قه‌یرانه ئابوری و فیكريیه جیهانییه‌كانی نیولیبراڵیزم
نوسینى: دكتۆر سه‌باح قودورى
و. ئه‌يوب حه‌سه‌ن
زاڵبوونی هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر هێزه گه‌ردوونييه(سیاسی و ئابوری و سه‌ربازييه‌كان(دا، ده‌ره‌نجامی كاریگه‌ريی پاشه‌كشه‌كردنی سیسته‌می سیاسی و ئابوريی ڕوسیاى سۆڤيه‌ت و وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانی بوو له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، له هه‌مان كاتدا ئه‌مریكا هه‌وڵی تهواوكاريی كۆنتڕۆڵكردنی بواری ئابوری و سیاسی و سه‌ربازيی ده‌دا له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌پشت به‌ستن به پێشنیاره‌كانی مامۆستا و نوسه‌ر و ئابوریناسی نیولیبڕاڵیزم (فرانسیس فۆكۆیاما). ئه‌وه گوزارشتێك بوو بۆ نیشاندانی كۆتایی مێژووی فیكری ماركس و سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێكی نوێ بۆ سیسته‌می نيوليبراڵيزم و نیشاندانی سه‌ركه‌وتنی ئابوريی بازاڕ و هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر كۆی كایه‌كانی ژیان دا. له سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی جۆرج بۆشی كوڕ بۆ سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تيی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ، له‌م كاته‌دا ئه‌مریكا پێویستی به كاراكردنی چالاكیيه ئابوریيهكان بوو پێش ئه‌وه‌ی بگات به قۆناغی سستيی ئابوری، چونكه گه‌شه‌سه‌ندنی بێكاری و كه‌مبونه‌وه‌ی به‌كاربردن له كۆمه‌ڵگادا دیارده‌یه‌كی به‌رچاو بوو، زۆرینه‌ی ئابوریناسهكان پێشبینيی ڕوودانی قۆناغی سستبونی ئابوريی گه‌وره‌یان له ئه‌مریكادا كردبوو، وه‌هایان ده‌بینی كه ده‌كرێت ئه‌م پێشبینیيه بگوێزرێته‌وه بۆ قه‌یرانێكی كرداری، هۆكاره‌كه‌ی په‌یوه‌ست بوو به خراپی سیاسه‌تی (باج(ـه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌نديی چینی بۆرژوازی دا بوو، هه‌روه‌ها بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كورتهێنانی پاره لای چینی هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا، و گواستنه‌وه‌ی شوێنه‌كانی كاركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر حيسابی كه‌مكردنه‌وه‌ی كار له ئه‌مریكادا، و نه‌بونی زانیاری بۆ به‌راوردكردن و چاودێریكردنى تێكڕای گه‌شه و پێشكه‌وتنێكی به‌رده‌ست له چالاكیيه ئابوريیه بهرههمداریيهكاندا، چوونه‌ناو جه‌نگی ئه‌ڤغانستان و عێراق بوونه هۆكاری به‌رزكردنه‌وه خه‌رجیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ نزیكه‌ی 50 ترلێۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش بووه هۆی درووستكردنی كورتهێنان له بودجه‌ی گشتيی ئه‌م وڵاته‌دا به نزیكه‌ی 750 ملیار دۆلار، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له كڕین و فرۆشتنی خانوبه‌ره‌دا ڕوویدا. هێزی بازاڕى ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر كاری ده‌كرد له‌و خواسته‌ی كه هه‌بوو له‌سه‌ر خانوبه‌ره. به‌شێوه‌یه‌كی پراكسیس ئابوريی ئه‌مریكا به‌پێی یاسای خواست و خستنه‌ڕوو كاری ده‌كرد وه‌ك بنه‌مای ئابوريی بازاڕی ئازاد، به‌بێ هیچ سنور و هیچ كۆت و به‌ندێك دوور له هه‌ر چاودێریيهكی ده‌وڵه‌ت.
