“فرۆید”: تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ترسناكی و ده‌روونشیكاری
(سەبارەت بە دراماى فرۆید)
زۆر قورسه وێنای ئه‌وه بكه‌یت بینه‌ران پێشوازی له بینینی زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی یان فیلمێكی سینه‌مایی بكه‌ن كه پاڵه‌وانه‌كه‌ی پێشه‌نگی ده‌روونشیكاری و پزیشكی ناسراو و نه‌مسایی زیگمۆند فرۆید بێت، به‌ڵام ئه‌مه به دیاریكراوی له‌گه‌ڵ ئه‌و زنجیره نوێیه‌دا ڕوویدا كه ئێستا[مه‌به‌ست كاتی نوسینی ئه‌م وتاره‌یه] تۆڕی نێتفلێكس پهخشیدهكات: فرۆید.
زانراوه كه فرۆید وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی درامی زۆر له سینه‌ما یان كاره درامییه‌كاندا به گشتی بهرجهستهنهكراوه. ڕه‌نگه نزیكترین كار له یاده‌وه‌رییه‌وه كه ئه‌م كه‌سایه‌تییه ناوازه‌یه‌ی به‌رجه‌سته‌كردووه و تا ئێستاش جێگای مشتومڕه، فیلمی (میتۆدی ترسناك- Dangerous Method) 2011 ی ده‌رهێنه‌ری كه‌نه‌دی ده‌یڤید گرۆزنبێرگ بێت كه له شانۆنامه‌ی نوسه‌ری ئینگلیزی "كریستۆڤه‌ر هامبتۆن"ه‌وه وه‌رگیراوه، له فیلمه‌كه‌دا فرۆید له‌گه‌ڵ كارڵ یۆنگی قوتابی و سابینا شبیلرین دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و جووه ڕووسیيهی كه یه‌كه‌م نه‌خۆش بوو یۆنگ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد، پاشان كه‌وته خۆشهویستیيهوه لەگەڵى، و توانی به گوێره‌ی میتۆده‌كه‌ی فرۆیدی مامۆستای چاره‌سه‌ری بكات پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشت به‌وه‌ی كه هۆكاری گرێكه‌ی له چه‌پاندنی سێكسی و هه‌ستكردن به چه‌وساندنه‌وه و بێبه‌شبوون دا شاراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها فرۆید وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی درامی له فیلمی (ڕۆژانه نهێنییه‌كانی زیگمۆند فرۆید)ـی ده‌رهێنه‌ر دانفۆرد گرین(1982) ده‌ركه‌وت. لێره‌دا گه‌نج بوو، واته له هه‌مان ئه‌و ماوه‌یه‌دا كه ڕووداوه‌كانی زنجیره نوێیه‌كه نێتفلێكسی تێدا ڕووده‌دات. له‌و فیلمانه‌ش كه زۆر پشتی به تیۆره‌كانی فرۆید له ده‌روونشیكاری و ئایدیای كۆنترۆڵكردنی ئاره‌زووه ناوه‌كییه شاراوه‌كانی ناو ده‌روونی مرۆیی و ئاراسته‌كردنی به‌ستووه، فیلمی (پرته‌قاڵی ئامێر A clockwork orange -)ـی ستانلی كوبریكه، هه‌رچی ئایدیای ئه‌ندێشه سێكسییه چه‌پێنراوه‌كان و ئه‌وه‌ی چۆن له‌ڕێگه‌ی خهوهكانهوه دێنه سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌وا كوبریك له كۆتا فیلمی دا Eyes Wide Shut كه پێم باشه به (چاو داخستن) وه‌ریبگێڕم نه‌ك به (ئه‌و چاوانه‌ی به‌سه‌ر فراوانیان دا داخراون)،چارهسهریكردووه. كه به ڕای من باشترین فیلمی كوبریكه ئه‌گه‌رچی كه ژنه ڕه‌خنه‌گری ئه‌مه‌ریكیی به‌ناوبانگ "پۆلین كیل" به “پارچه‌یه‌ك له زبڵ”ـی داده‌نێت!
