له‌نێوان دوو شه‌ڕدا
فلاديمێر لينين
وه‌رگێڕانى: ناجى ئه‌فراسياو pdf
به‌رده‌وام باس له ئازادى و نمايشى ميللى ده‌كرێت، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێكى تر باس له ئه‌نجومه‌نى دۆما (كۆمه‌ڵه‌ى دامه‌زرێنه‌ران) ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه له‌به‌رچاوناگرن كه به‌بێ گه‌ره‌نتييه‌كى جدى هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه چه‌ند ڕسته‌يه‌كى په‌تى. ئه‌وه‌شى كه زه‌مانه‌تمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ته‌نها سه‌ركه‌وتنى ڕاپه‌ڕينى جه‌ماوه‌ره، به ته‌نها هه‌ژموونى ته‌واوى پرۆليتاريا و جووتيارى چه‌كدار به‌سه‌ر نوێنه‌رانى ده‌سه‌ڵاتى قه‌يسه‌ردا ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مسۆگه‌رده‌كات، به‌بێ گه‌يشتن به‌م ئامانجه، ئازاديى حه‌قيقى بوونى نابێت، هه‌روه‌ها نوێنه‌رايه‌تيى ڕاسته‌قينه‌ى گه‌ل نايه‌ته‌ئاراوه، هه‌روه‌كچۆن ئه‌نجومه‌نى دۆما ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نابێت كه سيسته‌مێكى نوێ له ڕووسيا دابمه‌زرێنێت.
ده‌ستوور چييه؟ چه‌ند په‌ڕه كاغه‌زێكه، مافه‌كانى گه‌لى له‌سه‌ر نوسراوه. به‌ڵام زه‌مانه‌تى ئه‌وه چييه كه دان به‌م مافانه‌دا بنرێت؟ زه‌مانه‌ت له هێزى چينه‌كانى گه‌لدايه كه ئێستا ئاگاييان بۆ درووستبووه. كه‌واته تكايه با ڕێگه نه‌ده‌ين به قسه‌كانيان چه‌واشه‌مان بكه‌ن -كه ته‌نها له فره‌ڕێسه ديموكراته بۆرژوازه‌كان جوانه- ده‌بێت بۆ ساتێكيش ئه‌وه له‌بيرنه‌كه‌ين به‌هێزيى ئێمه له‌وه‌دايه كه له خه‌باتماندا له‌دژى نه‌ياره‌كانمان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستهێنين، ئێمه هێشتا سه‌ركه‌وتنى ته‌واوه‌تيمان به‌ده‌ستنه‌هێناوه. ده‌بێت بڕوا به‌قسه بريقه‌داره‌كانيان نه‌كه‌ين، له‌به‌رئه‌وه‌ى له زه‌مانێكدا ده‌ژين هێشتا خه‌باتى ئاشكرا تيايدا به‌رده‌وامه، هه‌موو قسه و به‌ڵێنه‌كانيان به‌خێرايى خراونه‌ته ژێر تاقيكردنه‌وه‌ى پراكتيكييه‌وه، له‌كاتێكدا قسه و ياداشت و به‌ڵێنه‌كانيان ده‌رباره‌ى ده‌ستوور بۆ فريودانى گه‌ل ڕيزده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستيان لاوازكردن و په‌رته‌وازه‌كردنى ڕيزه‌كانى گه‌له بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى چه‌كه‌كانيان ببن. هيچ شتێك به ئه‌ندازه‌ى قسه و به‌ڵێنه‌كانى ئه‌وان ساخته نييه، ئێمه شانازى ئه‌وه‌مان هه‌يه كه بڵێين پرۆليتارياى ڕووسيا پێگه‌يشتووه، بۆ ئه‌وه‌ى له دژى هه‌موو هێزێكى دڕنده و پێشێلكاريى ده‌ستوورى لێبراڵه‌كان خه‌بات بكه‌ن، ئه‌وه‌ى ئه‌م قسانه‌م ده‌سه‌لمێنێت ئه‌و بانگه‌وزاه بوو كه كرێكارانى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر دايانڕشتبوو، كه دواتر ڕۆژنامه بيانييه‌كان بڵاويانكردبووه‌وه. بانگه‌وازه‌كه ده‌ڵێت: ”هاوڕێيان هه‌ستن به كۆكردنه‌وه‌ى چه‌كه‌كان، له پێناو خه‌باتى بێوچاندا خۆتان ڕێكبخه‌ن، هه‌موو تواناكانتان بخه‌نه گه‌ڕ. ته‌نها به كۆكردنه‌وه و چه‌كداركردن و ڕێكخستنى ڕيزه‌كانمان ده‌توانين ده‌ستكه‌وته‌كان بپارێزين، هه‌روه‌ها وه‌ڵامى داواكارييه‌كانيشمان بدرێته‌وه. كاتێك دێت كه جارێكى تر هه‌ستينه‌وه، هه‌موومان وه‌ك يه‌ك پياو له پێناو ئازادييه‌كى ته‌واو خه‌باتى نوێ بكه‌ين“.
