ده‌رباره‌ى «چين»
ئه‌مير حه‌سه‌نپور/ وه‌رگێڕانى: وهليد عومه‌ر به فايلى pdf بيخوێنهوه
"چين" گه‌ر گرنگترين چه‌مكى تيۆرى ماركسى نه‌بێت، ئه‌وا به يه‌كێك له چه‌مكه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى داده‌نرێت. ماركس و ئه‌نگڵس له مانيفێستى كۆمۆنيست(1848)دا ڕايانگه‌ياند: «مێژووى كۆمه‌ڵگاكان تا ئێستا، مێژووى ململانێى چينايهتى بووه». سى ساڵ دواتر و ڕوو له ژماره‌يه‌ك چالاكوانى سۆسياليست نوسييان: «ئه‌وه نزيكه‌ى چل ساڵێكه ئێمه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ململانێى چينايهتى، هێزى بزوێنه‌رى ڕاسته‌وخۆى مێژووه و ، به‌تايبه‌ت ململانێى چينايه‌تيى نێوان بۆرژوازى و پرۆليتاريا جوڵينهرى گه‌وره‌ى شۆڕشى كۆمه‌ڵايه‌تيى مۆدێرنه».(1)
مادام مێژووى كۆمه‌ڵگا مرۆييه‌كان، مێژووى ململانێى چينايهتييه، ئه‌وا چه‌مكى "چين" خۆيشى بۆته پانتايى ململانێى چينايهتى. له‌لايه‌كه‌وه، ململانێى سياسى و ئايدۆلۆژى له‌سه‌ر چه‌مكى چين له‌ناو نوێنه‌رانى فيكريى چينه دژه‌كاندا، له خاوه‌ن كۆيله و كۆيلهوه بيگره تا ده‌گاته بۆرژوازى و پرۆليتاريا، له‌ئارادا بووه. چينه چه‌وسێنه‌ره‌كان و نوێنه‌ره فيكرى [و ئه‌ده‌بى و هونه‌رى]يهكانيان، هه‌بوونى نايهكسانى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابورى و دابه‌شكردنى كۆمهڵگايان بۆ چينى حاكم/حكومكراو، وه‌ك شتێكى سرووشتى و خۆڕسك و غهريزى و ئيلاهى و ئهزهلى داوه‌ته‌قه‌ڵه‌م و؛ هه‌ر جۆره بهرهنگارييهكيشيان به فيتنه، پشێوى، ئاشوب، ئاژاوه، نافه‌رمانى، سه‌رپێچى ناوبردووه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، چينه چه‌وساوه‌كان و نوێنه‌رانى فيكرييان، نايهكسانى و چهوسانهوهيان به شتێكى ناسرووشتى و ناعاديلانه زانيوه و دهستيانداوهته خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێ دژى. ئه‌م ململانێ فيكرييه، گه‌لێك نايهكسان و ناهاوسه‌نگ بووه؛ چونكه چينه باڵاده‌سته‌كان له ساته‌وه‌ختى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى ئابورى و به‌كارهێنانى هێزى بازوودا، كايه‌ى فيكرييش كۆنترۆڵده‌كه‌ن و له‌ڕێگه‌ى كه‌لتور، دين، هونه‌ر، ئه‌ده‌ب، ياسا و دابونهريتهوه سيسته‌مى چينايهتى ده‌پارێزن و بهرههميدێننهوه. له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى سۆسياليزم و بهتايبهتييش سۆسياليزمى ماركسييدا، بازێكى گه‌وره درا له تێگه‌يشتنى چينهكان و ململانێى چينايه‌تيدا.
له‌لايه‌كى تره‌وه، له هه‌ناوى ماركسيزميشدا تێگه‌يشتن له چين و تيۆريزهكردنهكهى، مه‌يدانى ململانێى ئايدۆلۆژى بووه. سه‌ره‌تا پێويسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ينه‌وه كه تێگه‌يشتنى ماركس و ئه‌نگڵس بۆ چين، يهكسهر و كتوپڕ و به‌ره‌نجامى ئيلهام نه‌بوو به‌ڵكو له‌ميانه‌ى گه‌شه‌ى ململانێى چينايهتى، پێشكه‌وتنى زانست و زانين، و گه‌شه‌ى به‌رهه‌مهێناندا له سه‌ده‌ى نۆزده‌دا برهويسهند. بۆنمونه، ئه‌وان له نوسينه سه‌ره‌تاييه‌كانى خۆيان‌دا(ماركس له 1835-1843 و ئه‌نگڵس له 1838-1842)دا، هه‌ركاميان جگه له چه‌ندجارێك ئيدى زاراوه‌ى "چين"يان به‌كارنه‌هێناوه.(2)
