A+    A-
(1,277) جار خوێندراوەتەوە

                        چهند تێزێک سهبارهت بهنزیکایهتیی بهرههمی هونهری و زبڵ

 

 

pdf

 

 

 

1. ههردووکیان بهرامبهر به"بهش"ـهکانی خۆیان بێباکن:

سهلهیهک زبڵ،  لهکهڵهکهیهک زبڵ و وردکهو پرتکهی »بهشهکی و بەش بەش»  پێکهاتووه، کهتێکڕا و لهکۆدا نایهنهبهرچاو، لە ژماردان نایەن، جێگۆڕینیان هیچ گۆڕانێک لە زبڵێتیی کۆی زبڵهکهدا درووستناكات. ههر بهشێک ههم خۆی زبڵه‌‌ و ههم زیادهیهکیشهبهسهر زبڵهکهوه‌. بەشەكان و وردهكارييهكان ئهو کاتهبایەخ وەردەگرن کهکهسێک بیهوێت ئهو شتهپەیدابكاتەوەکهبهههڵهفڕێی داوهتهناو سەتڵی زبڵهکهوه. لهم حاڵهتهدا و  لهوێدا کهدوای مهبهست و بهرژهوهندییهک دهکەوێت، ئیدی بەوردی بهش بە بهشی زبڵهکهدهپشکنێت، ڕێک وهکچۆن كۆكەرەوە(كۆڵكسیۆنەر) و گەلەریدار یان فرۆشیاری پیشهیی بهرههمههونهرییهکان لهگهڵ بهرههمێکدا بەم جۆرە دهجوڵێتهوە. لەو جێیەدا کهبهشهکان زیاد لهڕادهبایەخ وەردەگرن، ئیدی نهزبڵێك بوونی ههیهو نهبهرههمێکی هونهریش.

 

 

2. ههردووکیان بهنێوانگریی کردهیهکی سوبێکتیڤەوە ناودهنرێن و پێشوهخت هیچ پێناسهیهکیان نییه‌:

بڕ و هەمەڕەنگیی بهرههمههونهرییهکان و ئهو شتانهی کهبهزبڵدادهنرێن هێندهزۆرە کهلهڕاستیدا قسەکردن لهچهمکی زبڵ یان چهمکی هونهر، هیچ یارمەتییەکمان نادات بۆ تێگهیشتنیان. ڕهنگهههر لهبهر ئهوهش بێتوتوویانه: هونهر بوونی نییه، ئهوهی ههیهبهرههمی هونهرییه. ڕێک لهبهر ههمان هۆ، ههر لهبنهڕهتهوهناتوانین پێناسهی "زبڵ"  بکهین، بهڵکو تهنیا شتگهلێک ههن و پێیان دهوترێت زبڵ. دیسان ڕێک لهبهر ههمان هۆیهکهزۆرێک لهو شتانهی بهزبڵ دادهنرێن، زبڵ نین و بهپێچهوانەشەوه: [ڕەنگە زۆرجار] ئهوهی پێی دهوترێت "بهرههمی هونهری" زبڵ بێت و بهپێچهوانهشهوه‌.

 

 

3. هيچیان بەكارناهێنرێن(مەسرەفناكرێن)

زبڵهکان کهمتازۆر ههر جۆره‌ "بههایهکیبەكارهێنان "یان لهدهستداوه، ههڵبهت مهگهروهکو کهرهستهيهكیسهرهتایی‌ "دووبارهوهدهستهاتوو" بهکاربهێنرێنەوە.

بهرههمههونهرییهکانیش بڕیارههیچ مهسرهف و بهکارهێنانێکیان نهبێت، هیچ سوود و پێویستییەك پڕنەكەنەوە. تهنانهت ناشیانهوێت ڕۆڵێکی ئارایشتی و دیکۆرییان هەبێت. بڕێک زبڵی ڕاستهقینهش هیچ بهکارهێنانێکی ئارایشتیانهی نییه.ئهو کاتهی کهخهسڵهتێکی ئارایشتییان ههیهو بهکاردههێنرێن، چیتر نهزبڵن و نهبهرههمی هونهرییش.

 

 

4. ههردووکیان، لهههندێک حاڵهتدا، ههروا بهسادهیی دهگۆڕێن بۆ یهکتر:

زبڵ و بهرههمی هونهری لهو شتهكهمانهن کهتوانایهکی سهیریان ههیهبۆ گۆڕینی جێگاکانیان، چ جێگای ڕهمزی بێت یان جێگای فیزیکی. زبڵهکان دهتوانن ههروا بنرێنە یەكەوە و وهک بهرههمی هونهری بچنهمۆزهخانهیان گهلهرییهوه. زۆرێک لهزبڵهکان، پێشوهخت خاوهنی خهسڵهتێکی ئامادهی هونهریین. لهوهش گرنگتر، زۆرێک له  "بهرههمههونهرییهکان"  لەڕاستیدا جگه لە زبڵ هیچی تر نین.

 

 

5. ههردووکیان بهرههمی ڕاستهوخۆی«بهکاڵابوون»ن:

تا ڕادهیهک ههر زبڵێک ڕۆژێک لهڕۆژان کاڵا بووه.تا ڕادهیهکیش ههموو بهرههمههونهرییهکان ناچارن و "حهزیشدهکهن" ڕۆژێک لهڕۆژان ببنهکاڵا. سهرمایهداری و شێوازی بهرههمهێنانی کاڵایی، لهئاستهجیاوازهکانی بهرههمهێنان و دابهشکردن و مهسرهفکردندا، قهبارهیهکی گهورهی خاشاک و زبڵ و گهنوگوو و شتىبەهەدەردراو بەرههمدێنێت. گۆڕانی "زبڵ و  خاشاك"یش بۆ "كێشە"یەكی(ژینگەیی، كۆمةڵایەتی، و تەنانەت سیاسییش) تەنیا لە هەناوی بەرهەمهێنانی كەپیتاڵیستی و كۆمەڵگای پیشەسازییدا خۆى دهرخستووه‌‌. بەرهەمە هونەرییەكانیش، تەنیا لە هەناوی ئەبستراكتگەرايی و داماڵین لە خەسڵەت و بەكاڵابوونی سەرمایەدارانەدا توانیویانە ببنە شتانێكی سەربەخۆ و ئۆتۆنۆم، هاوكات وابەستە بە بازاڕی بەرهەمهێنان و مەسرەفەوە.

 

 

6. ههردووکیان، به پێچهوانهی کاڵاکانهوهنا-جوان و نا_پاكوپوخته‌‌ن:‌

ئهمڕۆ چهمکی "جوانی" و "قهشهنگی" تهنیا سهبارهت بهکاڵاکان تهواو ڕاست و مانادار دهردهچێت. کاڵاکان لهههموو ڕوویهکهوهلهلوتکهی هارمۆنییهتی فۆرماڵ و لەخشتەبردن و عیشوهگهری و درهوشانهوهو وردبینیی پێكهاتەبەندی و بیناسازییانەدان. ههر لهبهر ئهمه، "باشترین" بهرههمیش تەواو بەنێوانگریی لاساییکردنهوهی کاڵاکانهکهدهتوانن جێیهکیان لهبازاڕدا ههبێت. لاسایی و ڕکابەرییهك کهدواجار سهرتاپای بهرههمەكە دهکاتهکاڵایهکی پهتی، و گرژیی نێوان کاڵایبوون و سەربەخۆبوون یهکسهر لە بەرژەوەندیی یهکهمیان لادەبات. له بهرامبەردا، بهرههمههونهرییهکان ههمیشهتا ڕادهیهکی زۆر ناقۆڵا و نا-جوانن و یان وەك دەوترێت ‌»بە بای خەیاڵیاندا نایەت [چۆن سەیردەكرێن]». گهرچی زۆر گرنگی بهناسکی و تهڕ و تازهيی نادهن، بهڵام لهههمان کاتدا بهویقارن و ئسوڵ و ئاداب پەیڕەودەكەن. "بێباكى"يەكەیانهیچ پهیوهندییهکی بهدزێوی و گاڵتهجاڕيی کاڵاکانهوه نییه‌. زبڵهکانیش، بهتهنیشت مرۆڤهبهدبهخت و بێچارە و پەراوێزكەوتووهكانهوه، نیشانهی شتهناشیرینهکانن لهدنیای سهرمایهدارییدا؛ تەنانەت ئهوانەبهجۆرێک لهجۆرهکان جوان يان "وهفادار"ێكـی ناشیرینيش نين.

 

 

7. ههردووکیان خهسڵهتێکی نا/سرووشتییان ههیه‌:

بهپێچهوانهی تێڕوانینی باوهوه، سرووشت زۆر لهناوبهره، بهڵام ئەو شتەی كەناوی »زبڵ»ـە؛تایبهتهبهسرووشتی دووهم یان ههمان کۆمهڵگهی بۆرژوازیی مۆدێرن و‌ ‌بەرههمهێنانهکاڵاییهکه تایبەتەكەی. بهرههمی هونهرییش وهکو توخمێکی نائهندامی(نائۆرگانی) و پێچەوانەی نەپسان و یهکڕهنگیی چۆنییهتیی نواندنهوهی واقیع کاردهکات. به پێچهوانهی شتهسرووشتییهکانهوه، بهرههمههونهرییهکان بەشگەلێک نین لهخزمهتی  گشت دا بن و كۆك و هەماهەنگ بن لەگەڵیدا.

 

 

 

8. ههردووکیان وەك زیادهوان: ناتوانین لهشهڕ و بەڵای هیچکامیان ڕزگارمان بێت؛ ناشتن یان سوتاندیان بێسووده‌:

زبڵهکان له ڕاستییدا بریتین لهبهشی بەكارنەهێنراو و  مهسرهفنهکراوی ئهو شتانهی کهدهتوانرێت مەسرهف بکرێن. ئهم بهشانهبهزهروورهت وهکو زیادهیهک لکاونهتهشتهمهسرهفییهکانهوه،وهکو کاغهزی پێکهوهبهستنی شیرینییهکان، یان سندووق و كەوڵی تەلهفزیۆنێک، یان لاپهڕهکانی ڕۆژنامهکهبڕیارهههڵگری زانیارییهکان بن وەک کاڵاکان و ...

بهرههمههونهرییهکانیش وهکو زیادهیهک لکاون بهجهستهی پانتايی ڕهمزی و  پەیوەندیگرتنەوە. ئهوانهناسێنهری شتێکن کهدهرنابڕدرێن و بێمانان و لهههر جۆرهدهربڕین و پهیوهندی و گواستنهوهیهکی مانادا خۆیان حەشارداوە. گهر مەسرەف(کاڵاکان و زانیارییهکان) و پهیوهندییهکان(لهخزمهتی کاڵاکان و زانیارییەکاندا بە دوو ئامانجی سهرهکیی سهرمایهداریی دوایین بزانین، ئهوا زیادەکانیان بریتیین لە زبڵهکان و بهرههمه هونەرییەكان.

 

 

 

 

9. ههردووکیان، بهجۆرێکی ناڕاستهوخۆ و ناوهندیدار، ههڵگری بهڵێنی ڕزگاریین:

زەبوونی و بێنەوایی زبڵهکان لهبهرامبهرشكۆ و  درهوشاوهیی کاڵا(یەكدا کهخۆی ڕۆژێک لهڕۆژان وهها بووە)، زەبوونی و بێ نهوایی بهرههمههونهرییهکانیش لەبەرامبهر شكۆ و درهوشاوهیی ئایدیا یان ئایدیاڵی هونهردا (کهبڕیاربووهدهستی پێی بگات) زهروورهتی ڕزگاربوون و دهربازبوون "یان"  ئاشکرادهکرد. ڕهنگهههر لەم ڕووهشەوهبێت کهلههونهری مۆدێرندا، زبڵ دهتوانێت جێی بهرههمی هونهری داگیربکات(لهوانهیهئێستاش تهنیا زبڵهکان بن کهدهتوانن شوێنێکی وهها داگیربکەن)، بهم جۆرهش مهودای شتهبهشهکییهکه(ههژارییهکهشی لهبەراورددا) بەهۆی شوێنی بهتاڵی هونهرهوهله خۆیدا پیشان بدات. (تابلۆی چوارگۆشهی ڕهش بهسهر ڕووی سپیەوە، بەرهەمی کاسیمێر ماڵڤیچ، بەشێوەیەكی فۆرماڵ و رواڵەتی ئەم مەودایەی بەرجەستەكردووە).

 

 

10. ههردووکیان توانای بهدهستهێنانهوهیان تیایه‌:

بهتهنیشت پرۆسهی بهدهستهێنانهوهی زبڵهکانهوهکهفۆرمی زهمینیی ڕزگاربوونیانه(چونکهبڕیارهببنهوهبهو کاڵایهی کهپێشتر هەبوون)، وهک دهوترێت بهرههمههونهرییهکانیش ئهمڕۆ بهلوتفی دهزگاکان و کهسایهتییه  "کهلتورییهدیارەکان"ـی وهک خاتوو س و ئاغای ص و... دهتوانن لانیکهم سهبارهت بههونەرمهندانی خواپێداوی درووستکهری پهیوهندییهکۆمهڵایهتییه ‌»پێویستهکان!» بەدهستبهێنرێنهوه، یان لهجۆری دۆزینهوهلهههڕاجی کریستی و ... بفرۆشرێن و بگهنهئامانجی خۆیان، کهڕزگارییه.

 

 

 

11. ههردووکیان پێویستیان بهجۆرێک لهڕێوڕەسمی عەشای ڕەببانی(دواشەوی مەسیح) هەیە:

دهتوانین ههم زبڵ و ههم بهرههمههونهرییهکانیش بهتاکهپاشماوهی ڕاستهقینهی پرۆسهى تیۆلۆژيی گۆڕانی جهوههری یان «عهشای ڕهببانی» بزانین. بهو جۆرهی كە قەشهبهلوتفی پێگهڕهمزییهکهی، لانیکهم لهئاینزای کاسۆلیکدا، دهتوانێت نان و شهرابی ئاسایی بگۆڕێت بۆگۆشت و خوێنی مهسیح، ئهمڕۆش کهسانێک ههندەتوانن تەنیا بهپشتبهستن به"ناوبانگ" یان پێگهی ڕهمزیی خۆیان، ههموو زبڵێک بگۆڕن بۆ هونهر؛ یاخود بهرههمی هونهریی ڕاستهقینهفڕێبدهنهسهتڵی زبڵی بەرهەمهفهرامۆشکراوهکانهوه.بهوتهی ژاك ڕانسێر، ئهوهیكە بڕیاربێتچ شتانێك ببینرێن یان ببیسترێن یان لهجیهانی هەستپێكراوەكان/مهحسوسات بسڕدرێنهوه، نهک پرۆسهیهکی ئێستاتیکی نيهبهڵکو سهرتاپا سیاسییه. ئهمڕۆ لهکهلتوری بهناو سیکۆلاردا هێشتا کهسانێک ههن کهتهنانهت هونهریبوونی غهزهلهکانی حافز]ـی شیرازی[یش پهیوهستهبهچهشهی قودسی و دینییانهوه، چ بگات بهزبڵهکان.

 

 

 

 

 

                   ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

                * ئەم دوو تێزهی کۆتایی، واته‌ 10 و 11، ئایدیای «جێشانازی»ـی موراد فەرهادپورن. کهمتازۆر ههموو دهستهواژهو شێوازبهندییهکانی ئهم دوو تێزهپهیوهستن بهوهوه.

 

 

 

 

 

 

   ئوميد ميهرهگان

و.  وهليد عومهر  2014