A+    A-
(2,008) جار خوێندراوەتەوە

 

 

 

ئەوان لە نەوەی جیاواز و خەڵک و وڵاتی جیاوازن، و بەدرێژایی سەدان کیلۆمەتری جیاوازە دەژین. هێشتا چارەنوسی سولەیمان ئاگادلی و نەشوا ناسر لەڕێگەی سیاسەتی گۆڕینی ئاراستەی ڕووباری دیجلەوە یەک چارەنووسە و خەمەکانیان وەک یەک خەم لێک ئاڵاون، بەو مانەیەی کە بۆ چەندین سەدەیە روباری دیجلە ئاوی خاک و کۆمەڵگاکانیان دەدات.

ئەمڕۆ، هەردوو وڵات لەڕێگەی جێگۆڕکێ و جێگۆڕینەوە یەکتری دەترسێنن و هەڕەشە لە یەکتری دەکەن. لە باشوری-خۆرهەڵاتی تورکیاوە، بەڕێز ئاگالدەی تەمەن ٣٩ ساڵ، ئەشکەوتە دێرینەکان و پەیدابوونی گاشەبەردەکانی شارۆچکەکەیان دەبینێت، بەهۆی مشتومڕەکانی حكومەت لەسەر بەنداوی ئیڵەسو، و بەرزبوونەوەی هێواشی ئاوە بە خوڕەکان، شاری حەسەنكێف دادەپۆشێت و ئەندازیارەکانیش بە هۆی دەستپێکی پڕکردنی خەزان و عەماراوەکان لەم مانگەدا یان مانگەکانی ئایندەدا، ماڵەکان، باخچەکان و شوێنە مێژووییە هەزاران ساڵەکان ژێر ئاو دەکەوێت.

بەڵام هەروەها داپۆشینی ماڵی بەڕێز ئاگادلی هەڕەشەیەکی جدییشە بۆ خاکی زۆنگاوی خاتوو نەشوا ناسر لە باشوری عێراق، کە بۆ چەندین ساڵ ئاو لە خاکی میزۆپۆتامیا و خاکە بەرزەکانی تورکیاوە، لەڕێگەی دوو ڕووبارە مەزنەکەی دیجلە و فوراتەوە دەگەیشتن و دەڕژانە نێو ئەو ناوچانە. خاتوو نەشوا ناسر هەر وەک باپیرانی، گامێشەکانی لەنێو زەل و قامیشەڵانە ئاوییەکاندا بەخێودەکات. ئەو کاتەی منداڵ بوو، ڕێژەی ئاو تا ئەندازەیەکی زۆر بەرزبوو، دەیتوانی لە نێو کەپر و سایەکانی ماڵەکەیدا ڕاکشێت و ئاویش بە ئاسانی بۆ خواردن هەڵگۆزێت.

بەڵام ئێستا، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووە بە ٧٨- ساڵ ئاو لە کوخەکەی دێنێت بەڵام ئاوێکی تا بڵی خراپ و پیسە بۆ خواردنەوە. هەموو ڕۆژێک، خۆی و خێزانەکەی بە دەست کەشوهەواوی خراپەوە دەناڵێنن و دەیانەوێت ماڵەکەیان بە جێبێڵن و بڕۆن. «هەموو کەسێک دەربارەی کۆچکردن قسەدەکات، بەڵام بۆ کوێ؟». ئەو دەڵێت: «هەموو ئەوەی دەیزانین بەخێوکردنی گامێشەکانە. چۆن ڕزگارمان دەبێت؟ ئێمە بە دوای ڕەحم و سۆزی خوادا دەگەڕێین... لێرە، ئاو سۆز و ڕەحمە - وە هەتابێت ئاویش کەم وکەمتر دەبێتەوە«.

