌ت نابێت ئه‌وه‌ش له‌بيربكه‌ين كه وه‌كچۆن فه‌يسبوك بۆشايى جڤينى ده‌ره‌وه پڕده‌كاته‌وه، كه‌چى هه‌ر خۆيشى ده‌توانێت ئه‌م بۆشاييه درووست بكاته‌وه و به مانايه‌ك له ماناكان ڕكابه‌رى بێت و به‌هۆى جۆرێك تێركردنى ساخته‌وه سه‌ربكێشێت بۆ نه‌زۆكبوونى سوبێكت له ئۆبێكتيڤيته و هه‌لومه‌رجى بابه‌تيى كۆمه‌ڵايه‌تيدا. ئێمه ئه‌م ئه‌زموونه‌مان له ئێران‌دا هه‌بووه. به‌ڵام ئه‌م حه‌كايه‌ته ڕووى دووه‌ميشى هه‌يه و ئه‌ويش بريتييه له پاتاڵكردن و تڕۆكردنى فه‌لسه‌فه. زاراوه‌ى به‌عه‌وامانه‌كردنى فه‌لسه‌فه به‌كارناهێنم، چونكه بڕوام به بارى نه‌رێنيى زاراوه‌ى "عه‌وام" يان "عه‌وامانه" نيه و داكۆكييش له ئايدياى "فه‌لسه‌فه بۆ هه‌موان" ده‌كه‌م. به‌ڵام كێشه‌كه له‌وێدايه كه كه‌شێكى له‌م جۆره، ئه‌و وزه و پۆتانشێڵه‌شى له‌خۆيدا هه‌ڵگرتووه كه هه‌موو شتێك له مانا و ناوه‌ڕۆك به‌تاڵ‌بكاته‌وه. دياره ئه‌م شته لانيكه‌م له كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا به‌هۆى ئاماده‌يى فه‌لسه‌فه‌وه له ڕۆژنامه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كتێبى گيرفانيدا ئه‌زموونكراوه و زه‌قترين نمونه‌ى ئه‌م تڕۆكردنه‌ش فۆرمى "وته و ڕسته‌ى كورت"ـه. بۆنمونه، ڕسته‌يه‌ك له سياقه‌كه‌ى خۆى ده‌رده‌هێنرێت و به‌شێوه‌يه‌كى دابڕاو له جێيه‌كدا ده‌نو‌سرێت. وه‌كچۆن وتمان فه‌يسبوك بنياتنه‌رى فه‌زايه‌كى له‌م جۆره نيه، وه‌كچۆن پێشتر هه‌ندێك وته و ڕسته‌ى كورتى له‌م جۆره كه‌وتۆته به‌ر ديده و گوێمان، له ڕۆژنامه و كتێبه گيرفانييه‌كانه‌وه بيگره تا ده‌گاته ڕاديۆ و ته‌له‌فزيۆنه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌و دوادواييه‌ش له‌خواره‌وه‌ى كارتى پاره‌دانى فاست‌فوده‌كان و ڕيكلامه‌كانى كه‌ماليات و ئارايشت. به‌ڵام فه‌يسبوك ڕۆڵێكى جديى هه‌بووه له خێراكردنه‌وه و ئاسانكردنى ئه‌م پرۆسه‌يه‌دا. ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌كى زۆر په‌ڕه(په‌يج) كراونه‌ته‌وه كه ئيشيان هه‌ڵكه‌ندنى ڕسته‌يه‌كه له سياق و كۆنتێكسته‌كه‌ى خۆى و دواجاريش شێواندن و به‌لاڕێدابردنى ماناكه‌ى. كتوپڕ سه‌يرده‌كه‌ين ڕسته‌يه‌كى بێ‌ڕه‌بت و په‌يوه‌نديى يه‌كێك له ئاڵۆزترين فه‌يله‌سوفه‌كانى مێژوو(بۆنمونه نيچه يان كانت) له فه‌يسبوكدا ده‌ستاوده‌ست ده‌كات و لايكى به‌رده‌وام وه‌رده‌گرێت.
