ته‌ندرووستى؟
وشه‌ى (ته‌ندرووستى)، له (ته‌ن + درووستى)وه هاتووه. واته ته‌ن و له‌شت باش و سه‌لامه‌ت و درووست بێت. به‌س ئايا ئه‌م وشه‌يه وه‌فاى بۆ ڕيشه زمانه‌وانييه‌كه‌ى خۆى ماوه؟ ئايا ئه‌مڕۆ ته‌ندرووستى په‌يوه‌نديى به درووستيى له‌شه‌وه ماوه؟ يان ته‌ندرووستى به‌قووڵى ڕۆچووه له‌گه‌ڵ جوانكارييدا و سنوره‌كانيان تێكه‌ڵبووه؟
نوكته‌يه‌كى ساده و دژه-ژن هه‌يه كه ته‌عبير له‌وه ده‌كات ته‌ندرووستى، ئاوێته‌ى جوانكارى بووه. ئه‌ويش له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه ناوى سه‌رده‌مى سه‌رمايه‌دارييه. نوكته ده‌ڵێت: ژيانى خانمان سێ قۆناغه: مناڵى، گه‌نجى، چه‌ند جوان و باش ماويته‌ته‌وه؟. ئه‌مه‌ى سێيه‌م توانجه. واته خه‌مى ژنان بۆ ئه‌وه‌يه تا چه‌ند گه‌نج ده‌مێننه‌وه. له‌مڕۆدا ئامۆژگارييه ته‌ندرووستييه‌كان له‌پێناوى ئه‌م قۆناغى سێيه‌مه‌دايه نه‌ك ته‌ندرووستييه‌كه باوه‌كه. ئه‌م دۆخه وايكردووه، ژن هه‌ميشه به‌رامبه‌ر ڕواڵةتى خۆى قه‌له‌ق بێت؟ كار گه‌يشتۆته ئه‌وه‌ى بيركردنه‌وه له جوانكارى، تووشى هيستريا و به‌دخۆراكييت بكات. له ئاسته كه‌لتورييه‌كه‌دا نوكته‌كه درێژه‌ى هه‌يه: ژن هه‌بووه بۆ ده‌ره‌وه له‌چك ده‌پۆشێت، كه‌چى پاره‌يه‌كى زۆرى خستۆته سه‌ر قژى.
ئه‌و ماوه‌يه‌ى پێشوو، هه‌واڵێكم خوێنده‌وه به‌م جۆره بوو: جاكى، دايكى هونه‌رمه‌ند سيلفيسته‌ر ستالۆن، نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى زۆرى بۆ ئه‌نجامدراوه. به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانى بێ سوود بووه، تا ئه‌و ڕاده‌يه‌ى تووشى نه‌خۆشيى ده‌روونى بووه. جاران ته‌ندرووستى په‌يوه‌نديى به ده‌رووندرووستييه‌وه هه‌بوو: له‌شێكى ته‌ندرووست، ده‌روونێكى باش و ته‌ندرووستى هه‌بوو. ئێستا له‌شيشت ساغ بێت، هێشتا نه‌خۆشييه‌كى ده‌روونى به‌دواته‌وه‌يه. ده‌روون شتێك نيه هه‌ميشه نه‌گۆڕ بووبێت، به زگماك له‌گه‌ڵتا بێت، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگا و ئه‌وانيتر درووستيده‌كه‌ن و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌كه‌ى دياريده‌كه‌ن.
په‌يوه‌ندييه‌كى كه‌متازۆر ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان ده‌روون و جه‌سته‌دا هه‌يه. كه ده‌روونت ئارام نه‌بوو، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر جه‌سته‌شت هه‌بێت. ئه‌مڕۆ ژنان ده‌يان فۆرم و ستانداردى جوانى ده‌بينن، ئه‌نواع قاڵبى ئارايش و نمايش ده‌بينن، هه‌موو ئه‌مانه نيگه‌رانى درووستده‌كات. ئه‌م نيگه‌رانييه‌ش به‌ره‌نجامى باشى بۆ ته‌ندرووستى نابێت، پاشان بۆ ده‌رووندرووستييش باش نيه. ساده‌تر بيڵێين: ژنێك ده‌يه‌ويت له چه‌ندين ژنى تر بچێت. يان به ده‌ربڕينێكى تر: كه‌س خاوه‌نى يه‌ك ده‌موچاو نيه، ئه‌م ئارايشته زۆره جۆرێكه له ده‌مامك، ده‌مامكێك كه ڕۆڵى ده‌موچاوه‌كه خۆى ده‌بينێت.
ئه‌م زياده‌ڕۆييه له جوانكارى و قه‌له‌قيى جوانكارييدا، ته‌ندرووستى له شتێكى تريش ده‌سێنێته‌وه. ئه‌و شته‌ش په‌يوه‌نديى درووستى نێوان ژن و پياوه. ژن و پياو له كۆمه‌ڵگاى سه‌رمايه‌دارى و كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌شدا كه به‌شێكه له‌و سيسته‌مه، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌ندرووستيان نيه. مه‌يك ئه‌پ، وه‌ك وشه‌يه‌كى ئينگڵيزى و جيهانى، ئه‌و په‌يوه‌ندييه ده‌رده‌خات كه ژنانى ئێمه به كۆمه‌ڵگاى سه‌رمايه‌داريى جيهانه‌وه هه‌يانه. هه‌موومان به‌شێكين له ئه‌نته‌رنيت و فه‌زاى مه‌جازى، نيشته‌جێى ناو ئه‌م جيهانه‌ين. جاران ژن خۆى ده‌ڕازانده‌وه تاكو سه‌رنجى ده‌ره‌وه‌ى خۆى ڕابكێشێت، ئێستا شته‌كه كه‌مێك ئاڵۆزتره: هه‌م ده‌يه‌وێت سه‌رنجى ئه‌وانيتر ڕابكێشێت، هه‌م قه‌ناعه‌ت به خۆى بكات كه له كێبڕكێى ژنه‌كانى تر دوانه‌كه‌تووه، هه‌م ئه‌و ژنه خه‌ياڵييه‌ى ناو مێشكى ڕاده‌گرێت كه هه‌رجاره و به فۆرمێكه‌وه دێته زه‌ينييه‌وه.
چاوى ئه‌ويتر به جۆرێك كاريگه‌رى ده‌خاته سه‌ر ژنان له‌مڕۆدا، كه زيانه ته‌ندرووستييه‌كانى هه‌ندێك ديارده له‌بيرده‌كه‌ن. بۆنمونه به‌كارهێنانى كۆرسێ و سليكۆن و بۆتۆكس و جلى ناڕه‌حه‌ت. ئه‌مه جۆرێكه له خۆله‌بيركردن له‌پێناوى ئه‌ويتردا. كاتێكيش ئه‌م ڕه‌خنه‌يه له خانمێك بگريت يه‌كسه‌ر به ناكۆكييه‌ك وه‌ڵامده‌داته‌وه: من خۆمم، له‌پێناوى خۆمدا هه‌مووشت ده‌كه‌م!
مرۆڤ خۆى ته‌نيا نيه. ئه‌وه سيسته‌مه ته‌نياترمان ده‌كات. سيسته‌م ژن و پياوى دابڕيوه، ته‌نيا له شوێنێكدا كۆيانده‌كاته‌وه كه ناته‌ندرووسته. ئه‌و شوێنه‌ش ڕواڵه‌ته، كورتكردنه‌وه‌ى ژنه له سيمايدا، له مۆده و جسميدا. سيسته‌م واده‌كات ژن به‌ولا خه‌ريكى كۆمه‌ڵێك شت بێت و پياويش به‌ملا خه‌ريكى شتانێكى تر. ئه‌مه ئه‌و ته‌نياييه كه سيسته‌م ده‌يخوازێت. به‌ڵام له‌ڕاستيدا پيه‌وه‌نديى ته‌ندرووستى نێوان ژن و پياو له هاوبه‌شيدايه. له پێكه‌وه‌بوون و تێگه‌يشتندا. جوانى خۆى شتێكى چۆنييه‌تييه نه‌ك چه‌ندێتى، شتێكى زاتى و خودييه نه‌ك عه‌ينى و بابه‌تى، ناوه‌كييه نه‌ك ده‌ره‌كى. ده‌بێت ئه‌و پێوه‌رانه تێكبشكێنين كه سيسته‌مى باڵاده‌ست دياريده‌كات بۆ ژنان. له‌مڕۆدا پێشانگايه‌كى مه‌جازى و خه‌ياڵى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى ژنان وێنه بێشوماره‌كانى خۆيانى تيا بخه‌نه‌ڕوو، كه ئينستاگرامه. ئينستاگرام، جيا له‌وه‌ى مافێكى شه‌خسى و هونه‌رييه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى، كه‌چى له‌كۆدا زياده‌ڕۆييكردنى ژنان و پياوانه له نمايشدا.