شایه‌نی باسه كه ئه‌م فیلمه پشت به كورته‌ڕۆمانێكی(نۆڤڵێت) نوسه‌ری نه‌مسایی ئارسه‌ر شتینزلر ده‌به‌ستێت، كه له هاوچه‌رخه‌كانی فرۆید بووه له ڤییه‌نا، خودی فرۆید زۆر ستایشی كردووه و وتوویه‌تی خاوه‌نی ڕوانینێكی تیژبینانهیه بۆ پرسی نه‌ست.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هاندانه‌كان ده‌ركه‌وتنی خودی فرۆید له سه‌ر شاشه به كهسایهتيیه ڕاستهقینهكهیهوه هه‌رگیز ڕووینه‌دا. زانراوه كه به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌مریكی ساموێل گۆڵدوین ساڵی 1925 سه‌د هه‌زار دۆلاری خسته به‌رده‌می(بێگومان به‌های ئێستای ده‌گاته ده‌یان ئه‌وه‌نده) له‌به‌رانبه‌ر ده‌ركه‌وتنی له فیلمی “ئه‌نتۆنی و كیلۆپاترا”دا، به‌ڵام ڕه‌تیكرده‌وه. هه‌روه‌ها ئۆفه‌رێكی تریشی له به‌رهه‌مهێنه‌رێكی ئه‌ڵمانییه‌وه ڕه‌تكرده‌وه بۆ كاركردن وه‌ك ڕاوێژكاری ده‌روونی له فیلمی “نهێنیه‌كانی ڕۆح”دا كه ج. و. بابسێت ده‌ریهێناوه. فرۆید پێیوابوو كه بواری هونه‌ر به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ بواری زانست‌دا تێكده‌گیرێت، نه‌یده‌ویست كه “ده‌روونشیكاری” ببێته یارییه‌كی درامی و له فیلمه‌كاندا ده‌ستاوده‌ستی پێبكرێت.
به هه‌رحاڵ، ئه‌وه‌تا ئێمه ئه‌مڕۆ له كورته - زنجیره نوێیه‌كه‌ی نێتفلێكس “فرۆید” Freud- دا گه‌یشتوینه‌ته ئه‌وه‌ی كه خودی فرۆید سه‌رله‌نوێ بووه‌ته كه‌سایه‌تییه‌كی درامی، نه‌ك ته‌نها وه‌ك شیكه‌ره‌وه‌یه‌ك و چارهسهرسازێكی ده‌روونیی گه‌نج كه میتۆدێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانی ده‌دۆزێته‌وه، به‌ڵكو میتۆده نوێیه‌كه‌ی كه له‌لایه‌ن مامۆستاكانی و هاوكاره‌كانیه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌تكردنه‌وه و خۆبه‌گه‌وره‌زانی و گاڵته‌پێكردن بووەوە، وه‌ك ڕینیشاندهرێك به‌كارده‌هێنێت و له‌گه‌ڵ پۆلیسدا هاوكاریدهكات له شوێنكه‌وتنی ئه‌و تاوانبارانه‌دا كه زنجیره‌یه‌ك تاوانی لێڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن و له ڤییه‌نای كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ڕووده‌دات.
زنجیره‌كه له 8 ئه‌ڵقه پێكدێت(ده‌وترێت كه به‌شی یه‌كه‌مه و به‌شی دووه‌م و سێیه‌میشی به‌دوادا دێت)، له بیرۆكه و ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری نه‌مسایی مارڤین كرێن و پاڵه‌وانێتیی ژماره‌یه‌ك له دره‌وشاوه‌ترین ئهكتهرهكانه كه ئه‌م زنجیره‌یه ده‌كه‌نه كارێكی زۆر گه‌وره‌تر له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، واته چێژی چاو و گوێ، به‌هۆی ئه‌و نواندنه ڕوون و سه‌رسامكه‌ره‌وه.
