گفتوگۆ لەگەڵ پابلۆ لارائین
ئه‌مه‌ی خواره‌وه دیمانه‌یه‌كی گۆڤاریی "كایه دۆ سینه‌ما"یه له گه‌ڵ پابلۆ لارائین ی ده‌رهێنه‌ری شیلی له سه‌ر فیلمیی نێرۆدا شاعیری مه‌زنیی شیلیی ، ئه‌م فیلمه له كۆتایی ساڵی 2016 دا كه‌وته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما.
وه‌رگێڕانی له فە‌ڕه‌نسییه‌وه: فازڵ مه‌حمود وه‌لی
ئێمه ئێستا له سه‌فاره‌تی شیلیی داین........
ـــ به‌ڵێ، جێگای بڕوا نییه، نێرۆدا نزیكه‌ی سێ ساڵ لێره ژیاوه. له‌م هۆڵه‌دا تابلۆیه‌كی شێوه‌كارێكی شیلی لێییه كه من زۆر حه‌زم لێیه، زۆر حه‌زم له [ئیشه‌كانی] ئازۆكاره، كه ئه‌و ئه‌م وێنه‌یه‌ی له ساڵی 1971 دا دابوو به نێرۆدا، بوون لێره زۆر ورووژێنه‌ره.
ئایدیای دروستكردنی فیلمێك له سه‌ر نێرودا له لایه‌ن خۆته‌وه بوو؟
ـــ نه‌خێر ، هی براكه‌م ژان بوو كه هاوكات به‌رهه‌م هینه‌ری [فیلمه‌كانی] منیشه، هه‌شت ساڵ پێش ئێستا بوو كه باسی ئه‌م شته‌ی له گه‌ڵ كردم، به‌لام من به ته‌واوه‌تیی ئه‌م شته‌م ڕه‌تده‌كرده‌وه. «فیلمێك له سه‌ر نێرودا؟ هه‌رگیز! ئه‌م شته منی ده‌ترساند، زۆر شتێكی قه‌به بوو، شێتانه بوو! «پاشان ئایدیایه‌ك ترمان هه‌بوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی ته‌نیا یه‌كێك له وێسته‌گانی ژیانی وه‌رگرین واته ئه‌و به‌شه‌ی كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به دوایدا ده‌گه‌ڕان، شتێك له سه‌ر ڕێسای حكومه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا. تێگه‌یشتین كه ده‌كرێت فیلمێك دروست بكه‌ین كه به ته‌نیا « تایبه‌ت نه‌بێت به خودی نێرۆدا»وه، به‌ڵكو له سه‌ر جیهان و كۆسمۆسی ئه‌و بێت. به‌هه‌رحاڵ زۆر ئه‌سته‌م بوو كه ئه‌و بخرێته یه‌ك قاڵبه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێوه بتانه‌وێ چه‌ند شتێك له سه‌ر ئیشه‌كانی ژیانی بزانن، ئه‌وه نایه‌ن بۆ سه‌یركردنیی فیلم! نووسینی زۆرتر هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی ته‌ریب له پرۆژه‌ی تردا به‌سه‌ری بكه‌نه‌وه. به بارێكی تردا ئێمه ده‌قه‌كانیمان له گه‌ل ژیانی دا هاوشێوه‌ی ئاو تێهه‌ڵكێش كرد، پاشان فیلمه‌كه‌مان "ئاشكرا" كرد: ئه‌مه ئه‌و شته بوو كه له لایه‌ن ئێمه له ڕێگای به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه به‌رهه‌م هات.
چیتان زیاد كرد بۆ ئه‌م جیهانه؟
ـــ هه‌موو شتێك! ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه نێرۆدا چێشت لێنه‌رێكی باش بوو، له هه‌مانكاتدا شه‌راب ناسێكی باش بوو، ئه‌و به هه‌موو جیهاندا سه‌فه‌ریی كردبوو، هه‌روه‌ها كۆلێكسێۆنێكی له شت و مه‌ك كۆكردبۆوه كه ئه‌مڕۆكه له سێ خانوودا له شیلی دا دانراه، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌ندین سه‌ركێشی عاشقانه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی هه‌بووه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و سێناتۆر و سه‌رۆكی پارتی كۆمۆنیستی شیلی بوو، زۆری نه‌مابوو كه ببێـته كاندیدی سه‌رۆك كۆماری شیلی به‌ڵام دواتر سلاڤادۆر ئالێند خۆی كاندید كرد... هه‌روه‌ها یه‌كێكه له شاعیره گه‌وره‌كانی زمانی ئێمه‌یه، كه مێژوویی وڵاتی وه‌ك تاكه كه‌سێك نووسیووه‌ته‌وه. هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی فیلمێك له سه‌ر نێرۆدا، شتێك بوو بۆ وڵاته‌كه‌م هه‌روه‌ها بۆ وڵاتانی تری ئه‌مریكای باشوور، به‌ڵام هێشتا بڕوام وایه كه شاعیره‌كان زه‌روورن. نه‌ك به ته‌نیا ئه‌و، بۆ نموونه شاعیری وه‌كوو گابرێیل میسترال، ڤیسنێت هیۆدبۆرۆ، پابلۆ دو رۆخا، نیكانۆر پارا، ڤیۆلێتاپیرا: ئه‌گه‌ر ئه‌م شاعیرانه له مێژووی ئێمه‌دا داببڕی، ره‌نگه ئێمه ئه‌وه نه‌بین كه هه‌ین. ئنجا ئه‌وه مێژوونووسان و رۆژنامه‌نووسه‌كانن كه بیره‌وه‌ریی و شوناس دروست ده‌كه‌ن به‌ڵام له شیلی شاعیره‌كان ئه‌م شته ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌م وڵاته هه‌ستێكی ئه‌بستراكتم پێده‌به‌خشێت. تا ڕاده‌یه‌ك هاوشێوه‌ی ئه‌و شته‌ی كه رایۆل ریۆز وتبووی: شیلی په‌نجه‌ره‌یه‌كه كه به‌ره‌و ده‌ریا ده‌كرێته‌وه.
وادێته پێش چاو بۆ ئه‌م فیلمه زۆر نووسرا بێت؟
ــــ له ده‌ستپێكدا سیناریۆیه‌كی 190 په‌ڕه‌ییمان هه‌بوو، زۆر زۆر بوو. یه‌كه‌م مۆنتاژ 3 كاتژمێر و 45 چركه‌ی خایاند. بۆ فیلمی نێرۆدا هاوشێوه‌ی فیلمی ژا‌كی من نووسه‌ریی ئسكریپته‌كه[1] نه‌بووم به‌ڵام له گه‌ڵ سیناریۆنووسه‌كه‌دا پێكه‌وه ئیشی زۆرمان كرد، واته گیلرمۆ كالدرۆن. ته‌نیا خودی ئه‌و بوو كه بڕواپێكراویی به سیناریۆكه به‌خشیبوو، چونكه پێم وایه ناتوانین وه‌كوو سیناریۆنووسێك بڕواپێكراوبین ئه‌گه‌ر هاتوو به ته‌نیا به شێوه‌یه‌كی فیزیكیی ده‌سته‌كانمان له سه‌ر كیبۆرد دانابێت، ئه‌مه شێوازی ڕێزگرتنی منه بۆ نووسراو. سیناریۆكه‌ی نێرۆدا زۆر ساده بوو، به‌ڵام من هێشتا وێنه و گرته‌ی زیاترم تۆماركردبوو. بۆ نموونه من سێ گرته‌ی جیاوازم تۆمار كردبوو. فیلمه‌كه لێوان‌لێو بوو له ئاراسته‌ی كراوه، تا كاتیی مۆنتاژه‌كه و له كاتێكدا هه‌موو دیمه‌نه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له ته‌نیشت یه‌كه‌وه دانران من به ته‌واوه‌تیی نه‌مده‌زانی به‌ره‌و كوێ بڕۆم ، ئه‌وه‌ی ناوم لێنابوو "خواوه‌ندیی بچووك". به‌مشێوه‌یه بوو كه كه‌شفمان كرد كه چۆن دیمه‌نه‌كان له نێو یه‌كدا پێكه‌وه بگونجێنین و ده‌بێت فیلمه‌كه به‌ره‌و كوێ بڕوات. هه‌ربۆیه چاوه‌ڕوانمان كرد، یان وه‌كوو من قه‌ناعه‌تم وایه ، [چاوه‌ڕوانیی ئاستی سینه‌ما]. بێ گومان [فیلمه‌كه] له سه‌ر بنه‌مای چیرۆكێكی به‌ستوو، كه‌سایه‌تییه‌كان ، گۆڕانكاریی و هه‌موو شتانه‌ی كه پێویست بوو دروست ده‌كرا. به‌ڵام له هه‌مووی گرنگ ڕیتم و ئه‌تمۆسفێر [فه‌زا] بوو. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بینه‌رانیش بۆ ئه‌م فیلمه له به‌رچاو نه‌گیرانایه ئه‌وا خۆی به‌شێك بوو كه نه‌تده‌زانی چۆن شرۆڤه‌ی بكه‌ی. كاتێك چه‌ند شتێكمان كردبێت كه گۆڕابیت بۆ شتێك كه نه‌توانین شرۆڤه و وه‌سفیی بكه‌ین، ئه‌وا ئێمه له‌و كاته‌دا كه‌وتووینه‌ته سه‌ر باشترین رێگا. به تایبه‌ت گه‌ر فیلمێك بێت له سه‌ر شاعێرێك، له كاتێكدا كه ئایدیایه‌كی به‌ر‌بڵاو و ئه‌بستراكتیشمان هێنا بێت. بۆ من ، جوانی لێره‌دایه. له فیلمیی نێرۆدا دا كۆمه‌ڵێك ره‌گه‌زیی فیلم ره‌ش و سپی تێدایه، به تایبه‌ت [ره‌گه‌زیی] هیچكۆكی، هه‌روه‌ها پشكنین و گه‌ڕانی پۆلیسیش هه‌یه، هاوكات ره‌گه‌زیی ژانریی فیلمیی ڕێگاوبان road-move. هاوكات ئه‌مه فیلمێكی كۆمێدی ره‌ش بوو له گه‌ڵ زۆر ره‌گه‌زیی ئایرۆنیك. له كۆتایششدا وێستێرنێكی بوونگه‌را.
ئه‌م ڕیتمه‌تان ته‌نیا له ڕێگای مۆنتاژه‌وه كه‌شفكرد؟
ـــ به‌ڵی ڕێك له كۆتایی مۆنتاژه‌كه‌دا. بۆ ئه‌وه‌ی كاتی فیلمه‌كه بگه‌یننه 1 كاتژمێر و 45 چركه، له‌سه‌دا په‌نجای ئه‌و شتانه‌مان لادا كه وێنه‌مان گرتبوو. ئه‌مه كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كردم. چه‌ندین سینه‌ماكار هه‌ن كه شه‌یدای ئه‌و ئایدیایه‌ن كه له‌وێدا ئه‌وه‌یان وه‌بیر دێته‌وه كه له چه‌ندین خاڵی زۆر ئاڵۆز و ئه‌سته‌مدا ده‌رهێنانیان بۆ دیمه‌نێك كردووه. ویستنی فیلم شتێكی تره، دڵخۆش بوون و ڕازیبوون به هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی ده‌رهێنان له‌مه‌وه بۆ ئه‌وی تر، زۆر گرنگه بۆ من. هه‌روه‌ها ئه‌م شته‌ش بریتییه له ده‌رهێنه‌ربوون: واته هه‌ڵگرتنیی به‌رپرسیاری وێنه‌گرتنی دیمه‌نێك ته‌نانه‌ت له كاتێكدا ده‌زانین كه ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی زه‌رووی ناكه‌وێته نێو مۆنتاژی كۆتاییه‌وه.
تۆ وتت كه سێ جار ئه‌م فیلمه‌ت وێنه‌گرتووه به‌ڵام ته‌نیا هه‌ر یه‌كێكیانت مۆنتاژ كردووه؟
ـــ زیاتر جۆرێك بوو له تێكه‌ڵكردنی دوان له‌م سیانه، كه یارمه‌تی ئه‌وه‌مان ده‌دات كه كۆی ئه‌م شتانه وه‌كوو فیلمێك له سه‌ر ئه‌ده‌بیات پێكه‌وه گرێ بده‌ین، له سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك كه یه‌كێك یان دوو كه‌سایه‌تیی تریش دروست ده‌كات ، كه بێ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌مانیش بوونیان نییه. نێرۆدای شاعیر پێویستی به پۆلیسێكی پلوشونۆ[2] هه‌بوو و به پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه. ئه‌مه شتێكی میكانیكییه و حیكایه‌تێكی عاشقانه‌ش.
ده‌تزانی كه نووسینی ئه‌م فیلمه پارچه پارچه و جیاجیایه؟
ـــ سیناریۆكه زۆر ڕوون و ڕاسته‌وخۆ بوو. ده‌بوو له‌م شته ده‌ربچین، تاوه‌كوو ده‌رچوون له ستراكچه‌رێكی ناڕێك. ڕێك 190 په‌ڕه بوو، ڕیتمێكی زانیاریی هه‌بوو ـ به‌ڵام زۆر به وردی. له ماوه‌ی وێنه‌گرتنه‌كه‌دا من چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كی دژیه‌كم دا به ئه‌كته‌ره‌كان كه شته‌كانی زیاتر ئه‌بستراكت ده‌كرد. بۆ نموونه داوای دیالۆگێكی دراماتیكم كرد به ڕیتم و ده‌نگێكی زۆر نزم و سووك، هه‌روه‌ها ده‌شمزانی كه خه‌ریكین فیلمێكی سینه‌مایی دروست ده‌كه‌ین، له گه‌ڵ تێكه‌ڵكردنی ژانره‌كانی تری سینه‌ما دا. ئه‌مه گۆڕا بۆ پارچه‌كانی پارچه‌یه‌ك، له‌ته‌كانی له‌تێك. زۆربه‌ی دیمه‌نه‌كان له شوێنی جیاوازدا وێنه‌ی گیراوه، دیالۆگه‌كان به‌رده‌وام ده‌بوون به‌ڵام فه‌زاكان ده‌گۆڕان بێ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت [گۆڕانیان به سه‌ردا بێت]. ئیستا بۆ نموونه ئێمه له نێو ئه‌م هۆڵی سه‌فاره‌ته‌ین پاشان فه‌زای مۆنتاژ، پاشان له نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ر، یان له نێو پاپۆڕ.... بۆ ئه‌م شتانه به‌مجۆره شت ده‌نووسرا، به‌ڵام له كاتی ئاماده‌كارییه‌كه‌دا داوام له گروپه‌كه ده‌كرد كه چه‌ند دیكۆرێكی زۆر ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ هه‌ر به‌شێك ، تاڕاده‌یه‌ك له حه‌فتا شوێنی جیاواز گرته‌مان تۆمار كرد كه هه‌موویان له مۆنتاژه‌كه‌دا نه‌مانه‌وه. هه‌ندێكجار گۆڕانكارییه‌كان سه‌ربه‌خۆیانه بوون، من زۆر به‌رانبه‌ر به‌و هه‌سته سایكۆلۆژیانه بنجكۆڵ بووم كه ده‌خولقا. ئه‌م شته ریتمی دروست ده‌كرد، له هه‌مانكاتیشدا هه‌ستێكی ده‌ستنیشانكراوی ده‌خولقاند كه ده‌بووه به‌شێك له‌م ڕیتمه.
ئه‌مه جۆرێكه له فیلمی سه‌ر ڕێگاوبان له رێگای دیمه‌نیی به‌رده‌وام له گۆڕاندا.
ـــ به‌ڵی هه‌مووی یه‌ك خانه‌یه. هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌زڵه‌ی puzzle كه مناڵان هه‌وڵده‌ده‌ن ڕێكی بخه‌نه‌وه. پیكاسۆ به شێوه‌یه‌كی زۆر كورت له دیمه‌نێكدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و به جۆرێك كلیلیی نهێنیی ئه‌م فیلمه‌یه. من نێرۆدا وه‌كوو فیلمێكی زۆر كوبیست [سه‌ر به رێبازی كوبیزم] ده‌بینم. كاتێك كه ئێوه نزیك ده‌بنه‌وه له هه‌ندێك له تابلۆكانی پیكاسۆ، ده‌توانن زۆنێكی به ستایل كێشراو به‌دی بكه‌ن، ڕێك له ته‌نیشت زۆنێكی تر به ستایلی جیاوازه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوور كه‌نه‌وه [له تابلۆكان] ئه‌وا له كۆیه‌كیی دا ئه‌م شتانه مانا ده‌به‌خشن، هه‌موو به‌شه‌كان پێكه‌وه‌به‌ستراون. ئه‌و شته‌ی كه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕام ئه‌مه بوو: سه‌رنجدانی هه‌موو دیمه‌نێك وه‌كوو یه‌كێتییه‌كی گۆشه‌گیر. ئه‌كته‌ره‌كان هه‌موو شتێكیان نه‌ده‌زانیی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌مووانیش سیناریۆیه‌كی ته‌واویان هه‌بوایه. كاتێك ئه‌كته‌ره‌كان ده‌گه‌نه سه‌ر ڕووته‌ختێك [بۆ وێنه‌گرتن] من هه‌وڵ ده‌ده‌م كه‌مێك كۆنترۆڵیان لێ تێك بده‌م.
ده‌نگی ناوه‌كی[3] پۆلیسه‌كه له ئه‌زموونه شیعرییه‌كانی نێرۆداوه وه‌رگیراوه. ئه‌مه چۆن نووسراوه؟
ـــ ئه‌مه به‌رهه‌میی گیلرمۆ كالدرۆن بوو، به‌ڵام ئه‌م ده‌نگه له ڤێرژنی یه‌كه‌می سیناریۆكه‌دا بوونی نه‌بوو. به‌ره‌به‌ره تێگه‌یشتن كه باشترین گۆشه نیگا ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كه بووه. به‌ڵام ره‌نگه من ئه‌و به‌هره‌یه‌م نه‌بووبێت كه بتوانم په‌یڤی بۆ بدۆزمه‌وه. كاتێك گیلرمۆ ڕیتمی بۆ دۆزییه‌وه، من به‌ره‌به‌ره ئه‌وم بۆ نووسین ڕاسپارد. دوو هه‌فته پێش وێنه‌گرتن ، براكه‌م پێی وتم كه گرفتێك له به‌رهه‌م هێنان دا دروست بووه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه ده‌بوو وێنه‌گرتنێكه كاتێكی زۆری نه‌خایاندبایه. له‌و ساته‌دا ئێمه وێرژنێكی 156 په‌ڕه‌یی سیناریۆمان هه‌بوو. له گه‌ڵ گیلرمۆ ده‌ستمان كرد به لابردنی نزیكه‌ی سی په‌ڕه. له‌باتی ئه‌وه، ئێمه به 35 په‌ڕه‌ی زیاتره‌وه گه‌ڕاینه‌وه! گیلرمۆ ده‌ستیكردبوو به نووسینیی ئه‌و ده‌نگه ناوه‌كییه، ئه‌مانه‌ش وایكرد ئایدیای تر دروست ببێت. هه‌ربۆیه من به‌ڵێنم به براكه‌م دابوو فیلمه‌كه هه‌مووی تۆمار بكه‌ین به هه‌مان بودجه بێ ئه‌وه‌ی له‌و واده‌یه ـ حه‌وت هه‌فته بۆ وێنه‌گرتن، تێپه‌ڕین. ئه‌و ده‌نگه ناوه‌كییه وایده‌كرد كه تێبگه‌ی پلۆشۆنۆ [ئه‌و پۆلیسه‌ی كه به‌دوای نێرۆداوه بوو] ده‌كرێت كاره‌كته‌رێكی نێرۆدا بێت، و ئه‌م ده‌نگه ناوه‌كییه ڕه‌نگه له لایه‌ن خودی نێرۆداوه نووسرا بێت. شیعرێك كه ره‌نگه هه‌رگیز نه‌نووسرابێت. هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه فیلمێك بێت له سه‌ر گروپی میوزیكی بێتلیز و له‌وێدا گۆرانییه‌كی نوێ بخولقێنی!
تۆ ڕائۆل رێۆز [ده‌رهێنه‌ریی شیلی ] به بیرمان دێنێته‌وه. ئه‌م ئه‌نتی ریالیستییه‌ی فیلمی نێرۆدا هه‌ندێكجار ئیمه ده‌خاته بیری فیلمه‌كانیی رائۆل ریۆز. ئایا ئه‌مه په‌راوێزیك نییه بۆ ئه‌و كه تۆش هه‌ته؟
ـــ ڕێوزیش شاعیر بوو، و مامۆستایه‌كه كه من به شێوه‌یه‌كی زۆر ستایشی ده‌كه‌م. له‌م به‌راوردكردنه تێده‌گه‌م، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م كه من دوورم له‌و، به هه‌ر حاڵ ئایدیای دروستكردنی فیلمه‌كان "له سه‌ر بنه‌مای" فڵان به دڵی من نییه. ئه‌وه‌ش هه‌یه‌و ڕاسته كه من ناتوانم له نێو ریالیزمدا ئیش بكه‌م. ڕێوز ئه‌م شته‌ی له خاڵێكی زۆر مه‌زندا ئه‌نجام داوه، ئه‌و هه‌موو ڕێگاكانی تێپه‌ڕاندووه هه‌تا‌كوو شیعری تایبه‌ت به خۆی بدۆزێته‌وه. ئه‌مه شتێكی ده‌گمه‌نه، وه‌سف ناكرێت. له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌و به شێوه‌یه‌كی زۆر قووڵ تێكه‌ڵیی شیعر و ئه‌ده‌بیاتی شیلیی بووه، ئه‌و له سه‌ر نووسه‌ره‌كانمان زۆر ئیشیی كردووه و ئه‌وانی به‌ره‌و نێو دیمه‌نێكی جیهانیی ڕاكێشاوه. به‌ڵام كاتێك فیلمێك وه‌كوو نێرۆدا دروست ده‌كرێت، ئه‌وا ریۆز به شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م لێره‌دایه، ته‌نانه‌ت بی ئه‌وه‌ی بشمانه‌وێ. ئه‌مه به‌شێكه له درزێك كه له نێو هه‌موو فیلمه‌كه‌دا بوونی هه‌یه، كه له‌ڕێگایه‌وه ده‌توانرێت هه‌ناسه‌بدرێت، یان سه‌یری هه‌تاو بكرێت، و شایه‌تی له سه‌ر ڕیسكێك ده‌دات كه كردوومانه له پێناو ئەفراندندا.
[1] Script له سینه‌مادا به كۆمه‌ڵێك ورده‌كاریی ده‌وترێت كه له سیناریۆدا هه‌یه به‌ڵام خودیی سیناریۆكه نییه، ئه‌م ورده‌كارییانه‌ش بریتین له دیكۆر، و ماكیاژ، و جل و به‌رگ و سه‌كۆی وێنه‌گرتن و رووناكیی و هتد.
[2] پلوشۆنۆ ناوی ئه‌و پۆلیسه‌یه كه له فیلمه‌كه به دوای نێرۆدایه واته ئۆسكار پلۆشۆنۆ به‌ڵام هاوكات وشه‌یه‌كه كه له لایه‌ن نێرۆدا خۆیشی دروستكراوه كه به واتای تارمیاییه‌ك یان خراپییه‌ك و نه‌هامه‌تییه‌ك دێت كه به دواوه‌یه‌تیی.
[3] Voice-over/la voix off
سه‌رچاوه: "Cahiers du Cinéma, n° 729, janvier 2017, pp.38-39.