پرسيار: واباشتره بگه‌ڕێينه‌وه بۆ لايه‌نى دووه‌مى بۆچوونه‌كه‌تان، واته فه‌لسه‌فه‌ى فه‌يسبوك. ئايا به ڕاى ئێوه چه‌مكى "من" يان مرۆڤ و مرۆڤايه‌تى له فه‌يسبوكدا گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ، گه‌ر بمانه‌وێت جۆرێك شيكردنه‌وه‌ى فه‌لسه‌فيى بۆ "منى فه‌يسبوكى" بخه‌ينه‌ڕوو، ئه‌وا پێويسته به‌ر له‌وه ئاماژه بۆ چه‌ند "من"ێك بكه‌ين له فيكرى فه‌لسه‌فيدا. له فه‌لسه‌فه‌دا چه‌ند "من"ێكى جياوازمان هه‌يه. يه‌كيان منى ئه‌زموونييه كه ئه‌زموونى ده‌كه‌ين و ڕياليسته‌كان(واقيعگه‌راكان) ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن و بابه‌تى زانستى پزيشكى و ته‌نانه‌ت عه‌سه‌بناسى(neurology ) و ده‌روونناسيى سه‌رجێى و كلينيكييه. ئه‌و منه‌ى كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وێناكردنى سوبێكت سه‌باره‌ت به خۆى، بۆنمونه كاتێك وێناى خۆم ده‌كه‌م، شتێكى هاوشێوه‌ى "ئيگۆ". هه‌روه‌ها "من"ێكيشمان هه‌يه كه بۆنمونه له فه‌لسه‌فه‌ى كانتدا ده‌بێته منى پێشمه‌رجى ناسين، يان منى بڵندنشين و ترانسێندێنتاڵ، كه هه‌ڵبه‌ت به‌ر له‌وه‌ى [منێكى] كانتى بێت، [منێكى] ديكارتييه. كۆجيتۆ، پيشانده‌رى ئه‌م جۆره منه‌يه. له جێيه‌كدا ده‌توانين پێى بڵێين «منى مۆدێرن». ئه‌و «من»ـه‌ى كه بيرده‌كاته‌وه، به‌ر له‌وه‌ى بوونى هه‌بێت. ده‌توانين ئاماژه بۆ منێكى تريش بكه‌ين كه پێده‌چێت زياتر هيگڵى بێت، ئه‌ويش به‌ناوى "منى ڕه‌نگده‌ره‌وه"[1]. ئه‌و منه‌ى كه له ئه‌ويتردا دێته‌دى و ته‌نانه‌ت خۆيشى له ئاوێنه‌ى ئه‌ويتردا ده‌بينێته‌وه، چه‌شنى نمونه‌كه‌ى لاكان له قۆناغى ئاوێنه‌دا. جێى سه‌رنجه كه منى فه‌يسبوكى تاڕاده‌يه‌ك تێكه‌ڵه‌يه‌كى تازه‌يه له‌م دوو منه‌ى كۆتايى. له‌لايه‌كيشه‌وه سوبێكتى بيركه‌ره‌وه‌ى بێ‌جه‌سته‌ى ديكارتييه. پرسى خود(نه‌فس) و جه‌سته هه‌ر له سه‌رده‌مى يۆنانى كۆنه‌وه تاكو تێڕامانه‌كانى ديكارت و ئه‌و حه‌كايه‌ته گاڵته‌جاڕه‌ى «لووى سنه‌وبه‌رى يان کاژە ڕژێن»[2]ـه‌كه‌ى تا ئه‌مڕۆش كێشه بووه و ڕيشه‌ى ئوستوره‌يى و كه‌لتورييشى هه‌يه. به‌ڵام جێى سه‌رنجه كه له فه‌يسبوكدا، هه‌م جه‌سته مه‌جازى ده‌بێته‌وه و هه‌م "من"يش. كه‌س به‌ته‌واوى له‌لايه‌ن سوبێكته‌وه درووستده‌بێت. ئه‌وه سوبێكته دياريى‌ده‌كات خودى خۆى، "من"ـه‌كه‌ى خۆى، كێ بێت، چۆن بێت، چۆن ببينرێت، چۆن ببيسترێت. ئايكۆنه پێشوه‌خت دراوه‌كان وه‌كو ئه‌و جه‌سته پێشوه‌خت درووستكراوانه‌ن كه سوبێكت خۆى ده‌توانێت هه‌ريه‌كه‌يان هه‌ڵبژێرێت. به‌ڵام ئه‌م منه، له هه‌مان كاتدا، منێكى ڕه‌نگده‌ره‌وه‌شه. له‌ڕاستيدا من بريتى نيه له هه‌بوويه‌كى پڕ و پته‌وى