A+    A-
(2,179) جار خوێندراوەتەوە

فەرھەنگى نێگەتیڤ:

 

                                            جیهانگیری چیە؟

                                                     (٢)

 

 

و. بۆتان بەختیار

 

 

 

 جیهانگیری بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکان، تەکنەلۆژیا، زانیاری، و ئیشوکارەکانە بەسەر کەلتور و سنورە نەتەوەییەکاندا. بە مانا ئابورییەکەی، مەبەست لە پێکەوەبەستنی نەتەوەکانە لە جیهاندا کە لەلایەن بازرگانیی ئازادەوە پشگیریدەکرێت. لەلایەنە ئەرێنییەکەیەوە، دەتوانێت ستانداردی ژیان لە وڵاتە هەژارە دواکەوتووەکان بە دابینکردنی هەلی کار و نوێگەری و بەرکەوتنێکی باشتر لەگەڵ شمەک و خزمەتگوزارییەکان بەرزکاتەوە. لە لایەنە نەرێنییەکەیەوە، دەتوانێت هەلی کارەکان لە وڵاتە پێشکەوتوو و دەوڵەمەندەکاندا لەناوببات بە تێپەڕینی بەرهەمەکان بەسەر سنوورەکاندا.

پاڵنەرەکانی جیهانگیری ئایدیاڵانە و بەرژەوەندیخوازانە یان هەلپەرستانەن، بەڵام بازاڕی ئازادی جیهانی سوودی بە دامەزراوە گەورەکانی جیهانی ڕۆژئاوا گەیاندووە. کاریگەرییەکەی بە تێکەڵ دەمێنێتەوە بۆ کرێکاران و کەلتورەکان و کارە بچووکەکان لە جیهاندا، لە هەردوو نەتەوە پێشکەوتوو و تازە دەرکەوتووەکاندا.

 

جیهانگیری خۆى ‌ڕووندەکاتەوە

دامەزراوەکان قازانجێکی پێشبڕکێکارانە لە چەند لایەکەوە لەلایەن جیهانگیرییەوە دەکەن. دەتوانن تێچوونەکان کەمکەنەوە بە پیشەگەریی دەرەوەی وڵات. دەتوان کەرەستەی خاو بە هەرزانتر وەدەستخەن بەهۆی کەمکردنەوە یاخود سڕینەوەی گومرگەکانەوە. لەوە زیاتر، دەستیان دەگاتە ملیۆنان مەسرەفکار و بەکاربەری زیاتردا. جیهانگیری دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی، کەلتوری، سیاسی و یاساییە.

  • لە ڕووە کۆمەڵایەتییەکەیەوە، بەرەو کارلێکی زیاتری نێوان خەڵکی جیاوازمان دەبات.
  •  لە لایەنە کەلتورییەکەیەوە، جیهانگیری ئاڵوگۆڕی ئایدیا، بەها و گوزارشتی هونەری کەلتورەکان نیشاندەدات.
  •  جیهانگیری ئینتیما و خواستی کەلتورێکی جیهانی پێشکەوتووی تاقانەمان بۆ دەنوێنێتەوە.
  •  لە لایەنە سیاسییەکەیەوە، جیهانگیری سەرنجمان دەباتە سەر ڕێکخراوە نێونەتەوەیى و نێوحکومییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی.
  •  لە لایەنە یاساییەکەیەوە، جیهانگیری چۆنیەتیی درووستکردن و چەسپاندنی یاسای نێودەوڵەتی گۆڕیوە.

جیهانگیری خێرایی بۆ هەنگاوێکی بێوێنە زیاد کردووە لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە، بە گۆڕان و پەیوەندیگرتنی سیاسەتی گشتیی داهێنانە تەکنەلۆژییەکان وەک دوو فاکتەری سەرەکیی دانران. چین و هیندستان لە ڕیزی پێشەوەی ئەو نەتەوانەن کە قازانجیان لە جیهانگیری کردووە. ئەنجامگیرییەکی ڕوونی جیهانگیری ئەوەیە، بە کەوتنی ئابوریی وڵاتێک زەرەر لە هەموو هاوبەشە بازرگانییەکانی دەدات.

 

مێژووی جیهانگیری

 جیهانگیری چەمکێکی تازە نیە. بازرگانەکان دوورییەکی زۆریان دەبڕی بۆ کڕینی شتومەکی دەگمەن و گران بۆ ئەوەی لە نیشتیمانی خۆیان بیفرۆشنەوە. شۆڕشی پیشەسازی گواستنەوە و پەیوەندیگرتنی پەرەپێدا کە بازرگانیی بەسەر سنوورەکاندا ئاسان کرد. شارەزایانی پەیمانگای پیتەرسن بۆ ئابوریی نێودەوڵەتی دەڵێن جیهانگیری لە دوای جەنگی جیهانیی یەکەم و بزاوتی نەتەوەکان بەرەو پرۆتێکشنیزم(سیاسەتى پشتیوانى لە بازرگانیى ناوخۆ) وەستا و دواکەوت بەهۆی باج خستنەسەر هاوردەکردن بۆ پاراستنی پیشەسازییەکانیان دوای ئەنجامی ناکۆکییەکان. ئەم ئینتیمایە بەردەوام بە هەرەسە ئابورییە گەورەکە و جەنگی جیهانیی دووەمدا تێپەڕی، تاکو ئەمریکا هات و ڕۆڵێکی گەورەی لە زیندووکردنەوەی بازرگانیی نێودەوڵەتیدا بینی.

جیهانگیری لەو کاتەوە خێرایی بۆ هەنگاوێکی بێوێنە زیادکردووە، گۆڕانى پەیوەندیگرتنی سیاسەتی گشتی و داهێنانە تەکنەلۆژیەکان بە دوو فاکتەری سەرەکی دادەنرێن. یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکانی ڕێگا بەرەو جیهانگیری ڕێکەوتننامەی بازرگانیی ئەمریکای باکوور(NAFTA) بوو کە لە 1993 ئیمزاکرا. یەکێک لە کاریگەرییەکانی ئەم ڕێکەوتننامەیە هاندانی ئۆتۆمبێلسازە ئەمریکییەکان بوو بۆ گواستنەوەی بەشێک لە کارەکەیان بۆ مەکسیک کە لەوێ دەیانتوانی بەها و تێچووی کرێکارەکان بپارێزن. لە شوباتی 2019دا، ئەم ڕێکەوتننامەیە لەوەدا بوو نەهێڵرێت، و دانوستان لەسەر ڕێکەوتنێکی نوێی بازرگانی کرا لەلایەن ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا کە چاوڕێی قایلبوونی کۆنگرێسی ئەمریکان. حکومەتەکان لە بیست ساڵی ڕابردوودا تێهەڵکێشی سیستەمی ئابوریی بازاڕی ئازاد بوون لەڕێگەی سیاسەتی پیتاکی و باجی و ڕێکەوتنە بازرگانییەکانەوە.

ئەم پەرەسەندنی سیستەمە ئابورییە بەپیشەسازیکردن و هەلی دارایی لە زۆر نەتەوە بەرزکردووەتەوە. حکومەتەکان ئێستا تیشک دەخەنە سەر لابردنی ڕێگرییەکان لەبەردەم بازرگانی و زیادکردنی بازرگانیی نێودەوڵەتی. قازانجەکانی جیهانگیری هاوڕاکانی جیهانگیری بڕوایان وایە وڵاتە دواکەوتووەکان دەتوانن بگەنەوە بە وڵاتە پیشەسازییەکاندا, ئەویش لەڕێگەی درووستکردن و بەرهەمی جۆراوجۆر و فراوانبوونی ئابوری و گەشەپێدانی ستانداردەکانی ژیاندا. کارکردن لەگەڵ کرێکاری بیانی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە کار و تەکنەلۆژیا دەهێنێتە وڵاتە دواکەوتووەکان. دەستپێشخەریی بازرگانی، بازرگانی سنوری زیاددەکات بە لابردنی سنوردارییەکانی سەر ناردن و بازرگانی. لە ئاستێکی نێودەوڵەتیدا جیهانگیری دادپەروەریی کۆمەڵایەتی گەشەپێداوە، و لایەنگرانی دەڵێن تیشکی خستووەتە سەر مافەکانی مرۆڤ لە هەموو جیهاندا.

 

زیانەکانی جیهانگیری

 ئەنجامگیرییەکی ڕوونی جیهانگیری ئەوەیە داڕمانی ئابوریی وڵاتێک دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر وڵاتەکانی دی دابنێت. بۆ نمونە، قەیرانە داراییەکانی 2008 کاریگەرییەکی توندی لەسەر پرتوگال، ئیرلەندا، یۆنان و ئیسپانیا هەبوو. هەموو ئەم وڵاتانە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بوون، ئەمە وایکرد وڵاتە زۆر قەرزارەکان بکشێنەوە، کە دواتر ناسران بە PIGS.

ڕەخنەگرانى جیهانگیری دەڵێن، جیهانگیری تیشکی خستووەتە سەر سامان و دەسەڵات کە لە دەستی نوخبەیەکی بچووکدان کە دەتوان بە جارێک هەموو ڕکابەرەکانیان لە جیهاندا حەپەلووش بکەن. جیهانگیری لە ئەمریکا بۆتە کێشەیەکی هەڵگەڕاوە، بەهۆی نەمانی پیشەسازییەکان لە ئەمریکا و چوونیان بۆ وڵاتانی دەرەوە کە هۆکارێکی سەرەکیی فشاری ئابوری چینی ناوەڕاست بوو. بۆ باشتر و خراپتر، جیهانگیری هۆمۆژێنیزەکردنیشی هەڵکشاندووە. ستارباکس، نایک و کۆمپانیای گاپ فەزای بازرگانییان لە زۆر وڵات داگیرکردووە. قەبارە و دەستپێڕاگەشتنی ڕووت و ڕەهای ئەمریکا ئاڵوگۆڕی کەلتوریی لەنێو نەتەوەکاندا کردۆتە کارێکی یەکلایەنە.

 

نمونە ڕاستەقینە جیهانییەکانى جیهانگیری

 ئۆتۆمبێلسازییەک کە بنکەکەی لە یابانە دەتوانێت پارچەی ئۆتۆمبێل لە زۆر وڵاتی دواکەوتوو درووستکات و پارچەکانی بنێرێتە وڵاتانی تر، و دواتر سەیارە تەواوکراوەکان بفرۆشێت. چین و هندستان لە پێشی پێشەوەی ئەو وڵاتانەن کە سوودیان لە جیهانگیری دیوە، بەڵام یاریزانی بچووکتر و تازەتر هەن. ئەندەنووسیا، کەمبۆدیا و ڤێتنام لە یاریزانە جیهانییە خێرا گەشەسەندووەکانی ئاسیان.

 

 

 

سەرچاوە:

https://www.investopedia.com/terms/g/globalization.asp