سارته‌ر، ڕۆشنبيرى به‌ره‌نگار
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵناس، ئيمانوێل مۆريم
وه‌رگێڕانى: وه‌ليد عومه‌ر
پرسيار: با لێره‌وه ده‌ست پێبكه‌ين، كتێبى (بوون و نه‌بوون)ى سارته‌ر چ جێگه و ڕێگه‌يه‌كى له فه‌لسه‌فه‌ى سارته‌ردا هه‌يه، و فه‌زاى فيكرى-فه‌لسه‌فيى كاتى نوسينى چۆن بوو؟
جيا له وتار و نوسينه كورته فه‌لسه‌فييه‌كان، كتێبى "بوون و نه‌بوون" به يه‌كه‌مين به‌رهه‌مى سيسته‌ماتيكيى فه‌لسه‌فيى سارته‌ر داده‌نرێت. ئه‌م كتێبه كۆڵه‌كه‌ى قوتابخانه فه‌لسه‌فييه‌كه‌ى داده‌ڕێژێت و بنه‌ما فه‌لسه‌فييه‌كانى، و فيكر و هه‌ڵێنجان و تێگه‌يشتنى ئه‌و پێكدێنێت. له‌باره‌ى ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه وتوويانه: «هيچكه‌س تا ئێستا، له‌ڕووى فه‌لسه‌فييه‌وه، وه‌ها نه‌په‌رژاوه‌ته سه‌ر ئازادى». له‌لايه‌كه‌وه ده‌بێت ئاگامان له‌وه بێت كه سارته‌ر ئه‌م كتێبه‌ى له ساڵى 1943 و گه‌رمه‌ى جه‌نگى دووه‌مى جيهانى و ساته‌وه‌ختى داگيركردنى فه‌ڕه‌نسادا نوسى، و له‌لايه‌كى تريشه‌وه ده‌بێت له سياقى قه‌يرانى فيكر و هۆشياريى ئه‌وروپى تێى‌بگه‌ين. ئه‌و قه‌يرانه‌ى كه له دواى يه‌كه‌مين جه‌نگى جيهانى و سه‌رهه‌ڵدانى سيسته‌مه كۆمۆنيستى و فاشيستييه‌كان له‌م قاڕه‌يه‌دا ڕوويدا. به‌و جۆره‌ى كه [تيۆريزه] و بيركردنه‌وه له‌باره‌ى هه‌ندێك پرسى وه‌ك مانا و ڕه‌وايه‌تيى جه‌نگ، ئاماده‌يى مرۆڤه‌كان بۆ خۆقوربانيكردن له‌پێناوى ئايدۆلۆژياكان و به‌ها نامادييه‌كان و... چيتر وه‌ڵامى خۆى له چوارچێوه‌ى ئايدياليزمى كلاسيك و نيۆكانتيزم(كانتيزمى نوێ)دا نه‌ده‌دۆزييه‌وه.
ده‌بێت لێره‌دا به‌خێرايى ئاماژه به‌وه‌ش بده‌ين كه سارته‌ر له‌باره‌ى ليۆن برۆنشڤيگ، نوێنه‌رى ديارى فه‌لسه‌فه‌ى [ئايدياڵيستيى] ئه‌و كاته‌ى فه‌ڕه‌نساوه ده‌ڵێت: «فه‌لسه‌فه‌كه‌ى ئه‌و هيچ نيه جگه له وه‌رگرتن له پێدراوه‌كانى دونياى ده‌ره‌وه‌وه، هه‌رسكردن و هه‌ڵمژينيان له ڕۆح و زه‌ينى مرۆڤدا، له‌به‌ر ئه‌مه بوو نه‌يده‌توانى ئه‌و تۆفانه لێكبداته‌وه كه ڕوويكردبووه ئه‌وروپا». به‌م هۆيه‌وه سارته‌ر ڕوويكرده فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى ئه‌ڵمانيا و لێره‌وه كه‌وته ژێر كاريگه‌ريى ئيدمۆند هۆسێرڵ [و به‌شێك له فيكرى فه‌لسه‌فيى] مارتن هايدگه‌ره‌وه و ئيلهامى لێ وه‌رگرتن.
پرسيار: تێگه‌يشتنه‌كانى ئه‌م دوو فه‌يله‌سوفه، چۆنچۆنى له كتێبى "بوون و نه‌بوون"دا ڕه‌نگيدايه‌وه؟
و: سارته‌ر له هۆسرێڵه‌وه هه‌ردوو چه‌مكى ترانسێندێنس(transcendance) و نيه‌تمه‌ندى (Intentionality ) وه‌رده‌گرێت. ترانسێندێنس، ئه‌و جووڵه‌يه‌يه كه ڕووده‌كاته بابه‌ت و ئۆبێكت وه‌ك شتێك كه كه‌وتۆته ده‌ره‌وه‌ى زه‌ينه‌وه، و زه‌ين و ئاگايى و چالاكييه زه‌ينييه‌كان پێكدێنێت. به‌م شێوه‌يه، زه‌ين و ئۆبێكت ده‌كه‌ونه په‌يوه‌ندييه‌وه له‌گه‌ڵ يه‌كتردا. به ده‌ربڕينێكى تر، ترانسێندێنس، جووڵه‌يه‌كه كه زه‌ين به‌هۆيه‌وه ڕاسته‌وخۆ ڕووده‌كاته ئۆبێكته‌كه‌ى ده‌ره‌وه‌ى خۆى. ئه‌و ئۆبێكته‌ى كه هاوكات به‌ستراوه‌ته‌وه به چالاكييه زه‌ينييه‌كه‌وه. له په‌يوه‌ندييه‌كى له‌م جۆره‌دايه كه زه‌ين خۆى درووستده‌كات. گه‌ر ئه‌م خاڵه له‌به‌رچاوبگرين، ئه‌وا هاوكێشه به‌ناوبانگه‌كه‌ى هۆسرێڵ له‌باره‌ى نيه‌تمه‌ندى‌يه‌وه ماناى خۆى وه‌رده‌گرێت: «هه‌ر ئاگاييه‌ك، ئاگاييه ده‌رهه‌ق به شتێك/ئۆبێكتێك» . به‌م شێوه‌يه، ئاگايى بريتييه له‌و ڕووناكييه‌ى كه زه‌ين ده‌يخاته سه‌ر ئۆبێكت. به مانايه‌كى تر، ده‌يكاته ئامانجى خۆى و ڕۆشنيده‌كاته‌وه و ده‌يكات به شتێكى قابيلى ناسين. لێره‌دا ئه‌وه‌ش بڵێين، كه سارته‌ر له‌ژێر كاريگه‌ريى هايدگه‌ردا ورده‌ورده له هۆسرێڵ دوورده‌كه‌وێته‌وه.