ئه‌وان(واته ماركس و ئه‌نگڵس) له‌م ساڵانه‌دا كه‌سانێكى ديموكراتى شۆڕشگێڕ بوون، سيسته‌مى سهرمايهدارييان ده‌دايه به‌ر ڕه‌خنه، داواى چاكسازيى جدييان ده‌كرد، به‌ڵام هێشتا نهگهيشتبوونه ئه‌و زهروورهتهى كه سه‌رمايه‌دارى و چينى سهرمايهدار له‌ناوبچێت. ته‌نانه‌ت له‌دواى ئاراسته و ئينتيماشيان بۆ كۆمۆنيزم(1843)، تێگه‌يشتنيان بۆ چين و ململانێى چينايهتى شتێكى كتوپڕ و يه‌كجاره‌كى نه‌بوو به‌ڵكو له پرۆسه‌ى خه‌باتى فه‌لسه‌فى و تيۆرى و له سياقى شۆڕشه‌كانى 1848-1849 و كۆمۆنهى پاريس(1871)دا په‌ره‌يسه‌ند. وێڕاى ئه‌وه‌ى ماركس و ئه‌نگڵس له ساڵانى 1845-1846دا(له كتێبى ئايدۆلۆژياى ئه‌ڵمانى)دا، ئايدياى "حوكمى چينايهتى" و بۆنمونه‌ش حوكمى چينى كرێكاريان خستبووه‌ڕوو؛ گرنگترين هه‌نگاوى گه‌وره له تێگهيشتنيشياندا بۆ ململانێى چينايهتى، واته ئايدياى "ديكتاتۆريه‌تى چينى كرێكار- diktatur der arbeiterklasse"، بۆ يه‌كه‌مين جار له‌ساڵى 1850دا و به‌دواى شكستى ئه‌م چينه له شۆڕشه‌كانى 1848-1849دا هه‌ڵێنا(ململانێى چينايهتى له فه‌ڕه‌نسا 1848 بۆ 1849).(3)
تێگه‌يشتن له "چين" و تيۆريزهكردنى، ڕۆڵێكى گرنگى گێڕا له په‌ڕينه‌وه‌ى ماركس و ئه‌نگڵسه‌وه له ديموكراتيزمى شۆڕشگێڕانه‌وه بۆ كۆمۆنيزم. پرسيارى به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنيستى ئه‌مه بوو: گه‌ر پێويسته سه‌رمايه‌دارى ڕيشهكێشبكرێت و كۆمه‌ڵگاى بێچينى كۆمۆنيستى جێى بگرێته‌وه، ئه‌وا كام هێزى كۆمه‌ڵايه‌تى، كام ڕێكخستن و ته‌نزيمات، كام ئايدۆلۆژيا و چ سياسه‌تێك تواناى هه‌يه ئه‌م پرۆژه‌ى مێژووسازييه بگهيهنێتهئاكام؟ ماركس و ئه‌نگڵس له ميانهى ڕوونكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ى سه‌رمايه‌دارييدا گه‌يشتنه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه سه‌رمايه‌دارى يه‌كه‌مين سيسته‌مى چينايهتييه كه هه‌لومه‌رجى مادى و ماترياڵيى له‌ناوبردنى په‌يوه‌ندييه چينايهتييهكانى فه‌راهه‌مكردووه و چينى كرێكاريش ده‌بێته بكه‌ر و بريكار و ڕێبه‌رى ئه‌م گۆڕانكارييه شۆڕشگێڕانه‌يه. به‌ڵام ڕۆڵى شۆڕشگێڕانه‌ى چينى كرێكار، وه‌ك گۆڕههڵكهنى سيسته‌مى سه‌رمايه‌دارى، له‌به‌ر ئه‌وه نيه كه كرێكاران سته‌مديده و چه‌وساوه‌ن، به‌ڵكو له‌و پێناوهدايه كه تاكه چينێكه به‌شدار نيه له خاوهندارێتىدا(خاوه‌ندارێتيى هۆيه‌كانى به‌رهه‌مهێنان، خاوه‌ندارێتيى نيشتمان...) و له تياچوونى سه‌رمايه‌دارييدا ته‌نيا زنجيرهكانى ده‌ستى له‌ده‌ستده‌دات. له تيۆره ماركسييهكهدا ئه‌وه ڕوونه كه شۆڕشى سۆسياليستى پرسێكى حه‌تمى و پێشوه‌خت پێشبينيكراو نيه و چينى كرێكار له پرۆسه‌ى خه‌باتى ئابورى و خۆبه‌خۆدا هه‌رگيز ناگاته تياچوونى سه‌رمايه‌دارى و ئه‌ندامانى ئه‌م چينه به‌زه‌رووره‌ت ئاگايان له ڕۆڵى مێژوويى خۆيان نيه. ماركس و ئه‌نگڵس تيۆرى "چين"يان له هه‌لومه‌رجى مێژوويى سهقامگيريى سهرمايهدارىدا(له به‌شێكى ئه‌وروپا و ئه‌مريكا باكوردا) و هاتنى چينى كرێكار بۆناو پانتايى مێژوو وه‌ك چينێكى شۆڕشگێڕى نوێ داڕشت، به‌ڵام توانيشيان هه‌ندێك پێشبينيى گرنگ له‌مه‌ڕ چينهكان و ململانێى چينايهتى له سه‌رده‌مى سۆسياليزمدا بكه‌ن كه ڕاستى و درووستييهكهيان له شۆڕشه سۆسياليستييهكانى سه‌ده‌ى بيستدا، چ له سه‌ركه‌وتن و چ شكستيشدا، پشتڕاست بووه‌وه.
