نيهيڵيزم
(به‌شى دووه‌م)
موراد فه‌رهادپوور
و. وه‌ليد عومه‌ر لێرەوە دایبگرە PDF
ئه‌م مه‌سه‌له‌يه له نمونه‌ى دواتردا ڕوونترده‌بێته‌وه:
كاره‌كته‌رى ڕۆمانى (American Psycho)، دواليزمێكى نيهيليستيى له‌م جۆره ده‌خاته‌ڕوو. ئابوريى سه‌رمايه‌دارى له‌پاش تاچه‌ر و ڕيگان بووه‌هۆى درووستبوونى چينێكى تايبه‌ت كه پێيان ده‌وترێت "هيپييه‌كان". هيپييه‌كان كه‌سانێكى پسپۆڕى گه‌نج و پاره‌دار بوون كه له‌سه‌ر بنه‌ماى كه‌لتورى به‌رخۆريى سه‌رمايه‌دارى، شێوازێكى تايبه‌تى ژيانيان هێنايه‌ئاراوه. ژيانى هيپييه‌كان كۆمه‌ڵێك ڕێسا په‌يڕه‌وده‌كات كه تێكڕا به‌جۆرێك له جۆره‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌رخۆرى و مه‌سره‌فگه‌رايى سه‌رمايه‌دارييه‌وه. كه‌سانێك كه به‌رده‌وام مۆده شيكه‌كان په‌يڕه‌وده‌كه‌ن و ته‌واوى گۆشه‌كانى ژيانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى مۆده و بره‌ند و ماركه درووستبووه: كۆت(چاكه‌ت) و پانتۆڵ و عه‌تر و مۆبێلات و شامپۆ و هتد. ڕۆمانى(American Psycho) به‌سه‌رهاتى ژيانى يه‌كێك له‌م هيپييانه‌يه. كه‌سێكى ئاساييه كه به وه‌سواسيترين شێوه ڕێساكان په‌يڕه‌وده‌كات و هه‌ڵسوكه‌وتێكى زۆر ورد و وه‌سواسيى هه‌يه و به‌ڕواڵه‌ت دواى ژيانێكى ئارام و هاوسه‌نگ كه‌وتووه. به‌ڵام له‌لايه‌كى تره‌وه جۆرێك له توندوتيژى و زياده‌ڕۆيى ده‌ته‌قێته‌وه، كه وه‌ك زياده و پاشماوه‌ى ئه‌م ژيانه دووباره و يه‌ك‌ڕيتمه وايه. ئه‌و پياوه ده‌وڵه‌مه‌ند و خۆش‌مه‌شره‌به‌ى كه هه‌موو به‌يانييه‌ك چه‌ند سه‌عاتێك خه‌ريكى خۆيه‌تى، هه‌ر ئه‌و بكوژه زنجيره‌ييه‌يه كه شه‌وانه قوربانييه‌كانى خۆى قه‌له‌پاچه‌ده‌كات. په‌ڕينه‌وه له پره‌نسيپى چێژ(واته ژيانێكى ئارام)ـه‌وه بۆ ئه‌وديوى پره‌نسيپى چێژ(واته كوشتن و خوێنڕێژى) ده‌رخه‌رى لۆژيكى ناوه‌كيى شێوازێك له ژيانه كه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت، به‌ستراوه‌ته‌وه به "زياده"يه‌كه‌وه(زياده ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌ى شته‌كانه، كه نه‌زمى باوى شته‌كان وێرانده‌كات). ديوه كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابورييه‌كه‌ى ڕۆمانێكى له‌م جۆره، ئه‌م دواليزمه پشتڕاستده‌كاته‌وه. ئه‌و شته‌ى كه ئه‌م ڕۆمانه به‌جوانى ده‌يخاته‌ڕوو، ئه‌و ڕاستييه‌يه كه پێشوه‌خت ژيانى ڕۆژانه‌ى هيپييه‌كان هاوشانه به ژماره‌يه‌كى زۆرى ڕێسا(و ئه‌ته‌كێت)، ئه‌م ڕێسايانه ستايلێك له ژيان ده‌هێننه‌ئاراوه(ستايلێكى به‌رخۆرانه‌ى ژيانى هيپييانه) وه‌ك‌بڵێى په‌يڕه‌وكردنى پێويستى به ديسپلين و ئيراده و هيمه‌تێكى زۆره. پاراستنى ئه‌م هاوسه‌نگييه و ئيمكانى په‌يڕه‌وكردنى ئه‌م ياسا و ڕێسايانه، به‌بێ ديوى قێزه‌ون و تاريكى ژيانى بكوژه زنجيره‌ييه‌كه، به‌رده‌وام نابێت. تا ئه‌و جێيه‌ى وه‌ك‌بڵێى ژيانى شه‌وانه‌ى هيپى، به‌راورد به ژيانى ڕۆژانه‌ى، ته‌حه‌مولكراوتره؛ و ته‌نانه‌ت له ديدى كاره‌كته‌رى ڕۆمانه‌كه‌وه، ئه‌م ژيانه شه‌وانه‌يه، په‌ناگه‌يه‌كه بۆ ده‌ربازبوون له ناڕه‌حه‌تييه‌كانى ژيانى ڕۆژانه.
