«هێشتاش هەر دەسووڕێتەوە»
پێشەکیى کتێبى "کەمتر لە هیچ"
(3)
سلاڤۆى ژیژەک
و. وەلید عومەر
گونجاوترین ڕێگا بۆ تێگەیشتن لە خەسڵەتە ڕادیکاڵەکەی شۆڕشی فەلسەفیی کانتی بریتییە لە [سەرنج خستنەسەر] جیاوازیی نێوان "Schein" (ڕواڵەت وەک وەهم) و "Erscheinung" (ڕواڵەت وەک فینۆمینە)؛ له فه‌لسه‌فه‌ى پێشكانتیدا ڕواڵه‌ت وه‌ك شێوازێكى (كهموكورت)ـى فريودهر و وەهمى سهيردهكرا، كه تيايدا هه‌موو شتێك خۆیمان بۆ ده‌رده‌خات، ئەویش بۆ ئێمەى مرۆک[1] و كۆتادار؛ ئه‌ركى ئێمه ئه‌وه‌يه بگه‌ينه ئه‌وديوى ئه‌م ڕواڵه‌ته درۆزنانه، بگه‌ينه شته‌كان به‌و جۆره‌ى كه هه‌ن(له ئايديا و فۆرمه نه‌مره‌كانى ئه‌فلاتونه‌وه تا ده‌گاته "واقيعى بابەتی"ـى زانستى). به‌هه‌رحاڵ، له‌گه‌ڵ هاتنى كانتدا، ڕواڵه‌ت ئه‌م خه‌سڵه‌ته نزمونەوییە فڕێده‌دات: ئەو شێوازەمان بۆ دەستنیشاندەکات کە شتەکان تیایدا دەردەکەون (هەن)، ئەویش لەوەی وەک واقیع د‌رکی دەکەین. ئەرکەکەش ئه‌وه نيه وه‌كو "ڕواڵه‌تى فريودهرانهى ڕووت" ڕهتيانكهينهوه و به‌سه‌رياندا بگه‌ينه واقيعێكى ترانسێندێنت، بەڵکو ئەرکێکی سەرتاپا جیاوازە: بریتییە لە تێگەیشتن و دەستنیشانکردنی هەلومەرجەکانی ئیمکانی ئەم دەرکەوتنەی شتەکان، واتە "ڕیشە ترانسێندێنتاڵەکەیان": ئاخۆ دەرکەوتنێکی وەها پێشگریمانەی چی دەکات، ئاخۆ دەبێت هەمیشە پێشوەختە چی بەسەر شتەکاندا بێت تاوەکو بەو جۆرە خۆیانمان بۆ دەربخەن کە دەردەکەون؟ گه‌ر لاى ئه‌فلاتون، ئه‌و مێزه‌ى له‌به‌رامبه‌رمدا خۆى ده‌رده‌خات كۆپييه‌كى نوقسان/ناته‌واوى ئايدياى ئهبهديى مێز بێت، ئه‌وا به لاى كانته‌وه بێمانايه بوترێت ئه‌و مێزه‌ى من دهيبينم كۆپييه‌كى مادى/زهمهنيى كه‌موكورتى هه‌لومه‌رجه ترانسێدێنتاڵهكهيهتى. تەنانەت گەر کاتیگۆرییەکی ترانسێندێنتاڵی وەکو کاتیگۆریی هۆکار (cause) وەربگرین، ئەوا لای کەسێکی کانتی بێمانایە بڵێیت پەیوەندیی ئیمپریکیی هۆکارێتیی نێوان دوو دیاردە بەشداریدەکات لە ئایدیای ئەبەدیی هۆکارێکدا ([یان] کۆپییەکی ناتەواوی هۆکارەکەیە): ئەو هۆکارانەی لەنێوان دیاردەکاندا بەدییاندەکەم تاکە هۆکارن لەئارادابن، و تێگەی پێشینیی "هۆکار"یش مۆدێلە پێرفێکت و تەواوەکەیان نیە، بەڵکو دەقاودەق هەلومەرجی ئیمکانی درککردنی منە بۆ پەیوەندیی نێوان دیاردەکان وەک پەیوەندییەکی هۆکارمەند[2].