زۆرێك له لێكۆڵه‌ران، چ ماركسى و ناماركسى، جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌مكى چين چه‌مكێكى بنچينه‌ييه له ماركسيزم و بزاوتى ماركسييدا، كه‌چى ماركس و ئه‌نگڵس هيچكاتێ به‌شێوه‌يه‌كى سيسته‌ماتيكى و ڕێكخراو تيۆريزهيان نه‌كردووه و تاكه جێگهيهكيش كه ماركس بهدياريكراوى له‌سه‌ر چه‌مكى چين وه‌ستابێت(به‌شى كۆتايى به‌رگى سێيه‌مى سه‌رمايه) بوو كه به نيوهناچڵى جێىهێشت و به‌م جۆره ده‌رگاى ته‌مومژ و ئاڵۆزيى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بهكراوهيى جێهێشت. هه‌ڵسه‌نگاندنى له‌م جۆره سه‌باره‌ت به تيۆره‌كانى ديكه‌ى ماركس و ئه‌نگڵس ده‌رباره‌ى ده‌وڵه‌ت، نه‌ته‌وه، ڕه‌گه‌ز، هونه‌ر و هتد زۆرن. به‌ڵام كێشه سهرهكييهكه ئه‌وه نيه كه ماركس و ئه‌نگڵس تا چ ڕاده‌يه‌ك چين ياخود چه‌مكه‌كانى تريان شيته‌ڵ و توێكارىكردووه. كێشه‌كه ئه‌وه‌يه تێگه‌يشتن له چين يان په‌يوه‌ندييه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى پرسێكى ته‌واو ئهپيستمۆلۆژى نيه و پهيوهندييشى به خوليا سياسى و ئايدۆلۆژييهكانهوه هه‌يه. له‌ڕووى ئهپيستمۆلۆژياوه، ميتۆدى ماركس و ئه‌نگڵس بريتى‌بوو له ماترياڵيزمى دياله‌كتيكى. له‌ڕووى سياسى و ئايدۆلۆژييشهوه، ئه‌وان له‌ڕوانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى چينى كرێكاره‌وه، چينيان شيدهكردهوه. ئه‌وان چينيان وه‌ك قاڵبێك يان سندووقێك نهدهبينى كه مرۆڤه‌كانى تێخهيت و به‌رژه‌وه‌ندى و سياسه‌ت و ئايدۆلۆژيا و هۆشيارييانى لێوه دهركێشيت. چين له‌ڕوانگه‌ى ئه‌وانه‌وه، سيفهت ياخۆ خه‌سڵه‌تێك نيه كه ئه‌ندامانى چينێك له‌گه‌ڵ خۆيان‌دا ههڵيبگرن و به‌هۆيه‌وه بناسرێن. هه‌روه‌ها چين بريتىنيه له كۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه چينێك پێكدێنن. هاوكات چين، شت نيه؛ به‌ڵكو په‌يوه‌ندييه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تييه واته په‌يوه‌نديى كار و سه‌رمايه‌يه، كه هيچكام له‌مانه به شت(ئۆبێكت) دانانرێن، په‌يوه‌نديى كۆمهڵايهتيين و تۆڕێكى ئاڵۆزى په‌يوه‌ندى پێكدێنن. چين، ناتوانێت به‌ته‌نها و خۆى له‌خۆيدا بوونى هه‌بێت. بۆنمونه، چينى كرێكار ته‌نيا له په‌يوه‌نديدا به چينى سهرمايهدار و كۆى توێژ و گرووپه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى تره‌وه ده‌توانێت بوونى هه‌بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه ماركس و ئه‌نگڵس، حه‌زێكى ئه‌وتۆيان بۆ پێناسه‌كردنى چه‌مكه‌كان و دياريكردنى ئه‌ركه‌كانى نيه. هه‌موو «شتێك» بريتييه له په‌يوه‌ندى و ئه‌م په‌يوه‌ندييانه‌ش له كه‌وڵى يه‌كگرتن و هه‌ڵكردنى دژه‌كان له گۆڕاندان. ڕوانينى ناديالهكتيكى ناتوانێت وه‌كو په‌يوه‌ندييه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى له چين تێبگات.
ماركس له ساڵى 1852دا به‌شێوه‌يه‌كى ڕاشكاوانه، پشك و به‌شداريى خۆى له تيۆريزهكرنى چيندا نرخاند و هه‌ڵسه‌نگاند:
تا ئه‌و جێيه‌ى په‌يوه‌نديى به منه‌وه هه‌يه، ئيمتيازى دۆزينه‌وه‌ى بوونى چينهكان له كۆمه‌ڵگاى مۆدێرن و ململانێى نێوانيشيان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ من. به‌ر له من، مێژوونوسانى بۆرژوا په‌ره‌سه‌ندنى مێژوويى ئه‌م ململانێ چينايهتييهيان باسكردبوو و ئابوريناسانى بۆرژواش چينهكانيان توێكارىكردبوو. ئه‌وه‌ى من كردم و تازه بوو، پيشاندانى ئه‌وه بوو كه 1) هه‌بوونى چينهكان به‌ته‌واوى په‌يوه‌سته به هه‌ندێ قۆناغى مێژوويى تايبه‌ته‌وه له په‌ره‌سه‌ندنى به‌رهه‌مهێناندا 2) خه‌بات و ململانێى چينايهتى به‌زه‌رووره‌ت به ديكتاتۆريه‌تى پرۆليتاريا كۆتاييدێت 3) ئه‌م ديكتاتۆرييهته له پهڕينهوهدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موو چينهكان و بۆ كۆمه‌ڵگاى بێچين خۆى پێكدێنێت. (4)
گه‌رچى ئه‌م بابه‌ته تيۆرييه(واته ئه‌ركى چينى كرێكار له سه‌رنگونكردنى ديكتاتۆريه‌تى چينى سهرمايهدار و هێنانه‌ئاراى ديكتاتۆريه‌تى چينى كرێكار به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موو چينهكان) له به‌رهه‌مه‌كانى ماركس و ئه‌نگڵسدا چه‌ندباره بۆته‌وه، كه‌چى هه‌ندێك له لايه‌نگرانى سۆسياليزم و كۆمۆنيزم قبوڵيناكهن و گوايا ئه‌مه كێشه‌يه‌كى ته‌واو ئهپيستمۆلۆژى نيه به‌ڵكو ئايدۆلۆژييانهيه. بۆنمونه، ڕاسته‌وخۆ دواى مردنى ئه‌نگڵس(1895) يه‌كێك له گرنگترين ململانێ ئايدۆلۆژييه‌كانى بزاڤى كۆمۆنيستى له ڕوسيا له‌سه‌ر ڕۆڵى چينى كرێكار درووستبوو له مێژوودا، هه‌روه‌ها په‌يوه‌نديى نێوان چين و هۆشياريى چينايهتى و په‌يوه‌نديى نێوان ململانێى ئابورى و سياسييش.
