تيۆرى پاشكۆيه‌تى
نوسينى ناجى ئه‌فراسياو
لينين له كتێبى (ئيمپرياليزم باڵاترين قۆناغى سه‌رمايه‌دارى)دا ده‌ڵێت: ”ئه‌گه‌ر كه‌سێك د‌رك به ڕيشه ئابورييه‌كانى ئه‌م ديارده‌يه ]ئيمپرياليزم[ نه‌كات و، ئه‌گه‌ر گرنگى و بايه‌خه سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كه‌ى وه‌كخۆى نه‌پێوێت، ئه‌وا ناتوانێت هيچ هه‌نگاوێك له گۆڕه‌پانى چاره‌سه‌ركردنى پرۆسه‌كه‌دا بهاوێت“. به‌پێى مێژوو پاڵنه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى ئيمپرياليست و داگيركه‌ر بريتييه له ته‌ماع و چاوچنۆكى، واتا هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى (موڵك و ماڵ و گه‌وهه‌ر)ـى به‌رامبه‌ر. يان به ده‌ربڕينێكى تر ده‌توانين بڵێين ڕيشه و فاكته‌رى يه‌كه‌م بۆ داگيركارى مه‌سه‌له‌ى ئابورييه. سه‌ربارى ئه‌وه‌ش گرتنى كه‌نيزه و كۆيله و، لاقه‌كردنى ئافره‌تانى به‌رامبه‌رى دێته سه‌ر؛ كه ئه‌مه‌شيان له مێژووى هه‌ردوو ئاينى مه‌سيحى و ئيسلام‌دا ڕوويانداوه.
له ياداشته‌كانى (كۆلۆمبۆس)دا هاتووه ”كاتێك بۆ يه‌كه‌مجار له ساڵى 1492دا ڕوومان كرده ئه‌مريكا، هندييه سووره‌كان هاتن به ده‌ممانه‌وه، ڕێزيان لێگرتين. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى قه‌دوباڵاى به‌رز و جه‌سته‌يه‌كى پته‌ويان هه‌بوو. به‌ڵام ئێمه به په‌نجا كه‌سه‌وه خستنمانه ژێر ئيتاعه و ڕكێفى خۆمانه‌وه. ته‌نها چه‌كێك كه پێيان بوو له قاميش دروستكرابوو، كاتێك (شمشێره‌كانمان) دا به ده‌ستيانه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌يانگرت هه‌ندێكيان ده‌ستى خۆيان برينداركرد“[1]. هه‌ر له درێژه‌ى باسه‌كه‌يدا كۆلۆمبۆس ده‌ڵێت هينده سووره‌كان زۆر دڵ سه‌خاوات بوون هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى هه‌يانبوو پيشانيانداين، له‌ڕاستيدا سه‌ره‌كيترين پرسيارى ئێمه ئه‌وه بوو؛ ئاڵتونه‌كه له كوێيه؟.كۆلۆمبۆس به‌و مه‌رجه پاشاى ئيسپانياى ڕازيكردبوو ته‌مويلى گه‌شته‌كه‌ى بكات، كه ئاڵتون و سامانى بۆ بهێنێته‌وه. به‌ڵێنى له پاشا وه‌رگرتبوو له 10%ى ئه‌و ئاڵتونه‌ى ده‌يهێنێته‌وه بۆ خۆى بێت. ئه‌و كات ئيسپانيا يه‌كێك بوو له وڵاته تازه‌كانى وه‌كو فه‌ڕه‌نسا و ئينگلته‌را و پرتوگال، ته‌نها 2%ى ڕێژه‌ى دانيشتوان خاوه‌نى 95%ى زه‌وييه‌كان بوون. زۆرينه‌ى خه‌ڵكى هه‌ژار و جووتياران له خزمه‌تى لۆرد و ده‌ره‌به‌گه‌كاندا بوون. ئيسپانيا سه‌ر به كه‌نيسه‌ى كاسۆليك بوو بۆيه به‌ده‌ر له ئاڵتوون هه‌وڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاينى مه‌سيحيى ده‌دا. به‌ڵام ئايا (ئاين) ته‌نها ئامراز و بيانوويه‌ك نه‌بووه بۆ به‌ده‌ستهێنان و كه‌ڵه‌كه‌كردنى سه‌رمايه و سامان؟!.
تيۆرى پاشكۆيه‌تى: تيۆرێكى بوارى زانسته كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه، باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ژارى و نه‌بوونى سه‌قامگيريى سياسى و دواكه‌وتوويى وڵاتانى باشور[2]، هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕێڕه‌وه مێژووييه‌ى كه وڵاتانى باكور بۆيان كێشاوه. تيۆرى پاشكۆيه‌تى له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو سه‌ريهه‌ڵدا، هه‌وڵى ده‌رخستنى كاريگه‌ريى هه‌يمه‌نه‌ى (سه‌رمايه‌داريى نێوده‌وڵه‌تى) له‌سه‌ر ئابوريى وڵاتانى تازه‌گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌دات، كه بووه‌ته هۆى مانه‌وه‌يان له حاڵه‌تى دواكه‌وتووييدا.
