سيسته‌مى سه‌رمايه‌دارى چۆن له‌دايكبوو؟
هه‌روه‌ك ماركس نوسيى: «بونيادى ئابوريى كۆمه‌ڵگاى سه‌رمايه‌دارى، له هه‌ناوى بونيادى ئابوريى فيوداڵى و ده‌ره‌به‌گايه‌تييه‌وه هاته‌ده‌رێ. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى دووه‌ميان، ڕه‌گه‌زه‌كانى ئه‌وه‌ى يه‌كه‌م ئازاد ده‌كات».
مه‌رجى بنچينه‌يى به‌رهه‌مهێنانى سه‌رمايه‌دارى، جيابوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌رانى ڕاسته‌وخۆ بوو له هۆيه‌كانى به‌رهه‌مهێنان له‌لايه‌كه‌وه و، چڕبوونه‌وه‌ى هه‌موو كه‌ره‌سته خاوه‌كان(raw materials) و ئامرازه‌كانى به‌رهه‌مهێنان له‌ده‌ستى كه‌مينه‌يه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ندى سه‌رمايه‌داراندا له‌لايه‌كى تره‌وه. ئه‌م جيابوونه‌وه‌يه‌ى زۆرينه بوو له خاوه‌ندارێتيى زه‌وى يان ئامراز كه بونيادى سيسته‌مه مۆدێرنه‌كه‌ى كارى كرێگرته‌ى داهێنا. ئه‌و سيسته‌مه‌ى كه زۆرينه‌ى زۆرى خه‌ڵك تێيدا ناچارن بۆ مانه‌وه‌ى خۆيان، هێزى كارى خۆيان بفرۆشن.
له قۆناغه به‌راييه‌كانى فيوداڵيزمدا، به‌شى زۆرى به‌رهه‌مهێنان له‌پێناوى مه‌سره‌ف و به‌كاربردن[1]دا بوو نه‌ك ئاڵوگۆڕ[2] (واته بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستى بوو نه‌ك سه‌رمايه‌گوزارى و كاڵا له‌پێناوى كاڵادا). ئيتر ئه‌م به‌رهه‌م و گه‌نمه به‌رهه‌مهێنراوه بۆ ژيان و بژێويى جووتياره‌كه بوو؛ يان پاشماوه‌يه‌كى زياده كه به‌ر ئاغا يان پاشا ده‌كه‌وت. جووتياره‌كان په‌يوه‌ست بوون به زه‌وييه‌وه و، پيشه‌وه‌رانيش[3] خاوه‌نى ئامرازه‌كانى خۆيان و شوێنكاره‌كانى خۆيان بوون.
به‌ڵام كاتێك كشتو‌كاڵى جووتيارى، به‌رهه‌مهێنه‌رتر بوو؛ ئابوريى بازاڕ له‌ڕووى قه‌باره و بايه‌خه‌وه ڕووى له گه‌شه و هه‌ڵكشان كرد. خێزانه‌كان له جاران زياتر گه‌ڕانه‌وه بۆ بازاڕ، ئه‌ويش بۆ كڕينى ئه‌و شتانه‌ى كه ئه‌وانيتر بۆ [پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستييه‌كانى] خۆيان به‌رهه‌ميان نه‌ده‌هێنا. ئه‌مه به ماناى گه‌شه‌ى پيشه‌وه‌ران ده‌هات له شاره‌كاندا و له‌جياتيى ئه‌وه‌ش بازاڕێكى گه‌وره‌تر بوو بۆ كاڵا كشتوكاڵييه‌كان.
ئه‌م ئابوريى بازاڕه نه‌ك هه‌ر له به‌ريتانيا، به‌ڵكو به هه‌مان شێوه له هۆڵه‌ندا، ئيتاليا، پرتوگال و ئيسپانياشدا گه‌شه‌يكرد. چينێكى نوێى بازرگان، به سامان و ده‌سه‌ڵاتێكى زياتر له جاران سه‌ريهه‌ڵدا، كه ته‌نيا خوليا و ئاره‌زووى بۆ ئه‌و ڕێگايانه هه‌بوو كه به‌هۆى بازرگانييه‌وه پاره‌يه‌كى زياترى ده‌رده‌كرد.
ئه‌م سه‌رمايه‌دارييه بازرگانييه كێشه‌يه‌كى هه‌بوو. گه‌رچى بازرگانێك ده‌يتوانى به‌هۆى كڕين و فرۆشتن يان سه‌ودا و مامه‌ڵه‌وه به‌خێرايى داراييه‌ك به‌يه‌كه‌وه‌بنێت، به‌ڵام هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌كانى بازاڕ ئه‌م قازانجه‌ى له‌ناوده‌بردن.
يه‌كێك له ڕێگاكانى به‌رده‌م بازرگانه‌كان بۆ هه‌ڵهاتن له‌م كێشه‌يه بريتى‌بوو له غه‌زو و به‌سه‌ردادان. بۆنمونه، بازرگانه‌كانى به‌ريتانيا به‌هۆى گرتنه‌ده‌ستى كۆنترۆڵى هندستانه‌وه، به‌ساده‌يى ده‌يانتوانى شمه‌كه به‌رهه‌مهێنراوه‌كانى هندستان بدزن يان لانيكه‌م به نرخێكى كه‌متر له به‌هاكه‌ى خۆى به‌زۆر بسێنن و پاشان له ئينگلته‌را به قازانجێكى مۆڵ بفرۆشن.
