پرۆژەی «بلو بیم» یان تیرێژی شین
le projet Blue Beam
ئالان مۆرۆ
له فەڕه‌نسییه‌وه: كاروان ئه‌حمه‌د
له ساڵی 1932 ئالدۆس هاكسێلی ڕۆمانێكی زانستی/خه‌یاڵی ده‌نوسێت به ناونیشانی دونیای بوێری نوێ، چیرۆكی ڕۆمانه‌كه باس له ساڵی 2540 و چه‌ند سه‌ده‌ی داهاتوو ده‌كات و ڕووداوه‌كان له له‌نده‌ن ڕووده‌ده‌ن، ئه‌م جیهانه كه نه‌ك یۆتۆپیا به‌ڵكو جۆرێك لە دژه‌یۆتۆپیایه، جیهانێكه كه ته‌كنۆلۆژیا و گه‌شه‌سه‌ندنی زانست گه‌یشتووەتە ئاستێك كه چیتر مرۆڤ به شێوه‌ی بایۆلۆژی له مرۆڤێكی تر له‌دایكنابێت به‌ڵكو له‌ڕێگەی تاقیگه‌وه تۆوی ئه‌و منداڵه وه‌رده‌گیرێت و دواتر ده‌نێردرێته به‌شێك كه پاش له‌دایكبوونی مناڵه‌كه به شێوه‌یه‌ك په‌روه‌ردەده‌كرێت كه بوونی هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهانه‌دا به شێوه‌یه‌ك كه له ئیراده و بیركردنه‌وه داده‌ماڵرێت. كەلتور و هونه‌ر و دین و فه‌لسه‌فه هیچ شوێنێكیان له‌م دونیایه‌دا نییه و ئه‌گه‌ر مرۆڤێك خه‌مێك كێشه‌یه‌ك، ئایدیایه‌كی هه‌بێت ئەوا به‌خێراترین شێوه له‌ڕێگەی ده‌رمانه‌وه چاره‌سه‌رده‌كرێت، به‌جۆرێك كه به زمانی نیچه: "دونیای دوایین مرۆڤ"ـە. له به‌شێكی ڕۆمانه‌كه‌دا وا باس له فه‌زای ئه‌م جیهانه نوێیه ده‌كرێت: "له‌ڕێگەی كۆنترۆڵكردنی هزره‌كانه‌وه، له‌ڕێگەی ترسی سه‌ركوتكارییه‌وه تاكیان له حاڵه‌تی ملكه‌چییه‌كی خوازراودا هێشتووه‌ته‌وه، ئێمه ئێستا هاتووینه‌ته نێو كامڵترین فۆرمی دیكتاتۆریه‌تەكانه‌وه، دیكتاتۆرێك كه ڕواڵه‌تی دیموكراسی هه‌یه، زیندانه‌كانی دیواری نییه به‌ڵام زیندانییه‌كان خولیای ڕاكردنیان نییه. سیستەمێكی كۆیلایه‌تییه كه تێیدا كۆیله‌كان شه‌یدای كۆیلایه‌تیی خۆیانن".
26 ساڵ پاش ئه‌م ڕۆمانه نووسه‌ر له وتارێكی دا باس له ئه‌گه‌ره‌كانی به‌دیهاتنی ئه‌م دونیایە ده‌كات و ده‌ڵێت په‌ره‌سه‌ندنی زانست به‌و ئاقاره‌ی كه من پێشبینیم كردبوو خه‌ریكه هه‌نگاوده‌نێت... به‌ڵام ئه‌گه‌ر نوسه‌ر له‌م سه‌رده‌مه بژیایه قسه‌ی تری ده‌بوو، ئه‌ویش به‌دیهاتنی دونیای ڕۆمانه‌كه‌ی یان نزیك له ڕۆمانه‌كه‌ی و ئه‌ویش به‌دیوێكی تردا له‌نێو پرۆژی "تیرێژی شین" كه پرۆژه‌یه‌كی زۆر ترسناكی ناسایه. سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده كه فۆكۆ به سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵگای دیسپلینییه‌كان ناوی ده‌بات هه‌رگیز وه‌ك ئه‌م فۆرمه له سه‌ركوتكردن و دیسپلین ترسناك نه‌بووه چونكه له كۆمه‌ڵگای دیسپلیندا كرێكاره‌كانی كارگه‌یه‌ك ده‌توانن كارگه‌كه بسوتێنن یان مان بگرن یان زیندانییه‌ك ده‌توانێت له زیندان ڕابكات یان هه‌رگیز مانه‌وه له زیندان وه‌ك فۆرمێكی دیسپلین ناتوانێت ئیراده‌ی كه‌سی زیندانی تێك بشكێنێت، یان كۆمه‌ڵگاكانی كۆنترۆڵ، ئه‌وه‌ی دۆڵۆز وه‌ك كۆمه‌ڵگاكانی پاش دیسپلین ناویان ده‌بات و میكانیزمه‌كانیی ئیشكردنی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌ی شیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه ته‌نیا له‌ڕێگەی كۆد و ژماره و سیستەمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌توانن بازاڕ و تاك و هتد كۆنترۆڵ بكه‌ن. پرۆژه‌ی "تیرێژی شین" وه‌ك هه‌ر شتێكی تر كه پێشتر له دونیای مه‌جازی و فیلم و ڕۆمان بوونێكی پێشوه‌خت و مه‌جازیی هه‌بووه ئێستا له واقیع دا هاتووه‌ته‌دی، و ئازادیی مرۆڤ و مرۆڤی داهاتوو به‌ره‌و لێوارێكی ترسناك ده‌بات، ئه‌گه‌ر فرۆید پێش چه‌ند ساڵێك ده‌یوت چه‌پاندن و سۆپه‌رئیگۆ نه‌بوایه پێشكه‌وتن له شارستانیه‌ت ڕووی نه‌ده‌دا واته مرۆڤ وزه‌كانی تری سه‌رفی كار و هونه‌ر و هتد نه‌ده‌كرد... ئه‌وا له ئه‌مڕۆدا ئیتر نه ئیگۆ و نه سۆپه‌رئیگۆ له ناوه‌وی مرۆڤ نییه به‌ڵكوو هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و له لایه‌ن پێشكه‌وتنه مه‌ترسیداره‌كانی زانسته‌وه ئاراسته‌ده‌كرێن. لەم نێوانەدا نابێت ئەوە لەیادبكەین كە زانست بەتەواوی هاوتەریب بووە لەگەڵ گوتاری ئایدۆلۆژیی سەرمایەدارییدا. ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه وتارێكی گرنگه سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی "تیرێژی شین" كه له لایه‌ن هاوڕێی ئازیز كاروان ئه‌حمه‌دەوە وه‌رگێڕدراوه.
«فازڵ مه‌حمود»
وتاره‌كه:
-سەرەتا و پێش ئەوەی بچینە ناو بابەتەکەوە بە پێویستم زانی زۆر بەکورتی باسێک لە ژیان و کارەکانی ئەوکەسە بكه‌م کە سەرەتا باسی ئەم پرۆژەیە کرد و هێنایە نێو باسه‌وه ئەویش (سێرج مۆناست)ە.
سێرج مۆناست لەساڵی ١٩٤٥ لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٦ لە کەنەدا مردوە. ئه‌و ڕۆژنامەنوسێكی بنجكۆڵ و شاعیر و نوسەرێکی کەنەدی(کێبێكییه). هەر لە دەسپێکی ساڵی ١٩٩٠دا خۆی تەرخاندەکات بۆ نوسین سەبارەت بە پرۆژەی پلانڕێژی سه‌باره‌ت به «نەزمی نوێی جیهانی» و پلانە ئامادەکراوەکانی دەزگا نهێنییەکان بەتایبەتیش ئیلومیناتی[1]. هەر لەو ماوانەدا چەندین لێكلۆڵینەوە و چاوپێکەوتن ئەنجامدەدات و ئیتر بەو کەسە دەناسرێت کە باسی بیرۆکەی حوکمڕانیی جیهانی دەکات.
لە ساڵی ١٩٩٥ ەوە باسی دۆکیۆمێنتیک دەکات بەناوی 'پرۆتۆکۆڵەکانی تۆرۆنتۆ' کە کتێبێکە پەردە لەسەر چالاکی نهێنی گرووپێکی ماسۆنی بەناوی"پرۆتۆكه‌له‌كانی زاناكانی سینۆ[2]" 666" هەڵدەداتەوە کە باس لە نەزمی نوێی جیهانی و کۆنترۆڵی زه‌ینی تاک دەکات.