ئه‌م تيۆره توانى له ساڵانى شه‌سته‌كان و حه‌فتاكاندا كاريگه‌ريى گه‌وره‌ى هه‌بێت، پێى وابوو كه وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پێويستييان به وڵاته هه‌ژاره‌كانه بۆئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له گه‌شه‌سه‌ندن. ئه‌م تيۆره دژى (تيۆرى مۆدێرنه‌كردن يان مانيفاكتۆرى)يه كه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات گوايه ئه‌م وڵاتانه ئاستى گه‌شه‌كردنيان نزمه و هێشتا به‌ته‌واوى ئاوێته‌ى ئابوريى يونيڤێرساڵ نه‌بوون. به‌ڵام سه‌باره‌ت به (تيۆرى پاشكۆيه‌تى) پێى وايه كه ئه‌م وڵاتانه ئاوێته بوون به‌ڵام له ڕووى ستراكتۆره‌وه له حاڵه‌تى پاشكۆيه‌تيى به‌رده‌وامدان، چونكه بۆ نمونه به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆييان لێ قه‌ده‌غه كراوه و ناچاركراون به‌رهه‌مى كۆمپانيا ئيمپرياليسته‌كان بكڕن. (ئه‌ندرێ فرانكAndre Frank - ) كه يه‌كێكه له تيۆريسته‌كانى ئه‌م قوتابخانه‌يه، پێى وايه؛ پاشكۆيه‌تى وڵاتانى باشور مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى ئيمپرياليزم و ئاڵۆگۆڕى بازرگانيى نابه‌رابه‌ر. له‌لايه‌كى ديكه‌وه ئابوريناسى ئه‌رجه‌نتينى (ڕائول برێبش - RaúlPrebisch) پێى وايه سه‌روه‌ت و داهاتى وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان په‌يوه‌ندييه‌كى پێچه‌وانه‌ى هه‌يه له‌گه‌ڵ ده‌رامه‌ت و داهاتى وڵاته هه‌ژاره‌كان. به‌پێى تيۆريستانى ئه‌م تيۆره بێت ئه‌وا مه‌حاڵه وڵاتانى باشور بتوانن گه‌شه بكه‌ن به‌بێ ڕزگاربوونيان له‌و په‌يوه‌ندييه پاشكۆيانه‌ى كه ده‌يانبه‌سێته‌وه به باكوره‌وه، چونكه گه‌شه‌سه‌ندنى وڵاتانى باكور پشت به دواكه‌وتوويى وڵاتانى باشور ده‌به‌ستێت.
قوتابخانه‌ى پاشكۆيه‌تى وه‌ك په‌رچه‌كردارێك له‌سه‌ر شكستى تيۆره ئابورييه كلاسيكييه‌كان، كه هه‌وڵيانده‌دا شرۆڤه‌ى هۆكاره‌كانى دواكه‌وتنى وڵاتانى ئه‌مريكاى لاتين بكه‌ن به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى فاكته‌ره سوبێكتيڤ و ئۆبێكتيڤه‌كان(زاتى و بابه‌تى)، كه به‌شداربوون له شێواندنى ستراكتۆره ئابورييه‌كانياندا، بۆ يه‌كه‌مجار له ئه‌مريكاى لاتين سه‌ريهه‌ڵدا، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ده‌رده‌سه‌رى گه‌لانى ئه‌و كيشوره‌وه بوو، چونكه مۆدێلى گه‌شه‌كردنى ئابورى له‌و وڵاتانه پشتى به ئاوێته‌بوونى ته‌واو له‌گه‌ڵ بازاڕى جيهانييدا به‌ستبوو، كه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ خزمه‌تى پێداويستييه‌كانى وڵاتانى پيشه‌سازى ئاراسته‌كرابوو. هه‌روه‌ها به‌هۆى شوێنه‌واره‌كانى ئابوريى كۆمه‌ڵايه‌تيى قه‌يرانه ئابورييه گه‌وره‌كه‌ى ساڵانى سيى سه‌ده‌ى ڕابردووه‌وه، كه وڵاتانى سه‌رمايه‌دارى پيايدا تێپه‌ڕببوون وه‌هاى كرد گه‌لانى ئه‌مريكاى لاتين دركى ته‌واو به مه‌ترسيى درێژه‌دان به‌م مۆدێلى گه‌شه‌كردنه به ئاراسته‌ى ده‌ره‌وه بده‌ن. ”ليژنه‌ى ئابورى له ئه‌مريكاى لاتين كه سه‌ر به نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بوو، ڕۆڵێكى باڵاى بينى له سه‌رپێخستنى ئه‌م درككردنه و له‌و ڕێگه‌يه‌وه ڕه‌خنه‌ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى كلاسيكييان كرد و، بێ‌توانايى ئه‌م تيۆره‌يان ده‌ستنيشانكرد كه چيتر ناتوانێت شرۆڤه و ته‌فسيرى هۆكاره‌كانى خراپبوونى ڕێژه‌ى ئاڵۆگۆڕى نێوده‌وڵه‌تيى نێوان وڵاته تازه‌گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان و وڵاتانى پيشه‌سازى بكات. ئينجا سه‌لمانديان كه ئه‌م تيۆره هيچ كه‌ڵكێكى نيه بۆ ئه‌وه‌ى سياسه‌تى گه‌شه‌پێدانى وڵاتانى باشورى پێ دابڕێژرێته‌وه. ئه‌م ليژنه چه‌ند پێشنيارێكيان وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتيڤ پێشكه‌شكرد، به ئامانجى گۆڕينى ئه‌و وڵاتانه بۆ مۆدێلى گه‌شه‌پێدان به ئاراسته‌ى ناوخۆ يان ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت (مۆدێلى پشت به‌خۆبه‌ستن) به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌هۆى په‌يوه‌ستبوون به بازاڕى سه‌رمايه‌داريى جيهانييه‌وه سه‌رينه‌گرت، بۆيه قوتابخانه‌ى پاشكۆيه‌تى وه‌ك په‌رچه‌كردارێكى شۆڕشگێڕانه له‌دژى تيۆر و سياسه‌ته ئابوورييه‌كان، له ڕێگه‌ى چه‌ند ئابووريناسێكه‌وه له پێش هه‌موويانه‌وه ڕائول برێبش، و ميرداڵ سه‌ريهه‌ڵدا. هه‌ستان به شرۆڤه‌كردنى هه‌لومه‌رجى ئاڵۆگۆڕى نابه‌رابه‌ر و ناهاوسه‌نگ[3]، له‌نێوان وڵاتانى سه‌نته‌ر كه بريتين له (سيسته‌مه سه‌رمايه‌دارييه پێشكه‌وتووه‌كان) و ده‌وروبه‌ر كه بريتين له (وڵاتانى تازه گه‌شه‌سه‌ندوو) كه ئاوێته‌ى سيسته‌مى جيهانى بوون و، ملكه‌چى هه‌يمه‌نه‌ى سه‌نته‌ر بوون. ئه‌وانيش هۆكاره‌كانى ئه‌و هه‌يمه‌نه‌يان بۆ فاكته‌رى ته‌كنۆلۆژى گه‌ڕانده‌وه، كه په‌يوه‌سته به جياوازى له ئاستى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژى له‌نێوان سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌ردا، هه‌روه‌ها بارودۆخى شێواندنى ستراكتۆرى ئابورى كه ئاوێته‌بوونى ته‌واوى له‌گه‌ڵ بازاڕى جيهانى بووه‌ته هۆى به‌رده‌وامبوونى مژينى زياده‌ى ئابوريى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر. ئه‌م هۆكارانه‌ش چه‌ندين ديارده‌ى پاشكۆيه‌تييان به‌رهه‌مهێنا وه‌كو پاشكۆيه‌تيى ئابورى و بازرگانى و دارايى و ته‌كنۆلۆژى و، پاشكۆيه‌تيى هێزى كار و، مۆدێله‌كانى به‌كاربردن. هه‌روه‌ها پاشكۆيه‌يتى كه‌لتورى و سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى“[4].
نوسه‌رانى تيۆرى پاشكۆيه‌تى شرۆڤه‌يه‌كى نوێيان له‌سه‌ر ديارده‌ى دواكه‌وتوويى پێشكه‌شكرد، ئه‌وه‌ش له‌ژێر ڕۆشنايى وه‌رچه‌رخانه مێژووييه‌كان كه وڵاتانى جيهانى سێهه‌م له سايه‌ى هه‌يمه‌نه و زاڵبوونى ئيمپرياليزم له ماوه‌ى پێنج سه‌ده‌ى له‌سه‌ر يه‌ك پيايدا تێپه‌ڕببوون، كه له‌و ماوه‌يه‌دا چه‌ندين فۆرم له هه‌يمه‌نه‌ى ئابورى و سياسى و كه‌لتورى به‌سه‌ر گه‌لانى جيهانى سێهه‌مدا سه‌پێنراوه.
ئه‌گه‌رچى ئه‌و نوسه‌رانه ته‌ركيزيان له‌سه‌ر فاكته‌رى ئابورى بوو به‌ڵام له سياقى كۆمه‌ڵايه‌تى و شارستانى داياننه‌بڕيبوو. هه‌ربۆيه ڕه‌هه‌ندى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى و كه‌لتورى هه‌بوو، چونكه په‌يوه‌ندييه‌كى توندوتۆڵ له نێوان ئه‌و سێ ڕه‌هه‌نده‌دا هه‌يه.
هه‌رزوو ئايدياكانى ئه‌م قوتابخانه‌يه له‌نێوان كۆمه‌ڵناسانى جيهانى سێهه‌مدا بڵاوبووه‌وه، به تايبه‌تى ئه‌مه ته‌نها قوتابخانه‌ى فيكرى بوو كه له‌لايه‌ن تاكه‌كانى جيهانى سێهه‌م خۆيانه‌وه شرۆڤه‌ى بۆ ديارده‌ى دواكه‌وتوويى ده‌كرد. ئه‌گه‌رچى جياوازى له ئايدياى نوسه‌رانى ئه‌م قوتابخانه‌يه‌دا هه‌بوو به‌ڵام هه‌موويان سوديان له ميراتى ماركسيزمى كلاسيكى و مۆدێرن بينيبوو، به تايبه‌تى كتێبه‌كانى لينين له‌سه‌ر ئيمپرياليزم و كتێبه‌كانى لۆكسۆمبۆرگ ده‌رباره‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوونى سه‌رمايه و كتێبه‌كانى بۆل باران له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانى ئابورى.
نوسه‌رانى ئه‌م قوتابخانه‌يه بايه‌خيان به مه‌سه‌له‌يه‌كى جه‌وهه‌رى ده‌دا ئه‌ويش بريتى‌بوو له مه‌حاڵبوونى ديراسه‌كردنى كۆمه‌ڵگاكانى جيهانى سێهه‌م به په‌راوێزخستنى گه‌شه‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگاكانى سه‌رمايه‌دارى، كه پێويسته وه‌ك يه‌ك مه‌نزوومه و يه‌ك سيسته‌م سه‌يرى جيهان بكرێت. چونكه په‌يوه‌نديى نێوان ئه‌م دوو گروپه له وڵاتان كه پشت به په‌يوه‌نديى هه‌يمه‌نه‌ى وڵاتانى سه‌رمايه‌داريى پيشه‌سازى و، په‌يوه‌نديى ملكه‌چبوون و پاشكۆيه‌تيى وڵاتانى تازه‌گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌به‌ستێت، ته‌واو گه‌شه‌يكردووه و فۆرمى بازاڕێكى جيهانى وه‌رگرتووه.
