* ده‌شتوانيت له خواره‌وه به فۆنتى ئاسايى بابه‌ته‌كه بخوێنيته‌وه
ئاره‌زووى فه‌لسه‌فه و دونياى هاوچه‌رخ(1)
ئه‌م به‌دواداچوونه فه‌لسه‌فييه له‌ژێر ئاڵا و به‌يداخى شيعره‌وه ده‌ست‌پێده‌كات، به‌م جۆره‌ش په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كه‌ى نێوان شيعر و فه‌لسه‌فه له ياده‌وه‌ريماندا زيندووده‌كاته‌وه.
ڕامبۆ ده‌سته‌واژه‌يه‌كى سه‌ير به‌كاردێنێت: «شۆڕشه لۆژيكييه‌كان-logical revolts». فه‌لسه‌فه شتێكه وه‌ك «شۆڕشى لۆژيكى»[2]. فه‌لسه‌فه، بيركردنه‌وه ده‌كاته‌وه به گژ ناعه‌داله‌تيدا، به گژ دۆخى كه‌موكورتى دونيا و ژياندا. هاوكات فه‌لسه‌فه به‌هۆى ئه‌و جووڵه و بزاوته‌وه كه پارێزه‌ر و به‌رگريكارى عه‌قڵ و به‌ڵگه و بورهانه، بيركردنه‌وه به‌رده‌داته گيانى ناعه‌داله‌تى، ئه‌و جووڵه و بزاوته‌ى كه سه‌ره‌نجام لۆژيكێكى تازه دێنێته گۆڕێ.
مالارمێ [ـى شاعير] ده‌ڵێت: «هه‌ر بيركردنه‌وه‌يه‌ك، هه‌ڵدانى زارێكه». واى‌ده‌بينم كه ئه‌م هاوكێشه لوغزاوييه پێناسه‌كه‌رى فه‌لسه‌فه‌شه، چونكه فه‌لسه‌فه هزرى گه‌ردوونى و گشته‌كى[3] ده‌خاته‌ڕوو- واته ئه‌وه‌ى كه به لاى هه‌ر بيركردنه‌وه‌يه‌كه‌وه، مه‌سه‌له‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه-، به‌ڵام ئه‌م كاره له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رپرسيارى و پابه‌ندبوونێك ئه‌نجامده‌دات كه هه‌ميشه به‌خت و شانس ڕۆڵى تيا ده‌گێڕێت، پابه‌ندبوونێك كه له هه‌مان كاتدا جۆرێكه له ڕيسك و سه‌ركێشى يان گره‌وكردن.
ئاره‌زووه چوار ڕه‌هه‌ندييه‌كه‌ى فه‌لسه‌فه
ئه‌م دوو هاوكێشه شيعرييه[ـى ڕامبۆ و مالارمێ]، گوزارشت له تێكڕاى ئاره‌زووى فه‌لسه‌فه ده‌كات، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئاره‌زووى فه‌لسه‌فه هه‌ڵگرى ڕه‌هه‌ندێكى شۆڕشه: هيچ فه‌لسه‌فه‌يه‌ك بوونى نيه، گه‌ر بيركردنه‌وه‌يه‌كى نيگه‌ران و نائاسوده‌ش بوونى نه‌بێت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دونيادا به‌و جۆره‌ى هه‌يه. به‌ڵام هاوكات ئاره‌زووى فه‌لسه‌فه خاوه‌نى لۆژيكيشه؛ واته بڕوابوون به ده‌سه‌ڵاتى عه‌قڵ و به‌ڵگه و بورهان. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئاره‌زووى فه‌لسه‌فه هه‌ڵگرى گه‌ردوونێتى و گشتێتى[4]يشه: فه‌لسه‌فه ڕووى ده‌مى ده‌كاته تێكڕاى مرۆڤه‌كان وه‌ك بوونه‌وه‌رى بيركه‌ره‌وه، چونكه گريمانه‌ى ئه‌وه ده‌كات هه‌موو مرۆڤه‌كان بيرده‌كه‌نه‌وه. دواجار فه‌لسه‌فه خۆى ده‌داته ده‌ستى ڕيسك و سه‌ركێشى: بيركردنه‌وه هه‌ميشه ئه‌و بڕياردانه‌يه كه پشتيوانى له ڕوانگه سه‌ربه‌خۆكان ده‌كات. بۆيه ئاره‌زووى فه‌لسه‌فه خاوه‌نى چوار ڕه‌هه‌نده: شۆڕش، لۆژيك، گه‌ردوونێتى، ڕيسك.
پێموايه دونياى هاوچه‌رخ، دونياكه‌ى ئێمه، ئه‌و دونيايه‌ى كه هه‌وڵده‌يده‌ين بير‌ى لێ‌بكه‌ينه‌وه و بيگۆڕين، گوشارێكى توند بۆ ئه‌م چوار ڕه‌هه‌نده‌ى فه‌لسه‌فه دێنێت، به‌جۆرێك كه هه‌ر چوار ڕه‌هه‌نده‌كه، چاو له‌ناو چاوى دونيا، خۆيان له ڕێڕه‌وێكى سه‌خت و تاريكدا ده‌بيننه‌وه كه چاره‌نووس و ته‌نانه‌ت بوونى فه‌لسه‌فه خۆيشى به‌وه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تا و يه‌كه‌ميان، تا ئه‌و جێيه‌ى په‌يوه‌نديى به شۆڕشه‌وه هه‌يه، ئه‌م دونيايه، دونياى ئێمه، دونياى "ڕۆژئاوا"(چه‌ندت پێخۆشه ده‌توانيت فاريزه‌كه درێژبكه‌يته‌وه) ده‌رگير و ده‌سته‌ويه‌خه‌ى فيكر نابێته‌وه وه‌ك شۆڕش، ئه‌ويش له‌به‌ر دوو هۆ. يه‌كه‌م، ئه‌م جيهانه پێشوه‌خت فه‌رمانى ئازاديى خۆى ده‌رده‌كات و خۆى وه‌كو "جيهانێكى ئازاد" ده‌خاته‌ڕوو- ئه‌مه ڕێك هه‌ر ئه‌و ناوه‌يه كه ده‌يداته پاڵ خۆى، "دوورگه‌يه‌ك"ـى ئازاد له‌سه‌ر هه‌ساره‌يه‌ك كه باقييه‌كه‌شى نوقم‌ونغرۆى ناو كۆيلايه‌تى و وێرانييه. به‌ڵام ئه‌م جيهانه، جيهانى ئێمه، له هه‌مان كاتدا ڕيسك و قوماره‌كانى ئازادييه‌كى له‌م جۆره، يه‌كڕه‌نگ‌وستاندارد ده‌كات و به بازرگانيى‌ده‌كات- كه ئه‌مه‌ش هۆكارى دووه‌ميانه؛ هه‌روه‌ها ملكه‌چى يه‌كڕيتمييه‌كى پوله‌كيى[5] ده‌كات، ئه‌ويش به سه‌ركه‌وتنێكى له‌و جۆره‌وه كه گوايا جيهانه‌كه‌ى ئێمه چيتر پێويستى به شۆڕش نيه بۆ ئه‌وه‌ى ئازاد بێت، چونكه ئازادى بۆ هه‌موومان گه‌ره‌نتى و مسۆگه‌ر ده‌كات. به‌ڵام به‌كارهێنانى ئازادانه‌ى ئه‌م ئازادييه‌مان بۆ مسۆگه‌ر ناكات، چونكه له‌ڕاستيدا به‌كارهێنانێكى له‌م جۆره پێشوه‌خت له‌لايه‌ن بريق‌وباقى بێكۆتايى كاڵا و شمه‌كه كۆدڕێژكراو و ئاراسته‌كراوه‌كانه‌وه خراوه‌ته سه‌ر تووله‌ڕێيه‌كى تايبه‌ت. به‌م هۆيه‌وه‌يه كه ئه‌م جيهانه گوشارێكى هێجگار توند ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ئايديايه‌ى كه [پێى‌وايه] بيركردنه‌وه ده‌توانێت بريتى‌بێت له شۆڕش يان ياخيبوون.