ئه‌و ڕه‌وته به‌ناوبانگه‌ى كه پێىدهوترا ئيكۆنۆميزم(ئابوريگهرايى)، ململانێى نێوان چينى كرێكار و سه‌رمايه‌داريى له پانتايى ئابورييدا قهتيسدهكرد(بۆنمونه، كرێ و هه‌قده‌ست، ڕه‌وشى شياوى كار، بيمه)؛ هه‌روه‌ها خۆى دهدزييهوه له ململانێى سياسى بۆ سه‌رنگونكردنى فه‌رمانڕه‌وايى سياسيى چينايهتى، ههڵيدهگرت بۆ قۆناغێك دواى ته‌واوبوونى خه‌بات و ململانێ ئابورييه‌كان، ياخود ده‌يويست خه‌باتى ئابورى بگۆڕێت بۆ خه‌باتى سياسى. لينين له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تێگه‌يشتنه ئابوريگهراكهدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه چينى سهرمايهدار له پانتايى سياسه‌ت(واته ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت)دا فه‌رمانڕه‌وايى خۆى پيادهدهكات نه‌ك پانتايى ئابورى و، به‌م هۆيه‌شه‌وه خه‌باتى خۆبه‌خۆ و ئابوريى چينى كرێكار له هيچ هه‌لومه‌رجێكدا، حوكم و باڵاده‌ستيى چينى سهرمايهدار ناخاته مهترسييهوه. خه‌باتى ئابورى، كه هيچ نيه جگه له مامه‌ڵه له‌سه‌ر فرۆشتنى هێزى كار به سه‌رمايه‌داران، خه‌باتێكه له چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى سه‌رمايه‌دارييدا و سه‌رناكێشێت بۆ سۆسياليزم.
هاوكات لينين ئه‌و ئهرگۆمێنتهشى ده‌هێنايه‌وه كه چينى كرێكار له پرۆسه‌ى خه‌باته ئابورييهكاندا ناتوانێت بگات به هۆشياريى چينايهتى. هۆشياريى چينايهتى، واته تيۆرى سۆسياليزم-كۆمۆنيزم، له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆبه‌ندى و گشتاندنى ئه‌زموونى خه‌باته خۆبهخۆكانى كرێكاران بهدهستنايهت و خه‌باته ئابورييه‌كان له‌وپه‌ڕى بره‌وى خۆي‌دا به هۆشياريى سهنديكايى كۆتاييدێت(واته زه‌رووره‌تى ڕێكخستنى كرێكاران له سه‌نديكا و يه‌كێتيى كرێكارى و دابينكردنى كرێى زياتر و ڕه‌وشى باشترى كار). هۆشياريى چينايهتى جيايه له جموجوڵى خۆبه‌خۆ و خۆڕسكانهى كرێكاران و ناتوانێت له‌م پراتيكهوه سه‌رچاوه‌بگرێت چونكه خۆى خاوه‌نى جوڵه و ديناميزمێكى تره: بزاڤێكه له پانتايى مه‌عريفه‌ى فه‌لسه‌فى، مێژوويى، ئابورى ، له پانتايى چه‌مكه‌كان و تيۆر و ئايدۆلۆژيا و شيكردنهوه و لێكدانه‌وه‌ى فاكت و پێدراوهكاندا. ئاگايى و ماده(واقيع) يه‌كێتيى دژه‌كان پێكدێنن و ده‌گۆڕێن بۆ يه‌كتر و واقيعى خه‌باتى كرێكاران هه‌رچه‌نده به‌رين و به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ناتوانێت سه‌ربكێشێت بۆ تێگه‌يشتنى درووستى تێكڕاى فۆرماسيۆنى كۆمه‌ڵايه‌تى/ئابوريى سه‌رمايه‌دارى، ململانێى چينايهتى، ڕۆڵى مێژوويى چينى كرێكار له سهرهوژێركردنى سه‌رمايه‌دارى و بيناى سۆسياليزم و په‌ڕينه‌وه بۆ كۆمۆنيزم. به‌م مانايه، لينين جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه:
ته‌نيا له ده‌ره‌وه‌وه ده‌توانين هۆشياريى سياسيى چينايهتى بۆ كرێكار ببه‌ين، واته له ده‌ره‌وه‌ى خه‌باتى ئابورى و له ده‌ره‌وه‌ى فه‌زاى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان كرێكار و خاوه‌نكار. تاكه ڕووبه‌ر و پانتاييهك كه ده‌توانين ئه‌م مهعريفهيهى لێوه دهربێنين، پانتايى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌موو چينهكان و توێژه‌كانه له‌گه‌ڵ داموده‌زگاى باڵاده‌ست و ده‌وڵه‌تدا، واته پانتايى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌موو چينهكانه له‌گه‌ڵ يهكتردا. (5)
ئه‌م ده‌عوا و بانگه‌شه تيۆرييانهى لينين سه‌باره‌ت به چينى كرێكار و هۆشياريى سۆسياليستى، گرنگترين هه‌نگاو و بازدانه له گه‌شه‌ى تيۆرى "چين"دا لاى ماركس و ئه‌نگڵس. له‌م باسانه‌دا، لينين وه‌كو قاڵبێك يان شت(ئۆبێكت)ێك سه‌يرى چينى كرێكار ناكات به‌ڵكو په‌يوه‌ندييه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تييه له كۆى په‌يوه‌ندييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى فۆرماسيۆنى سه‌رمايه‌دارييدا و، له سه‌رووى ئه‌وه‌وه سه‌يرى كۆى مێژووى كۆمه‌ڵگاى چينايهتى ده‌كات.
گرنگترين وه‌رچه‌رخان له مێژووى چه‌ندهه‌زار ساڵه‌ى كۆمه‌ڵگاى چينايه‌تيدا، له‌دواى ماركس و ئه‌نگڵسه‌وه ڕوويدا. چينى كرێكار [سه‌ده‌يه‌ك پێش ئێستا] و له چوارچێوه‌ى شۆڕشى ئۆكتۆبه‌ردا، له‌ژێر سهركردايهتيى حيزبى كۆمۆنيستى بهلشهفيكدا ده‌سه‌ڵاتى سياسيى گرته‌ده‌ست و بۆ يه‌كه‌مين جار بوو به چينى باڵاده‌ست و فه‌رمانڕه‌وا. حيزبى به‌لشه‌فيك، ڕێبه‌رى ئه‌م شۆڕشه، ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌دا و تهنگژهيهكى بێپێشينه بووه‌وه، هه‌م له كايه‌ى پراكتيك و هه‌م له كايه‌ى تيۆريشدا: ڕۆڵى مێژوويى چينى كرێكار وه‌ك چينى فه‌رمانڕه‌وا و باڵاده‌ست، واته ئه‌و چينهى كه ئه‌ركى له‌ناوبردنى سيسته‌مى چينايهتى و بنياتنانى كۆمه‌ڵگايه‌كى بێچينى گرتۆته ئه‌ستۆى خۆى. گۆڕا بۆ پرسێكى پراكتيكى و كرده‌يى. بۆ زۆرێك له كۆمۆنيستهكان، تێگه‌يشتن و درككردنى هه‌لومه‌رجه نوێيه‌كه شتێكى سانا نه‌بوو و كه‌وته‌ناو هه‌لومه‌رجێكى زۆر دژوارى شه‌ڕى ناوخۆ، په‌لامارى ئيمپرياليستهكان، قات و قڕى، شه‌ڕى تيۆرى و ئايدۆلۆژى له‌سه‌ر ململانێى چينايهتى له كۆمه‌ڵگاى سۆسياليستىدا، جێوڕێى حيزب له په‌يكه‌ر و بيناى سۆسياليزمدا، ڕۆڵى ده‌وڵه‌ت، په‌يوه‌نديى ئابورى و سياسه‌ت و زۆر كێشه‌ى تر. هه‌ندێك پێيانوابوو نه‌ك هه‌ر ده‌توانرێت له شه‌ووڕۆژێكدا سه‌رمايه‌دارى و دهرهبهگايهتى له‌ناوببرێت، به‌ڵكو ده‌بێت شۆڕش به‌ره‌و وڵاتانى تر‌ى ئه‌وروپاش بكشێنيت. لينين دووساڵ دواى سه‌ركه‌وتنى شۆڕش، له نوسراوى «ئابورى و سياسه‌ت له سه‌رده‌مى ديكتاتۆريه‌تى پرۆليتاريادا» وتى:
چينهكان له قۆناغى ديكتاتۆريه‌تى پرۆليتاريادا جێماون و ده‌شمێننه‌وه. ديكتاتۆريهت ئه‌و ده‌مه ده‌بێته شتێكى ناپێويست كه [جياوازيى] چينهكان له‌ناوبچن. چينهكان به‌بێ ديكتاتۆريه‌تى پرۆليتاريا له‌ناوناچن.
[ئێستا] چينهكان هه‌ر ماون، به‌ڵام هه‌ريه‌كه‌يان له قۆناغى ديكتاتۆريه‌تى پرۆليتاريادا شكڵ و شێوه‌ى خۆيانيان گۆڕيوه؛ په‌يوه‌ندييه دوولايهنهكانيشيان هه‌ر شكڵ و شێوه‌ى خۆى گۆڕيوه. ململانێى چينايهتى له كاتى ديكتاتۆريه‌تى پرۆليتاريادا له‌ناوناچێت، به‌ڵكو ته‌نيا شكڵ و شێوه‌ى تر وه‌رده‌گرێت.
...چينى چه‌وسێنه‌ران، خاوه‌ن موڵكه‌كان، و سه‌رمايه‌داران له‌ناونه‌چوون و پێناچێت له كاتى ديكتاتۆريه‌تى پرۆليتارياشدا به‌و خێراييه له‌ناوبچێت. چه‌وسێنه‌ران تێك‌شكاون، به‌ڵام له‌ناونه‌چوون. پێگه‌ى نێونهتهوهييان، واته سه‌رمايه‌ى نێونه‌ته‌وه‌يى كه ئه‌وان لقێكن لێى، هه‌ر ماوه‌ته‌وه. به‌شێك له هۆيه‌كانى به‌رهه‌مهێنان، پاره و په‌يوه‌ندييه به‌رفراوانه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌ده‌ستى ئه‌وانه‌وه ماوه. هێزى بهرههڵستييان، به‌هۆى شكستهكهيانهوه، سه‌دان و هه‌زاران جار زياديكردووه...(6)
له گه‌رمه‌ى ئه‌م باس و خواسانه‌دا، كۆسپه‌كانى به‌رده‌م بيناى سۆسياليزم و هه‌لومه‌رجى ژياندنهوهى په‌يوه‌ندييه‌كانى سه‌رمايه‌دارى ڕوونبووه‌وه، بۆنمونه، به‌رهه‌مهێنانى بچوك و بهرفراوانييهكهى، په‌يوه‌ندييه كاڵاييهكان، مافى بۆرژوايى("له هه‌ركه‌س به‌پێى تواناى، بۆ هه‌ركه‌س به‌پێى كاره‌كه‌ى"؛ كرێى يه‌كسان و به‌رامبه‌ر بۆ كارى يه‌كسان و به‌رامبه‌ر)، دژيهكيى شار و دێ، كارى جه‌سته‌يى و زه‌ينى(فيكرى)، هێزى عاده‌ت و ڕۆڵى حيزب(هه‌بوونى هه‌لپه‌رستى و ئۆپۆرتۆنيزم) و ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام ئاماژه تيۆرييه‌كانى لينين ده‌رهه‌ق به‌م سه‌رچاوانه‌ى به‌رهه‌مهێنان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى سه‌رمايه‌دارى، به‌شێوه‌يه‌كى كۆگير و گشتگير تيۆريزهنهكرا و له‌و ئاسته‌شدا كه خرايه به‌رباس نه‌بووه خه‌تى باڵاى حيزب و سياسه‌ت و بهرنامهڕێژيى ده‌وڵه‌ت؛ به جۆرێك كه پاش جێگيربوونى حكومه‌تى سۆڤيه‌ت و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قاتوقڕى و نه‌دارى و بڵاوبوونه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتيى ده‌وڵه‌تى و ئيشتراكى به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى پيشهسازييانه و كشتوكاڵيدا، ستالين له ساڵى 1939دا ڕايگه‌ياند كه: له كۆمه‌ڵگاى سۆڤيه‌تدا چينى دژيه‌ك و په‌يوه‌نديى چينايهيتى دژبهيهك و ئهنتاگۆنيستى بوونى نيه.
گه‌ر گۆڕ‌انى چينى كرێكار بۆ چينى فه‌رمانڕه‌وا گرنگترين گۆڕ‌انى مێژووى كۆمه‌ڵگاى چينايهتى بووبێت، ئه‌وا شكستهێنانى له بيناكردنى سۆسياليزمدا به گه‌وره‌ترين ته‌نگژه‌ى سياسى و ئايدۆلۆژى داده‌نرێت بۆ ئه‌م چينه. چۆنچۆنى چينى كرێكار له‌پاش گهيشتنهدهسهڵات نه‌ك هه‌ر سه‌رنه‌كه‌وت سيسته‌مى چينايهتى له‌ناوببات، به‌ڵكو خۆيشى به‌و هۆيه‌وه هه‌ڵكه‌نرا؟ له سۆڤيه‌تدا، ژياندنهوهى سه‌رمايه‌دارى، كه له هه‌ندێك بواردا ههڵگيرابوو، پرۆسه‌يه‌كى پله‌پله بوو به‌ڵام سياسه‌ت و به‌رنامه‌كانى كۆنگره‌ى بيستهمى حيزبى كۆمۆنيزمى سۆڤيه‌ت له 1956دا ڕهسميهتى پێدا. به‌رهه‌ڵستى به‌ڕووى ژياندنهوهى سهرمايهدارييش كه سه‌ره‌تا له‌لايه‌ن حيزبى كۆمۆنيستى چينه‌وه ده‌ستى پێكرد شتێكى پله‌پله بوو، به‌ڵام له‌درێژه‌ى ئه‌و شه‌ڕ و خه‌باته‌دا كه هه‌ڵگيرسا، له ساڵى 1964دا سه‌ريكێشا بۆ جيابوونهوه و (ئينشيقاق)ـى گه‌وره له بزاوتى كۆمۆنيستيى نێوده‌وڵه‌تيدا. ما‌و، به‌مه‌به‌ستى ڕێگرتن له ژياندنهوهى سه‌رمايه‌دارى له چين، له ساڵى 1966 "شۆڕشى گه‌وره‌ى كه‌لتوريى پرۆليتاريايى"ـى خستهسهرڕێ.
گه‌رچى ماركس و ئه‌نگڵس تيۆرى "چين"يان له سه‌رده‌مى گه‌شه‌ى پرۆليتاريا له سه‌ده‌ى نۆزه‌دا داڕشت، و لينين ئه‌م تيۆره‌ى له سه‌رده‌مى گهيشتنهدهسهڵاتى ئه‌م چينهدا په‌ره‌پێدا، كه‌چى ما‌و ئه‌م ميراته تيۆرييه‌ى برده ئاستێكى باڵاتر، ئه‌ويش به‌هۆى كۆبه‌ندى و ئهنجامگيرييهوه سه‌باره‌ت به شكستى پرسى "چين-طبقه" له سۆڤيه‌ت و پێچ و پلوچهكانى شۆڕشى سۆسياليستييهوه له چين.