دووان له نوسه‌رانی سیناریۆ به‌شدارییانكردووه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ردا له نوسینی كاره‌كه‌دا، ئه‌وانیش ستیڤان برنهر و بنیامین هوسلهرن. هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك له هه‌شت ئه‌ڵقه‌كه ناونیشانێك هه‌ڵده‌گرێت كه له میتۆدی فرۆید بۆ ده‌روونشیكارییه‌وه وه‌رگیراوه، واته له زاراوه تایبه‌تیه‌كانیه‌وه. ئه‌م ناونیشانانه‌ش بریتین له: هیستریا، تراوما، ڕۆیشتن له‌كاتی خه‌ودا، ته‌وته‌م و تابۆ، ئاره‌زوو، پاشه‌كشه(النكوصRegression)، خاڵیکردنەوەى دەروونى(catharsis) و چه‌پاندن. له میانی په‌ره‌سه‌ندنی دراماكه‌دا له هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك له ئه‌ڵقه‌كاندا كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م چەمكانه له میانی گێڕانه‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئێمه له ڤییه‌نای ساڵی 1886داین، فرۆید هێشتا پزیشكێكی گه‌نجی سه‌ره‌تاییه و هه‌وڵی شاره‌زابوون له شاراوه‌كانی خه‌واندنی موگناتیسی ده‌دات، وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ بانگهێشتكردنی شاراوه‌كانی ده‌روونی مرۆیی به‌كاریده‌هێنێت. ئه‌و له‌گه‌ڵ “لیۆنۆر” ی خزمه‌تكاری دا ڕاهێنان ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا له‌به‌رده‌م هاوكاره‌كانی دا پیشانیبدات، به گاڵته‌پێكردنه‌وه پێشوازیى لێده‌كرێت. تێڕوانینی گشتی به‌رانبه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جوویه‌كی گاڵته‌جاڕه و ناكرێت متمانه به‌خۆی و به‌وه‌ی دەیخاتەڕوو بكرێت، به‌ڵكو ئه‌و له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌ی پرۆفیسۆر “ماینێرت”ه‌وه به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی ئاگاداركردنه‌وه ده‌بێته‌وه، كه پێیوایه نه‌خۆشیی ده‌روونی له نه‌خۆشیی ئۆرگانییه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه واته پێچه‌وانه‌ی تیۆره‌كه‌ی فرۆید كه له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه نه‌خۆشیی ئۆرگانی ده‌شێت ده‌رئه‌نجامی ده‌روونپه‌شێوی بێت.
فرۆید له شوقه‌كه‌یدا ده‌ژى دوور له ”مارتا”ـی ده‌ستگیرانی كه براكه‌ی ئیستیغلالیكردووه و ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ بگێڕێته‌وه كه به قه‌رز پێی داوه، به‌ڵام فرۆید له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كیه‌وه پشتیوانیى ده‌كرێت، له‌گه‌ڵیدا هاموشۆی یانه‌كانی چینه ڕاقییهكان ده‌كات، له‌وێ دا كۆنتێسه(ژنه خانه‌دان) ”سۆفیا” ی هه‌نگاری و پیاوه‌كه‌ی ده‌ناسێت، پاشان ئاماده‌ی دانیشتنێك ده‌بێت بۆ ڕاز له‌گه‌ڵ ڕۆحه‌كاندا له‌ڕێگه‌ی میدیۆمێكی ڕۆحیی گه‌نجه‌وه: ”فلێر سالۆمی”. ڕووداوگه‌لی نامۆ ڕووده‌ده‌ن كه زنجیره‌كه له ئه‌ڵقه‌كانی دواتردا پێكیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. به‌ڵام یه‌كه‌مین ڕووداو به ونبوونی كیژۆڵه‌یه‌كی بچووك ده‌ستپێده‌كات ناوی ”كلارا” یه. چونكه فلێر خاوه‌نی توانایه‌كی تایبه‌تی شاراوه‌ی بینینی ئه‌و شتانه‌یه كه ئه‌وانیتر له میانی خه‌واندنی موگناتیسیدا نایبینن ، ده‌توانێت ڕێنمایی فرۆید(پاشان پۆلیس) بكات بۆ شوێنی منداڵه‌كه و ڕزگارده‌كرێت، به‌ڵام به به‌ستراوه‌یی ده‌یدۆزنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێك له په‌نجه‌كانی پێی بڕدراوه، بۆ ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه چیرۆكێكی درێژی ئاڵۆز هه‌یه په‌یوه‌سته به كه‌سایه‌تیی ئه‌و پیاوه‌وه كه ڕفاندوویه‌تی و ئه‌م ”سزا”یه‌ی داوه.