جيهانه‌كه‌ى ئێمه هێشتاش فشارێكى به‌هێز ده‌خاته سه‌ر ڕه‌هه‌ندى "لۆژيك"، له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى كه جيهان له‌قووڵاييدا بۆته ملكه‌چى ڕژێمێكى نالۆژيكيى په‌يوه‌ندى و كۆمۆنيكاسيۆن(communication). په‌يوه‌ندى و كۆمۆنيكاسيۆن ئه‌و دونيايه يه‌كده‌خات و ده‌گه‌يه‌نێته يه‌كترى كه پێكهاتووه له وێنه‌كان، وته‌كان، گوزاره‌كان و ئه‌و شه‌رحه لێكپچڕاوانه‌ى كه پره‌نسيپه قبوڵكراوه‌كه‌يان بريتييه له نايه‌كانگيرى[6]. كۆمۆنيكاسيۆن ڕۆژ به ڕۆژ هه‌موو لينك و پره‌نسيپه‌كان پوچه‌ڵ‌ده‌كاته‌وه و ده‌يانخه‌سێنێت، ئه‌ويش له چوارچێوه‌ى جۆرێك پێكه‌وه‌بوون و دراوسێيه‌تيى بێ‌پاساو و بێ‌هۆكاردا كه سه‌رجه‌م په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان له‌ناوده‌بات، ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ى كه له به‌ر لێشاوى په‌يوه‌ندى و كۆمۆنيكاسيۆن‌دا گسك‌ده‌درێن و ڕاده‌ماڵرێن. ڕه‌نگه له‌وه‌ش نيگه‌رانكه‌رتر ئه‌وه بێت كه كۆمۆنيكاسيۆنى ئاپۆره‌يى جيهان وه‌كو نمايشێكى بێ‌ياده‌وه‌رى ده‌خاته‌ڕوو، نمايشێك كه تێيدا وێنه نوێيه‌كان و گوته نوێيه‌كان ئه‌و وێنه و گوتانه‌ى تر داده‌پۆشن و ده‌سڕنه‌وه و له‌بيرده‌نه‌وه كه تۆزێك پێشتر خراونه‌ته‌ڕوو. ئه‌و لۆژيكه‌ى لێره‌دا پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه و ده‌خه‌سێنرێت بريتييه له لۆژيكى كات. هه‌ر ئه‌م پرۆسانه‌ى كۆمۆنيكاسيۆنن كه فشارده‌خه‌نه سه‌ر مكوڕبوونى وه‌فاى بيركردنه‌وه ده‌رهه‌ق به لۆژيك، له‌جياتيى لۆژيكيشدا، جۆرێك له په‌رش‌وبڵاوبوونه‌وه‌ى خه‌ياڵى[7] بۆ بيركردنه‌وه پێشنيارده‌كه‌ن.
تا ئه‌و جێيه‌ى كه په‌يوه‌نديى به ڕه‌هه‌نده گشتييه‌كه‌ى ئاره‌زووى فه‌لسه‌فه‌وه هه‌يه جيهانه‌كه‌ى ئێمه شايسته‌ى ئه‌وه نيه، چونكه ئه‌م جيهانه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆته جيهانێكى پارچه‌پارچه و تايبه‌تكراو و به‌پسپۆڕيكراو؛ پارچه‌پارچه له وه‌ڵاميدا ده‌رهه‌ق به پێداويستيى لقه بێ‌شوماره‌كانى نه‌زمى ته‌كنيكيى شته‌كان، پێداويستييه‌كانى تايبه‌ت به ده‌زگاكانى به‌رهه‌مهێنان، دابه‌شكردنى مووچه‌كان و هه‌مه‌ڕه‌نگيى ڕۆڵ‌وكاركرده‌كان و شاره‌زاييه‌كان. پێويستبوونى ئه‌م به‌تايبه‌تبوون و پارچه‌پارچه‌بوونه تێگه‌يشتنى ئه‌و خاڵه ئه‌سته‌م ده‌كات كه چ شتێك ده‌توانێت شياوى پياتێپه‌ڕين[8] بێت يان گشته‌كى و گه‌ردوونى بێت؛ واته چ شتێك ده‌توانێت بۆ هه‌ر بيركردنه‌وه‌يه‌ك موعته‌به‌ر و جێ‌بايه‌خ بێت.
سه‌ره‌نجاميش ده‌گه‌ينه سه‌ر ڕه‌هه‌ندى "ڕيسك يان سه‌ركێشى‌كردن". جيهانه‌كه‌مان كه‌يفى به پابه‌ندبوونى ڕيسكئامێز و بڕيارى ڕيسكئامێز نايه‌ت، چونكه ئه‌مه جيهانێكه كه چيتر هيچكه‌س ئامرازێكى به‌ده‌سته‌وه نيه بۆ سپاردنى وجودى خۆى به هه‌ڵدێره‌كانى[9] به‌خت. گوايا بوون يان وجود، پێويستى به ژماردن و حيساباتى ورد و وردتره. ژيان بۆ حيساباتى ئه‌من و ئاسايش ته‌رخان ده‌كرێت و ئه‌م وه‌سوه‌سه‌يه‌ى حيساباتى ئه‌من و ئاسايش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و گريمانه‌يه‌ى مالارمێيه كه گوايا هه‌ر بيركردنه‌وه‌يه‌ك بريتييه له هه‌ڵدانى زارێك، چونكه له جيهانێكى له‌م جۆره [ـى مالارمێدا] و له هه‌ڵدانى هه‌ر زارێكدا ڕيسك و سه‌رچڵييه‌كى هێجگار زۆر خۆى حه‌شار داوه.
به‌م شێوه‌يه، ئاره‌زووى فه‌لسه‌فه له جيهاندا ڕووبه‌ڕووى چوار ڕێگرى سه‌ره‌كى ده‌بێته‌وه. ئه‌م ڕێگرانه‌ش بريتين له: فه‌رمانڕه‌وايى كاڵا و شمه‌كه‌كان، فه‌رمانڕه‌وايى په‌يوه‌ندى و كۆمۆنيكاسيۆن، پێويستبوون به تايبه‌تكردن و پسپۆڕيكردنى ته‌كنيكى، زه‌رووره‌تى حيساباتى واقيعييانه‌ى ئه‌من و ئاسايش. فه‌لسه‌فه چۆن ده‌توانێت ده‌ره‌قه‌تى ئه‌م ته‌حه‌دايه بێت؟ ئاخۆ فه‌لسه‌فه ته‌حه‌دايه‌كى واى له‌ده‌ستدێت؟ ده‌بێت له دۆخى فه‌لسه‌فه‌ى هاوچه‌رخدا بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره بگه‌ڕێين.
دۆخى ئێستاى فه‌لسه‌فه
گه‌ر له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه سه‌يرى فه‌لسه‌فه‌ى هاوچه‌رخ بكه‌ين، ئه‌وا ئاراسته سه‌ره‌كييه جيهانييه‌كانى كامانه‌ن؟ پێموايه ده‌توانين سێ ئاراسته‌ى سه‌ره‌كى له فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌مڕۆدا جيابكه‌ينه‌وه. ئه‌م سێ ئاراسته‌يه، له‌گه‌ڵ سێ ناوچه‌ى جوگرافييشدا وێك‌دێنه‌وه و ده‌گونجێن. من سه‌ره‌تا ناويانده‌نێم و پاشان باسيانده‌كه‌م. ده‌توانين يه‌كه‌م ئاراسته ناوبنێين ئاراسته‌ى هێرمۆنۆتيكى، كه له‌ڕووى مێژووييه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئايدياليزمى ئه‌ڵمانى. له ناسراوترين ئه‌و ناوانه‌ى كه بدرێته‌پاڵ ئه‌م ئاراسته‌يه هايدگه‌ر و گادامێرن و پێگه مێژووييه‌كه‌يان له‌سه‌ره‌تادا له ئه‌ڵمانيا بوو. دووه‌م ئاراسته، ئاراسته‌ى [فه‌لسه‌فه‌ى] شيكارىيه كه سه‌رچاوه‌كه‌ى كۆڕى ڤيه‌ننا بوو. ئه‌و ناوه سه‌ره‌كييانه‌ى دراونه‌ته‌پاڵى بريتين له ڤيتگنشتاين و كاڕناپ. ئه‌م ئاراسته‌يه، سه‌ره‌ڕاى ڕه‌چه‌ڵه‌كه نه‌مساييه‌كه‌ى، كه‌چى ئێستا باڵى به‌سه‌ر ئه‌كاديمياى ئينگڵيزى و ئه‌مريكيدا كێشاوه. دواجاريش له‌به‌رده‌م ئاراسته‌يه‌كى ترداين كه ده‌توانين ناوى بنێين ئاراسته‌ى پۆست‌مۆدێرن، كه له‌ڕاستيدا قه‌رزارى دوو ئاراسته‌كه‌ى تره. بێگومان ئه‌م ڕه‌وته چالاكترين ڕه‌وت و ئاراسته‌يه له فه‌ڕه‌نسادا و هه‌ندێك بيريارى زۆر لێك‌جياوازى وه‌ك ژان فرانسوا ليوتار و ژاك دێرێدا ده‌گرێته خۆى. ئه‌م ئاراسته‌يه له ئيسپانيا، ئيتاليا، و ئه‌مريكاى لاتينيشدا به هه‌مان ڕاده چالاكه.
ئاراسته‌يه‌كى هێرمۆنۆتيكى، ئاراسته‌يه‌كى شيكارى، ئاراسته‌يه‌كى پۆست‌مۆدێرن: دياره له‌نێوان ئه‌م سيانه‌دا، شێوازێكى هێجگار زۆر بازنه‌ى هاوبه‌ش، تێكه‌ڵه و تۆڕى ئاڵوگۆڕ بوونى هه‌يه، به‌ڵام ئه‌م سيانه هاوشانى يه‌كدى جيهانيترين و وه‌سفكراوترين جوگرافياى مومكين له فه‌لسه‌فه‌ى هاوچه‌رخدا پێكدێنن. به‌ڵام ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه سه‌رنجڕاكێشه ئه‌وه‌يه كه هه‌ريه‌ك له‌م ئاراستانه چۆنچۆنى فه‌لسه‌فه پێناسه و ده‌ستنيشان ده‌كات.