ته‌نها به‌و شێوه‌يه زه‌مانه‌ت مسۆگه‌رده‌كه‌ين. ئه‌مه ده‌ستوورى حه‌قيقيى ڕووسياى ئازاده! ته‌ماشاى به‌ياننامه‌ى 17ى ئۆكتۆبه‌ر و حه‌قيقه‌ته‌كانى ژيانى ڕووسيا بكه‌ن: به ئاشكرا لێكدژى و پارادۆكسى نێوان دانپيانانى قه‌يسه‌ر به ده‌ستوور له‌سه‌ر كاغه‌ز و ”ده‌ستوور“ به پراكتيكى ده‌بينين، واتا پراكتيزه‌كردنى فيعليى ده‌سه‌ڵات له‌لايه‌ن قه‌يسه‌ره‌وه! به‌ياننامه‌كه‌ى قه‌يسه‌ر له‌م ڕووه‌وه به‌ڵێنى ده‌ستووريى بريقه‌دارى تێدابوو. به‌ڵام باجى ئه‌م به‌ڵێنانه‌يان بۆ مانيفێست كردين. ڕايانگه‌ياند كه كه‌سێتيى تاك له‌كه‌دار ناكرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ى كه له‌گه‌ڵ خواست و ئاره‌زووى ئۆتۆكراتيى نه‌ده‌هاتنه‌وه، خزێنرابوونه زيندانييه‌كان، يان ڕه‌وانه‌ى مه‌نفا ده‌كران، يان دوور ده‌خرانه‌وه. ئازاديى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌يان ڕاگه‌ياند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ستان به داخستنى زانكۆكان كه يه‌كه‌م شوێن بوو كۆبوونه‌وه‌ى ئازادانه‌ى تيادا ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها ده‌روازه‌كانى زانكۆ له‌لايه‌ن پۆليس و سه‌ربازه‌وه پاسه‌وانى ده‌كران. باسيان له ئازاديى ڕۆژنامه‌گه‌ريى ده‌كرد، كه‌چى ده‌ستيانگرت به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ى (نۆڤايا جيزن)دا كه وته‌بێژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كرێكاران بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى سۆسياليسته ديموكراته‌كانيان چاپكردبوو.
شوێنى سه‌د وه‌زيره بێزراوه‌كه‌ش چه‌ند وه‌زيرێكى تر پڕيانكرده‌وه، گوايه ئه‌وان ياسا په‌يڕه‌و ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا سه‌د وه‌زيره‌كه چالاكى و ئيمتيازاتيان وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه و له‌لايه‌ن پۆليس و سوپاوه ده‌پارێزرێن، هاوڵاتيانى ڕووسياى ئازاد ئه‌وانه‌ى له دژى بيرۆكراسى ده‌وه‌ستنه‌وه له‌سێداره‌ده‌درێن. له به‌رده‌م نموونه‌يه‌كى ڕوونى له‌م شێوه‌دا، پێويست ده‌كات كوێربين، يان خۆپه‌رستيى چينايه‌تى چاوبه‌ستى كردووين، چونكه هيچ سه‌رنجێكمان له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانى وه‌زير (ويستى) نييه، سه‌باره‌ت به ڕاپرسيى و به‌ياننامه‌كه‌ى قه‌يسه‌ر، ئايا داوا له ئه‌نجومه‌نى دۆما ده‌كات كه كۆببنه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتێكى له‌م جۆره‌ش ڕووبدات ئه‌وا بڕيار له چاره‌نووسى ململانێكان نادات، هه‌روه‌ها ناتوانێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئازاديى فيعلى فه‌راهه‌م بكات، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ى ميللى ناتوانێت دامه‌زراوه‌يه‌كى حه‌قيقى بێت. پێويسته ئه‌نجومه‌نى دۆما فۆرمێكى ياسايى و په‌رله‌مانى به ستراكتۆرى ڕووسياى نوێ ببه‌خشێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى پاڵپشتى له سه‌ركه‌وتنى نوێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى فۆرمێكى گونجاو به‌م سه‌ركه‌وتنه ببه‌خشين، پێويسته سه‌ركه‌وتنى فيعلى تۆماربكه‌ين، پێويسته هێزى دامه‌زراوه كۆنه‌كان تێكبشكێنرێت، پێويسته گسكيان لێ بده‌ين، هه‌روه‌ها كۆشكى كۆن ته‌ختى زه‌وى بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێكى پۆليس و عه‌سابه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه تێكبشكێنين.
هه‌ڵبژاردنێكى ته‌واو ئازاد و پێدانى ده‌سه‌ڵاتێكى ته‌واو به ئه‌نجومه‌نى دۆما، ته‌نها له‌ڕێگه‌ى ڕاپه‌ڕينه‌وه دێته‌دى، ڕووخاندنى حوكمى قه‌يسه‌رى، كه حكومه‌تێكى شۆڕشگێڕيى كاتى جێگه‌ى بگرێته‌وه. ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ين به‌و ئامانجه، ده‌بێت ڕێكخستن و ئاماده‌كارى بۆ ڕاپه‌ڕين له سه‌ره‌وه‌ى كارنامه‌كه‌ماندا بێت.
با هه‌موو جۆره‌كانى چه‌واشه‌كارى و ساخته‌يى و چاوبه‌ستكردن بڕووخێنين! شه‌ڕ ڕاگه‌يه‌نرا، كوشتار كڵپه‌ى گرت، ئه‌وه‌ى ئێستا به‌ده‌ستيه‌وه ده‌ناڵێنين هۆكاره‌كه‌ى سستبوون و وه‌ستانێكى كاتييه له‌نێوان دوو شه‌ڕدا. ناكرێت له ناوه‌ڕاستى ڕێگاكه‌دا بوه‌ستين. بزووتنه‌وه‌ى”سپى“[1] فێڵێكى ڕه‌هايه. ئه‌وه‌ى له ڕيزى شۆڕشدا نه‌وه‌ستێت، ئه‌وه له ”سه‌د بێزراوه‌كه“يه. ته‌نها ئێمه ئه‌وه ناڵێين. ئێمه ئه‌م وه‌سفه‌مان دانه‌هێناوه. ئه‌و به‌ردانه‌ى كه له شه‌قامه‌كانى مۆسكۆ و ئۆديسا خوێناوى بوون به ده‌نگێكى به‌رز ئه‌م وشانه ده‌ڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها له كرۆنتچات و قۆقاز، له پۆله‌ندا و تۆمسك.
ئه‌وانه‌ى له ڕيزى شۆڕشدا نه‌وه‌ستن كه‌واته له سه‌د كه‌سه قێزه‌ونه‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ى ئاره‌زووناكه‌ن كه له‌پێناو ئازاديى ڕووسيادا قوربانى بده‌ن، (يان له‌به‌رامبه‌ر ڤۆدكا)دا به‌ناچارى گه‌واهيى درۆزنانه ده‌ده‌ن، و هێرشده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵكى سڤيل، پێويسته خۆى چه‌كداربكات و به‌په‌له ئاماده بێت بۆ شه‌ڕ. ده‌بێت ئازاديى حه‌قيقى به‌ده‌ستبهێنين، نه‌ك به‌ڵێن به پێدانى ئازادى، يان فرمێسكى سه‌ر كاغه‌ز. پێويسته له‌سه‌رمان سه‌رشۆڕى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى قه‌يسه‌ردا بهێنين، ته‌نها ئه‌وه به‌س نييه كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دان به مافه‌كانى گه‌لدا بنێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بڕووخێنين، چونكه ده‌سه‌ڵاتى قه‌يسه‌ر واته ده‌سه‌ڵاتى سه‌د پياوه‌كه به‌سه‌ر ڕووسيادا. ئه‌م ئه‌نجامه‌ش تايبه‌ت نييه به ئێمه. چونكه ئه‌مه پوخته‌ى واقيعه‌كانى ژيانه. ئه‌و ده‌رسه‌ش ڕووداوه‌كانى زه‌مه‌ن فێرى كردووين. ئه‌وه ده‌نگى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌يه كه تاكو ئێستا له دووريى هه‌موو ڕه‌وتێكى شۆڕشگێڕانه‌وه وه‌ستاون و له شه‌قامه‌كاندا به ئازاديى هه‌نگاوێكى بوێرانه‌يان نه‌ناوه، يان تاكو ئێستا له كۆبوونه‌وه و ته‌نانه‌ت له ماڵه‌كانى خۆشياندا سه‌ركێشييان به ژيانى خۆيانه‌وه نه‌كردووه، تاوه‌كو له‌لايه‌ن شوێنكه‌وتووان و عه‌سابه‌كانى قه‌يسه‌ره‌وه په‌لامار بدرێن.
دواجار، شۆڕش ئه‌م (هێزه شه‌عبييه)ى ناچاركرد كه به‌ئاشكرا به ڕووى هێزه‌كانى قه‌يسه‌ردا ده‌رپه‌ڕن. بۆ ڕاى گشتى ڕوونبووه‌وه كه حوكمى قه‌يسه‌ر پشت به‌كێ ده‌به‌ستێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كێن كه به‌كرده‌يى پاڵپشتى له‌م ڕژێمه ده‌كه‌ن. ئه‌وانيش بريتين له؛ هێزه دڕه‌نده‌كانى پۆليس، ڕاهێنراوان له‌سه‌ر ديسپلين و ڕێسا، سه‌ربازى نيوه عه‌قڵ، پياوانى ئاينيى سه‌رلێشێواو و خڵه‌فاو، خاوه‌ن حانووته گه‌وره‌كان، ده‌سته‌يه‌ك له كۆمه‌ڵگاى سه‌رمايه‌دارى كه ڤۆدگا وڕ و گێژى كردوون. ئێستا ئه‌وانه ده‌ستيان به‌سه‌ر ڕووسيادا گرتووه و نۆ له‌سه‌ر ده‌ى دامه‌زراوه حكومييه‌كان ده‌پارێزن و پاڵپشتيى لێده‌كه‌ن. ئه‌وه‌تا كۆنهپهرستانى ڕووسيا له كۆنهپهرستانى فه‌ڕه‌نسا ده‌چن، وه‌كچۆن نيكۆلا ڕۆمانۆڤى قه‌يسه‌ر له ناپليۆنى سه‌ركێش ده‌چێت. به‌ڵام هێشتا كۆنه‌پارێزانى ئێمه قسه‌ى كۆتاييان نه‌كردووه، تكايه هاونيشتيمانيانى به‌ڕێز له‌م ڕووه‌وه هيچ هه‌ڵه‌يه‌ك مه‌كه‌ن، چونكه ئێستا ئه‌وانيش خه‌ريكى ده‌رخستنى هێزه‌كانيانن. ئه‌وانيش يه‌ده‌گى خۆيان له ”كه‌ره‌سته‌ى ئاماده بۆ ته‌قينه‌وه و گڕگرتن“ هه‌يه كه به‌درێژايى چه‌ندين سه‌ده له دواكه‌وتوويى و چه‌وسانه‌وه و كۆيلايه‌تى و پۆليسيى كۆلێژى سته‌م، كه‌ڵه‌كه‌يان كردووه. ئه‌وان له هه‌ناوى خۆيان‌دا نه‌فامى و دواكه‌وتوويى ئاسيايان هه‌ڵگرتووه، له‌گه‌ڵ سيمايه‌كى ڕقئه‌ستورانه بۆ چه‌وساندنه‌وه و گه‌وجاندن، به‌شێوه‌يه‌ك بچوكيان كردوونه‌ته‌وه كه بارودۆخيان وه‌ك دۆخى ئاژه‌ڵێكى دڕنده‌يان لێهاتووه. كۆنه‌پارێزييه‌كى له‌م جۆره، به به‌ياننامه‌يه‌كى قه‌يسه‌ر، يان له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى قه‌شه‌كان و گۆڕينى پۆسته باڵا و نزمه‌كان له سيسته‌مى بيرۆكراسيدا، كۆتايى نايه‌ت. ئه‌وان ته‌نها له ڕێگه‌ى هێزى پرۆليتارياى ڕێكخراو و ڕۆشنبيره‌وه ده‌ڕووخێنرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ى پرۆليتاريا خۆى چه‌وسێنراوه‌ته‌وه، ته‌نيا پرۆليتارياش ده‌توانێت ئه‌وانى تر هه‌ستێنێته‌وه و ئه‌و هه‌سته‌يان لا درووستبكات كه ئه‌وانيش مرۆڤ و هاونيشتيمانين، هه‌روه‌ها ڕێگا‌ى ڕزگاربوونيان له چه‌وسانه‌وه پيشانبدات.
ته‌نها پرۆليتاريا ده‌توانێت شانه‌ى سوپاى شۆڕشگێڕيى چالاك درووستبكات، سوپايه‌ك كه له ديسپلين و ڕێكخستن و خه‌باتدا له‌وه‌ى پێشخۆى چالاكتر بێت، به‌شێوه‌يه‌ك هيچ هێزێكى كۆنه‌پارێز نه‌توانێت له به‌رامبه‌ريدا به‌ره‌نگارى بكات.
[1]) ده‌توانين بۆ دۆخى ئه‌مڕۆى كوردستان بزووتنه‌وه‌ى سپى به ليسته‌كه‌ى سه‌رمايه‌دارێكى وه‌كو شاسوار عه‌بدولواحيد بچوێنين كه به‌هۆى ئه‌و بۆشاييه سياسييه‌ى ئه‌مڕۆ له ئارادايه ده‌يه‌وێت خۆى بكات به ڕابه‌رى چه‌وساوه‌كان و نه‌وه‌ى نوێ. به‌ڵام پێويسته هه‌رگيز ئه‌وه له‌ياد نه‌كه‌ين كه چينى چه‌وساوه و هه‌ژاران ته‌نها خۆيان ده‌توانن عه‌داله‌ت و ئازادى به‌ديبهێنن. بۆيه ته‌نها به‌ديل بريتييه له‌وه‌ى كه چينى به‌شمه‌ينه‌ت و به‌شخوراو له ده‌ورى ئايدياى چه‌پى نوێ كۆببينه‌وه و به‌ره‌يه‌كى يه‌كگرتوو دروست بكه‌ين بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئۆليگارشيى كوردى و به‌رنامه‌ى چه‌په‌ڵى زلهێزه داگيركه‌ر و ئيمپرياليسته‌كان. دواجاريشخۆڕێكخستن به‌مه‌به‌ستى سه‌رپێخستنى شۆڕشێكى ڕاديكاڵ بۆ كۆتاييى هێنان به جه‌نگ و ماڵوێرانى و هه‌ژارى. (و.ك)
*سه‌رچاوه: ته‌واوى كاره‌كان، به‌رگى نۆهه‌م، لا 457 بۆ 466، خانه‌ى پێشكه‌وتن، مۆسكۆ 1972، چاپى ئينگليزى.