له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی دا كه هه‌ندێكجار سه‌ردانیان ده‌كات، فرۆید واده‌رده‌كه‌وێت كه‌مته‌رخه‌مه له په‌یڕه‌وكردنی نه‌ریته‌كانی جوودا، دوودڵیشه له هاوسه‌رگیریكردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌یدا، له یه‌كێك له دیمه‌نه خه‌یاڵییه‌كاندا كه له ئاستی خه‌ودا ده‌سوڕێته‌وه له زنجیره‌كه‌دا، ده‌یبینین كه ئازارده‌كێشێت له‌نێوان په‌یوه‌ندییه گرژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ باوكدا (كه ده‌یه‌وێت بیكوژێت) و له‌نێوان هۆگرییه تایبه‌ته‌كه‌ی بۆ دایكی(كه له خه‌وندا سێكسی له‌گه‌ڵ ده‌كات)، وهكبڵێی ئایدیای گرێی ئۆدیب، واتا په‌یوه‌ستبوون به دایكه‌وه و غیره كوشندەکەی له باوك، له جیهانی خه‌ونه‌وه هه‌ڵده‌هێنجێت. هه‌مووشی ئایدیاگهلێكه له عه‌قڵی ناوه‌كییه‌وه (العقل الباطن) ده‌رده‌چن له‌ژێر كاریگه‌ریی كۆكاییندا كه ده‌یكێشێت و پێیوایه توانای سه‌رنجدان و ته‌ركیزی پێده‌به‌خشێت.
له‌سه‌ره‌تادا پشكنه‌ر ”كیس” كه ئه‌فسه‌ری پێشووی سوپا بووه سۆزانییه‌كی گه‌نجی كوژراو ده‌دۆزێته‌وه كه لاشه‌كه‌ی شێوێنراوه. گومانه‌كانی به ئاراسته‌ی ئه‌فسه‌رێك له سوپادا ده‌ڕوات كه ناوی گیۆرگه و پێشتر سه‌رۆكی كیس بووه له سوپادا و قه‌سابخانه‌ی قێزه‌ونی ئه‌نجامداوه و ته‌نانه‌ت كیسیشی ناچار به به‌شداریكردن له ئه‌نجامدانیدا كردووه له ماوه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ كرواتیادا، له‌نێوان ئه‌و و كیس دا تۆڵه‌یه‌كی كۆن ده‌بێت، ئه‌وه كه ده‌بێته هۆكاری خۆكوشتنی كوڕه‌كه‌ی كیس كه له سوپا دا له‌گه‌ڵیدا سه‌رباز بووه، ژنه‌كه‌شی بێوه‌ژن كه‌وتووه و ئێستا له چاودێریی ئه‌فسه‌ره‌كه‌دا ده‌ژین له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌یدا.
فرۆید خه‌واندن موگناتیسی له‌گه‌ڵ ”فلێر”دا به‌كارده‌هێنێت تا بۆی ده‌ربكه‌وێت كه به‌ده‌ست جووتكهسایهتییهوه ده‌ناڵێنێت و قوربانیی جه‌نگه، كۆنتێسه ”سۆفیا”ش كه خۆی خه‌واندنی موگناتیسی ده‌زانێت، به‌كاریده‌هێنێت و ئاراسته‌ی وزه خراپه شاراوه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ی ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی هه‌ندێك كه‌س له‌نێویشیاندا هونه‌رمه‌ندی ئۆپێرا ”مۆخا”. له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك تاواندا كه ئامانجی لێی بڵاوكردنه‌وه‌ی پشێوییه له ڤییه‌نادا، له ده‌روونییه‌وه بۆ سیاسی و بۆ ململانێی نێوان ناسیۆنالیسته ههنگارییهكاندا كه ده‌یانه‌وێت له ئیمپراتۆریه‌تی نه‌مساوی- هه‌نگاری جیاببنه‌وه و تۆڵهبكهنهوه له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و زهلیلییهیان به‌سه‌ر ئهرستۆكراتیهتی هه‌نگاریدا هێناوه، تا ئاره‌زووی كۆنترۆڵكردنی ده‌رونییانه‌ی شازاده‌ی جێنشینی نه‌مساوی شازاده ڕۆدۆڵف دا له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ”فلێر سالۆمی”ه‌وه، له‌گه‌ڵ زۆر دیمه‌نی توندوتیژی و سێكس و پهلوپۆبڕین و بۆیه‌كردنی دیواره‌كان به خوێن و قوتدانی گۆشتی مرۆڤی زیندوو، به‌كارهێنانی مۆمیای میسری بۆ خراپه وه‌ك خوویه‌ك له سینه‌مای ڕۆژئاواییدا.
ئه‌ڵقه‌كانی كۆتایی جه‌ختده‌كاته‌وه سه‌ر سێینه سه‌ره‌كییه‌كه: فرۆید، پشكنه‌ری پۆلیس ئه‌لفرێد كیس و فلێر سالۆمی خاوه‌نی توانای تایبه‌ت و ئازاركێشی ده‌روونی، به‌وه‌ی كه ده‌ناڵێنێت به ده‌ست زه‌بری ڕابردووی سه‌خت كه ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه كاتێك منداڵێكی بچووك بووه له ناوه‌ندی دڵته‌زێنی جه‌نگدا و ڕزگاركراوه پاش كوژرانی دایبابی و بهپهندكردنیان سۆفیا گرتیه‌خۆی و ئه‌و توانا تایبه‌ته‌ی دۆزییه‌وه كه هه‌یه‌تی، تا بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ئاراستەی بكات.
له زنجیره‌كه‌دا پێچكردنهوی زۆر هه‌یه له گرێچندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بینین له سه‌ره‌تادا سۆفیا به به‌هێزی و مكوڕییه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له سوارچاكه‌كانی ئهرستۆكراتیهتی هه‌نگاری ڕه‌تده‌كاته‌وه كه هاتوون بۆ كۆشكه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ڤییه‌نا، تاوه‌كو قه‌ناعه‌تی پێبكه‌ن له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی دا بۆ چوونه‌پاڵ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له‌پێناو تێكدانی هاوبه‌شێتیی هه‌نگاریا له‌گه‌ڵ نه‌مسادا، به‌شێوه‌یه‌ك وا خۆی ده‌رده‌خات كه له پشتیوانانی ئاشتییه و له توندترین لایه‌نگرانی یه‌كگرتنی هه‌ردوو وڵاته، به‌ڵام له دواتردا ده‌زانین ئه‌و به ڕێگای تایبه‌تی خۆی پیلان ده‌گێڕێت، له پێناو تیرۆركردنی خودی قه‌یسه‌ر و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌دا.
هه‌رچی پشكنه‌ر كیسه له ڕێگای شمشێربازی (یاساییه‌وه) ده‌توانێت ناحهزهكهی گیۆرگی ئه‌فسه‌ر بكوژێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه ڕووبه‌ڕووی پیلانه‌كانی هاوڕێكه‌ی گیۆرگ ده‌بێته‌وه (په‌یوه‌ندییه‌كی شاز كۆیانده‌كاته‌وه!) كه به هاندان له باوكی گیۆرگهوه كه سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای نه‌مسایه و ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی كوڕه‌كه‌ی بكاته‌وه، هه‌وڵده‌دات بیكوژێت. دواتر كیس پشت به فرۆید و فلێر ده‌به‌ستێت بۆ زانینی زۆرێك له نهێنیه‌كانی ئه‌وه‌ی له چوارده‌وری ڕووده‌دات.
له‌لایه‌نی ناوه‌ڕۆكه‌وه زنجیره‌كه واقیعه مێژووییه‌كان و خه‌یاڵ تێكه‌ڵده‌كات، زۆر هه‌ڵوێست و كه‌سایه‌تیی خه‌یاڵی له‌خۆده‌گرێت له‌پاڵ هه‌ندێك كه‌سایه‌تیی تردا كه فرۆید له ژیانیدا ناسیویه‌تی. بۆ نمونه هه‌رگیز ئه‌وه نه‌سه‌لماوه كه فرۆید هاوشێوه‌ی شێرلۆك هۆڵمز هاوكاری پۆلیسی كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانی تاوانه‌كان. ئه‌و به ڕاستی گرنگی به خه‌واندنی موگناتیسی ده‌دات، له‌وانه‌شه كتێبێكیشی له‌باره‌وه نوسیبێت و پاشان سوتاندبێتی و بڵاوینهكردبێتهوه، وه‌ك له زنجیره‌كه‌دا ده‌یبینین. هه‌روه‌ها گرنگیشی به بابه‌تی كۆكایین داوه ، هه‌ندێك له توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ویستویه‌تی به‌كاریبهێنێت بۆ یارمه‌تیدانی دكتۆر ”ئێرنست ڤۆن فلیتشڵ ماركۆف” له وازهێنان له مۆرفیندا به به‌كارهێنانی كۆكایین وه‌ك جێگره‌وه. ته‌نانه‌ت ساڵی 1884 لێكۆڵینهوهیهكیشی له‌سه‌ر كۆكایین نوسی، هه‌روه‌ها وتراویشه له‌سه‌ر خۆی تاقییدهكردهوه. به‌ڵام نه‌سه‌لماوه كه فرۆید پێوه‌ی ئالووده بووبێت.
له زنجیره‌كه دا زۆر دیمه‌نی سێكسی هه‌یه كه له‌ژێر كاریگه‌ریی ماده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌سوڕێنه‌وه، یان ڕه‌نگه له ئاگاییی ناوه‌كی دا (الوعي الباطن). له‌وانه‌شه له كاریگه‌رترین شته‌كانی زنجیره‌كه توانای ده‌رهێنه‌ر بێت له‌و گواستنه‌وه سه‌رسوڕھێنه‌ره له‌نێوان هه‌ردوو جیهانی واقیع و خه‌یاڵدا، له‌وه‌ی له بهيەكداچوونیان ده‌یئافرێنێت، واته له‌نێوان ئاستی عه‌قڵی به‌ئاگا و ئاستێكی تری ناڕوون و شاراوه، فرۆیدیش بێگومان هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌دا كه عه‌قڵی ناوه‌وه شاردوویه‌تیه‌وه، هه‌روه‌ها به ئایدیای به‌تاڵكردنه‌وه‌ی چه‌پێنراو وه‌ك ئامرازێكی چاره‌سه‌ر.
له لایه‌نی شێوازه‌وه، ده‌رهێنه‌ر مارڤین كرێن تێكه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات له‌نێوان شێوازی فیلمی پۆلیسی، فیلمی تاوان و ڕاوه‌دوونان و شوێنكه‌وتنی پۆلیسی و دۆزینه‌وه‌ی بكوژ و فیلمی ترسناكدا. له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنه‌كان له فیلمه‌كانی دراكۆلا و فرانگشتاین و گورگهپیاو و فاوست و دكتۆ كالیگاری. چه‌ندین دیمه‌نی تۆقێنه‌ر هه‌یه له زنجیره‌كه‌دا كه به دەوری ئه‌وه‌دا ده‌سوڕێته‌وه پێی ده‌ڵێن ”تاڵتۆس”، كه بوونه‌وه‌رێكی وه‌همیی خورافییه و سرووتگهلێكی بۆ ئه‌نجامده‌درێت هاوشێوه‌ی په‌رستشی شه‌یتان، فرۆیدیش له میانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له كتێبه‌كانی خورافاتهكاندا ئه‌وه ده‌دۆزێته‌وه كه خاوه‌نی هێزێكی باڵای كۆنترۆڵكردنی ئه‌وانیتره، زنجیره‌كه ده‌یكات به هاومانای ئه‌و هێزه خراپه‌كاره شاراوه‌ییه‌ی ناو ده‌روونی مرۆیی كه له‌ژێر فشاری دیاریكراودا مرۆڤ هه‌ڵده‌نێت بۆ توندوتیژی و خراپه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه ڕزگاربوون له كۆنترۆڵی ”تاڵتۆس” به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ ده‌روونی خۆی به ئازایه‌تی به‌ده‌ستدێت، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه فلێر به هاوكاریی فرۆید پێیده‌گات.
ژنه ئه‌كته‌ری گه‌نج ئیلا ڕۆمف له زنجیره‌یه‌دا وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌رده‌چێت كه ڕۆڵی ”فلێر سالۆمی” به سه‌لیقه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و توانایه‌كی گه‌وره له خۆگۆڕین و گواستنه‌وه له گوزارشت و ئه‌داكردن له‌نێوان هه‌ڵچوونه جیاوازه‌كاندا ده‌بینێت، له‌گه‌ڵ ئاماده‌ییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر و سه‌رنجڕاكێش دا له‌سه‌ر شاشه. هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ری نه‌مسایی ڕۆبێرت ڤیستنهر سه‌ركه‌وتوو بوو له ڕۆڵی فرۆیددا، توانی كه زنجیره‌كه له‌سه‌ر شانی هه‌ڵبگرێت هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ر گیۆرگ فریدریك كه به ئاماده‌ییه تایبه‌ت و زاڵه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه له ڕۆڵی پشكنه‌ر كیس دا، به دووچاوه تیژه‌كانی و پێكهاته جه‌سته‌ییه دیاره‌كه‌ی و توانا زه‌به‌لاحه جه‌سته‌ییه‌كه‌ی له جووڵه و گوزارشت و گواستنه‌وه به سه‌لیقه‌وه له‌نێوان هه‌ستكردن به لاوازی و هه‌ستكردن به‌هێزدا.
زنجیره‌ی ”فرۆید” به‌دڵنیاییه‌وه كارێك نیه كه بتوانرێت پشت پێ ببه‌سترێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئاگاداربوون له جیهانی ده‌روون، ته‌نانه‌ت وه‌ك نمایشێكی وردی لایه‌نێكی ژیانی فرۆید، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك كارێكی خه‌یاڵی كاریگه‌ر و سه‌رنجڕاكێش ده‌مێنێته‌وه، چێژێكی بینینی تایبه‌ت بۆ بینه‌ران مسۆگەر ده‌كات له‌م كاته‌دا كه هه‌موان له ناو ماڵه‌كاندا له‌ژێر گه‌مارۆدان!
وه‌رگێڕانی: شاڵاو خالید
سه‌رچاوه:
https://eyeoncinema.net/%D9%81%D8%B1%D9%88%D9%8A%D8%AF-%D9%85%D8%B2%D9%8A%D8%AC-%D9%85%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B1%D8%B9%D8%A8-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%AD%D9%84%D9%8A%D9%84-%D8%A7%D9%84%D9%86%D9%81%D8%B3%D9%8A/?fbclid=IwAR3qgP8k0TovEsmpvwo1KtmQaalrmSgJlkvImAuYSoAC0ec_aYj8r2IN9A0