ئاراسته‌ى هێرمۆنۆتيكى، ئه‌رك و ئامانجێك ده‌خاته ئه‌ستۆى فه‌لسه‌فه كه بريتييه له داماڵينى‌نهێنى له ماناى "بوون"، ماناى "بوون-له-جيهاندا"، چه‌مك و كۆنسێپته سه‌ره‌كييه‌كه‌ى ئه‌م ئاراسته‌يه بريتييه له "ته‌فسير يان ڕاڤه و ته‌ئويل". زۆر ده‌سته‌واژه، كرده و ئه‌كت، نوسين و بيركردنه‌وه، فۆرموله‌به‌ندى هه‌ن كه ماناكه‌يان ته‌مومژاوى، خه‌فه‌كراو، شاراوه‌يه و يان له‌بيرچۆته‌وه. فه‌لسه‌فه ده‌بێت به جۆرێك له ميتۆدى ته‌فسير پڕچه‌ك بكرێت كه يارمه‌تيى ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌م ته‌مومژ و ناڕۆشنييه بدات و مانايه‌كى ڕه‌سه‌نى لێوه ده‌ركێشێت، مانايه‌ك كه ده‌بێته سيما و هێمايه‌ك بۆ چاره‌نوسمان، ئه‌ويش له په‌يوه‌ند به چاره‌نووسى بوون و وجود خۆيه‌وه. به لاى فه‌لسه‌فه‌ى هێرمۆنۆتيكييه‌وه، دژيه‌كييه بنه‌ڕه‌تييه‌كه بريتييه له دژيه‌كيى نێوان پرسى داخراو(the closed) پرسى كراوه(the open). له‌و شته‌ى كه هه‌يه و پێدراوه، له دونياى ڕاسته‌وخۆ و بێ‌نێوانگردا، شتێكى داخراو و به‌لاڕێدابراو و شاراوه بوونى هه‌يه. ئامانجى ته‌فسيركردن، پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌م قوفڵ و چوارچێوه‌يه‌يه[10] و كردنه‌وه‌يه‌تى به ڕووى مانادا. له‌م ڕوانگه‌يه‌وه، ئه‌رك و ئامانجى فه‌لسه‌فه «ئه‌رك و ئامانجێكى په‌يوه‌سته به پرسى كراوه‌وه». ئه‌م ئامانجه، ئه‌و شه‌ڕ و ململانێيه ده‌ستنيشان ده‌كات كه له‌نێوان فه‌لسه‌فه و دونياى ته‌كنيكدايه، چونكه ئه‌مه‌ى دووه‌ميان به‌رهه‌م و به‌ره‌نجامى زاڵبوونى نيهيڵيزمى داخراوه.
ئاراسته يان قوتابخانه‌ى شيكارى، ئامانجى فه‌لسه‌فه به ده‌ستنيشانكردنى ورد و تۆكمه‌ى ئه‌و گوته و گوزارانه ده‌زانێت كه هه‌ڵگرى مانان له‌گه‌ڵ ئه‌و گوته و گوزارانه‌ى كه مانايان نيه. ئامانجه‌كه‌ش، دياريكردن و سنوردانانه له‌نێوان ئه‌وه‌دا كه چ شتێك قابيلى وتنه و گوتنى چ شتێكيش نامومكين و ناڕه‌وايه. ئامرازى بنچينه‌يى فه‌لسه‌فه‌ى شيكارى بريتييه له شيته‌ڵ و شيكردنه‌وه‌ى لۆژيكى و ڕێزمانيى گوته‌كان و دواجاريش تێكڕاى زمان. لێره‌دا كۆنسێپته سه‌ره‌كييه‌كه ته‌فسير نيه به‌ڵكو ڕێسايه. ئه‌رك و ئامانجى فه‌لسه‌فه دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و ڕێسايانه‌يه كه جۆرێك له سازان و ڕێكه‌وتن ده‌رباره‌ى مانا دابين‌ده‌كه‌ن. لێره‌دا دژيه‌كييه بنه‌ڕه‌تييه‌كه بريتييه له دژيه‌كيى نێوان ئه‌وه‌ى ده‌توانێت ڕێكبخرێت و ڕێسامه‌ند بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ناتوانرێت، يان له‌نێوان ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ياسايه‌كى ناسراودا ده‌گونجێت و سازان له‌باره‌ى ماناوه مسۆگه‌رده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه له چنگى هه‌موو ياسا ڕوون و ڕاشكاوه‌كان هه‌ڵدێت و سه‌ره‌نجاميش ده‌خزێته ناو وه‌هم يان نه‌سازان و ناكۆكييه‌وه. له ديدى ئاراسته‌ى شيكارييه‌وه، ئامانجى فه‌لسه‌فه بريتييه له ده‌رمان(چاره‌سه‌ر)[11] و ڕه‌خنه. پرسى فه‌لسه‌فه بريتييه له چاره‌سه‌ركردنى ئێمه له‌پاش نه‌خۆشيى وه‌همه‌كان و لادانه په‌رتكه‌ره‌كانى زمان، ئه‌ويش له‌ڕێگه‌ى جياكردنه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌وه كه بێ‌مانان، و گه‌ڕانه‌وه‌شى بۆ ئه‌و ڕێسايانه‌ى كه لاى هه‌مووان ڕوون و شه‌فافن.
دواجاريش، ئاراسته‌ى پۆست‌مۆدێرن، ئامانجى فه‌لسه‌فه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى فاكته قبوڵكراوه‌كانى مۆدێرنه‌ى خۆمان ده‌زانێت. فه‌لسه‌فه‌ى پۆست‌مۆدێرن، به‌تايبه‌ت، خوازيارى ئه‌وه‌يه بينا و بونياده گه‌وره‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌يه‌م هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه هێشتاش ديل و گيرۆده‌يانين- ئايدياى سوبێكتى مێژوويى، ئايدياى پێشكه‌وتن، ئايدياى شۆڕش، ئايدياى مرۆڤگه‌رايى(هيومانيزم) و ئايدياڵى زانست. ئامانجى ئه‌م ئاراسته‌يه، سه‌لماندنى ئه‌و شته‌يه كه گوايا ئه‌م بينا و بونياده گه‌ورانه به‌سه‌رچوون، گوايا ئێمه ئيتر له‌ناو فره‌يى[12]دا ده‌ژين كه هيچ حه‌كايه‌ت و داستانێكى گه‌وره له مێژوو يان فيكر و بيركردنه‌وه‌دا بوونى نيه، هه‌موو ليست و ڕه‌شنووسه‌كان له بيركردنه‌وه‌دا وه‌ك كرده، هه‌ڵگرى فره‌ييه‌كن كه كورتناكرێته‌وه [بۆ هيچ شتێكى تر]، كۆمه‌ڵێك ليست و دۆكيۆمێنتى هه‌مه‌ڕه‌نگ و ناچوونيه‌ك كه هيچ ئايديايه‌كى گه‌وره ناتوانێت تۆتاليتاريزه‌يان بكات و يه‌كيان‌بخات و ئاشتيان بكاته‌وه- ئه‌ويش تا ئه‌وجێيه‌ى كه فه‌لسه‌فه له‌گه‌ڵ ناجێگيرى و ناسه‌قامگيريى خۆي‌دا ڕووبه‌ڕووده‌بێته‌وه. له‌ئه‌نجاميشدا، ئاراسته‌ى پۆست‌مۆدێرن ئه‌و شته چالاك و كارا ده‌كات كه ده‌توانين ناوىبنێين چالاكييه تێكه‌ڵ‌وپێكه‌ڵه‌كان، چالاكييه له كۆ-داماڵراوه‌كان[13]، چالاكييه ناپه‌تييه‌كان. ئه‌م ئاراسته‌يه، بيركردنه‌وه له په‌راوێزه‌كاندا جێگيرده‌كات، له‌و ناوچه و ڕووبه‌رانه‌دا كه سنوردار ناكرێن و گه‌مارۆ نادرێن. ئه‌م ئاراسته‌يه، به‌شێوه‌يه‌كى تايبه‌ت، بيركردنه‌وه‌ى فه‌لسه‌فى ده‌خاته په‌راوێز يان لێواره‌كانى هونه‌ره‌وه و تێكه‌ڵه‌يه‌كى بێ‌كۆ و بێ‌گشت له ميتۆدى چه‌مكييانه‌ى فه‌لسه‌فه و كرده‌ى هه‌سته‌كييانه‌ى هونه‌ر ده‌خاته‌ڕوو.
ناواخنه هاوبه‌شه‌كانى ئه‌م سێ ئاراسته‌يه‌ى فه‌لسه‌فه
ئايا ئه‌م سێ ئاراسته‌يه-كه به‌كورتى باسمان كردن- خاڵى هاوبه‌شيان له‌گه‌ڵ يه‌كتردا هه‌يه؟
ئايا ئێمه له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت مۆڵه‌تى ئه‌وه‌مان هه‌يه، سه‌ربارى ئه‌م هه‌مه‌ڕه‌نگييه، كۆمه‌ڵێك تايبه‌تمه‌ندى بدۆزينه‌وه گوزارشت بێت له جۆرێك يه‌كێتى له فه‌لسه‌فه‌ى هاوچه‌رخدا؟ به بۆچوونى من، دوو تايبه‌تمه‌نديى سه‌ره‌كى هه‌ن كه ڕووى هاوبه‌شى ئه‌م سێ ئاراسته هێرمۆنۆتيكى، شيكارى، پۆستمۆدێرنه‌يه‌ن.
ئه‌م تايبه‌تمه‌ندييه هاوبه‌شانه‌ن كه ده‌ريده‌خات ئه‌م سێ ئاراسته فه‌لسه‌فييه تێكڕا و پێكه‌وه هاوچه‌رخن، هه‌رچه‌نده‌ش لێك‌جياواز بن ئه‌وا هه‌ر چاره‌نوسيان به‌ستراوه به يه‌كتره‌وه. هه‌روا به‌ساده‌يى فۆرمێكى ئاماده و مومكين نين له دابه‌شكارييه‌كى كايه‌ى بيركردنه‌وه‌دا، به‌ڵكو سێ ده‌ركه‌وته و ده‌ربڕينى يه‌ك داوان كه سه‌رده‌مه‌كه‌ى ئێمه له فه‌لسه‌فه‌ى ده‌خوازێت.
تايبه‌تمه‌نديى يه‌كه‌ميان، نه‌رێنى و نێگه‌تيڤه. هه‌ر سێ ئاراسته‌كه له‌وه‌دا كۆكن كه ئێمه له سه‌رده‌مى كۆتايى ميتافيزيكداين، كه فه‌لسه‌فه چيتر له پێگه‌يه‌كدا نيه بتوانێت پێگه كلاسيكه‌كه‌ى خۆى بپارێزێت، واته فۆرم و فيگه‌رى گه‌وره‌ى گوزاره‌ى ميتافيزيكى. به مانايه‌كى تايبه‌ت، ئه‌م سێ ئاراسته‌يه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه فه‌لسه‌فه خۆى له هه‌ناوى كۆتايى فه‌لسه‌فه‌دا جێى خۆى گرتووه، يان فه‌لسه‌فه له ساته‌وه‌ختى ڕاگه‌ياندنى كۆتايى خۆيدايه.
ده‌توانين لێره‌دا يه‌كسه‌ر سێ نمونه بخه‌ينه‌ڕوو. ئاشكرايه لاى هايدگه‌ر ناواخنى "كۆتايى" ڕه‌گه‌زى سه‌ره‌كى و سه‌نتراڵى فيكرى ئه‌وه. لاى هايدگه‌ر تايبه‌تمه‌نديى سه‌رده‌مى ئێمه كۆتاييهاتن يان داخرانى مێژووى ميتافيزيكه و دواجاريش كۆتايى كۆى ئه‌و سه‌رده‌مه‌يه كه له ئه‌فلاتونه‌وه ده‌ست‌پێده‌كات، كۆى مێژووى بوون و بيركردنه‌وه. ئه‌م كۆتايى و داخرانه سه‌ره‌تا له كه‌وڵى ئه‌و پشێوى[14] و وێرانى و بێ ماڵ‌وحاڵى‌يه‌دا دێته‌دى كه له فه‌رمانى ته‌كنۆلۆژياوه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
هيچ فه‌لسه‌فه‌يه‌ك هێنده‌ى فه‌لسه‌فه‌ى كاڕناپ له فه‌لسه‌فه‌ى هايدگه‌ره‌وه دوور نيه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، كاڕناپيش كۆتايى هه‌موو جۆره ئه‌گه‌رێكى به‌ديهاتنى ميتافيزيك ڕاده‌گه‌يه‌نێت، چونكه به لاى ئه‌وه‌وه ميتافيزيك هيچ نيه جگه له كۆمه‌ڵێك گوته كه بێ‌نه‌زم و ڕێسان و خاڵين له مانا. ئامانجى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى شيكارى، بريتييه له چاره‌كردن و لابردنى نيشانه‌ى نه‌خۆشيى ميتافيزيك، واته چاره‌كردنى نه‌خۆشه‌كه له‌و گوتانه‌ى كه به‌هۆى شيكاركردنيانه‌وه ده‌ريده‌خات ناتوانن بسازێنن و ڕێكبكه‌ون چونكه به‌تاڵن له مانا.
گه‌ر به‌دواى ژان فرانسوا ليوتاردا بڕۆين، يه‌كێك له ناواخنه سه‌ره‌كييه‌كانى ئه‌و بريتييه له كۆتايى "حه‌كايه‌ته گه‌وره‌كان"- حه‌كايه‌ته گه‌وره‌كانى شۆڕش، پرۆليتاريا و پێشكه‌وتن. جارێكى ديكه له‌به‌رده‌م "كۆتايى"يه‌كداين، كۆتايى حه‌كايه‌ته گه‌وره‌كان كه كۆتايى بينا و فۆرموله‌به‌ندييه گه‌وره‌كانى سوبێكت و مێژووه و به‌ستراوه‌ته‌وه به ميتافيزيكى مۆدێرنه‌وه.
كه‌واته له‌به‌رده‌م ناواخنێكى هاوبه‌شى ئه‌م سێ ئاراسته‌يه‌داين كه ئه‌ويش بريتييه له ناواخنى كۆتايى، ناواخنى جۆرێك له كۆتاييهاتن ياخود گه‌يشتنه‌ئه‌نجام. ده‌توانين ئه‌م ناواخنانه به جۆرێكى ديكه‌ش پۆڵێن بكه‌ين. ئايدياڵى حه‌قيقه‌ت، به‌و جۆره‌ى فه‌لسه‌فه‌ى كلاسيك ده‌يخسته‌ڕوو، گه‌يشتۆته كۆتاييه‌كه‌ى خۆى. پێويسته ئايدياى فره‌يى ماناكان، بخه‌ينه جێى ئايدياى حه‌قيقه‌ت. به بڕواى من، ئه‌م دژيه‌كييه‌ى نێوان ئايدياڵى كلاسيكى حه‌قيقه‌ت و ناواخنى مۆدێرنى فره‌به‌هايى ماناكان، دژيه‌كييه‌كى بنچينه‌ييه. ده‌توانين به‌شێوازى هێڵكارى، هه‌ڵبه‌ت زۆريش بێ‌ديقه‌تانه نا، ئه‌وه بڵێين كه فه‌لسه‌فه‌ى هاوچه‌رخ ده‌سپێكى په‌ڕينه‌وه‌يه له فه‌لسه‌فه‌يه‌كى ڕووه‌و حه‌قيقه‌ته‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌يه‌كى ڕووه‌و مانا. له هه‌ريه‌كه له‌م سێ ئاراسته بنچينه‌ييه‌دا، فه‌لسه‌فه‌ى هاوچه‌رخ كاتيگۆريى حه‌قيقه‌ت و له‌گه‌ڵيشيدا شكڵه كلاسيكييه‌كه‌ى فه‌لسه‌فه ڕاده‌كێشێته به‌رده‌م دادگا. ئه‌م ڕووكاره هاوبه‌شه‌ى ئه‌م سێ ئاراسته‌يه، له‌لايه‌كه‌وه نه‌رێنى و نێگه‌تيڤه. ڕووكارى هاوبه‌شى ئه‌رێنى و پۆزه‌تيڤيان-كه خاڵێكى گرنگ و جه‌وهه‌رييه- ئه‌و پێگه سه‌نتراڵه‌يه كه بۆ پرسى زمان ته‌رخانى ده‌كه‌ن. فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌م سه‌ده‌يه، له‌بنچينه‌وه گۆڕاوه بۆ قووڵبوونه‌وه و ڕامان له زمان، له تواناكانى زمان، له ڕێساكانى، و له مۆڵه‌تپێدان و ده‌سه‌ڵاتپێدانه‌كانى له كايه‌ى بيركردنه‌وه‌دا. ئه‌م خاڵه له خودى پێناسه‌ى ئاراسته ناوبراوه‌كانيشدا ده‌بينرێت: ئاراسته‌ى هێرمۆنۆتيكى، به مانايه‌كى تايبه‌ت بريتييه له ته‌فسيركردنى كرده زاره‌كييه‌كان(speech acts)، ئاراسته‌ى شيكارى بريتييه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گوته‌كان و ئه‌و ڕێسايانه‌ى كه باڵاده‌ستن به‌سه‌ريدا، ئاراسته‌ى پۆستمۆدێرنيش په‌ره به ئايدياى ["بوونى[" فره‌ييه‌ك ده‌دات له ڕسته و پارچه(فراگمێنت) و شێوازه‌كانى گوتاردا له غيابى هه‌رجۆره لێكچوونێكدا. به‌م جۆره زمان بۆته پرسێكى گه‌وره‌ى ترانسێندێنتاڵ و باڵانشينى-مێژوويى سه‌رده‌مى خۆمان.
با شته‌كه كورت و پوخت بكه‌ينه‌وه، فه‌لسه‌فه‌ى هاوچه‌رخ خاوه‌نى دوو ئه‌كسيۆم(بنه‌ڕه‌تى به‌ڵگه‌نه‌ويست)ـه كه له‌نێوان هه‌ر سێ ئاراسته‌كه‌دا هاوبه‌شه: يه‌كه‌ميان ئه‌وه‌يه كه ميتافيزيكى حه‌قيقه‌ت بۆته شتێكى مه‌حاڵ و نه‌ڕه‌خساو. ئه‌م ئه‌كسيۆمه، شتێكى نه‌رێنييه. فه‌لسه‌فه چيتر ناتوانێت وا خۆى ده‌ربخات كه له‌مێژه بڕياريدابوو به‌و جۆره بێت، واته جۆرێك له گه‌ڕان به‌دواى حه‌قيقه‌تدا. ئه‌كسيۆمى دووه‌م ئه‌وه‌يه كه زمان ڕووبه‌رێكى گرنگى فيكر و بيركردنه‌وه‌يه، چونكه ئا له‌م ڕووبه‌ره‌دايه كه ده‌سته‌ويه‌خه‌ى پرسى مانا ده‌بينه‌وه. سه‌ره‌نجام، پرسى مانا ده‌بێته جێگره‌وه‌ى پرسه كلاسيكه‌كه‌ى حه‌قيقه‌ت.
كه‌موكورتييه‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى هاوچه‌رخ
قه‌ناعه‌تم وايه ئه‌م دوو ئه‌كسيۆمه مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌مان پێده‌ناسێنن بۆ فيكر و بيركردنه‌وه به‌گشتى و فه‌لسه‌فه‌ش به‌تايبه‌تى. به بۆچوونى من، تادواڕاده شه‌رح و په‌ره‌پێدانى ناسك و ئاڵۆز و قه‌شه‌نگى ئه‌م دوو ئه‌كسيۆمه، به‌و جۆره‌ى له فه‌لسه‌فه‌ى هاوچه‌رخدا ده‌بينرێت، فه‌لسه‌فه له‌هه‌مبه‌ر پاراستنى ئه‌و ئاره‌زووه‌دا سست و بێ‌توانا ده‌كات كه سه‌ربارى گوشاره تونده‌كه‌ى دونياى هاوچه‌رخيش، هه‌ر به‌شێكى بنچينه‌ييه له خودى فه‌لسه‌فه. ئه‌م دوو ئه‌كسيۆمه ناتوانن ئامرازێك ببه‌خشنه فه‌لسه‌فه بۆ پاراستنى ئاره‌زووه‌كه‌ى، ئه‌ويش له قاڵبێكى چوارڕه‌هه‌نديى شۆڕش، لۆژيك، گه‌ردوونێتى، ڕيسك‌دا.
گه‌ر فه‌لسه‌فه له بنه‌ڕه‌ت و جه‌وهه‌ردا ڕامان و قووڵبوونه‌وه بێت له زمان، ئه‌وا ناتوانێت ئه‌و له‌مپه‌ره تێكشكێنێت كه تايبه‌تبوون و پارچه‌بوونى جيهان ده‌يخه‌نه سه‌ر ڕێگاى "]هاتنه‌ديى[" گه‌ردوونێتى. قبوڵكردنى جيهانى زمان وه‌ك ئاسۆى ڕه‌هاى بيركردنه‌وه‌ى فه‌لسه‌فى، له‌ڕاستيدا ملدانه بۆ پارچه‌بوون و وه‌همى كۆمۆنيكاسيۆن- چونكه حه‌قيقه‌تى جيهانه‌كه‌ى ئێمه ئه‌وه‌يه كه ژماره‌ى زمانه‌كان هێنده‌ى ژماره‌ى جڤات و كۆمه‌ڵه‌كان، چالاكييه‌كان يان جۆر و به‌شه‌كانى زانين و زانيارييه. له‌وه‌دا كۆكم كه فره‌ييه‌ك يان ژماره‌يه‌كى زۆر گه‌مه‌ى زمانه‌وانى بوونيان هه‌يه. به‌ڵام ئه‌مه فه‌لسه‌فه ناچارده‌كات تاكو –گه‌ر بيه‌وێت ئاره‌زووى خۆى بۆ گه‌ردوونێتى بپارێزێت- خۆى له‌و جێيه‌دا سه‌قامگيربكات كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ئه‌م فره‌ييه‌وه، تاكو ئه‌ميان نه‌بێته ملكه‌چى بێ‌چه‌ندوچوونى ئه‌ويتريان. له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته‌وه، فه‌لسه‌فه ده‌بێته ئه‌و شته‌ى كه له زۆرترين حاڵه‌ته‌كاندا ده‌يبينين، واته وه‌سفێكى بێكۆتايى فره‌يى گه‌مه زمانه‌وانييه‌كان. گه‌رنا دوور نيه فه‌لسه‌فه زمانێكى تايبه‌ت هه‌ڵبژێرێت و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكات كه ئه‌مه تاكه زمانه و ده‌توانێت فه‌لسه‌فه ده‌رباز بكات- گه‌رچى ئه‌مه ئه‌ڵته‌رناتيڤێكى خراپتريشه. خۆ ده‌زانين ئه‌م ئه‌ڵته‌رناتيڤه به چ شتێك كۆتايى دێت. هايدگه‌ر به‌ڕاشكاوى به‌رگرى له‌و تێزه ده‌كات كه زمانى يۆنانى و پاشان ئه‌ڵمانى هه‌ڵگرى به‌هايه‌كى زاتيى فه‌لسه‌فيين. ده‌ڵێت: «بوون، به يۆنانى ده‌دوێت». به وته‌ى ئه‌و، زمانى ئه‌ڵمانى، به مانايه‌ك له ماناكان، تاكه زمانێكه كه بيركردنه‌وه تێيدا ده‌توانێت درێژه به ته‌حه‌دا بدات له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ر و چاره‌نووسى خۆي‌دا. دياره په‌يوه‌ندييه‌كى زه‌روورى و ناچارى هه‌يه له‌نێوان هه‌ڵبژاردنى ئه‌م زمانه تايبه‌ته‌دا و ئه‌و هه‌ڵوێسته سياسييه‌شدا كه پابه‌ندبوونى هايدگه‌رى لێكه‌وته‌وه ده‌رهه‌ق به ناسيۆناليزمى ئه‌ڵمانى، ئه‌ويش له كه‌وڵێكى تاوانكارانه‌دا كه نازيزم پێى‌به‌خشيبوو.
تا ئه‌و جێيه‌ى په‌يوه‌نديى به فه‌لسه‌فه‌ى شيكارييه‌وه هه‌يه، ته‌واو ئاشكرايه كه ئه‌م فه‌لسه‌فه‌يه ئيمتيازێكى تاكلايه‌نه بۆ زمانى زانستى داده‌نێت، ئه‌ويش وه‌ك زمانێك كه تێيدا ڕێساكان هه‌م ڕاشكاون و هه‌م له‌ڕووى بابه‌تى زمانيشه‌وه هه‌ڵگرى زۆرترين كيفايه‌ت و گه‌ياندنن. شێوازى جياكردنه‌وه‌ى مانا له بێمانايى به‌كۆمه‌كى خستنه‌ڕووى ئه‌م جياكارييه له قاڵبى ڕێسايه‌كدا، ئه‌و كاره‌ى كه له بيركارى و زمانى زانستيدا به‌شێوه‌يه‌كى گشتى باوه، نمونه‌يه‌كى ڕوون و ئاشكرايه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌يه. به‌ڵام ئه‌م ئيمتيازه خۆى له‌ڕووى فه‌لسه‌فييه‌وه ترسناكه، چونكه ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته هۆى سووك‌سه‌يركردنى ئه‌و كايه و فه‌زايانه‌ى كه دژى ئه‌م پۆڵێنكارييه‌ى زمانى زانستى ده‌وه‌ستنه‌وه. ئه‌و به‌ها و ئيمتيازه‌شى ده‌درێته ئه‌م زمانه، جۆرێك له عه‌قڵانيه‌ت ده‌ستنيشان‌ده‌كات كه به‌ناچارى هاوشانه له‌گه‌ڵ پشتگوێخستن يان سووك‌سه‌يركردن يان چاوپۆشى له‌و ڕاستييه‌ى كه ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ زۆرينه‌ى ئينسانه‌كان ده‌ستيان ناگاته زمانێكى له‌م جۆره.
له‌لايه‌كى تره‌وه، گه‌ر كاتيگۆريى حه‌قيقه‌ت پشتگوێ بخرێت، گه‌ر هه‌رگيز جگه له فره‌به‌هايى مانا هيچى ترمان نه‌بێت، كه‌واته به‌ناچارى فه‌لسه‌فه هيچكات مل بۆ ئه‌و ته‌حه‌دايه نادات كه جيهان له‌ژێر هه‌ژموونى مامه‌ڵه و بازرگانيى پاره و زانيارييه‌كاندا ده‌يخاته به‌رده‌مى. ئه‌م جيهانه فه‌وزايه‌كه له ڕه‌وتى كه‌متازۆر ڕێسامه‌ند و كۆدڕێژكراو كه پاره و به‌رهه‌مهێنراوه‌كان و وێنه‌كانى تيا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن. گه‌ر بڕياره فه‌لسه‌فه له جيهانێكى وه‌هادا ئاره‌زووى خۆى بپارێزێت، ئه‌وا پێويسته جۆرێك له پره‌نسيپى وه‌ستاندن و دابڕاندن[15] بخاته‌ڕوو. ده‌بێت فه‌لسه‌فه بتوانێت شتێك بخاته به‌رده‌مى بيركردنه‌وه كه تواناى هه‌بێت وه‌ستان‌وپچڕانێك له‌م سيسته‌مه بێكۆتاييه‌ى ده‌ستاوده‌ستكردن و ئاڵوگۆڕدا درووستبكات. پێويسته فه‌لسه‌فه ئه‌گه‌ر و ئيمكانى خاڵێكى وه‌ستان و دابڕان تاقى‌بكاته‌وه، ئه‌ويش نه‌ك له‌و ڕووه‌وه كه ئه‌م هه‌مووه بوه‌ستێت، به‌ڵكو له‌و ڕووه‌وه كه پێويسته بيركردنه‌وه لانيكه‌م بتوانێت خۆى له خولگه‌ى ئه‌م ده‌ستاوده‌ستكردنه بخاته‌ده‌رێ و جارێكى تر ببێته‌وه به خاوه‌نى خۆى، ئه‌ويش به‌ده‌ر له‌وه‌ى ببێته ئۆبێكتێكى ده‌ستاوده‌ستكردن و ئاڵوگۆڕ. ئاشكرايه خاڵێكى دابڕانى له‌م جۆره ده‌توانێت ته‌نيا پێداويستييه‌كى بێ‌مه‌رج بێت، واته شتێك بێت به‌بێ هيچ مه‌رجێك و بێجگه له خۆى، ببێته بابه‌تى بيركردنه‌وه، نه ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت و نه تێهه‌ڵكێشيش ده‌بێته‌وه به پرۆسه‌ى ده‌ستاوده‌ستكردن. به بڕواى من، هه‌بوونى خاڵێكى دابڕانى له‌م جۆره، هه‌بوونى لانيكه‌م پێداويستييه‌كى بێ‌مه‌رج، مه‌رجى زه‌رووريى بوونى فه‌لسه‌فه‌يه. له غيابى خاڵێكى وه‌هادا، هه‌موو ئه‌وه‌ى هه‌يه كورتده‌بێته‌وه له ده‌ستاوده‌ستكردنى گشتيى زانين، زانيارى، كاڵا، پاره و وێنه‌دا. به بيروبۆچوونى من، ئه‌م پێداويستييه بێ‌مه‌رجه ناتوانێت پشت ببه‌ستێت به كێشه‌ى فره‌به‌هايى ماناكان. ئه‌مه هاوكات پێويستى به بنياتنانه‌وه ياخود دووباره-ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى كاتيگۆريى حه‌قيقه‌ت هه‌يه.
ئێمه پێكڕا ملكه‌چى نايه‌كانگيريى وێنه‌كان و شه‌رح و لێدوانه تيكه‌ڵ و پێكه‌ڵه‌كانى ميدياين. چ شتێك ده‌توانێت به ڕووى ئه‌م دۆخه‌دا بوه‌ستێته‌وه؟ پێموانيه هيچ بتوانێت به ڕوويدا بوه‌ستێته‌وه، جگه له گه‌ڕانێكى له‌سه‌ره‌خۆ و سه‌بوورانه لانيكه‌م به‌دواى حه‌قيقه‌تێكدا، كێ ناڵێت چه‌ندين [حه‌قيقه‌تيش؟]. به‌بێ هه‌بوونى ئه‌م حه‌قيقه‌تانه، دژه‌لۆژيكيى زاتيى كۆمۆنيكاسيۆنى ئاپۆره‌ى خه‌ڵك، جه‌ژن و كه‌ڕنه‌ڤاڵى كاتيى خۆى ده‌سه‌پێنێت.
فه‌لسه‌فه ناچارمان ده‌كات دژى وه‌سوه‌سه‌ى ئاسايش و خۆشگوزه‌رانى زار هه‌ڵبده‌ين، وه‌ستان و پچڕانيش بخه‌ينه حيساب و كيتابى ئه‌و ژيانه‌وه كه ملكه‌چى ئاسايش و سه‌لامه‌تييه. به‌ڵام ئاخۆ فه‌لسه‌فه چ به‌خت و شانسێكى بردنه‌وه‌ى هه‌يه، گه‌ر له‌ژێر ناوى ئه‌و به‌هايه‌دا نه‌بێت كه ئه‌م ڕيسكه ڕێكده‌خات و لانيكه‌م سه‌نگ و يه‌كانگيرييه‌كى پێده‌به‌خشێت؟ لێره‌شدا ديسان قه‌ناعه‌تم وايه كه نابێت له‌خۆڕا و بێهوده پێمانوابێت ده‌توانين به‌بێ پره‌نسيپێكى حه‌قيقه‌ت، جۆرێك له قومارى وجودى ده‌كه‌ينه گژ