سارته‌ر ئه‌م چه‌مكانه له‌هايدگه‌ر قه‌رزده‌كات: بوونى نازه‌روور(contingence)، ئيگزيستانس، ڕه‌سه‌نێتى(authenticity)، ناڕه‌سه‌نێتى(inauthenticity). هه‌روه‌ها چه‌مكه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى وه‌ك (بوون، نه‌بوون، كات)يش. دياره نابێت له‌بيرمان بچێت كه ئه‌م قه‌رزكردنه به ماناى قبوڵكردنى بێ‌چه‌ندووچوونى ئه‌م چه‌مكانه نيه. له‌ڕاستيدا، سارته‌ر له ده‌زگا [چه‌مكايه‌تى و] فه‌لسه‌فييه‌كه‌ى خۆي‌دا ماناى تريان پێده‌دات و جاروبار له بنه‌چه و زاگه سه‌ره‌تاييه‌كانيشيان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
سارته‌ر جارێك بوون به "بوون له‌خۆدا" (Being-in-itself)داده‌نێت، و جارێكيش به "بوون بۆ خۆ"( being- for- itself). "بوون له خۆدا" بريتييه له بوونى نازه‌روور [و شتى بێگيان]، و "بوون بۆ خۆ"ش بريتييه له ئاگايى. له‌ڕاستيدا "بوون بۆ خۆ" كه به ماناى ئاگاييه، جه‌وهه‌ره‌كه‌ى ئازادييه و ئازادييش له‌سه‌ره‌تاوه به ماناى مه‌وداوه‌رگرتنى مرۆڤ دێت له خودى خۆى. «مرۆڤ ئه‌و شته‌يه كه خودى خۆى نيه، و ئه‌وه خودى خۆيشى نيه كه ئه‌وه». پاشان به ماناى مه‌وداوه‌رگرتن دێت له‌نێوان مرۆڤ و شته‌كانى چوارده‌وريدا. ئه‌و شتانه‌ى كه مرۆڤ به‌هۆى پراكتيكى خۆيه‌وه، له‌سه‌ره‌تاوه نه‌فييان ده‌كات و ده‌يانگۆڕێت و دواتر ده‌يخاته خزمه‌تى بوون و ژيانى خۆيه‌وه. سارته‌ر ده‌ڵێت «مرۆڤ پرۆژه‌يه». پرۆژه لێره‌دا به ماناى جووڵان و بازدان دێت بۆ پێشه‌وه و ئه‌م پرۆسانه ناوده‌نێت نيهيڵه‌يشن nihilation كه هه‌ر به ماناى نه‌بوون دێت. بۆ نمونه كرێكار، "بوون بۆ خۆ"يه، ماده‌ى خاو )واته، بوون له‌خۆيدا( به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و كارى له‌سه‌ر ده‌كات و گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێنێت، واته نيهيڵيزه‌ى ده‌كات(به نه‌بوونى ده‌كات). خه‌باتى سياسييش له دۆخێكى دياريكراودا، ده‌بێته نيهيڵه‌يشن. له‌ڕاستيدا مانگرتن به پرۆسه‌يه‌كى سه‌ر به نيهيڵه‌يشن داده‌نرێت چونكه كه‌سى مانگرتوو واته "بوون بۆ خۆ"، هه‌لومه‌رجى كار واته "بوون له‌خۆيدا" قبوڵناكات، و هه‌وڵده‌دات بيگۆڕێت واته نيهيڵيزه‌ى بكات. ئه‌م پرۆسانه، به پرۆسه‌ى ئازادى داده‌نرێن [چونكه ئازادى جۆرێكه له نه‌فى و نه‌بوونه و بۆشايى درێژه‌پێده‌ر].
پرسيار: سارته‌ر چ تێگه‌يشتن و هه‌ڵێنجانێكى بۆ چه‌مكه‌كانى ئازادى، هه‌ڵهاتن له ئازادى، هه‌ڵبژاردن و دڵه‌ڕاوكێ هه‌يه؟
چه‌مكى ئازادى لاى سارته‌ر، له گوزاره‌ى بوونم هه‌يه/ئازادم دا خۆى ده‌نوێنێت. هه‌بوون واته ئاماده‌بوون له جيهاندا، خۆدرووستكردن، و مۆرلێدانى خۆت له‌سه‌ر شته‌كان و ديارده‌كان. ئازادى ئه‌و توانسته‌يه كه ئاگايى له‌به‌رده‌ستدايه بۆ نيهيڵه‌يشن، واته به‌ديارخستن و به‌ديهێنانى نه‌بوون. هه‌ر به‌و جۆره‌ى كه سپێنۆزا ده‌ڵێت: هه‌ر پێناسه‌يه‌ك له نه‌فى‌يه‌وه ده‌ستپێده‌كات. بۆ پێناسه‌كردنى مێز، سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێيت مێز چى نيه، نه‌فى ئه‌مه‌يه. سارته‌ر، ئازاديى ئه‌و مرۆڤه كه له جيهاندا وێڵكراوه [و فڕێدراوه‌ته جيهانه‌وه] به بێ‌مه‌رج(unconditional) ده‌زانێت و ئاسۆى ئيمكانه كراوه‌كان به‌ڕوويدا به شتێكى ناكۆتا ده‌زانێت. ئه‌م تێگه‌يشتنه بۆ ئازادى، هه‌ر ئه‌و گه‌ڕانه‌وه مێژووييه‌يه به‌ره‌و ئه‌و مرۆڤه‌ى كه هه‌م ئازاده به‌ده‌ستى خۆيه‌وه، و هه‌م ملكه‌چى خۆيشيه‌تى، و بيرخه‌ره‌وه‌ى مرۆڤه له دۆخى سرووشتى‌دا(كه هۆبز و جۆن لۆك باسيان ليوه كردووه).
هه‌روه‌ها ئازادى به ماناى هه‌ڵبژاردن و تێكه‌ڵكردنى خه‌سڵه‌ته‌كانيش دێت. سارته‌ر، ئايدياى هه‌ڵبژاردن(انتخاب) به‌هۆى ئايدياى ئاگاييه‌وه پێناسه‌ده‌كات. بێ‌مه‌رجبوونى ئازادى، هۆكارى دڵه‌ڕاوكێ و ده‌رفه‌تى هه‌ڵبژاردنى نێوان ئيمكان و ئه‌گه‌ره‌كان، سه‌رچاوه‌ى دڵه‌ڕاوكێيه و دڵه‌ڕاوكێش له هه‌ڵبژاردندا، خۆى ده‌رخه‌رى ئازادييه. هه‌موومان ئازادى له‌گه‌ڵ دڵه‌ڕاوكێدا ئه‌زموونده‌كه‌ين، واته ئه‌و هه‌سته ميتافيزيكييه‌ى كه ئازاديى بێ‌مه‌رج و ئيمكانى هه‌ڵبژاردن له‌ناوماندا ده‌يجووڵێنێت. له هه‌ركوێ ئازادى هه‌بێت، به‌ناچارى زه‌رووره‌تى هه‌ڵبژاردنيش دێته‌ئاراوه. مرۆڤ له‌ڕێگه‌ى دوو جۆر بوونه‌وه(كه پێشتر باسمانكرد) خه‌سڵه‌ت ده‌به‌خشێته‌خۆى و خۆى پێناسه‌ده‌كات. له ديدى سارته‌ره‌وه، مرۆڤ مه‌حكومه به ئازادى و هه‌ڵبژاردن.
پرسيار: به‌ڵام بۆچى ئه‌م مرۆڤه كه مه‌حكومه به ئازادى و ئازادبوون، له ئازادى هه‌ڵدێت؟
وه‌ك وتمان، ئازاديى بێ‌مه‌رج و هه‌ڵبژاردن، دڵه‌ڕاوكێ درووستده‌كات [دياره دڵه‌ڕاوكێ ته‌نيا چه‌مكێكى ده‌روونى نيه]. مرۆڤ بۆ هه‌ڵهاتن له دڵه‌ڕاوكێ، ده‌ست بۆ هه‌ندێك كارى وه‌ك بڕواى خۆفريودان و ئه‌ويترفريودان ده‌بات [كه سارته‌ر پێى ده‌ڵێت بڕواى خراپ Bad faith]. سارته‌ر له كتێبى "بوون و نه‌بوون"دا به‌شێوه‌يه‌كى به‌رفراوان ئاوڕيداوه‌ته‌وه له باسكردنى فينۆمينۆلۆژييانه‌ى ڕه‌فتاره ڕه‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌نه‌كان، واته بڕواى خراپ: ئه‌گه‌ر له جێيه‌كدا كه پێويست بكات ده‌ستبده‌ينه هه‌ڵبژاردن، و له هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ڵبێين، يان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ساخته‌كارى بكه‌ين، ئه‌وا بووينه‌ته هۆكارى خۆفريوادن و بڕواى خراپ، كه له‌ڕاستيدا ده‌ركه‌وته‌يه‌كى تر‌ى "ناڕه‌سه‌نێتى"يه. بۆنمونه، فه‌ڕه‌نسا له‌به‌رده‌م داگيركاريى ئه‌ڵمانياى نازيدايه، و هه‌ر تاكێك له‌به‌رده‌م سێ هه‌ڵبژاردندايه: 1) دژى داگيركه‌ر به‌ره‌نگارى ده‌نوێنێت 2) هاوكاريى داگيركه‌ر ده‌كات 3) له‌م دوو بژارده‌يه هه‌ڵدێت و ڕێگاى خۆزدينه‌وه له كرده‌وه و پراكتيك ده‌گرێته‌به‌ر. له هه‌ر سێ بژارده‌كه‌دا، ئازادييه‌كه‌ى ئه‌و به‌ستراوه‌ته‌وه به يه‌كێك له بژارده‌كانه‌وه. به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بيربچێت كه هه‌ر بژارده‌يه‌ك، باجى خۆى هه‌يه. بژارده‌ى به‌ره‌نگارى، مه‌ترسيى ده‌سگيركردن، ئه‌شكه‌نجه و ته‌نانه‌ت مردنيش له‌گه‌ڵ خۆي‌دا دێنێت. هاوكارى له‌گه‌ڵ داگيركه‌ردا، كۆمه‌ڵێك پاشهات و ده‌ره‌نجامى بۆ خۆى و خانه‌واده و نيشتمانه‌كه‌ى هه‌يه. بێلايه‌نى و ڕاكردن له هه‌ڵبژاردنيش، خۆى جۆرێكه له هه‌ڵبژاردن، له‌ڕاستيدا هه‌ڵنه‌بژاردن جۆرێكه له هه‌ڵبژاردن، واته كۆمه‌ككردن به دۆخى باڵاده‌ست، واته كۆمه‌ك به به‌رده‌وامبوونى داگيركاريى وڵاته‌كه. له‌م نمونه‌يه‌دا، بژارده‌كانى دووه‌م و سێيه‌م، بژارده و هه‌ڵبژاردنى درۆيينه‌ن، ده‌ركه‌وته‌ى ناڕه‌سه‌نێتى و هه‌ڵهاتنن له ئازادى.
مادام هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، كۆمه‌ڵێك پاشهات و باجى هه‌يه و جاروبار قبوڵكردنى به‌رپرسيارێتييه‌كى قورسه، ئه‌وا سه‌رچاوه‌ى دڵه‌ڕاوكێيه. بۆ ڕزگاربوون له‌م دۆخه قورسه و هه‌ڵهاتن له به‌رپرسيارێتيى ئه‌خلاقى، ئاسانترين شت بريتييه له ڕاكردن له‌ژێر به‌رپرسيارێتى و خستنه‌ئه‌ستۆى ئه‌ويتر. لابردنى به‌رپرسيارێتى، به بيانووى يه‌پڕه‌وكردنى فه‌رمانى سه‌ره‌وه‌ى خۆت، نمونه‌يه‌كى ڕوونێتى. نمونه‌يه‌كى تر: ئه‌و كه‌سه‌ى له‌جياتيى خوێندنه‌وه و شيكردنه‌وه‌ى ديارده‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى يان سياسى، ڕێگه‌يه‌كى ساده‌ى وه‌ك "تيۆرى پلانگێڕى" ده‌گرێته‌به‌ر، يان له‌برى گه‌ڕانى به‌ئاگايانه و به‌ده‌ستهێنانى هۆشيارى له‌باره‌ى بابه‌تێكه‌وه، به‌دواى ده‌نگۆى ئه‌م و ئه‌و بكه‌وێت ياخود كوێرانه به‌ها و دۆگمه‌كانى ده‌زگايه‌كى ئايدۆلۆژى و عه‌قيده‌يى قبوڵبكات، ئه‌وا تووشى بڕواى خراپ بووه؛ تاكو خۆى له دڵه‌ڕاوكێى هه‌ڵبژاردن و ناڕه‌حه‌تيى به‌دواداچوونى ئارامگرانه ڕزگاربكات.
پرسيار: ئێستا ده‌گه‌ينه سه‌ر كتێبى "بوونگه‌رايى، مرۆگه‌راييه".
سارته‌ر له‌م كتێبه‌دا، ده‌ستده‌داته ته‌رحكردن و په‌ره‌پێدانى چه‌مكى ئيگزيستانس. ده‌ڵێت، بوونى مرۆڤ ده‌كه‌وێته پێش ناوه‌ڕۆك و جه‌وهه‌ريه‌وه. واته مرۆڤ ناوه‌ڕۆك و جه‌وهه‌رێكى پێشوه‌خت و پێشدانراو‌ى نيه، و جه‌وهه‌ره‌كه‌ى له‌پاش بوونيه‌وه درووستده‌بێت. لێره‌دا هه‌ندێك له ئايدياى هيومانيسته‌كان ده‌گرێته‌خۆى و په‌ره‌يان پێده‌دات، بۆنمونه، ئه‌م وته‌يه‌ى ئيراسمۆس كه ده‌ڵێت: «مرۆڤ، به‌مرۆڤى له‌دايكنابێت، به‌ڵكو ده‌بێت به مرۆڤ».(سيمۆن دۆبوڤواريش هه‌مان ئايديا له ئيراسمۆسه‌وه وه‌رده‌گرێت و ده‌ڵێت: ژن، به‌ژنى له‌دايكنابێت، به‌ڵكو ده‌بێت به ژن). يان ئه‌م وته‌يه‌ى پيكۆ ميراندۆلا كه ده‌ڵێت: «مرۆڤ به‌درووستى...خۆى درووستده‌كات، خۆى په‌روه‌رده‌ده‌كات و ...خۆى ده‌گۆڕێت». به‌هه‌رحاڵ، له‌نێوان هه‌موو ئيگزيستانسه‌كاندا، بوونێكى تايبه‌ت به‌ناوى مرۆڤه‌وه ده‌بينرێت كه سيفه‌تى نه‌فى و نيهيڵه‌يشنى هه‌يه، واته بوونێك بۆ خۆ، كه وه‌كو ماده‌ى خاو سه‌يرى "بوونه له خۆداكان"ى تر ده‌كات بۆ گۆڕينى. سارته‌ر، بوون به پرۆژه‌يه‌ك ده‌زانێت بۆ ئاينده.
پرسيار: ئه‌و ڕه‌خنه بنچينه‌ييانه‌ى كه له‌م كتێبه گيران، چى بوون و له كوێوه بوون؟
له‌لايه‌ن مه‌سيحيه‌ت [و هه‌ندێك ده‌نگى ناو] ماركسيزمه‌وه. بيرمه‌ندانى مه‌سيحى، هه‌ردوو ئايدياكه‌ى سارته‌يان دايه به‌ر ڕه‌خنه: بوون ده‌كه‌وێته پێش ناوه‌ڕۆكه‌وه، مرۆڤ وه‌ك داهێنه‌رى خۆى. يه‌كه‌م ئايديايان به نه‌فيكردنى ڕۆحى مرۆڤ و داماڵينى فه‌زيڵه‌ت داده‌نا كه سه‌رده‌كێشێت بۆ فه‌وزاى ئه‌خلاقى، و دووه‌م ئايدياشيان به ڕه‌تكردنه‌وه‌ى دۆكترينه بنه‌ڕه‌تييه‌كه‌ى مه‌سيحيه‌ت ده‌زانى سه‌باره‌ت به خيلقه‌ت(درووستبوونى مرۆڤ). [هه‌ندێك له] ماركسييه‌كان بوونگه‌راييان به جۆرێك له ئايدياڵيزم ده‌زانى. ده‌يانوت 1) سارته‌ر، مرۆڤ به [سوبێكتێكى] ئازاد ده‌بينێت، له‌كاتێكدا مرۆڤ گيرۆده‌ى كۆمه‌ڵگاى سه‌رمايه‌دارييه 2) گه‌رچى ناوه‌ڕۆك و جه‌وهه‌رێكى پێشوه‌خت و پێشين قبوڵناكات، به‌ڵام بڕوابوون به ئازاديى بێ‌مه‌رج خۆى جۆرێكه له ناوه‌ڕۆك و جه‌وهه‌رگه‌رايى. 3) جياكردنه‌وه‌ى بوون و ناوه‌ڕۆكى مرۆڤ له‌يه‌كتر، ناكۆكييه‌كانى كۆمه‌ڵگاى سه‌رمايه‌دارى پيشانده‌دات كه تيايدا مرۆڤ له خۆى نامۆده‌بێت 4) دڵه‌ڕاوكێ نه‌خۆشييه‌كى تايبه‌تى مرۆڤى بۆرژوازييه و به‌هۆى هه‌ڵهاتن له شۆڕشه‌وه تووشى ده‌بێت، چونكه ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه به‌هۆى كرده‌وه و پراكسيسه‌وه خۆيان درووستده‌كه‌ن هه‌رگيز تووشى دڵه‌ڕاوكێ نابن 5) ماركس ده‌ڵێت، كاتى ئه‌وه هاتووه له‌جياتيى ته‌فسيركردنى جيهان، جيهان بگۆڕين؛ به‌ڵام گوايا سارته‌ر ده‌يه‌وێت به يارمه‌تيى فه‌لسه‌فه‌كه‌ى هه‌روا ته‌فسيرى جيهان بكات.
پرسيار: ئاگادارين كه دواى كۆتاييهاتنى جه‌نگ[ى دووه‌مى جيهانى] و به‌زاندنى فاشيزم كه سۆڤيه‌ت ڕۆڵێكى گرنگى تيا بينى، ئه‌م وڵاته و ستالين خۆيشى، له‌ناو خه‌ڵكى ئه‌وروپادا بوون به خاوه‌نى ڕێز و ئيعتيبارێكى زۆر. حيزبى كۆمۆنيستى فه‌ڕه‌نساش به‌هۆى ئه‌و ڕۆڵه‌وه كه له شه‌ڕى دژه‌فاشيستيدا هه‌يبوو ئيعتيبارێكى به‌رچاوى په‌يداكرد و زۆرێك له ڕۆشنبيره ناوداره‌كان چوونه‌پاڵى، په‌يوه‌نديى سارته‌ر به‌كۆمۆنيزم و حيزبى كۆمۆنيستى فه‌ڕه‌نساوه چۆن بوو؟
با سه‌ره‌تا ئاوڕ له په‌يوه‌نديى سارته‌ر بده‌ينه‌وه له‌گه‌ڵ ماركسيزمدا. هه‌وڵ و خه‌لاقيه‌ت و بليمه‌تيى سارته‌ر له‌وه‌دا بوو كه وه‌ك ماده‌يه‌كى خاو سه‌يرى هه‌موو شتێك و ته‌نانه‌ت فيكرو بيركردنه‌وه‌شى ده‌كرد، كه ده‌توانيت به ويستى خۆت ئه‌مديواو ديوى بكه‌يت و تێگه‌يشتنى تايبه‌تى خۆتت بۆى هه‌بێت. له‌ڕاستيدا سارته‌ر هه‌وڵيده‌دا به‌هۆى بوونگه‌راييه‌كه‌ى خۆيه‌وه، خۆراكێك بداته ماركسيزم. به‌م ئاراسته‌يه‌دا، سه‌ره‌تا هه‌وڵيدا له دۆگماتيزم و وشكييه‌كه‌ى كه‌مبكاته‌وه، و پاشان ئه‌و چه‌مكه تازانه‌ى زانسته كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بخاته سه‌ر ماركسيزم كه له كايه‌ى شيكردنه‌وه ماركسييه‌كاندا بوونى نه‌بوو. ماركسيزم له شيكردنه‌وه‌ى ئه‌و ديارده تازانه‌دا بێ‌توانا مابووه‌وه كه له گه‌شه‌ى زانسته كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ڕۆژئاواوه سه‌رچاوه‌ى ده‌گرت(به‌تايبه‌ت له ئه‌مريكا).
سارته‌ر سه‌ره‌تا تێكۆشا ئه‌م چه‌مكه تازه‌ده‌ركه‌وتووانه بباته ناو ده‌زگاى بيركردنه‌وه‌ى خۆيه‌وه، و به‌هۆى ڕه‌خنه‌كردنيانه‌وه به شێوازه‌كه‌ى خۆى، تاقييانبكاته‌وه و هه‌ندێ جاريش به ڕووياندا بوه‌ستێته‌وه. بۆنمونه ده‌روونشيكارى يه‌كێكه له‌وانه. له‌وێوه كه ده‌روونشيكارى له‌نيوه‌ى يه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بيستدا گۆڕابوو بۆ قوتابخانه‌يه‌كى تايبه‌ت، سارته‌ر هه‌ندێك ئايدياى لێ‌وه‌رگرت، ڕه‌خنه‌ى هه‌ندێكيانى كرد و هه‌ندێكيشيانى ڕه‌تكرده‌وه وه‌ك (نه‌ست يان ناخودئاگا)، و له‌جياتيى ئه‌وه ده‌روونشيكاريى بوونگه‌رايى داهێنا. [سارته‌ر وه‌ك سوبێكتێكى ئازاد و ئاگامه‌ند سه‌يرى مرۆڤى ده‌كرد، نه‌ك وه‌ك سوبێكتێكى نائازاد كه نه‌ست حوكمى ده‌كات به‌و جۆره‌ى له ده‌روونشيكارييدا باسده‌كرێت]. بۆنمونه، هه‌وڵيدا ئه‌نترۆپۆلۆژياكه‌ى ليڤى شتراوس بخاته‌سه‌ر ده‌زگا فيكرييه‌كه‌ى خۆى. له‌و جێيه‌دا كه ماركسيزم له‌ئاستى شيكردنه‌وه به‌رفراوانه‌كاندا ده‌چه‌قى، سارته‌ر ده‌يويست به‌هۆى زيادكردنى شيكردنه‌وه ورد و فينۆمينۆلۆژييه‌كانه‌وه، به‌پيت و ده‌وڵه‌مه‌ندى‌بكات.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه، گه‌يشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه تواناى درككردنى [ى فراوانتر] و لێكدانه‌وه به ماركسيزم ببه‌خشێت. له مشتومڕه به‌ناوبانگه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ ڕۆجيه گاروودى(تيۆريستى حيزبى كۆمۆنيستى فه‌ڕه‌نسا)دا ده‌ڵێت: دياله‌كتيكى دۆگمايى ماركسى له‌ئێستادا، تواناى لێكدانه‌وه‌ى زۆرێك له ديارده‌كانى نه‌ماوه. بۆنمونه، تيۆرى ڕياليزمى سۆسياليستى، تواناى شيكردنه‌وه‌ى ديارده ئه‌ده‌بى و هونه‌رييه مۆدێرنه‌كانى وه‌ك قوتابخانه‌ى شيوه‌كاريى ئيمپريسيۆنيزم و ئيكسپريسيۆنيزم و كوبيزم و مۆسيقاى جازى نيه. سارته‌ر ده‌يوت، له‌جياتيى مامه‌ڵه‌ى دۆگمايانه و پێشوه‌خت‌ئاماده‌كراو و گه‌وره [و گشتى]، پێويسته له‌بناغه‌وه دووڵانه‌وه هونه‌رى و ئه‌ده‌بييه‌كان بپشكنين و بيانبه‌ستينه‌وه به شوێنكاتى سه‌رهه‌ڵدانيانه‌وه، و سه‌ربه‌خۆييه‌كى ڕێژه‌يى بۆ ئه‌ده‌بيات و هونه‌ر له‌به‌رچاوبگرين. بۆنمونه، هه‌ر هێنده بڵێين گۆستاڤ فلۆبێر نوسه‌رێكى بۆرژوايه، گه‌رچى درووسته به‌ڵام كافى نيه، و ده‌بێت ده‌ريبخه‌ين ئه‌م بليمه‌ته بۆرژوايه چۆنچۆنى گه‌يشتووه به خه‌لاقيه‌ت و توانايه‌كى داهێنه‌رانه‌ى وه‌ها. پۆل ڤالێرى به نوسه‌رێكى ورده‌بۆرژوا داده‌نێيت، به‌ڵام ئه‌ى بۆچى هه‌موو ورده‌بۆرژوايه‌ك نابێته پۆل ڤالێرى؟
سارته‌ر، هه‌وڵيده‌دا به‌پشتبه‌ستن به شيكردنه‌وه فينۆمينۆلۆژييه‌كان، جووڵانه‌وه و ململانێ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان لێكبداته‌وه. تيۆرى ململانێى چينايه‌تيى به كافى نه‌ده‌زانى بۆ لێكدانه‌وه‌يان، و به‌هۆى داهێنانى چه‌مكى "گرووپ له ساته‌وه‌ختى يه‌كگرتندا"(group in fusion) شته‌كه‌ى كامڵكرد. ده‌يويست به‌هۆى شيكردنه‌وه‌ى فينۆمينۆلۆژييه‌وه، چۆنيه‌تى گۆڕ‌انى ويست و ئيراده فه‌ردييه‌كان بۆ ويست و ئيراده‌ى ده‌سته‌جه‌معى پيشانبدات. بۆنمونه، ده‌رباره‌ى په‌لاماردانى زيندانى باستيل له‌لايه‌ن خه‌ڵكى پاريسه‌وه ده‌ڵێت، سه‌ره‌تا خه‌ڵكه‌كه له ده‌ورى زيندانه‌كه كۆبوونه‌وه و پاشان ڕووبه‌ڕووى هێزه سه‌ربازييه‌كان بوونه‌وه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى گردبوونه‌وه ساده‌كه‌يان بگۆڕێت بۆ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هيزى سه‌ربازييدا، ئه‌وا ده‌بوو حه‌كايه‌تێكى قووڵتر له‌وديوى ئه‌م گردبوونه‌وه‌يه‌وه ڕوويبدايه تاكو مه‌ترسيى شه‌ڕكردن و ته‌نانه‌ت مردنيش قبوڵبكه‌ن. له‌ڕاستيدا تاكه‌كه‌سه‌كان و گرووپه‌كان، به‌پێى په‌يمانێكى نه‌نوسراو له ده‌ورى يه‌كتر كۆده‌بنه‌وه، به‌رهه‌ڵستى‌ده‌كه‌ن و سه‌ره‌نجام هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر دوژمن، واته ده‌بنه "گرووپ له ساته‌وه‌ختى يه‌كگرتندا".
پرسيار: په‌يوه‌نديى سارته‌ر له‌گه‌ڵ ئۆردووگاى كۆمۆنيزم و حيزبى كۆمۆنيستى فه‌ڕه‌نسادا چۆن بوو؟
سارته‌ر له بۆرژوازى بێزار بوو، و له‌گه‌ڵ ئيمپرياليزميشدا دانووى نه‌ده‌كوڵا. هه‌ر ئه‌مه بوو وايكرد به‌ره‌و لايه‌نگرييه‌كى تاكڕه‌هه‌ندانه‌ى كۆمۆنيزم بڕوات. له ساڵى 1945 تا ساڵى 1968 كه‌متازۆر به‌رگريى له ئۆردووگاى سۆسياليزم و يه‌كێتيى سۆڤيه‌ت ده‌كرد، و دواى ئه‌وه ڕوويكرده كۆمۆنيزمى چينى و ماويزم. گه‌رچى ئاگاى له كه‌موكورتييه‌كان، نه‌بوونى ئازادى، كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نيى كۆتكراو، بۆرۆكراسيه‌تى تاكحيزبى، تاوانه تۆقێنه‌ره‌كانى ستالين هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆرژوازى و ئيمپرياليزمى به دوژمنه سه‌ره‌كييه‌كه ده‌زانى، ئه‌وا هه‌رگيز وازى له پشتگيريكردنى كۆمۆنيزم و ئۆردووگاى سۆسياليزم نه‌ده‌هێنا. وێڕاى ئه‌مه‌ش، هه‌ندێك ڕه‌خنه‌ى هه‌ر لێده‌گرتن. ئه‌و له‌م تێگه‌يشتنه‌يدا، له‌ژێر كاريگه‌ريى مێرلۆپۆنتى‌دا بوو. مێرلۆپۆنتى به‌ر له دابڕانى له كۆمۆنيزم، له‌پێشه‌كيى كتێبى (هيومانيزم و تيرۆر) ئه‌و پرسياره ده‌خاته‌ڕوو كه ئايا ئه‌و كۆمۆنيزمه‌ى ئێستا، له‌گه‌ڵ نيه‌ت و مه‌به‌سته ئينسانييه به‌راييه‌كانى خۆي‌دا يه‌كدێته‌وه و ده‌گونجێت؟ [سارته‌ر] له وه‌ڵامدا، زه‌بروزه‌نگ و تيرۆرى ستالينى به‌راورد ده‌كات به هيومانيزمى ڕياكارانه‌ى بۆرژوازى، و ده‌ڵێت: له‌پشت پره‌نسيپ و مافه‌كانى ديموكراسيى ليبراڵييشه‌وه واقيعى چه‌په‌ڵى توندوتيژى خۆى حه‌شارداوه، و ده‌شڵێت: گه‌رچى له حكومڕانيى ستاليندا گوشار و سه‌ركوت و خه‌فه‌قان هه‌يه، به‌ڵام مادام ئه‌م سيسته‌مه گره‌وى خۆى له‌سه‌ر ئاينده‌ى مرۆڤايه‌تى كردووه، ئه‌وا مافى ئه‌وه‌مان نيه په‌نا بۆ ئۆردووگاكه‌ى به‌رامبه‌رى ببه‌ين [كه ئۆردووگاى بۆرژوازييه].
په‌رچه‌كردارى سارته‌ر ده‌رهه‌ق به ڕاپۆرته‌كه‌ى خرۆشۆف(خرۆشچۆف)، نمونه‌يه‌كى ئاشكراى ئه‌م ڕوانگه‌يه‌ى ئه‌و ده‌رده‌خات. هه‌موو ده‌زانين خرۆشۆف له ڕ‌اپۆرتێكى نهێنييدا كه له كۆنگره‌ى بيسته‌مى حيزبى كۆمۆنيستى [سۆڤيه‌تدا] خستيه به‌رده‌م نوێنه‌رانى حيزب، تاوانه ترسناكه‌كانى ستالين و شه‌خسيه‌تپه‌رستيى ئه‌وى ئاشكراكرد. مارك فيڕرۆن مێژوونوسى فه‌ڕه‌نسى، له كتێبه‌كه‌يدا(نابينايى)دا باس له‌وه ده‌كات كه سارته‌ر له‌و ڕووه‌وه دژايه‌تيى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڕاپۆرته‌ى ده‌كرد كه ده‌ترسا له قازانجى بۆرژوازى كۆتايى بێت، و هه‌م بچێته خزمه‌تى نه‌يار و ناڕازييه‌كانى ناو ئۆردووگا[ى سۆسياليستييشه‌وه] .
سارته‌ر له كتێبى "كۆمۆنيسته‌كان و ئاشتى"دا له‌باره‌ى حيزبى كۆمۆنيسته‌وه ده‌ڵێت، ناتوانرێت به‌بێ حيزبى كۆمۆنيست كۆتايى به چه‌وساندنه‌وه و سيسته‌مى چينايه‌تى بهێنرێت. سه‌ره‌نجام، به‌بێ ئه‌وه ببێته ئه‌ندامى حيزب، مه‌وداى ده‌پاراست و پشتگيرييشى ده‌كرد. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و له‌وديوى حيزبه‌كان و تاقمه چه‌په‌كانه‌وه بيريده‌كرده‌وه. ڕيمۆن ئارۆن ده‌ڵێت، سارته‌ر ڕۆشنبيرێكه كه ده‌يه‌وێت به‌بێ مه‌ترسى، دونيا له ئۆفيسه‌كه‌ى خۆيه‌وه بگۆڕێت. له هه‌مان كتێبدا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه سارته‌ر له‌به‌رامبه‌ر بۆرژوازى و ئيمپرياليزمدا، هيچ چاره‌يه‌كى نه‌ده‌بينييه‌وه جگه له هاوكاريكردنى كۆمۆنيسته‌كان. ئه‌و، چينى كرێكارى ده‌به‌ست به حيزبى كۆمۆنيسته‌وه و تا ئه‌و جێيه‌ش ده‌چووه پێش كه حيزبى كۆمۆنيست(ئه‌ندامان، لايه‌نگران و ده‌نگده‌رانى حيزب) له‌گه‌ڵ چينى كرێكاردا به‌يه‌كێك دابنێت، چونكه له ديدى ئه‌وه‌وه كرێكاران به‌بێ حيزبى كۆمۆنيست هيچ نين. مێرلۆپۆنتى له‌م باره‌يه‌وه ده‌يوت، ته‌نانه‌ت سارته‌ر له تيۆره لينينييه‌كه‌ى حيزب-وه‌كو پێشه‌نگ و نوێنه‌رى چينى كرێكار- زياتر ده‌ڕواته پێشه‌وه و گه‌يشتووه به حيزب/چين. هه‌ر ئه‌و له كتێبى (سه‌ركێشييه‌كانى دياله‌كتيك)دا سارته‌ر به "ئۆڵترا-به‌لشه‌فيك" ناودێنێت. [واته تێگه‌يشتنى به‌لشه‌فيكه ڕووسه‌كانى بۆ شۆڕش و ململانێى چينايه‌تى تێپه‌ڕاندووه و له‌وان ڕاديكاڵتر بيرده‌كاته‌وه]. سارته‌ريش له وه‌ڵاميدا ده‌ڵێت: من درێژه به تێزه‌كانى ناو كتێبه‌كه‌ى تۆ ده‌ده‌م، كتێبى هيومانيزم و تيرۆر. من درێژه به هه‌مان ڕێگه‌ى تۆ ده‌ده‌م، به‌ڵام تۆ به لاڕێدا ڕۆيشتوويت.
پرسيار: سارته‌ر چ بۆچوونێكى له‌باره‌ى ديموكراسييه‌وه هه‌بوو؟
به‌ده‌ر له هه‌ڵبه‌زودابه‌زى په‌يوه‌نديى سارته‌ر له‌گه‌ڵ كۆمۆنيزم و حيزبى كۆمۆنيستى فه‌ڕه‌نسادا، ڕوانگه‌ى ئه‌و له‌باره‌ى ديموكراسييه‌وه، لاى خوێنه‌رى ئه‌مڕۆ كێشه‌دار و سه‌ير ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و هه‌ميشه نه‌يارێتيى خۆى له‌گه‌ڵ ديموكراسيى ليبراڵى‌دا(كه پێى‌ده‌وت ديموكراسيى بۆرژوازى) ده‌رده‌خست. ديموكراسيى بۆرژوازيى به فريوێكى ئايدۆلۆژى ده‌زانى له‌پێناوى شاردنه‌وه‌ى سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌دا، و ئامانجى ديموكراسيى نوێنه‌رايه‌تى و هه‌ڵبژاردنى ئازادى به پچڕاندنى هاوپشتيى هاوڵاتيان ده‌زانى. چونكه سيسته‌مێكى له‌م جۆره، مرۆڤه‌كان ده‌كاته ئه‌تۆم و گه‌رديله و خانه‌ى لێكدابڕاو، و به‌ره‌و به‌شتبوون و چه‌قبه‌ستوويى و سه‌ره‌نجام «بوون له‌خۆدا» يان ده‌بات. كابينه‌ى ده‌نگدانى ناو هۆڵى ده‌نگدانه‌كه‌ى به هێماى ئه‌و شته ده‌زانى. تاكه‌كه‌س هه‌ركه ده‌نگه‌كه‌ى خۆى خسته ناو سندووقى ده‌نگدانه‌وه، ئيتر خۆى ده‌خاته خزمه‌تى سه‌رۆكه هه‌ڵبژێراوه‌كانه‌وه و حكومڕانى و ده‌سه‌ڵات به‌و نوێنه‌رانه ده‌به‌خشێت كه به هه‌وه‌سى خۆيان ئيش به‌و ده‌نگه ده‌كه‌ن. له ديدى ئه‌وه‌وه، به‌شداريكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ڕه‌وايه‌تيدانه به‌سيسته‌مى بۆرژوازى و ته‌سليمكردنى فه‌رمانڕه‌واييه به چينى باڵاده‌ست. ئه‌م تێزانه له تێزه‌كانى لينين ده‌چن سه‌باره‌ت به ديموكراسيى ليبراڵى كه [لينين] پێى‌ده‌وت ديموكراسيى بۆرژوازى.
سارته‌ر بڕواى به ديموكراسيى ڕاسته‌وخۆ هه‌يه كه تيايدا كه‌سه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى ئازادانه-نه‌ك به شێوه‌ى ده‌نگدان-، و به‌هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌ستيانه‌وه به‌ڵێن‌ده‌ده‌ن، هه‌رجارێك "په‌يمانى كۆمه‌ڵايه‌تى" دێننه‌دى و به‌م جۆره «گرووپ له ساته‌وه‌ختى يه‌كگرتندا« پێكدێنن. له كۆمه‌ڵگاى بۆرژوازييدا، هاوڵاتيان مافێكى دامه‌زراوه‌يى ئه‌بستراكتيان هه‌يه كه خۆى نيشانه‌ى به‌شتبوون [و به‌كاڵابوون]ـه. حيكمه‌تى ده‌نگدان له‌م جۆره كۆمه‌ڵگايه‌دا، ڕه‌قبوون و به‌رجه‌سته‌بوونى ئاگاييه ته‌نياكانه. ئه‌و ئازادييه بێ‌مه‌رجه‌ى كه سارته‌ر مه‌به‌ستێتى، ته‌نيا به‌هۆى توانه‌وه له ئازاديى ئه‌وانيتردا دێته‌دى.
پرسيار: وا ده‌گه‌ينه سه‌ر كتێبى "ڕه‌خنه له عه‌قڵى دياله‌كتيكى".
سارته‌ر له‌م كتێبه‌دا، هه‌وڵده‌دات هۆشياريى مێژوويى و سه‌رهه‌ڵدانى مێژوو، به‌هۆى ڕه‌خنه‌كردنى هه‌ندێك له چه‌مكه ماركسييه‌كانه‌وه، و جيا له ململانێى چينايه‌تى ڕوونبكاته‌وه و ته‌فسيربكات. ڕه‌خنه له "دياله‌كتيكى سرووشت"ـى ئه‌نگڵس ده‌گرێت و له‌و بڕوايه‌دايه دياله‌كتيك ته‌نيا له كۆمه‌ڵگادا و له‌و جێيه‌دا ڕووده‌دات كه په‌يوه‌نديى به مرۆڤه‌وه هه‌يه. دياله‌كتيك له سرووشتدا بوونى نيه(بوون له‌خۆدا). ئه‌و كاته‌ى ئاگايى(هۆشيارى) و سوبێكت دێته‌ئاراوه، دياله‌كتيكيش ده‌كه‌وێته‌گه‌ڕ. له‌وێدا كه ئاگايى، زه‌ين، بوون بۆخۆ له‌ئارادايه، ئه‌وا ده‌توانرێت باس له دياله‌كتيكيش بكرێت. سارته‌ر له سێكوچكه‌ى تێز، ئه‌نتى‌تێز، و سه‌نتێزدا؛ دوايين سه‌نتێز قبوڵناكات چونكه له ڕوانگه‌ى ئه‌وه‌وه پرۆسه‌ى نه‌فى و نيهيڵه‌يشن هه‌ر به‌رده‌وامه. پرۆسه‌ى دياله‌كتيكى، هه‌رگيز ڕاناوه‌ستێت، ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگاى ئايدياڵيى كۆمۆنيستييشدا. بيرماننه‌چێت سارته‌ر له كتێبى "ڕه‌خنه له عه‌قڵى دياله‌كتيكى"دا ئايدياكانى كتێبى "بوون و نه‌بوون" فڕێنادات، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك چه‌مكى فه‌لسه‌فيى تازه‌يان بۆ زيادده‌كات، و ده‌ستده‌داته نوێكاريى فراوانتر. له‌م كتێبه‌دا ده‌ڵێت، ده‌بێت وه‌ها له ئاگايى تێبگه‌ين كه جه‌وهه‌ر و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى بريتييه له ئازادى، و نه‌فيكردنى وه‌ستان و چه‌قبه‌ستنه. هه‌روه‌ها له وه‌ڵامى ئه‌و كه‌سانه‌شدا كه ئازادييه‌كه‌ى ئه‌و به ئازاديى ڕه‌ها داده‌نێن، و ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانه‌كه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ر جۆره هه‌لومه‌رجێكى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه ده‌بينن، ڕوونيده‌كاته‌وه و چه‌مكى ئازاديى بێ‌مه‌رج فراوانده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، مرۆڤى ئازاد ئازادييه‌كه‌ى خۆى له دۆخ(situation)ـه دياريكراوه‌كاندا ده‌ستده‌كه‌وێت، و ئازادى له دۆخه [كۆنكرێتى و دياريكراوه‌كاندا] ده‌پشكوێت.
پرسيار: سارته‌ر له ده‌يه‌ى شه‌ستدا، نوسينى ڕۆمان و شانۆنامه ده‌خاته‌لاوه، و زياتر ڕووده‌كاته چالاكييه ڕۆشنبيرى و سياسييه‌كان.
به‌ڵێ، ئه‌و كاته له‌م ديده‌ى سارته‌ر باشتر تێده‌گه‌ين ئه‌وه بير‌ى خۆمان بخه‌ينه‌وه پراكتيك له فه‌لسه‌فه‌كه‌ى ئه‌ودا، له بوون و نه‌بوونه‌وه تا ڕه‌خنه له عه‌قڵى دياله‌كتيكى، پێگه‌يه‌كى تايبه‌تى هه‌يه. له‌نێوان چه‌مكه‌كانى بوون، هه‌بوون، و ده‌ستدانه كار دا؛ سێيه‌ميان به گرنگ ده‌زانێت. له ده‌يه‌ى شه‌ستدا گه‌يشته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه وه‌ختى كردار و پراكتيك هاتووه. بۆيه لێره‌وه و له‌دواى نوسينى كتێبى "وشه‌كان"ـه‌وه ئه‌ده‌بيات له‌پێناوى ئيشى ڕۆشنبيرى و سياسييدا ده‌خاته‌لاوه. دياره ده‌ست له ڕه‌خنه[ى ئه‌ده‌بى] هه‌ڵناگرێت و ده‌توانين ئاماژه بۆ كتێبه‌كه‌ى بكه‌ين له‌باره‌ى گۆستاڤ فلۆبێره‌وه.
پرسيار: ئه‌گه‌ر كۆك بيت له‌گه‌ڵم، باسى پێگه‌ى سارته‌ر ده‌كه‌ين له ئه‌ده‌بدا.
به‌ڵێ، سارته‌ر له وتارى "به‌رگرى له ڕۆشنبيران"دا، ڕۆشنبير به‌و كه‌سه ده‌زانێت كه مه‌عريفه‌يه‌كى عه‌مه‌ليى هه‌بێت. ئه‌م مه‌عريفه عه‌مه‌لييه، له ناواخنى زانستى و ته‌كنيكيى خۆي‌دا خه‌سڵه‌تێكى چينايه‌تيى تايبه‌تى نيه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى بۆرژوازى ڕێ له گه‌شه و فراوانبوونه‌وه‌ى ده‌گرێت و مه‌رجى بۆ داده‌نێت(بۆنمونه، ته‌رخانكردنى بوجه‌ى زياتر بۆ چه‌كسازى نه‌ك لێكۆڵينه‌وه). له‌م ڕووه‌وه، ئه‌گه‌ر خاوه‌نى ئه‌م جۆره مه‌عريفه‌يه، واته ڕۆشنبير، بيه‌وێت مه‌عريفه‌كه‌ى جيهانى بكاته‌وه ئه‌وا پێويسته ئه‌و ئايدۆلۆژيا بۆرژوازييه تايبه‌تمه‌نده‌ى له‌پشتيه‌وه خۆى شاردۆته‌وه ئاشكرابكات. له‌كتێبى (ئه‌ده‌ب چيه؟)دا، ئاشكراكردن و هه‌ڵماڵين به وه‌زيفه‌ى ئه‌ده‌ب داده‌نێت. له‌ڕاستيدا به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى، ده‌ركه‌وته‌ى خه‌ياڵيى ئه‌م ئاشكراكردنه‌يه. به ده‌ربڕينێكى تر، ئه‌ده‌ب، داواى ئازاديى ئينسان ده‌كات. به‌ڵام ئه‌ى ئازادى چيه؟