ئایدیا درووستەکانی مرۆڤ، لە کوێوە سەرچاوە دەگرن؟
پرۆسەی زانینی درووست، زۆرجار بە دووبارەکردنەوەی جووڵان لە مادەوە بۆ ئاگایی، و پاشان لە ئاگاییەوە بۆ مادە وەدەستدێت؛ واتە جووڵان لە پراکتیکەوە بۆ زانین و لە زانینەوە دیسان بۆ پراکتیک و ئەمەش تیۆری زانین یان ئهپيستمۆلۆژیای مارکسی وئهپيستمۆلۆژیای ماتریاڵیزمی دیالەکتیکییە. [ دەشێت ئهپيستمۆلۆژیای مارکسی کە شۆڕشگێڕانە و نوێخوازانەیە لەم فۆرموڵەدا کورتکەینەوە؛ "پراکتیک – تیۆر– پراکتیک". لەم فۆرموڵەدا بە تەنیا زانینی جیهان کافی نییە، بە دوو هۆکار؛ یەک،زانینی ڕووت شەرعیەتدانە بە جیهانی چینایەتی و مێژووی چەوساندنەوە، لەبەرئەوەی تەنیا جیهان دەناسێت و ئەو جیهانەش کە دەیناسێت جیهانی کۆنی چینایەتییە و هەوڵیش نادات بەشداريی پراکتیکی گۆڕانی جیهان بكات، بۆیە بەو شێوەیە جیهان دەهێڵێتەوە. دوو، زانین ئەگەر پراکتیکی نەکرێتەوە و نەچێتە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکەوە ئەوا لە دەستی نوخبەدا دەمێنێتەوە و ئەميش دەبێتە سەرچاوەی پەیدابوونی چینایەتی کە چینایەتیش بنەڕەتی چەوساندنەوەیە].