دياله‌كتيك-كتێبى دووه‌م، كۆمه‌ڵێك نوسه‌ر، ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م، 2016
دياله‌كتيك كێشه‌يه‌كى زه‌ق و به‌رچاوه له مێژووى فه‌لسه‌فه‌دا. به‌درێژايى مێژووى فه‌لسه‌فه، هه‌م ڕه‌خنه كراوه و هه‌م درێژه‌شى پێدراوه. دياله‌كتيك به‌گشتى پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه شته دژه‌كان ده‌توانن پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن و له ململانێشدا بن. هه‌موو شتێك دژهكهى خۆى له هه‌ناوى خۆي‌دا هه‌ڵگرتووه و دوور نيه سه‌رى بخوات.
دياله‌كتيك بۆ ئه‌مڕۆ به‌ها و بايه‌خى خۆى هه‌يه، به‌تايبه‌ت له‌و جێيانهدا كه ڕاديكاڵ و سياسى بكرێته‌وه. له‌م كتێبه‌دا، له‌ڕێگه‌ى نوسين و وه‌رگێڕانه‌وه سه‌ره‌تايه‌ك بۆ ئه‌م كێشه تيۆرييه كراوه‌ته‌وه و بايه‌خه پراكتيكييهكهشى لهيادنهكراوه. ڕه‌نگه دياله‌كتيك ڕاديكاڵترين ميتۆد بێت بۆ ئه‌وه‌ى گومان له شته‌كان بكه‌يت، نه‌خوازه‌ڵا ئه‌و سيسته‌مه‌ى كه ئه‌مڕۆ دژايهتى و ململانێكانيشى خه‌ساندووه.