پۆزه‌تيڤ، به‌ڵكو پێكهاته‌يه‌كه له په‌يوه‌ندييه هاوڕێيه‌تى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان. له فه‌زاى مه‌جازيدا، ئه‌م مه‌سه‌له‌يه ده‌گاته ئاسته ڕيشه‌يى و ڕاديكاڵه‌كه‌ى خۆى. ئێوه بۆ من ده‌بنه هاوڕێ و "فرێند"ـه‌كانتان، بۆ ئه‌و په‌يج و په‌ڕانه‌ى كه لايكتان كردووه، بۆ ئه‌و كۆمێنتانه‌ى كه له فڵان جێ‌دا نوسيوتانه و بۆ ئه‌و لينكانه‌شى كه شه‌يرتان كردووه. كه‌واته به‌كورتى، كه‌س بريتييه له تێكه‌ڵه و هه‌ويرێكى تازه له سوبێكتى بێ‌جه‌سته و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى دونياى په‌يوه‌ندييه فه‌يسبوكييه‌كان. هه‌ڵبه‌ت خۆ ده‌زانين كه فه‌يسبوك له‌م ڕووه‌وه، ته‌نيا ڕاستگۆتره [و هيچى تر]. لانيكه‌م له ئايدياڵيزمى ئه‌ڵمانى به‌م لاوه له فه‌لسه‌فه‌دا و له فيزياى كوانتۆميش به‌م لاوه له فيزيادا، تێگه‌يشتووين خودى ئه‌و شتانه‌ى كه به ڕاسته‌قينه‌يان ده‌زانين هيچ نين جگه له يه‌كێتى و يه‌كبوونێكى لاوه‌كى، كه ئه‌ويش ئيشى هێزى خه‌ياڵه.
پرسيار: سه‌باره‌ت به‌م دونيايه‌ى په‌يوه‌ندييه فه‌يسبوكييه‌كان گفتوگۆده‌كه‌ين. ئايا به بۆچوونى ئێوه دونياى فه‌يسبوكى، دونيايه‌كى تازه‌يه؟ دونيايه‌كه به‌ته‌نيشت دونياكه‌ى خۆمانه‌وه، يان دونيايه‌كه له هه‌ناويدا؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ، پرسيارێكى گرنگه. به بۆچوونى من ڕه‌نگه پێويست بكات سه‌ره‌تا باسه‌كه له ئۆنتۆلۆژياوه ده‌ست پێ بكه‌ين تاكو بنه‌ڕه‌كه‌ته ده‌ستنيشان‌بكرێت. ڕاستييه‌كه ئه‌وه‌يه كه دونيايه‌كى تازه درووستبووه كه نه له خه‌سڵه‌ته‌كانى دونياى بابه‌تى و ئۆبێكتيڤدا جێى باسه و نه‌ك وه‌ك دونيايه‌كى ته‌واو خودى و سوبێكتيڤيش. ڕه‌نگه هاوڕاش نه‌بن له‌گه‌ڵم، به‌ڵام به ڕاى من دونياى فه‌يسبوك، وه‌كو نمونه‌يه‌كى زه‌ق له‌ناو فه‌زاى مه‌جازيدا، دونيايه‌كى واقيعييه. به‌ڵام واقيعيبوونه‌كه‌ى جياوازه له واقيعى ئه‌و دونيايه‌ى كه ده‌يناسين. واقيعى ئه‌م دونيايه له دوو لاوه قابيلى خوێندنه‌وه‌يه: له ڕووى سوبێكتيڤ و ئۆبێكتيڤه‌وه(خودى و بابه‌تى). له‌ڕووى سوبێكتيڤه‌وه، ئه‌م دونيايه جۆره دونيايه‌كى نێوكه‌سييه(واته ئينته‌رسوبێكتيڤه و له په‌يوه‌نديى نێوان كه‌سه‌كان پێكهاتووه) كه سوبێكته به‌شداربووه‌كان ڕۆحى به‌به‌ردا ده‌كه‌ن. هاوشێوه‌ى ئه‌و باسه‌ى كه هه‌ندێك له ئايدياڵيسته‌كان سه‌باره‌ت به‌م دونيايه‌ى سرووشتى په‌تى ده‌يخه‌نه‌ڕوو. دونيايه‌كى بێ‌خه‌سڵه‌ت و ته‌نانه‌ت بێ‌فۆرميش(له چه‌شنى ئاپيرۆنى ئاناكسيمانده‌رى يان ته‌نانه‌ت نۆمينه‌ى كانتى)كه ئێمه ڕۆح و ماناى پێده‌به‌خشين، و پاشان هه‌ر ئه‌و شته‌مان ده‌ستده‌كه‌وێته‌وه كه خۆمان پێمان به‌خشيوه. به‌ڵام دونياى فه‌يسبوكى ڕوويه‌كى ئۆبێكتيڤ و بابه‌تييشى هه‌يه. هه‌رچۆنێك بێت له عاله‌مى واقيعدا ئه‌م دونيايه بوونى هه‌يه و هه‌بوونه‌كه‌شى له توخمى ژماره‌كانى سفر و يه‌كه كه نزيكايه‌تييه‌كى سه‌رنجڕاكێشى له‌گه‌ڵ دونياى فيساگۆرسيدا هه‌يه. به‌ڵام پنته‌كه لێره‌دايه كه ئه‌و جيهانه‌ى وا له‌ئاستى سوبێكتيڤدا هه‌ست به خۆمان ده‌كه‌ين تيايدا و وه‌ك بڵێى به‌سه‌ر گۆى زه‌ويدا پان بۆته‌وه، له‌ئاستى ئۆبێكتيڤدا ته‌نيا بڕێك ژماره‌ى سێرڤه‌ر دياره. لێره‌دا ده‌كه‌وينه‌وه بير‌ى فيلمى ماترێكس. دونيايه‌كى خه‌ياڵى هه‌يه كه هه‌موو شتێك تێيدا قه‌شه‌نگ و ڕوون و به‌بريقوباق ده‌رده‌كه‌وێت، و دونيايه‌كى ڕه‌شى واقيعييش هه‌يه كه هه‌موو مرۆڤه‌كان له قه‌فه‌زه‌كانى خۆيان‌دا دانيشتوون(تۆ واى دانێ له‌به‌رامبه‌ر كۆمپيوته‌ره‌كانياندا) و سه‌رقاڵى وزه‌به‌خشينه‌وه‌ن به ئاغا نه‌رێنييه‌كانى فيلمه‌كه، كه لێره‌دا پێده‌چێت پشكدارانى فه‌يسبوك و ڕيكلامه بازرگانييه‌كان و ڕێكخراوه سيخوڕييه‌كان بگرێته‌وه.
پرسيار: هه‌نوكه پرسياره‌كه ئه‌وه‌يه ئه‌ى حه‌قيقه‌ت له‌كوێدايه؟ ئاخۆ هه‌ر ده‌توانين باس له شتێك بكه‌ين به‌ناوى حه‌قيقه‌ته‌وه؟ ئايا حه‌قيقه‌ت بريتييه له ژماره سفر و يه‌كه‌كان، و ئه‌م دونيا مه‌جازييه ڕه‌نگ‌وڕوو گه‌شه‌ش له وه‌همێك زياتر هيچى تر نيه؟
وه‌ڵام: له‌گه‌ڵ پرسياره‌كه‌تاندا، كاتى ئه‌وه هاتووه هه‌نگاوێكى قووڵتر هه‌ڵێنين. پێموايه كورتكردنه‌وه‌ى حه‌قيقه‌ت بۆ بڕێك ژماره سفر و يه‌ك، و به‌خه‌ياڵى‌زانين و ساخته‌زانينى كۆى دونياى فه‌يسبوكى كاردانه‌وه‌يه‌كى ساويلكانه و ڕووكه‌شانه‌يه كه له گريمانه واقيعگه‌را كاڵوكرچه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه. گه‌ر ڕه‌سه‌نى و ڕاسته‌قينه‌يى بده‌ينه‌وه به ڕووكاره ئۆبێكتيڤه‌كه‌ى جيهان، ئيدى بۆ تيۆرى "درووستى"ـى ڕياليسته‌كان و واقيعگه‌راكان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێوه‌رى درووستيى گوزاره‌يه‌ك، يان حه‌قيقه‌ت ته‌نيا و ته‌نيا بريتييه له "گونجان و جووتبوون"ـى له‌گه‌ڵ ئۆبێكته دهره‌كييه‌كاندا. ئه‌مه ڕووكه‌شترين ئه‌گه‌رى كاردانه‌وه‌يه به‌ڕووى پرسى حه‌قيقه‌تدا. له‌ڕاستيدا پرسه گرنگه‌كه، ده‌سه‌ڵاته‌كان و هێزه‌كانه. له‌و ڕه‌خنه توندانه‌ى هيگڵه‌وه كه كردوويه‌تيه سه‌ر كورتكردنه‌وه‌ى حه‌قيقه‌ت بۆ دونياى ده‌ره‌كيى ده‌ره‌وه‌ى سوبێكت، فێرى ئه‌وه بووين كه حه‌قيقه‌ت نه له توخمى سوبێكتى ڕووته و نه له توخمى ئۆبێكتى ڕووتيش. بۆيه هيگڵ نه حه‌قيقه‌ت به زه‌ين ده‌زانێت و نه به سرووشتى سه‌ربه‌خۆش(فوزيس يان فيزيك)، به‌ڵكو حه‌قيقه‌ت به ئايديا(له