ڤایرۆسی كۆرۆنا: پیشه‌سازیی ترس و وه‌به‌رهێنانی جه‌سته‌ی پێشێلكراو
ئه‌مانی ئه‌بو ڕه‌حمه-ژنە لێکۆڵەرى فەلەستینى لە بوارى بایۆ-تەکنۆلۆژیادا
وه‌رگێڕانی: شاڵاو خالید
له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریی نیولیبراڵیزمی هاوچه‌رخ دا مرۆڤ له ترسێكی هه‌میشه‌ییدا ده‌ژێت له‌وه‌ی كه له هه‌ر ساتێك دا جه‌سته‌ی خیانه‌تی لێبكات و ڕووبه‌ڕووی داڕمانێكی ئۆرگانی بێته‌وه، كه هه‌ڕه‌شه له شوناس و سیما و توانای به‌ده‌ستهێنانی بژێوییه‌كه‌ی ده‌كات.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانین كه خیانه‌تی جه‌سته شتێكی شیمانه‌كراوه، ته‌نانه‌ت له كۆتایی دا خۆلێلادانی نیه، ژیانمان ده‌گۆڕێت بۆ ڕاڕاییه‌كی به‌رده‌وام و توندییه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی ئه‌و پله‌یه‌ی دێت و ده‌چێت كه ئامێری سه‌رمایه‌داری كاری پێ ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی وێنه‌ی جه‌سته‌یه‌كی دیاریكراو له خه‌یاڵێكی شێتانه‌دا كه ته‌نها چاوه‌ڕێی خراپترین ده‌كات له هه‌موو ڕه‌وشێك دا.
جه‌سته‌ی خه‌یاڵكراو له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریی دوایین دا بریتییه له ته‌كنیكێك کە ده‌توانرێت له ده‌ره‌وه، له ڕێگای فشاره كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابورییه‌كانه‌وه ڕێكبخرێت و سافبكرێت و گه‌وره‌بكرێت، له‌پێناو به‌هێزكردنی به‌رژه‌وه‌ندیگه‌لێك كه زۆرجار له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاك دا ناسازێت، [به‌ڵكو] هه‌میشه به لای به‌هێزكردنی به‌رهه‌مهێنان بۆ خزمه‌تی سه‌رمایه‌دا باده‌داته‌وه.
سه‌رمایه‌داریی نیولیبراڵیزمی هاوچه‌رخ, دیمه‌نی ترس له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و گۆڕانی بۆ په‌تایه‌كی جیهانی كه ژماریه‌كی زۆر له ڕۆحی مرۆڤه‌كان ده‌چنێته‌وه و ته‌كنه‌لۆژیا بایۆلۆژییه زۆر پێشكه‌وتووه‌كه‌ش له‌به‌رانبه‌ری دا به ته‌واوی بێتوانایه، بۆ بره‌ودان به وێنه‌ی “جه‌سته‌ی پێشێلكراو” له خه‌یاڵی جه‌ماعیی جیهانی دا ده‌قۆزێته‌وه.
كاتێك قسه له‌سه‌ر “جه‌سته‌ی پێشێلكراو” ده‌كه‌ین، ئێمه قسه له‌سه‌ر ئه‌و ملیاران مرۆڤه ناكه‌ین كه له هه‌موو جیهاندان، ئه‌وانه‌ی كه به‌ڕاستی ڕووبه‌ڕووی له ناوچوون ده‌بنه‌وه به‌هۆی هه‌ژاری و توندوتیژی و برسێتی و نه‌خۆشیه‌كانه‌وه كه ده‌كرێت خۆی لێ بپارێزرێت، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌كه‌ین كه ئامێره گڕگرتووه‌كه‌ی ترس له زه‌ینی مرۆڤ دا له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕی گۆی زه‌وی چاندوویه‌تی.
ئه‌م ترسه به‌هێزده‌كرێت له ڕێگای پیشاندانێكی چڕی ئه‌و وێنانه‌ی كه له هه‌موو جیهانه‌وه دێن، له‌سه‌ر شێوه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ، جه‌سته‌ی سوتێنراو، ئه‌و جه‌ستانه‌ی له شه‌قامه‌كاندا به‌رده‌بنه‌وه، شاره چۆڵوهۆڵه‌كان، ترس له ئه‌ویتر ئه‌گه‌رچی نزیكیش بێت، نه‌خۆشه گۆشه‌گیره‌كان له‌و شانانه‌دان كه له زیندانه تاكه‌كه‌سییه‌كان ده‌چێت ڕۆبۆته‌كان خزمه‌تیان ده‌كه‌ن و له‌وانه‌شه خه‌ریكی چاره‌سه‌ریان بن، ئه‌و توشبووانه‌ی كه تف و ده‌ردراوه‌كانیان به شوێنه‌كانی به‌ركه‌وتنه‌وه ده‌كه‌ن له میترۆكان و ماڵه‌كان دا، بێگانه‌كان له شاره وازلێهێنراوه‌كان دا ئه‌ڵقه‌یان به‌ستووه، هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌وانه ده‌گرتن كه ڕێكاره‌كان پێشێلده‌كه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، وه‌ستاندنی هه‌مووو لایه‌نه‌كانی ژیان، یاسا زۆرداره‌كان ئازادییه‌كان پیشێلده‌كه‌ن، تاریككردنێكی میدیایی، تیرۆركردنه‌كان و دادگاییه‌كان. به كورتی، وێنه‌ی دۆزەخێكی جیهانی.
