شكستى پرۆژه قودسييه‌كان
ناجى ئه‌فراسياو
بهێننه پێش چاوى خۆتان ئه‌گه‌ر هه‌موو ته‌نگژه و گيروگرفته‌كانى سه‌ده‌ى بيست و يه‌ك به‌ته‌نها بريتى بوايه له كێشه‌ى فه‌ڵه‌ستين و ئيسرائيل، ئايا به‌ته‌نها ئه‌و كه‌يسه كافى بوو بۆ ئه‌وه‌ى سيسته‌مى سه‌رمايه‌دارى هه‌موو مرۆڤايه‌تيى پێ خافڵ بكات؟ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌كانى سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيست و يه‌ك، يه‌كه‌م شت فايلى 11ى سيپته‌مبه‌ر ده‌بينين، (سه‌مير ئه‌مين) كه ئابوريناسێكى ماركسييه پێيوايه ئه‌مريكا هاوشێوه‌ى نازييه‌كان ده‌يه‌وێت له‌ڕێگه‌ى درووستكردنى دوژمنى وه‌همييه‌وه و له‌ژێر ناوى قه‌ڵاچۆكردنى تيرۆردا نه‌يار و به‌رهه‌ڵستكارانى ئايدۆلۆژياكه‌ى له‌ناوببات(له‌سه‌ر ئاستى لۆكاڵييش هێزه كوردييه‌كان ده‌يان كه‌سايه‌تى و گرووپيان به‌ناوى قه‌ڵاچۆكردنى تيرۆره‌وه سه‌ركوتكردووه). به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ به‌رهه‌ڵستكاريى ئه‌مريكا ده‌كات حاكم و ميرنشينه عه‌ره‌ب و ئيسلامه‌كان نين، به‌ڵكو ئه‌و جه‌ماوه‌ره ڕه‌شوڕووته‌يه كه به‌درێژايى مێژوو پرۆژه‌كانى چينى باڵاده‌ستيان به پيرۆزييه‌كانى خۆيان و نيشتيمان داناوه. هه‌ر له سه‌رده‌مى فيرعه‌ون و كۆيلايه‌تييه‌وه تاكو قۆناغى سه‌رمايه‌داريى دوايين.
ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ڕ له‌سه‌ر قودسه‌كانى نه‌ته‌وه و ئايين و نيشتيمان ده‌كات ئه‌و ميلله‌ته خه‌ڵه‌فاوه‌يه كه شه‌ڕى مه‌زهه‌بى و تائيفى و نه‌ته‌وه‌يى ده‌كات، له‌ولاشه‌وه ده‌سته‌يه‌ك بازرگانى سياسى و ده‌سه‌ڵاتدار گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نه‌ياره‌كانى نه‌ته‌وه و ئايين ده‌كات. به‌نموونه‌ى هه‌ڵوێستى ده‌سه‌ڵاتدارانى قه‌ته‌ر و سعودييه و توركيا و ئێران به‌رامبه‌رى "قودسى عه‌ره‌ب و ئيسلام" و نيفاقى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه، كه زياتر له نيو سه‌ده‌يه بازرگانى به عاتيفه و هه‌ست و سۆزى گه‌له‌كانيانه‌وه ده‌كه‌ن.
له مێژووى سه‌د ساڵى ڕابردووى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريخوازيى كوردييشدا، به‌رده‌وام هێزه باڵاده‌سته‌كان بازرگانييان به پرسى نه‌ته‌وه و كوردايه‌تييه‌وه كردووه، به‌رده‌وام له‌ژێر ناوى پێشمه‌رگه و ئاڵا و كه‌ركوكدا ميلله‌ت چه‌وسێنراوه‌ته‌وه، هه‌ركاتێكيش به‌بيانووى پاراستنى "خاكى ميديا" و زنجيره چياكانى حه‌مرين شه‌ڕێكيان به‌رپاكردبێت ئه‌وا يه‌كه‌م كه‌س كوڕه هه‌ژار و جۆشدراوه‌كانى ناسيۆناليزم بوونه‌ته قه‌ڵغانى تيرى "دوژمن"، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه پێشڕه‌وه‌كانى كوردايه‌تى له‌گه‌ڵ نه‌يارانى "قودسياته‌كانى كوردستان"دا خه‌ريكى ڕێككه‌وتن و گرێبه‌ستى بازرگانى بوون.
ئه‌مڕۆ ده‌بينين كۆمه‌ڵێك قه‌يرانى گه‌وره‌ى ئابورى يه‌خه‌ى "سيسته‌مى سه‌رمايه‌داريى به‌جيهانيكراو"ى گرتووه. به‌ڵام ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بووه‌ته سه‌حنه‌ى گه‌لێك شانۆگه‌رى كه ده‌توانێت شكستى سيسته‌مى ئابوريى سه‌رمايه‌دارى به كۆمه‌ڵێك شه‌ڕى شارستانى و نه‌ته‌وه‌يى و ئايينى و مه‌زهه‌بى بشارێته‌وه. نه‌ته‌وه‌كانى كورد و عه‌ره‌ب و تورك و فارسيش پشكى شێريان له‌گوتارى فاشيستى و گه‌وجاندن به‌رده‌كه‌وێت، گه‌ر ته‌ماشاى شه‌ڕه‌كانى لوبنان و سوريا و يه‌مه‌ن و عێراق بكه‌ين ده‌بينين ميلله‌تێكى برسى شه‌ڕ بۆ خواستى چينێكى ئه‌ريستۆكرات و ده‌سه‌ڵاتێكى ئۆليگارشى ده‌كات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى بووه‌ته كۆمپرادۆر و ده‌ڵاڵى زلهێزه‌كان.
خه‌مێكى تر كه له سته‌م و گاڵته‌جاڕيى ده‌سه‌ڵاتداران قووڵتره بريتييه له‌و ڕێژه‌يه‌ى خه‌ڵك كه هێنده‌ى خه‌ريكى گۆڕينى ماسك و پرۆفايله‌كانى فه‌يسبوكيانن به بۆرما و قودس، هێنده‌ى سه‌رقاڵى شه‌ڕى نێوان به‌ندبێژه‌كانن، هێنده بيريان له‌وه نه‌كردۆته‌وه چۆن له ده‌ورى ئايديايه‌ك كۆببنه‌وه تاكو به فۆرمێكى ده‌سته‌جه‌معى بير له ڕيشه‌كێشكردنى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بكه‌نه‌وه كه ده‌يان ساڵه به‌ناوى پيرۆزييه‌كانى نيشتيمانه‌وه برسيان ده‌كه‌ن و ده‌يانچه‌وسێننه‌وه.
ئه‌وه‌ى جێگاى تۆزقاڵێك ئومێد و خۆشحاڵييه له‌دواى شكستى هه‌ر پرۆژه‌يه‌كى نه‌ته‌وه‌يى و ئايينى ڕێژه‌ى به‌ئاگاهاتنه‌وه و له‌خه‌وهه‌ستانى گه‌لانى ناوچه‌كه ڕوو له هه‌ڵكشانه. هه‌ر له‌دواى ڕووداوه‌كانى 16 ئۆكتۆبه‌ر له كوردستان و قسه‌كانى ترامپ له‌سه‌ر قودس، كۆمه‌ڵێك ده‌نگ له‌نێو شه‌قامى كوردى و عه‌ره‌بى به‌رزبوونه‌وه كه دركيان به فێڵ و ڕياكاريى ده‌سه‌ڵاتداران كردووه له‌هه‌مبه‌ر پرس و پرۆژه قودسييه‌كان. ڕه‌نگه چيتر وه‌ك جاران كوردێكى كه‌ركوك بڕوا به‌و شيعاراته درۆزنانه‌ى كوردايه‌تى نه‌كات به‌رامبه‌ر كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان(هه‌ر خۆشيان ڕۆژانه فايلى زوڵم و گه‌نده‌ڵييه‌كانى يه‌كتر ئاشكرا ده‌كه‌ن). ياخود چيتر هه‌ر عه‌ره‌ب و موسڵمانێك به سانايى د‌رك به‌و بازرگانييه ده‌كات كه له‌نێوان پادشاكانى عروبه و ئيسلام و ئه‌مريكادا هه‌يه.