واقيعى مه‌جازى، ئاوڕ له يه‌كێك له هه‌ستيارترين كێشه‌كانى ئه‌مڕۆ ده‌داته‌وه كه كه‌متازۆر هه‌موومانى تێوه گلاوه. هه‌موومان به‌كارهێن و خاوه‌نى حيسابێكين له فه‌زاى مه‌جازييدا، چ فه‌يسبوك و ياهو و تۆڕهكانىتر بێت، يان گوێگر و بينه‌رى ته‌له‌فزيۆن و كه‌ناڵه بێشومارهكان بين. واده‌رده‌كه‌وێت واقيع، چيتر به‌ته‌واوى وه‌ك واقيع نه‌مابێته‌وه و تووشى ديجيتاڵبوونهوه هاتبێت. ئايا هه‌موومان له‌سه‌ر زه‌وى نه‌بووينه‌ته سوبێكتێكى ئه‌سيرى ده‌ستى ده‌زگا جاسوسى و سهرمايهدارييهكان؟ به‌گشتى قه‌ده‌رى ئێمه ڕووه‌و كوێيه؟ قه‌ده‌رى سياسه‌تى ڕزگارى ڕووه‌و كوێيه؟ ئيتر ده‌توانين بڵێين ئازادين؟
واقيعى مه‌جازى(the virtual reality) لێره‌دا ناوێكه بۆ دونياى شاشه‌كان و ته‌له‌فزيۆن و فه‌يسبوك و ديجيتاڵ به‌گشتى. ئێستا به‌شێك له فه‌زاى گشتى، مه‌جازى و ديجيتاڵى بۆته‌وه. ناو پاس و ماڵ و مزگه‌وت و چايخانه و كافێ و شوێنى كار. هه‌ر ژوورێك ئه‌نته‌رنێتى تيانهبێت، بێ ڕۆح ده‌رده‌كه‌وێت. وه‌ك بڵێى واقيعى مه‌جازى بۆته ڕۆحى زه‌مانه، ڕۆحى شوێن.
واقيعى مه‌جازى لێره‌دا واته جێيه‌كى تر هه‌يه كه تيايدا ده‌ژين و شت ئهزمووندهكهين و كار و كاردانه‌وه‌ى به‌سه‌رمانه‌وه هه‌يه. ئه‌م جێيه تا چه‌ند مه‌جازى و ناڕاستهقينهيه، ئه‌وه قسه‌يه‌كى تره. به‌ڵام ده‌كرێت له زاراوه‌گه‌لى وه‌ك ئه‌نته‌رنێت و نێتۆرك و تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى گونجاوتر بێت. تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى كه زياتر بۆ فه‌يسبوك و سايته هاوشێوه‌كانى به‌كاردێت، زاراوه‌يه‌كى تۆزێك فريودهره. له‌وێ زۆرێك له خه‌ڵك هه‌ن و به‌ته‌نيشت يهكترهوهن، به‌ڵام چه‌نده كۆمهڵايهتيين؟ ئاخۆ سوبێكت يان مرۆڤ له‌وێ تهنياتر نيه؟ ئايا جه‌سته پاشه‌كشه‌ى نه‌كردووه و جۆرێك له كۆمه‌ڵايه‌تيى بێكۆمهڵايهتى له‌ئارادا نيه؟
بۆچوونه‌كان ده‌رباره‌ى فه‌زاى مه‌جازى زۆرن. ڕه‌نگه بۆدريار بڵێت شاشه‌كان لهبهرگيراوهى واقيعن. ڤيريلۆ بڵێت: نه‌خێر جێگرتنه‌وه‌ى واقيعن، بهديلن. له‌م نێوانه‌شدا ژيژه‌ك بڵێت: واقيع هه‌ميشه ناوكێكى مهجازيى هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى خۆى ڕاگرێت، و به‌ر شتێكى سه‌د له سه‌د تازه نهكهوتووين. ڕه‌نگه واقيعى مه‌جازى گۆڕان به‌سه‌ر هه‌ندێ چه‌مكدا بێنێت. بۆنمونه، ژيژه‌ك پێى وايه نه‌مرى له واقيعى مه‌جازييدا جۆرێكى تره. سڕينه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك فايل ئاسايين، ئه‌وه‌ى ئاسايى نيه ئه‌و فايلانهن كه ناسڕدرێنه‌وه(undelete) و تووشى هيستريامان ده‌كه‌ن و ده‌بنه به‌شێك له كاره‌كته‌رمان. يان مرۆڤ له واقيعى مه‌جازييدا له دڵه‌ڕاوكێ و هيستريادا ده‌ژى. نازانێت كێى تر نامه‌كه‌ى وه‌رده‌گرێت. نامه‌كه دهنێريت بۆ دنيايه‌كى ناديار و جۆرێك له ڕيسك دهنوێنيت.
له‌م كتێبه‌دا، به‌ر كۆمه‌ڵێك ئايديا و بيرۆكه ده‌كه‌وين سه‌باره‌ت به واقيعى مه‌جازى. كتێبه‌كه به نوسينێكى وه‌رگێڕ و ئاماده‌كه‌ر ده‌ستپێده‌كات به‌ناوى(واقيعى مه‌جازى و نامۆبوون). دواتر دايالۆگێك دێت كه ديسان وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ توێژه‌ر و هيگڵناسێكى ئێرانيدا ئاماده‌يكردووه ده‌رباره‌ى فه‌يسبوك. پاشان ديبهيتێكى پۆل ڤيريليۆ دێت به‌ناوى (سايبهرجهنگ، خودا و ته‌له‌فزيۆن). پاشان وتارێكى فه‌رهادپور به‌ناوى (چه‌ند ئايديايهك ده‌رباره‌ى ته‌له‌فزيۆن). دواتر چه‌ند ته‌وه‌رێك له كتێبه‌كه‌ى بۆدريار(كۆمه‌ڵگاى بهرخۆرى) هاتووه ده‌رباره‌ى كولتورى ناو ماسميدياكان و ڕيكلام و واقيعى ناو ڕيكلام. ئيشه‌كانى تر بريتيين له: هيستريا و سايبهرسپهيس(ژيژه‌ك)، ده‌رباره‌ى ئايكۆنسازييهكانى فه‌يسبوك، په‌يوه‌نديى فه‌لسه‌فه و فه‌يسبوك، ده‌رباره‌ى سێكسى مه‌جازى و هه‌ندێ بابه‌تى په‌يوه‌ست.