ئه‌م سیناریۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت پێویسته گشتگیر و هه‌مه‌كی بێت. هیچ ده‌رهێنه‌رێك له‌م گێڕانه‌وه‌یه‌دا نیه. پێویسته هه‌مووان له مه‌ترسی دا بن. پێویسته جێی هه‌موو جه‌سته‌كان بكرێته‌وه له‌ناو مه‌ودای بڵاوبوونه‌وه‌ی قایرۆسه‌كه‌دا چونكه داڕمانی یه‌ك جه‌سته به‌ناچاری واتای ئه‌وه‌ی داڕمانی جه‌سته‌كانی تریش نزیكه. له‌م دۆخه‌دا ترس ده‌بێته تاكه وه‌ڵامی گونجاو بۆ ئایدیای “جه‌سته‌ی پێشێلكراو”. هه‌ركاتێكیش ترس زاڵبوو، هه‌موو دژیه‌كییه‌كان، به‌چاوپۆشین له توندییان، ده‌توانن به‌بێ ململانێ پێكه‌وه بژین.
شته‌كه تازه نیه. چونكه به‌گوێره‌ی میشێل فۆكۆ به‌رپرسه حكومییه‌كان هه‌میش “ترس” به‌رهه‌مده‌هێننه‌وه له‌پێناو كۆنترۆڵ كردن دا. له ڕێگای زنجیره‌یه‌ك له ته‌كنیكه حكومییه‌كانه‌وه كه به ده‌وری به‌دیهێنانی ئاسایش‌دا ده‌سوڕێته‌وه ترس به‌سود ده‌بێت: پاراستنی ژیان له مردن و پاراستنی دانیشتوان له مه‌ترسیه به‌دیهاتووه‌كان و چاوه‌ڕوانكراوه‌كان.
هاندانی خه‌یاڵی تاكه‌كان له ڕێگای به‌هێزكردنی ترس له له‌ده‌ستدانی سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی به ستراتیژ‌ێكی سه‌رمایه‌داریی هاوچه‌رخ ده‌ژمێردرێت. بێگومان تاكه ستراتیژ نیه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ره كاتێك له گۆشه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه كه له‌ژێر كاریگه‌ریی هه‌ستكرن به ترس‌دا به ده‌ست حكومه‌ته‌كانه‌وه‌یه لێی ده‌ڕوانین.
ناتوانین هه‌موو ڕێكاره‌كان و یاساكان و ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه ڕه‌نگه له‌پاش ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ترسه دیراسەکراو(مه‌دروس)ـه‌وه په‌یداببێت له‌به‌رچاوبگرین، به‌ڵام ده‌توانین ئه‌و میكانیزم و گوتارانه بپشكنین كه ماشێنی قۆستنه‌وه‌ی حكومی بره‌وی پێده‌دات بۆ دیمه‌نی ئه‌و ترسه‌ی ئه‌مڕۆ تێیدا ده‌ژین، كه ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌چینه‌وه‌هاتوو ڕۆڵێكی داستانی تێدا ده‌گێڕێت، ئه‌وه‌ی كه قوڕه‌كه خه‌ستتر ده‌كات و كیڵگه‌یه‌كی به‌پیت بۆ چاندنی وه‌همه‌كان چێده‌كات، ئه‌وه‌یه كه [چین] ئه‌و وڵاته‌یه ته‌مومژ ده‌وریداوه و چه‌ندین سه‌ده‌یه ئه‌وی ترێكی ترسناك ده‌نوێنێته‌وه بۆ ڕۆژئاوا.
دوور له قه‌یرانه ڕاسته‌قینه‌كه، ئه‌م ترسه له‌لایه‌ن تۆڕێكی ئاڵۆز له ده‌سه‌ڵاته دامه‌زراوه‌ییه‌كانه‌وه درووستده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر گرێیه‌ك له تۆڕه‌كه‌دا ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی فراوان بكات و به‌هێزی بكات. هه‌موو گرێیه‌ك ناچار نیه هاوجووت بێت و له‌گه‌ڵ گرێكانی تردا ڕێكبكه‌وێت. هه‌موو ئه‌وه‌ی پێویستیه‌تی بریتییه له بینینی شیمانه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وتكردن به‌گوێره‌ی ئه‌وه، ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرێت كه ترس یه‌كێك له زۆرترین نیشانه‌كانی قابیلیه‌تی ئاڵوگۆڕ و توانای قازانجكردن له بایۆ- ئابوریی سیاسیی هاوچه‌رخ دا، ته‌نانه‌ت له كاتی بوونی دا خاوترین بیرۆكراته‌كانیش به‌خێرایی هه‌ڵسوكه‌وتده‌كه‌ن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه دیاریكراوه‌كان به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌یه له جێگۆڕكێ كردنی واقیع به خه‌یاڵ و گۆڕینی ئه‌سته‌مترین[شت] بۆ شیمانه‌كراوترین[شت]، ئه‌وا پرۆسه‌ی درووستكردنی ترس و بره‌ودان به وه‌همه‌كان به ڕێكوپێكی ده‌ڕوات. له به‌رانبه‌ریش دا پاداشته گه‌وره‌كان له چاوه‌ڕوانیدان. یه‌كه‌م؛ چاندنی ترس له “جه‌سته‌ی پێشێلكراو” له خه‌یاڵی ده‌سته‌جه‌معی دا ئه‌و ئایدیایه به‌هێزده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌روه‌ر(السلطة السیادیة) له سه‌رووی یاساوه‌یه له هه‌موو شتێك دا، چونكه وڵات له‌ژێر مه‌ترسییه‌كی فره‌چین دایه، ئه‌وه‌ش درووستكردنی دۆخه‌كانی ئاوارته و هه‌ڵسوكه‌وتكردن له دره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا و پیشێلكردنی مافه‌كانی هاونیشتیمانیان ده‌شه‌رعێنێت. دووه‌میش؛ له ڕاستیدا ڕێی تێده‌چێت كه دانیشتوانی ترسا‌و له‌وه‌ی كه ببن “جه‌سته پێشێلكراوه‌كان” سازش له‌سه‌ر مافه مه‌ده‌نیه‌كانیان بكه‌ن له‌به‌رانبه‌ر به‌ڵێنی ئاسایش و ڕزگاربوون دا. سێیه‌میش؛ ڕاستڕه‌وی په‌ڕگیر هه‌له‌كه له‌ده‌ستنادات بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی گوتاره‌كانی ڕق و ده‌مارگیری دژی ئه‌ویتر، ئه‌و ڕێكاره گرده‌بڕانه‌ش كه له‌مه ده‌كه‌ونه‌وه كۆژانه‌كانی كرێكاران و كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران خراپتر ده‌كات. ده‌رئه‌نجامیش ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م تاریكترین و مه‌ترسیدارترین شێوه‌كانی سه‌رمایه‌داریداین، چونكه په‌یوه‌سته به كۆنترۆڵكردنی دانیشتوان و پاکكردنه‌وه‌یان له رووی نه‌ژا‌دییه‌وه.
پاداشته‌كان بۆ لایه‌نه‌كانی تر به‌م ئه‌ندازه‌یه نیه، به‌ڵام هێشتاش گه‌وره‌یه. كه‌ناڵه هه‌واڵییه‌كان بنكه‌ی بینه‌رانیان و فۆڵۆوه‌رانیان زیاد ده‌كات له ماوه‌ی قه‌یران دا ئه‌مه‌ش هانی بڵاوكراوه‌كانیان ده‌دات. سه‌نته‌ره‌كانی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌كان و زانكۆكان هه‌لی به‌ده‌ستهێنانی پاره‌داركردن(تمویل) یان زیاد ده‌كات. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌دڵنیاییه‌وه كه ئایدیای “جه‌سته‌ی پێشێلكراو” په‌یوه‌سته به ئایدیای “جه‌سته‌ی پاكژكراو” ه‌وه.
ھەر ئەوەندەی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی پێویستی شۆرینی دەستەکانی بە پاککەرەوەکان و پاکژکردنەوەی ڕووەکان و بەستتنی دەمامکی ڕاگەیاند وەک ئامرازێک بۆ سنوردانان بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، دەستگرتن بەسەر زانیارییەکەدا بووە شتێکی نوێ، قۆستنەوەشی لەلایەن سەرمایەدارە ھەلپەرستەکانەوە خێرا بوو. پاککەرەوەکان و پاکژکەرەوەکان(معقمات) و دەمامکەکان باخێرایی فیچەقەیان کردە بازاڕەوە، سەرەتاکانی قۆرخکردن و بەرزکردنەوەی نرخ و پڕوپاگەندەکانی نەمانی دەمامک و بێتوانایی لە وەڵامدانەوەی داخوازییە بەردەوامەکان دەرکەوتن. سەرەڕای ئەوەی کە ڤایرۆسەکە زۆرێک لە لایەنەکانی ژیانی وەستاندووە، [بەڵام] ئەوەی جێگەی دڵنیاییە ئەوەیە کە ئاڵوگۆڕی سەرمایە و کەڵەکردنی ناوەستێت.
لەپاش ھەموو ئەوانە، براوەی ھەرەگەورە دامەزاراوەی سەربازییە. چونکە ترس ھەر ئەوەندەی بووبە سەنتەر و جێگیر بوو، پەیوەستدەبێت بە جەنگەوە. حکومەت و دامەزراوەی سەربازی وەک یەک دەتوانن بانگەشەی ئەوە بکەن کە تاکە چارەسەری کێشەکە چارەسەری سەربازیە، سیاسەتی تەندروستیش پێویستە ملکەچی مەترسیەکان و بەھا سەربازیەکان بێت، نمونەی ئەم سیاسەتەش تاکە ڕێگەیە کە ھاونیشتێمانیان دەتوانن لە ڕێگەیەوە سەلامەتیان بپارێزن.
بۆ بەدبەختی کاتێک شتەکان پەیوەست بێت بە قەیرانە تەندروستیەکانەوە بەھۆی ھەر پەتایەکەوە بێت، ئەوا ھیچ شتێک لە ڕاستی دوورتر نیە. ئەوەی لە دۆخەکانی پێشوو دا ڕوویدا نمونەی ئارنگ(جمرة الخبيثة - Anthrax )، چاوەڕاوانکراویشە بەڕاستی لە حاڵەتی کۆرۆنای نوێ دا ڕووبدات، ئەوەیە کە حکومەتەکان لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکان دا بلیۆنان دۆلار تەرخاندەکەن بۆ ئەو توێژینەوە بایۆلۆژیانەی کە جێبەجێکردنی سەربازیان ھەیە. ئەمەش پشت بە گریمانەیەکی تر دەبەستێت: جەنگی بایۆلۆژی سەرتاپاگیر.
کەواتە دامەزراوەی سەڕبازی دەرماڵەی دارایی زەبەلاح بەدەستدەھێنێت، کە لە کەرتە مەدەنییە گرنگەکان دەبڕدرێت. سوپاکان گرنگی بەو نەخۆشییانە نادەن کە بەڕاستی ملیۆنان مرۆڤ دەکوژن و قەیرانێکی ڕاستەقینەی بەردەوام درووستدەکەن، بەڵکو کاتێک گرنگى پێ دەدەن کە پەیوەست بێت بە نەخۆشییەکانی وەک ڤایرۆسی ئیبۆڵا، ئەنفلۆنزای باڵندە و بەراز، ئارنگ )جمرة الخبيثة (Anthrax -، سارس و لەکۆتایش دا کۆرۆنا. ئەم نەخۆشییانە ژمارەیەکی کەمی مرۆڤ دەکوژێت.
سەرەڕای ئەوەی کە ئامادەکارییە مەدەنیە بەھێزەکان بەڕاستی خزمەتی ھاوڵاتیان دەکات. سەرکەوتنە پزیشکییە گرنگەکان لە دەستپێشخەریە مەدەنیەکانەوە ھاتوون نەک لە کەرتی سەربازیەوە. بۆ نمونە کۆتاییھێنان بە نەخۆشی سارس بەرھەمی بەھێزکردن و دەستپێشخەریە مەدەنییەکان بوو کە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی جیھانی دەکات.
لە کۆتاییدا تەنھا سیاسەتێکی تەندرووستی جیھانی تەواو دەتوانێت ھەر کەسێک بپارێزێت لەو ھەڕەشە و قەیرانانەی کە بەھۆی نەخۆشیە گۆزراوەکانەوە دروستدەبێت. تاوەکو ئەو کاتەی کە وەھمەکان و ھەڵوەسە جەماعیەکان کە خەیاڵی خەڵکی دەتەننن ئاشکرادەبێت و بەوشێوەیە لێیان تێدەگەین کە گوتارگەلێکن کە تەنھا بۆ سەرلێشێواندنی جەماوەر و شاردنەوەی پەیوەندیە مێژووییەکانی نێوان و مەعریفە و دەسەڵات و بەرھەمھێنانە وەک ئەوەی فۆکۆ لێیدەڕوانی، ئەوا ترسی نەخۆشی بەردەوام دەبێت لە کۆنترۆڵکردنێ ھۆشیاری گشتی و جۆرێک لە سیستەمی تەندروستیش کە بۆ جیھانێکی ئاسایش و زیندوو پێویستە وەک خەونێکی دوور دەمێنێتەوە.
سەرچاوە: