به‌ره‌و ڕۆحگه‌راییه‌كی بێ خودا
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندرێ كۆنت-سپۆنڤیل
وه‌رگێرانی: ڕێباز ئه‌حمەد
سپۆنڤیل(André Comte-Sponville)، بیرمەندێكی هاوچەرخی فەڕەنسییە و لەدایكبووی 1952ـە. سپۆنڤیل هەوڵدەدات جۆرە مەعنەویەت و ڕۆحانیەتێك لەناو ماتریاڵیزمدا بدۆزێتەوە و ڕەهەندێكی ئیمانێنت(ناونشین)ـی هەبێت. واتە ماتریاڵیستێكی پۆست ماتریاڵیستە. ئەو ئیش لەسەر فەزیلەت دەكات لە سەردەمێكدا كە فەزیلەت پاشەكشەی كردووە و بووەتە ژێر مۆراڵی مۆدێرنەوە. یەكیك لە كتێبە دیارەكانیشی هەر بەم ناوەوەیە: نامیلكەیەكی بچوك لەبارەی فەزیلەتە گەورەكانەوە. ئەو داكۆكی لە ئەركی فەلسەفە دەكات و لە وتاری (فەلسەفە بە كەڵكی چی دێت؟)دا بەڕوونی دەنوسێت: فەلسەفە چالاكییەكی گوفتارییە كە بابەتەكەی ژیانە و ئامرازەكەی عەقڵە و ئامانجەكەشی بەختەوەرییە. دەشڵێت: من فەیلەسوف نیم، من تەنیا وەرگێڕی فەلسەفە و ئایدیای فەیلەسوفانم. وەرگێڕی كوفر، كافر نیە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئایا له زانست‌دا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ خودا هه‌یه؟
سپۆنڤیل: با ئه‌وه بڵێین كه جووڵه‌یه‌ك هه‌یه. له ماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا زاناكانی فیزیا به ئاسانی پرسی خودایان تێپه‌ڕاند. ئه‌وان بۆ نمونه لاپلاس Laplace، هیچی تێدا نابینین جگه له گریمانه‌یه‌كی بێ سود. له بایۆلۆژیا و زانسته‌كانی هزردا به پێچه‌وانه‌وه زاناكان ده‌رباره‌ی ڕاڤه‌كردنی موعجیزه ( Miracle) ی ژیان و ئاگامه‌ندی كه بابه‌تی ئایینیشن، هه‌ست به لاوازیی خۆیان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ وا ده‌رده‌كه‌وێت بابه‌ته‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌وه‌یه: خودا لای زاناكانی بایۆلۆژیا كه‌سێكی نه‌خوازراوه و داروینیزم خۆی سه‌پاندووه. گه‌ڕانێكی زۆر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی زانایه‌كی بایۆلۆژیای ده‌ماری (Neurobiologiste) بدۆزینه‌وه وا دانه‌نێت هزر ئه‌نجامی ئۆرگانێكی ماددییه كه بریتیه له ده‌ماغ، نه‌ک ئه‌نجامی ڕۆحێكی نامادی. ئه‌مه له كاتێكدا وا دیاره خودا له فیزیا و فیزیای گه‌ردوونییشدا به‌لای كه‌مه‌وه وه‌ك پرسیارێك له‌گه‌ڵ: له‌لایه‌كه‌وه تیۆری ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌كه (Big Bang) كه له خۆیدا گریمانه‌ی سه‌ره‌تای بوون هه‌ڵده‌گرێت- واتا بۆ به‌ر له بوون ( و ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات ده‌رباره‌ی درووستبوون بكه‌وینه مه‌زنده‌كردنه‌وه)- له‌لایه‌كی تریشه‌وه میكانیكی كوانته‌م (LamecaniqueQwantique) كه ڕووبه‌ڕووی چه‌ند پرسیارێكی لق و پۆپدارمان ده‌کاته‌وه, گه‌ڕابێته‌وه.
كه‌واته ته‌قینه‌وه گەورەكه و میكانیكی كوانته‌م خودایان له پێشه‌وه (سه‌ره‌تا) دانا؟
سپۆنڤیل: تا ئه‌م ڕاده‌یه له‌گه‌ڵت نایه‌م، به‌ڵام ئه‌مه سەرله‌نوێ لێڵی و ناڕوونیی هێنایه‌وه ناوه‌وه كه ده‌توانین به هه‌ڵه وا باوه‌ڕ بكه‌ین ئه‌و لێڵی و ناڕوونییه له‌ناوچووه‌و نه‌ماوه. لێره‌وه تێبینی ده‌كه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره گه‌وره‌كه‌ی لایبنیتس مه‌حاڵه: " بۆچی شت هه‌یه له جیاتی ئه‌وه‌ی نه‌بێت؟". وه‌ك ئه‌تێیستێك ده‌توانم به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌باوه‌ڕبوون به‌خودا هه‌بێت سه‌ر‌نج له‌و نهێنییه بده‌م. ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌تێیزم له‌گه‌ڵ نهێنیه‌كه‌دا نه‌گونجاوه مه‌تریالیسته كورتبینه‌كانن یان باوه‌ڕداره‌كانن كه ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه كورتبینن و ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر نهێنییه‌كه‌دا بگرن. نهێنییه‌كه موڵکی هیچ كه‌س نیه، نه زاناكان و نه پیاوانی ئایین، هه‌موومان له ناخی گه‌ردوونداین و توانای ڕاڤه‌كردنی بوونیمان نییه. له‌ناو دڵی نهێنییه‌كه‌داین، به‌ڵام ئه‌م نهێنییه نهێنییه‌كی میتافیزیكییه، پێویستناكات بۆ كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانی پشت به زانسته‌كان ببه‌سترێت.
ئه‌و پرسه زانستییه گه‌ورانه كامانه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌م نهێنییه‌دا به‌ریه‌كتر ده‌كه‌ون؟
سپۆنڤیل: گه‌وره‌ترین پرسیار به‌ڕه‌هایی كه وه‌ك پرسێكی میتافیزیكیی- نازانستیی به‌رده‌وام ده‌بێت بریتییه له: " بۆچی شت هه‌یه له‌جیاتیی هیچ؟"، پرسیارێكه بێ وه‌ڵام ده‌مێنێته‌وه. ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكرێت ڕاڤه‌ی بوونی بوونه‌وه‌ر بكه‌ین به‌هۆی بوونه‌وه‌رێكی تره‌وه نه‌بێت، ئه‌مه خودی بوونه‌وه‌ر بەبێ ڕاڤه‌كردن جێده‌هێڵێت. گه‌ردوون بۆ؟ هه‌ندێك وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه: " به‌هۆی ته‌قینه‌وه گەورەكە". به‌ڵام بۆچی ته‌قینه‌وه گەورەكە له جیاتیی " هیچ ''؟ ئه‌وانیتر ده‌ڵێن: " به‌كاری خودا". به‌ڵام بۆچی خودا له جیاتیی " هیچ "؟ ئێمه هه‌رگیز وه‌ڵام ناده‌ینه‌وه، ته‌نیا پرسیاره‌كه ده‌گوازینه‌وه نه زیاتر... زانست له‌و چركه ساته‌وه نه‌بێت كه تێیدا شتێك بوونی هه‌یه ناتوانێت كار بكات، سفر ژماره‌یه‌كی ماددی نییه، لێره‌وه په‌ڕینه‌وه له هیچه‌وه به‌ره‌و شتێك ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی بواری فیزیكه‌وه‌و دواتریش بنه‌مای بوونه‌وه‌ر خۆی نادات به ده‌ست زانینی زانستییه‌وه.
ئایا ئایین خاوه‌نی له‌پێشتربوونه به‌سه‌ر زانست‌دا؟
سپۆنڤیل: باوه‌ڕ ناكه‌م وابێت. وه‌ڵامدانه‌وه به‌وه‌ی خودا بنه‌مای بوونه، وه‌ڵامی پرسیاركردن ده‌رباره‌ی بنه‌مای خودا‌و پاشانیش بنه‌مای بوونه‌وه‌ر ناداته‌وه.
ئێمه هه‌موومان له‌گه‌ڵ نهێنیی بوونه‌وه‌ردا ڕووبه‌ڕووین. له قوڵاییدا باوه‌ڕدار ئه‌وكه‌سه‌یه كه بڕیاریداوه ئه‌م نهێنییه ناوبنێت خودا. ئه‌و ئازاده، به‌ڵام ئه‌مه ده‌چێته‌وه سه‌ر: ڕاڤه‌كردنی شتێك كه تێیناگه‌ین به شتێكی تری سه‌ختر بۆ تێگه‌یشتن. من لای خۆمه‌وه وا به‌باشتر ده‌زانم كه ئه‌م نهێنیه بێ "ناونراو و ده‌ستنیشانکراو" وازلێبهێنم و په‌یوه‌ستی بكه‌م به زۆرترین ڕوونی ڕێتێچووه‌وه.
به به‌تاڵكردنه‌وه‌ی زۆر له پرسه‌كان له ناوه‌رۆكه مێتافیزیكییه‌كانیان، زانست جیهان هیوابڕاو ناكات؟
سپۆنڤیل: به‌شێوه‌یه‌كی گونجاوتر ده‌ڵێم: له بیروباوه‌ڕه پڕوپوچه‌كان به‌تاڵی كردوون و لێی ده‌رهێناون. تا چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی نزیكیش، ترس به ڕاستی به دیارده‌یه‌كی میتافیزیكی داده‌نرا. پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی زانسته‌كان له نه‌هێشتنی هه‌ندێك له پرسه میتافیزیكیه‌كانی ماوه‌ی بیست سه‌ده‌دا به‌شداری كرد. ته‌نانه‌ت تا هاتنی كۆپه‌رنیكۆس پرسیاری: " ئایا زه‌وی چه‌قی گه‌ردوونه؟" وه‌ك پرسیارێكی میتافیزیكیی – ئایینیی به‌رده‌وام بوو، ئه‌مڕۆ پرسیارێكی زانستییانه‌ی پوخت و بێگه‌رده‌و وه‌ڵامه‌كه‌شی به دڵنیایه‌وه ده‌زانین. به‌ڵام شۆڕشی كۆپه‌رنیكۆس چی له خوێندنه‌وه‌ی ئینجیله‌كان گۆڕی؟ هیچ شتێكی جه‌وهه‌ری، چونكه ئه‌وه‌ی له تێكسته ئایینیی یان میتافیزیكیه گه‌وره‌كاندا گرنگ و جێی بایه‌خ پێدانه، شوێنی زه‌وی نییه.
ئایا كه‌نیسه هه‌وڵده‌دات ده‌ست به‌سه‌ر زانست‌دا بگرێت؟
سپۆنڤیل: ڤاتیكان ئێستا دوای سێ یان چوار سه‌ده، هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ زانسته‌كاندا ئاشتبێته‌وه و ته‌بابێت، وه‌ك چۆن دوو یان سێ سه‌ده ڕابورد تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت قبوڵ بكات. ده‌یتوانی به‌خێراییه‌كی زیاتر هه‌نگاوبنێت، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ئه‌مه به په‌ره‌سه‌ندنێك داده‌نرێت كه سكاڵامان لێی نیه! وەلێ كه‌نیسه نابێت ئه‌و وه‌همه‌مان بۆ دروست بكات كه گوایه زانست لەگەڵ كاروانی ئه‌ودا ده‌ڕوات، پێویستیش ناكات هه‌ڵوێستی ته‌واو به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستی وه‌ك ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندیدا به هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داهاتووه‌وه هه‌یه، وه‌ربگرێت.
ئایا دوا دۆزینه‌وه زانستییه‌كانی بواری فیزیای گه‌ردوونی و فیزیا، هه‌ندێك ڕه‌وایه‌تی به بوونی تێڕوانینی ئایینیانه لای زانست ناده‌ن؟
سپۆنڤیل: بۆچی ئه‌مه ده‌بێت؟ میكانیكی كوانته‌م ده‌رباره‌ی " ته‌مومژێكی واقیعی" ده‌دوێت، به‌ڵام هیچ شتێك ڕێگه به‌وه نادات بگوترێت ئه‌م ته‌مومژه واقیعییه خودا یان ده‌ستكردی خودایه، چونكه شاراوه‌و داپۆشراوه. كه‌س نازانێ چی كه‌وتۆته پێش " ته‌قینه‌وه گەورەكه"، به‌ڵام بۆچی ده‌ته‌وێت ئه‌و شته( ی که‌وتۆته پێش ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌که) خودا بێت؟ ده‌رباره‌ی ئه‌و بنه‌مایه‌ش كه شێلگیری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بوونمان ئامانجی گه‌ردوونییه، ئه‌وه هیچیتر نییه جگه له " خه‌یاڵێكی ڕۆشنبیری". ئه‌وه‌ی له فیزیا تێیگه‌یشتووم ئه‌وه‌یه كه گه‌ردوون له دۆخێكی فراوانبووندایه، ساردده‌بێته‌وه به‌ره‌و مردنێك به‌هۆی گه‌رمییه‌وه ده‌ڕوات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نه‌رێ ناكات كه بۆ نمونه له زه‌ویدا په‌ره‌سه‌ندنێكی ئاڵۆز هه‌یه. كه‌ی خۆر ده‌كوژێته‌وه؟ ئه‌وه‌ی فیزیا به‌شێوه‌یه‌كی گونجاوتر فێری كردوین حه‌تمیه‌تی مردنه. ئه‌مه له چیدا مانا به بوون ده‌به‌خشێت و به‌ره‌و باوه‌ڕبوونیش به خودا پاڵده‌نێت؟
كه‌واته به‌پێی ئه‌و شیكردنه‌وه‌یه‌ی كردت، زانست تا ئاستێك به‌ڵگه له‌سه‌ر نه‌بوونی خودا ده‌هێنێته‌وه؟
سپۆنڤیل: دیسان نه‌خێر. مۆنتانی Montaigne، پاسكاڵ Pascal، هیوم Hume، هه‌روه‌ها كانت Kant ، له مێژه هه‌ر یه‌كه‌یان به‌شێوازی خۆی سه‌لماندوویانه زانسته‌كان ناتوانن به‌ڵگه له‌سه‌ر بوونی خودا بهێننه‌وه. ئایین به سرووشتی خۆی میتافیزیكییه، كه‌واته له‌ده‌ره‌وه‌ی بواری فیزیادایه. به‌ڵام ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه، زانسته‌كان نه ئایینی و نه نا-ئایینین.
كه‌واته زانسته‌كان عه‌لمانیین؟
به‌ڵێ به‌ڕاستی ئا‌وان، له‌وه‌ی كه ملكه‌چی هیچ كه‌نیسه‌و بیروباوه‌ڕێك نین. له په‌یوه‌ندیدا به توێژه‌ره‌وه، ڕێی تێده‌چێت هه‌ندێكجار ئایین پاڵنه رو هانده‌رێكی ئیزافی به هه‌مان پله‌ی چێژی شكۆ‌و سامان بێت! به‌ڵام ناكرێت بیروباوه‌ڕ ببێته قیبله‌نمای، چونكه قیبله‌نما ئاراسته‌یه‌ك دیاروده‌ستنیشان ده‌كات. ئه‌و زانستڤانه‌ی ته‌نیا به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه ئایین دیاروده‌ستنیشانی ده‌كات، ناتوانێت ببێته زانایه‌ك به‌ڵام ده‌توانێت ببێته تیبینیكارێك. زانستڤانیش وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی مافی موماڕه‌سه‌كردنی مێتافیزیكی هه‌یه، وه‌لێ ئه‌وكات ئیتر له موماره‌سه‌كردنی زانست ده‌وه‌ستێت و په‌یوه‌ندی پێوه نامێنێت. ڕه‌وتی زانستییانه دانانی خودا له نێوان دوو كه‌وانه‌دا ده‌كاته شتێكی پێویست، به‌ڵام زانست ئه‌تێیست نیه. ئه‌وانه‌ی پێیان وایه پرسی خودا دوور نه‌خراوه‌ته‌وه‌و وه‌لا نه‌نراوه له هیچ شتێك تێنه‌گه‌یشتوون. زانستگه‌رایی مردووه‌و ئه‌وه‌ش باشتره. زانسته‌كان گرنگی به مێتافیزیك و ڕێبازه ڕۆحگه‌راییه‌كان ناده‌ن.
به‌لای تۆوه، ڕۆحگه‌رایی ده‌توانێت زانست به‌هێزبكات؟
سپۆنڤیل: ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بێت؟ زانسته‌كان به سنووری خۆیان هۆشیارن و ده‌یزانن. له زانست‌دا ڕه‌ها له لێتوێژینه‌وه نایه‌ت. زانینه نوێیه‌كان له بێ كۆتایه‌كدا كه نایناسین چڕنه‌بوونه‌ته‌وه، چونكه هه‌موو هه‌ڵماڵین و دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێ به‌ره‌و كێشه‌یه‌كی نوێ سه‌رده‌كێشێ. زانسته‌كان په‌ره‌یان سه‌ند و له‌گه‌ڵیدا زاناكان ئاسوده‌یی یه‌قینكردیان له ده‌ستدا. ئه‌وان ده‌زانن مه‌حكومن به گومان، نه‌خێر، به‌ڵكو شێوه‌یه‌ك له گومانكردن. به‌م جۆره‌ش كتوپڕ، له كوی ئه‌مانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر، بابه‌ته میتافیزیكییه‌كان سه‌رئاو ده‌كه‌ون. هه‌ر چۆنێك بێت یه‌كه‌م ئه‌زموونی زانستیی سه‌رنجدان بووه له ئاسمان " زۆربه‌ی گومانه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه ئه‌وه ته‌نیا ڕه‌گه‌زی مرۆڤه له‌سه‌ر پشت پاڵده‌كه‌وێت و چاوه‌كانی به‌ناو ئه‌ستێره‌كاندا مه‌له‌ده‌كه‌ن"، ئه‌مه‌ش بواری په‌یپێبردن به‌و نهێنییه‌ی كه خاوه‌ندارێتیمان لێده‌كات و ئارامیمان پێده‌به‌خشێت، پێداین.
ئه‌مه سه‌ره‌تای ڕێبازه ڕۆحگه‌راییه‌كانه.
سەرچاوە: