A+    A-
(1,325) جار خوێندراوەتەوە

فەرھەنگى نێگەتیڤ:

 

 

 

                                پلورالیزم(فرەگەرایی)

 

 

 

ئامادەکردنى: بۆتان بەختیار

 

 

 

 

 

 پلورالیزم(Pluralism ) قبوڵکردن و دانپێدانانی فرەچەشنی و جۆراوجۆرێتییە [یان دەتوانین بڵێین هەمەڕەنگى دەکاتە بنەما نەک یەکایەتى و یەکڕەنگى]. چەمکەکە بەچەند ڕێگایەکی جیاواز بەکاردێت، لە کۆنتێکستی چەن پرسێکی کەلتوری، ئاینی و فەلسەفییدا بەکاردێت. دانپێدانانی فرەچەشنی خواست و باوەڕی هاوڵاتیان و مافی کەمینەکان، یەکێکن لە ڕەهەندە هەرە گرەنگەکانی دیموکراسیەتی مۆدێرن. لە زانستدا، پەسەندکردنی چەندین میتۆد و تیۆر و دیدگایە کە یاسایی و درووستن. هۆگری و کراوەیی و تێگەشتن لە کەلتور و ستراکتۆر و بەها و" باوەڕی خەڵک، گرنگن بۆ مانەوەی دنیایەکی پێکەوەبەستراو". چیدی پلورالیزم تەنها سەرمایەیەک یان بنچینەیەک نیە بۆ" پێشکەوتن و گەشەسەندن، بەڵکو زۆر گرنگە بۆ بوونمان. کۆمەڵگایەکی ئارامی پلورالیستی پێویستی بە کۆمەڵەیەکی بڕوا بەخۆبوو و ڕۆشنبیرە لە شوناس و قووڵایی نەریتی خۆیان و دراوسێکانیان." کۆمەڵگا فرەیى و پلورالیستیەکان ڕووداوێکی ناو مێژوو نین. ئەوان" بەرهەمی پەروەردەی ڕۆشنگەر و سەرمایەگوزاریی بەردەوامی حکومەتەکان و هەموو کۆمەڵگا مەدەنییەکانن لە ناسینەوە و پەسەندکردنی فرەچەشنی خەڵکی جیهان. بڕوام وایە سەرکردایەتییەکان لە هەموو شوێنیک دەبێت بە بەردەوامی کار لەسەر پلورالیزم و قازانجەکانی بکەن، بۆ ئەوەی بیکەنە پێشەنگی جیهانی. لەم ڕەنج و هەوڵەدا، کۆمەڵگای مەدەنی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە. بە سرووشتی خۆی، کۆمەڵگای مەدەنی پلورالیستییە لەبەرئەوەی هەوڵدەدات دەربڕی کۆی خواستەکان بێت نەک ئەوەی دەوڵەت دەیڵێت. ئاماژە دەدەم بە، بۆ نموونە، ئەو ڕێکخراوانەی کە دڵنیایی بە باشترین کردار و پراکتیز دەدەن وەک کۆمەڵگای یاسایی و یەکێتیی ژمێریاران، پزیشکان و ئەندازیاران. ئەو مێریتۆکراسی(شیاوسالاری-کەسى شیاو بۆ شوێنى شیاو)یەى ئەوان دەینوێنن، بناغەی پلورالیزمە و مێریتۆکراسی خۆی بنەمایەکی دیموکراسیەتە. ناتوانین دنیایەکی ئارام بۆ دیموکراسیەت بێنینە گۆڕێ، تاکو دنیایەکی ئارام بۆ فرەچەشنی نەهێنینە گۆڕێ. ڕۆحی کۆمەڵگای مەعریفە، ڕۆحی پلورالیزمە- ئامادەگییەک بۆ قبوڵکردنی ئەوانیدی، بە دڵنیاییەوە بۆ فێربوون لەوان، بۆ بینینی جیاوازی وەک هەل نەک هەڕەشە. کۆمەڵگا سەرەتاییە پلورالیستییەکان بە گرنگینەدان بە چاکەی هاوبەش خۆیان لەناوبرد، لە کۆمەڵگاکاندا بڵاوبوون بەڵام نەیاندەتوانی بەردەوامیی پێبدەن، تەنها با درووست بێت. پلورالیزمی کەلتوری تاکە شتی هاوبەشە لە نێوانماندا. شتەکان بە پێچەوانە و هاودژ دانراون، تەنانەت سەر بە یەک کاتیگۆری نین. گوێم لێبگرە: هاودژی ڕادیکاڵ ڕووکارە، هاودژی لیبراڵ چاوچنۆکی و ڕژدییە، هاودژی موحافیزکار تێکدەرییە. لە هەندێک کاتی مێژووی مۆدێرندا، ئەرکی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی پلورالیستی گرنگتر بووە لە ئێستا.پەسەندکردنی جۆراوجۆری دیدگا و ڕا، باوەڕ، کەلتور، زمان و نەریتەکان شتێکی بنچینەییە بۆ بنیاتنانی کۆمڵگایەکی پڕ لە هارمۆنی و سەرکەوتوو. ئیشەکەی من ئەوەیە ژوورێک لەم گەردوونەدا بکەمەوە هەموو ڕەهەندەکان، ئاستەکان، بوارەکان، شەپۆلەکان, ئایدیا کەلتورییەکان، مۆدەکان، تاکەکان، کەلتورەکان و هەتا ناکۆتا. یاسایەکی گەورەم هەیە: هەمووکەسێک ڕاستە. بە تایبەتتر، هەموو کەسێک-بە خۆشمەوە-چەند بەش و پارچەیەکی گرنگی ڕاستییەکەی لایە، و هەموو ئەو پارچانە پێویستە ڕێزیان لێ بگیرێت، چاودێری بکرێن و پێویستە لە باوەشێکی میهرەبانتر، فراوانتر و بەسۆزتر بکرێن. بە فرۆید-ییەکان دەڵێم، سەیری بودیزم-تان کردووە؟ بە بوودیست-ەکان دەڵێم، فرۆیدتان خوێندووەتەوە؟ بە لیبراڵەکان دەڵێم، بیرتان لە گرنگیی چەند ئایدیایەکی موحافیزکارەکان کردووەتەوە؟ بە موحافیزکارەکان دەڵێم، دەتوانن چەن دیدێکی لیبراڵی وەرگرن؟ و تا کۆتایی. لە هیچ خاڵێکدا نەموتووە: فرۆید هەڵەیە، بوودا هەڵەیە، لیبراڵەکان هەڵەن، موحافیزکارەکان هەڵەن. تەنها وتوومە ڕاستن بەڵام بەشێوەیەکی ڕێژەیی. نوسینە ڕەخنەییەکانم هیچکات هێرشیان نەکردووەتە سەر باوەڕی سێنتراڵی هیچ دیسپلینێک.

 

پۆڵێنەکانى پلورالیزم:

پلورالیزم-فەلسەفەی سیاسی:

 پەسەندکردنی فرەچەشنیی چەند سیستەمێکی سیاسی.

پلورالیزم-تیۆری سیاسی: باوەڕێکە کە دەڵێت دەبێت چەند ناوەندێکی دەسەڵاتی جیاواز و پێشبڕکێکار لە کۆمەڵگادا هەبن.

 پلورالیزمی یاسایی: بوونی چەند سیستەمێکی یاسایی جیاواز لەنێو دانیشتوان یان شوێنێکدا.

 دیموکراسیەتی پلورالیستی: سیستەمێکی سیاسییە کە زیاد لە یەک ناوەندی دەسەڵاتی هەیە.

 پلورالیزم-فەلسەفە: ڕێبازێکە دەڵێت، چەند پنتێکی بنچینەیی, واقع درووستدەکەن. قووتابخانەی پلورالیستی: قووتابخانەیەکی یۆنانی فەیلەسووفە پێش-سوکراتییەکانە.

پلورالیزمی ئەپستمۆلۆژی یاخود میتۆدی: دیاردەکان پێویستیان بە چەند میتۆدێکە بۆ نیشاندانی هۆ بۆ سرووشت.

پلورالیزمی بەها: چەند بەهایەک دەکرێت بە یەکسانی درووست بن بەڵام لە هەمان کاتدا ناکۆکن بە یەکدی.

پلورالیزمی ئایینی: پەسەندکردنی هەموو ڕێگا ئایینیەکان بە یەکسانی، بەرز ڕاگرتنی پێکەوە ژیان. بوونی چەندین شوێنگەی ئایینی.

پلورالیزمی گەردوونی: باوەڕهێنانە بە بوونی چەندین جیهانی تر لەودیو زەوییەوە، کە دەکرێت بارودۆخی گونجاوی تیابێت بۆ ژیان.

 پلورالیزمی کەلتوری: بەردەوامی پێدانی شووناسی کەلتورە بێ وێنەکانی گرووپە بچوکەکان، لەناو کۆمەڵگا گەورەترەکاندا.

وڵاتی پلورالیستی: مۆدێلێکی سیستماتیکی دیموکراتیزەکردنی وڵات.

 پلورالیزم لە ئابورییدا: بانگەشەی دەوڵەمەندکردنی دیسیپلینی ئەکادیمیی ئابورییە.