ئه‌نسكلۆپيديادا) يان ڕۆح(له فينۆمينۆلۆژيادا) ده‌زانێت و ئه‌م ڕۆحه‌ش هيچ نيه جگه له سڕينه‌وه و پاراستنى تاكلايه‌نه‌ى هه‌م له سوبێكتدا و هه‌م له ئۆبێكتيشدا. گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م نيگا هيگڵييه، كه من به‌ته‌واوى نزيكم له‌گه‌ڵيدا، بگه‌ڕێنينه‌وه بۆ باسه‌كه‌ى خۆمان، ئه‌وا ده‌توانين بڵێين حه‌قيقه‌تى دونياى فه‌يسبوكى نه له‌و سفر و يه‌كه باينه‌ريانه‌دايه له سێرڤه‌ره‌كانى ژێر فه‌رمانى ئاغاى زوكه‌ربێرگدا و نه له وێنه‌كان و گرووپه‌كان و ئه‌و واڵانه‌شدايه كه له‌پاش سه‌يركردنى شاشه‌ى كۆمپيوته‌ره‌كه له زه‌ينماندا ده‌قده‌به‌ستێت، به‌ڵكو حه‌قيقه‌ت بريتييه له‌و هێزه نێوكه‌سييانه‌ى كه سيسته‌مى به‌رهه‌مهاتووه‌كانى فه‌يسبوك درووستيانده‌كات. سه‌ره‌نجام، گه‌رچى واده‌رده‌كه‌وێت هه‌وڵده‌ده‌ين له فه‌يسبوكدا هێنده‌ى بكرێت دونياى ئۆبێكتيڤ و ده‌ره‌كى ده‌نوێنينه‌وه و دايده‌ڕێژينه‌وه، به‌ڵام ده‌بينين ئه‌وه دونياى ئۆبێكتيڤ و ده‌ره‌كييه كه په‌يڕه‌وى له سيسته‌مى هێزه نێوكه‌سييه‌كانى فه‌يسبوك ده‌كات. حه‌قيقه‌ت ڕۆحه، حه‌قيقه‌ت ئه‌و هێزه نه‌بينراوانه‌يه كه بۆ به‌ديهاتن و به‌رجه‌سته‌بوونى، به وته‌ى هيگڵ، پێويستى به ئێسقانه؛ پێويستى به جه‌سته و له‌ش و ده‌ره‌كيبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيانه. ئا لێره‌دايه كه پێوسته له پێچلێدانێكى سياسيدا، ئاماژه‌يه‌ك به ڕووه فريوده‌ر و چه‌واشه‌كاره‌كه‌ى فه‌يسبوكيش بكه‌ين. فه‌يسبوك، ئه‌و ئێسقانه هيگڵييه، ئه‌و شوێنه‌وار و كاريگه‌رييه ئۆبێكتيڤه، له سوبێكته‌وه وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ ده‌بينن لێشاوێكى گه‌وره‌ى شه‌يركردنى چالاكييه مرۆڤدۆستييه، سياسييه، كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و هتد له قاڵبى وێنه و تێكست(پۆست) و "لايك"دا هه‌يه كه به‌شێكى به‌رچاويان سه‌رناكێشێت بۆ هيچ كردارێكى كۆنكرێتى و بگره يه‌كێك له كاركرده‌كانى فه‌يسبوك بريتييه له‌م تێركردن و ڕازيكردنه درۆيينه‌يه‌ى داواكارييه‌كانى سوبێكت. جا دواجار چى ده‌مێنێته‌وه؟ بڕێك مرۆڤى ناڕازيى فه‌يسبوكى كه هيچ شتێك ناكه‌ن، به‌ڵام واهه‌ستده‌كه‌ن شتێكيان كردووه. فه‌يسبوك ئه‌و توانايه بۆ مرۆڤ ده‌ڕه‌خسێنێت كه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ ناچالاكبوونيدا، خۆى له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى شه‌رمى بپارێزێت. ئه‌و شه‌رمه‌ى كه به‌سودفه له سه‌يركردنى ئۆبێكتيڤى فه‌يس(face) و ڕووخسارى ئه‌و ئه‌ويتره‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه به ماناى ليڤيناسيى وشه‌كه.
پرسيار: ئه‌و پرسه‌ى كه واده‌رده‌كه‌وێت جێى مشت‌ومڕ بێت، پرسى توندوتيژييه له فه‌يسبوكدا. ئايا به ڕاى ئێوه، ئه‌م دونيا فه‌يسبوكييه‌ى كه به‌ده‌ره له جه‌سته[ـى سوبێكت]، نابێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتيژى له په‌يوه‌ندييه‌كان و سه‌ره‌نجاميش كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتيژى له تێكڕاى دونياى مرۆييدا؟ له‌ڕاستيدا واده‌رده‌كه‌وێت كه له فه‌زاى مه‌جازيدا، چيتر هيچ توندوتيژييه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌ماندا پياده‌ناكرێت و مانه‌وه‌ى توندوتيژى له‌م ئاسته نمايشييه خه‌ياڵييه‌دا له بڕ و زه‌بره‌كه‌ى كه‌مده‌كاته‌وه.
وه‌ڵام: سه‌ره‌تا نابێت به‌هيچ شێوه‌يه‌ك فريوى كه‌شه به‌ڕواڵه‌ت ميهره‌بانه‌كه‌ى فه‌يسبوك بخۆين، وه‌كچۆن ناشبێت فريوى زه‌رده‌خه‌نه‌ى ئه‌ندامانى خێزانێك له ڕيكلامێكى بازرگانيدا بخۆين، بۆنمونه كه بۆ فڵان مه‌عجونى ددان ده‌كرێت، يان فريوى بزه‌ى بێژه‌ره ته‌له‌فزيۆنييه‌كان و فرۆشياران و بازاڕدۆزان بخۆين. ئه‌م دونيايه، هه‌روا دونيايه‌كى ته‌واو دڵڕه‌قه. خودى "لايك‌كردن" كه حاڵى حازر بۆته تێرمێك، به‌ر له‌وه‌ى په‌يوه‌نديى به سۆز و خۆشويستنه‌وه هه‌بێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆرێك له به‌ده‌ستهێنانى دڵڕه‌قانه‌ى دانپيانان و ناساندن به مانا هيگڵييه‌كه‌ى. حه‌كايه‌ته به‌ناوبانگه‌كه‌ى ململانێى نێوان ئاغا و كۆيله‌ش له فينۆمينۆلۆژياى ڕۆح‌دا ڕێك له‌م خواستى دانپيانانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت. خودئاگاييه‌ك بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى خودئاگاييه‌كه‌ى خۆى، ناتوانێت له شتێك [ـى بێگيان]دا بۆ ئه‌م پشتڕاسكردنه‌وه‌يه بگه‌ڕێت، به‌ڵكو پێويسته له خودئاگاييه‌كى تر‌ى وه‌ك خۆي‌دا بۆى بگه‌ڕێت، چونكه خودئاگاييه‌كه‌ى تريش به‌دواى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م دانپيانان و ناساندنه‌دا ده‌گه‌ڕێت له‌لايه‌ن ئه‌وه‌وه، ئه‌وان تا سه‌ره‌مه‌رگ له‌م ململانێيه‌دا ده‌ژين. بێگومان له فه‌يسبوكيشدا ئه‌م "لايك‌كردن"ـه ڕووه‌كه‌ى تر‌ى ناساندن و دانپيانان(recognition)ـى هيگڵييه. ڕاستييه‌كه‌ى، له لۆژيكى نواندنه‌وه‌دا، هه‌ر لايكێك بۆخۆى پشتڕاستكردنه‌وه و دانپيانانێكه له‌لايه‌ن ئه‌ويتره‌وه. به‌ڵام به چاوپۆشى له بۆچوونه‌كه‌ى سه‌ره‌وه، ده‌شتوانين هه‌نگاوێك زياتر بچينه پێشێ. ئه‌و تێڕوانينه‌ى كه گوايا له فه‌يسبوكدا به‌هۆى غيابى جه‌سته‌وه، توندوتيژييه‌كان زياتر كۆنترۆڵ‌ده‌كرێن، هه‌ر له‌بنچينه‌وه چه‌مكى "توندوتيژى" ونده‌كات. له‌بيرمان نه‌چێت، توندوتيژى چ جه‌سته‌يى بێت يان ده‌روونى، دواجار سه‌روكارى هه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌يندايه. بابه‌ت و ئۆبێكتى توندوتيژى بريتييه له سوبێكت خۆى و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌يه گه‌ر به‌سه‌ر جه‌سته‌شدا پياده‌بكرێت، ئه‌وا جه‌سته ته‌نيا بيانوو و ئامراز و نێوانگرێكه بۆ پياده‌كردنى به‌سه‌ر زه‌يندا. كه‌واته ئه‌و ساده‌گه‌راييه‌ى كه ئێستا له‌نێوان كۆڕوكۆمه‌ڵه‌كانى مافى مرۆڤدا په‌ره‌ى سه‌ندووه و توندوتيژيى ناجه‌سته‌يى يان زاره‌كى به‌باشتر ده‌زانن له توندوتيژيى جه‌سته‌يى، هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه جێى‌گومانه. جيا له‌م باسه‌ش، ئه‌زموونى خۆمان، به‌تايبه‌ت ئه‌و توێژه‌ى كه پێى‌ده‌وترێت ڕۆشنبير، له فه‌يسبوكدا ده‌ريده‌خات توندوتيژى له فه‌يسبوكدا به‌شێوازێكى ڕيشه‌ييتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌ئارادايه. ئه‌وه‌تا مشتومڕه درووستبووه‌كان و چۆنيه‌تى ده‌ربڕينيان ببينه. به‌شێكى به‌رچاو له ڕۆشنبيران، نوسه‌ران و بيرياران به بيانووى "ڕه‌خنه‌ى ڕاسته‌قينه"وه، وا به‌ئاشكرا خه‌ريكه يه‌كترى هه‌ڵده‌دڕن. پێموايه غياب و ئاوابوونى جه‌سته(به مانا كلاسيكييه‌كه‌ى)، ده‌توانێت له‌م پرسه‌دا ڕۆڵى خۆى بگێڕێت. واته ئه‌و شته‌ى كه تۆ به هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى توندوتيژيى ده‌زانيت، بۆته هۆكارى زيادبوونى توندوتيژى و ڕاديكاڵبوونه‌وه‌ى شوێن و فه‌زا و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر دوژمنايه‌تييه ئه‌نتاگۆنيستييه‌كان. له هيگڵه‌وه فێرى ئه‌و ئايديايه بووين كه په‌تيبوونه‌وه و ئه‌بستراكتبوونى ئازادى، به تيرۆر و تۆقاندن كۆتايى‌دێت. هيگڵ ئه‌م باسه ده‌رهه‌ق به شۆڕشى گه‌وره‌ى فه‌ڕه‌نسا ده‌خاته‌ڕوو كه به‌ديهاتنى ڕه‌هاى ئازادى(به مانا نه‌رێنى و په‌تييه‌كه‌ى)، به سه‌رده‌مى ڕۆبسپێر كۆتايى‌هات و هێماى ئازادييه‌كى وه‌هاش بريتييه له گيوتين(مه‌قسه‌ڵه و چه‌قۆى ئيعدام). له فه‌يسبوكيشدا، حه‌كايه‌ته‌كه هه‌ر به‌م جۆره‌يه. له كۆمه‌ڵگايه‌كدا كه ڕووبه‌ڕووى چه‌ندين به‌ربه‌ست و به‌رته‌سكى بۆته‌وه، ئيدى كاتێك فه‌زايه‌كى ئه‌ڵته‌رناتيڤى ئازاد درووستده‌بێت، ئه‌و ئازادييه‌ى ڕه‌خساوه و ده‌ركه‌وتووه ئازادييه‌كى كۆنكرێتى نيه به‌ڵكو ئازادييه‌كى په‌تى و ئه‌بستراكته، چونكه ئه‌و ئازادييه‌ى كه به‌ده‌ستتان هێناوه له شه‌قامه‌وه نيه به‌ڵكو له كۆمپيوته‌رى ماڵه‌كه‌ته‌وه‌يه؛ سه‌ره‌نجاميش ده‌رهاويشته و به‌رهه‌مه‌كه‌ى بريتييه له جۆرێك گيوتينى فه‌يسبوكى كه سه‌رده‌كێشێت بۆ جنێودان(ده‌مپيسى) و كردنه‌وه‌ى گرێى ده‌روونى و تێركردنى بوغز له فه‌زاى مه‌جازيدا. ئه‌و توندوتيژييه‌ى كه هه‌لومه‌رجى بابه‌تى و ده‌ره‌كى له‌به‌ر چه‌ند هۆيه‌كى بابه‌تى و ناچاره‌كى و كه‌لتورى ناهێڵێت بڕه‌خسێت، ئه‌وه‌تا به‌بێ هيچ كۆسپ و ڕێگرێك و به‌شێوه‌يه‌كى ته‌واو ئازادانه ده‌ڕژێته‌ده‌ره‌وه و وه‌كو ڕۆبسپێر ده‌دا‌ت له ملى هه‌موان.
پرسيار: وه‌ك دوا پرسيار، تكايه زۆر به‌كورتى وه‌ڵامبده‌نه‌وه كه ئاخۆ فه‌لسه‌فه و بابه‌ته فه‌لسه‌فييه‌كان له فه‌يسبوكدا جێى ده‌بێته‌وه، يان وا باشتره فه‌يله‌سوف بۆ خۆپاراستن له پاتاڵى(ابتذال) نه‌يه‌ته فه‌يسبوكه‌وه و ملكه‌چى ئه‌و فه‌زايه نه‌بێت؟
وه‌ڵام: وه‌ك دواپرسيار، پرسيارێكى باشه. به بۆچوونى من فه‌يسبوك بۆخۆى فه‌زايه‌كه، ئه‌گه‌ر و توانستێكه. خۆ ده‌زانين ئه‌م توانسته توانستێكى په‌تى نيه و چوارچێوه و ته‌نانه‌ت ناوه‌ڕۆكى پێشوه‌خت پێدراويشى تيايه كه ئازاديى كردار له سوبێكت ده‌سێنێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاگامان له په‌يوه‌نديى تۆكمه‌ى سه‌رمايه‌داريى دوايين و ده‌زگا سيخوڕييه‌كان و كارتێله مافياكانى سۆپه‌رماركێته‌كانه. به‌ڵام ئه‌مانه هيچيان لانيكه‌م پاساوى جێهێشتن يان نه‌هاتن نين بۆ ناو فه‌يسبوك. ئسلوبى ڕاسته‌قينه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى فه‌يله‌سوفێك(به ماناى ڕاسته‌قينه‌ى وشه‌كه كه هه‌م بارێكى ميتافيزيكى هه‌يه و هه‌م بارێكى سياسييش) له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌زايه‌دا، جێهێشتنى نيه به‌ڵكو مانه‌وه‌يه‌كى ڕه‌خنه‌گرانه‌يه تێيدا. خۆ ڕاسته فه‌يسبوك چ له‌ڕووى فۆرم و چ له‌ڕووى ناوه‌ڕۆكيشه‌وه به ئاراسته‌ى پاتاڵيدايه و ئه‌م ئاراسته‌يه‌ش به‌سه‌ر به‌شداربووانيدا ده‌سه‌پێنێت، ڕاسته فه‌يسبوك دوايين حه‌ربه‌يه بۆ فراوانبوونى زياتر و قووڵترى سيسته‌مى سه‌رمايه‌داريى دوايين، به‌ڵام ڕێگه‌چاره‌ش هه‌ڵهاتن نيه، خۆگۆشه‌گيركردن و كاردانه‌وه‌ى ڕۆمانتيكى و شتى تر‌ى له‌و جۆره نيه، به‌ڵكو مانه‌وه‌يه له هه‌مان ساته‌وه‌ختى به‌رهه‌ڵستيدا، ڕه‌خنه‌كردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌م ڕووكارانه، و به‌كورتييه‌كه‌ى، كردنه‌هى‌خۆ و داگيركردنێتى.
تێبينى:
وه‌رگێڕى كوردى گفتوگۆيه‌كى تايبه‌ت و ڕاسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز "ئه‌رده‌بيلى"دا ئه‌نجامداوه و له‌گه‌ڵ چه‌ند ئيشێكى تيۆريى تردا ده‌رباره‌ى فه‌زاى مه‌جازى و له‌چوارچێوه‌ى كتێبێكى قه‌باره مامناوه‌نديدا چاپ ده‌كرێت. كتێبه‌كه به‌ناوى واقيعى مه‌جازى(virtual reality)ـه‌وه ده‌بێت. شياوى وتنه دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌رده‌بيلى، نوسه‌ر و وه‌رگێڕێكى گه‌نجه و دكتۆراى له فه‌لسه‌فه‌ى هيگڵدا هێناوه. هه‌ندێك له ئيشه‌كانى ئه‌رده‌بيلى به‌و ئاراسته‌يه‌دا ده‌ڕۆن كه ده‌توانين ناوى بنێين (هيگڵناسى).
[1]. reflexive
[2]. Pineal Gland، ديكارت به‌پێى زانستى گه‌شه‌نه‌كردووى ئه‌و سه‌رده‌مه پێى وابوو كه بير و وێنا و هزره‌كانى مرۆڤ له‌م ڕژێنه قوچه‌كييه‌ى سه‌ردا درووستده‌بن، و جێگه‌ى سه‌ره‌كيى خود(نه‌فس)يشه-و
سه‌رچاوه:
www.bookcity.org