ده‌توانين شێوازێكى تر‌ى ئه‌م دواليزمه له عيرفان و كه‌سايه‌تييه عيرفانييه‌كاندا بدۆزينه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ى زۆرێكيش ئاماژه‌يان بۆ كردووه، Ecstacy و خه‌ڵسه‌ى عيرفانى و ڕۆحانيى عارفه‌كان و قه‌ديسه‌كان(ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌قيقه‌تى عيرفانى‌دا)، به شێوه‌يه‌كى سه‌يروسه‌مه‌ره جۆرێك له ئۆرگازمى سێكسييمان بيرده‌خاته‌وه. سيماى پڕ له چێژى عارف له‌كاتى هه‌ستكردن به يه‌كبوونيدا له‌گه‌ڵ حه‌قيقه‌تى موتڵه‌قدا، له سيماى هه‌ر مرۆڤێكى تر ده‌چێت له كاتى ئۆرگازم و ڕه‌حه‌تبووندا. له‌خۆڕا نيه خودى گوتارى عيرفانى(ميتافۆره عاشقانه و شه‌هوانييه‌كان)، نزيكايه‌تييه‌كى زۆرى له‌گه‌ڵ گوتارى ئيرۆتيكى‌دا هه‌يه. وێنه‌ى سان فرانسيس له ساتى خه‌ڵسه‌ى عيرفانييدا، به باش‌ترين شێوه ئۆرگازمێكى ڕۆحانيى له‌م جۆره ده‌خاته‌ڕوو.
ده‌توانين به شێوه‌ى جياجيا تێهه‌ڵكێشكردنى ئه‌م دوو ڕه‌هه‌نده(واته به‌رگه‌گرتنى ژيانى دووباره و يه‌ك‌ڕيتم له دنياى ساردوسڕى كاڵاكاندا، له‌گه‌ڵ زياده- چێژدا) له كۆمه‌ڵگادا ببينين: بوديزمى ئه‌وروپى، قاوه‌ى بێ‌كافايين، شيرينيى ڕه‌وانكه‌ر، شيرينيى لاوازكه‌ر، و هتد كۆمه‌ڵێك نمونه‌ن كه ڕاسته‌وخۆ ئه‌م دواليزمه‌يان تيا نيشته‌جێكراوه. پێكهاته‌ى پارادۆكسيكاڵى قاوه‌ى بێ‌كافايين ئه‌وه ده‌رده‌خات كه چۆن به‌پێى ئه‌م لۆژيكه، شته‌كان له جه‌وهه‌رى (زيانبه‌خش و زياده‌ڕۆيانه)يان خاڵيكراونه‌ته‌وه و هاوكات چێژيش درووستده‌كه‌ن. ئه‌م چێژه جڵه‌وكراوه، هاوكێشه‌ى چێژپه‌رستى و هيدۆنيزمى هاوچه‌رخ پيشانده‌دات.
فيگه‌ر و ئايكۆنه هونه‌رييه‌كان و (Celebrities)، نمونه‌يه‌كى تر‌ى ئه‌م دواليزمه ده‌خه‌نه‌ڕوو. وه‌ك‌بڵێى درزێك هه‌يه كه ژيانى شه‌خسى(سوبێكتيڤ)ـى كه‌سه به‌ناوبانگه‌كه له سيماى گشتييه‌كه‌ى(ئۆبێكتيڤ) له‌كۆمه‌ڵگادا جياده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئايكۆنه به‌ناوبانگانه وه‌ربگرين كه كۆنترن(ئايكۆنه‌كانى وه‌ك ئيلڤيس پرێسلى و مارلين مۆنرۆ)، ئه‌وا ئه‌و گرژييه ده‌بينين كه له درزى نێوان ژيانى شه‌خسى و ژيانى گشتييانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت. ئه‌م گرژييه تراژيكه، جاروبار سه‌رده‌كێشێت بۆ ئابڕووچوون و فه‌زيحه‌ت؛ واته ئه‌و كاته‌ى كه سووچێكى شاراوه‌ى ژيانه شه‌خسييه‌كه‌يان به‌ڕێكه‌وت و ئيستيسنا ئاشكراده‌بێت و فه‌زيحه‌ت درووستده‌كات. ده‌موچاوه ئۆبێكتيڤه گشتييه‌كه وا خۆى ده‌رده‌خات كه ڕواڵه‌تێكى يه‌كانگيرى هه‌يه(واته پره‌نسيپى چێژ)، و وه‌ك ڕێسايه‌ك وايه كه جاروبار له‌لايه‌ن فه‌زيحه‌ته‌كانه‌وه(ئيستيسناكان/ ئه‌وديوى پره‌نسيپى چێژ) داده‌ڕووخێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ئه‌م درز و مه‌ودايه‌ى نێوان ئه‌م دوو ڕه‌هه‌نده، هه‌ر ئه‌و مه‌ودايه‌يه كه ئازادى و سوبێكتيڤيته(كه‌سايه‌تى)ـى ئه‌م كه‌سانه‌ى تيا ده‌ڕه‌خسێت و درووستده‌بێت. ئه‌م كه‌سانه، هه‌ست به جياكارى و ناكۆكييه‌كى تراژيك ده‌كه‌ن له‌نێوان بوونه سوبێكتيڤه‌كه‌ى خۆيان و ده‌موچاوه گشتى و ئۆبێكتيڤه‌كه‌ياندا له كۆمه‌ڵگادا.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئايكۆنه هونه‌رييه‌كان و فيگه‌ره به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مڕۆ، واده‌رده‌كه‌وێت خه‌ريكه كه‌م‌كه‌م ئه‌م مه‌ودايه له‌ناوده‌چێت و ئه‌م دوو ڕووكاره ده‌بێته دوو ڕووى يه‌ك دراو. ئه‌مڕۆ پاپاراتزييه‌كان(ڕۆژنامه‌نووس و وێنه‌گره فزووڵه‌كان كه به‌نهێنى وێنه‌ى كه‌سانى به‌ناوبانگ ده‌گرن و دواتر ده‌يفرۆشنه‌وه) شه‌خسييترين لايه‌نى كه‌سانى به‌ناوبانگ تۆمارده‌كه‌ن و ده‌يخه‌نه سه‌ر ئه‌نته‌رنێت و ته‌له‌فزيۆن تاكو خه‌ڵك بيبينن و ده‌ستيان بيگاتێ. ته‌نانه‌ت زۆر به‌رنامه‌ى ته‌له‌فزيۆنى هه‌يه كه خۆيان به ژيانى تايبه‌تيى ئايكۆنه به‌ناوبانگه‌كانه‌وه سه‌رقاڵده‌كه‌ن و هه‌ر له حه‌مامكردنه‌وه ده‌يخه‌نه‌ڕوو تا ده‌گاته ژيانى سێكسييان. لێره‌دا چيتر ته‌مومژ و درزى نێوان ئه‌م دواليزمه بوونى نيه به‌ڵكو هه‌ردوو ڕووه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا هاتوونه‌ته‌وه يه‌ك، و چيتر ناتوانين به‌ئاشكرا جياكارى له‌نێوان ژيانى تايبه‌تى و سيماى گشتى دا بكه‌ين. ئه‌م دووانه بوونه‌ته دوو كايه‌ى لێكجيانه‌كراوه.
وه‌ك‌بڵێى سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م شتێك‌دا بووين كه وه‌ك ڕێسا و ئه‌سڵ، وێنه‌ى پڕ و پته‌وى هونه‌رمه‌ندێكه كه له لوتكه‌ى چێژ و جوانى‌دا ده‌يگوزه‌رێنێت؛ و ئيستيسناكه‌ش ساتى داڕووخانى ئه‌م وێنه‌يه‌يه له ئه‌نجامى ديوێكى ناديار و شه‌خسيى ژيانى ئه‌وه‌وه(نمونه‌ى خۆكوشتنه‌كه‌ى مارلين مۆنرۆ). به‌ڵام ئه‌مڕۆ، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ناوبانگ بمێنيته‌وه، ده‌بێت ئه‌م ئابڕووچوونه به‌رده‌وام بێت. ڕۆژنامه‌وانان به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك ديمه‌نى ژيانى تايبه‌تيى كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان ئاشكراده‌كه‌ن تا ئه‌و جێيه‌ى وه‌ك‌بڵێى هيچ مه‌ودايه‌ك له‌نێوان ژيانى شه‌خسى(سوبێكتيڤ) و وێنه گشتييه‌كه(ئۆبێكتيڤ)دا نامێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێشووتر وێنه يه‌كانگير و هاوسه‌نگه‌كه ڕێسا بوو، و ئابڕووچوونه‌كه‌ش ئيستيسناكه‌ى بوو؛ ئه‌وا ئه‌مڕۆ شته سه‌ره‌كييه‌كه ئه‌م ئابڕووچوونه‌يه. به ده‌ربڕينێكى تر، ئيستيسنا(ئاوارته) بووه‌ته ڕێسا(قاعيده).
نمونه‌يه‌كى ناودارى ئه‌ده‌بى بۆ ئه‌م دواليزمه، "هونه‌رمه‌ندى برسێتى-
"A Hunger Artist""ـى كافكايه. هونه‌رمه‌ندى برسێتى، له سێرك كارده‌كات و هونه‌ره‌كه‌ى ئه‌وه‌يه كه ده‌توانێت ده‌يان ڕۆژى يه‌ك‌له‌دواى‌يه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ى شتێك بخوات، وه‌ك ڕۆژووه‌وانێك بمێنێته‌وه. خه‌ڵك ورده‌ورده له بينينى، ماندووده‌بن؛ و به‌ره‌و كونجى چۆڵى سێرك ده‌برێت و گۆشه‌گيرده‌كرێت. هونه‌رمه‌ندى برسێتى، له ساته‌كانى كۆتايى ژيانيدا هه‌ر خۆى له خواردن ده‌دزێته‌وه و كاتێك لێى‌ده‌پرسن بۆچى شت ناخوات، له وه‌ڵامدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه: ئه‌ويش وه‌ك هه‌ر كه‌سێكى تر حه‌زى له خواردنه به‌ڵام ئه‌و خواردنه‌ى ده‌ستناكه‌وێت كه ئاره‌زووى ده‌كات. هونه‌رمه‌ندى برسێتى له‌لايه‌كه‌وه كه‌سێكه كه شت ناخوات، به‌ڵام له‌لايه‌كى تريشه‌وه خه‌ريكى خواردنى "هيچ"ـه. مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نيه كه هونه‌رمه‌ندى برسێتى خواردنى ناوێت، خواردنى ده‌وێت به‌ڵام ئه‌و خواردنه باڵايه(چێژى زياده/هيچ)ـى ده‌ستناكه‌وێت كه به‌دوايدا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌م "زياده"يه و ئه‌م هيچه، ئۆبێكت/هۆكار[ى به‌رده‌وامبوونى] ئاره‌زووه، ئۆبێكتى بچوكى a و ئاره‌زووه كه له ده‌روونشيكاريى لاكان‌دا باسى لێوه ده‌كرێت. ده‌توانين پاڵنه‌رى مه‌رگى هونه‌رمه‌ندى برسێتى له چوارچێوه‌ى زاراوه‌كانى نيچه‌دا ناوبنێين ئايدياڵى زوهد.
به‌ڵام ڕێبده‌ن با لێره‌دا بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌م دواليزمه‌ى ئاره‌زووى مرۆڤ، ئه‌م فۆرموله‌به‌ندييه له قاڵبى لۆژيكى (پۆتانشێڵێتى- potentiality)ـى جۆرجۆ ئاگامبێندا داڕێژينه‌وه. واده‌رده‌كه‌وێت هونه‌رمه‌ندى برسێتى خۆى له ئه‌كچواڵكردنه‌وه و كرده‌كيكردنه‌وه‌ى خواردن ده‌دزێته‌وه و وه‌ك پۆتانشێڵێك و هێزێكى به‌كارنه‌هاتوو ده‌مێنێته‌وه. هونه‌رمه‌ندى برسێتى، به‌هۆى هه‌ڵپه‌ساردنى ويسته‌كه‌ى خۆيه‌وه، ئيراده‌ى خۆى له دۆخێكى پۆتانشێڵێتى و به‌كارنه‌هێنراودا هێشتووه‌ته‌وه. ئايا ئه‌م خۆلادان و خۆدزينه‌وه‌يه، ئه‌م پۆتانشێڵێتى و به‌كارنه‌هێنانه، به‌ته‌نيا مه‌سه‌له‌يه‌كى ده‌روونى و زه‌ينى و سوبێكتيڤه؟ ئايا شته پۆتانشێڵ و نوستووه‌كان، به‌ته‌نيا شتانێكى ده‌روونى و زه‌ينيين؟ ئاگامبێن به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌رستۆ ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه پۆتانشێڵێتى(وزه‌ى نوستوو و به‌كارنه‌هێنراو)، شتێك نيه پاشكۆى كرداره‌كيبوون و بوونى كرده‌كى و ئه‌كچواڵ بێت، به‌ڵكو وه‌ك مۆداڵێتى و ڕوويه‌كى بوون، به مانا ئۆنتۆلۆژييه‌كه‌ى بوونى هه‌يه. ئازادى و فه‌نتازياى مرۆڤ، له هه‌ناوى ئه‌م پۆتانشێڵێتييه‌وه سه‌رده‌رده‌هێنێت. چۆنچۆنى ده‌توانين له بوونى ئه‌م پۆتانشێڵێتييه تێبگه‌ين؟ تێگه‌يشتن له خودى پۆتانشێڵێتى، به‌هۆى خستنه‌ڕووى پۆتانشێڵێتيى نه‌رێنى و نێگه‌تيڤه‌وه ده‌ڕه‌خسێت . واته به‌هۆى تواناى ئه‌نجامنه‌دانه‌وه، به‌هۆى تواناى نه-كردنه‌وه، كه خۆى تواناى ئه‌نجامدان و كرده‌كيبوون(بالفعل) ده‌ڕه‌خسێنێت. ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌رده‌وام توانسته نوستووه‌كانى خۆى كرده‌كى‌بكاته‌وه، ئه‌وا هه‌رگيز ناتوانێت ئازادى و ئيمكانى خۆى له ئه‌نجامدانى كارێكدا بخاته‌گه‌ڕ. به‌بێ تواناى ئه‌نجامنه‌دان، به‌بێ جۆرێك له ڕێگرى، ئازاديى ئه‌نجامدان وه‌ك شتێكى بێ‌مانا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر پۆتانشێڵێتى، پرسێكى ئۆنتۆلۆژى و بوونناسانه نه‌بووايه ئه‌وا هه‌مووشت هه‌رئێستا كرده‌كى ده‌بووه‌وه و تا كۆتايى لۆژيك و ئيمكانه‌كانى خۆى ده‌ڕۆيشت: ئه‌و شته كه ڕێگرى له‌مه ده‌كات، پۆتانشێڵێتيى نه‌رێنييه كه توانستى كرده‌كى‌نه‌بوونه‌وه ده‌رده‌خات.
نه‌ويستنى شتێك، ناوه‌ڕۆك و ناواخنى ئه‌و شته هه‌ڵده‌په‌سێرێت و فۆرم و ستراكتۆره‌كه‌ى ئاشكراده‌كات. با بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌م خاڵه، له‌جياتيى "به‌ها"، مه‌سه‌له‌ى ياسا و زمان باسبكه‌ين. وه‌كچۆن كارل شميس ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات و دواتريش ئاگامبێن جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ياسا بوونى هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت پێشتر نه‌زمێك بكه‌وێته پێشيه‌وه. نه‌زمى ياسايى له‌سه‌ر دووانه‌يه‌ك ڕاوه‌ستاوه: نه‌زم و ياسا. مادام ناتوانرێت ياسا به‌سه‌ر ئاشوب و فه‌وزادا پياده‌بكرێت، ئه‌وا هه‌ميشه پێشوه‌خت نه‌زمێك بوونى هه‌يه كه به‌شێوه‌ى پۆتانشێڵ و نوستوو، پياده‌كردنى ياسا ده‌ڕه‌خسێنێت. نه‌زمى به‌تاڵ و بێ‌ناوه‌ڕۆك، ده‌كه‌وێته پێش درووستبوونى ستراكتۆره‌وه(ستراكتۆرى ياسا خۆى). ده‌بێت سه‌ره‌تا ناوه‌ڕۆك هه‌ڵپه‌سێردرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ستراكتۆره‌كه درووست‌ببێت(ده‌بێت ده‌نگى حه‌يوانى و گيانله‌به‌رئاساى مرۆڤ له‌لايه‌ن بێده‌نگى و پيته بێده‌نگ و نه‌بزوێنه‌كانه‌وه هه‌ڵپه‌سێردرێت، بۆ ئه‌وه‌ى زمان بڕه‌خسێت و درووست‌ببێت).
هه‌ركه سنورێك كێشرا و چوارچێوه‌يه‌ك دياريكرا، ئيدى بزانه ناوه و ده‌ره‌وه لێكجياكراونه‌ته‌وه. به‌هۆى سنوركێشانه‌وه ناوه‌وه له ده‌ره‌وه جياده‌كه‌ينه‌وه و پانتاييه‌كه‌ى ناوه‌وه له‌سه‌ر شتێكى ده‌ره‌كى ڕاده‌گرين. ئه‌م شته ده‌ره‌كييه به‌شێكه له ناوه‌وه كه ده‌خرێته ده‌ره‌وه‌وه، ئاوارته و ئيستيسنايه‌كه كه ڕێسا و قاعيده درووستده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ى نه‌زم بوونى هه‌بێت، ده‌بێت هه‌ميشه ئه‌گه‌رى فڕێدانه‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌ندێك شتى ناوه‌كى له‌ئارادابێت. هه‌ر جۆره سنوركێشان و درووستكردنى ستراكتۆرێكى به‌تاڵ و ڕه‌مزى(جا ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ياسا بێت يان زمان و به‌ها...) هه‌ميشه پێويستى به ده‌ره‌وه‌يه‌ك و ئاوارته‌يه‌ك هه‌يه تاكو له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئيمكانى ئه‌م سنوركێشانه بڕه‌خسێنێت.
بۆيه له‌لايه‌كه‌وه ستراكتۆرێكى فۆرماڵ و به‌تاڵمان هه‌يه(واته نيهيڵيزمى ناچالاك) كه له ناوه‌ڕۆك به‌تاڵكراوه‌ته‌وه، له‌لايه‌كى تريشه‌وه له‌به‌رده‌م ئاوارته‌يه‌كى "زياده" و ده‌ره‌وه‌ى ستراكتۆرداين(نيهيڵيزمى چالاك). ئه‌م دووانه ڕێك له‌گه‌ڵ لۆژيكى ئاره‌زووى لاكانى‌دا ته‌بادێنه‌وه. ئه‌م ئاوارته‌ى "زياده"يه له ده‌روونشيكارى‌دا بريتييه له ئۆبێكتى بچوكى a كه بۆشايى چێژى زياده پيشانده‌دات. ئه‌م ئۆبێكته بۆشايى و عه‌ده‌مێك پيشانده‌دات كه گوزارشت له نه‌ڕه‌خسان و مه‌حاڵبوونى ژويسانس ده‌كات. مه‌رجى هاتنه‌ناوه‌وه بۆ پانتايى ڕه‌مزى(و كۆمه‌ڵايه‌تى)، له‌لايه‌كه‌وه قبوڵكردنى خه‌سانى ڕه‌مزييه(هيچ شوناسێكى پڕ و پته‌و و يه‌كانگير بوونى نيه)، له‌لايه‌كى تريشه‌وه تێهه‌ڵكێشبوون له‌گه‌ڵ پانتايى ڕه‌مزى‌دا پێويستى به جيابوونه‌وه‌ى به‌شێك له بوونى مرۆڤه كه له‌گه‌ڵ پانتايى ڕه‌مزى‌دا تێهه‌ڵكێش‌نه‌بێت. به‌شێك له بوونى مرۆڤ، به‌شێوه‌يه‌كى ئۆبێكتيڤ و بابه‌تى، وه‌ك ڕياڵ له ده‌ره‌وه‌ى سوبێكت خۆيه‌وه ده‌مێنێته‌وه. به‌م مانايه، مرۆڤ پێشوه‌خت بوونه‌وه‌رێكى پارچه‌پارچه‌يه. تێگه‌يشتنى نيچه بۆ مرۆڤ، وه‌ك حه‌يوانێكى نه‌خۆش، گوزارشته له‌م خاڵه. پره‌نسيپى چێژ كه ده‌بێت هاوسه‌نگى و هارمۆنيه‌تى ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تى ڕێكبخات؛ ڕێك له‌و جێيه‌دا كه به‌هۆى وه‌ده‌رنانى چێژى زياده‌وه ده‌ڕه‌خسێت، هه‌ميشه ڕه‌هه‌ندێكى وێرانكه‌ر له‌گه‌ڵ خۆي‌دا هه‌ڵده‌گرێت(به‌شێوه‌يه‌كى ئيمانێنت و ناونشين). ئه‌م ڕه‌هه‌نده، پاڵنه‌رى مه‌رگه، كه ئاره‌زووكردنێكى ناكۆتا و سووڕانه‌وه‌يه‌كى ناكۆتايه. به ده‌ربڕينێكى تر، ڕێگه‌ى گه‌يشتن به ئۆبێكتى ئاره‌زوو، خۆى ده‌بێته ئۆبێكت(ى ئاره‌زوو). به‌هۆى تێپه‌ڕين له لۆژيكى ئاره‌زووه‌وه بۆ لۆژيكى پاڵنه‌ر، تێربوون له ئۆبێكتێك، خۆى ده‌بێته ئۆبێكت. ئۆبێكتى پاڵنه‌رى مه‌رگ، خودى تێربوونه‌كه‌يه(هه‌ر تێربوونێك، ڕه‌هه‌ندى مه‌رگ زاڵه به‌سه‌ريدا).
زانيمان كه ناوه نيچه‌ييه‌كه‌ى "ويستنى هيچ"، بريتييه له ئايدياڵى زوهد. له‌ڕواڵه‌تدا وه‌ك له ناوى ئايدياڵى زوهديشه‌وه دياره، ئه‌م چه‌مكه ئاماژه‌يه بۆ جۆرێك له زوهد و خۆگرتنه‌وه و چاوپۆشى له چێژ كه شتێكى جياوازه له‌م كۆمه‌ڵگا چێژپه‌رسته‌ى ئه‌مڕۆ. به‌ڵام له‌ڕاستيدا ئايدياڵى زوهد، هه‌ر ئه‌و فۆرمه‌له‌به‌ندييه فۆرماڵ و به‌تاڵه ده‌خاته‌ڕوو كه نيهيڵيزمه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ پێكده‌هێنێت(فۆرمولى په‌يوه‌نديى نێوان ڕێگرتن له چێژ، و زياده‌ى چێژ). ڕێگرتن له چێژى دنيايى له مه‌سيحيه‌تدا، هه‌ميشه هه‌ڵگرى "ئه‌وديو"ێك بووه. دنيايه‌ك له‌وديوى دنياى جه‌سته‌ييه‌وه كه زياده‌ى چێژى تيادێته‌دى و ده‌ڕه‌خسێت. ياسا هه‌ميشه ئه‌م دوو ڕووكاره‌ى له‌خۆيدا هه‌ڵگرتووه، ڕوويه‌كيان به‌رگرتنه به چێژ، ڕووه‌كه‌ى تريشيان فۆرمولبه‌نديى ئايدياڵى زوهده(چێژى زياده)ـه. نيچه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م دووانه دژى يه‌كتر نين به‌ڵكو له‌رووى مێژووييه‌وه درێژه‌پێده‌رى يه‌كترى بوونه. ياساى ڕێگريكه‌ر له چێژ له مه‌سيحيه‌تدا، هه‌ميشه به‌ڵێنى جۆرێك له چێژى زياده‌ى داوه كه ، چێژێكى زياده كه له‌وديو(يان له به‌هه‌شت‌دا) به‌ده‌ستدێت. نيهيڵيزم په‌يوه‌نديى نێوان ئه‌م دووانه ڕوونده‌كاته‌وه، واته په‌يوه‌نديى نێوان ياساى ڕێگريكه‌رى چێژ و زياده‌ى چێژ. خاڵه گرنگه‌كه ئه‌وه‌يه كه ئه‌م "ئه‌وديو"ه، پانتايى چێژى زياده، هه‌ر ئه‌و شته‌يه كه هێز ده‌به‌خشێته ياسا و ڕايده‌گرێت. به ده‌ربڕينێكى تر، هه‌ر هه‌مان ڕياڵى ياسايه.