دوای ڕوداوی 11ی سێپته‌مبه‌ر ساڵی 2001 ، ئیداره‌ی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا بهسهركردایهتيی جۆرج بوشی كوڕ و هاوكاری دیك چینی) ڕاوێژكاری له نیولیبراڵه‌كان، وه‌هایان ده‌بینی كه توانای سه‌ركردایه‌تيی جیهانیان هه‌یه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی تاكه جه‌مسه‌ری جیهانن. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا جه‌نگێكی جیهانیيان دژی تیرۆر ڕاگه‌یاند، له‌ژێر ناونیشانی "ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵماندا نییه، ئه‌وه دژمانه"، به شێوه‌یه‌كی حه‌ماسی هه‌وڵی هه‌نارده‌كردنی دیموكراسیه‌تی لیبراڵیان ده‌دا بۆ كۆمه‌ڵگاكانی جیهانی سێهه‌م. به شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌م توموحهیان به كاره‌ساتێكی ئابوريی جیهانی كۆتایی هات، دواتر له ڕووی سیاسیيشهوه له په‌یوه‌نديیه نێودهوڵهتيیهكاندا به هه‌مان شێوه گه‌یشت به په‌یكه‌رێكی هاوسه‌نگی تموحه ئابوریيهكهیان ، و داهاتووی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به هه‌مان شێوه‌ی لێدێت و ده‌رچون لێی سانا نابێت. له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندن و شكستهێنانی له جه‌نگی ئه‌ڤغانستان و داگیركردنی عێراق دا، به ته‌نها تواناكانی له مه‌یدانی فهرمانڕهواییكردنی ئابوری و سیاسیى نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ده‌ستنه‌دا، به‌ڵكو ته‌واوی ڕاستگۆيی خۆی له‌به‌رده‌م ڕای گشتيی ئه‌مریكایدا له‌ده‌ستدا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤیشی هه‌بوو له سه‌ر مه‌عنه‌ویه‌ت و باری سایكۆلۆژيی هاوڵاتیان و كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا.
جیهان له‌مڕۆدا چاودێريی پێشكه‌وتنی قه‌یرانی ئابوری و دارایی ئه‌مریكا ده‌كات كه له (پایته‌ختی دڵی پاره(، نیۆركه‌وه، سه‌ريهه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش بوو به هۆی فراوانبونی سستبوونی بازاڕی خانوبه‌ره و هه‌ره‌سهێنانی له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2007 دا، دواتر بووبه‌هۆی كورتهێنان له دانه‌وه‌ی قه‌رزدا لای ملیۆنان هاوڵاتيی قه‌رزار كه ئه‌و پاره‌یان ده‌ستی كه‌وتبوو به گه‌ره‌نتی له كۆمپانیاكانی خانوبه‌ره. دواتر ئه‌م بارودۆخه بووه هۆكاری پاشه‌كشه‌كردنی پشكی كۆمپانیاكانی خانوبه‌ره له بۆرسه جیهانیيهكاندا، ئه‌و شۆكه داراییه گه‌وره‌ی لێكهوتهوه، ئه‌م باره به‌خێرايی گواسترایه‌وه بۆ ئه‌و كۆمپانیا قهرزدهرانهی كه قهرزیاندابوو به كۆمپانیاكانی خانوبه‌ره و هه‌ندێكيان توشی مایهپوچوبون هاتن ، هه‌روه‌ها كاریگه‌ريی هه‌بوو له‌سه‌ر پشكی بانكه‌كان كه په‌یوه‌ست بوو به‌م كۆمپانیایانه‌وه. قه‌یرانه‌كه له كه‌رتی خانوبه‌ره‌وه گواسترایه‌وه بۆ كه‌رتی دارايی و بانكه‌كان، پاشان گواسترایه‌وه بۆ كه‌رته ئابوريیهكانی دیكه‌ی ئه‌مریكا، به‌خێرايی ئه‌م كاره‌ساته گه‌یشته وڵاته ئه‌وروپیيه‌كان و به‌شێكی گه‌وره‌ی جیهان، به پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌ريی له سه‌ر ئابوريی ئه‌وروپا هه‌بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی قووڵ په‌یوه‌ستبوون به ئابوريی ئه‌مریكاوه له ڕووی قه‌باره‌ی مامه‌ڵه و كۆمپانیاكانه‌وه، به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و ئایسهلهندا ، چین و یابان له كیشوه‌ری ئاسیا. هه‌روه‌ها ئه‌م بارودۆخه تراژیدییه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر وڵاته هه‌ژار و تازهپێشكهوهكان، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و خێرا له نرخی خۆراك و سوته‌مه‌نی و ده‌رمانی پزیشكی، پاشان خهرجیيه كۆمهڵایهتیيهكانش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكرد. قه‌یرانه‌كه بوو به‌هۆی دابه‌زینێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر له ئاستی خه‌رجی به‌كاربردندا، دواتر كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له پاره‌ی نه‌خت لای كۆمپانیا و بانكه‌كانی دڵنیایی و كۆمپانیاكانی خانوبه‌ره و دامه‌زراوه داراییه‌كانی تر و به‌رزبوونه‌وه‌ی بێكاری له ئاستی جیهاندا، و دابه‌زینی به‌های ئاڵووێری دۆلار به‌رامبه‌ر دراوه جیهانیيه‌كان، له گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت كه په‌یوه‌سته به دۆلاره‌وه، هه‌روه‌ها نه‌مانی سه‌قامگیری له مامه‌ڵه‌كانی بازاڕی پشك و كاغه‌زه داراییه‌كاندا.
یان به مانایه‌كی تر ڕوودانی ئاژاوه له یاسا ئابوریيهكان دا ، به‌هۆی بارودۆخی (قۆناغی سستی ئابوری ماوه‌درێژ)دا كه له به‌رژه‌وه‌نديی ئه‌م قه‌یرانه بوو. ئه‌و ئه‌رگۆمێنته ئابوريیه ( واز له ئابوری بهێنن با ته‌نها به میكانیزمی خۆی كاربكات به‌پێی یاسای خواست و خستنه‌ڕوو له سێبه‌ری بازاڕی ئازاد‌دا) كه بانگه‌شه‌ی ئابوریيناسه سه‌رمایه‌داره‌كان بوو وه‌ك (میڵتۆن فریدمان ، ئاده‌م سمیث ، سای) له حاڵه‌تی واقيعيدا شكستی هێنا. نه‌ك ته‌نها به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌وه به‌ڵكو به‌درێژایی مێژوو و قه‌یرانه‌كانی تر كه تووشی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری هاتون، قه‌یرانی ساڵی 1929 كه تا ساڵی 1933ی خایاند ئه‌م قه‌یرانه ڕابهرایهتيی جیهانی كرد بۆ جه‌نگێكی یونيڤێرساڵی، دواتر قه‌یرانی به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین له ئه‌مریكای لاتین له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابوريی پڵنگه‌كانی ئاسیا له كۆتايی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا. هه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوو كه ئابوریناسی گه‌وره‌ی ئینگلیز(كینز)ی ناچار كرد كه دان به زه‌رووره‌تی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له كاروباره ئابوریيهكاندا بنێت و بیكات به ئه‌ركى ده‌وڵه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه ئابوريیهكان، یان بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌تێگه‌شتن و به‌كارهێنانی لیبڕاڵیزمی ئابورييه. هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئابوریناسی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (پۆل كروگمان) هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابوری و مامۆستا له زانكۆی برتستۆن، ناسراوه به (تیۆری هاوسه‌نگيی خودكاری له بارزگانی نێوده‌وڵه‌تی دا) كه پشتی به‌ستووه به پێشنیاری لیبڕاڵیزمی كلاسیك و كاریگه‌ریيه‌كانی كێبڕكێی ناڕێكخراو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیيه ئابوريیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ڕه‌خنه له سیاسه‌ته ئابوریيهكانی جۆرج بۆش بگرێت، له ساڵی 2005 دا وتارێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی نوسی به ناونیشانی " ئهمریكیيهكان بازرگانی خانوبه‌ره ده‌كه‌ن، بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان به چین".