گه‌رچى خه‌ره‌ندێكى دزەتێنەکراو، فه‌لسه‌فه ڕهخنهييهكهى كانت له ميراتگره ئايدياڵيسته گه‌وره‌كانى پاش خۆى جياده‌كاته‌وه (فيخته، شيڵينگ، هيگڵ)، به‌ڵام ئه‌و ته‌نسيق و تانوپۆ بنهڕهتييانهى كه ڕێگا بۆ ده‌ركه‌وتنى فينۆمينۆلۆژياى ڕۆحى هيگڵ ده‌ڕه‌خسێنن، پێشوه‌خت له ڕه‌خنه‌ى عه‌قڵى پهتىى كانتدا هه‌ن. وەک "دیتێر هێنریش" بە کورتوپوختی خستویەتیەڕوو، «هاندەرە فەلسەفییەکەی کانت لەگەڵ ئەو شتەدا یەکنایەتەوە کە ئەو خۆی وەک هاندەری بنچینەیی فەلسەفاندن ڕەچاویدەکرد[3]»: هاندەری بنچینەیی فەلسەفاندن هاندەرێکی میتافیزیکییە، ئەویش بۆ خستنەڕووی تەفسیرێک سەبارەت بە کۆیەتیی واقیعی نۆمیناڵ؛ ئەمە لەخۆیدا هاندەرێکی فریودەرانە و وەهمییە، ئەرکێکی مەحاڵ دیاریدەکات و دەگرێتەئەستۆ، له‌كاتێكدا هاندەرەکەى كانت ڕه‌خنه‌يه له هه‌موو ميتافيزيكه بەردەستەکان. بەم جۆرە، هەوڵەکەی کانت دواتر دێت: بۆ ئەوەی ڕەخنە لە میتافیزیک هەبێت، دەبێت لەسەرەتادا میتافیزیکێکی بنچینەیی لەئارادابێت؛ بۆ ئەوەی "وەهمی ترانسێندێنتاڵ"ـی میتافیزیکی ڕەتکەینەوە، ئه‌وا ده‌بێت سه‌ره‌تا ئه‌م وه‌همه خۆى بوونى هه‌بێت. کتومت بەم مانایە، کانت «داهێنەری مێژووی فەلسەفییانەی فەلسەفە» بوو[4]: چەند قۆناغێکی زەروور لە گەشە و پەرەسەندنی فەلسەفەدا هەن، واتە ناتوانين ڕاسته‌وخۆ ده‌ستمان بهحهقيقهتدا بگات، ناتوانين بەهۆى [حەقیقەت] خۆیەوە ده‌ستپێبكه‌ين، فه‌لسه‌فه به‌ناچارى به وه‌همه ميتافيزيكييه‌كان ده‌ستیپێكرد. ڕێچكه‌ى [په‌ڕينه‌وه] له وه‌همه‌وه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه ڕهخنهييهكهى، بريتييه له كرۆكى فه‌لسه‌فه؛ ئەمەش بەو مانایە دێت ئیدی فەلسەفەی سەرکەوتوو(ـی "ڕاستەقینە") بەهۆی تەفسیرە ڕاستەکەیەوە بۆ کۆیەتیی بوون (totality of being) دەستنیشان و پێناسناکرێت، بەڵکو لەوێوە کە ڕوونکردنەوەیەکی سەرکەوتووانەی بۆ وەهمەکان خستۆتەڕوو، واتە، نەک تەنیا بەهۆی ڕوونکردنەوەی ئەوەی وەهمەکان بۆچی وەهمن، بەڵکو هەروەها لەبەر ڕوونکردنەوەی ئەوەش وا وەهمەکان لە ڕووی بونیادییەوە زەروور و حاشاهەڵنەگر و حەتمین نەک تەنیا هەڵکەوت [ێکی ڕاگوزەر و لاوەکی] بن. بەم پێیە، سيسته‌م"ـى فه‌لسه‌فه چيتر بونیادێکى ئۆنتۆلۆژيى ڕاسته‌وخۆى واقيع نيه، به‌ڵكو «سيسته‌مێكى په‌تى و كامڵه له هه‌موو به‌ڵگه و سه‌لماندن و گوزاره ميتافيزيكييه‌كان»[5]. به‌ڵگه‌يه‌ك بۆ ماهيه‌تى فريودهرانهى گوزاره ميتافيزيكييه‌كان ئه‌وه‌يه كه به‌ناچارى ئهنتينۆمى و دژ به‌رهه‌مدێنن(ئه‌نجامى هەڤدژ و ناكۆك)، بەو پێیەی میتافیزیکیش هەوڵدەدات خۆی لەو ئەنتینۆمییانە بپارێزێت کە ئەو کاتە دەردەکەون وا ئێمە تا ئەوپەڕی خۆیان بیر لە تێگە میتافیزیکییەکان دەکەینەوە، بۆیە "سیستەم"ـى فەلسەفەی ڕەخنەیی کانت زنجیرەیەکی کامڵە لە تێگە و گوزارە میتافیزیکییەکان. بەم پێیە، سیستەمێکی خود-ناودژ(self-contradictory) و "ئەنتینۆمیک"یشە-: «تەنیا ئەو کەسە دەتوانێت وەهمی میتافیزیک بپشکنێت دەشتوانێت گەشە بە یەکانگیرترین و هەماهەنگترین سیستەمی میتافیزیک بدات، چونکە سیستەمی یەکانگیری میتافیزیک سیستەمێکی ناودژیشە»؛ واتە دەقاودەق، نایەکانگیرە[6].
سیستەمە "ڕەخنەیی"یەکە, ستراکتۆرێکی پێشینیی سیستەماتیکە بۆ هەموو "هەڵە" بیرلێکراوە/ مومکینەکان لە زەروورەتی ئیمانێنس و خۆنشینیی خۆیاندا: ئه‌وه‌ى له‌كۆتاييدا ده‌ستمانده‌كه‌وێت حه‌قيقه‌ت نيه كه زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر وه‌همه پێشينهكاندا و نەفییاندەکات و دهشيانهێڵێتهوه- تاكه حه‌قيقه‌ت بريتييه له كۆڵه‌كه‌يه‌كى نايهكانگيرى نێوپهيوهندييه لۆژيكييهكانى هه‌موو وه‌همه مومكينهكان...ئايا ئه‌مه هه‌ر ئه‌وه نيه كه هيگڵ له فينۆمينۆلۆژياكهى خۆي‌دا ئه‌نجامى داوه((هەروەها، لە ئاستێکی جیادا، لە کتێبی "لۆژیک"ەکەشیدا)؟ به‌ڵام تاكه جياوازى(كه سهرهكييشه) ئه‌وه‌يه لاى كانت، ئه‌م پرۆسه "دايالۆگئاسا"يهى حه‌قيقه‌ت كه وه‌ك ڕهتكردنهوهيهكى ڕه‌خنه‌يى وههمە پێشووەکان ده‌رده‌كه‌وێت، په‌يوه‌سته به فه‌زاى زانينمانهوه و په‌يوه‌نديى به‌و واقيعه نۆمیناڵەوە نيه وا به‌شێوه‌يه‌كى بێباكانه دەکەوێتە دەرەوەیەوە، ئه‌مه له‌كاتێكدا لاى هيگڵ، شوێنى گونجاوى ئه‌م پرۆسه‌يه كه‌وتۆته ناو "شت له‌خۆيدا"وه.
وا بەناوبانگە شۆپنهاوەر کانتی بەراوردکردووە «بەو پیاوەی کە لە ئاهەنگێکی سەمادایە، بە درێژایی ئێوارەئاهەنگەکە پەیوەندییەکی عاشقانەی لەگەڵ شۆخێکی دەمامکپۆشدا بەڕێکردووە، ئەویش بەو هیوا بێهودەیەوە دڵی شۆخەکە بەدەستبهێنێت، ئەوکاتەی سەرەنجام کچە دەمامکەکەی لادەبات، سەیردەکات خۆ ئەمە هاوسەرەکەی خۆیەتی»- هەمان دۆخی "Fledermaus"ـی یۆهان شتراوس. دياره لاى شۆپنهاوه‌ر خاڵى به‌راورده‌كه ئه‌وه‌يه كه جوانه دهمامكپۆشهكه بريتييه له فه‌لسه‌فه و هاوسه‌ره‌كه‌ش بريتييه له مه‌سيحييه‌ت- [لەم دیدەی شۆپنهاوەرەوە] ڕەخنە ڕادیکاڵەکەی کانت لەڕاستیدا تەنیا هەوڵێکی نوێیە بۆ پشتیوانیی دین، سەرپێچییەکەشی ناڕاست و ساختەیە [و لەژێر کەوڵی ڕەخنەدا دین دەهێڵێتەوە]. به‌هه‌رحاڵ، چى ده‌بێت گه‌ر حه‌قيقه‌تی زياتر لە ده‌مامكه‌كه‌دا بێت بەراورد بە ڕووخسارەکەی پشتەوەى؟ چی دەبێت گەر ئەم گەمە ڕەخنەییە، بە شێوەیەکی ڕیشەیی ماهیەتی دین بگۆڕێت، بە جۆرێک کانت بەفیعلی ئەو شتەی بنکۆڵکرد کە ئامانجی بوو بیپارێزێت؟ ڕەنگە ئەو تیۆلۆژیستە کاسۆلیکییانەی ڕەخنەکەی کانتیان وەک کارەساتی بنەڕەتی فیکری مۆدێرن دادەنا کە ڕێگەی بۆ لیبڕاڵیزم و نیهیڵیزم ئاوەڵا کرد، بەفیعلی لەسەر حەق بووبن؟.
"ڕاديكاڵكردنهوه"ــهكهى كانت له‌لايه‌ن فيختهوه، پڕكێشهترين ئه‌ڵقه و په‌يوه‌نديى نێوان زنجيره‌ى ئايدياڵيسته ئهڵمانييهكانه: فیختە [لە سەردەمی خۆیدا] توڕدرا و [ئێستاش هەر] توڕدەدرێت، و تەنانەت وەک "ئایدیاڵیستێکی سوبێکتیڤ"ـی منگەرا و نیمچەشێت گاڵتەشی پێکراوە(جێى سه‌رسوڕمان نيه كه به لاى نه‌ريتى شيكاريى ئهنگڵۆساكسۆنهوه، كانت تاكه ئايدياڵيستى ئه‌ڵمانييه كه پێويسته به‌جدى وه‌ربگيرێت- [به‌ڵام] له‌گه‌ڵ فيختهدا، ده‌چينه ناو ڕووبه‌رى ڕامان و سەوداگەرییەکى تهمومژاوييهوه). [چونکە فیختە] لە هەمووان کەمتر پۆپۆلارە، بۆیە گەورەترین هەوڵی دەوێت بۆ ئەوەی دەستمان بە کڕۆکی ڕاستەقینەی هزری وی بگات، بە "قووڵبینییە بنەڕەتییەکەی" (Fichte's Grundeinsicht, ناونیشانی لێکۆڵینەوەکەی دیتێر هێنریش سەبارەت بە فیخە). بەهەرحاڵ، کارەکەی وی شیاوی ئەم هەوڵدانەیە: وەکچۆن لەگەڵ هەموو بیریارە بەهەق گەورەکاندا وایە، ئەوا تێگەیشتنێکی شیاو لە کارەکەی فیختەش وەسفێکی بێوێنە دەربارەی بونیادی قووڵی سوبێکتیڤیتە دەرگیربووەکە دەخاتەڕوو.
فيكرى شيڵينگ به‌سه‌ر دوو قۆناغدا دابه‌ش ده‌بێت: "فه‌لسه‌فه‌ى شوناس "ـى سه‌ره‌تايى و "فه‌لسه‌فه‌ى وه‌حى" ـى دوایین- هەروەها، وەکچۆن زۆربەیجار هەر وایە، بازدانە گەورەکەی شیڵینگ لەنێوان ئەو دوو قۆناغەدا ڕوودەدات، لە مەودای زەمەنی کورتی نێوان ساڵى 1805 بۆ 1815، كه هه‌ردوو شاكاره حاشاههڵنهگرهكهى خولقاند: نامهيهك ده‌رباره‌ى ئازاديى مرۆڤ، هه‌روه‌ها سێ نوسخه‌كه‌ى دهستنوسى "سه‌رده‌مه‌كانى جيهان". لێره‌دا دونيايه‌كى ته‌واو نوێ خۆى ئاشكراده‌كات: دونياى پێشلۆژيكيى پاڵنه‌ره‌كان، "بنكى بوون"ـى تاريك كه ته‌نانه‌ت له هه‌ناوى خوداشدا نيشته‌جێيه، "كه له‌ناو خودادا له خودا خۆيشى زياتره"، بۆ يه‌كه‌مجار له مێژووى فيكرى مرۆڤدا، سەرچاوەی خراپە چیدی ناکەوێتە نێو "کەوتن" [و جیابوونەوە]ی مرۆڤایەتی لە خوداوە، به‌ڵكو كه‌وته ئهودرز و كه‌لێنه‌وه كه له هه‌ناوى خودا خۆيدايهتى. لاى شيڵينگ، دوايين فيگهرى خراپه بريتى نيه له ڕۆح وه‌ك دژ و پێچه‌وانه‌ى سرووشت، به‌ڵكو ڕۆح به‌شێوه‌يه‌كى ڕاسته‌وخۆ له سرووشتدا مادى و ماترياڵيزه بووەته‌وه، ئه‌ويش وه‌ك شتێكى ناسرووشتى(un-natural)، وه‌ك لارى و لادانێکى دهعبائاسا له نه‌زمى سرووشت خۆى، ئيدى له ڕۆح و خێوه خراپه‌كانه‌وه بيگره تا ده‌گاته ڤامپايهر و خوێنمژه‌كان و ئه‌و دهعبايانهشى كه دهسكارييه تهكنۆلۆژييهكان بهرههمياندێنن(كلۆن و مرۆڤه ده‌ستكرده‌كان و هتد).
پەراوێزەکان:
[1] Mortal
[2] Causal
[3] Dieter Henrich, Between Kant and Hegel: Lectures on German Idealism, Cambridge, MA: Harvard University Press 2008, p. 32.
[4] Ibid.
[5] Ibid.
[6] Ibid.
سەرچاوە:
Less Than Nothing: Hegel and the Shadow of Dialectical Materialism, "Introduction: Eppur Si Muove": Slavoj Žižek, Verso, 2012