درووستکردنی بەنداوەکان لە سەر ئاوی ڕووباری فورات تراژیدیایەکی کەلتورییە، چالاکوانان بە شێوەیەکی پەنهان ئەوە دەڵین کە، ئەم بەنداوانە کاریگەرییەکی قووڵی جیۆپۆلەتیکی درووستدەکەن. کە دەبێتە هۆی گۆڕانی کەشوهەوا، پریشکی ڕیسکەکانی دەبێتەهۆی جێگۆڕکێ و چۆڵکردنی دانیشتوانی شوێنەکان، ئەمەش کاریگەری لە ناساقامگیری بۆ دراوسێکانی هەردوو وڵات دینێتەئاراوە، لە گەڵ ئەوەشدا بە شێوەیەکی پەنهان ڕۆحی کۆچکردن بەهێز دەکات کە ئەوروپا لە ئێستادا بە شێوەیەکی لێبڕاوانە هەوڵی جڵەوکردنی لێشاوی نوێی کۆچکردووان دەدات.

تورکیا دەڵێت لەڕێگەی پرۆژەکانی ئەم چەند دەیەی دوایی خۆی بۆ درووستکردنی ٢٢ بەنداو ئامادەکردووە- کە ئامانجی سەرەکی لێی تەواوکردن و کامڵکردنیەتی لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا- ئەمەش لەڕێگەی ڕووباری دیجلە و فوراتە دەبێت کە وزە و کار بەرهەمبێنێت بۆ ناوخۆی تورکیا. بەڵام پرۆژەی باشوری-ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، کە یەکەم ناوی تورکی بە پرۆژەی گاپ ناسێنرا، ئەم پرۆژەیە بە گرژییەکی توندی ناوخۆیی دەئاڵێت لە نێوان دەوڵەتی تورکیا، و کەمینەی کوردی دەوڵەتی عێراق پاشان دەبێتەهۆی ئەوەی کە یاخیبوونی توندوتیژی لێبکەوێتەوە لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان، یان )پکک(.

پسپۆڕانی بواری ئاسایش بە شێوەیەکی زیاد لە ڕادە مشتوموڕی ئەوە دەکەن و دەڵێن کەمیی سەرچاوە سروشتییەکان دەبێتەهۆی تێکدانی کۆمەڵگە و پاشان درووستکردنی جەنگاوەر و میلیتانتی پیادەی کرێگرتە. عێراق دەڵێت دوای بەزاندن و تێکشکانی سەربازیی داعش لەم ساڵدا، هێشتنەوەی ئەم باڵادەستبوون و زاڵبوونەش دژ بە گروپە ئیسلامیستەکان پشت بە دابینکردن و فەراهەمکردنی داهاتوویەکی پرشنگدار دەبەستێت. ئاو سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ئەوە: سەروو ٨٠%ی ئاوی عێراق بۆ کاری کشتوکاڵی دابیندەکرێت، هاوكات ژیان و گوزەرانی زیاد لە سێ بەشی دانیشتوانی ٣٧ ملیۆن کەس دابیندەکات.

تەنانەت پێش جێبەجێکردنی پرۆژەی بەنداوی ئیڵەسو، وەزیری ئاوی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێژەی هەڵقوڵانی ئاو لەم ساڵدا بۆ ژێر هێڵی ناوەند واتا بۆ٤٠% دابەزییەوە. لە سەرەتاکانی مانگی جون(حوزەیران) هەستێکی ترسناک لە وڵاتدا درووستبوو بەوەی ئاستی دابەزینی ئاو بە ڕادەیەکی زۆر دابەزی بە شێوەیەک خەڵکی بە ئاسانی لە شاری بەغداد بە پێ لە ڕووباری دیجلەوە دەپەڕینەوە بۆ ئەوبەری ڕووبارەکە. وەزیرەکان ویستیان ئەم زیانە بە چاندنی برنج و بەرهەمی دیکەی بەراو کەمکەنەوە!

توێژەران وای بۆ دەچن کە پلەی گەرمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە خێراییەکی زۆر دوو بەرابەر زیادیکردووە بەراورد بە ڕێژەی پلەی گەرمی شوێنەکانی تری دونیا، ئەمەش بەهۆی فراوانبوونی کاریگەری دۆخی بیابان، بۆ ئەمەش ڕەنگە لە کۆتایی ئەم سەدەیە وای لێبێت ئەو ناوچانە گونجاو نەبن بۆ نیشتەجێبوون تێیدا. لەگەڵ درووستکردنی بەنداو بە شێوەیەکی فراوان لە سەر ڕووباری فورات لە هەردوو وڵاتی درواسێ" سوریا و تورکیا" لەم سۆنگەوە بەغدا چەند دەیەیەکە لە زۆرانبازییەکی تونددایە لە گەڵ خراپ بەڕێوەبردنی ئاوی خۆیدا، بۆیە هەڵقووڵانی ئاوی دیجلە گرنگیەکی قوڵی هەیە بۆی.

جاسم ئەل-ئەسەدی دەڵێت" لە ٢٠٣٥ دا" ئێمە "١١" ملیار مەتری چوار گۆشە لەدەستدەدەین، ژینگەپاریزەرانی سرووشتی عێراقیش - دەڵێن ئەم دابەزینە تەنانەت دەبێتەهۆی ئەوەی کە بەزەحمەت بتوانرێت پێشبینی بکرێت داخوازی "٧١"ملیار مەتر ساڵانە دابینبکرێت لەو ساڵەدا. لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، کاریگەریی بەنداوەکان زیاددەبێت و هەتا دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی یان نەمانی بارینی بەفر کە سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ دابینکردنی ئاوی دیجلە و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بە هەڵمبوون. «داهاتووی ئاو لە عێراق زۆر زۆر تاریکە».

 

بەرپرس و دیپلۆماتکارانی بەغدا لە ئێستادا خەریکی ململانێن لە گەڵ پاشماوەکانی داعش، سەرەڕای ئەوەش لە بەربەرەکانێیەکی توند و ترسناکدان لە نێوان ڕکابەریکردن یان لایەنگریکردنی بەغدا بۆ واشنتن و تەهران، ئەوان دەڵێن مامەڵەکردن لە گەڵ تورکیا و گۆڕانی کەش و هەوا، دەکرێت بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت.

 

بەڵام لە بەشی باشوری عێراق، دانیشتوانە ناوچەیی و لۆکاڵییەکان دەڵێن کات بە سەرچووە.

 

 

گەر خاکە زۆنگاوەکانی خاتوو نەسر ماندووبن و کرژبن، ئەو کات ناوچە دراوسێ کشتوکاڵییەکانی پاریزگای میسان توشی وشکبوون و وشکهەڵاتن دەبن. بە هەمان شێوە ئێستا لق و پۆپەکانی ڕوباری دیجلە چوونەتەوە یەک و کەمبوونەتەوە، لەم بەهارەدا نزیکەی "٦٥٠" گوند توشکی وشکبوون هاتوون لە ماوەی چەند رۆژێکدا. لە نێوان هەموو ئەوانە، شارۆچکەی ئەل-عادل، کاتێک جوتیارەکان باسی گەرمترین بەهاریان دەکرد دەتوانن کە- وشکترین ساڵیان لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا یاد بێتەوە. ئەوان پێشبینی ئەوە بکەن کە تەنها دەتوانن نیوەی بەرهەمی ئاسایی ساڵانەیان بدوورنەوە.

 

بەڕێز فارتوسی دەڵێت"،سەرەتا ئێمە کۆچکردنی گوند-نشینانمان هەبوو لە دێکانەوە بەرە وسەنتەری شارەکان"، پاشان باسی کاریگەریی کەمی ئاوی سروشتی دەکات لەم ساڵانەی دوایدا و دەڵێت " گەر ئەو کات شارەکان توشی هەمان بارودۆخ هاتن وەک ئەوەی ئێستا لە گوندەکان دەیبینین ئەو کات بۆ کوێ دەڕۆن؟"

 

نائومێدییەکانی دیکە لەژێر ڕووی زەوی خۆی مەڵاسداوە: دانیشتوانانی باشور بە ڕێژەیەکی زۆر لە بەرژەوەندی و لە ڕیزی هێزەکانی حەشدی شەعبی وەک خۆبەخش خزمەتدەکەن، کە تێیدا دژ بە تێکشکانی داعش دەجەنگن و دەمرن. ئێساش بەشێکی زۆریان دەگەڕێنەوە بۆ گوندە خاپورکراوەکانیان، یان بە شێوەیەکی سادە ناگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە بە لایەنی کەمەوە - وای بە باش دەزانن هەر لە ناو هێزە ملیشیاکان بمێننەوە لێرەشەوەیە بەشێکی زۆری عێراقییەکان ترسیان لەوە هەیە ئەم هێزانە ببن بە هێزێکی تەریب و هاوسەنگ و هەڕەشە لە دەوڵەت بکات.

