"گه‌مه" له‌ڕوانگه‌ى ده‌روونشيكارييه‌وه
ده‌توانين شوێنپێ و شوێنه‌وارى گه‌مه‌كانى مناڵان له هه‌ندێك جێى ژيانى كه‌سه‌كاندا بدۆزينه‌وه و ديوه شاراوه‌كانى ئه‌م گه‌مه‌يه بپشكنين. قۆناغه‌كانى گه‌شه‌كردنى مناڵ، پڕه له‌و ئۆبێكت و شتانه‌ى كه له‌لايه‌ن مناڵه‌وه وه‌ك ماقڵه و كه‌ره‌سته‌ى يارى به‌كارده‌هێنرێت. ئۆبێكتى هه‌ره‌سه‌ره‌تايى و يه‌كه‌مين شت كه مناڵ وه‌ك گه‌مه و يارى به‌كارىده‌هێنێت و [سه‌يرىده‌كات] بريتييه له دايك. مناڵ، دايك ده‌كاته بەهانە و ده‌سكه‌لاى يارى. بێگومان و به‌پێى سووسە و شهود، هه‌ركه‌سێك ده‌توانێت بڵێت گه‌مه بۆ مناڵ چێژى خۆى هه‌يه و ئه‌وه پره‌نسيپى چێژى ده‌روونشيكارانه‌يه مناڵ به‌ره‌و گه‌مه هانده‌دات. گه‌مه لاى مناڵان، خاوه‌نى چه‌ند چين و پێچێكى جياجيايه كه له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانى تواناكانى مناڵيدا ده‌كه‌وێته‌گه‌ڕ. له‌م نێوانه‌دا ده‌توانين ئاماژه بۆ توانا زمانى و كه‌لامييه‌كان بكه‌ين كه مناڵ له‌گه‌ڵ جۆرێك گه‌مه‌دا ده‌بێته هاوڕێيان. گه‌مه، به‌ديهێنه‌رى ئه‌و شته‌يه كه فرۆيد پێى‌ده‌ڵێت «چێژى كاركردى»، چێژێك كه له به‌كارهێنانى خۆبه‌خۆ و بێ‌ئامانجى ئه‌و شتانه‌وه سه‌رچاوەده‌گرێت كه مناڵه‌كانمان يارييان پێده‌كه‌ن. ئه‌م توانا و پۆتانشێڵه مرۆييه بۆ گه‌مه، به‌بێ هيچ ده‌مامك و بريق‌وباقێك له مناڵ‌دا خۆى ده‌رده‌خات. بۆيه ده‌توانين بڵێين مرۆڤ خاوه‌نى توانايه‌كى خۆبه‌خۆ و بێ‌ئامانجه سه‌باره‌ت به گه‌مه. گه‌مه ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌يه كه مناڵ به‌ره‌و خۆى ڕاده‌كێشێت و له هه‌ر ئاستێكدا ده‌رگيرى بووبێت، ديسان هه‌ر چێژى بۆ به‌دىده‌هێنێت.
ده‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ سه‌ره‌تاى باسه‌كه: دايك له نه‌زمى ڕه‌مزيى كۆمه‌ڵايه‌تيیدا ناتوانێت ڕۆڵ‌وكاركردى خۆى وه‌ك کەرەستەی گه‌مه‌ى مناڵ بپارێزێت. مناڵ له زنجيره‌ى پرۆسه تراومايى و شۆكهێنه‌ره‌كانى خۆي‌دا، يه‌كه‌مين ئه‌زموونى خۆى ده‌رهه‌ق به جيابوونه‌وه‌ى دايكى ده‌چێژێت و فێرى ئه‌وه ده‌بێت كه دايك ناتوانێت هاوگه‌مه‌يه‌كى گونجاو بێت بۆ گه‌مه و خه‌ياڵاته‌كانى مناڵ. پرۆسه‌ى جيابوونه‌وه‌ى مناڵ له جه‌سته‌ى دايك، ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر "پره‌نسيپى چێژ"ـه‌وه و لێره‌وه به‌ئاسانى شتێكى مومكين نيه. ڕێك ئا له‌م خاڵه‌دايه كه نه‌زمى ڕه‌مزى(يان باشتر وايه بڵێين نه‌زمى ڕه‌مزيى پياوسالارانه) شتێك ده‌خاته به‌رده‌ستى مناڵ تا ئه‌م پرۆسه‌يه ئاسانبكات، به‌ڵێ! ئه‌و شته‌ش وه‌سيله‌ى گه‌مه‌كردنه كه ئيدى پێويست به باسكردن ناكات. كەرەستەی