هۆكاری قه‌یرانی دارایی، هه‌ر سیسته‌می سه‌رمایه‌داری خۆیه‌تی. وازهێنان له بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی به میكانیزمی خۆی كاربكات به‌بێ هیچ چاودێریيهك و به‌بێ سنور و هیچ كۆتوبه‌ندێك. هه‌روه‌ك ئه‌وه ڕوده‌دات له كه‌رتی خانوبه‌ره‌دا ڕوویدا و به‌ته‌نها دیارده‌یه‌ك نییه له كڕين و فرۆشتنی قه‌رزدا یان (قه‌رزی خانوبه‌ره) له‌نێوان كڕیاران و كۆمپانیاكانی ڕه‌هنی خانوبه‌ره و بانك و كۆمپانیاكانی دڵنیایی و دامه‌زراوه داراییه‌كانی تردا ڕووبدات، هه‌روه‌ك ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌نیسبه‌ت قه‌رزه‌وه له كه‌رته ئابوریيهكانی تردا هه‌یه. وه‌ك ئه‌نجامدانی قه‌رزی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و پشتگوێخستنی ئسوڵاتی قه‌رز و قه‌رزكردن و درێژه‌كێشانی له نێوان قهرزكهران و دامه‌زراوه داراییه‌كاندا، دوور له هه‌ر چاودێریه‌ك و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی كه‌سی بۆ ئه‌م قه‌رزانه و دڵنیايی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه، و توانای پێدانه‌وه‌ی به‌های قه‌رزه‌كه له ماوه‌يه‌كی دیاریكراودا. لێره‌دا وته‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی هه‌یه كه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر بڕی سه‌د دۆلارت له بانكێك قه‌رز كرد و نه‌تتوانی بیگه‌ڕێنیته‌وه ئه‌وه گرفته‌كه تۆیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕی سه‌د ملیۆن دۆلارت قه‌رز كرد و نه‌تتوانی بیگه‌ڕێنیته‌وه ئه‌وه گرفتی بانكه‌كه‌یه". بوونی سیاسه‌تێكی ماقووڵ بۆ دراو له هه‌ر وڵاتێكدا پێداویستییه‌كی زهرووریبه. بانكی ناوه‌ندی به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رپرسه له‌م سیاسه‌تانه، ئه‌ويش به‌و تایبهتمهندیيهی كه (بانكی بانكه‌كانه) به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داراييدا. هه‌ندێك سیاسه‌تی تریش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی بانكی ناوه‌ندی، وه‌ك دیاریكردنی به‌های دراو، ئه‌و بڕه پاره‌ی كه پێشنیاری ده‌كات بۆ مامه‌ڵه‌ی ئابوری، و دیاریكردنی نرخی سو‌و له بانك دا، كه پێودانگێكه ده‌توانێـت ئه‌دای وه‌به‌رهێنانی تێدا بپێورێت، و بڕی یه‌ده‌كی دراو لای بانكی مه‌ركه‌زی و بانكه‌كانی تر و نرخی ئاڵووێری دراو به‌رامبه‌ر دراوه‌كانی تریش. هه‌ندێك سیاسه‌تی تریش ئه‌ركی بانكی ناوهنديیه به ئامانجی جێگیركردنی نرخی ئاڵووێری دراو له داهاتوویه‌كی دووردا، هه‌روه‌ها چاودێریكردنی دیارده‌ی هه‌ڵئاوسانی ئابوری و كاریگهريیهكانی له‌سه‌ر هێزی كڕینی دراو.