تێزەکانی مۆناست زۆر بە نهێنی بەناو ئەنتەرنێتدا بڵاوبوونەوە و کاریگەریشییان له‌سەر زۆر لایەن و پیاوانی دینی دانا، یەکێک لەوانەش قەشەی پرۆستانتی ئەمریکی «تێکس ماراس» و «جاک دولا کروا» کە ئەمەیان بە قوتابی مۆناست دەناسرێت.
-پرۆژەی بلو بیم له ڕوانگه‌ی سێرج مۆناست:
بەبۆچوونی مۆناست پرۆژەی بلو بیم یاخود پرۆژەی تیرێژی شین بریتییە لە ستراتیژیی ناسا(NASA) کە ئامانج لێی سەپاندنی دینی «سەردەمی نوێ»یه لەگەڵ « ئەنتی کریست»، دابەشکراوە بۆسەر چوار قۆناغ و لەڕێگەی خستنەگەڕی «تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو لە بۆشایی ئاسماندا»، «تاقە دینی جیهانی» کە ئەمەش نەزمێکی نوێی جیهانی بنیاتدەنێت.
لە قۆناغی یەکەمدا کاردەکرێت بۆ زاڵکردنی "جۆرێک لە تاكدینی کە هەموو دیسیپلین و گشت ڕێچکە و هزرەکان لەنێو پارادایمێكی بەرفراواندا قوتبدات و بەجۆرێکیش بێت کە هەموو لایان بتوانن به‌شی خۆیانی تێدا بدۆزنەوە.
قۆناغی دووەم بریتییە لە نیشاندانی وێنەی لیزەری هیلۆگرافی زەبەلاح لە ڕێگای هۆڵۆگرامە دەنگی و وێنەییە سێ ڕه‌هه‌ندییه‌كانه‌وه(3D) لە چەندین جیگای جیاوازی جیهاندا. هەرکەسەو وێنەیەک کە تەبایە لەگەڵ باوەڕی وڵاتەکەی خۆیدا بەدەست دەگات. نیشاندانی ئەم وێنە هۆلۆگرافییانە بۆ ئەوە بەکاردێت کە وا نیشان بدرێت ئیتر کۆتایی زەمەن لەنێوا نەتەوەکاندا هاتووه. خەڵکیش كه ئەو دیمەنانە دەبینن پێیان وا دەبێت کە به‌رجه‌سته‌بوونی غەیبە، هەروەها کۆمەڵێک ڕووداوی تر کە هەرتاکێک پێشتر ئارەزووی بووە دڵنیابێتەوە لێیان. ئەو وێنە دەنگی و میوزیکیانە لە لایەن تۆڕێکی فراوانی سەتەلایتییەوە نیشان دەدرێن...
"ئامانجی ئەم نیشاندانانە بۆ ئەوەیه وا لە خەڵکی بگەیەنن کە ئەوە "مەسیحی نوێیە" مەسیحی مێترێیا و سوترا(کتێبی پیرۆزی بودییەکان)ـە. پڕۆژەی بلو بێم- هاتنی مەسیح- وا نیشان دەدات کە ئه‌مه ئیشی غەیب و پێشبینییە کۆنەکانە. بە شیوەی سینەماسکۆبی ئاسمانی نیشان دەدرێت و پەیامی خۆشەویستی بەهەموو زمان و هەموو دیالەکتێک لەتەواوی جیهاندا بڵاودەکاتەوە. لەڕێگەی ئەم ئەنیمەیشنە مەجازییە و ئەو دەنگەی کە لەناو قوڵایی بۆشاییەوە دێت، شوێنکەوتووانی دینە جیاوازەکان، تەنانەت ئەوانەشی کە زۆر بڕوادارن، بەچاوی خۆیان گەڕانەوەی پارێزەر و فریادڕەسەکانیانن وەک واقیعێكی زیندوو به‌چاوی خۆیان دەبینن.
پاشان وێنەی مەسیح، محەمەد، بودا، کریشنا، هتد.، لەناو یەک ڕووخساردا بەرجەستەدەکەن ئەویش پاش ئەوەی نهێنی و نهێنییه ئاینییەکان ڕووندەکرێنەوە و پەردەیان لەسەر لادەدرێت. لەڕاستییدا ئەم خودا تاقانەیە دەبێتە ئەنتی کریست و ئەوە بۆ خه‌ڵك گه‌نگه‌شه ده‌كات كه هه‌رچی نوسراوە جۆربەجۆرە پیرۆزەکان هه‌یه بە شێوەیەکی خراپ ڕاڤەکراون و درکنەکراون هەروەها دینە کۆنەکان بەرپرسن لە به‌گژداچوونی مرۆڤ و مرۆڤ.
ئەم فرت‌و فێڵە بۆ درووست‌کردنی پشێویی کۆمەڵایەتی ،سیاسی، کەلتوری و دینییە(سێرج مۆناست).
قٶناغی سێیەم پێکەوەبەستنەوە تێلێپاتی (دوورئاگایی) لەگەڵ ئەلیکترۆنیک، هەر کەسێک پیی وادەبێت کە ئەوە خوداکەی خۆیەتی کە قسەی لەگەڵ دەکات و لەنێو ڕۆحیدایە.
چوارەم قۆناغ پەیوەستدەبێت بە پیشاندانه (میتافیزیكییه‌كان ـ ئه‌ودیو سرووشت) کە لەلایەن هۆکارە ئەلیکترۆنییه‌کانەوە بەرهەمدێت. یەکەم پیلان جەخت لەوە دەکاتەوە کە بڕوا بەوە بهێنرێت داگیرکارییەک کە سەرچاوەکەی لە دەرەوەی زەوییەوەیە بۆسەر چەندین شاری گەورەی سەر زەوی ڕوودەدات. دووەم پیلان جەخت لەوە دەکاتەوە کە وا لە کریستیانەکان بکات بڕوا بەوە بهێنن ڕووداوێکی سەیر روودەدات" لە سەر شێوەی دەستوەردانێکی سودمەندی دەرەوەی زەوی بە ئامانجی پارێزگاریکردن لە زەوی لە هەڕەشەی دێوەزمەیەکی بێبەزەیی". ئامانجی ئەم کردەیەش بریتی دەبێت لە کۆکردنەوەی دەستبەجێی هەموو بەرەی دژ بە نەزمی جیهانی(ڕێک پێش دەسپیکی نمایشە ئاسمانییەکە).
پاشان ڕیگاکانی پەیوەندیکردن بەکار دەهێنرێن بۆ " بڵاوکردنەوەی هەندێک شەپۆل بە ئامانجی ناجێگیرکردنی خەڵکی لە رووی جەستەییەوە و تێكدانی تاک و کۆمەڵ".
دەستەیەکی درووستکراو لە خەڵکی هەڵدەستێ بە چارەسەرکردنی کێشە لەناکاوەکان، بێگومان ئەم کێشانەش خۆیان دروستکراون.
پاشانیش سەرەڕای ئەمە، ڕووی دڕندەیی دینە نوێیە جیهانییەکە دەردەکەوێت و ژمارەیەک لە خەڵکی به‌ئاگا دێن". کۆنترۆڵکردنی زەوی " دەکەوێتە ژێر هەیمەنەی چینێک( کەسە دینییه مەزنەکان) و تەکنۆکراتە بێبەزەییەکان کە بەناوی خوداوە هەڵسوکەوتدەکەن". ئامانجی ئەم دیکتاتۆریەتە بریتییە لە کۆنترۆڵکردنی هەموو دانیشتوان و دەستبەسەردا گرتنی هەموو سەرچاوەکانی زەوی.
" بەپیی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتووە"، پێمانوایە ئه‌م شته بە تێکچونێکی ئابوریی جیهانی دەستپێدەکات". بە مەبەستی ئاشنابوونیش " نەزمی نوێی جیهانی میکرۆ شیپ(شوێنکەوت) یان لە سەر گیاندارە کێوییەکان، باڵدارەکان، ماسییەکان... چاندووە" بۆچی؟ دەیانەوێت دڵنیا بن " کە بەرگریکارانی نەزمی جیهان نەتوانن لە هەرشوێنێک کە ویستیان ڕاوبکەن". بەڵام ئەگەر ئەو بەرگریکارانە ویستیان ڕاوبکەن، " دەستبەجێ لە لایەن سەتەلایتەکانەوە دەستنیشاندەکرێن و شوێنیان دەکەون ، زیندانی دەکرێن یاخود دەکوژرێن". ئەوانەی کە "نائاسایین" یان کەڵکیان کەمە" ڕەوانەی جێگای تایبەت دەکرێن و ئەندامەكانی له‌شیان به كڕیاران دەفرۆشرێن"! ئەوانەشی کە دوورنەخراونەتەوە بەکار دەهێنرێن وەکو کرێکاری کۆیلە یاخود لە تاقیگەکاندا تاقیکردنەوەی پزیشکییان لەسەر ئەنجامدەدریت ".
ئامانج لەم دیکتاتۆریەتە کۆنترۆڵکردنی دانیشتوانی سەر ئەم هەسارەیەیه. بۆ ئەوانەیشی کە نەزمی نوێی [سەرمایەداریی] جیهانی قبوڵناکەن، ڕەوانەی کەمپە زۆرە ملێیەکانیان دەکرێن و هەمووشیان بە پێی ناسنامەیەکی نوێ جیادەکرێنەوە ئەویش لە سەر بنەڕەتی ڕەنگەکانی پەلکەزێڕینە". زیندانیانی دەستەی دووەم " بەمەبەستی تاقیکردنەوەی پزیشکی بەکاردەهێنرێن" زیندانیانی دەستەی سێیەم (ئەوانە کە تەندروستییان لە ئاستێکی باش دایە) " لە ناو "بانکی نیودەوڵەتی ئەندامەکانی لەشدا" بەکاردەهێنرێن"، واتە ئەندامەکانی لەشیان یەک بەیەک دەردەهێنرێت بەڵام بە زیندوویش دەهێڵرینەوە" . زیندانیانی دەستەی چوارەم وەکو کرێکار لە ژێر زەویدا بەکاردەهینرێن. که‌مپەکان و کۆیلەکان لە چاوی دانیشتوان دووردەخرێنەوە. دەستەی پێنجەم ((بێکەڵکەکانن)) " کە پەروەردە دەکرێن بۆ ئەوەی لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان پیشان بدرێن و (پەشیمان بوونەوەو بەیعەتی خۆیان بە نەزمی نوێی جیهانی دەرببڕن"! شەشەم دەستەش ئەوانەن کە له‌سێداره‌دەدرێن".
نوسەری بابەتەکە دەڵێت:
چاوەڕێی زانیاری دەکەین لەسەر حەوتەمین دەستەی زیندانیان. چۆن لە پرۆژەی بلو بێم بڕوانین؟ ئەوەی کە بیستوومانە و بۆمان باسدەکەن ، بە پرۆژەیەکی "ناسا"ـی ناودەبەن و ئەم قسەڵۆکانەش تۆڕەکانی ئەنتەرنێتی تەنیوە. ئەوەش دەزانریت کە گۆمانێکی زۆر لەسەر پرۆژەکانی ناسا هەیە بەتایبەتیش «نیشتنەوە لەسەر مانگ» کە وا باسدەکرێت هیچ ئەسترۆنۆتێک نەچووەتە سەر مانگ. لەلایەکی ترەوە باسی ئەوە دەکرێت کە ئیلومیناتییەکان دەستیان گرتووە بەسەر پینتاگۆندا...
زانیاریدەرێکی درۆیینە کە چەندین چاوپێکەوتنی هەیە لە گۆڤاری تۆپ سەکرێت دا باسی پرۆژەی بلوم بێم دەکات. لە ژمارەی ٥٨ دیسەمبەری ٢٠١١/ كانوونی دووه‌می ٢٠١٢ ی گۆڤەرەکەدا، ئەم زانیاریدەرە باسی ئەوە دەکات کە داهێنەرانی نەزمی نوێی جیهانی وادەکەن بڕوا بەوە بکرێت کە داگیرکارییەکی فرەمه‌وداو و فره ره‌هه‌ندی بوونەوەرانی دەرەوەی زەوی لەسەر زەوی ڕوودەدات، بەم شێوەیەش خاوەنی نەزمی نوێی جیهانی دەیانەوێت وانیشان بدەن کە دانیشتوان دەپارێزن و وا لە خەڵک بکەن بروا بەوە بهێنن کە شتانێک لە ئاسمانەوە دێن.