ڤايكينگهكان - Vikings، زياتر له مێژوويه‌ك
شاڵاو خاليد
با واز له باسكردنى چيرۆكى زنجيره‌كه بهێنين چونكه يه‌كه‌م؛ چيرۆكى زنجيرهيهكه له‌وه درێژتره كه له لێره‌دا بگێڕدرێته‌وه، دووه‌ميش؛ نوسينهكه هێنده‌ى مه‌به‌ستى ئه‌وه‌يه كه ئه‌و شتانه بڵێت كه زنجيره‌كه به ڕوونى نايانڵێت هێنده مه‌به‌ستى ئه‌وه نيه كه ڕووداوه‌كان وه‌ك خۆى بگێڕێته‌وه، گێڕانه‌وه‌ى چيرۆكى فيلم و زنجيرهش ده‌بێتە هۆى مهحروومكردنى بينه‌ر له چێژى ڕووداوه‌كان، بينهرێك كه هێشتا زنجيرهكهى نه‌بينيوه.
يه‌ك؛ زنجيره‌كه ته‌نها گێڕانه‌وه‌يه‌كى ڕووتى مێژووى ڤايكينگهكان نيه، به‌ڵكو ده‌يه‌وێت له ڕێگه‌ى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه‌وه زۆر شتيشمان سه‌باره‌ت به مرۆڤ و ژيان و ئايين و خودا و ده‌سه‌ڵات و سێكس و نه‌ريتى گه‌لان پێبڵێت، ڕه‌نگه مێژووى ڤايكينگهكان و فتوحات و داگيركاريهكانيان نمونهيهكى باش بێت تاوه‌كو له ڕێگه‌يه‌وه هه‌موو فتوحاتى گه‌لانى تريشمان بۆ ڕوون ببێته‌وه، فتوحاتى گه‌لان(لێره‌دا ڤايكينگهكان) جێگاى نمايشكردنى دواڕادهى دڵڕه‌قى و بێبهزهيى مرۆڤه ده‌رهه‌ق به مرۆڤ، فتوحاته‌كان هه‌موويان پڕن له دڕنده‌يى و هۆڤێتى مرۆڤ به‌رانبه‌ر مرۆڤ، له فتوحات دا ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌يه‌وێت شوێنێك داگيربكات زانياريه‌كى ئه‌وتۆى له‌باره‌ى ئه‌و شوێنه و خه‌ڵكانى ئه‌و شوێنه‌وه نيه ته‌نها ئه‌وه ده‌زانێت كه ئه‌و جياوازه له 'ئێمه' (ڕه‌نگه ئيمپرياليزمى ڕۆژئاواييى له‌مه‌دا جياواز بێت له داگيركهرانى پێش خۆى، چونكه هه‌وڵيداوه زۆرترين زانيارى له‌سه‌ر "ئه‌وانى تر" كۆ بكاته‌وه تا زياتر بيسه‌لمێنێت كه ئه‌وان جياوازن)، "ئه‌ویتر" له‌وپه‌ڕى ئهويترێتیی خۆيدايهتى و هيچ شتێك نزيكى ناكاته‌وه له "ئێمه" ، بۆيه هيچ بيانوويهك بۆ پاراستنى ژيانى نيه و هيچ پێويست ناكات له كوشتنيدا دوو دڵ بين!
ئه‌م ڕه‌فتاره به درێژايى مێژوو هه‌ر وابووه، داگيركهره سه‌ركه‌وتووه‌كانى مێژوو، ژه‌نه‌راڵ و فه‌رمانده و مير و خهليفه و سوڵتان و ڕێبه‌ره ئازاكان! ئه‌وانه‌بوون كه له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتووبوون كه ئه‌وپه‌ڕى ئهويترێتى "ئه‌وانى تر" پيشانى "ئێمه" بده‌ن، تاوه‌كو هيچ ڕاڕا نه‌بين له‌وه‌ى كه "ئه‌وان" "ئێمه" نين!
دوو؛ ده‌كرێت ناوێكى تر‌ى زنجيره‌ى "ڤايكينگهكان" بريتيبێت له "مێژووى تۆڵه‌كردنه‌وه"، تۆڵه‌كردنه‌وه به درێژايى مێژوو بير‌ى و خه‌ياڵى مرۆڤى به‌خۆيه‌وه مژۆڵ كردووه تا ئه‌و ڕاده‌يه‌ى بووه به هۆكارى سه‌ره‌كیى دانانى ياساكان، ياساكان بۆ ئه‌وه‌ن تۆڵه‌كردنه‌وه ڕێكبخه‌ن، به پێى ميسۆلۆژياى ته‌ورات- قورئانيش قابيل بۆيه هابيل ده‌كوژێت چونكه خودا قوربانيهكهى ئه‌مى قبوڵنه‌كردووه و ئه‌ميش ده‌يه‌وێت تۆڵه‌ى ئه‌وه لێبكاته‌وه چونكه له شتێك دا ئه‌م له‌پێشتر بووه(له په‌راوێز دا باسى ناكۆكيهكانيان له‌سه‌ر خوشكهكانيان ده‌كرێت)، مێژووى ڤايكينگهكانيش به‌و شێوه‌يه‌ى كه له‌م زنجيرهيهدا پيشاندراوه به زۆرى تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌يبات به‌ڕێوه، چ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى تاك بێت له تاك يان كۆمه‌ڵێك له كۆمه‌ڵێك.
سێ؛ ئه‌گه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه ماسك بێت بۆ شتێك ئه‌وا به دڵنياييه‌وه ئه‌و شته ئاره‌زووى ده‌سه‌ڵاته(Power)، ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌يه‌وێت تۆڵه له كه‌سێك بكاته‌وه له ڕاستيدا ده‌يه‌وێت ده‌سه‌ڵاتێك به‌ده‌ستبهێنێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتێك كه پێيوايه لێيسهندراوه( له خۆى يان كه‌سێكى نزيكى كه زۆر جار كه‌سێكه كه ئه‌م ميراتگرێتى). ده‌سه‌ڵاتيش ئاره‌زووه هيچ كات تێرناكرێت، به‌رده‌وام داواى زياتر ده‌كات، جار هه‌يه به‌ر "ڕياڵ"ى خۆى ده‌كه‌وێت و قێزهونيهكهى ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ نمونه ئه‌و كاته‌ى كه ده‌سه‌ڵات ناچار به كوشتنى خۆشهويستترين كه‌سانى خۆت ده‌كات و تۆش به غهمباريهوه دهيكوژيت!
به‌شێكى زۆرى زنجيره‌كه باسى ئاره‌زووى ده‌سه‌ڵاته، له هه‌ندێك جێگاشدا ئاره‌زووى ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئاره‌زووى سێكس دا تێكه‌ڵكێش كراون به جۆرێك نازانيت كاميان خزمه‌تى كاميان ده‌كه‌ن، بۆ نمونه له كه‌سايه‌تى (لاگێرتا) و (كينگ ئێكبێرت) دا.
چوار: ئايين و خوداكان له زنجيرهكهدا هێنده ڕۆڵيان هه‌يه كه خه‌ڵكه‌كه پێياندهدهن، خوداكان ده‌رده‌كه‌ون و كاريگهريهكانيان دياره چونكه خه‌ڵكه‌كه پێيانوايه كه وايه، واته زنجيره‌كه مامه‌ڵه‌يه‌كى ته‌واو ئهنسرۆپۆلۆجيانه له‌گه‌ڵ چه‌مكى خودا و ئايين دا ده‌كات.
ڤايكينگهكان ، له نوسين و ده‌رهێنانى(Michael Hirst) ه و باس له مێژووى ڤايكينگهكان ده‌كات، ڕووداوه‌كانى تێكه‌ڵه‌يه‌كه له ڕاستى مێژووى و ئه‌فسانه‌يى ده‌رباره‌ى ڤايكينگهكان و به‌تايبه‌تيش ده‌رباره‌ى كه‌سايه‌تى ڕاگنار لۆسبروك كه كه‌سايه‌تيه‌كى ئه‌فسانه‌يى - مێژوويى ڤاينكينگهكانه، ڤايكينگهكان بريتيبوون له گه‌لانى سكهندهناڤيا، له نێوان سه‌ده‌ى هه‌شت بۆ يانزه هێرشى زۆريان بۆ ئه‌وروپا به تايبه‌ت به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا كردووه.