ما‌و له چوارچێوه‌ى شۆڕشى كه‌لتورييدا، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌بوونى چينايهتى له سه‌رتاپاى قۆناغى دوورودرێژى سۆسياليزمدا، ئه‌وه‌ى كه تيۆره ماركسى و لينينييهكه به سه‌رچاوه‌ى به‌رهه‌مهێنانه‌وه يان ژياندنهوهى په‌يوه‌ندييه‌كانى سه‌رمايه‌داريى داده‌نا(مافى بۆرژوايى، دژيهكيى كارى جه‌سته‌يى و زه‌ينى، دژيهكيى شار و لادێ، دژيهكيى ژن و پياو، په‌يوه‌ندييه كاڵاييهكان، هێزى عاده‌ت، سه‌رمايه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، به‌رهه‌مهێنانى بچوك، بهرههڵستيى سه‌رمايه‌داران و خاوه‌ن موڵكه لهناوبراوهكان و...) جه‌ختى له‌سه‌ر كرده‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌يه‌كى ئاڵۆز و دياله‌كتيكى، ديناميكيهت و ديناميزمى ململانێى چينايه‌تيى له سه‌رده‌مى سۆسياليزمدا تيۆريزهكرد. ما‌و، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سۆسياليزم بريتييه له يه‌كگرتنى دژه‌كان له‌نێوان سه‌رمايه‌دارى و كۆمۆنيزمدا؛ هه‌ردوو سيسته‌مه‌كه له سۆسياليزمدا ئاماده‌ييان هه‌يه و گۆڕ‌انى يه‌كيان بۆ ئهويتريان له سه‌رتاپاى سه‌رده‌مى درێژخايه‌نى سۆسياليزمدا شتێكى مومكين و ڕێتێچووه[واته له سۆسياليزمدا، كه قۆناغى پێش كۆمۆنيزمه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه سه‌رمايه‌دارى بگه‌ڕێته‌وه و كۆمۆنيزم سه‌رنه‌گرێت]. كێشه‌كه ته‌نيا ئه‌وه نيه كه سه‌رمايه‌داريى سهرنگونكراو، به‌رهه‌ڵستى و به‌ره‌نگارى ده‌نوێنێت. ئاڵۆزيى كێشه‌كه له‌وێدايه كه سۆسياليزم خۆيشى ڕێگاكه‌ى بۆ به‌رهه‌مهێنانى بۆرژوازيى نوێ بهكراوهيى جێهێشتووه. دواى ئه‌وه‌ى سه‌رمايه‌داران و خاوه‌ن موڵكه‌كان وه‌ده‌رنران و بهسۆسياليستيكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌رهه‌مهێنان پێشكه‌وتنى به‌خۆيه‌وه بينى و به‌رهه‌مهێنانى بچوك سنورداركرا و له چاره‌كردنى دژايهتييهكانى تردا پێشڤه‌چوون بهديهات، كه‌چى بۆرژوازيى نوێ قوتده‌بێته‌وه. ئه‌و پنت و پانتاييه سه‌ره‌كييه‌ى كه بۆرژوازيى نوێى لێوه دێته‌ده‌ر، حيزبى كۆمۆنيسته. حيزبيش وه‌ك هه‌ر دياردهيهكى تر، بريتييه له يه‌كێتيى دژه‌كان(هێڵى كۆمۆنيستى و هێڵى بۆرژوازى)، ئه‌ويش به‌و مانايه‌ى كه خه‌تى سياسى و ئايدۆلۆژيى چينى سهرمايهدار له حيزب‌دا ئاماده‌يه و گه‌ر زاڵ‌بێت ئه‌وا ماناى وايه سه‌رمايه‌دارى زاڵبووه و ده‌سه‌ڵاتى گرتۆته‌ده‌ست.
ده‌وڵه‌تيش وه‌ك حيزب، به‌رهه‌مى كۆمه‌ڵگاى چينايهتييه و يه‌كێكه له كانگاكانى به‌رهه‌مهێنان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى سه‌رمايه‌دارى. ئه‌و ڕێگايه‌ى كه ما‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنى دژايه‌تييه چينايهتييهكانى سه‌رده‌مى سۆسياليزم خستيهڕوو، بريتى‌بوو له شۆڕشێكى كه‌لتورى، ئه‌ويش به‌شێوازێكى به‌رده‌وام و بێ‌وچان: ته‌حه‌داى گه‌وره‌ى چينى كرێكار له كۆتاييهێنان به سيسته‌مى دێرينى چينايهتى ئه‌وه‌يه كه ده‌بێت به‌هۆى ئامرازى چينايهتييهوه، واته به‌هۆى حيزب و ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌م سيسته‌مه هه‌ڵته‌كێنێت. ئه‌گه‌ر حيزب، واته ئۆرگانى سه‌ركردايه‌تى و ڕێپيشاندهرى بيناى سۆسياليزم، له كايه‌ى سياسه‌ت و ئايدۆلۆژيادا نوێنه‌رايه‌تيى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى بۆرژوازى بكات ئه‌وا سۆسياليزم وه‌رده‌گه‌ڕێت بۆ سه‌رمايه‌دارى. به‌ڵام شۆڕشى كه‌لتورى خۆيشى پڕه له دژايه‌تيى چينايهتى: شۆڕشى كه‌لتورى فۆرمێكى تازه‌ى شۆڕشه چونكه له‌ژێر ڕێبه‌رايه‌تيى چينێكدا به‌رپاده‌بێت كه خۆيشى ده‌سه‌ڵاتى سياسيى به‌ده‌سته‌وه‌يه.
كوده‌تاى شوێنكه‌وتوانى سه‌رمايه‌دارى له‌دواى مردنى ما‌و(1976)، گهيشتنهدهسهڵاتى خێرا و ڕاسته‌وخۆى چينى سهرمايهدار بوو له وڵاتێكى سۆسياليستيى وه‌ك چيندا. ژياندنهوهى سه‌رمايه‌دارى له‌سه‌ر ده‌ستى بۆرژوازيى نوێى چين، كه له هه‌ناوى حيزب و ده‌وڵه‌ته‌وه سهرىدهرهێنا، ڕاست و درووستيى ڕوانينه ديالهكتيكييهكهى ماوى پشتڕاستكرده‌وه كه ده‌يوت: درووستيى خه‌تى سياسى و ئايدۆلۆژى، شتێكى حه‌ياتى و يه‌كلاكه‌ره‌وه‌يه و له پرۆسه‌ى بيناكردنى سۆسياليزمدا كه پرۆسه‌يه‌كى ته‌واو ئاگايانهيه، سه‌رخان دهستنيشانكهرى ژێرخانى ئابورييه(7). به ده‌ربڕينێكى تر، له‌كاتێكدا كه سه‌رمايه‌دارى له ژێرخاندا ميكانيزمه‌كانى به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى خۆى هه‌يه، چاره‌نووسى سۆسياليزم له ململانێى نێوان هه‌ردوو چينهكهدا و له سه‌رخاندا-به‌تايبه‌ت حيزب- ده‌ستنيشانده‌كرێت.
چل ساڵ پاش ئاوابوونى سۆسياليزم له [وڵاتى] چين له‌كاتێكدا كه سه‌رمايه‌دارى به‌بێ وچان بهدونيادا بڵاوده‌بێته‌وه و كۆمه‌ڵێك گۆڕ‌انى به‌رچاو له هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كاندا ڕوويداوه؛ چه‌وسانه‌وه و هه‌ژارى و سته‌م به‌شێوه‌يه‌كى بێوێنه چينى كرێكار و زه‌حمه‌تكێشانى جيهانى خستۆته ژێر گوشاره‌وه و، شێوازه كۆنه‌كانى چه‌وسانه‌وه‌ى چينايهتى له چه‌شنى كۆيلايه‌تى له هه‌رسێ قاڕه‌ى ئاسيا و ئه‌فريقا و ئه‌مريكاى لاتيندا خۆيان قوتكردۆتهوه و هه‌موو ڕۆژێك ده‌يان هه‌زار ئينسان له برساندا ده‌مرن، له‌كاتێكدا كه ژينگهش ڕووه‌و فه‌وتان و له‌ناوچوون هه‌نگاوهه‌ڵده‌گرێت. له هه‌لومه‌رجێكى له‌م جۆره‌دا، ئايدياى چين(class) و تيۆرى چين و ململانێى چينايهتى له‌لايه‌ن نوێنه‌رانى فيكرى بۆرژوازييه‌وه خراوه‌ته ژێر گومان و پرسيارهوه. له هه‌ناوى بزاوتى كۆمۆنيستيى ئێران [و كورديش]دا تێگه‌يشتن له چه‌مكى چين له بازنه‌ى ئابوريگهرايى سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى بيستدا چهقيوه.
پهراوێزهكانى نوسه‌ر:
1ـ نامه مارکس و انگلس به آگوست ببل، ويلهم ليبکنخت، ويلهم براکه و سايرين ("بخشنامه") در لايپزيک، مورخ 17-18 سپتامبر 1897، لندن در
K. Marx & F. Engels, Selected Correspondence, Moscow, Progress Publishers, 1975, p. 307
2ـ نگاه کنيد به جلد اول و دوم مجموعه آثار مارکس و انگلس:
K. Marx & F. Engels, Collected Works, New York, International Publishers, Volumes1-2, 1975
3ـ K. Marx, “Class Struggles in France, 1848 to 1850”, in Marx & Engels, Ibid, Volume 10, 1978, pp. 45 – 145
4ـ نامه مارکس به ويد ماير (J. Weydemeyer) مورخ 5 مارس 1852 در
K. Marx & F. Engels, Selected Correspondence, Moscow, Progress Publishers, 1975, p. 64
5ـ و. ا .لنين، "چه بايد کرد؟" منتخب آثار، ترجمه م. پورهرمزان و ع. بيات، انتشارات سازمان فدائيان خلق ايران (اکثريت)، ب.ت.، ص 63.
6ـ و. ا. لنين، "اقتصاد و سياست در عصر ديکتاتوری پرولتاريا"، پيشين، ص 763
7ـ بدنبال انقلاب اکتبر 1917، در بحثهايی که بر سر رابطه سياست و اقتصاد در گرفت، لنين گفت : « ... مسأله تنها چنين مطرح است (و از لحاظ مارکسيستی می تواند چنين مطرح باشد) که بدون برخورد صحيح سياسی، طبقه معين سلطه و سيادت خود را حفظ نخواهد کرد و بالنتيجه، نخواهد توانست مسأله توليدی خود را هم حل نمايد». لنين، "بار ديگر اتحاديه ها درباره لحظه کنونی و درباره اشتباهات رفقا تروتسکی و بوخارين"، پيشين، ص 857. مائو اين تئوری لنينيستی در مورد رابطه بين اقتصاد و سياست را، که در آثار مارکس و انگلس بشيوه های ديگر مکرر بيان شده است، در سطح عاليتر تئوريزه کرد.