نوسه‌رانى ئه‌م قوتابخانه‌يه به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌دا دابه‌شبوون:
ئاراسته‌ى يه‌كه‌م/ پێى‌وايه كه په‌يوه‌نديى له نێوان دوو ئابورييدا هه‌يه يه‌كێكيان زاڵ و باڵاده‌ست، ئه‌وى ديكه‌يان پاشكۆيه. ديارترين پێناسه‌كانى سه‌ر به‌م ڕه‌وته پێناسه‌كه‌ى ئابوريناسى به‌رازيلى "دۆس سانتۆس" بوو كه وايده‌بينێت پاشكۆيه‌تى بريتييه له” په‌يوه‌نديى نێوان دوو ئابورى كه يه‌كێكيان فراوان ده‌بێت (لايه‌نى زاڵ و باڵاده‌ست) و، به‌رده‌وامده‌بێت له خۆ-گه‌شه‌پێدان، به‌ڵام لايه‌نه‌كه‌ى تر (پاشكۆ) ناتوانێت گه‌شه بكات“، واتا گه‌شه‌كردن و فراوانبوونى باڵاده‌ست گه‌شه‌كردنى پاشكۆ ڕاده‌گرێت.
ئاراسته‌ى دووه‌م/ واي ده‌بينن پاشكۆيه‌تى بريتى بێت له كۆمه‌ڵێك سيسته‌م و پێكهاته‌ى ئابورى و كۆمه‌ڵايه‌تى كه خزمه‌ت به ئامانجه‌كانى هه‌يمه‌نه‌ى سه‌رمايه‌دارى ده‌كه‌ن. يه‌كێك له تيۆرستانى ئه‌م ئاراسته‌يه بريتييه له كۆمه‌ڵناسى به‌رازيلى (فرناندۆ كاردۆشۆ - Fernando Cardoso) كه پێى‌وايه ديارده‌ى پاشكۆيه‌تى ته‌نها په‌يوه‌نديى به قۆرخكارى و به‌ربه‌ستى ده‌ره‌كييه‌وه نيه، به‌ڵكو په‌يوه‌نديى به سازان و ڕێكه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتدارى ناوخۆ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا هه‌يه. به تێڕوانينى كاردۆشۆ ديارده‌ى پاشكۆيه‌تى په‌يوه‌ندييه‌كى مێژووييه كه به‌رده‌وام له گۆڕاندايه. بۆيه به پێويستى ده‌زانێت توێژه‌ران هه‌وڵى كه‌شفكردنى نزيكێتيى نێوان فاكته‌ره ناوخۆيى و ده‌ره‌كييه‌كان بده‌ن كه ده‌بنه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى پاشكۆيه‌تى و، شيكردنه‌وه بۆ گۆڕانكاريى نيگه‌تيڤ و پۆزه‌تيڤى نێوانيان بكه‌ين، كه به‌هۆى لێكدژيى به‌رژه‌وه‌نديى نێوان چينى ده‌سه‌ڵاتدارى ناوخۆيى و هاوپه‌يمانه بيانييه‌كانيه‌وه ڕووده‌ده‌ن.
تيۆريسته‌كانى تيۆرى پاشكۆيه‌تى هه‌موويان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كۆكن:
1- وڵاته هه‌ژاره‌كان ناچارن كه‌ره‌سته‌ى خاو و ده‌ستى كارى هه‌رزان بده‌ن به وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان. ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامى مێژووى ئيمپرياليزمه.
2- وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ستى ياسايى و دارايى و هونه‌رييان دروستكردووه كه وڵاته هه‌ژاره‌كان ببنه پاشكۆيان. ئه‌وه‌ش به‌هۆى نه‌گواستنه‌وه‌ى ته‌كنۆلۆژيا له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه بۆ وڵاتانى باشور كه پێويستيان به‌و ته‌كنه‌لۆژيايه‌يه.
سه‌مير ئه‌مين و، گه‌شه‌پێدانى نايه‌كسان و نابه‌رابه‌ر[5]
پاشكۆيه‌تى و ئاڵۆگۆڕى ناهاوسه‌نگ و نابه‌رابه‌ر بۆ يه‌كه‌مجار له‌لايه‌ن بيرمه‌ندى فه‌ڕه‌نسى (ئيمانوێل) پێشكه‌شكرا. كه دواتر (سه‌مير ئه‌مين) په‌ره‌ى پێدا، سه‌مير ئه‌مين پێى‌وايه دوو كۆمه‌ڵه ياساى جياواز هه‌يه بۆ گه‌شه‌كردنى سه‌رمايه يه‌كێكيان تايبه‌ته به سه‌نته‌ر ئه‌وى تريان تايبه‌ته به ده‌وروبه‌ر. له دواى ئابوريناسى فه‌ڕه‌نسى(ئيمانيۆل - A.EMMANUEL)، بيرمه‌ند و ئابوريناسى به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ميسڕى (سه‌مير ئه‌مين) به يه‌كێك له ديارترين نوسه‌رانى قوتابخانه‌ى پاشكۆيه‌تى له جيهاندا ده‌ناسرێت. كه زاڵبوون و باڵاده‌ستى پره‌نسيپى ئاڵۆگۆڕى نابه‌رابه‌رى له بازرگانى نێوده‌وڵه‌تييداله نێوان وڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌ند ووڵاتانى هه‌ژاردا ده‌رخست، (سه‌مير ئه‌مين) پێى باشه كه وڵاتانى گرووپى يه‌كه‌م ناوبنرێن وڵاتانى سه‌نته‌ر و گرووپى دووه‌م ناوبنرێن وڵاتانى ده‌وروبه‌ر.
ئامانج له نوسينه‌كانى (سه‌مير ئه‌مين) ڕه‌خنه‌كردنى ئه‌و بنه‌مايانه‌يه كه تيۆره كلاسيكييه‌كان له بازرگانيى نێوده‌وڵه‌تييدا پشتى پێده‌به‌ستن. هه‌وڵى ده‌رخستنى ئه‌وه ده‌دات كه جياوازى و كه‌لێنى گه‌وره‌ى نێوان پشكى هه‌ر يه‌ك له وڵاتانى سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌ر له داهاتى بازرگانيى نێوده‌وڵه‌تى هۆكاره‌كه‌ى ناگه‌ڕێته‌وه بۆ جياوازى له خه‌رجييه ڕێژه‌ييه‌كاندا (وه‌ك ڕيكاردۆ بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات) يان جياوازى له ڕاده و ڕێژه‌ى سامانه سرووشتييه‌كان (وه‌ك تيۆرى نيوكلاسيكى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن)، يان جياوازى له ڕێژه‌ى سه‌رمايه‌ى جێ‌گير و زياده‌به‌ها (وه‌ك زۆرێك له ئابوريناسه ماركسيسته‌كان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن)، يان جياوازى له ئاسته‌كانى (كرێ)دا وه‌ك (ئيمانيۆل) ئاماژه‌ى پێكردووه. به‌ڵكو جياوازييه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخ و هه‌لومه‌رجى مێژوويى ناوخۆيى كه كۆمه‌ڵگاكانى سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌ر پيايدا تێپه‌ڕ بوون، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخى پرۆسه‌ى ئاوێته‌بوونى ئابوريى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر له‌نێو ئابوريى وڵاتانى سه‌نته‌ردا. ئيمانوێل پێى‌وابوو كه هه‌ندێك له وڵاتان به‌چاوپۆشين له سرووشتى به‌رهه‌مه‌كانى (كه‌ره‌سته‌ى خاو يان كاڵاى دروستكراو) له پرۆسه‌ى ئاڵۆگۆڕكردندا قۆرخده‌كرێن. هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئازادى له جوڵه‌پێكردنى كاڵا و سه‌رمايه‌دا له‌سه‌ر ئاستى جيهانى، به‌ڵام نرخى هێزى كار له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكى تر جياوازه، ئه‌وه‌ش به‌پێى بارودۆخ و هه‌لومه‌رجى مێژوويى. به‌پێى خه‌مڵاندنى ئيمانوێل كرێى كار له وڵاتانى سه‌نته‌ردا15 هێنده‌ى كرێى كاره له وڵاتانى ده‌وروبه‌ردا. ئه‌مه‌ش هۆكارى ڕيشه‌يى ئاڵۆگۆڕى نابه‌رابه‌ره، كه له ڕێگه‌يه‌وه زياده‌ى به‌ها له وڵاتانى ده‌وروبه‌ره‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ وڵاتانى سه‌نته‌ر. ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانى وڵاتانى تازه‌گه‌شه‌سه‌ندوو. جياواز له (ئيمانوێل)، (سه‌مير ئه‌مين) پێى‌وايه ئاستى كرێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ململانێى چينايه‌تى (فاكته‌رى سوبێكتيڤ) ده‌ستنيشانده‌كرێت، كه له چوارچێوه‌ى بارودۆخى كه‌ڵه‌كه‌بوونى سه‌رمايه‌دا (فاكته‌رى ئۆبێكتيڤ) ڕووده‌دات. هه‌روه‌ها ئه‌مين پێى وايه كه فاكته‌رى به‌رهه‌مهێنان يه‌كێكه له فاكته‌ره‌كانى ده‌ستنيشانكردنى ئاڵۆگۆڕكردنى هاوسه‌نگ، ئه‌و به‌م شێوه‌يه پێناسه‌ى ئاڵۆگۆڕى نابه‌رابه‌ر ده‌كات: بريتييه له ”ئاڵوگۆڕكردنى ئه‌و كاڵايانه‌ى كه له پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانيدا، جياوازى له كرێدا گه‌وره‌تره له جياوازيى به‌رهه‌مهێنانه‌كان“. ئه‌وه‌ش ماناى وايه كه نرخى به‌رهه‌مه هه‌نارده‌كراوه‌كان له‌لايه‌ن وڵاتانى ده‌وروبه‌ره‌وه له بازاڕى جيهانييدا كه‌متر ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له وڵاتانى سه‌نته‌ر به‌رهه‌مبێت كه تيايدا كرێ به‌رزه. به‌م شێوه‌يه‌ش به‌كاربه‌ر له وڵاتانى سه‌نته‌ر سوودمه‌ند ده‌بێت له دابه‌زينى نرخ و به‌رزبوونه‌وه‌ى كرێ. به‌پێچه‌وانه‌ى وڵاتانى ده‌وروبه‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش بۆخۆى مۆدێلێكى نابه‌رابه‌ره له نێوان سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌ردا. ئه‌مين جه‌ختده‌كاته‌وه كه كرێكار له وڵاتانى دواكه‌وتوودا به ڕاده‌يه‌كى زياتر قۆرخده‌كرێن له چاو كرێكارى وڵاتانى پێشكه‌وتوو. واتا ئه‌وه زياده به‌هاى له‌وان به‌ده‌ست دێت زياتره. ئه‌مه‌ش به نيسبه‌ت سه‌مير ئه‌مينه‌وه ماناى وا نيه كه كرێكارانى وڵاتانى پێشكه‌وتوو سود له‌م پرۆسه‌يه ده‌بينن، چونكه هۆكارى به‌رزى كرێ له وڵاتانى سه‌نته‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزيى ئاستى به‌رهه‌مهێنان ئه‌وه‌ش له ده‌ره‌نجامى پێشكه‌وتنى هێزه‌كانى به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌يه. به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى ئه‌مين پێى ده‌گات نزيكه له ته‌رحه‌كه‌ى ئيمانوێله‌وه. چونكه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ڵێت كه ئێستا لێكدژييه‌كان بريتييه له لێكدژيى نێوان پرۆليتارياى جيهانى و بۆرژوازييه‌تى جيهانى، له هه‌مان كاتدا پێى‌وايه له بنه‌ڕه‌تدا پرۆليتارياى جيهانى پرۆليتارياى ده‌وروبه‌ره چونكه ڕووبه‌ڕووى زۆرترين قۆرخكارى بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بۆرژوازيى جيهانى له بنه‌ڕه‌تدا بۆرژوازيى سه‌نته‌ره چونكه هه‌يمه‌نه‌يان به‌سه‌ر پرۆسه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوونى جيهانييدا كردووه.
به‌پێى ميتۆدى (سه‌مير ئه‌مين) تايبه‌تمه‌نديى وڵاتانى سه‌نته‌ر له وڵاتانى ده‌وروبه‌ر بريتييه له ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى كه‌ڵه‌كه‌بوونى سه‌رمايه، ئه‌م زاڵبوون و باڵاده‌ستييه‌ش پێويستى به پێنج مه‌رجه:
1- هه‌يمه‌نه‌كردن به‌سه‌ر سامانه سرووشتييه‌كاندا. 2- هه‌يمه‌نه‌كردن به‌سه‌ر دووباره پێكهێنانى هێزى كار.3- هه‌يمه‌نه‌كردن به‌سه‌ر چڕبوونه‌وه‌ى زياده‌ى داراييدا. 4- هه‌يمه‌نه‌كردن به‌سه‌ر بازاڕى ناوخۆييدا.5- هه‌يمه‌نه‌كردن به‌سه‌ر ته‌كنۆ‌لۆژيادا[6].
سه‌باره‌ت به سرووشتى په‌يوه‌نديى نێوان وڵاتانى سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌ر،(سه‌مير ئه‌مين) پێى وايه كه په‌يوه‌ندييه بازرگانى و داراييه‌كانى نێوانيان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى گه‌شه‌كردنى سيسته‌مى سه‌رمايه‌دارييدا پشت به دوو وه‌زيفه ده‌به‌ستێت:
1- وه‌به‌رهێنانى زياده به‌ده‌ستهاتووه‌كان له سه‌نته‌ر ئه‌وه‌ش به فراوانكردنى چوارچێوه‌ى بازاڕى جيهانى له‌سه‌ر حسابى سيسته‌مه ئابورييه‌كانى ده‌وروبه‌ر.
2- پارێزگاريكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامى ڕێژه‌ى سو‌و و، تۆماركردنى دابه‌زين له وڵاتانى سه‌نته‌ر[7].
ئه‌م دوو وه‌زيفه‌يه‌ش له‌ڕێگه‌ى ئيمپرياليزم و، هاندانى بازرگانيى ده‌ره‌كى و هه‌نارده‌كردنى سه‌رمايه‌وه به‌ده‌ستهاتن، كه ڕێگه‌يدا به دامه‌زراندنى مانيفاكتۆرى مۆدێرن له‌چاو وڵاتانى ده‌وروبه‌ر، ئه‌گه‌رچى ئاسته‌كانى كرێ تيايدا كه‌مبووه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌تاى حه‌قيقى ئاڵوگۆڕى نابه‌رابه‌ر بوو كه گه‌شه‌پێدانى نابه‌رابه‌رى به‌رهه‌مهێنا. چونكه كه‌رتى هه‌نارده‌كردن له وڵاته تازه‌گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان ئامانجى گۆڕينه‌وه‌ى ماترياڵى خاوى زه‌روورى بوو به سه‌رمايه‌ى جێ‌گير، هه‌روه‌ها دابينكردنى كاڵا به‌كاربه‌رى و ئيستيهلاكييه‌كان بۆ تێركردنى پێداويستييه‌كانى بازاڕى ناوخۆيى. له‌م چوارچێوه‌يه‌شدا تيۆرى ئاڵوگۆڕى نابه‌رابه‌ر هاته‌ئارا‌وه، گرنگيى به‌رهه‌مه هه‌نارده‌كراوه‌كان له‌لايه‌ن وڵاتانى ده‌وروبه‌ره‌وه له دابه‌زينى ئاستى كرێدايه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له وڵاتانى سه‌نته‌ردا هه‌يه. هه‌روه‌ها هاوسه‌نگيى به‌رهه‌مهێنان، ڕێگه‌خۆشده‌كات بۆ ملكه‌چبوونى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر كه ده‌ستى كارى هه‌رزان هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكات. بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌يرانه سه‌مير ئه‌مين پێى‌وايه كه‌زه‌رووره وڵاتانى ده‌وروبه‌ر ده‌ست له سه‌نته‌ر به‌ربده‌ن و، ده‌ستبكه‌ن به گه‌شه‌پێدانى سه‌ربه‌خۆ به‌پشتبه‌ستن به خۆمان. ئه‌مه‌ش به‌ماناى داخرانى ته‌واو و ڕێگريكردن له بازرگانيى نێوده‌وڵه‌تى نايه‌ت. به‌ڵكو واتا به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر واده‌خوازێت به‌ره‌و ئاراسته‌ى گه‌شه‌پێدانى كه‌رته به‌رهه‌مهێنانه زۆر پێشكه‌وتووه‌كان بڕوات، بۆئه‌وه‌ى وڵاتانى تر ده‌ستپێشخه‌رى له به‌رهه‌مهێنانى شتى جياواتر و به‌به‌هاتردا نه‌كه‌ن كه دواتر هه‌يمه‌نه به‌سه‌ر بازرگانيى نێوده‌وڵه‌تيدا بكه‌ن. هه‌روه‌ها (سه‌ميرئه‌مين) پێى‌وايه كه سه‌ربه‌خۆيى وڵاتانى سێهه‌م به‌س نيه، به‌ڵكو ده‌بێت ميتۆدى سۆسياليزم ته‌به‌نى و په‌يڕه‌و بكه‌ن. چونكه به‌هۆى نه‌بوونى ديناميكييه‌تى ناوخۆيى و مێژووى تايبه‌ت به‌خۆيانه‌وه دووباره ملكه‌چى وڵاتانى سه‌نته‌ر ده‌بنه‌وه.
پاشكۆيه‌تيى ئابورى[8]
ئابوريناسى لوبنانى (جۆرج قرم)، سه‌رسوڕمانى خۆى به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه ده‌خاته‌ڕوو كه هه‌وڵى قه‌رزكردن ده‌ده‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانى وڵاته‌كانيان. له كاتێكدا قه‌رز بووه‌ته هۆكارى دواكه‌تووييان كه پشت به‌خۆيان نه‌به‌ستن و، سه‌رمايه و ته‌كنۆلۆژيا و مانيفاكتۆرى پێشكه‌وتوو به ئاماده‌يى له ده‌ره‌وه ده‌كڕن، واتا قه‌رز دوايخستوون و ته‌مه‌ڵى كردوون. گه‌شه‌كردنى سه‌رمايه‌دارى له سه‌نته‌ر به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات به‌يه‌كجارى ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر پێكهاته كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ده‌وروبه‌ردا وه‌كو ڕيشه‌كانى فيوداڵيزم و كۆيلايه‌تى. ئه‌م لێكدژييه شاراوانه‌ش له سه‌نته‌ردا له ڕێگه‌ى مۆنۆپۆله‌وه چاره‌سه‌رده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به فراوانبوونى نێوده‌وڵه‌تيى سيسته‌مى سه‌رمايه‌دارى. به‌م شێوه‌يه‌ش ئه‌و لێكدژييانه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ په‌راوێز، واتا بۆ وڵاته داگيركراوه‌كان و ئه‌وانه‌ى ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ژموونى ئيمپرياليزمى نوێوه كه ملكه‌چى سياسه‌ته‌كانى ئابورى وڵاتانى سه‌رمايه‌داريى پێشكه‌وتوو بوون، به‌پێى ئه‌م تێڕوانينه بۆمان ڕوونده‌بێته‌وه كه ئه‌وه ستراكتۆرى بازاڕى جيهانييه؛ گه‌شه‌سه‌ندنى نايه‌كسان و نابه‌رابه‌ر به‌سه‌ر وڵاتانى په‌راوێزخراودا ده‌سه‌پێنێت. ئه‌م حاڵه‌تى نايه‌كسانييه‌ش به‌هۆى سستبوونى پێكهاته كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ده‌وروبه‌ره‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى ئه‌م دوو خشته‌ى لاى خواره‌وه بكه‌ين ده‌بينين ئه‌مريكا و هاوبه‌شه‌كانى قه‌رزێكى زۆريان به‌سه‌ر وڵاتانى جيهانى سێهه‌مدا سه‌پاندووه، هۆكاره‌كه‌ى ڕوونه كه بۆچى فرمانى "سه‌پاندووه" به‌كارده‌هێنم؛ ئه‌گينا له‌ڕاستيدا ئه‌م وڵاتانه مه‌منونن كه (بانكى نێوده‌وڵه‌تى) قه‌رزيان پێبدات و به‌ده‌ميانه‌وه بچێت. به‌ڵام ئه‌وان پێشتر پلانى ئه‌وه‌يان داڕشتووه كه ئه‌و وڵاتانه‌ى مه‌به‌ستيانه چۆن ناچاريان بكه‌ن له ده‌رگاى بانكه‌كه‌يان بده‌ن. درووستكردنى دوژمنى وه‌همى يه‌كێكه له‌و ئامرازانه‌ى كه ئه‌مريكا خۆى پێ كردووه به فريادڕه‌سى جيهان. ده‌كرێت ڕه‌خنه‌گران باس له به‌ده‌مه‌وه‌چوونى ئه‌مريكا بكه‌ن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى ڕووبه‌ڕووى كاره‌ساتى سرووشتى ده‌بنه‌وه، به‌ڵام دوو وه‌ڵامى حازر و كورت بۆ ئه‌مه هه‌يه؛ يه‌كه‌م/ كاتێك ئه‌نده‌نوسيا ڕووبه‌ڕووى تسۆنامى بووه‌وه كه نزيكه‌ى 300 هه‌زار كه‌س بوونه قوربانى ته‌ماعى ئه‌مريكييه‌كان له به‌هانا‌وه‌چوونى ئه‌نده‌نوسييه‌كان ئه‌وه بوو كه ناوچه‌ى قوربانييه‌كان بكه‌نه شوێنێكى گه‌شتيارى و كۆمپانياكانى خۆيان بيبه‌ن به‌ڕێوه. دووه‌م/ ئه‌گه‌ر له نيپال و ئه‌فريقا خزمه‌تگوزارييه‌ك پێشكه‌شى هه‌ژاران و لێقه‌وماوان بكه‌ن هه‌ر مه‌رامه‌كه‌ى بۆ چاوبه‌ستكردنى خه‌ڵك و وروژاندنى ميدياييه. له ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى (بانكى نێوده‌وڵه‌تى)دا بۆ ساڵى (2016)[9]، له ته‌وه‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فريقادا هاتووه: له هاوينى ساڵى 2014دا شارى موسڵ كه دووه‌م گه‌وره‌ترينى شارى عێراقه له‌لايه‌ن ڕێكخراوى داعشه‌وه داگيركرا، ئه‌م وڵاته ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕ و لێشاوى ئاواره و وێرابنوونى شاره‌كان و ژێرخانه‌كانيان بووه‌وه. بۆيه بانكى نێوده‌وڵه‌تى له كۆتايى ساڵى (2015)دا بڕياريدا به دوو گوژمه قه‌رز بداته عێراق. كه كۆى گشتى ده‌كاته (مليارێك و پێنج سه‌د و په‌نجا مليۆن دۆلار)، به‌مه‌به‌ستى چاكسازى له ئيداره و خه‌رجييه گشتييه‌كانى حكومه‌تدا. دياره مه‌به‌ستى بانك لێره‌دا جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى نيوليبراڵيزمه. هه‌ردوو كتێبى (دانپيانانى بكوژێكى ئابورى) و (دۆكترينى شۆك) به‌ڵگه و دۆكيۆمێنتيان له‌سه‌ر تێوه‌گلانى ئه‌مريكا و هاوبه‌شه‌كانى خستووه‌ته‌ڕوو كه چۆن له ڕێگه‌ى درووستكردنى شه‌ڕ و قه‌يرانى ئابورييه‌وه، وڵاتان ناچارده‌كه‌ن په‌نايان بۆ ببه‌ن و له‌ڕێگه‌ى قه‌رزه‌وه بيانكه‌نه پاشكۆى خۆيان. ئه‌مه‌ش يه‌كێكه له سيماكانى ئيمپرياليزمى نوێ. يه‌كێكى تريش له سيماكانى ئيمپرياليزمى نوێ بريتييه له ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى مانيفاكتۆرى پێشكه‌وتوو له ڕووى ته‌كنۆلۆژييه‌وه، كه به‌هۆيه‌وه چالاكيى به‌رهه‌مهێنانى كلاسيكى بۆ وڵاتانى ده‌وروبه‌ر جێده‌هێڵن. هه‌روه‌ها مۆنۆپۆلى سه‌رمايه‌داريى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يمه‌نه‌ى كردووه به‌سه‌ر نرخه‌كانيشدا (بۆ نمونه نرخى نه‌وت)، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى پاشكۆيه‌تيى ده‌وروبه‌ر بۆ سه‌نته‌ر چونكه وڵاتانى جيهانى سێهه‌م ناچارده‌بن كه‌ره‌سته‌ى خاو بۆ بازاڕى جيهانى دابينبكه‌ن و كرێى كارى هه‌رزانيش پێشكه‌ش بكه‌ن(بۆ نمونه لێشاوى كۆچكردن و ئاواره‌بوونى وڵاتانى باشور بۆ وڵاتانى باكور).
خشته‌ى ژماره 16:10 گه‌وره‌ترين وڵاتانى قه‌رزوه‌رگر: بۆ ساڵى دارايى 2016 (به مليۆن دۆلار)
ژ |
وڵات |
بڕى په‌يوه‌ستبوون |
1- |
پيرۆ |
2,850 |
2- |
هيندستان |
2,820 |
3- |
كازاخستان |
2,58 |
4- |
چين |
1,982 |
5- |
ئه‌نده‌نوسيا |
1,700 |
6- |
ئۆكرانيا |
1,560 |
7- |
ميسڕ |
1,550 |
8- |
عێراق |
1,550 |
9- |
پۆڵه‌ندا |
1,504 |
10- |
كۆلۆمبيا |
1,400 |
خشته‌ى ژماره 17: پوخته‌ى ئه‌و په‌يوه‌ستبوونانه‌ى كه له‌ژێر جێبه‌جێكردندان (به مليار دۆلار)
ژ |
ناوچه |
بانكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه |
دامه‌زراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ گه‌شه‌پێدان |
كۆى گشتى |
1- |
ئه‌فريقيا |
5.5 |
50.5 |
56.1 |
2- |
ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسيا و زه‌رياى هێمن |
21.8 |
10.6 |
32.3 |
3- |
ئه‌وروپا و ئاسياى ناوه‌ڕاست |
24.8 |
2.4 |
27.2 |
4- |
ئه‌مريكاى لاتينى و ده‌رياى كاريبى |
26.9 |
1.9 |
28.8 |
5- |
ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فريقيا |
13.7 |
0.8 |
14.5 |
6- |
باشورى ئاسيا |
17.6 |
30.9 |
48.5 |
7- |
كۆى گشتى |
110.2 |
97.1 |
207.3 |