به‌ڵام ڕێگايه‌كى ته‌نانه‌ت دڵنياتر بۆ مسۆگه‌ركردنى قازانجه به‌ده‌ستهاتوو و جێگيره‌كان، كۆنترۆڵكردنى خودى شمه‌كه‌كان بوو. له‌سه‌ره‌تادا، بازرگانه‌كان سوديان له سيسته‌مى "كارگه‌يى[4]" ده‌بينى، له‌م سيسته‌مه‌دا كه‌ره‌سته‌ى خاو به قه‌رز ده‌درايه كرێكاران و پاشان كرێكاران شتى خۆيان به‌رهه‌مده‌هێنا و به‌شێكى بچوكى داهات و ده‌سكه‌وتيان وه‌رده‌گرت. له هه‌مان جێ‌دا، يه‌كه‌م هه‌نگاوى بچوك نرا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كرێكاران له‌ژێر يه‌ك سه‌قفدا و ناچاركردنيان بۆ به‌رهه‌مهێنانى شمه‌ك له‌به‌رامبه‌ر كرێدا.
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنى بنكه و پرۆژه سه‌رمايه‌دارييه‌كان له شاره‌كاندا، پێويستييه‌كى زياتر و هه‌ڵكشاو هاته‌كايه‌وه ده‌رهه‌ق به هێزى كار كه چيتر وابه‌سته نه‌بوو به زه‌وييه‌وه. له قۆناغێكدا كه زياد له چه‌ند سه‌ده‌يه‌ك ده‌بوو له ئينگلته‌را، جووتياران به‌زۆر له زه‌وييه‌كانى خۆيان جيادكرانه‌وه و، به‌رهه‌مهێنانى پيشه‌وه‌رى له گونده‌كاندا تێكشكا. ئه‌م مه‌سه‌له‌يه چينێك خه‌ڵكى وێڵگه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌رى نه‌دارى درووستكرد كه تاكه بژارده و ئيختياريان بريتى‌بوو له گه‌ڕان به‌دواى كاردا، ئه‌ويش وه‌ك كارى كرێگرته له شاره‌كاندا.
ئه‌م چينه نوێيه‌ى كرێكاره كرێگرته‌كان، به‌هۆى دزييه‌كى ئاشكراوه درووستبوو. خاوه‌ن‌زه‌وييه گه‌وره‌كان، ئه‌و زه‌وييه ئيشتراكى و هاوبه‌شانه‌يان به تاڵان برد كه جووتياران بۆ دابينكردنى بژێويى خۆيان پێيه‌وه په‌يوه‌ست بوون: پرۆسه‌يه‌ك كه چه‌ند سه‌ده‌يه‌كى خاياند. به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌يه كافى نه‌بوو بۆ مسۆگه‌ركردنى ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵك ملكه‌چى كارێك بن كه كاتێكى درێژ و سه‌خت ده‌خايه‌نێت ئه‌ويش بۆ كرێيه‌كى بژى‌ومه‌مره. بۆيه له سه‌رده‌مى "هێنريى هه‌شته‌م"ـى پاشاى به‌ريتانيا و فه‌رمانڕه‌واكانى دواى ئه‌ودا، كۆمه‌ڵێك ياسا په‌سه‌ندكران كه سزاى توندى بۆ ئه‌و كه‌سانه تيابوو كه له‌كاتى سواڵكردندا ده‌گيران، بۆنمونه له سه‌رده‌مى هێنريى هه‌شته‌مدا، نزيكه‌ى 72 هه‌زار كه‌سى ده‌ربه‌ده‌ر و بێلانه‌وماڵ ئيعدامكران.
ماركس ته‌وسى تاڵى ئه‌م ئه‌م مه‌سه‌له‌يه وا باسده‌كات: «بۆيه سه‌ره‌تا وه‌رزێران به‌زۆر زه‌وييه‌كانيان لێ سه‌ندرايه‌وه، له ماڵ و حاڵى خۆيان ده‌ركران، كران به ده‌ربه‌ده‌ر و بێلانه‌وماڵ، پاشان بۆ قبوڵكردنى ديسپلينى پێويست بۆ سيسته‌مى كرێگرته، به‌هۆى ياسا تۆقێنه‌ره‌كانه‌وه، ڕووبه‌ڕووى قامچى و داخكردن و ئه‌شكه‌نجه بوونه‌وه».
ئه‌م ده‌ركردنه به‌زه‌بروزه‌نگه‌ى مليۆنان جووتيار له زه‌وى، مه‌رجێكى پێوست بوو بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى كارى كرێگرته، كه ئه‌مه‌ش خۆى به مه‌رجى بنه‌ڕه‌تيى سه‌رمايه‌داريى مۆدێرن داده‌نرێت.