A+    A-
(2,002) جار خوێندراوەتەوە

لاوانی ئەمڕۆ: چی ئایندەیەک چاوەڕوانمانە؟

 

 

 

پاول كومينگ

له‌ ئينگڵيزييه‌وه‌: محه‌مه‌د فايه‌ق

 

 

 

لاوانی ئەم سەردەمە هیچ  پشكێكى بەرچاو و فەراهەمکراویان نیە لە هێشتنەوەی سەرمایەداری‌دا. ئەوەی کە نەتوانراوە هیچ داهاتوویەک بۆ گەنجان دابین‌بکرێت، بۆتە هۆی تەنگ‌پێ‌هەڵچنینێک، کە نیشانەی داڕمانی هەر سیستەمێکی کۆمەڵایەتییە. ئەم دیاردەیە لە هەموو ناڕەزایەتیيە کۆمەڵایەتییە یەک‌لەدوای‌یەکەکانی ئەم دواییە دا بەرچاو بوو، هەر لە تێکهەڵپژانەکانی دژ بە سیاسەتی سکهەڵگوشین لە بەریتانیا و سویده‌وە بیگرە، هەتا بزووتنەوە گەنجانەکانی یۆنان و ئیسپانیا، و بە دڵنیایشەوە شۆڕشه‌ گه‌وره‌كانى بەهاری عەرەبی.

دوای ٥ ساڵ لەم قەیرانە[ قەیرانی ئابوريی جیهانی ٢٠٠٨]، هێشتا وا دەردەکەوێت کە بۆ چەندین ساڵ و دەیەی تر بەردەوام بێت، ئەم نەوەیەی ئێمە لەبەردەم بژاردەیەکی چارەنووسسازدایە، ئەوەی کە بەرەنگار ببێتەوە یاخوود لێی هەڵبێت؟ کاتێک کە ناچاردەکرێت بە قبووڵکردنی کەمکردنەوەی مووچە، هەڵکشانی نرخەکان، نەبوونی کار و خوێندنی گونجاو، و دابەزینی ئاستی خۆشگوزەرانی، گەنجان زیاد لە هەر کەسێکی دیکە، هیچیان نیە لە دەستی بدەن زنجیرەکانیان نەبێت.

 

 

بێکاری و سەعاتە سفرەکان

پێشبینیکردنی ئەوەی چی داهاتوویەک چاوەڕوانماندەکات بەڕوونی دەرکەوت، کاتێک حکومەتی بەریتانیا دانی بەوەدانا کە ئەو کەسانەیس کاری تاقەتپڕووکێن ئەنجامدەدەن و لەژێر هەڕەشەی دەرکردندان لە سەعاتی سفردا، بۆتە یەک ملیۆن کە چوارهێندە بۆتەوە. گرێبەستی -سەعاتی سفر، کە دەتوانین بڵێین گرێبەستی "مافی سفر"یش، هیچ دەستەبەريیەک ناداتە کرێکار، لە کاتێکدا خاوەنکار ئازاددەکات لە هەموو ئەو مافپێدانە بێزارکەرانەی وەک پشوو و پارەدان لە کاتی نەخۆشی، یاخود چاودێریکردنی ماوەی کار  و هەموو دڵنیاییەکەی کار بۆ کرێکارەکان.

بە هۆکاری بەرزبوونەوه‌ی ڕێژەی بێکارى لەناو گەنجاندا، و هەروەها بەرزيی خواستی ئەم تویژە بۆ کارکردن، زۆربەی کرێکارانی "سەعاتی سفر" لە تەمەنی نێوان ١٨-٢٥ ساڵ پێکدێن، بۆیە لێکەوتەکانی لە ڕادەبەدەر لەسەر گەنجان دەردەکەوێت. وەکو زۆربەی کارە کاتی، وەرزی، و نیوەڕۆژییەکان، بۆتە هۆی ئەوەی کرێکاران بێبەش لە درووستکردنی سەندیکا و یەکێتيیەکان، کە دەتوانێت هۆکارێکی باش بێت بۆ پێشخستی ڕەوشی ژیانیان.

وەک هەمیشە، حکومەت و بازرگانەکانیش لە هەوڵی بەیاسایى‌کردنی ئەم گرێبەستە نیمچە-کۆیلایەتییەن. بە بیانووی کارئاسانیکردن  بۆ کرێکار و فەرمانبەران، بەڵام لە ڕاستی دا هیچ نیە جگە لە ناچارکردنی فەرمانبەران بە قایلبوون بە خواستەکانی خاوەنکار. بە مانایەکی تر: کارئاسانییە بۆ خاوەنکار. لەگەڵ ئەوەش دا، زیادبوونی ئەم جۆرە گرێبەستانە مشتێکن لە خەروارێک بە بەراورد لەگەڵ ئەو ڕێوشوێنانەی دەگیرێتەبەر بۆ ئاسانکردنی ژیانی خاوەنکاران.

لەکاتێکدا مافی کرێکاران بەبەردەوامی پێشێلده‌كرێت، ڕاگەیاندنەکان، بە ڕەزامەنديی حکومەت، مژدەی هاتنی ئەفسانەی بوژانەوەی ئابوری دەدەن. ڕێژەی بێکاری دابەزیوە! ئابوری گەشەی سەندووە! هەموو شتێک باش دەردەکەوێت، یان خەریکە باش دەبێت، بەڵام ئەم هەوڵانە زۆر بەکەمی دەتوانن دەمامک بخەنە سەر ڕەوشێک کە هێشتا جدییە.

بە شاردنەوەی ڕێژەی راستەقینەی بێکاری، بەریتانیا زیادبوونێکی زەبەلاحی ژمارەی کارمەندی گرێبەستی بەخۆوە دیوە: ئەوانەی کە نیوەی ڕۆژەکە یاخوود بۆ وەرزێک کاردەکەن. بەپێى لێکۆڵینەوەیەک ئەم دواییانەی زانکۆی STIRLING ڕێژەی بێکاری لە ٦.٢٪ لە ساڵی ٢٠٠٨ وە بەرزبۆتەوە بۆ ٩.٩٪ لە ساڵی ٢٠١٢ دا. ڕێژەکە دەگاتە ٣٠٪ بۆ تەمەنی نێوان ١٦ بۆ ٢٤ ساڵی.  وەک دەردەکەوێت کاریگەرییەکەی لەسەر  گەنجان بەشێوەیەکی بەرچاوە.  سەرەڕای گرێبەستی "سەعاتە سفرەکان" ، کرێکاران  لە ڕەوشێکی مۆتەکەئاساسدا بەهۆی خەمی دابینكردنى بژێوی، و کرێ، خۆراکەوە کە بەردەوام نرخەکانی لە هەڵکشاندایە {بەپێی ڕاپۆرتی "پێداویستییە سەرەتاییەکانی بەریتانیا" ، ڕێژەی هەڵئاوسانی کەلوپەلە گرنگەکان زۆر زیادیکردووە بە جۆرێک، لە گەیشتووەتە ٪٣٣ لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٢. هەموو ئەمانە لە لایەک و کەم‌موچەيی لەلایەکی تر.

سەرەڕای ئەوە، حکومەتەکان هەر لەسەردەمی تاچەرەوە، ساختەکارییان لە ئامارەکانی کۆفرۆشتنەکان بەرکارهێنراوە بۆ بەرزکردنەوەی وەهمییانەی ڕێژەی بێکاری. ئەم دەستکاریکردنە خۆی دەبینێتەوە لە:

دووبارە پێناسەکردنەوەی بێکاری‌دا- لە سەرەتادا  ئامارەکە ئەوانەی دەگرتەوە کە وەک بێکار تۆمارکرابوون. ئێستا تەنها ئەوانە دەگرێتەوە کە هاوکاری وەردەگرن، ئەوانە هەژمارناکرێن کە بە هەر هۆکارێک بێت هاوکاری وەرناگرن.

بێبەشکردن لە مافی سوودمەندبوون- کە زۆرکەس بێبەشدەکرێن لە سوودمەندبوون، و هەروەها تۆمارکردنیان وەک بێکار.

"بیمەی کار" حيسابناکرێت- ئەوانەی ناچاردەبن کە کاری بێ‌بیمە بکەن، یاخود بێبەشدەبن لە سوودمەند بوون  بە بێکار حساب ناکرێن

کەمئەندامی و بێتوانایی ڕەچاوناکرێت- بەپێی خەمڵاندنەکان نزیکەی ٩٠٠،٠٠٠ کەس لە سوودمەندبوونی بێکارییەوە گوازراونه‌تەوە بۆ سوودمەندبوونی کەمئەندامی، کە زیاتر ڕاژەکانیان نزمکراوەتەوە.

بە ڕەچاوکردنی ئەم هەموو بەڵگانە، دەگه‌ینە ئەو ڕاستییەی کەس زۆربەی هەره‌زۆری گەنجانی بەریتانیا بێکارن یاخوود زۆر نزیکن لە بێکارییەوە، کە هیچ ئەزموونێک بەدەستناهێنن، لەبەر ئەوە ناتوانن بەره‌و پێش بچن لە ئیشەکانیان دا، و هەمێشە لە چەرمەسەریدان. ئەمە زۆر بەرچاوە بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە هیچ پیشەسازییەکی تێدا نیە. وەک ناوچەکانی  میدللاند، باکور، سکۆتلەندا و وێلز.

سەرەڕای بەردەوام بەکاڵاکردنی خوێندنی گشتی و داڕمانی کارە پلەبەندەکان، دەتوانین ببینین کە چۆن بێکاری ڕۆچوەتە بینەقاقای ئەم نەوەیەوە.

 

 

قەیرانەکانی سەرمایەداری

لەبەر ئەوە پێویستە بە توندترین شێوە ڕووبەڕوسوی ئەو پرسیارە ببینەوە، کە چی پێیە بۆ ئێمە؟ بۆچی دەبێت پشتگیريی سیستەمێکى وا بکەین؟

ڕەنگە زیاد لە هەر نەوەیەک لە مێژوودا، پرسی ئەڵتەرناتیڤ و جێگرەوەیەک، بۆ کۆمەڵگەیەک کە وەڵامدەرەوەی کێشەکانی بێت، ڕووبەڕووماندەبێتەوە. لەجیاتيی سیستەمێک كه‌ دەخوازێت گەنجیيمان بفرۆشێت، پێویستمان بە سیستەمێکە کە توانستەکانمان بەگەڕبخات. پێویستە و دەبێ تێبکۆشین لە پێناو سیستەمێک دا کە بتوانێت ئاسایشی ئابوری و کۆمەڵایەتی بۆ گەنجان و کرێکاران لە هەموو تەمەنەکان دا فه‌راهه‌مبكات، هەروەها  دابینکردنی خوێندنی خۆڕایی، خزمەتگوزاريی گشتی، مافی ئیشکردنێکی گونجاو و شیاو، لەگەڵ موچەیەکی گونجاودا، هەروەها پشوو و مۆڵەتوەرگرتنی لە کاتی نەخۆشی‌دا، هەروەها کاتی ماقووڵ بۆ ئەوەی بتوانین بە بوارەکانی تری ژیانیشەوە سەرقاڵ بین.

بەڵام بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشییەکە، پێویستە لە هۆکارەکەی تێبگەین نەک هەر تەنیا نیشانەکانی نەخۆشییەکە. پێویستە بزانین قەیرانەکان هەروا لە هیچەوە نەهاتوون، بەڵکو  ڕەگیان گرتووە لە بنچینەیەکی واقيعى و ڕاسته‌قينه‌ و ماتریاڵييه‌وه‌ کە بنەمای سیستەمی چینایەتيی کۆمەڵگەی سەرمایەدارییە.

تاکە هەوڵی جیدی کە درابێت بۆ تێگەیشتنی کۆمەڵگە لە ڕوویەکی زانستییەوە، میتۆدە ماتریالیستیەکانی کارل مارکس و فریدریک ئەنگڵس بوون. لەوە گەیشتبوون کە سەرمایەداری نوقمی قەیران بووە و  هەر خودی خۆی تووشی داڕمان دەبێت بەهۆی دابەشکردنی کۆمەڵگە بەسەر چینەکاندا. بەپێى چەمکە مارکسییەکان، پرۆلیتاریا- کرێکاران، ئەو کەسانەی کە هیچ خاوەندارێتییەکی بەرهه‌مهێنانیان نیە تەنیا هێزی کارەکەیان نەبێت کە دەیفرۆشن بۆ بژێويی ژیانیان. کە دووجار لە لایەن بۆرژوازی-سەرمایەدارەوە- ئەو چینەی کە خاوەنی هێزی بەرهەمهێنان،و کارگە و کۆمپانیاکانە، دەچەوسێنرێنەوە، جارێک بە پێدانی هەقدەستییەک کە تەنیا بەشێکە لەو بەهایەی بەرهەمیدەهێنن، جارێکی تر  بەبازاڕکردن و دانی نرخێکی هەڵئاوساو و بەرز بەو بەرهەمە.

هەموو ئەو بەها زیادانەی کە سەرمایەدار گلیدەداتەوە، کە بە ناوێکی لەکەداری وەک قازانجەوە ناوزەدکراوە. هەروەها بۆ زیادکردنی قازانج سەرمایەداران ناچار بە ڕکابەریکردنی یەکتر دەبن بۆ درووستکردنی بەرهەمێک بە نزمترین نرخ، و لەهەمانکاتدا دابەزاندنی تێچووەکەی، کە هەمان کرێی کاری کرێکارەکەیە.

مارکسیزم پرسیارێکی سادە دەکات:س چی ڕوودەدات کاتێک بە بەردەوامی بەها لە کرێکارەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەرمایەدار لە ناو سیستەمەک دا وەک گشتێک؟ ئەنجامەکەی قەیرانە. کرێکاران پارەیان نیە کە هەموو کاڵا بەرهەمهاتووەکان بکڕنەوە، زوو یا درەنگ هەموو سیستەمەکە دەڕووخێت. بەم قەیران دەڵێین زیادە-بەرهەمهێنان: قەیران خودی سەرمایەداری.

ئەمانە تێڕوانینی مارکسییانە بوون، کە پشتبەستووە بە زانست و بەردەوام ڕاستی و درووستی دەسه‌لمێنرێت بەهۆی ڕووداوە مێژووییەکانەوە. لە هەر ڕەوشێکی شۆڕشگێری دا پڕچەککردن بە تیۆرییەکی درووستەوە کلیلی سەرکەوتن دەبێت.

ئێستا ئێمە لە ناو قەیرانێکسدا دەژین کە مارکس ١٥٠ ساڵ لەمەوبەر باسیکردووە. ئەم جارە بەڕوونی دەردەکەوێت لەو هەڵکشانە گاڵتەجاڕانەیەی قەرز و قەباڵە ئابوورییانەدا کە بەردەوام قەیرانە ئابورییەکانی ساڵانی  ٧٠ و ٨٠کانی  ڕابردووی پەردەپۆشدەکرد.

لەسەرووی هەمووشیەوە سەرمایەداری دەمێکە توانای لە خۆی بڕیوە لە هەر گەشەسه‌ندنێکی مومکین. پێویست ناکات مارکسی بیت بۆ ئەوەی هەست به‌مه‌ بکەیت. پێشکەوتنە زانستی و تەکنەلۆژییەکان گەیشتوونەتە کۆتايى خۆیان له‌ژێر سەرمايەداری‌دا، حەقیقەتێکە دەردەکەوێت لە پێویستی پەیوەستکردنی وەبەرهێنان بە ئەنجامی پڕ قازانجەوە. سەردەمانێک درووستکردنی هێڵی شه‌مەندەفەر، ڤاکسینی کوتان، بەرەوپێشچوونی مەزن لە لە پێشەسازی و کشتوکاڵ دا هتد...، بەڵام ئێستا تەنها ساڵانە ڤێرژنێکی نوێی iPAD دەبینین، بەرزيی تێچووی خۆراک، داخستنى کارگەکان، بەبێ بوونی هیچ پێشکەوتنێک لە دەرمانسازی‌دا، کۆتاييهاتنی پرۆگرامه‌کانی بۆشایی ئاسمان، دواخستن لە درووستکردنى تەکنەلۆژییای وزەی نوێبووەوەدا و هتد.

ئەم قەیرانەی ئێستا تەنیا داڕمانێکی ئاسایی ئابوری نیە، بەڵکو بێکەڵکبوونی ئۆرگانیکی خودی سیستەمەکەیە کە چیتر ناتوانێت هیچ شتێک پێشکەشبکات. نوقمبوون لەناو قەرز، بەرزيی ڕێژه‌ى بێکاری، هەژاری، جەنگ، و نەبوونی هیچ داهاتوویەک بۆ خوودی خۆی، بەرگریکارانى سەرمایەداری بە دوای ڕیگایەکەوەن بۆ دەرباز بوون لێی. تاکە ڕێگە کە شارەزان چۆن دەربازبن، ئەوەیە بە گواستنەوەی شکستەکە بۆ سەر شانی چینی کرێکار و  گەنجانی ئەمڕۆ و سبەینێ. شیکردنەوەی مارکسییانە یارمەتیماندەدات بۆ تێگەیشتن لەم دۆخە مەنگە. دووبارە دەبێت پرسیارەکە بکرێتەوە؟ چی نرخێکی هەیە پاراستنی ئەم سیستەمە؟ هەروەها، چۆن بتوانین بەرەنگار ببینینەوە و ڕەوشەکە بەرەو پێش ببه‌ين؟

 

چۆن بەرەنگار ببینەوە؟

کرێکاران و گەنجان ڕووبەری چەندین پەلامار بوونەتەوە لە ڕابردوودا. لەڕاستیدا زۆربەی، گەر نەڵێن هەمووى، ئەو  "ئیمتیازاتانەی" داوامان لێدەکرێت لێیان بێ دەنگ بین، لە ڕێی خەباتی جەماوەری ڕێکخراوە کرێکارییەکانەوە دەستهاتوون.  هێشتا یەکێتییە کرێکارییەکان و پارتە سیاسییە جەماوەرییەکان لە شێوەی پارتی کڕێکارانی بەریتانیادا ماون، کە لەم جەنگە مێژووییانەوە سەریانهەڵداوە. ڕیکخراوە جەماوەرییە ملیۆنییەکان چەکێکی ڕێکخراوە کرێکارانی یەکگرتووە، کە توانای سەر لەنوێ  جوڵاندنی کرێکاران و گەنجانی هەیە.

بەڵام ئەم ڕێکخستە جەماوەرییە دەستی بۆ نەبراوە بەهۆی ئەو بوژانەوەیە ئابورییەی ئەم چەند دەیەی دواییەوە و  هەروەها چەندین سەرکردە بوونەتە گەورەترین لایەنگری  چەوساندنەوەی سەرمایەداری. کاریگەريی ئەم سەرکردانە لەسەر نزمکردنەوەی ورەی جەماوەر و  هەروەها چەند سازشکردنێک لە شوێنی کارەکاندا لە ساڵانی پێشوودا ، بوونەتە هۆکاری کاڵبوونەوەی ئەم ڕێکخراوانە. هەر وەک ئەو ئيديۆمه‌ى كه‌ دەڵێت " لە ئاوی مەنگ دا ، شتی پیس سەردەکەوێ"[[ in still water, the scum will rise to top. چەندين هەلپەرست پلەوپایەخواز و ڕاستڕەو چەندین پۆستی باڵایان بەدەستهێناوە.

ئەم سیاسیيانە دەیانەوێت دڵنیایيمان بدەنێ کە کاتێک کە قەیرانەکە دەڕەوێتەوە ، بەشەو و ڕۆژێک هەموو شتێک وەک جارانی لێدێتەوە. نەک هەر ئەوەی هەر ئەندامێکی سەندیکاکان بە کەمێک شارەزايی لە ناکۆکیيەکاندا پێکەنینی بەمە دێت، بەڵکو ئاسۆی دەرچوونی بەریتانیا لەم قەیرانە زۆر ناڕوونە. بە دڵنیایيەوە گەر واش بێت، ئەوا گەنجان ناگرێتەوه‌ کە پێویستە لە چاوەڕوانيی بەتەمەنەکاندا بن پێش ئەوەی ژیانیان ده‌ست پێ‌بکەن.

لەوەتەی قەیرانەکانی ٢٠٠٨وە ئیشی ئەم پلەخوازانە قورستربووە. ئەندامبوون لە ڕێکخراوە کرێکارییەکان دووبارە لە بەرزبوونەوەدایە بەهۆی زیادبوونی هێرش بۆسەر کرێکاران، کە ڕووبەڕووی دەبنەوە کاتێك کە ماندەگرن؛ ئەم بەنگکردنە، کە بەسۆزەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت لە سەرەوە، پێویستە وەک هاوکات ئەو پەستانەش ببینرێت لە خوارەوە .

لەناو پارتی کرێکاراندا، پێشکەوتنی سیاسی بەشێنەيی دەردەکەوێت، بەڵام هەندێ نیشانەی دڵخۆشکەر خەریکە پەیدادەبن لە ناوی تاریکایی (بلێری)دا. بەهۆی پەیوەنديیان بە سەندیکاکانەوە. کرێکارانی ناڕازی داواکارییەکانیان لە زیادبووندان بۆئەوەی پارتی کرێکارانیش بچێتە پاڵیان. ئەم پرۆسەیە بەڕوونی لە هاوینی ئەمساڵدا دەرکەوت لە کاتی  هەڵبژاردنی ناوی پاڵێوراوانی پەرلەمانی داهاتوودا. کاتێک بەربژێرەکە بەسەر  دوو بەرەدا، سەندیکاییەکان و لایەنگرانی بلێری لە سەرکردایەتيی حيزبەکەدا. ئەم ڕووبەڕووبوونەوانە لەوانەیە چەندین جاری تر دووبارە ببێتەوە کە ده‌بێتە هۆی دەرکردنی ڕاستڕەوەکانی ناو سەرکردایەتيی پارتەکە.

لەگەڵ ئەوەشدا لە ٢٠٠٨وە تا ئێستا هیچ کردارێکی کۆنکرێتی نەنراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەی هێرشەکانی پارتە دەساڵاتدارەکان. سەرکردەکانی پارتی کرێکاران نایانەوێت بەرەنگارببنەوە و بەئاشکرا ڕایانگەیاندووه‌ کە لەگەڵ هەنگاوەکانی حکومەتدان و دژی مانگرتنی سەرتاسەریین. لەبەر ئەوە ئەو مافەیان نامێنێت کە ڕێبەرایەتيی  بزووتنەوە کرێکارییەکان بکەن. تەنانەت ئەو سەرکردانەی کە گوێیان بە فشارەکان داوە و بەرەو چەپ هاتوون هێشتا پەیوەستن بە سیستەمی سەرمایەدارییەوە.

ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ بێ‌توانایی ئایدۆلۆژیای ڕیفۆرمیزم لە پێشکەشکردنی ئەڵتەرناتیڤێکی واقيعی‌دا.  هێشتا لە سەردەمانی پێشووتری متمانەی بانکی و بووژانەوەی ئابوری‌دا دەژین. پێیان وایە ئەڵتەرناتیڤی کەمکردنەوەی خەرجییەکان، تەنیا لە رێفۆرمکردنی سیستەمەکەدا خۆی دەبینێتەوە، بە  قەرزکردنی زیاتر، و چاپکردن و خەرجکردنی پارەی زیاتر و باجوەرگرتن لە دەوڵەمەندانە.

وا دەردەکەون وەک بڵیی هیچ قەیرانێک بوونی نیە. هەموو کێشەکانی قەرزە پێشبینی‌نەکراوەکان و داڕمانی متمانەی بانکی کە ڕوودەدەن تەنها پیلانگێڕییەکی "ئایدۆلۆژيین" بۆ کەمکردنەوەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

بەڵام قەیرانی سەرمایەداری ڕاستەقینەیە و لە هەمووشوێنێک بەدەردەکەوێت. حکومەتە ڕاستڕەو و  چەپڕەوەکان خۆیان تەرخانکردووە بۆ پاشه‌کەوتکردنی شایستەکان، بە لوتبەرزییەوە لە هەوڵی هێشتنەوەی قازانج و بەردەوامبوون لەسەر قەرزە ناچارییەکانیان- بە مانایەکی تر، پاراستنی خاوەندارێتييەکان و بەرژەوەندییەکانی سەرمایەداریين.

ڕاستیيەکی سادە هەیە ئەویش ئەوەيه‌ کاتێک تۆ ڕێز لە خاوەندارێتی بگریت و ئەو سیستەمەی کە خاوەندارێتی دەپارێزێت، دەبێت ئەوەشت قبووڵ بێت کە قەرزەکان دەبێت بدرێنەوە بۆیە دەبێت خزمەتگوزارییە گشتییەکان کەمبکرێنەوە.. لەبەر ئەوە ڕیفۆرمیستەکان لەسەر ڕێگایەکن کە ئاراستەیان دەکات- ئەگەر دەسەڵات بگرنەدەست- بۆ ناپاکیکردن لە جەماوەرەکەیان کە ئەوانیانی بە هێز کردووە.

ئەم تێڕوانینە لەو دواییانەدا لە فەڕەنسا بەدەرکەوت، کاتێك کە سەرۆک فرانسۆ هۆلاند بە بلیتی دژە پاشه‌کەوتکردنی  شایستەکان[تەقەشووف] بردیەوە، بەڵام ئێستا [٢٠١٣] خەریکی بڕینی خزمەتگوزارییەکانە هەروەکو هەر حکومەتێکی دیکەى سەرمایەدار. لەبەر ئەوە پێویستمان بە ئاڵتەرناتیڤێکی ڕاستەقینە هەیە بۆ ئەوەی لەم مەنگییە ڕزگارمان ببێت: ئەڵتەرناتیڤیک کە ئەوه‌ندە بوێر و ڕادیکاڵ بێت کە بتوانێت هەموو کۆنە قینەکان و پەرستشە کۆیلەییەکان بۆ ئەمری واقیع  بشلەقێنێت: پرۆگرامێک بێت کە بتوانێت سەرمایەداری بەوه‌ تاوانباربکات خودی سەرمایەداری ڕەگ و ڕيشەی  قەیرانەکان و نەهامەتییەکان  بزانێت. بۆ ئەم ئەرکە، لاوان، کە زۆریان هەیە لەدەستی بدەن، بەتەواوەتی گونجاون. سۆسیالیست ئەپییەڵ ( SOCIALIST APPEAL) بۆ ئەم مەبەستە تێدەکۆشێت  و ئەم پرسیارانه پێشنیار دەکات.

 

 

ئەم ئه‌ڵته‌رناتيڤه‌ چییە؟

چی دەبوو گەر بزووتنەوەی کرێکاری خاوەنی سەرکردایەتییەکی پڕ بە ناوەکەی بوایە؟ دەیتوانی کەمپینێکی ڕاستەقینە لە دژی حکومەتی دەوڵەمه‌ندان پێکبهێنێت، بە دەستپێکردنی مانگرتنی گشتی کە هەموو چینەکانی کۆمەڵگەی دەجوڵاند. بە پرۆگرامێکی بوێرانەوە، دەسەڵاتی  چینەکەمان دەتوانێت هێزێکی گەورە بخوڵقێنێت؛ بە هەماهەنگی لەگەڵ  کرێکارانی سەندیکاکان، ملیۆنان خەڵکی ئاسایی، و کرێکاری نیوه‌ڕۆژ و گرێبەستە سەعاتە سفرەکان، چەندانی تر، دەتوانرێت بجوڵێنرێت بۆ بەره‌نگاربوونەوە.

نا بۆ کەمکردنەوەی خزمەگوزارییەکان، بەڵێ بۆ زیادکردنی کاری گشتی لە جیاتی؛ پرۆگرامێکی گەورەی نیشتەجێکردن؛ قوتابخانەی نوێ؛ نەخۆشخانە؛ خزمەتگوزارییە گرنگەکان؛ کۆتاییهێنان بە بێکاری بە کورتکردنەوەی ماوەی کار لە هەفتەیەک دا و موچەی گونجاوى خوێندنی خۆڕایی لە هەموو ئاستەکاندا؛ بەنیشتیمانیکردنى هەموو قۆرخکراو و مۆنۆپۆلییەکان وەک هەنگاوێک  بەرەو بنیاتنانی ئابورییەکی دیموکرات و سۆسیالیستی؛ چی دەبوو ئەگەر ئەم داواکارییانە لەڕێی بزوتنەوەیەکە بکرانایە؟ ئایا ڕاستەوخۆ حکومەتە بۆگەنکردووەکەی لانەدەبرد؟

لە دەره‌وەی وڵاتيش، لە ئەوروپا و شوێنانی تریش، کرێکاران و لاوان کە سەرقاڵی خەباتکردن لەناکاو دەبوونە خاوەنی ئەڵتەرناتیڤێک؛ یەکێک کە شایەنی خەباتکردنە لە پێناویدا، و لەم نزیکانەشدا دەیتوانی سۆسیالیزمی جیهانی بنیات بنێت.

ئێستا زیاد لە هەرکاتێکی دیکەی ناو مێژوو ئەوە بووە بە پێویستیەک کە سەرنجی خەڵک ڕابکێشرێت بۆ ئایدیای مارکسی و بنیاتنانی ڕێکخراوێک کە بتوانێت ئامانجەکانی کۆمەڵگە بەدیبهێنێت. لەم چاخی قەیران و شۆڕشەدا کە ئێستا تێکەوتووین، ئەوە گەنجە کە داهاتوو دیاریدەکات.

 

 

 

سه‌رچاوه‌:

https://www.marxist.com/the-youth-of-today-where-is-our-future.htm