A+    A-
(1,524) جار خوێندراوەتەوە


 

 

 

 

بەم نزیکانە دوو بەرهەمى سەر بە زنجیرەى دەروونشیکارى لەلایەن ناوەندى ڕۆشنبیریی ڕەهەندەوە بڵاودەکرێتەوە.

 

کتێبى لەودیو پرەنسیپى چێژەوە(Beyond the pleasure principle), لە شاکارە پڕمشتومڕەکانى زیگمۆند فرۆیدە. ئێستاشى لەگەڵ بێت, یار و نەیارى زۆرن. فرۆید لە بەهارى ساڵى ١٩١٩ دەستدەکات بە ڕەشنوسى کتێبەکە, و لە زستانى ساڵى ١٩٢٠ چاپ و بڵاویدەکاتەوە. زۆرکەس ڕووداوەکانى جەنگى جیهانیی یەکەم بە بیانووى پشت نوسینى کتێبەکە دەزانن, ئەو جەنگەى کە تێیدا مرۆڤەکان بەشێوەیەکى شێتانە و وێرانکەر کەوتبوونە گیانى یەکدى. بەڵام پرسەکە ئەوە نیە کتێبەکە لەسەر "مەرگ و وێرانکارى" بێت بەو جۆرەى دەیزانین, بەڵکو دەیەوێت تێبگات مرۆڤ لەبەرچى ئەم وێرانکارى و بێ‌ئۆقرەییەى هەیە و دەیەوێت بگات بە چى. بۆچوونێکى لاوازى تر هەیە مردنى سۆفیاى کچى فرۆید بە هۆکارى پشت نوسینى کتێبەکە دادەنێن, بەڵام بیرۆکەى نوسینى کتێبەکە بۆ پێش مردنى ئەم کچە دەگەڕێتەوە و لە ئاستێکى تیۆرییشدا پەیوەندیی بە مردنەوە نیە بەڵکو لەسەر مردن بە ماناى "سرەوتن و نەمرى" دەوەستێت. یەکێک لەو سەرنجانەى لەسەر فرۆید هەیە ئەوەیە درێژەى بەم تێزەى نێو کتێبەکەى نەداوە, ژاک لاکان یەکێک لەو کەسانە و پێى‌وایە گەرچى فرۆید درێژەى بە تێزەکەى نەداوە, بەڵام هەر لەسەرەتاوە جۆرە ئامادەییەکى هەبووە لە بیرکردنەوەیدا. هێند هەیە بزانین ئەم دەقەى فرۆید, گەرچى سەر بە دەروونشیکارییە کەچى فەلسەفییترین کارى دیارى ئەویشە چونکە لە چەندین شوێندا خەمڵاندنى تیۆرى(speculation) بەکاردەهێنێت کە وشەیەکە و لاى هیگڵیش هەیە و کەمتر خۆى بە سەلماندنى ئەزموونییەوە خەریکدەکات.

 

 

 

ئەمەى خوارەوەش فەرهەنگێکى زاراوەیی و شرۆڤەییە کە وەرگێڕان و ئامادەکارییە. فەرهەنگەکە بۆ خوێنەران و خوێندکاران و عاشقانى دەروونشیکارى سودبەخشە. 

 

 





بە چاوەکانت دەتبیستم
چاپکراوەکانى نێگەتیڤ بۆ ساڵى ٢٠٢٢
کاتێک جیهان لێکدەترازێت
کتێبى حەوتەم و هەشتەم لە زنجیرەبەرگەکانى نێگەتیڤ
نزیکبوونەوە لە فرۆید
دوو کارى تیۆرى