A+    A-
(2,091) جار خوێندراوەتەوە


موراد فەرهادپوور(لەدایکبووى ١٩٥٨), ڕۆشنبیر و وەرگێڕێکى فارسزمانە و جگە لەوەى باگراوەندێکى چەپگەراى هەیە, دەرگیرى فیکر و فەلسەفەشە. ئەو لە دەیەى هەشتاى زاینی‌دا, دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەى نوسینە تیۆرییەکانى خۆى لە بڵاوکراوەکانى وەک راه نو, کیان, آدینە. دواتریش لەگەڵ چەندین وەرگێڕدا, بۆ دەیەیەک زیاتر گۆڤارى "ارغنون" بڵاودەکەنەوە کە گرنگى بە فیکرى مۆدێرن و بەتایبەتییش سەدەى بیست دەدات. دواتریش لە پرۆژەى رخداد و پاشان تێزى ١١, بەردەوامدەبێت. فەرهادپوور سەرەتا لەژێر کاریگەریی قوتابخانەى فرانکفۆرتدا دەبێت و لەوێدا بە قەولى خۆى بەر جۆرێک بنبەستى سیاسى دەکەوێت و دواتر ئاشناى فەیلەسوفەکانى وەک سلاڤۆى ژیژەک و ئالان بادیۆ و جۆرجیۆ ئاگامبێن و هتد دەبێت کە هەندێک لە کارەکانیان لەگەڵ هاوکارەکانى وەردەگێڕێت. دیارترین پرۆژەى نوسینى فەرهادپوور کتێبى عقل افسردە(عەقڵى خەمۆک)ـە کە کۆمەڵێک وتارە لەبارەى فیکرى مۆدێرنەوە. دواتریش چەند کۆمەڵە وتارێکى گرنگى تر بڵاودەکاتەوە لەژێر ناونیشانى پارەهاى فکر(پارچەکانى فیکر) کە دوو بەرگە و لە فەلسەفە و سیاسەتەوە دەگرێتەوە تا هونەر و ئەدەبیات کە زۆرینەى وتارەکانى ئەم کتێبە لەو دوو بەرگە دەرهێنراون(باقیی ئیشەکانى تریش لە ماڵپەڕى تایبەتى ترەوە وەرگیراون).  هەڵبژاردنى ئەم باس و وتارانەش, لانیکەم لەبەر دوو خاڵى سەرەکى بوو: ١) دەرگیربوونى دە ساڵێکم بە نوسینەکانى نوسەرەوە, کە جۆرێک لە قەرزى مەعریفى و ڕۆحیی لاجێهێشتبووم ٢) تێماى باسەکانیش بەگشتى دوو هێڵ دەبڕن, هەردوو هێڵى مۆدێرنە و بیرى فرۆید-لاکان. کتێبەکە ئەو نوسینانەى لەخۆگرتووە کە مشتومڕساز بوون.

 

 

 

لەو باس و توێژینەوە تیۆرییانەى لەم کتێبەدا هاتوون ئەمانەن:

پێشەکیی وەرگێڕ: (لە "تەئریخ"ـەوە بۆ مێژوو- نەفرەتى هیگڵ- لەشى مێژوو).

مۆدێرنیزم و پۆستمۆدێرنیزم

کۆمەڵێک تێڕامان دەربارەى فەلسەفەى نیچە

هایدگەر: شۆڕشگێڕێکى کۆنەپەرست

وەرگێڕان-بیرکردنەوە

دەربارەى سێکۆلاریزم

بۆچى دۆستۆیڤسکى نەیتوانى ڕووبەڕووى نیهیلیزم ببێتەوە؟

دیالەکتیکى گشت(کل) و بەش(جزء)

 و هتد...

 

 





بە چاوەکانت دەتبیستم
چاپکراوەکانى نێگەتیڤ بۆ ساڵى ٢٠٢٢
کاتێک جیهان لێکدەترازێت
کتێبى حەوتەم و هەشتەم لە زنجیرەبەرگەکانى نێگەتیڤ
نزیکبوونەوە لە فرۆید
دوو کارى تیۆرى