ئه‌وه‌ی دهگوزورێ له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی به‌هۆی ده‌رچوونی ئه‌مریكا له ساڵی 1971 له جێبه‌جێكردنی سیسته‌می " بریتۆن وودز "، كه سیاسه‌تی چاودێریكردنی سه‌رمایه و دراوی په‌یڕه‌و ده‌كرد. به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه تاڕاده‌یه‌ك ڕێگاده‌درێت به ده‌وڵه‌ت بۆ جوڵاندنی سه‌رمایه. دراو له‌م سیسته‌مه‌دا په‌یوه‌سته به بنه‌مای ئاڵتونه‌وه ، و نه‌وبونی ئازادی بۆ چاپكردنی دراوی نه‌ختینه‌یی به‌بێ داپۆشین(غطاء)ـى به‌رهه‌می ڕاسته‌قینه. دابه‌زینی نرخی سو‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و لێشاوی قه‌رز به‌بێ هیچ وردبینیيهك بۆ دڵنیابوون له گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه، ئه‌مانه هه‌مووی له پێناو هاندانی بهكاربردندان. پاره زیاده‌كان له كه‌رتی داراییدا كهڵهكهدهبێت، و پاشان ده‌بێته هۆی ڕوودانی ئاوسانی " بڵقه دارایییه‌كان" كه له‌ناكاودا ده‌ته‌قێت، هه‌روه‌ك ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه له بازاڕی زانیاريی كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كاندا له بواری پێشكه‌شكردنی خزمهتگوزاریيهكانی ئه‌نته‌رنێت كارده‌كه‌ن له ساڵی 2001 دا ڕوویدا و له‌ئه‌نجامدا تووشی داڕمان هات. له‌م كاته‌دا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ماقوڵ ده‌بێته ئه‌ركێكی ناچاری بۆ ڕێكخستنی كاروباره ئابوریيهكان و پارێزگاریكردنی یاساكانی وڵات و په‌یداكردنی دڵنیایی له ڕه‌هنی خانوبه‌ره‌دا، بۆ باشتركردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، داخستنی خهرجیيه قومارییهكان كه هۆكاری ئه‌م پشێویه داراییهن ، و ڕێكخستنی دامه‌زراوه‌كان له رێگه‌ی ئیداره‌یه‌كی پسپۆڕ بۆ به‌رزكرنه‌وه‌ی تواناكانی كرێكاران له كاره‌كانیان و رێكخستنیان و دوورخستنه‌وه‌ی وڵات له گه‌نده‌ڵی و بهتایبهتييش له سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌دا. ئه‌مانه‌ش به‌كورتى بریتیيه له دڵنیايی بۆ پاراستنی ئابوريی نیشتیمانی له قه‌یرانه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی له‌و ئاژاوانه‌ی كه په‌یداده‌بێت.
هێشتا سیسته‌می دارایی له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كه‌لێنه مهترسیدارهكاندایه، ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تايی چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه بكات به بڕی 700 ملیار دۆلار له‌ڕێگه‌ی فرۆشتنی قه‌رزه‌كانه‌وه كه كۆنگرێسیش ڕه‌زامه‌نده له‌سه‌ری، بڕێك له‌م كۆكردنه‌وه‌ی پاره ده‌كه‌وێته سه‌ر گیرفانی هاوڵاتیان وه‌ك باج؛ به‌شێكی تری له‌ڕێگه‌ی چاپكردنی پاره‌ی كاعهزهوه په‌یداده‌كرێت. بێگومان ئه‌م باره له داهاتوویه‌كی دووردا ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی هه‌ڵئاوسانی نه‌ختینه‌یی و دابه‌زینی به‌رده‌وامی به‌های دۆلار. به‌تایبه‌تی له بازاڕی پشكه‌كاندا، قه‌یرانه‌كان به‌بێده‌نگی كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژيی هاوڵاتیان جێده‌هێڵێت كه هیچی كه‌متر نییه له زیانه داراییه‌كان، هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت خه‌ریكی خۆقهرزاركردنن، بۆ باشتركردنی گوزه‌رانیان قه‌رز ده‌كه‌ن، به مانایه‌كی تر خه‌ریكی سه‌ركێشی كردنن به داهاته كهمهكانیانهوه، پاشان به‌ره‌و مایه‌پوچبوون ده‌چن و ده‌بن به به‌شێك له سوپای بێكاری، به بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستێكی هاوكاری هه‌بێت بۆیان.
له ڕوویه‌كی تره‌وه، بێگومان ئه‌وه ئاشكرایه كه قه‌یرانی دارایی جیهان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر عێراق هه‌یه، به‌هۆی هه‌بوونی پهیوهستيی سه‌ربازی و سیاسی و ئابوری له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا، ئه‌مه ژه‌هری كۆتایییه بۆ وڵاتێكی داگیركراوی وه‌ك عێراق. ده‌توانین پاشماوه‌كانی له‌م چه‌ند خاڵه‌دا كورتبكه‌ینه‌وه(به‌بێ باسكردنی به شێوازێكی دور و درێژ):
يه‌ك: دابه‌زینی داهاته‌كانی عێراق له كه‌رتی نه‌وت دا، به‌هۆی ئه‌و پاشه‌كشه گه‌وره‌یه له نرخی نه‌وتدا ڕوویداوه، و دابه‌زینی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی كه دیناری عێراقيی پێ پێوانهدهكرێت. هه‌روه‌ها ناسهقامگیريی دیناری عێراقی، دواتر توانای كۆنترۆڵكردنی دیارده‌ی هه‌ڵئاوسان ناكرێت، كه هێشتا له ئاستێكی به‌رزدایه.
دوو: به‌رده‌واميی فشاره‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق به پێدانی به‌شێكی زۆر له خه‌رجی سوپای داگیركاری ئه‌مریكا له عێراق.
سێ: ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌يه‌ی عێراق كه له بانكه‌كانی ئه‌مریكادا دانراوه به ده‌یه‌ها ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی وه‌ك كارتی فشار بۆ ناچاركردنی عێراق به قبوڵكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاسایشی نێوان ئه‌مریكا – عێراق كه له ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو.
چوار: هێشتا هه‌ندێك ڕێگری هه‌ن بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌رشانی عێراق به‌هۆی جه‌نگه نابه‌جێكانی سه‌رده‌می حوكمڕانی پێشوی عێراقه‌وه.
پێنج: به‌رده‌واميی گه‌نده‌ڵيی ئیداری و دارایی، و نه‌بونی هیچ ڕێوشوێنێكى توند بۆ دانانی سنورێك بۆ گه‌نده‌ڵی.
شه‌ش: به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری به‌هۆی دابه‌زینی به‌رنامه‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌رئه‌نجامی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێان له بودجه‌ی گشتی دا، بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2009 به بڕی 80 ملیار دۆلار بۆ 67 ملیار دۆلار دیاریكرابوو، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریيانهی كه له نرخی نه‌وتدا ڕوويدا به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ گۆڕانكاری له نرخی نه‌وتدا له 80 دۆلاره وه بۆ 62 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
حه‌وت: گه‌وره‌بوونی گرفته‌كانی گوزه‌ران به‌تایبه‌تی بۆ چینی ڕه‌نجده‌ر و هه‌ژاره‌كان و چینی ناوه‌ڕاست و موچه‌خۆران، كه خۆی له خراپی خزمه‌تگوزاريی كۆمه‌ڵایه‌تی ، ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و كاره‌با و سوته‌مه‌نی و خۆراك و ده‌رمانی پزیشكی و ژێرخانی ئابورييدا ده‌بینێته‌وه.
هه‌شت: مانه‌وه‌ی ئابوريی عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ژێر ره‌حمه‌تی دامه‌زراوه داراییه جیهانیه‌كاندا، وه‌ك سندوقی دراوى نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوی بازرگانيی نێوده‌وڵه‌تی. سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانیان بۆ دیاریكردنی ئاراسته‌ی پێشكه‌وتنی په‌یكه‌ری ئابوريی عێراق، به‌هۆی پشتبه‌ستنی ته‌واوی به ئابوريی بازاڕ(ـى ئازاد)، و كه‌مكردنه‌وه‌ی خهرجیيه كۆمهڵایهتیيهكان و لابردنی به‌ربه‌سته گومرگیيهكان بۆ بازرگانی، ئابوريی عێراق به‌ته‌واوی به‌ره‌و شێوازی به‌كاربردن ڕۆيشت له‌بری ئه‌وه‌ی ئابوريی به‌رهه‌مداری بێت .
نۆ: بێگومان ئه‌م بارودۆخه هاوكارده‌بێت بۆ درووستكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نی داگیركاريی عێراق.
به‌كورتی ده‌توانین بڵێين، سه‌رمایه‌داری وه‌ك سیسته‌مێكی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌درێژايی مێژوو به چه‌ند ده‌ورێكی جیاوازدا تێپه‌ڕیوه، توانیویه‌تی خۆی بگونجێنێـت و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی بكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ندێك لێكدژيی بنه‌ڕه‌تى له‌ناو خودی سیسته‌مه‌كه‌دا ده‌بینرێت كه زیاتر قووڵده‌بێته‌وه و به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت. بێگومان له چركه‌یه‌كدا هه‌ر ده‌ته‌قێته‌وه و سیسته‌مێكی نوێی ئابوری و كومهڵایهتيی نوێ جێی ده‌گرێته‌وه. ڕێگا به‌ره‌و جیهانگیریى سه‌رمایه‌داری، سه‌رمایه‌داری وه‌ك سیسته‌مێكی ئابوربی كۆمه‌ڵایه‌تی بهسهركردایهتيی ئه‌مریكا هیچی بۆ مرۆڤایه‌تی نه‌هێنا جگه له هه‌ژاری و دواكهوتوويی. به‌تایبه‌تی بۆ چینه هه‌ژاره‌كان و چینی كرێكار و چینی ناوه‌ند، وێرانكاری و تراژیدیا و كاره‌ساتی ژینگه‌یی و داهێنانی بازرگانيی ماده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانی ڕێكخراو سیمای ئه‌م سیسته‌مه‌یه. ڕه‌نگه سبه‌ى ته‌واوی گۆی زه‌وی بكه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوچوون. پێشكه‌وتنی هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و كهڵهكهكردنیان ده‌بێته هۆی به‌دیهێنانی گۆڕانی جۆری له پهیوهندیيهكانی به‌رهه‌مهێنان دا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه پۆلێنكراوه له بارودۆخی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، ئه‌مه به‌ئاشكرا بهشداریدهكات له توندبوونه‌وه‌ی ململانێی چینایه‌تی له نێوان چینی بۆرژوازيی لیبراڵی و چینه زیانمهندهكاندا. سه‌ركه‌وتنی چینی دووه‌م حه‌تمیه‌تێكی مێژوویيه، له‌بری جیهانگیريی سیسته‌می سه‌رمایه‌داريی دڕنده، سیسته‌مێكی نوێ دێت كه جیهانگیريی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دادپه‌روه‌ری، له‌ڕێگه‌ی كۆنترۆڵكردنی به‌رهه‌م و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی پێداویستیيهكاندا، به‌پێی بارودۆخه مرۆییه‌كان، بۆ مرڤایه‌تی ده‌هێنێـت پاشان ڕێگای مرۆیی ڕاستدهكرێتهوه و ڕابهرایهتيی جیهان ده‌كات به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی و سه‌قامگیری، دادپه‌روه‌ری و پێشكه‌وتنى تێیدا په‌یداده‌بێت. ئه‌م سیسته‌مه نوێیه توانای هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌زاره‌ی سێیه‌م و سه‌رده‌می شۆڕشی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری‌دا.
سه‌رچاوه: