سویسرا: سینه‌ما وه‌ك ڕاڤه
ئالان بادیۆ
وه‌رگێڕانی فازڵ مه‌حموود
هونه‌ری سویسرا چی ده‌ڵێت؟ ئه‌وه‌ی كه سویسرا بووه به سه‌رئێشه بۆ خۆی. زۆر زیاده‌ڕۆییان هه‌یه له نه‌ته‌وه‌چێتییدا، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی پیر و به‌تاڵ و پووچ. و به‌پێی خۆپارێزی و ترادسیۆنه‌وه هه‌رگیز ده‌ستوپه‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ مێژوو نه‌رم نه‌كردووه. "بێ لایه‌نی" سویسرا فۆرمێكی به‌تاڵی زێده‌ڕۆیی نه‌ته‌وه‌ییه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا جۆرێك له تڕۆهاتییش له خه‌ڵكه‌كه‌یاندا هه‌یه: نه‌ك زمانێكی تایبه‌ت به خۆیان به‌ڵكو سێ زمان (ئه‌ڵمانی، ئیتالی، فەڕه‌نسی)یان هه‌یه كه ئه‌وان به‌ره‌و كەلتوره مه‌زنه‌كانی ئه‌ورووپا په‌لكێشده‌كات. چیتر باس باسی ئه‌و كێونشینانه نییه كه ئه‌وانیان له ده‌ست نه‌مساییه‌كان ڕزگاركرد كه هه‌نوكه یان جووتیارێكی سه‌ركه‌وتوو یان نیشته‌جێی شاری بانكه‌كانن. یان ئه‌و كرێكارانه‌ی له شوێنی تره‌وه هاتوون بۆ ئێره (شه‌پۆلی مه‌زنی كۆچی ئیتالییه‌كان). سه‌رمایه سه‌رله‌نوێ سویسرا له ژێر هێزه‌كه‌ی خۆیدا ڕه‌نگده‌كاته‌وه: دراوی فرانكی سویسری.
"زۆرن" ZORN له كتێبه ئۆتۆبیۆگرافیه‌كه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به شێرپه‌نجه (مارس)[1] باس له‌وه ده‌كات كه ڕقی هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئه‌و له بۆرژوازی سویسری ده‌توانێت تا چه‌ند قووڵ بێت. ماڵباتێكی سویسری ئه‌ویان تا «ئاستی مه‌رگ» په‌روه‌رده‌كردووه. ده‌توانین تێزی سه‌ره‌كیی ئه‌م كتێبه سارد وسڕ و توندوتیژه به‌م شێوه‌یه كورتبكه‌ینه‌وه: سویسرا شێرپه‌نجه‌یه. له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له وتاره كۆمه‌ڵناسی و سیاسییه‌كه‌ی زیگلر: "سویسرا له سه‌روو هه‌ر گومانێكه‌وه[2]" كه له په‌رله‌مانی سویسرا دا بووه هۆكاری سكانداڵ(و ئابڕووچوون) هیچ باسێك نه‌هاتووه. هونه‌ری سویسرا به‌تایبه‌ت ئه‌و سینه‌ما د‌ره‌وشاوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی دوایی بریتییه له هونه‌ری گومانكردن له‌وه‌ی كه ده‌بێت له ژێره‌وه‌دا به‌دوای شتێك بگه‌ڕێین. سینه‌مای ئه‌م وڵاته له سه‌ر ئه‌و ڕووبه‌ڕه سافه وه‌ڕسكه‌ره سویسرییه به‌دوای گه‌ڕانه به شوێن برینێكدا، شوێنی برینی مێژوو. بیرمان نه‌چێت كه ژان لوك گۆدار سویسرییه. گۆشه‌نیگای ئه‌و جۆرێك له هه‌رێمنشینیی[3] تێدایه كه له رێگای جۆرێك له ئارامی شاره‌كانیاییه‌وه سویسرا له فەڕه‌نسا جیاده‌كاته‌وه ـ به شێوه‌یه‌كی زۆر مۆدێرن هاوشێوه‌ی شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا گه‌رچی هه‌ر بیانووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاش جه‌نگیان هه‌یه‌ــ به‌ڵام به سه‌وزایی و شینایی دیمه‌نی گونده‌كان داخراون. سویسرا ئه‌م خاڵه ناوه‌نده‌یه كه گۆدار له‌وێوه له جیهان ده‌ڕوانێت، و شوێنێك كه ته‌نیا خه‌می گه‌وره‌ی یه‌ك شته: ئایا ده‌كرێت وێنه له واقع وه‌ربگیرێت؟ ئنجا كه‌سایه‌تیی گۆدار سه‌باره‌ت به هیچ شتێك ئاوارته‌یه‌كی نییه. ئه‌و به ئاشكرا دیلی ده‌ستی زمان و په‌یڤی سه‌رده‌مه. سویسرا له ئه‌ورووپادا خۆی له‌وه زیاتر ئاوارته‌یه تاكو سویسرییه‌كان خۆیان بتوانن ئاوارته بن.
جۆرێك تایبه‌تمه‌ندیی سویسری له هونه‌ر دا هه‌یه كه تێڕامان له سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌كات كه بكرێت بگوازرێنه‌وه. گۆدار یه‌كسه‌ر ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ئه‌مه ده‌بێت، چونكه ده‌پرسێت: من چ شتێك له ڕێگای سینه‌ماوه ده‌گوازمه‌وه؟ چونكه سویسرا هه‌رگیز نه جه‌نگێكی كردووه نه شۆڕشێك نه شوێنێكی داگیركردووه، جگه له هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنی كاتژمێر و سه‌رمایه‌ی، كه ئه‌م شته له لایه‌ن نه‌وه یه‌كبه‌دوایه‌كه‌كانی سویسرا به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان وه‌ك یه‌قینێكی نه‌ته‌وه‌یی درووست ده‌بن، چ شتێكی بۆ گواستنه‌وه هه‌یه؟ له سه‌رده‌می گولیه‌م تێل[4]ـەوه تا ئیستا ئایا هیچ شتێك له‌نێو ئه‌زموونی سویسری دا هه‌بووه كه شیاوی هه‌ڵسه‌نگاندن بێت؟ فیلمی پاتریسا مۆاز[5]، ڕێگای ونبوو[6]، بزواتی كرێكاری كرد به میتافۆرێك بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. ئه‌و لینینیسته پیره ، واته باپیری كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كه [كچه بچووكه‌كه]، زۆر له‌وه نه‌تواناتر بوو تا فێری بكات كه سه‌رده‌مێك ئاڵای سوور چ واتایه‌كی هه‌بووه. ئه‌و ئێستا چیتر جه‌نگاوه‌رێكی كۆن بوو كه له جه‌ژنه سواوه‌كانی یه‌كی ئایار دا [رۆژی كرێكاران] به‌شداریی ده‌كرد و له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی بوون به كه‌سێكی گومانكاردا بوو. به‌ڵام ئه‌م شكسته زۆریش بێ بایه‌خ نه‌بوو. ئه‌م فیلمه ــ هه‌روه‌ها سویسراش ــ ڕه‌نگه بۆ یه‌كه‌مجار كه‌وتبێته ژێر كاریگه‌ریی مه‌سه‌له‌ی بزووتنه‌وه‌ی پیری كرێكاری و ئه‌م ڕاستییه‌ش كه گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، كه بیركردنه‌وه لێی ده‌سته‌به‌رده‌كات، بنه‌مایه‌كه كه ده‌كرێت له ڕێگایه‌وه نه‌وه‌ی نوێ ڕێكبخرێت (باوك و دایكان كه هه‌ركامه‌یان تووشی عه‌شقێكی شكستخواردوو و خه‌می بێ نرخی خۆیان و هیچ شتێكیان نییه بۆ پێشكه‌شكردن).
ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه سینه‌مای سویسرا ئه‌گه‌رچی هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌زموونه‌كانی ئه‌م دواییه نییه، له ڕێگای جۆرێك له سڕینه‌وه‌ی مێژووەوە ده‌توانێت بگاته هه‌ندێك حه‌قیقه‌ت ـبۆ نموونه سیاسی ـ كه له شوێنی تردا به‌رچاو ناكه‌ون. دیسان هه‌ر گۆداره كه له فیلمی passion دا ڕادیكاڵترین پرسیار له سه‌ر ئیمكانی سینه‌مادا ده‌خاته ڕوو؟ (رووناكی چییه؟ ئایا له هونه‌ردا ڕووناكییه‌ك هه‌یه جگه له‌وه‌ی له هونه‌ری مه‌سیحی دا هه‌یه؟). ئنجا بێده‌نگیی سیاسیی پرۆلیتاریایه‌ك، له نێو كه‌سایه‌تیی كچێكی كرێكاری كارگه‌یه‌ك كه له لاڵه‌په‌تێیه‌یه‌كه‌یدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. به‌م شێوه‌یه گۆداری سویسری له خۆی ده‌پرسێت ئایا پاش هونه‌ری مه‌سیحی ــ ڕووناكییه‌كه‌ی، مۆسیقاكه‌ی كه به درێژایی فیلمه‌كه بوونی هه‌یه ـ نابێت هونه‌رێك، لێگه‌ڕێن با بیڵێم هونه‌رێكی ماركسی بوونی هه‌بێت، كه بارودۆخی و ئه‌گه‌ری بوونی نه‌ك بابه‌ته‌كه‌ی، هێزی سیاسیی چینی كرێكار بێت. ئه‌مه ئه‌وه‌مان بیردێنێته‌وه كه هه‌ر له‌و ساته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گه‌وره‌ترین بزاوتی ئایدۆلۆژیی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی بوو ــ واته بڕیاری هه‌زاران رۆشنبیر له‌نێوان ساڵانی 1996 تا 1973 بۆ ئیشكردن له كارگه‌كان ــ له فیلمی سویسری "ئێریكا مینور[7]"ی ڤان ئێفنته‌ر[8] دا بوو كه هه‌ستیارترین و به‌هێزترین وێنه‌یه‌ك كه تاكو ئێستا بكرێت له‌م كه‌سایه‌تییه درووست بكرێت به ڕۆڵی بریژیت فۆسی[9] به‌رجه‌سته‌ده‌بێت، ئه‌ویش له‌نێو دیمه‌نی هه‌رێمێكی وه‌ڕسكه‌ر: گوندێك و كارگه‌یه‌كی زۆر بچووك بۆ ژنان. ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ی لا درووست ده‌كردیت كه به سڕینه‌وه‌ی واقیعه گه‌وره ئۆبێكتیڤه‌كان بتوانیت تێڕامان له سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته سوبێكتیڤه‌ی كه فیلمه‌كه ده‌یویست ده‌ریبخات. ته‌نانه‌ت ئه‌و ره‌هه‌نده تایبه‌ته نیمچه‌بۆرژواییه‌ی ساڵانی 1960، ئه‌م لایه‌نه گۆڕاوه بۆدلێرییه‌ی حاڵه‌ته رۆحییه‌كان، هه‌ستی جێله‌قی و گۆڕانكارییه ناوه‌كییه‌كان كه به هه‌ڵه ده‌خرێنه هه‌ناوی جووڵه‌ی سه‌رده‌مه‌وه، كاریگه‌رترین نوسینه‌وه‌ی مێژوو لای ئالان تانه‌ر وه‌رده‌گرێت. سینه‌ماكه‌ی هاوشێوه‌ی گۆشه‌نیگاكه‌ی به‌رته‌سكه به‌ڵام له‌وێدا ڕه‌نگوبۆی شته‌كان وه‌ك خۆی به‌رجه‌سته‌بووه. دوا فیلمی كه فیلمێكی به ته‌واوه‌تی كرچوكاڵه واته "له شاری سپی دا" له‌نێو به‌رگی ئه‌بستراكتی "ده‌ریاوانێكی سویسری" به‌یارمه‌تیی لیسبۆن، ئه‌و شوێنه‌ی كه پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه پیاسه‌ی تێدا ده‌كات و كه‌سایه‌تیی به‌هێزی ژنێكی پورتوگالی پێگه نهێنیئامێزه‌كه‌ی حه‌قیقه‌ت ئاشكراده‌كات، سه‌رقاڵی چیرۆك هۆنینه‌وه‌ی باشوور ده‌بێت.
لێره‌دا سیحری هیچ بوونی هه‌یه، باشووره خه‌ونئامێزه‌كه‌ی سویسرا له هه‌ر جۆره به‌هایه‌ك به‌تاڵ ده‌بێته‌وه. ئه‌مه به‌راورد بكه‌ن له گه‌ڵ دیوه به‌هێزه‌كه‌ی دیمه‌نی پورتوگال له فیلمی "به‌خه‌به‌رهاتنه‌وه‌ی دووه‌م"ی كریستا گلاسی ده‌رهێنه‌ر مارگارتا فون تروتا. لیسبۆن، هه‌رگیز فه‌زا شه‌هوانیی و له‌بیرنه‌كراوه‌كانی تۆمارنه‌كراون، له فلته‌ری سویسری تێده‌په‌ڕێت، مه‌جاز به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌و شاره دره‌وشاوه (ئیمپراتۆریه‌تییه‌كی ته‌واو كه به‌ره‌به‌ره دوور ده‌كه‌وێته‌وه، پایته‌ختێك له ناوچه‌ی بیابانی سیرتس)، تیشكی خۆی له خاڵێكی په‌تی ده‌دا. سینه‌مای سویسرا ڕه‌نگه له‌كاتێكدا بتوانێت مه‌زن بێت كه له سه‌ر نهێنیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌ڵوه‌سته‌بكات كه سوتفه و ڕێكه‌وت باش به باریدا كه‌وتووه. بۆ نموونه ریشارد دیندو، شاره‌زایه‌كی راسته‌قینه‌یه كه هونه‌رێكی زۆر ئاڵۆز داده‌ڕێژێت تا بتوانێت تێماكانی گواستنه‌وه، نوسین و نه‌ته‌وه به‌دوای خۆیدا بهێنێت. سه‌یركه‌ن ماكس فریش له ده‌قی ئۆتۆبیۆگرافی ئه‌و نووسه‌ره‌وه وه‌رگیراوه. (له كه‌وانه‌یه‌كدا، ماكس به‌رهه‌مێكی سه‌یری سویسرایشه كه ئیشه‌كانی به حیكایه‌ته‌کانى برێخت "بایدرمان و ئاگرخه‌ره‌وه‌كانی" ده‌ستپێكردووه و به یادداشته رۆژانه‌ی نائاسایی كه به غیابی خود به‌تاڵ كراوه‌ته‌وه و له‌وێدا پێشنووسی تاقیكردنه‌وه‌ی سویسرایه كۆتایی پێدێت، به‌هەمان شێوه كه له فیلمه‌كه‌شدا به‌دیده‌كرێت ده‌بێته كه‌سێكی پله‌به‌رزی سویسری كه له مه‌راسیمی فه‌رمی دوانیوه‌ڕوان داكۆكی له هیومانیزم و مرۆڤایه‌تی ده‌كات، و قبووڵی ئه‌م ڕۆڵه‌ی خۆی ده‌كات).
سینه‌مایه‌ك كه تێیدا هونه‌ری مۆنتاژ به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رله‌نوێ داده‌ڕێژرێته‌وه كه ئاڵۆزی بابه‌ته‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌و دیو هه‌موو كه‌ره‌سته به‌كارهاتووه‌كانه‌وه. سینه‌مایه‌ك كه خۆی له‌نێوان به‌ڵگه فیلم و چیرۆك دا بۆ یه‌كلا ناكرێته‌وه یان خولقاندنی ئه‌كته‌ر بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌كتێكیان هه‌بێت. له هه‌ناوی ئه‌مه‌دا ده‌ربڕینێكی ماكس فریش بۆ نیشتمان بوونی هه‌یه: ((نیشتیمان كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌رییه كه زۆر ئه‌سته‌م ده‌توانێت مێژوویه‌كی پێوه هه‌ڵواسیت)). ئه‌م نیشتمانه ـ سویسرا ـ له فیلمی به‌له‌می پڕ ، ماركوس ئیمهوف دا نوقسانییه‌ك ده‌خاته پێش چاو كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێتوو له رووی كه‌مته‌رخه‌میشه‌وه په‌یوه‌ست بووبێت به مێژووه‌وه. "به‌له‌می پڕ" ئه‌و شته‌یه كه یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی سویسرا له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م باسیكرد، ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌ت بڕیاری دا ئه‌و كه‌سانه ده‌ربكات كه له ده‌ستی نازییه‌كان هه‌ڵاتبوون. ڕێسایه‌كی تایبه‌ت ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌وانه‌ی به هۆی ڕه‌گه‌ز و ڕه‌چه‌ڵه‌كیانەوە ناچار هه‌ڵاتبوون وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی حسابیان بۆ ناكرێت. ئه‌مه ڕێگایه‌ك بوو بۆ پاراستنی دالی "په‌نابه‌ری سیاسی" و نه‌ریتی سویسرییانه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی بوو ـ نه‌ریتێك كه بووه هۆكاری قوربانیدانی ده‌یان هه‌زار جووله‌كه و یارمه‌تی ئه‌وه به‌لشه‌فیكانه‌ی دا كه هه‌ڵاتبوون ــ پێش هه‌موویان لینین ـ بێنه نێو زوریخ و ژنۆ.
ئه‌م فیلمه له ڕووی فۆرمه هیچ داهێنانێكی تێدا نییه. به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئه‌ڵمانیا و سویسرایه كه به‌دڵنیاییه‌وه سه‌مپتۆمێكه. ئه‌م فیلمه لێكۆڵینه‌وه‌ی ویژدانێكه كه ده‌كرێت ناوی لێ بنێین پێتنیزمی سویسری[10] سویسری. زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م گوندی سه‌رسنووره سویسرا كه خه‌ڵكانی تاڕاده‌یه‌ك باشن (جگه له هه‌ندێكیان كه پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه كه به جۆرێك ده‌یانبه‌ستێته‌وه به ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌ك : قه‌شه، ئه‌فسه‌ری پۆلیس ... هتد) ڕێگه ده‌ده‌ن كه په‌نابه‌ره جووله‌كه‌كان بێن بۆ ماڵه‌كانیان. هه‌ندێكیان له‌پێناو ڕزگاكردنی په‌نابه‌ران خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیشه‌وه (تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ش كه بكه‌ونه زیندانه‌وه). له هه‌ر ساته‌وه فیلمه‌كه زۆر به وریاییه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئامانجی ئه‌وان چییه (پاڕانه‌وه‌ی ژنێك یان مناڵێك و ئاره‌زووی پێكه‌وه بوونیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ڕۆژێكیش بێت...). به هه‌ر حاڵ هه‌ر چه‌ند ڕه‌وڕه‌وه حكوومی و ئیدارییه‌كان له سه‌رخۆ ده‌خولێنه‌وه به‌ڵام به‌وپه‌ڕی دڵنیاییەوە ده‌خوولێنه‌وه. ده‌بێت له كۆتایی دا لۆژیكی بیت. فیلمه‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه چۆن به هۆكاری دووبه‌ره‌كیی خه‌ڵكی و ڕێكه‌وتن و ملكه‌چبوون بۆ به‌كرێگیراویی سیاسی، ترسێكی ئاسایی به شێوه‌یه‌ك ڕۆده‌چێته نێو خه‌می هه‌ركامه‌یان كه له‌كۆتاییدا ده‌بێته هۆكاری (ده‌ركردنی جووله‌كه‌كان به‌ره‌و كه‌مپه‌كان و مه‌رگ)، ئه‌و شته‌ی كه لێده‌گه‌ڕێن بكرێت، وه‌ك بڵێی له شوێنێكی تره‌وه ئه‌مه روویدابێت. هه‌ربۆیه پێویست ناكات كه‌سێكی دژه جووله‌كه‌ی ده‌مارگیر بیت (له فیلمه‌كه‌دا چه‌ند جۆرێكیان پیشان ده‌درێت) یان ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس تاكو خه‌می خۆت له په‌یوه‌ست له‌گه‌ڵ خراپترین شته‌كان ئاشكرا بكه‌یت. ئه‌و شته‌ی كه له‌م فیلمه‌دا زۆر به‌هێزه شێوازی درووستكردنی ئه‌م ڕاستییه ئاشكرایه‌یه: به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه كاڵفامانه‌وە "كه له نێو هه‌ركامه‌ماندا ئاژه‌ڵێكی دڕنده بوونی هه‌یه"، پێتنیزم ده‌بێت وه‌ك بارودۆخێكی سوبێكتیڤی عه‌قڵانی شیبكرێته‌وه كه له‌وێدا خۆپارێزیی هه‌ركه‌سێك له وتنی ئاوارته، پێویستی، بوێری هه‌ڵبژاردنێكی ئه‌خلاقی، له‌پێناو عه‌قڵانیه‌تی ده‌وڵه‌ت "په‌نابه‌رانی زیاد له ئاست" و یان ئه‌مڕۆ "ئاواره‌كانی زیاد له ئاست" بۆ درووستكردنی ویژدانێكی گشتی به‌س بێت. كۆمه‌ڵێك هه‌لومه‌رج له مێژوودا بوونیان هه‌یه كه قبووڵكردنی ئه‌وه‌ی ته‌نیا هاوڵاتییه‌كی ئاسایین به واتای ئه‌وه دێت تاوانبارێكی ئاسایین.
ئه‌م بارودۆخانه، ڕه‌خنه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیی ده‌وڵه‌تمه‌دار ده‌خه‌نه‌ڕوو. ئه‌م فیلمه زۆر به ڕێكوپێكی ئه‌م شته له جۆره ئاڵۆزه‌كانی ویژدانی خه‌ڵكی جیا ده‌كاته‌وه و شێوازی فرمان وه‌رگرتنی دووه‌م له یه‌كه‌م پیشان ده‌دات. هه‌موو ئه‌مانه له دیمه‌نه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون كه گاڵته‌جاڕییه‌كەی به شێوه‌یه‌كه ته‌حه‌مولناكرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له خه‌ڵكی گونده‌كه به شێوه‌یه‌ك له قوڕبه‌سه‌ری جووله‌كه‌كان خه‌م دایگرتوون و به‌زه‌ییان پێیان دێته‌وه كه كاتێك به‌ره‌و لای لۆریى نازییه‌كان به‌ڕێیان ده‌كه‌ن شیرینی و شۆكۆلاته‌ی سویسرییان ده‌ده‌نێ. دراوی فرانك و شۆكۆلاته‌ی سویسری پارسه‌نگی گشیتی ڕاگرتنی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ن. شانازی سینه‌مای سویسرا ڕاڤه‌كردنی ئه‌مانه‌یه. له چه‌قبه‌ستووترین و ئیهمالترین شوێنی ئه‌ورووپا، ئه‌م سینه‌مایه به‌م شێوه‌یه درووستكه‌ری شتێكه كه بێ ئه‌وه هیچ حه‌قیقه‌تێكی تر وێنا ناكرێت: ڕووداوی سویسری.
[1] ZORN : LE cancer (Mars)
[2] Ziegler: Une Suisse au-dessus de tout soupçon
[3] provincialisme
[4] Guillaume Tell
[5] Patricia Moraz
[6] Le che;in perdu
[7] Erica Minor
[8] Van Effenterre
[9] Brigitte Fossey
[10] پێتێنزم له ناوی جه‌نه‌راڵ پێتنی فره‌نسی وه‌رگیراوه كه له كاتی داگیر كردنی فره‌نسا له لایه‌ن ئه‌ڵمانیا بوو به كرێگیراوی ئه‌ڵمانیا و بووه سه‌رۆكی حكوومه‌ته خۆفرۆشه‌كه‌ی ڤیشی.
ئه‌م وه‌رگێڕانه به‌شێكه له‌م كتێبه:
Badiou, Alain, Cinéma (Suisse: le cinéma comme interprétation), éd. Nova, 2010, pp. 113-119.