ديموكراسيى بۆرژوازى و ديموكراسيى پرۆليتارى
فلاديمێر لينين
وه‌رگێڕانى: وه‌ليد عومه‌ر
ئه‌ومه‌سه‌له‌يه‌ى كه بێشه‌رمانه له‌لايه‌ن كايۆتسكى(Kautsky)يه‌وه شێوێنراوه، به‌م جۆره‌يه‌ى خواره‌وه‌يه:
ئه‌گه‌ر گاڵته به عه‌قڵى باو(common sense) و مێژوو نه‌كه‌ين، ئه‌وا ئاشكرايه تا ئه‌و كاته‌ى چينه‌كان هه‌ن، ناتوانين باسى ديموكراسيى په‌تى و بێگه‌رد(pure democracy) بكه‌ين، به‌ڵكو ته‌نيا ده‌توانين باسى ديموكراسيى چينايه‌تى بكه‌ين(له‌نێوان دوو كه‌وانه‌شدا ئه‌وه بڵێم كه ديموكراسيى بێگه‌رد نه‌ك هه‌ر ده‌سته‌واژه‌يه‌كى گه‌مژانه‌يه، كه تێنه‌گه‌يشتن له شته‌كه ده‌رباره‌ى ململانێى چينه‌كان ياخود ده‌رباره‌ى ماهيه‌تى ده‌وڵه‌ت ئاشكراده‌كات، به‌ڵكو ده‌سته‌واژه‌يه‌كى سێ‌جار پڕوپووچه، چونكه له كۆمه‌ڵگاى كۆمۆنيستييدا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى گۆڕان به‌سه‌ر ماهيه‌تى ديموكراسييدا دێت و ده‌بێته به‌شێك له عاده‌ت و خوڕه‌فتار، به‌ڵام هه‌رگيز ديموكراسييه‌كى ساف و بێگه‌رد نابێت).
"ديموكراسيى بێگه‌رد"، ده‌ربڕينێكى درۆزنانه‌ى كه‌سێكى ليبراڵه كه ده‌يه‌وێت كرێكاران بگه‌وجێنێت. ئه‌وه‌ى له مێژوودا پێشينه‌ى هه‌يه ديموكراسيى بۆرژوازييه كه ده‌چێته‌جێى ده‌ره‌به‌گايه‌تى و، ئه‌وه ديموكراسيى پرۆليتارييه كه ده‌بێته‌جێگره‌وه‌ى ديموكراسيى بۆرژوازى.
گه‌ر كايۆتسكى ده‌يان په‌ڕه بۆ "سه‌لماندن"ـى ئه‌و حه‌قيقه‌ته ته‌رخانبكات كه ديموكراسيى بۆرژوازى به‌راورد به سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست پێشكه‌وتووه و پێويسته پرۆليتاريا له شه‌ڕى خۆي‌دا دژى بۆرژوازى پشتيوانيى لێبكات؛ ئه‌وا ته‌نيا چه‌نه‌بازيى ليبراڵێكه كه كرێكاران ده‌گه‌وجێنێت. نه‌ك هه‌ر له ئه‌ڵمانياى شارستانى و به‌سه‌قافه‌تدا، به‌ڵكو له ڕوسياى ناشارستانييشدا ئه‌م قسه‌يه بۆخۆى شتێكى به‌ڵگه‌نه‌ويسته.
كايۆتسكى كه به‌ويقاره‌وه باسى ويتلينگ و مه‌سحييه‌كانى پاراگواى و زۆر بابه‌تى تريش ده‌كات تاكو ماهيه‌تى بۆرژوازييانه‌ى ديموكراسيى هاوچه‌رخ واته ديموكراسيى سه‌رمايه‌دارى داپۆشێت، ته‌نيا دێت به‌شێوه‌يه‌كى "دانايانه و زۆرزانانه" خۆڵ ده‌كاته چاوى كرێكاران.
كايۆتسكى ئه‌و شتانه له ماركسيزمدا گوڵبژێرده‌كات كه به دڵى ليبراڵه‌كان و بۆرژوازييه(ڕه‌خنه له سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست، ڕۆڵى پێشكه‌وتنخوازانه‌ى مێژوويى سه‌رمايه‌دارى به‌تايبه‌ت)، به‌ڵام ئه‌و شته‌ى لاى بۆرژوازى په‌سه‌ند نيه(واته پياده‌كردنى زه‌بروزه‌نگى شۆڕشگێڕانه‌ى پرۆليتاريا دژى بۆرژوازى، به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى) فڕێده‌دات، داده‌پۆشێت و سواغيده‌دات. له‌به‌ر ئه‌مه‌يه كه كايۆتسكى، به‌ناچارى و به‌حوكمى دۆخه بابه‌تييه‌كه‌ى خۆى، به چاوپۆشى له‌وه‌ى چ قه‌ناعه‌تێكى شه‌خسى و سوبێكتيڤى هه‌يه، كه‌چى ده‌بێته نۆكه‌رێكى بۆرژوازى.
ديموكراسيى بۆرژوازى، وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌راورد به بيروباوه‌ڕى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست(medievalism) به پێشكه‌وتنێكى مه‌زنى مێژوويى داده‌نرێت، كه‌چى هه‌ميشه وه‌ك ديموكراسييه‌كى به‌رته‌سك، كلك و گوێ‌كراو، درۆزنانه و ڕياكارانه ده‌مێنێته‌وه(ئه‌ويش له‌ژێر سايه‌ى سه‌رمايه‌دارييدا) كه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان وه‌ك به‌هه‌شتى به‌رين وايه و بۆ چه‌وساوه و هه‌ژارانيش دا‌و و ته‌ڵه‌كه‌يه. ئا ئه‌م حه‌قيقه‌ته، كه گرنگترين به‌شى بنچينه‌يى تيۆرى ماركسييه، كايۆتسكيى "ماركسى" تێى‌نه‌گه‌يشتووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م پرسه بنه‌ڕه‌تييه‌يه كه كايۆتسكى له‌جياتيى ڕه‌خنه‌ى زانستى، شتانێكى خۆش و شاديبه‌خش پێشكه‌شى بۆرژوازى ده‌كات، ئه‌ويش له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا كه ديموكراسيى بۆرژوازى ده‌گۆڕێته سه‌ر ديموكراسى بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان.
سه‌ره‌تا، ئه‌و گوزاره تيۆرييه‌ى ماركس و ئه‌نگڵس بير‌ى ئاغاى كايۆتسكيى دانا!(learned ) ده‌خه‌ينه‌وه كه به‌شێوه‌يه‌كى ئابڕووبه‌رانه ئه‌و خۆبه‌زانازانينه‌ى ئێمه‌ى "له‌بيركردووه" و پاشان تا ئه‌و جێيه‌ى ده‌كرێت بابه‌ته‌كه به‌ساده‌يى باسده‌كه‌ين.
نه‌ك ته‌نيا هه‌ر ده‌وڵه‌تى كۆن و فيوداڵى، به‌ڵكو «ده‌وڵه‌تى هه‌ڵبژێردراو و نوێنه‌رايه‌تيى مۆدێرنيش، ئامرازێكى چه‌وسانه‌وه‌ى كارى كرێگرته‌يه له‌لايه‌ن سه‌رمايه‌وه»(نوسينى ئه‌نگڵس له‌باره‌ى ده‌وڵه‌ته‌وه). «مادام ده‌وڵه‌ت ده‌زگايه‌كى ئينتيقالى و تێپه‌ڕه كه ده‌بێت له ململانێ و شۆڕشدا به‌كارى بێنيت تاكو دوژمنه‌كانى خۆت به‌زه‌بروزه‌نگه‌وه سه‌ركوتبكه‌يت، ئه‌وا قسه‌كردن ده‌رباره‌ى "ده‌وڵه‌تى ئازادى گه‌ل"(free people’s state) بێماناييه‌كى موتڵه‌قه. مادام پرۆليتاريا هێشتاش هه‌ر پێويستى به ده‌وڵه‌ته، ئه‌وا ئه‌م پێويستييه له‌ڕوانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئازادييه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو به‌مه‌به‌ستى سه‌ركوتكردنى دوژمنه‌كانى خۆته و كاتێكيش قسه‌كردن له‌باره‌ى ئازادييه‌وه ده‌ڕه‌خسێت، ئه‌وسا ئيتر ده‌وڵه‌ت به ماناى تايبه‌تى وشه‌كه بوونى نامێنێت»(له نامه‌يه‌كى ئه‌نگڵسه‌وه بۆ بيبيل، به‌رواى 28ى ئازارى 1875). «ده‌وڵه‌ت هيچ نيه جگه له ماشێنێك بۆ سه‌ركوتكردنى چينێك له‌لايه‌ن چينێكى تره‌وه، له كۆمارى ديموكراتييشدا ئه‌م ڕۆڵه‌ى ئه‌و به‌هيچ جۆرێك له‌و ڕۆڵه‌ى كه‌متر نيه كه له ڕ‌ژێمى پاشايه‌تييدا هه‌يه‌تى»(له پێشه‌كيى ئه‌نگڵسه‌وه كه بۆ كتێبى شه‌ڕى ناوخۆى فه‌ڕه‌نساى ماركسى نوسيوه). مافى گشتيى ده‌نگدان«پێوه‌رى ماف و هه‌قداريى چينى كرێكاره. مافێكى له‌م جۆره هه‌ر ئه‌وه‌نده شتى پێده‌درێت و له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ى ئێستادا هه‌رگيز هيچى تر نادات»(ئه‌نگڵس ده‌رباره‌ى ده‌وڵه‌ت). ميسته‌ر كايۆتسكى، به‌شێوه‌يه‌كى زۆر وه‌ڕزكه‌ر به‌شى يه‌كه‌مى ئه‌م گوزاره‌يه كاوێژده‌كاته‌وه كه به‌لاى بۆرژوازييه‌وه په‌سه‌نده، به‌ڵام به‌شى دووه‌مى كه پشتمان پێ به‌ستووه و به لاى بۆرژوازييه‌وه ناپه‌سه‌نده، كايۆتسكيى مورته‌د و هه‌ڵگه‌ڕاوه قڕوقپى لێده‌كات!
«ده‌بوو كۆمۆنه(Commune ) دامه‌زراوه‌يه‌كى پارله‌مانى نه‌بوايه به‌ڵكو دامه‌زراوه‌يه‌كى ئيشكه‌ر و چالاك بوايه، واته له يه‌ك كاتدا هه‌م ياسادانه‌ر بووايه و هه‌م ڕاپه‌ڕێنه‌ر و جێبه‌جێكه‌رى ياساش...له‌برى ئه‌وه‌ى سێ ساڵ يان شه‌ش ساڵ جارێك بڕيارێك بدرێت كه كام له ئه‌ندامانى چينى فه‌رمانڕه‌وا نوێنه‌رى خه‌ڵك ياخود سه‌ركوتكه‌ريان بێت، ئه‌وا ده‌بوو له‌م ڕووه‌وه مافى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موان بخرێته خزمه‌تى ئه‌و خه‌ڵكه دامه‌زراوه‌وه كه له كۆمۆنه‌كاندان تاكو بتوانن كرێكار و سه‌ركار و ژمێريار بۆ ده‌زگاكه‌ى خۆيان په‌يدابكه‌ن، هه‌ر به‌و جۆره‌ى كه مافى تاكه‌كه‌سييانه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌خرێته خزمه‌تى هه‌ر خاوه‌نكارێكى تره‌وه»(ماركس: شه‌ڕى ناوخۆى فه‌ڕه‌نسا).
هه‌ريه‌ك له‌م حوكم و گوزارانه كه ئاغاى كايۆتسكيى دانا و حه‌كيم به‌باشى ئاگاى لێيانه، وه‌ك زلله‌يه‌ك به‌ر ڕوومه‌ت و بناگوێى ده‌كه‌وێت و هه‌موو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كه‌ى هه‌ڵده‌ماڵێت. له سه‌رتاپاى وتار(pamphlet )ـه‌كه‌يدا شوێنه‌وارێك نابينينه‌وه كه بزانين ئاخۆ له‌م ڕاستييانه تێگه‌يشتووه. كۆى وتار و تێزه‌كه‌ى، بريتييه له گاڵته‌كردن به ماركسيزم!
ده‌ستورى ده‌وڵه‌ته مۆدێرنه‌كان وه‌ربگرن، به‌ڕێوه‌بردن و ڕاييكردنى كاروباريان، ئازاديى كۆڕوكۆبوونه‌وه يان چاپه‌مه‌نى و "يه‌كسانيى تاك له‌به‌رامبه‌ر ياسادا" له‌به‌رچاوبگرن و سه‌يركه‌ن چۆن له هه‌ر هه‌نگاوێكدا ڕووبه‌ڕووى ڕياكاريى ديموكراسيى بۆرژوازى ده‌بنه‌وه و، هه‌ر كرێكارێكى سه‌ربه‌رز و هۆشيارييش ئاگاى لێيه‌تى. ته‌نانه‌ت يه‌ك ده‌وڵه‌تى ديموكراسى بوونى نيه، بگره ديموكراسييترين ده‌وڵه‌تيشيان، كه له ده‌ستوره‌كه‌ياندا ده‌لاقه يان مه‌رجێكى تيا به‌دينه‌كرێت كه ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى سوپا دژى كرێكاران و قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ(مه‌نع ته‌جه‌ول) بۆ بۆرژوازى مسۆگه‌رنه‌كات، ئه‌ويش (له ساته‌وه‌ختى تێكدانى نه‌زمى گشتيدا! و له‌ڕاستييدا له‌و ساته‌دا كه چينى چه‌وساوه دۆخى كۆيله‌ئاساى خۆى "تێكبدات" و هه‌وڵبدات خۆى له دۆخى كۆيلايه‌تى ده‌ربێنێت. كايۆتسكى به‌شێوه‌يه‌كى بێشه‌رمانه ديموكراسيى بۆرژوازى ئارايشتده‌كات و، بۆنمونه چاو له‌و كارانه ده‌پۆشێت كه ديموكراسيترين و كۆماريترين بۆرژواكان له ئه‌مريكا يان سويسرا دژى كرێكارانى مانگرتوو ده‌ينوێنن.
به‌ڵێ، كايۆتسكيى حه‌كيم و دانا ده‌رهه‌ق به‌م شتانه بێده‌نگى هه‌ڵده‌بژێرێت! ئه‌م پياوه سياسييه زانايه له‌وه تێناگات كه هه‌ڵبژاردنى بێده‌نگى له‌م باره‌يه‌وه، شتێكى سه‌خيف و بێزراوه. وا به باشتر ده‌زانێت هه‌ندێك چيرۆكى مناڵانه‌ى وه‌ك ئه‌مه بۆ كرێكاران بگێڕێته‌وه كه ديموكراسى بريتييه له (پاراستنى كه‌مينه‌يه‌ك-protecting the minority). گه‌رچى جێى باوه‌ڕكردن نيه، به‌ڵام ئيتر فاكت و ڕاستييه. [ئه‌ويش] له هاوينى هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌ژده‌يه‌مين ساڵى له‌دايكبوونى مه‌سيحدا[واته 1918]، له پێنجه‌مين ساڵى كوشتوبڕى جيهانيى ئيمپرياليستيدا[واته پێنجه‌م ساڵى شه‌ڕى جيهانيى يه‌كه‌م]، و خه‌فه‌بوون و خنكانى كه‌مينه ئه‌نته‌رناسيۆنالييه‌كان(واته ئه‌و كه‌سانه‌ى خيانه‌تيان له سۆسياليزم نه‌كردووه وه‌ك: ڕينۆدله‌كان و لۆنگه‌كان و شيدمانه‌كان و كايۆتسكييه‌كان و هاندرسۆنه‌كان و وێبه‌كان و هتد). له‌باره‌ى هه‌موو "ديموكراسييه‌كان"ـى دونياوه، ئاغاى كايۆتسكيى زانا به ده‌نگێكى شيرين و بگره زۆر شيرينيشه‌وه ئاوازى (پاراستنى كه‌مينه) ده‌چڕێت. هه‌ركه‌س بيه‌وێت ده‌توانێت ئه‌م بابه‌ته له لاپه‌ڕه 15ى وتاره‌كه‌ى كايۆتسكيدا بخوێنێته‌وه. به‌ڵام له لاپه‌ڕه‌ى 16دا ... ئه‌م زاته عالمه باسى [حيزبى] ويگه‌كان و تۆرييه‌كانى ئينگلته‌راتان بۆ ده‌كات له سه‌ده‌ى هه‌ژده‌دا.
چ فه‌زڵ و داناييه‌كى سه‌مه‌ره‌يه! چ نۆكه‌رييه‌كى قه‌شه‌نگه له‌به‌رده‌م ده‌رگاى بۆرژوازييدا! چ ئسلوبێكى موئه‌ده‌بانه‌يه له سوژده‌بردن بۆ سه‌رمايه‌داران و كلكه‌له‌قێ و ماچكردنى پێ و پلياندا! ئه‌گه‌ر من كروپ يان شيدمان بومايه، كلمانسۆ ياخۆ ڕنۆدل بوومايه ئه‌وا ميليۆنان پاره‌م ده‌دايه كايۆتسكى و ماچى يه‌هوداييم ده‌كرده نسيبى، له‌به‌رامبه‌ر كرێكاراندا ستايشمده‌كرد و، له‌به‌رامبه‌ر كه‌سانێكى "به‌ڕێز"ـى وه‌ك كايۆتسكيدا، "يه‌كێتى و يه‌كگرتنى سۆسياليزم"م پێشنيارده‌كرد. نوسين دژى ديكتاتۆريه‌تى پرۆليتاريا، قسه‌كردن ده‌رباره‌ى ويگه‌كان و تۆرييه‌كانى ئينگلته‌را له سه‌ده‌ى هه‌ژده‌دا، هه‌وڵدان بۆ قه‌ناعه‌تكردن به‌وه‌ى كه ديموكراسى بريتييه له "پاراستنى كه‌مينه"، و بێده‌نگبوون له ئاست ئه‌و كوشتارگه‌يه‌ى كه له كۆمارى "ديموكراسى"ـى ئه‌مريكادا دژى ئه‌نته‌رناسيۆناليسته‌كان پياده‌ده‌كرێت: مه‌گه‌ر ئه‌مانه خزمه‌تكاريى نۆكه‌رانه نين له‌به‌ر ده‌رگاى بۆرژوازييدا؟
ئاغاى كايۆتسكيى دانا، خاڵێكى "بێبايهخ" ى "له‌بيركردووه"...-هه‌رده‌بێت به‌ڕێكه‌وتيش له‌بيرى كردبێت-، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه: حيزبى حاكم، ديموكراسيى بۆرژوازيى پاراستنى كه‌مينه ته‌نيا به حيزبى بۆرژوازى ده‌به‌خشێت، به‌ڵام بۆ پرۆليتاريا ده‌رهه‌ق به هه‌ر پرسێكى جدى، قووڵ و بنه‌ڕه‌تى، له‌جياتيى "پاراستنى كه‌مينه" بارى نائاسايى ياخود كوشتوبڕ و كوشتارگه دێته‌دى. ديموكراسى تا كامڵتر بێت، به هه‌مان ڕاده له‌كاتى درووستبوونى هه‌ر ناكۆكييه‌كى سياسيى قووڵدا كه بۆ بۆرژوازى مه‌ترسيدار بێت، ئه‌وا له كوشتوبڕ يان شه‌ڕى ناوخۆوه نزيكترده‌بێت. ئاغاى كايۆتسكى ده‌يتوانى ئه‌م "ياسا"يه‌ى ديموكراسيى بۆرژوازى سه‌باره‌ت به ڕووداوى (دريفۆس) بخاته‌ڕوو له فه‌ڕه‌نساى كۆمارييدا، سه‌باره‌ت به ناحه‌قيكردن به‌رامبه‌ر به ڕه‌شپێسته‌كان و ئه‌نته‌رناسيۆناليسته‌كان له كۆمارى ديمۆكراسيى ئه‌مريكادا، به‌رامبه‌ر به ئێرله‌ندا و ئۆليسته‌ر له ئينگلته‌راى ديموكراتيك[1]، سه‌باره‌ت به ڕاوه‌دوونانى به‌لشه‌فيكه‌كان و قه‌ڵاچۆكردن له دژيان له نيسانى 1917دا له كۆمارى ديموكراسيى ڕوسيادا. من به‌ئه‌نقه‌ست هه‌ندێك نمونه دێنمه‌وه كه ته‌نيا په‌يوه‌نديى به سه‌رده‌مى جه‌نگه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو په‌يوه‌نديى به سه‌رده‌مى ئاشتيى به‌ر له جه‌نگيشه‌وه هه‌يه. ئاغاى كايۆتسكيى زمانلوس پێى باشتره چاو له‌م ڕاستييانه‌ى سه‌ده‌ى بيست بپۆشێت، و له‌جياتيى ئه‌وه هه‌ندێك بابه‌تى هێجگار تازه و زۆر سه‌رنجڕاكێش و زۆر فێركه‌رانه و گه‌لێك گرنگ بۆ كرێكاران باسبكات، ئه‌ويش له‌باره‌ى ويگه‌كان و تۆرييه‌كانى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌وه.
پارله‌مانى بۆرژوازى وه‌ك نمونه وه‌ربگرن. ئاخۆ ده‌كرێت وێناى ئه‌وه‌بكه‌ين كه كايۆتسكيى دانا، هيچكاتێ ئه‌و بابه‌ته‌ى نه‌بيستووه كه چه‌نده ديموكراسى په‌ره‌سه‌ندنێكى زياتر به‌خۆيه‌وه ببينێت، ئه‌وا به هه‌مان ڕاده بۆرس و بانكداران، پارله‌مانه بۆرژوازييه‌كان ده‌كه‌نه پاشكۆى خۆيان؟ لێره‌دا نابێت ئه‌و ده‌ره‌نجامگيرييه بكه‌ين كه نابێت سود له پارله‌مانى بۆرژوازى ببينين(به‌لشه‌فيكه‌كان به سه‌ركه‌وتنێكى ئه‌وتۆوه سوديان لێوه‌رگرت كه ده‌توانين بڵێين هيچ حيزبێك له جيهاندا له‌م ڕووه‌وه به تۆزى پێياندا ناگات، چونكه له ساڵانى 1912 تا 1914 ئێمه هه‌موو كورسييه‌كانى دۆماى چواره‌ممان به‌ده‌ستهێنا). به‌ڵام لێره‌دا ئه‌و ده‌ره‌نجامگيرييه درووستده‌بێت كه ته‌نيا ليبراڵێك ده‌توانێت كه‌موكورتيى مێژوويى و مه‌رجداربوونى پارله‌مانتاريزمى بۆرژوازى له‌بيربكات، وه‌كچۆن كايۆتسكى ئه‌م پرسه له‌بيرده‌كات. خه‌ڵكانى سته‌مديده له ديموكراسييترين وڵاتى بۆرژوازييشدا، له هه‌ر هه‌نگاوێكدا ڕووبه‌ڕووى ئه‌و ناكۆكييه زه‌قه ده‌بنه‌وه كه له‌نێوان يه‌كسانيى ڕواڵه‌تى كه (ديموكراسى)ـى سه‌رمايه‌داران بانگه‌شه‌ى ده‌كات و، هه‌زاران كه‌موكورتيى واقيعى و ئه‌و فڕوفێڵانه‌شى كه پرۆليتاره‌كان ده‌كاته كۆيله‌ى كرێگرته، هه‌يه. ئه‌م ناكۆكى و ناته‌باييه‌يه كه چاوى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك به ڕووى ڕزيوى و درۆزنى و دووڕوويى سه‌رمايه‌دارييدا ده‌كاته‌وه، هه‌ر ئه‌م ناكۆكييه‌يه كه بانگه‌شه‌كاران و ڕه‌واجپێده‌رانى سۆسياليزم له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكدا ئاشكراى ده‌كه‌ن و سڕى هه‌ڵده‌ماڵن، (تاكو!) ئاماده‌يان بكه‌ن بۆ شۆڕش! به‌ڵام كاتێك كه سه‌رده‌مى شۆڕشه‌كان ده‌ستى‌پێكرد، كايۆتسكى پشتى تێكرد و ده‌ستيكرده ئاوازخوێندن به‌سه‌ر فه‌خر و فه‌زيڵه‌تى ديموكراسيى ڕووه‌و سه‌ره‌مه‌رگى بۆرژوازييدا.
ديموكراسيى پرۆليتارى، كه حكومه‌تى شورايى(Soviet government) يه‌كێكه له فۆرمه‌كانى، گه‌شه و مه‌ودايه‌كى داوه‌ته ئه‌و ديموكراسييه‌ى كه په‌يوه‌سته به زۆرينه‌ى زۆرى خه‌ڵكه‌وه واته چه‌وساوه و زه‌حمه‌تكێشانه‌وه، كه له جيهاندا هاوتاى نه‌بووه. نوسينى كتێبێكى ته‌واو له‌سه‌ر ديموكراسى، واته ئه‌و ئيشه‌ى كه كايۆتسكى كردوويه‌تى و دوو په‌ڕه‌ى له‌باره‌ى ديكتاتۆريه‌ته‌وه نوسيوه و ده‌يان په‌ڕه‌شى له‌باره‌ى (ديموكراسيى بێگه‌رد)ـه‌وه نوسيوه، و هاوكات ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌شى نه‌بينيوه، ئه‌مه خۆى بۆخۆى به‌ماناى به‌لاڕێدابردنى ته‌واوى شته‌كه‌يه به شێوازێكى ليبراڵى.
سياسه‌تى ده‌ره‌كى(foreign policy) بێننه به‌رچاوى خۆتان. له هيچ وڵاتێكى بۆرژوازييدا ته‌نانه‌ت ديموكراسيترين وڵاتيشياندا، ئه‌م سياسه‌ته ئاشكرا نيه، له هه‌موو لايه‌كه‌وه خه‌ڵك و گه‌ل فريوده‌ده‌ن: له فه‌ڕه‌نساى ديموكراسى، له سويسرا، له ئه‌مريكا و ئينگلته‌را ئه‌م كاره به ڕووبه‌رێكى سه‌دقات فراوانتر و شاره‌زايانه‌تر له باقيى وڵاتانى تر ئه‌نجامده‌درێت. حكومه‌تى سۆڤيه‌ت، به‌شێوه‌يه‌كى شۆڕشگێڕانه سڕ و تڕى سياسه‌تى ده‌ره‌كيى هه‌ڵماڵى. كايۆتسكى له‌م مه‌سه‌له‌يه تێنه‌گه‌يشتووه و له‌مه‌ڕ ئه‌م مه‌سه‌له‌يه بێده‌نگيى هه‌ڵبژاردووه، له‌كاتێكدا له‌سه‌رده‌مى جه‌نگه تاڵانكارييه‌كان و ڕێكه‌وتنه نهێنييه‌كان سه‌باره‌ت به "قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌كانى نفوز"(واته سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنى جيهان له‌لايه‌ن سه‌رمايه‌داره تاڵانكه‌ره‌كانه‌وه) ئه‌م پرسه هه‌ڵگرى بايه‌خێكى سه‌ره‌كييه، چونكه پرسى ئاشتى، پرسى مان و نه‌مانى ده‌يان مليۆن مرۆڤه كه په‌يوه‌سته پێيه‌وه.
بينا و بونيادى ده‌وڵه‌ت بێننه به‌رچاوى خۆتان. كايۆتسكى خۆى ئاڵاندۆته "هه‌ندێك خاڵى بێبايهخ" و ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنى "ناڕاسته‌وخۆ"(له ده‌ستورى يه‌كێتيى سۆڤيه‌تدا) به‌ڵام له ماهيه‌ت و كرۆكى بابه‌ته‌كه تێنه‌گه‌يشتووه. ئه‌و، له ماهيه‌تى چينايه‌تيى ده‌زگاى ده‌وڵه‌ت، ماشێنى ده‌وڵه‌ت تێناگات. سه‌رمايه‌داران له ديموكراسيى بۆرژوازييدا به‌هۆى هه‌زاران فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌وه، تاكو ديموكراسيى "بێگه‌رد" په‌ره‌سه‌ندووتر بێت ئه‌وا ئه‌م فێڵ و ته‌ڵه‌كانه شاره‌زايانه‌تر و ڕاسته‌وڕاستتره، و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك له كارگێڕى (ده‌وڵه‌تدارى) و ئازاديى كۆڕوكۆبوونه‌وه و چاپكراو و هتد دوورده‌خه‌نه‌وه. حكومه‌تى سۆڤيه‌ت، يه‌كه‌مين حكومه‌ته له جيهاندا(گه‌ر بشمانه‌وێت وردتر بين ئه‌وا دووه‌مين حكومه‌ته، چونكه كۆمۆنه‌ى پاريسيش ئه‌مه‌ى ده‌ست پێكردبوو) كه كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك، واته سته‌ملێكراوان، به‌ره‌و ده‌وڵه‌تدارى ڕاده‌كێشێت. ڕێگاى به‌شداريكردن له پارله‌مانى بۆرژوازييدا(كه هيچكاتێ پرسى زۆرجدى له ديموكراسيى بۆرژوازييدا چاره‌سه‌رناكات- بۆرس و بانكه‌كان ئه‌م پرسانه چاره‌سه‌رده‌كه‌ن) به‌هۆى هه‌زاران كۆسپ و ڕێگره‌وه به ڕووى خه‌ڵكانى زه‌حمه‌تكێشدا داخراوه. كرێكارانيش به باش‌ترين شێوه تێده‌گه‌ن و هه‌ستى پێده‌كه‌ن، ده‌يبينين و دركى ده‌كه‌ن كه پارله‌مانى بۆرژوازى ده‌زگايه‌كى نامۆ و غه‌ريبه و دارده‌ستى سته‌مكاريى بۆرژوازييه دژى پرۆليتاريا، ده‌زگاى چينى دوژمن و كه‌مينه‌يه‌كى چه‌وسێنه‌ره.
شوراكان(Soviet)، ڕێكخراوى ڕاسته‌وخۆ و بێ‌نێوانگرى خه‌ڵكانى زه‌حمه‌تكێش و سته‌ملێكراو خۆيانن، ڕێكخراوێكن كه ئه‌و كاره‌يان بۆ ئاسانده‌كات كه خۆيان ده‌وڵه‌ت ببه‌نه‌ڕێوه و به‌هه‌رجۆرێك كه بيانه‌وێت كارگێڕى بنوێنن. له‌م نێوانه‌دا، به‌تايبه‌ت پێشه‌نگ و پێشڕه‌وانى زه‌حمه‌تكێشان و چه‌وساوه‌كان، واته پرۆليتارياى شارنشين خاوه‌نى ئه‌و فه‌زڵ و ئيجابيه‌ته‌يه كه به‌هۆى دامه‌زراوه گه‌وره‌كانه‌وه به باش‌ترين شێوه يه‌كيگرتووه: هه‌ڵبژاردن و چاودێريكردن به‌سه‌ر هه‌ڵبژێراوه‌كانه‌وه به‌لاى ئه‌وه‌وه له هه‌ر شتێكى تر ئاسانتره. ڕێكخراوى شورايى، به شێوه‌يه‌كى خۆڕسك و ئۆتۆماتيكى مه‌سه‌له‌ى يه‌كێتيى هه‌موو زه‌حمه‌تكێشان و چه‌وساوه‌كان سه‌باره‌ت به پێشه‌نگه‌كه‌يان، واته پرۆليتاريا، ئاسانده‌كاته‌وه. ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ى ده‌وڵه‌تيى بۆرژوازى واته ده‌زگاى بۆرۆكراسيى ئيمتيازاتى سه‌روه‌ت و ئيمتيازاتى خوێندنى بۆرژوازى و ده‌م‌چه‌وركردن و هتد(كه هه‌رچه‌نده ديموكراسيى بۆرژوازى پێشكه‌وتووتر بێت، ئه‌وا ئه‌م ئيمتيازانه به‌فيعلى هه‌مه‌ڕه‌نگتر ده‌بن). هه‌موو ئه‌مانه له ڕێكخراوى شوراييدا له‌ناوده‌چن، ئازاديى چاپ و بڵاوكردنه‌وه ڕه‌هه‌نده ڕياكارييه‌كه‌ى خۆيان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، چونكه چاپخانه و كاغه‌ز له بۆرژوازى ده‌سه‌نرێته‌وه. به هه‌مان شێوه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ بيناكان، كۆشكه‌كان و باڵاخانه‌كان و ماڵى موڵكداراندا ده‌كرێت. حكومه‌تى سۆڤيه‌ت، بێ‌يه‌ك‌ودوو هه‌زاران باڵاخانه‌ى له‌م باش‌ترين باڵاخانانه له چه‌وسێنه‌ران سه‌نده‌وه و به‌م جۆره مافى كۆڕوكۆبوونه‌وه‌ى به كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك به‌خشى كه مليۆنێك جار "ديموكراسييانه‌تر"ـه و به‌بێ ئه‌وه ديموكراسى جگه له فڕوفێڵ هيچى تر نيه. هه‌ڵبژاردنى ناڕاسته‌وخۆى شورا نامحه‌لييه‌كان، پێكهێنانى كۆنگره‌ى شوراكان ئاسانترده‌كات و كۆى ده‌زگاى ده‌وڵه‌تى هه‌رزانتر و جووڵاوتر ده‌كات و، له سه‌رده‌مێكدا كه ژيان له جۆشوخرۆشدايه و پێويسته به‌زوويى نوێنه‌رى محه‌ليى خۆت بانگبكه‌يت يان بينێريت بۆ كۆنگره‌ى گشتيى شوراكان، ئه‌وا ئه‌م ده‌زگايه بۆ كرێكاران و جووتياران ئاسانترده‌كاته‌وه.
ديموكراسيى پرۆليتارى، يه‌ك مليۆن جار له هه‌ر ديموكراسييه‌كى بۆرژوازى ديموكراسييانه‌تره. حكومه‌تى سۆڤيه‌ت، يه‌ك مليۆن جار ديموكراسييانه‌تره له ديموكراسيترينى هه‌ر كۆمارێكى بۆرژوازى. ڕه‌نگبوو ته‌نيا كه‌سێك له‌م بابه‌ته تێنه‌گات كه يان خزمه‌تكارى به‌ئه‌نقه‌ستى بۆرژوازييه، ياخود له‌ڕووى سياسييه‌وه به‌ته‌واوى مردبێت و ژيانى ڕاسته‌قينه له‌ناو ته‌پوتۆزى كتێبه بۆرژوازييه‌كاندا نه‌بينێت و خورافه‌ته‌كانى بۆژوا-ديموكراتيك دزه‌ى كردبێته ناو تانوپۆى وجوديه‌وه، و به‌م جۆره به‌شێوه‌يه‌كى ئۆبێكتيڤ و بابه‌تييانه خۆى كردبێته نۆكه‌رى بۆرژوازى. ده‌شيا ته‌نيا ئه‌و كه‌سه له‌م مه‌سه‌له‌يه تێنه‌گات كه نه‌توانێت له ڕوانگه‌ى چينه سته‌مديده‌كانه‌وه پرسه‌كه بخاته به‌رباس.
ئايا له جيهاندا، هيچ وڵاتێك له‌ناو ديموكراسيترين وڵاتانى بۆرژوازييدا بوونى هه‌يه كه تيايدا كرێكارى ئاسايى ناوخه‌ڵكه‌كه و كرێكارى كرێگرته‌ى ئاسايى ناوكێڵگه يان به‌گشتى نيمچه‌پرۆليتارى گوندنشين(واته نوێنه‌رى خه‌ڵكانى سته‌مديده كه زۆرينه‌ى زۆرى خه‌ڵك پێكدێنن) ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌شێوه‌يه‌كى [ڕێژه‌يى و] نزيكيش بێت، هاوشێوه‌ى ڕوسيا ئازاديى پێكهێنانى كۆڕوكۆبوونه‌وه‌ى هه‌بێت له باش‌ترين باڵاخانه‌كاندا؟ هه‌روه‌ها بۆ ده‌ربڕينى فيكر و بيرۆكه‌كانى خۆى و به‌رگريكردن له به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ئازادييه‌كى وه‌هادا گه‌وره‌ترين چاپخانه و باش‌ترين عه‌مبارى كاغه‌زى له‌به‌رده‌ستدا بێت و، به‌هۆى ئازادىيه‌كى له‌م جۆره‌وه خه‌ڵكانى ناو چينه‌كه‌ى خۆى به‌ره‌و كارگێڕى و "به‌ڕێوه‌بردن"ـى كاروباره‌كانى وڵات هانبدات و به‌رزبكاته‌وه.
ته‌نانه‌ت بيركردنه‌وه له‌م بابه‌ته‌ش گاڵته‌جاڕييه كه ئاغاى كايۆتسكى بتوانێت له هه‌ر وڵاتێك و له‌ناو ته‌نانه‌ت هه‌زار كرێكار و كرێكارى شاره‌زاى كێڵگه‌دا تاكه نه‌فه‌رێك بدۆزێته‌وه كه دوودڵ بێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسياره‌دا. كرێكارانى سه‌رتاپاى دونيا كه له ڕۆژنامه بۆرژوازييه‌كانه‌وه كه‌م‌كه‌م و پچڕپچڕ هه‌ندێك دانپيانان له‌باره‌ى حه‌قيقه‌ته‌وه ده‌بيستن، ئيدى به‌شێوه‌يه‌كى غه‌ريزى لايه‌نگريى له كۆمارى سۆڤيه‌ت ده‌كه‌ن؛ چونكه له‌وێ ديموكراسيى پرۆليتارى، واته ديموكراسى بۆ ده‌ستكورتان ده‌بيننه‌وه، نه‌ك ديموكراسى بۆ سامانداران و سه‌روه‌تمه‌ندان كه: هه‌موو جۆره ديموكراسييه‌كى بۆرژوازى، ته‌نانه‌ت باشترينه‌كه‌شى، به‌فيعلى هه‌ر به‌و جۆره‌يه.
ده‌وڵه‌تدارى (و به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى وڵات) به‌ده‌ستى كاربه‌ده‌سته بۆرژوازييه‌كان و پارله‌ماننشينه بۆرژوازييه‌كان و دادوه‌رانى بۆرژوازييه‌وه‌يه. ئه‌مه‌يه ئه‌و حه‌قيقه‌ته ساده و به‌ڵگه‌نه‌ويست و بنبڕه‌ى كه ده‌يان و سه‌دان مليۆن كه‌س له چينى سته‌ملێكراوى هه‌موو وڵاته بۆرژوازييه‌كان و له‌وانه‌ش ديموكراسيترين وڵاتيان، به‌هۆى ئه‌زموونى ژيانى خۆيانه‌وه لێى به‌ئاگان و هه‌موو ڕۆژێك هه‌ستى پێده‌كه‌ن و تێى‌ده‌گه‌ن.
به‌ڵام له ڕوسيا به‌گشتى ده‌زگاى بۆرۆكراسى تێكشكاوه و داريان به‌سه‌ر به‌رديه‌وه نه‌هێشتووه. هه‌موو دادوه‌ره كۆنه‌كانيان فڕێداوه‌ته‌ده‌ره‌وه و بارگه و بنه‌ى پارله‌مانى بۆرژوازييان پێچاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌زگايه‌كى نوێنه‌رايه‌تيى خستۆته به‌رده‌م كرێكاران و جووتياران كه چه‌ندقات به‌رده‌ستتره و شوراكانى ئه‌وانيان خسته‌جێى كاربه‌ده‌سته بۆرۆكراسييه‌كانه‌وه. يان به ده‌ربڕينێكى تر، شوراكانى ئه‌وانيان خستۆته سه‌رووى كاربه‌ده‌ستانه‌وه و شوراكانى ئه‌وانيان كردۆته هه‌ڵبژێره‌رى دادوه‌ران. ئه‌م ڕاستييه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى سۆڤيه‌ت، واته فۆرمى ديكتاتۆريه‌تى پرۆليتاريا، كه يه‌ك مليۆن جار ديموكراسييتره له ديموكراسيترين كۆمارى بۆرژوازى، ده‌بێته مايه‌ى قبوڵكردنى هه‌موو چينه سته‌ملێكراوه‌كان.
كايۆتسكى له‌م حه‌قيقه‌ته تێناگات كه بۆ هه‌ر كرێكارێك قابيلى تێگه‌يشتنه و به‌ڵگه‌نه‌ويسته، چونكه ئه‌و "له‌بيريكردووه" و "له‌بيرى خۆى بردۆته‌وه" ئه‌م پرسياره بخاته‌ڕوو كه: ديموكراسى بۆ كام چين؟ ئه‌و له گۆشه‌نيگاى ديموكراسيى "بێگه‌رد"ـه‌وه(واته به‌بێ چينه‌كان؟ له ده‌ره‌وه‌ى چينه‌كانه‌وه؟) داوه‌رى ده‌كات. ئه‌و، وه‌ك شايلۆك[كه يه‌كێكه له پاڵه‌وانه‌كانى كۆميدياى بازرگانى ڤينيسياى شكسپير] داوه‌رى ده‌كات: (پاوه‌ندێك گۆشت، پاوه‌ندێك گۆشته و ته‌واو). يه‌كسانى بۆ هه‌موان، گه‌رنا ديموكراسى بوونى نيه.
له‌سه‌رمان پێويسته پرسيار له كايۆتسكيى دانا، كايۆتسكيى "ماركسى!" و "سۆسياليست!" بكه‌ين:
ئايا ده‌كرێت له‌نێوان چه‌وساوه و چه‌وسێنه‌رادا يه‌كسانى هه‌بێت؟
ئه‌مه شتێكى ترسناك و باوه‌ڕپێنه‌كراوه كه ئێمه ناچارين له كاتى گفتوگۆدا ده‌رباره‌ى كتێبى پێشه‌وايه‌كى ئايدۆلۆژيى "ئه‌نته‌رناسيۆنالى دووه‌م"، پرسيارێكى له‌م جۆره‌بكه‌ين: به‌ڵام "مادام ده‌ستت دايه ئيشێكى سه‌خت و دژوار، ئيتر به‌ده‌ست پاشهاته‌كانيه‌وه بۆڵه‌بۆڵ مه‌كه". كه‌سێك كه ده‌يه‌وێت له‌باره‌ى كايۆتسكييه‌وه بنوسێت، ئه‌وا ده‌بێت بۆ ئه‌م كابرا دانايه ڕوونيبكاته‌وه كه بۆچى له‌نێوان چه‌وساوه و چه‌وسێنه‌ردا يه‌كسانى بوونى نيه.
[1]. مه‌به‌ست له سه‌ركوتى خوێناويى به‌شداربووانه له ڕاپه‌ڕينه‌كه‌ى ساڵى 1916ى ئێرله‌ندادا له‌لايه‌ن بۆرژوازيى ئينگلته‌راوه.
سه‌رچاوه‌كان:
- دموكراسى بورژوازى و دموكراسى پرولترى، انقلاب پرولترى و كايوتسكى مرتد، برگرفته از صفحه الكترونى: كتابخانه كوچك سوسياليسم.
- https://www.marxists.org/archive/lenin/works/1918/prrk/democracy.htm