گه‌مه‌كردن، جێگره‌وه و جێنشينى دايكه و، پێده‌چێت په‌يوه‌نديى ساردوسڕى دايكان له‌گه‌ڵ كەرەستەی گه‌مه‌كردنى مناڵه‌كانيان، پشتڕاستكه‌ره‌وه‌ى ئه‌م خاڵه بێت. به‌هه‌رحاڵ، مناڵ ده‌بێت يارى بكات، به‌ڵام ئه‌م يارييه، تازه ئيدى ئاراسته‌يه‌كى تر‌ى وه‌رگرتووه. ئه‌م گه‌مه‌يه خۆى له ئه‌زموونى تراومايى و ده‌ره‌چێژى جيابوونه‌وه‌ى دايكه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
ئيدى مناڵ يارييه‌كه‌ى خۆى به‌هۆى وه‌سيله‌كانى ياريكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات، و تۆپ يه‌كێكه له‌م وه‌سيلانه كه له‌نێوان ئه‌وه‌كانيتردا، به ئاشناترين و سيمبوڵيترين وه‌سيله‌ى گه‌مه‌ى مناڵان داده‌نرێت. ياريكردنى مناڵ به تۆپ، هه‌ڵگرى تايبه‌تمه‌ندى و ده‌ركه‌وته‌ى تايبه‌ته كه له‌ڕووى ده‌روونشيكارييه‌وه گرنگييه‌كى زۆريان هه‌يه. بێگومان ياريكردن به تۆپ، به‌ديهێنه‌رى چێژه، به‌ڵام گه‌ر له‌م يارييه وردبينه‌وه ئه‌وا جۆرێك له (ناچار به دووباره‌كردنه‌وه) و دوژمنايه‌تى ده‌رهه‌ق به تۆپه‌كه له ڕووخسارى مناڵه‌كه‌دا ده‌بينين. ناچار به دووباره‌كردنه‌وه، له چالاكييه سه‌ره‌تاييه‌كانى ژيانى زه‌ينى و ده‌روونيى مناڵيدا ڕووده‌دات و له‌ناو چاره‌سه‌ره ده‌روونشيكارييه‌كانيشدا به‌دىده‌كرێت. ئه‌وه ناچار به دووباره‌كردنه‌وه‌يه كه له ژيانى هه‌ندێك كه‌سدا وه‌ك مۆدێل و سه‌رمه‌شقێكى لێهاتووه و له‌ديدى ئه‌وانه‌وه حزوور و هه‌بوونى هێزێكى شه‌يتانى ده‌بێته‌هۆى ئه‌م دووباره‌بوونه‌وه‌يه. مناڵ، تۆپه‌كه‌ى خۆى ده‌كێشێت به زه‌ويدا، ده‌يگوشێت و له‌قه‌ى پيا ده‌هاوێت. پرۆسه‌ى ياريكردنى مناڵ به تۆپ، هه‌ڵگرى ديوێكى دراماتيكيى توندوتيژانه‌يه، و جۆرێك له ڕۆح و كه‌سايه‌تى به تۆپه‌كه ده‌به‌خشێت كه هه‌نوكه له گه‌رمه‌ى گه‌مه‌كه‌دا، كه‌وتۆته به‌رده‌م توندوتيژيى مناڵه‌كه. مناڵ، ياريكردنى خۆى به تۆپه‌كه، له شێوه‌ى پرۆسه‌يه‌كى دووباره‌دا درێژه‌پێده‌دات. به‌پێچه‌وانه‌ى گه‌وره‌كانه‌وه، مناڵ له دووباره‌كردنه‌وه‌ى يارى ماندوو نابێت و ئه‌وه دووباره‌بوونه‌وه‌كه‌يه چێژ درووستده‌كات. بۆچى مناڵان ئه‌زموونى يارى دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه؟ ده‌بێت بڵێين پرۆسه‌ى دووباره‌بوونه‌وه، شتێكى هاوشێوه‌يه و سه‌رله‌نوێ دووباره‌ده‌بێته‌وه؛ به لاى مناڵانه‌وه تۆپ بيرخه‌ره‌وه‌ى ئه‌زموونى جيابوونه‌وه‌يه له دايك و سه‌رقاڵبوونه به بوونه‌وه‌رێكى بێگيانه‌وه. بوونه‌وه‌رێك كه سه‌ره‌ڕاى هه‌موو زه‌ربه و فشار و له‌قه‌كانى مناڵ، هێشتاش هه‌ر شكڵ‌وشێوه خڕه‌كه‌ى خۆى ده‌پارێزێت. بوونه‌وه‌رێك، كه به‌كورتييه‌كه‌ى، تاسه و ته‌ماعى مناڵ دێنێته‌ده‌نگ.
مناڵ ناچاره ئه‌م ئه‌زموونه تراوماييه دووباره‌بكاته‌وه تاكو بتوانێت به‌شدارييه‌كى چالاكانه‌ى تيادا هه‌بێت، و له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى ئه‌م ئه‌زموونه ناخۆشه‌دا بۆ يارى، ده‌يكاته وه‌سيله‌ى چێژبينينى خۆى. مناڵ له ساته‌وه‌ختى ته‌نياكه‌وتنی‌دا له‌گه‌ڵ تۆپه چكۆله‌كه‌يدا، بوونه‌وه‌رێكى به‌سته‌زمان و بێگوناهه. ده‌رهه‌ق به تۆپه‌كه‌ى، هه‌ستێكى دووانيى تيايه. له‌لايه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ تۆپه بچووكه‌كه‌يدا ته‌نيايه و ده‌بێت خۆشى بوێت، و له‌لايه‌كى تریشه‌وه هه‌ر ئه‌م تۆپه‌يه كه مناڵه‌ى به‌سته‌زمانى له دايكى جياكردۆته‌وه و ته‌نياى كردووه. ئه‌و هه‌سته دووانه‌ييه‌ى مناڵ ده‌رهه‌ق به تۆپ، ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى مناڵ به قاچى تۆپه‌كه بباته دواوه و به‌ده‌ستى بيهێنێته پێشه‌وه. نازانێت چى له تۆپه بچوكه‌كه‌ى بكات، به‌ڵام ده‌زانێت كه هيچ چارێكى نيه جگه له يارى. مناڵ له ئه‌زموونى ياريكردن له‌گه‌ڵ تۆپدا، مه‌خلوقێكى پاسيڤه و ته‌نيا به‌هۆى دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م يارييه و شاره‌زابوونێتى كه ده‌توانێت پاسيڤبوونى ئه‌م ئه‌زموونه ناخۆشه به‌هۆى ديناميكيه‌تى يارييه‌كه‌وه كۆنترۆڵبكات. مناڵ له‌م دووباره‌بوونه‌وه‌يه‌دا، له پاسيڤى و ناچالاكيى ئه‌زموونه‌وه ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ ديناميكيه‌تى يارى و له‌م ڕووه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ تۆپه‌كه‌دا تێكه‌ڵه‌يه‌كه له ڕق و خۆشه‌ويستى. تۆپ بۆ مناڵ، هه‌م پاكه و هه‌م پیسیش، لێره‌شه‌وه په‌يوه‌نديى له‌گه‌ڵ هۆزه سه‌ره‌تاييه‌كاندا هه‌يه. فرۆيد له كتێبى (ته‌وته‌م و تابۆ)دا، باس له‌وه ده‌كات مناڵان هه‌لومه‌رجێكى ده‌روونيى هاوشێوه‌يان له‌گه‌ڵ وه‌حشى و هۆزه سه‌ره‌تاييه‌كاندا هه‌يه. مناڵان، حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانى خۆيان به وه‌هم و خه‌ياڵ پڕده‌كه‌نه‌وه و يارييه‌كانى خۆيان دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك هۆزه سه‌ره‌تاييه‌كان كيفايه‌ت به به‌رجه‌سته‌بوونێكى ته‌قليدييه‌وه ده‌كه‌ن. لاى مناڵ، ئه‌و ئاره‌زوو و ئيراده‌يه‌ى كه وابه‌سته‌يه پێيه‌وه هه‌ڵگرى به‌هايه‌كى باڵايه.
تۆپ ئامرازێكه كه به‌هۆى نه‌زمى ڕه‌مزى و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى كه‌سايه‌تيى جياوازى مناڵان، به شێوه‌يه‌كى يه‌كسان درووستده‌كرێت. تۆپ، به‌هاى شه‌خسيى يارييه‌كى مناڵانه‌ى كردۆته فۆرمێكى كۆمه‌ڵايه‌تى و له‌م ڕووه‌وه بيرخه‌ره‌وه‌ى "ته‌وته‌ميزم"ـه. پێويسته له پێناسه‌كردنى ئه‌م وشه‌يه‌دا بڵێين، ته‌وته‌م بۆ هۆزه سه‌ره‌تاييه‌كان، وه‌كو باوباپيرێكى هاوبه‌ش وايه و جۆرێكه له پشتگوێخستنى ڕۆڵى دايك‌وباوك له مناڵبوون و زاوزێ‌دا. له‌ڕاستيدا ته‌وته‌ميزم، بريتييه له به‌كۆمه‌ڵايه‌تيكردنى به‌ها شه‌خسييه‌كان و، پێويسته له‌م ڕووه‌وه بڵێين: تۆپێكى خڕ و كشاو وه‌ك ته‌وته‌مێك وايه بۆ مناڵ كه له به‌ها شه‌خسييه دايكانه‌كانى جياكردۆته‌وه و هێناويه‌تيه نێو نه‌زمى ڕه‌مزييه‌وه. گه‌مه‌ى مناڵ له‌گه‌ڵ تۆپێكى خڕ و كشاودا، بيرخه‌ره‌وه‌ى هه‌وڵى مناڵه بۆ چوونه‌ناوه‌وه‌ى پانتايى زمان. زمان و گه‌مه زمانييه‌كانيش، هه‌روه‌ك گه‌مه‌ى مناڵ له‌گه‌ڵ تۆپدا، تێكه‌ڵه‌يه‌كه له ڕق و خۆشه‌ويستى. گه‌مه‌ى بێكۆتايى نيشانه‌كان و داله‌كان له زماندا، مناڵ ده‌باته ناو پانتاييه‌كه‌وه كه تيايدا ئاره‌زوو ته‌نيا له‌ڕێگه‌ى پێچه‌ڵپێچه‌كانى زمانه‌وه ده‌توانێت تێر ببێت. مناڵ، بيه‌وێت و نه‌يه‌وێت، ئه‌وا چۆته‌ناو گه‌مه‌كه‌وه و ئێمه‌ش وه‌كو مناڵگه‌لێك پاسيڤبوونى ئه‌زموونه‌كانمان ته‌نيا له‌ڕێگه‌ى دووباره‌كردنه‌وه‌ى يارييه‌كانمانه‌وه ڕامده‌كه‌ين؛ دووباره‌بوونه‌وه‌يه‌ك كه له سه‌رتاپاى ژياندا خۆى ده‌رده‌خات و به وته‌ى ژاك لاكان: ته‌عبير له‌و خاڵه ده‌كات كه يارييه‌كه كه‌وتووەته‌گه‌ڕ...
يونس يونسيان
نێگەتیڤ
سه‌رچاوه:
http://film-hauntology.blogspot.com/2009/12/blog-post.html
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نەست بوونى نيە![1]*
له ديدى منه‌وه نه‌ست وه‌كو حه‌قيقه‌تێك، خاوه‌نى جه‌وهه‌ر(substance) نيه. ئه‌شكه‌وتێكيش نيه شتێكى تيا شارابێته‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌شه كه نه‌ست له كۆى حه‌كايه‌ته عيرفاني و نێوگه‌رايى –باطنيه‌ت_ و مه‌عنه‌ويگه‌راكان و ئةو شتانه به جددى جياده‌كاته‌وه. به ڕاى من گه‌ر نه‌ست وه‌كو عه‌مبارێك دابنێين كه كۆگاى هه‌موو شته‌كان بێت ئه‌وا دووباره ده‌كه‌وينه ناو ئه‌و گه‌مانه‌وه كه فه‌لسه‌فه بۆ ماوه‌ى 400 ساڵ (له سه‌ده‌ى شانزه به دواوه) ڕووبه‌ڕووى ببوه‌وه. واته كێشه‌ى نواندنه‌وه و پيشاندانه‌وه، يان به ده‌ربڕينێكى تر، ئه‌و حه‌كايه‌تانه‌ى كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م ميتافۆره درووست كراون كه زه‌ينى ئێمه وه‌كو ته‌ختێكى ئاوێنه‌يى وايه كه ئۆبێكت پيشان ده‌داته‌وه. ئێمه سه‌باره‌ت به چه‌مكى نه‌ستيش ئه‌وه‌ش زيادده‌كه‌ين كه ئه‌م ئاوێنه‌يه پشتێكيشى هه‌يه و ئه‌م پشته‌ش له ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئۆبێكتدا كاريگه‌ريى خۆى هه‌يه.
بۆيه له خستنه‌ڕووى ئه‌م كێشه‌يه‌دا ديسان له فه‌لسه‌فه‌ى باوى سوبێكت و ئۆبێكت دوورناكه‌وينه‌وه و هه‌روا بنه‌ڕه‌تى مه‌سه‌له‌كه لێره‌دايه كه به پێچه‌وانه‌ى نه‌سته‌كۆى يۆنگه‌وه، نه‌ست بريتييه له درزێك يان قڵيشێك. بۆچى؟ چونكه كاتێك ده‌وترێت نه‌ست به هۆى چه‌پاندنى خواست و ئاره‌زووه‌كانمانه‌وه دێته‌دى، ده‌توانين بپرسين بۆچى ده‌بێت زۆرێك له خواست و ئاره‌زووه‌كانمان سه‌ركوت بكه‌ين و خۆمان له زۆر چێژ بێبه‌ش بكه‌ين؟
هه‌ر لێره‌شدايه كه فرۆيد زۆر ده‌چێته‌وه ناو خۆى تاكو وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره بداته‌وه؛ كه دواجار پاش خستنه‌ڕووى چه‌ند وه‌ڵامێك به‌و ئه‌نجامه ده‌گات كه پاڵنه‌ر (drive)ێكى تر له ناو مرۆڤدا هه‌يه و ناوى غه‌ريزه‌ى مه‌رگ(تاناتۆس)ـه و ده‌بێته هۆى سه‌ركوتكردنى غه‌ريزه‌كانمان، به‌ڵام له‌ڕاستيدا قوڵايى كێشه‌كه ئه‌وه‌يه كه نابێت ئه‌م مه‌سه‌له‌ى سه‌ركوتكردنه وه‌كو كرده‌ى چه‌قاندنى شتێك به كونێكدا و داپۆشينى لێك بدرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت به دواى شتێك‌دا بگه‌ڕێين له خودى چه‌مكى سوبژه‌كتيڤيته‌دا (هه‌روه‌ك لاكان باسى ده‌كات) و له‌ڕاستيدا بۆ ئه‌وه‌ى شتێكمان به ناوى مرۆڤ و ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش فراوانتر به‌ناوى واقيعه‌وه هه‌بێت، ده‌بێت هه‌ندێك درز و كونمان له هه‌ناوى واقيع يان سوبێكتدا هه‌بێت، يان به ده‌ربڕينێكى تر، واقيع هيچكات له‌گه‌ڵ خۆي‌دا يه‌كێك نيه و (يه‌كناگرێت)، وه‌ك ئه‌وه‌ى هيچكات مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆى يه‌كێك نه‌بێت و به‌م هۆيه‌شه‌وه‌يه كه منى مرۆڤ هيچكات ناتوانم بزانم من كێم؛ مه‌گه‌ر له ديدى شتێكى ده‌ره‌وه‌ى منه‌وه (كه هه‌رگيز من نيه) و له‌ڕاستيدا هه‌مان نه‌توانينى مرۆڤ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى وه‌ها پرسيارێك و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى كه هه‌ميشه درزێك يان كونێك له ناو ئاگايى مندا هه‌يه و ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه ئاگايى من درووست ببێت (يان درووست بكرێت). له‌ڕاستيدا هه‌موو ئه‌مانه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن كه من ئاگاييم هه‌يه و مر‌ۆڤم، چونكه شتێكم هه‌يه و زياد له غه‌ريزه‌مه و ئه‌و شته‌شى كه له غه‌ريزه زياتر و باڵاتره، عه‌قڵێك يان ڕۆحێك نيه كه ئه‌و غه‌ريزه‌يه سه‌ركوتبكات، به‌ڵكو به بڕواى من ئه‌و شته‌ى تر پشێوى و نايه‌كانگيرييه‌كه له خودى ئه‌و غه‌ريزانه‌دا و گه‌ر بمانه‌وێت له ديدى كانته‌وه قسه بكه‌ين ئه‌وا ده‌بێت بڵێين كه ئه‌و شته‌ى ئێمه‌ى مرۆڤ درووست ده‌كات ئه‌وه نيه كه شتێكمان له ئاژه‌ڵ (حه‌يوان) زياتره به‌ڵكو ڕێك به‌پێچه‌وانه‌وه شتێكمان له حه‌يوان كه‌متره. له‌ڕاستيدا، مرۆڤ هاوشێوه‌ى حه‌يوانێكه كه ده‌ڵێى پارچه‌يه‌كى له‌شيان هه‌ڵكه‌ندووه و درز و كه‌له‌به‌رێكيان له بوونيدا داناوه و، جۆره پێكدادان و پشێوييه‌كى تيا به‌دیده‌كرێت، كه فرۆيد ئه‌م به‌يه‌كدادانه ناوده‌نێت پاڵنه‌رى مه‌رگ. به‌پێی ته‌فسيرى نيچه، مرۆڤ ئاژه‌ڵێكى نه‌خۆشه و شتێكى لێ كراوه‌ته‌وه. ده‌توانين ئه‌و شته هه‌ڵكه‌نراوه (يان ئه‌و درز و كه‌له‌به‌ره‌ى جه‌سته‌ى) به نه‌ست دابنێين و لێكى بده‌ينه‌وه.