 

بەرەو ئاراستەی ڕووبارەکە، لە گوندی ئەل-خەیر، سەرۆکی شارەوانی حوسەین ئەل-یاسین ناچار بوو بەوەی داواکاری لە هێزەکانی ئاسایش بکات بۆ ئەوەی بڵاوە بە شەڕێکی توندی چەکدارانە بکەن لە سەر ئاو. ئێستا، ئەو لە دادگادا لە گەڵ کۆمەڵێک شێخدا دادگایی دەکرێن، لە سەر هەندێک کێشە کە هیواخواز بوون هەرگیز ڕونەداتەوە؛" واتا لە شوێن و لە زێدی خۆیان هەڵنەکەنرێن.

 

ئەوان یەکێک بوون لەو کۆمەڵە خەڵکانەی کە لە ساڵی ١٩٩٠ ناچارکران هەڵبێن، کاتێک سەدام حوسەین هەوڵیدا ڕووبارەکانی ئەو ناوچەیە وەرگۆڕێت و لە ڕێی خۆی لادات بۆ ئەوەی ڕیشە و زۆنگاوەکانیان وشککاتەوە بە بیانووی هەبوونی بەرهەڵستکارانی ڕژێم لەو ناوچانە. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕژێمەکەی سەدام لە لایەن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ڕووخێنرا و پاشان دانیشتوانە لۆکاڵ و ناوچەییەکانی ئەو دەڤەرە بەربەستەکانیان ڕمان، و ڕووبارەکان سەر لە نوێ هەڵقوڵانەوە. بەڵام بونیادنانی بەنداوەکان، کەمیی باران بارین و شێوازە خراپەکانی ئاودێریی بەو مانایە بوو کە زەلکاوە مێژوویەکان کە خۆی لە ١٥،٠٠٠ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەی فراوان دەدات، و ئێستا ناگات بە نزیکەی ٥،٠٠٠ مەتری چوارگۆشە بوون بە کێشەیەکی دیار، وە ڕەنگە ئەم ڕێژەیەش بە داخەوە زیاتر بچێتەوە یەک و کەمبکات

کەسە بە تەمەنە گوندنشینەکان دڵنیا نین لەوەی چۆن بتوانن ئامۆژگاری خەڵک بکەن و بتوانن بەشداربن لە کاری کشتوکاڵیدا لە پێناو نەوەکانیان چونکە جگە لەوە هیچ بژاردەیەکی دیکە لە پێش دەمیان نەماوەتەوە یان بە ناچاری دەبێت بەرە و گەڕەکە هەژارنشینە بەرفراوانەکانی نێو شارە گەورەکانی عێراق ملبنێن- ئەو گەڕەک و شوێنانەش بە ناونووسکردنی چەکدار و بە سەربازگرتنی ملیشیاکان ناسراون.

بەڕێز یاسین دەڵێت: «خەڵکی ئێمە لەوڕێگەیە دەترسن کە ئەوانی تر تێیناگەن،" " چۆن بتوانن لە شاردا بژین؟ ئەوان ناتوانن گامێشەکان لەوێ بەخێوبکەن، ناتوانن کێڵگەکانیان جوتبکەن، و ڕاوی ماسی بکەن».

زیاتر لە ١،٠٠٠کیلۆمەتر بەرەو باکور، لە یەکێک لە گۆشە نوستووەکانی باشوری-خۆرهەڵاتی تورکیا، دەنگی خستنەکاری ئامێرەکان دەبیسترێت، کە تێیدا کرێکارەکان سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەی شاری حەسەنکێفن. ساڵی پێشوو، هەڵسان بە گواستنەوەی مۆنۆمێنتێکی مێژویی کە دەگەڕایەوە بۆ سەدەی "١٥ز" بۆ دووری میلیک دوورتر لەو شوێنە و دانانی لە جێگەیەکی بەرزتر بۆ ئەوەی ژێر ئاو نەکەوێت. ئێستا، کرێکارەکان سەرقاڵی تەقاندنەوەی گاشەبەردەکانن و ئامادەی دەرکردنی تێبینییەکانن بۆ کاری بازرگانی و بزنس. هیچ کەسێک نازانێت کەی دۆڵ و نشێوەکان پڕ دەبن لە ئاو یان ئاوی تێدەڕژێت، بەڵام بە گشتی زۆرێک لە خەڵکی تۆقیون لەو ڕۆژە.

 

بەڕێز ئاگالدەی دەڵێت«تەواوی ژیانم لەو شوێنەدا بەسەربردووە»، ئەو ئێستا لە کافێیەکی بچووکدا کە بە ڕووی شارۆچکەکەدا دەڕوانێت چا بە گەڕیدە و گەشتیارەکان دەفرۆشێت. ئەو دەڵێت «نەنکم لە ئەو ئەشکەوتەی سەرەوە ژیاوە». لە مەودایەکی دوردا بلۆکە خۆڵەمێشە کۆنکریتەکانی"حەسەنکێفی نوێ" دەبینین ئەمەش ئاماژە بۆ جێگۆڕکێی دانیشتوانە ٧٠٠ ماڵە دەرکراوەکە دەکات. لە ڕوی نەزەرییەوە، یەکێک لەو ماڵانە ماڵی بەڕێز ئاگالدەیە. بەڵام ئەو پێداگری دەکات بەوەی نایەوێت لەوێدا بژێت.

پاڵدەداتەوە لە سەر کورسیەکی پلاستیک، چاوەکانی دەنوقینێت و تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی وێنەی ژیانی نێو دۆڵ و نشێوەکانی شارەکەی بهێنێتە بەرچاو." ئاگڵدەی دەڵێت هەوڵدەدەم وێنای منداڵییم بکەم کاتیک لە خوێندنگە دەگەڕێمەوە و یاریدەکەم،" بەڵام ناتوانم لە نێو مێشک و خەیاڵمدا بمێنمەوە. بەردەوام دەبم لە گەڕانەوەم بۆ حەسەنکێفی دێرین.

 

بەرپرسان دەڵێن پرۆژەی گاپ تەنها چارەکێکی وزەی تورکیا دەستەبەر ناکات لە ڕێگەی هایدرۆ-پاوەرەوە(وزەی ئاو). بەڵکو ئەوەش دەڵێن کە دەبێتەهۆی دەوڵەمەندکردنی دانیشتوانی بۆشایی نێوان باشوری-خۆرهەڵات و هەژارترین ناوچەی تورکیا، سەرەڕای ئەوەش تەواوی وڵات بە شێوەیەکی بەرفراوان ئاودەدرێت و یان دەتوانرێت ئاودێری خاکە وشکەکانی پێ بکرێت و پاشان هەزاران هەلی کار بڕەخسێنرێت.

هێشتا تموحی بونیادنانی بەنداوی مەزنی تورکیا وەک پرۆژەیەک بەشداریەکی خراپ دەکات لە پێکدادانی کوردەکانی وڵاتەکە لە گەڵ دەسەڵاتدا. لە ساڵی ١٩٨٠دا، کاتیک بڕیاردرا دەست بە دروستکردنی گەورەترین بەنداوی ئەتاتورک بکرێت لە تورکیا وا دەبینرا کە ببێتە هۆی هاندانی سوریاش کە بڕیار بدات لە پشتگیریکردنی پەکەکە، هەر ئەمەش بوو بە هۆی دەستپێکردنی هەڵمەتێکی توندوتیژ دژ بە دەوڵەتی تورکیا.

ئەمڕۆ بەرپرسان هیوا-خوازن لە ڕێگەی بەهێزکردن و گەشەپێدانی باشوری-خۆرهەڵات ببێت بە پاڵپشتێکی بەهێز بۆ لە ناوبردنی ئەم گرووپە. بەڵام هەڵمەتکارانی کورد دەڵێن بەنداوی ئیڵەسو دەبێتەهۆی درووستکردنی زیانی ژینگەیی، کەلتوری و کۆمەڵایەتی وە هەروەها دەبێتەهۆی وروژاندن و تووڕەکردنیان وەک لەوەی ساڕێژ یان چارەسەری هۆکارە ڕیشەییەکانی پێکدادانەکان بکات.

 

هەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئامانجی بنچینەیی حكومەت لە بونیادنانی ئەم بەنداوە بۆ تێکشکاندنی خەون و ئاواتە سیاسیەکانی کوردە. ڕیدڤان ئەیهان کە سەرۆکی لۆکاڵیی پارتی دیموکراتی گەلانە' کۆمەڵەی ئۆپۆزسیۆن کە کوردەکان هەیمەنەی سەرەکیان تێیدا هەیە دەڵێت «ئەوان دەیانەوێت بە زۆر خەڵکی ناچاربکەن ڕوبەر و ناوچە دێهاتەکان بە جێبێڵن و بڕۆن لە نێو شارەکاندا بژین»، «بە شێوەیەکی سیاسی دەیانەوێت خەڵکە چالاکەکە ناچارکرێت خاکەکەی خۆیان چۆڵبکەن».

 

ڕاگەیاندنە پرۆ-دەسەڵاتەکان بە شێوەیەکی ئاشاکرا بەنداوی ئیڵەسو وەک بەشێک لە خەبات دژ بە پەکەکە سەیردەکەن و باسدەکن، بانگەشەی ئەوە دەکەن هەڵقوڵان و تێڕژانی ئاوی ڕوبارەکان بۆ نێو دۆڵ و نشێوییەکانی بەنداوی ئیڵەسو دەبێتە هۆی پچڕانی جوڵەی گرووپەکە. نیشتەجێبوان و چالاکوانەکان دان بەوەدە دەنێن کە بەنداوەکە لەوانەیە ببێتە هۆی سەرکەوتنێکی لەو شێوەیە. بەڵام لە مەودایەکی دورتردا ئەوان دەڵێن بەنزین دەکات بەسەر توڕەییەکاندا، ئەمەش بەو مانایەی خۆراک دەدات بە بزاوتە سیاسیە کوردەکان- و دەبێت بە پاڵپشتی بۆ پەکەکە.

 

تەڵعەت ستینکایا کە بەرنگار و هەڵمەتکارێکی ئەنتی-بەنداوە، دەڵێت، خەڵکی لە زێدی خۆی هەڵکەندران و خاکەکەشیان ژێر ئاو دەکەوێت، بازنەی ئەم شوێنگۆڕکێ و نائومێدکردنە هەتا بێت درێژەی دەبێت: تەڵعەت بە هەمان شێوە دەڵێت ئەم بەنداوە تەنانەت دەبێتە هۆی درووستکردنی چینی خواروی نوێ.

 

کاتێک بەنداوی ئەتاتورک لە ساڵی ١٩٩٢ کرایەوە کەفوکوڵی گرژییە سیاسییەکانی زیندووکردەوە، سلێمان دیمرڵی سەرۆکی ئەو کات، سەرلەنوێ توڕەییەکانی تیژکردەوە بەوەی هۆشداری بە دراوسێکانی تورکیا دا، گەر بێت و ئەوان سەرچاوە نەوتییەکانیان بۆ بەکارهێنانی سود و ئامانجی خۆ برەو پیبدەن، تورکیاش مافی خۆی دەبێت بە هەمان شێوە ئاوی وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ ناوچەکانی خۆی.

ئەمڕۆ، بەرپرسان بە تۆنێکی نەرم و لە شێوەی دڵنەواییکردندا ناڕەزایی دەردەبڕن، هاوكات پێداگریی لە ئامانجەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لەو ئاوەی کە دابەشدەکرێت لە ناوچەکە، بە شێوەیەکی"دادپەروەر، گونجاو و نمونەیی."

 

بەڵام وەزیری ئاوی عێراق، حەسەن ئەل-جەنابی، ئەنکەرە بەوە تاوانبار دەکات کە ئاو وەک کاڵایەک بەکاردەهێنێت بۆیە دەیەوێت سەوداگەریی پێوە بکات. ئەو دەڵێت، عێراق هەر بەلاوازی دەمێنێتەوە مادام هیچ لێکدانەوە و تێگەشتنێک لە سەر ئاستی نێو-نەتەوەیی دەربارەی یاسای ئاو لە ئارادا نیە.

 

مانگی ڕابردوو، هەردوو وڵات دەستیان بە زنجیرەیەکی نوێی دانوستانی دواخراو کرد دەربارەی پڕکردنی بەنداوی ئیڵەسو. بەڕێز "جەنابی" سەرکۆک وەزیری ئاو بە کەناڵی سۆمەرییەی عێراقی ڕاگەیاند کە گەیشتوون بە ڕێککەوتنێکی"دادپەروەر" لە گەڵ تورکیادا، بەوەی تورکیا ٧٥%ی قەبارەی ئاوی ڕوبارەکان بەردەدات لە کاتیکدا پڕکردنی لە سەرخۆی بەنداوەکە هەر وەک خۆی دەپارێزێت و بەردەوام دەبێت تاکو چەند مانگی داهاتوو.

 

هیشتا ئەم هەنگاوانە بە ناڕوونی دەمێننەوە بەوەی پرۆژەی بەنداوی گاپ چەند ڕێژەی ئاو گلدەداتەوە بۆ کاروباری کستوکاڵی. سەرەڕای ئەوەی توانای ئەو بۆ دانوستان بە شێوەکی توند لاواز بووە، بە هۆی پشێوی و جەنگەوە ئەمەش لە ساڵی ٢٠٠٣وە وای لە وڵاتەکەی کردووە بە تەواوی پەکیبکەوێت و تێکبشکێت. ئەو دەڵێت "وڵاتی عێراق بە شێوەیەکی لاواز درووستکراوە.

ئەوە بە تەنها تورکیا نیە بەڵکو ئێرانیشە کە ئاوی ڕوباری دیجلە خاڵیدەکات و بەکاردینێت. بەرپرسانی عێراقی دەڵێن، بەنداوەکان بە درێژایی دەیان لق و پۆپیان لێدەبێتەوە بەڵام ئێستا نیوەی زیادی ئاوەکە لەتکراوە و کەمکراوەتەوە بەراوەرد بە بیست ساڵ پێش ئێستا پاشان دەڕژێنە نێو خاکی عێراقەوە.

بە دەر لەوە دورسون یەڵدز بەرپسی گشتیی پێشووی ئاوی تورکیا، ئێستا لەو بنکەیەی کە لە ئەنکەرە کراوەتەوە سەرکردایەتیی ئەکادیمیای هایدرۆ-پۆلیتکی ئەنکەرە دەکات، ئەو ڕای وایە کە بەنداوەکانی تورکیا بە ڕاستی دەتوانن سود بە دراوسێکانی بگەیەنێت. پاشان پلەی گەرمی لە تورکیا ساردترە بۆیە دەکرێت لێرە ئاوی تێدا خەزنبکرێت، جۆگەلە ئاوییەکانی وڵات کە بە ملیۆنان مەتری چوارگۆشەن تێدا دەتوانرێت بە هەڵمبوون درووستبکەن.

 

بەڕیز یەڵدز دەڵێت: «تۆ دەتوانیت کۆنتڕۆڵی ئاو بکەیت»، ئەو کاتەی کە باران بارین ڕوودەدات و هەڵم دەگۆڕێت بۆ باران هەمان ئەو کاتە نیە کاتێک تۆ پێویستت بە ئاوە لە سەر خاکەکان. کۆنتڕۆڵکردنی ئاو نابێتە سەرچاوەیەک بۆ پێکدادان و ململانێ. ئەمە چارەسە.

 

ڕاپۆرتێکی ٢٠١٥ـى نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کۆنتڕۆڵکردنی ڕۆيشتنی ئاو لە تورکیادا "دەرئەنجامێکی ترسناکی" لێدەکەوێتەوە، وەک بەزبوونەوەی ئاستی ڕێژەی خوێی جۆگەلە ئاوییەکان ئەمەش زیانێکی زۆر لە بەرهەمی بەروبومەکان ئەدات، سەرەڕای ئەوەش زیان بە ئیکۆ-سیستەم واتا سیستەمی ژینگەیی دەگەیەنێت. ژینگەپارێزەرانی عێراقیش دەڵێن جاران ئاستی ڕێژەی خوێ لە زۆنگاوەکانی عێراق ٢٠٠ بەش بوو لە هەر ملیۆنێک بەڵام ئێستا ئەم ڕێژەیە بەرزبوەتەوە بۆ ١،٩٠٠ بەش لە هەر ملیۆنێکدا.

 

چارەسەری ڕاستەقینە، لە نێوان ئەنکەرە و بەغدا ڕازیبوونە لە سەر ڕێکەوتنێک، کە لە سەر بنەمای بەمۆدێرنکردنی ئاو و کارە کۆنە کشتوکاڵیەکانی عێراقی بێت: پێویستە ئاودانی زەمانی سۆمەری کە لە ڕێگەی کەناڵ و جۆگەکانەوە دەدران بگۆڕدرێت بە ئاودێريی بە دڵۆپاندن. پێویستە حكومەت جووتیاران هانبدات لە سەر ڕۆنانی بەرهەمی نوێ وەک لە جیاتی گەنم کە ئاوێکی چڕ و زۆری دەوێت، ئەمەش بە ئاسانی دەتوانرێت دەست بخرێت و هاوردە بکرێت.

 

بەڕێز جەنابی وەزیری ئاوی عێراق پێشنیاری پرۆژەیەکی ٢٠ ساڵەی کرد بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی، بەکارهێنانی ئاوی بەردەوام، کە تێچونکەی نزیکەی ١٨٤ ملیار دۆلارە. بەڵام عێراق لە ئێستادا لە ژێر باریکی قەرزی قورسدایە کە نزیکەی ٧١ ملیار دۆلار دەبێت سەرەڕای ئەوەش چەند ساڵێکە لە لایەن کەمی نرخی نەوتەوە گەمارۆدراوە، بۆیە ناتوانێت ئەو بڕە دابینبکات. وەزیری ئاوی عێراق دەڵێت: «ئێمە پێویستە خۆمان بگونجێنین، بەڵام خۆ گونجاندن پارەی دەوێت" وە ئەم پارەیەش بەردەست نیە».

 

بۆ زۆرێک لە نیشتەجێبوانی تەنیشت ڕووباری دیجلە، خۆ-گونجاندن یان ڕاهاتن تەنانەت بژاردەیەکی یەکلاکەرەوەی ئەوتۆ نیە. لە شاری حەسەنکێف، بەڕێز ئاگاڵدەی چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەیە کە بە زۆر ناچار دەکرێت زێدی خۆی بە جێبێڵێت - سەرسام دەبێت کە ئەشکەوتەکەی داپیرەی ژێر ئاو دەکەوێت لە گەڵ تەواوی دۆڵ و نشێویە سەوز و بەپیتەکەی.

 

لەگەڵ هەوا گەرمە پڕوکێنەرەکەی ناوچە و دەڤەری شیبایش، بەڕێز ناسر و کوڕەزاکانی گفتوگۆی ئەوەیان دەکرد داخۆ دوای دراوسێکانیان بکەون کە بەرەو خاکە زۆنگاوەکانی ئێران هەڵهاتوون و بە دوای شوێنێک دەگەڕێن کە وشکەساڵی تەنگی پێهەڵنەچنێت. ئەحمەدی کوڕەزای دەڵێت: «زۆنگاوەکان، ژیانی ئێمەن».

 

 

 

 

 

سەرچاوە :

https://www.ft.com/content/82ca2e3c-6369-11e8-90c2-9563a0613e56